بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #4121  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


زه‌ریا پژمی
لاشه‌ی بێ‌گیانی زه‌وی
به‌ده‌م ماسیگرێکه‌وه‌
حه‌قایه‌تی شینه‌وه بووی
چاوی ئاسمان
ئه‌ڵێته‌وه‌
******
له‌ دیکتاتۆرستانی
ژیان‌دا
من و ئه‌‌شق
مێژووین
تۆ و زه‌مه‌ن ئاوات
نیشتمان وئازادی
خه‌ونێکی یاخی
نیان فاتمی ــ سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #4122  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


پڕبه‌ دلی ته‌نیایی دڵ پڕم

هیج حه‌زیێک خۆی نادوورێته‌ له‌شمه‌وه‌

دوکمه‌ی دڵم ته‌رازا... ئازاره کانم ده‌ نک ده‌نک ناخم دائه‌پۆشێنن

ته‌نیایی ئاوێته‌ی خوێنم بوو

لێره‌ هه‌تاحه‌ز بکه‌ی هه‌رجاده‌یه‌

هیچ ده‌ستێک خۆی ناداته‌ به‌ر رۆیشتنت

بۆن به‌ئامێزی عه‌شقه‌وه‌ئه‌که‌ی

گولێک ئه‌بینی به‌لاده‌مێکه‌وه‌ ده‌م باز ئه‌کات

کاغه‌زله‌سپیایی له‌شی هه‌ر کچ ئه‌نووسێته‌وه‌

ته‌ نانت شیعریش..له‌ مانای خۆی زاڵ ئه‌بێت و

من بۆجارێکی ترله‌رۆحت دامرکام

تاڵ...تاڵ بیرم هه‌ڵ ئه‌مژیت

ئوکسیژنت قات ئه‌بی

خه‌یالت ئه‌که‌وێته‌ هه‌ناسه‌لێدان

‌به کۆڵان هه ڕ‌ا ئه‌که‌م بێ ئه‌وی بیرله‌ کۆرێک بکه‌مه‌وه‌

قژه‌کانم به‌ ده‌س با گرێ ئه‌درێت

باران بی ئه‌وی خۆی بزانێت ته‌رئه‌بێت

جیهان پژمه‌ی ئه‌که‌وێته‌ سه ر چه‌تره‌کان

من کچیه‌تی با خاس ئه‌ناسم

کاتێ خۆی ئه‌دات به‌له‌شی فڕینه‌وه

په‌نجه‌ره‌یێک پێوه‌ ئه‌دات

من که‌سم له‌خۆم نه‌خنکاند

که‌ کورێک تینوویه‌تی به‌ فرمێسکه‌کانم ئه‌شکاند...
ژیلا سه‌فایی ــ دیوانده‌ڕڕه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4123  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


تۆ...

تۆ تکه‌ ئاوه‌نگی به‌یان ، ئه‌و گوڵه‌ ده‌مبازه‌ منم
تۆ شه‌به‌قی شه‌ونمی و ، مێرگی ته‌ڕ و تازه‌ منم

سێپــه‌ڕی کانیاوی بڵێ ، تیشکی له‌ جێ ماوی بڵێ
بۆ دڵی من داوی بڵێ ، هه‌ڵگری ئه‌و ڕازه‌ منم

ژینی ئه‌ تۆ هه‌ستی ئه‌تۆ لاوک و هه‌ڵبه‌ستی ئه‌تۆ
بێ‌خود و سه‌رمه‌ستی ئه‌تۆ بێ‌حه‌د و ئه‌ندازه‌ ، منم

هه‌ڵگری هه‌رچێکی هه‌ست ، وێنه‌یه‌کی جامی ده‌ست
گه‌ر بته‌وێ بۆ نه‌فه‌ست ، ئه‌و ده‌مه‌ ده‌مسازه‌ منم

ڕۆ ده‌چمه‌ گۆلی چه‌مت ، ڕایه‌خه‌ دڵ بۆ قه‌ده‌مت
سوێنده‌ به‌ شه‌کراوی ده‌مت ، ئاشقی ناوازه‌ منم

چاوه‌ له‌ ڕێێ کانیه‌ بۆت ، ئه‌و ده‌مه‌ گۆرانیه‌ بۆت
هه‌ستی دڵه‌ با نیه‌ بۆت ، ده‌نگی ئه‌و ئاوازه‌ منم

سازێ که‌ سۆزی له‌ خه‌مه‌ ، وێژه‌ری شه‌مزین و شه‌مه‌
بۆ شنه‌ی ئه‌و لێو و ده‌مه‌ ، ڕایه‌ڵی ئه‌و سازه‌ منم

ئێمه‌ له‌ ئاستت که‌ نه‌وین ده‌ستی مه‌ بگرێ نه‌که‌وین
ئه‌و که‌سه‌‌ بێ تۆ له‌ ئه‌وین ئاوه‌زی لاوازه‌ منم

ڕێم بده‌ ماچێ بدزم ،تاکوو به‌ ئه‌سپایی نزم
بێموو له‌ کوڵمت بخزم ، پێم بده‌ ئیجازه‌ منم

هێنده‌ له‌ ده‌ورت ده‌گه‌ڕم ، بۆیه‌ که‌ لاواز و‌ له‌ڕم
بتخه‌مه‌ ژێر باڵ و په‌ڕم ، کۆتری تۆ بازه‌ منم

لێره‌ ئه‌ویناری ئه‌تۆ ، بۆ چه‌می بیماری ئه‌ تۆ
یا له‌شی پڕباری ئه‌تۆ ، ڕۆحی له‌ هه‌ورازه‌ منم‌

ئه‌و که‌سه‌ ناڕازی بکه‌ی ،بیکوژی ده‌ربازی بکه‌ی
مه‌کری بکه‌ی نازی بکه‌ی ،باوه‌شی هه‌ر بازه‌ منم


ئازاد سه‌ید ئیبڕاهیمی ــ سه‌قز

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4124  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


سووررێئالیسمی گورگ ئاسا
گورگ له‌ ئێواره‌یه‌کی بێ ئه‌ستێره‌ کۆچ ده‌کا
بیره‌وه‌ری گورگ بیره‌وه‌ری زستانه‌
گورگ ئاژه‌ڵی ئازادییه‌.
سوێندی گورگ سوێندی بایه‌
کڕنووش بۆ به‌فر ده‌با
راماڵی تاریکی ده‌دا و
خه‌ونی شه‌یتان ده‌ڕووشینێ.
ده‌گێڕێته‌وه‌ زستان حیکایه‌تی شاخێک
شاخێک که‌ ئه‌منییه‌تی ته‌زووی ساردترین _با بوو به‌ به‌رزاییه‌کانه‌وه‌
شاخێک که‌ سینگی سروودی ئه‌ستێره‌کان بوو
به‌ژنی بوێری سه‌رما بوو
ده‌گێڕێته‌وه‌ زستان حیکایه‌تی گورگێک که‌ گولله‌ی زوقم بوو
به‌ره‌به‌یان مانای مان بوو
ئێواران لووره‌ی ره‌گه‌زی سه‌رکه‌وتن بوو به‌ پشتی برسییه‌تی دا
روانگه‌ی دوورترین برینی دهۆنییه‌وه‌
گورگ پیتی زاڵبوون بوو:
"پیتی پاراستن، په‌نجه‌ی ئه‌وین به‌ سه‌ر به‌فر و برسییه‌تی دا، پیتی هه‌ڕه‌شه‌ له‌مردن، گورگ زاڵه‌ به‌
سه‌ر مان و نه‌ماندا"
قه‌دی قینی لووتکه‌ بوو:
"باڵای لووتکه‌کان باڵای لووره‌ی گورگه‌ له‌ ته‌م و مژێکی برسیدا، قینی گورگ به‌رزتر
له‌ لووتکه‌کان، بیروه‌ری هه‌ڵۆ کڕنووش ده‌با به‌ ناو قه‌دی قینی لووتکه‌دا، هه‌ڵۆ
به‌شێکه‌ له‌ قینی گورگ"
هێڵی هه‌رمانی هه‌رد بوو:
"هێڵیک راسته‌ و راست، که‌لێن به‌ که‌لێنی هه‌رد ده‌گرێته‌ خۆ، رسته‌ به‌ رسته‌ی
خاک ده‌کرۆژێته‌وه‌، ددانی به‌رد ده‌شکێنێ و هێڵێک چه‌پا و چه‌پ ده‌ڕنێته‌وه‌."
خه‌فه‌تی گه‌شی شه‌و بوو:
"شه‌و له‌ جه‌رگی گورگدا ئاوه‌دان، جه‌رگی گورگ گه‌ش به‌ وێنه‌ی ئاوێنه‌ی باڵانومای
ئاسمان، خه‌فه‌تی گه‌ش ترسی مانگه‌ له‌ لووره‌ی ئێوارانی گورگ، خه‌فه‌تی گه‌ش
نیگای گورگه‌ به‌ره‌و دوورترین گۆڕستان."
ترسی رووناکی بوو:
"رووناکی ره‌وتی مێژوویی ژانی خۆره‌ که‌ که‌ڕووی رزگاری هێناوه‌، ترسی رووناکی
ترسی گورگه‌ له‌ مانه‌وه‌ی پووچی، سه‌رکه‌وتن ناوه‌ڕۆکی ترسی رووناکییه‌ له‌
روانگه‌ی گورگدا"
خه‌نجه‌ری سڕی باران بوو:
"خه‌نجه‌ر له‌ خه‌ونه‌کانی گورگدا گوڵێکی قوڕاوییه‌، باران ده‌یژاکێنێ و خۆر ده‌یبزڕکێنێ،
خه‌نجه‌ری سڕی باران گوڵێکه‌ قوڕاوی، به‌ سینگی گورگه‌وه‌ ده‌شه‌کێته‌وه‌."
گورگ رامانی مانگ بوو له‌ زوقم و سه‌رما دا.
ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی ــ بۆکان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4125  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


1.
ئاشنایەكی گەورەڕووح و
لیپاولیپی یەك‌ڕەنگی و یەك‌دڵی
بێ ئەوەی دڵمان لێك هەڵەنگوێ
لە پڕ بێگانە بوو لێم
كە ماڵئاواییمان لێك كرد
گەورەترین درۆی ژیانم
بۆ خۆ هەڵبەست
بە درۆزنترین زمانی قەهری
غروورێكی پووچ و بێگانە لە ڕووحی خۆم.
2.
قەهرم نەشتەری بە ژەهرخاراوی
هەستە گاڵتەپێكراوەكانی
بێ‌گەردترین چركەساتەكانی
ژینمەو
بەخشین دەروازەی هەرگیز
دانەخراوەی ڕوو بە سرتەی سروەی
خۆشەویستی بوون و ئەوین
لێگەڕێ سەردەرانەی ئەو دەرگایە
بۆ داخستن نەترازێنم .
3.
بە ئەنقەست
سەگە دڕەكان شار بەدەركراون و
گورگە برسی دەمامكدارەكان
دابەزیونەتە سەر شەقام
بە بزە و ئاخاوتنە فێڵاوییەكەیان
هەڵنەفریوێی
ئەگەر كوتیان ،
«بەڵاگەردانی باڵا جوانەكەت بم»0
ئاگات لە پەیڤەكانت بێ
كاتێك لەشت دەخۆن و
ڕووحت تێك دەقرمێنن
نە گوێت لە چركەچركی كاتژمێرە و
نە گزینگی هەتاو بە باڵات
هەڵدەزنێ.
سه‌یید سمایل به‌رزه‌نجی ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4126  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


نسرمێکی عه‌جایه‌به
جه‌غزی دنیا داڕماوه
له ‌سێ سووچی
ئه‌م جیهانه‌
پرچی ڕه‌شمان هه‌ڵ واسراوه
ماڵی خوا
چۆڵ و ڕهێل
بێ خه‌به‌رم
گوڵاڵه‌ی سوور
له‌کام به‌هارا جێ ماوه
مردن باسی ترێ ئه‌کا
لێو ‌سەرخۆشی
ئه‌رخه‌وانی وتکایێکه‌
ئامێز ڕژایه‌ دارستان
کوڵمی شه‌وبۆ سوور هه‌ ڵگه‌را
دای ئه‌پاچن په‌پووله‌کان
تاریکی له‌ گه‌ڵا داکه‌وت
زه‌رده‌په‌ڕن مروڤه‌کان
بێ تاقه‌تم!!!!!
بێ تاقه‌تم!!!!
بڵێی تاکه ی
هه‌ڵ نه‌فڕن په‌نجه‌ره‌کان؟؟؟؟
؟ ؟ ؟
نیان فاتمی ــ سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4127  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


سروودێک بۆ پاییز...نا، بۆ دوێنێ...بۆ ئه‌وڕۆش
پاییز بوو..پاییز!
ئاسمان به‌ زه‌وی دا ده‌فلیقاوه‌
و خه‌فه‌تێکیش
ده‌چۆڕاوه‌ چوارچێوه‌م...!
ژن،
داره‌مه‌یته‌که‌ی شه‌و هه‌ڵگه‌ڕاوی
ڕۆژ ڕه‌نگ کراوی
ئێره‌ و ئه‌وێ بوو..
پیاویش،
گۆپاڵه‌ ده‌سته‌که‌ی به‌ زه‌بر
و گاشه‌ باوه‌ڕی
خالێکی سوور سوور...!
به‌ ئۆتۆپیایه‌کی کوناودیو دا
نه‌خته‌ نه‌خته‌
ده‌پرینگامه‌وه‌ ئه‌وپه‌ڕی‌
به‌ حه‌قیقه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ دا
گه‌ش گه‌ش
بازم دایه‌ نووته‌که‌ شه‌وێک
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌
جارێک به‌و چاویلکانه‌ بڕوانم...!
ژن،
گڕسۆزێکی په‌سیوخزاوی
بێ ژان کراوی
ماڵێ بابم..
پیاویش،
ئه‌له‌تریکی ئه‌وێ ڕۆژێ !؟!
ئه‌وێ ڕۆژێ !؟
ئا..ئه‌وێ ڕۆژێ بوو...!
پاییزه‌..پاییز!
له‌و ڕابردوویه‌، ده‌سڵه‌مێته‌وه ‌ چاو
پێ ش له‌و داهاتوویه‌...
ڕووگه‌،
په‌رده‌ی نێوان هه‌ساره‌یه‌ک و
قولینچکێکی که‌سیره‌ی ئێره‌یه‌..
دنیاش،
ئه‌م دیو ئه‌و دیوی ڕاوکراوی
گیان به‌تاڵی خه‌ڵک...!
هه‌ورازێکی چاوچنۆکی
ڕایه‌ڵ کراوی سووره‌وه‌ بوو
به‌دوومه‌وه‌ و له‌ به‌ر پێشمه‌
منیش
ئه‌تۆ ئه‌تۆ ده‌یگه‌وزێنم..
پاییزێکی دیده‌ته‌ڕی
قوڕپێواوی سه‌ر به‌ هه‌ش
به‌ مه‌ڵاشوومه‌وه‌ نووساوه‌
منیش
زیز زیز خستوومه‌ته‌ به‌ر پشتێنم...!
ڕووگه‌،
سه‌رچاوه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌که‌ی
سه‌ر تاقه‌ی دایکم..
دنیاش،
سکیزۆفڕێنی نێوگیرفانم و
نه‌ساغی دوو جه‌مسه‌ری خۆ به‌ شێت زانینی
ئێستایه‌...!
دوێنێ..
پاییز بوو..پاییز
هه‌ناوی سه‌وزی
خه‌م و خه‌فه‌تان...!
ئه‌وڕۆ..
پاییزه‌..پاییز
هه‌ناوی سه‌وزی
خه‌م و خه‌فه‌تان...!
موحسین مام قادریــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4128  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


له‌ هه‌موو شوێنێكه‌ سه‌ری من
سه‌رم ، له‌ناو مزراحێك ده‌سوڕێته‌وه‌
سه‌رم ، له‌ناو تۆپێكه‌ و منداڵانی گه‌ڕه‌ك تێی هه‌ڵده‌ده‌ن
ده‌یخه‌نه‌ ماڵی هاوسێیه‌ك
ئه‌ویش به‌چه‌قۆیه‌كه‌وه‌ دێت و ،
سه‌رم فش ده‌كاته‌وه‌.
سه‌رم ،له‌ناو سه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دایكمدایه‌ و
قوڵپ
قوڵپ
قوڵپ
ده‌كوڵێ
سه‌رم ، له‌ناو سێ‌ به‌ سێی ته‌لاقه‌كانی باوكمدایه‌ و ،
به‌زه‌ویدا ده‌كێشێ‌.
سه‌رم ، له‌ناو ئه‌و داره‌یه‌ مامۆستا
له‌سه‌ره‌تای قۆناغی خوێندندا
به‌ قونیدا ده‌كێشام.
سه‌رم ، له‌ناو سه‌ری، بووكه‌شووشه‌ی خوشكه‌ بچووكه‌كه‌مدایه‌ و
به‌دیواره‌كه‌یدا ده‌كێشێ‌
سه‌رم ، له‌ناو دڵی منداڵێكی برسیدایه‌
سه‌رم ، له‌ناو دڵی میوه‌یه‌كه‌ ناوی نازانم
سه‌رم ، له‌ناو چاڵێكه‌ هه‌زاران پیاو
ڕاوه‌ستاون ، خۆڵی به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن .
سه‌رم له‌ناو سه‌به‌ته‌ی مێووژه‌كه‌ی مام زۆراب_ه‌ و
كچێك شوێنی كه‌وتووه‌: مام زۆراب... مام زۆراب
مێووژم بده‌یێ‌.
سه‌رم ، له‌سه‌ر پشتی كیسه‌ڵێكه‌ و ڕێ ده‌كا
سه‌رم ، له‌سه‌ر په‌ڕۆی سواڵكه‌رێكی پیره‌ و ،
به‌یانی تا ئێواره‌ سواڵ ده‌كا
كرێی ڕۆشتنه‌وه‌ی پێ نییه‌.
سه‌رم ، له‌ ژێرپێی تۆدایه‌
هێواش ، هێواش ، ڕێ ببڕه‌
با نه‌فلیقێته‌وه‌
سه‌رم ، له‌به‌رده‌م مێروویه‌كى هه‌زارپێیه‌
هه‌زارپێی به‌سه‌رمدا ناوه‌
له‌سه‌ری مندا گۆدۆ هات
به‌دیارییه‌وه‌ دانیشتووم تا بڕوات .
سه‌رم ، له‌ناو له‌پی قه‌ره‌جێكدایه‌ ، ته‌ماشای ده‌كات
ده‌ست به‌كه‌پوویه‌وه‌ ده‌گرێ‌ و ، ده‌ڵێ‌ :-
پیف..له‌و بۆنه‌ پیسه‌!
سه‌ری تۆ..ئاهـــــ له‌سه‌ری تۆ
پڕیه‌تی له‌ گوو.
سه‌رم ، له‌ناو فنجانێكی قاوه‌یه‌ و
قاوه‌گره‌وه‌كه‌ ده‌ڵێ‌:-
سه‌ری تۆ زۆركۆنه‌ ، مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌زاران ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
له‌وه‌ته‌ی مرۆڤایه‌تی درووستبووه‌ سه‌ری تۆ هه‌یه‌
ئاهــــ...له‌و هه‌مووشته‌!
جا چی تێدا نییه‌ سه‌ری تۆ؟
پڕیه‌تی له‌ ته‌په‌تۆر ، كـــا ، پووش و ، په‌ڵاش
وای چه‌ند سووكه‌ سه‌ری تۆ!
چه‌ند خۆشه‌ مرۆڤ ، سه‌ری سووك بێ‌ وه‌ك تۆ!
سه‌رم له‌ناو دێڕێكی ڕامیارمه‌حمود_ه‌ ده‌ڵێ‌:-
" به‌ڵێ‌ هاوڕێ‌ گیان
بێده‌نگانه‌ به‌ته‌نیشت شپرزه‌بوونی منه‌وه‌
هاوڵاتیه‌كان هاتوچۆ ئه‌كه‌ن
وه‌ك ئه‌وه‌ی شپرزه‌بوونی من ڕه‌گی نه‌چێته‌وه‌ سه‌رخه‌ته‌ر
من ناژیم له‌گه‌ڵ قه‌ڕنی ئه‌م قه‌ره‌باڵغیه‌ ساخته‌یه‌دا. "
بسیت و ، دووساڵه‌ دڵۆپێك باران له‌سه‌رمى نه‌داوه‌
ڕیقنه‌ چۆله‌كه‌ى ئاسمان ، هه‌مووى به‌ر سه‌رى من ده‌كه‌وێ
سه‌رم ، خه‌ریكه‌ ده‌مخوا
سه‌رم ، وه‌ك مرۆڤــ
وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆم نه‌بم
پێده‌كه‌نێ و ،ده‌خه‌وێ و ،
ته‌ماشاى تیڤى ده‌كا و ،
گۆره‌وى له‌ پێ ده‌كا.
سه‌رم ، جڕت لێده‌دا
سه‌رم ، ئینته‌لاى كردووه‌
سه‌رم ، هێنده‌ هێڵنجى داوه‌
وه‌خته‌ بیركردنه‌وه‌م بپسێ .
پاسۆردى سه‌رم لاى خه‌ڵك هه‌یه‌
ده‌یكه‌نه‌وه‌ و لاقه‌ى ده‌كه‌ن .
سه‌ری من ، سه‌ری هه‌موومرۆڤێكه‌
سه‌ری من ، جه‌نگی هه‌ڵگیرساند
سه‌ری من ، مۆله‌ت نادا ئاشتی به‌رقه‌رار بێ‌
سه‌ری من ، كاره‌ساتی گه‌وره‌ی ئافراند
سه‌ری من ، یه‌كه‌مین گولله‌ی ته‌قاند
سه‌ری من ، یه‌كه‌مین خوێنی تكاند
سه‌رى من ، یه‌كه‌مین سێكسى كرد
سه‌رى من ، یه‌كه‌مین سێوى خوارد
سه‌ری من ، ساڵانێكه‌ واده‌كا له‌ كاتژمێرێكدا
دووسه‌د منداڵ ، له‌برسان بمرن
سه‌ری من ، یه‌كه‌م ئوتومبیلی ئاژووت و ، هه‌ریه‌كه‌م شتێكیش
به‌ژێر تایه‌كانییه‌وه‌ كرد، سه‌ر بوو .
سه‌رى من ، سه‌رى خه‌ڵك ده‌شكێنێ
ئێواره‌ دێنه‌ سه‌رباوكم و
منش ئاگادار نیم !
سه‌رى من ، خۆى له‌سه‌رى خه‌ڵك ده‌گۆڕێت
سه‌رى من ، جار ، جار ، ده‌چێته‌ سه‌ر به‌ده‌نى باوكم و
به‌ بێ ئاگادارى منئاراسته‌ى ده‌كا.
به‌پێى نوێترین توێژینه‌وه‌
سه‌ر كردوویه‌تى و ،
له‌سه‌ر چه‌ند سه‌رێك ئه‌نجامداروه‌
ده‌ركه‌وتووه‌ ،
سه‌ر ، گه‌وره‌ترین گرفته‌ بۆ مرۆڤ
سه‌ر ، لاسارترین ئه‌ندامى له‌شه‌ .
سه‌رم ، به‌جه‌سته‌مه‌وه‌ خۆی ناگرێ‌
جه‌سته‌م ، به‌ سه‌رم ، ڕازى نییه‌
چه‌ند سه‌رێكم به‌ لاشه‌مه‌وه‌ كرد بۆى نه‌بوو
یان زۆر بچووك بوو
یان زۆر گه‌وره‌ بوو بوو .
ده‌بێ‌ ، سه‌رمان فڕێبده‌ین
ده‌بێ‌ ، شتێكی نوێ‌ بدۆزینه‌وه‌ ، تا له‌ جێی سه‌رمانی دابنێین
ده‌بێ‌ ، سه‌رمان له‌نێو زبڵدانێك بخه‌ین و ،
دواتر بیسووتێنین.
سه‌رم ، بێ ڕه‌وشت بووه‌
به‌ده‌م پشیله‌كانى كۆلآنه‌وه‌ بۆم ده‌هێننه‌وه‌
بێ پرسى من بۆ هه‌موو شوێن ده‌ڕوات.
سه‌رم ، له‌ناو سندقێك كرد و ، فڕێمدایه‌ ناو زه‌ریا
سه‌رم ، له‌ناو قوماتێككرد و ، له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێك دامنا
كه‌س هه‌ڵى نه‌گرته‌وه‌
سه‌رم ، له‌ناو هێلكه‌ی مریشكێك نا
پیسی كرد و ، هه‌ڵی نه‌هێنا
سه‌رم ، له‌ناو سینگی كچێك كرد
هێنده‌ عه‌جول بوو تا ده‌ریكرد
سه‌رم ، له‌ناو به‌فرگری ماڵه‌وه‌ كرد
تا بۆن نه‌كا و خراپ نه‌بێ‌
شوینێك نییه‌ ، تاكوو سه‌رمی تێدا فڕێ بده‌م
شوینێك نییه‌ ، سه‌رم له‌ ئامێز بگرێ‌.
ئاشووبه‌كانی سه‌رم ده‌ژمێرم
ده‌گه‌مه‌ پێش كۆتایی و ، ژماره‌كانیانم لێ تێك ده‌چێ
دیسان ، له‌ سه‌رتاوه‌ ده‌ست پێده‌كه‌مه‌وه‌
هه‌موو شتێ‌ ، له‌سه‌ری مندا و
سه‌ری من ، له‌هه‌مووشوێنێكدا
جێگه‌یان نابێته‌وه‌ .
سه‌رم ، قورس و ، لاشه‌م سووك بووه‌
جه‌سته‌م ، ده‌خه‌مه‌ سه‌ر سه‌رم و ،
رێده‌كه‌م ، تا هێنده‌ى ده‌مگه‌ێنێته‌
شوێنێك و فڕێى ده‌ده‌م
سه‌رم ژماره‌ى چل و دووه‌
گه‌ر دۆزیتانه‌وه‌ بۆم مه‌هێننه‌وه‌
نامه‌وێ .

هێمن عــوسمان عه‌بدوڵڵا ــ قه‌زای سه‌یدسادق

*/ له‌ژماره‌ (6) ى گۆڤارى كۆنسێپت بڵاوبووه‌ته‌وه‌
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4129  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


مــن خـەڵكی ولاتێكـم
عــەشقـی تــۆ بـەدیــاری بـۆ ئـەوان دەبـەم

***************
دانی پێدادەنێم منیش
لەم ژیانە عاشقی ژنێكم

**************
ئەوكاتەی پڕدەبم لەنائومیدی
ئە‌وكاتەیە تۆلی بەدی ناكەم

***************
شەوانە لەخەونەكانمەوە
سپیاتیەك دەبینم ڕەنگە تۆبی

*************
ئەوئاوێنەیەشم شكاند
كە تەنیا من دەردەخا تۆم
لێ وندەكا

************
ناتوانم لەهیچ هەسارەیەك بژیم
تەنیا لەناودلی تۆ
ئەوی بۆمن هەسارەیە

************
ئەستێرەكان شەرمدەكەن
لەبینینی تۆ
شەوان مانگ تۆی
كە زەوی روناك دەكەیەوە

*************
هیچ لەمرۆفەكان نابینم
چاوەكانم تەنیا تۆدەبینی
چونكە تۆ مرۆڤنی تۆمانگی
زەوی روناك دەكەیەوە

*************
دەرۆم ئەمشەو تاپیردەبم
دەرۆم تامەرك بەهانام دی
ماڵئاواگەرپیم وتبی خۆشم دەوی

دەروون یاسین _هه‌ولێر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4130  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

بۆ کاره‌ساتی دڵته‌زێنی شیناوێێ پیرانشار
به‌کام تاوان:

به‌کام تاوان

ئه‌تۆسووتای
کچۆڵه‌ خوێن شیرینه‌که‌
زامی هه‌واڵ نه‌پرسینت
پڕژانه‌

یان برینه‌که‌....؟
***
تاوانباریت
چی بوو سه‌یران
له‌نێو گڕا سه‌یران ده‌که‌ی
خۆری چاوت

هه‌ڵنه‌هێنی
شیناوێێ پڕقه‌یران ده‌که‌ی
***
ئه‌و دیمه‌نه‌
زۆر ناخۆش بوو :
که‌ شین هاتوو
شیناوێێ برد
بۆشین کردن
ئه‌کره‌م حه‌سه‌نزاده(سه‌ریاس) ــ پاوه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 7 نفر (0 عضو و 7 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 12:53 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها