زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
03-08-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ خوای به‌هه‌شتی شیعری كوردی " گۆران"
مه‌ریوان: شه‌تاو (فاتیح شێخولئیسلامی[چاوه])
"ئه‌ی فریشته‌ی شیعری جوان" - هه‌ی ئه‌ژنۆی شكاوم! -
بۆ وا بێ ناز، داكه‌وتووی وه‌ک فرمێسكی چاوم؟
بۆ هه‌ر ته‌نیا تاپۆت دیاره له په‌رده‌ی ته‌مدا؟
بۆ به كزی وای له باخه‌ڵ دووكه‌ڵی شه‌مدا؟
شه‌ماڵ نایێ تۆزێ بسڕێ تۆزی ڕوومه‌تت
سوخمه لادا له سه‌ر سینگی وه‌ک سینگی بهتت؟
"ئاسۆی هیوا" ڕوون و گه‌شه، بۆ نایێیته جۆش؟
ئه‌ی وریشه‌ی ڕۆژی خه‌یاڵ! نۆبووک و ڕه‌شپۆش؟!
كوێراییم دایێ - چاره‌ی ڕه‌ش وای نه‌كردبێ -
"خوای به‌هه‌شتی" شیعری كوردی "گۆران" مردبێ؟
<> <> <>
هه‌ی با بڕژێ ئه‌سرینی خوێن وه‌ک ڕيژنهی باران:
"گوڵی خوێناوی" با شین بێ له لانزاران:
بووكی شیعر با سه‌ری خۆی بدا به به‌ردا!
كێ دی "تارای سورمهچنی" بدا به سه‌ر دا؟
ئاواڵی دڵمان - "ده‌ک - لاڵ بم" - بۆ به‌جێی هێشتین؟
بۆ تامی تاڵی ته‌نیایی وا زوو پێ چێشتین؟
"گۆران"، شابازی ئاسمانی ڕوونی شیعری كورد
له "سه‌رده‌می ههستانمانا" بۆ وا "نوست و مرد"؟
ئیتر كام ده‌نگ "بله‌رزێنێ له‌شی" قورسی "كێ‌و"؟
كام به‌سته فرمێسكی شادی بێنێته سه‌ر لێو؟
"ئاڵتوونی زه‌ردی لووتكه‌كان" كێ بێ لێی بدوێ
له باخچه‌ی كام هه‌ستی قاڵا "شیعری جوان" بڕوێ
كێ گوێ ڕابگرێ بۆ سرته‌ی دوو تنۆک باران
كه به یهكۆ ده‌ڕژێنه سه‌ر "مێرگی به‌هاران"
توخوا "شوانی كهپهنک ڕه‌ش"! ده‌س ده شمشاڵت
هه‌زار نه‌غمه‌ی پێ بگۆڕه به په‌نجه‌ی زاڵت!
تا ده‌یخه‌یته سه‌ر ئاهه‌نگی "ڕۆ ڕۆی پڕ به ده‌نگ"!
ڕۆحی "گۆران" ده‌بزوێنی له ناو گۆڕی مه‌نگ
به‌ڵكو هه‌ر به‌و سۆزه‌ی "هیوا"ی پێ لاوانده‌وه
دڵی هه‌زار به‌ردی ڕه‌قی پێ تاوانده‌وه
به كۆرپه‌ی هیوای تازه دا، هه‌ڵكا بهستهیێ
نه‌هێڵێ ڕۆحی بێ سه‌ما، له هیچ جه‌سته‌یێ
توخوا شوانه! به نه‌غمه‌یه‌ک نزم و حوزناوی
به نهغمهیێک وه‌ک "كناچهی پۆڕ" و مراوی
پێی بڵێ: گه‌رچی مه‌رگی تۆ هه‌ره‌سی خه‌م بوو
به‌هه‌شتی خواش بولبولێكی وه‌كو تۆی كه‌م بوو.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه:
- حه‌وته‌نامه‌ی "كوردستان"
- خاوه‌نی ئیمتیاز و مودیری لێپرسراو: عبدالحمید بدیعالزمانی
- سه‌رنووسه‌ر: دوكتۆر محمدصدیق مفتی زاده
- ژماره‌ی 43 - ساڵی چواره‌م - ژماره‌ی شوێن یه‌ک 197
- چوارشه‌مه - 7 ڕه‌شه‌مه - 2574 ک، 8 ئه‌سفه‌ند - 1341 ش - 2 شه‌وال 1382 ق - 27 فوریه 1963م
- لاپه‌ڕه 9
- چاپی تاران
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
03-08-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ گۆران
سابڵاخ: ئاور (عه‌لی حه‌سه‌نیانی[هاوار])
یه‌كه‌می ڕه‌شه‌مه‌ی 2574ی كوردی[1963ی زایینی، 1341ی هه‌تاوی]
شه‌به‌قی سووری كاتی ڕۆژئاوا
ڕایگه‌یاندم هه‌واڵی گه‌رمێنێ
ورده ورده سروودی "ڕۆ ڕۆ"ی دڵ
به‌رز ئه‌بێ و گیان و له‌ش ئه‌له‌رزێنێ
<> <> <>
ڕهشهههورێک خه‌م پرووشه ئه‌کا
"خه‌م" به سه‌برا ئه‌ڵێ: نه‌ما "گۆران"!
سۆزی زریان به ده‌نگی شین و ڕۆ
ئه‌ڵێ: "گۆران" له ده‌ست چوو، داخی گران!
<> <> <>
له دوو چاوی كز و به خه‌و، ئه‌سرین:
تک تک ئه‌تكێ، ده‌ڵێی ده‌ڵێ: ڕۆ ڕۆ
یان ده‌ڵێی ده‌نگی "عوودی شانۆیه"!
دێته به‌ر چاو "جیلوه‌یی شانۆ"!
<> <> <>
بۆ مه‌گیم "كیژ"ی دڵ "گوڵ"ی ویستووه؟!
مانی گرتووه و "نایه‌ته شایی"!
یا نه ئاسكی له به‌ند خه‌لاس بووه؟
ڕاده‌كا، دوور ئه‌بێ له ئاوایی!
<> <> <>
له‌وه به‌ولا كوانێ موژدهدهرێک؟
تاكوو موژده‌ی "به‌یانی كورد" بێنێ!
یا نه "شمشاڵی خۆشی ده‌روێشێک"
ده‌شقه‌م ئازای له‌شم بسووتێنێ!
<> <> <>
كوانێ "گۆران" هه‌تا به باڵی خه‌یاڵ
"گه‌شت" بكه‌ین خوار و ژووری كوردستان؟!
به‌ڵكو دڵ بێته حاڵی چه‌قڵه‌سه‌ما
له ته‌ماشای "كاتی ڕان مۆڵدان"!
<> <> <>
ئه‌ی خودای شێعری كوردی، ئه‌ی "گۆران"!
وه‌كوو "زه‌رده‌ی هه‌تاو"ی "لووتكه‌ی" ژین
چه‌نده زوو چوویته ده‌ر له ناو كۆمه‌ڵ!
چۆن تواوه ڕنووی كه‌لی "به‌فرین"!
<> <> <>
تاوێكی چاو هه‌ڵێنه، بڕوانه!
كاكی "گۆران" له‌گه‌ڵ برای "كرمانج"
چۆن "گه‌یشتوونه یه‌ک" "له یه‌ک حاڵین"
وه‌خته "هه‌ر دوو" بگه‌ن به "یه‌ک ئامانج"!
<> <> <>
تاوێكی گوێ بده هه‌تا ببیه‌ی!
وتووێژی "شوان له‌گه‌ڵ ڕێبوار"!
چاو له خه‌ڵكی بكه و بزه‌ت بێتێ
كه‌س ئیتر ناڵێ: ئه‌وڕۆ "خۆزگه به پار"!
<> <> <>
داخه‌كه‌م ڕۆیت و به‌جێت هێشتین
ئه‌ی خودای شێعری كوردی، گیانت خۆش
خۆزگه ڕۆژێ له ڕێوه بۆم دێنای
به دیاری "وه‌نه‌وشه‌یی خامۆش"!
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه:
- حه‌وته‌نامه‌ی "كوردستان"
- خاوه‌نی ئیمتیاز و مودیری لێپرسراو: عبدالحمید بدیعالزمانی
- سه‌رنووسه‌ر: دوكتۆر محمدصدیق مفتی زاده
- ژماره‌ی 43 - ساڵی چواره‌م - ژماره‌ی شوێن یه‌ک 197
- چوارشه‌مه - 7 ڕه‌شه‌مه - 2574 ک، 8 ئه‌سفه‌ند - 1341 ش - 2 شه‌وال 1382 ق - 27 فوریه 1963م
- لاپه‌ڕه 8
- چاپی تاران
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-08-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌و گوڵه‌ی مه‌شهووری گشت عاله‌م بوو، كوا؟ یادی به‌خێر
لوتفی وی ده‌رمانی ده‌ردی من بوو، كوا؟ یادی به‌خێر
چۆن ده‌بێ فیكری نه‌بێ؟ تیری له جه‌رگم كارییه
ئه‌و ده‌مه‌ی بوومه نیشانه‌ی تیری وی، یادی به‌خێر
من ده‌ناڵێنم كه بولبول بۆ له گوڵزارا نییه
ئه‌و ده‌مه‌ی بولبول ده‌هاته گوڵشه‌نم، یادی به‌خێر
یار كه ده‌یفه‌رموو وه‌فادارم به عه‌هدی ئاشقی،
چۆن له بیری كه‌م كه‌لام و خه‌نده‌كه‌ی؟ یادی به‌خێر
گه‌ر به غه‌مزه‌ی چاوی مه‌ست و زه‌رده‌خه‌نده‌ی لێوه‌كه‌ی،
شێت و شه‌یدای كردم و ڕۆیی له لام، یادی به‌خێر
چۆن بژیم بێ تۆ گوڵم؟ ئه‌وڕۆ كه دوور كه‌وتووی له من
گشت جیهان زیندانه بۆ من، ئیشقی تۆ یادی به‌خێر
ڕووحهكهم! تاكه‌ی وه‌كوو مه‌جنوونی شه‌یدا ناڵه كه‌م؟
هه‌ر له سه‌ر شه‌رتی قه‌دیمم، شهرتهكهت یادی به‌خێر.
هاشم نانه‌وازاده‌گان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-08-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێعری ئێڕۆتیكی( 1 )
ئێڕۆتیسمی ئه‌ده‌بی، به‌شێكه له ئه‌ده‌بیاتی ئاشقانه. وشه‌ی ئێڕۆتیک(****** / Erotik) له وشه‌ی "Eros"ی یونانی كه‌وتۆته‌وه كه به خودای ئه‌وین گوتراوه. له‌وانه‌یه "عروس"ی عه‌ڕه‌بییش، كه له عه‌ڕه‌بیدا به بووک و زاوا ده‌گوترێ و له فارسی‌دا هه‌ر به بووک ده‌گوترێ، له "Eros"ی یونانی كه‌وتبێته‌وه.
ئێڕۆتیسم، به پێچه‌وانه‌ی پۆڕنۆگڕافی(****ographie)، هه‌ر نواندنی ئه‌ندامی نێر و مێ و شێوه‌ی جووتبوون و دامركانه‌وه ناگرێته‌وه. ئێڕۆتیسم ڕوانگه‌یه‌كی ئاشقانه‌یه و ئاوێته‌ی حه‌ز و تاسه‌ی جینسیی نێوان ئینسانه‌كانه. ئه‌و حه‌ز و تاسهیهش هه‌ستێكی سرووشتییه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگا نهریتییهكاندا ده‌ربڕینی ئه‌و چه‌شنه هه‌سته بڤه‌یه و به بێئه‌خلاقی داده‌ندرێ!
ئێڕۆتیک ده شێعری كوردیدا دیارده‌یه‌كی تازه نییه و پێشینه‌یه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌یه. ئه‌و شێوه ئه‌ده‌به به هۆی ڕووهه‌ڵماڵراوییه‌وه به" ئه‌ده‌بی ڕووهه‌ڵماڵراو" ناسراوه. دیاره ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌ده‌بیاتی نووسراو ناگرێته‌وه و به‌شێكی ئه‌ده‌بیاتی زارهكیشمان( گۆرانی و به‌یته فۆلكلۆڕییهكان) ده‌گرێته‌وه. گۆرانی و به‌یته‌كان، كه پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌واریش هه‌بووه، بۆ بڵاوبوونه‌وه بهرههڵستێكیان له‌به‌ر نه‌بووه، به‌ڵام شێعره‌كان وا به هاسانی مه‌ودای بڵاوبوونه‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خساوه و شاعیرانی ئه‌و شێوه شێعرانه كه‌وتوونه به‌ر لۆمه‌ی خه‌ڵک. هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵگا به ڕواڵه‌ت خۆی له چوارچێوه‌ی نه‌ریت و بڤه دا قه‌تیس كردووه و ده‌ربڕینی هه‌ست و مه‌یلی جینسیی به سووک زانیوه، به‌ڵام شێعر و گۆرانیی فۆلكلۆری ده‌روویه‌ک بوون بۆ ده‌ربازبوون له‌و چوارچێوه‌یه و ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌ست و مه‌یله سرووشتییه.
به‌و پێیه كه كۆمه‌ڵگای كوردهواری كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالاره، زۆربه‌ی ئه‌و ده‌ربڕینانه هه‌ر لایه‌نی پیاوانه ده‌گرنه‌وه و ژن به ده‌گمه‌ن توانیویه حه‌ز و سۆزی جینسیی خۆی ده‌رببڕێ.
له نێو ئه‌ده‌بی زاره‌كی و نووسراوی كوردیدا نموونه بۆ نواندنی ئێڕۆتیک یه‌كجار زۆرن. هێندێک له‌و شێعره ڕووهه‌ڵماڵراوانه له ئێڕۆتیک دوور ده‌كه‌ونه‌وه و به لای پۆڕنۆگڕافیدا ده‌شكێنه‌وه. بۆ وێنه شێعری "ژوانی ئاغا"ی مامۆستا هێمن هه‌رچه‌ند ماكی ئێڕۆتیكیی تێدایه، به‌ڵام زۆرتر به لای پۆڕنۆگڕافیدا ده‌شكێته‌وه. له خواره‌وه هێندێک نموونه ده‌خه‌مه به‌ر چاو، به‌و هیوایه‌ی كهرهسهیهک بن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردتر:
----------------------------------------------------
مه‌لا كه‌ریمی عه‌زیزنه‌ژاد (ڕاوچی):
شه‌وه ده‌ست و دڵ و داوێن سرهوتوون
دز و ڕێگر، دڕ و دارۆغه خه‌وتوون
كه‌چی ده‌ستی بزۆزی تۆ له به‌ختم
له نابێ و وامه‌كه و لاچۆ نه‌كه‌وتوون.
----------------------------------------------------------------------
هوشمه‌ند:
شه‌وێک پێم نا به سه‌ر شه‌رم و حه‌یا دا
په‌نام هێنایه به‌ژنت له‌و په‌نا دا
گوتم: كه‌ی ڕۆژه؟ فه‌رمووت: ئه‌و سه‌عاته
له سه‌ر سینگم ده‌ست ئه‌و سوخمه لادا
----------------------------------------------------------------------
ئه‌نوه‌ر سوڵتانپه‌نا:
گوڵی من كه دوگمه‌ی یه‌خه‌ی كرده‌وه
ده‌لاقه‌ی هومێد بوو له مه‌ی كرده‌وه
خه‌یاڵم كه ماتی خزیی سینه بوو
خلیسكا، به گۆی مه‌مكی خۆی گرته‌وه
----------------------------------------------------------------------
موحه‌ممه‌د نووری:
ده‌ستم له قه‌دی وه‌راند كه هه‌ستم
دوو مه‌مكی هه‌ناری كه‌وته ده‌ستم
ڕۆژباشم ئه‌كرد له كوڵم و لێوی
ئاڵقاوی ده‌مم بوو، گورجێ گه‌ستم
سووڕ ماوه سه‌رم له به‌ختی سوێرم
من به‌و ده‌م و ده‌سته گه‌یمه قه‌ستم؟
----------------------------------------------------------------------
گۆڕانیی فۆلكلۆر:
ناوێرم بیمژم، بیكوشم، لیمۆكه‌ی كاڵه
ده‌ستیان لێ مه‌ده‌ن سه‌ریان به خاڵه
گۆڕانیی فۆلكلۆر:
جووتێک شه‌مامه‌ی نیمڕه‌سم ده‌یه
ده‌وری په‌رژینه، ڕێی ده‌سم نییه
گۆڕانیی فۆلكلۆر:
هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م دڵ پیر نابێ
ده‌ستم له مه‌مكی گیر نابێ
یار منداڵه بۆم ژیر نابێ
------------------------------------------------------------
فۆلكلۆری ناوچه‌ی ئه‌رده‌ڵان:
هه‌ر له سه‌ر سه‌رین تا پاژنه‌ی عه‌ین
عه‌یبۆ تێیا نییه به گه‌رده‌نم ده‌ین
یاران بێنه دیار ئه‌م ته‌خت و «توێڵ»ه
ئه‌یژی نشینگای شای ئه‌رده‌بێڵه
له «توێڵ»هو خوارتر برۆی په‌یوه‌سه
له برۆوه خوارتر دوو دیده‌ی مه‌سه
له دیده‌و خوارتر لووتی قه‌ڵه‌مه
له لووته‌و خوارتر نه‌واته ده‌مه
له ده‌مه‌و خوارتر شمشێر چه‌نه‌ی زه‌ڕ
له چه‌نه‌و خوارتر گه‌رده‌ن مینای ته‌ڕ
له گه‌رده‌ن خوارتر سینه‌ی سوڵتانی
لێیه‌و به‌ن بووگه به‌ی ئه‌سفه‌هانی
له سینه‌و خوارتر نافه به وێنه
له نافه‌و خوارتر گه‌نجه و خه‌زێنه
جفته ڕانه‌كه‌ی وه‌ک لۆكه نه‌رمه
ساتێ بۆ یه‌كێ مه‌جازی گه‌رمه
-------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه: نێو له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا، ناسری ڕه‌زازی، ستۆكهۆلم ـ 1991
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
فۆلكلۆری ناوچه‌ی هه‌ولێر:
یار غه‌زال عه‌مرم غه‌زال، یار غه‌زالم دیتییه
هێقه و دوگمه‌ی ده‌ترازاند سینگ و مه‌مكی سپییه
ده‌ستم برد له بۆ سینه‌ی جۆت شه‌مامه‌م گرتییه
یار غه‌زالێ غه‌زالێ خۆمم ده‌خزانده پارێ
گوتمێ بێنه ماچت كه‌م مه‌مكت سێوه به دارێ
یارم غه‌زالی ده‌شتێ له به‌ستێم ده‌گه‌یشتێ
بۆنت بۆنی بوخورێ مه‌مكت سێوی به‌هه‌شتێ
نه‌خۆشه‌كی گرانم كه‌وتم له‌سه‌ر ته‌نیشتێ
خه‌به‌ر بده‌نه یارم مه‌عێن شیفام گه‌یشتێ
فۆلكلۆری ناوچه‌ی هه‌ولێر:
له كێم دیت و له كێم دیت له بن ته‌یمانی ڕه‌زی
ده‌رسم به فه‌قێیان گۆت یارم له داكی دزی
ئه‌شقی چاو ڕه‌شی بویمه جه‌رگ و درم بۆی ڕزی
له كێم دیت و له كێم دیت له بن قه‌ناتی بیرێ
مه‌مكی هێنده گچكه‌یه به دوو په‌نجان ناگیرێ
چاوڕه‌ش تیره‌كی لێدام بابانی به قوڕێ گیرێ
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه: سێسه‌د هۆنراوه‌ی فۆلكلۆری كوردی، كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی: سه‌عدوڵلا ئیسماعیل شێخانی، به‌غدا ـ 1990
م - هێدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-08-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێعری ئێڕۆتیكی( 2 )
شێعری شاعیرێكی ژن كه له‌و بواره دا یه‌كێكه له ڕچهشكێنهكان:
خۆشمان ده‌وێیت شه‌و
من شه‌وانه نه‌ک ستیانهكهم،
پرچهكانیشم له‌ژێر سهرینهكهتدا لێ جێده‌ما،
تۆش نه‌ک هه‌ناسه‌كانت
شههوهتهكانیشت به سنگی منه‌وه جێده‌هێشت،
شه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی ترازانێک له‌و گه‌رمییه‌ی من بێبه‌ریت نه‌كا
هه‌زاران جار خۆت به مه‌مكه‌كانم ئه‌گرته‌وه،
تۆ شه‌وانه بێ شه‌رمانه ڕووتت ئه‌كردمه‌وه
منیش بێ شه‌رمانه خوێنی كچێنیم به پشتت ئه‌سڕی،
تۆ شێتانه خۆت پێوه دهنوساندم و
منیش شه‌هوه‌تبازانه هاوارم ئه‌كرد،
تۆ عه‌جولانه خۆت ئه‌كرد به تونێلی گه‌رمبوونه‌وه دا و
منیش بێ ترس ماچه‌كانم لێ ئه‌دزیت،
ئێمه چه‌ند عاشقێكی جوان بووین،
چه‌ند منداڵانه بۆ لێکئاڵانێک ئه‌گریاین و
چه‌ند عاشقانه بۆ عه‌شق ده‌سووتاین،
ئێمه شه‌وانه مشتێ ئاره‌زوو و
باخچه‌یه‌ک ماچمان له ژووری نووستنهكهماندا جێده‌هێشت،
ئێمه شه‌وانه هه‌موو ده‌رگاكانمان له یه‌كتر ئه‌كرده‌وه، هه‌موو ده‌رگاكان،
گه‌ر تێكهڵبوونێكمان به‌تاریكی نهناساندایه وامان ده‌زانی شه‌وێكمان له خۆمان زیز كردووه و
كازیوهیهكمان لێ تۆراوه،
شه‌وه‌كانی ئێمه
چراخانێک بوو له ماچ و ماچ
گوڵستانێک بوو له گوڵی مه‌مكه‌كانی من و
گه‌ڵای چاوه‌كانی ئه‌و
ئێمه به‌یه‌ک ده‌نگ هاوارمان ئه‌كرد
خۆشمان ده‌وێیت شه‌و
لازۆ
سوئێد - 3.11.2003
-------------------------------------------------------------------
شه‌هلا
ئه‌حمه‌دی قازی
چ جوانه هه‌یكه‌لی شه‌هلا!
چ دڵڕفێنه، چ ڕووحسووک!
نه گۆشتنه، نه كزه، ساف و لێک و لووس و خڕه!
له چه‌شنی په‌یكه‌ری داتاشراوی یونانه!
وێنووسه، خوای جوانی!
به‌ڵام ته‌فاوه‌تی زۆره له‌شی ده‌گه‌ڵ په‌یكه‌ر
له پهیكهرا نییه جووڵه و ژیان و خورپه و هه‌ست
كه‌چی له‌شی شه‌هلا، له نووكه‌وه تا سه‌ر
تهكاتهكی سللوول پڕه له شه‌هوه‌تی ژین
له درزی داوێنی كه هه‌ڵكشاوه و ته‌نگ
دیاره شلكه‌ی ڕان
وه‌چی ده‌چێ؟
به معان، موقه‌دیمه‌ی كوێستان!
كه هه‌رچی بۆ ژوورتر هه‌ته‌ر بكا مه‌لی چاو
سپیتره و سافتر!
وه خاڵی سه‌ر ڕانی
له چێشتی خۆشی له‌شی بۆته فلفل و چه‌شنی
له هه‌ڵدراوی كراسی، له دیتنی ڕانی
له شان و شه‌وكه‌تی به‌رز و ته‌ناسوبی ئه‌ندام
نه هۆش ئه‌مێنێ، نه تاقه‌ت له لای دڵی حه‌ساس
شه‌پۆلی له‌ززه‌تی تێدایه ڕانی نه‌رم و سپی
له‌ره‌ی مه‌مه‌ی ده‌پسێنێ حه‌ریمی سه‌بر و حه‌یا
دڵم ئهكوركێنێ وه‌كوو مناڵی چڵێس،
ئهكهومه لاڵهپهتهی سواڵی نیعمه‌تی به‌ده‌نی
كه تیشكی گه‌رمی نیگام كه‌وته سه‌ر له‌شی گه‌رمی
دوو چاوی نه‌رمی به ده‌نگی بڵیندی بێده‌نگی!
ئیجازه‌یان فه‌رموو
له باری به‌هره‌وه‌ری، چ خۆشه به‌خته‌وه‌ری!
له‌شی له چه‌شنی كڵۆیێكی پاكی میقناتیس
ڕهكێش ئه‌كا بزمار
ئه‌خاته یه‌ک، دوو له‌ش
له‌شێكی نێری خه‌شین، ته‌نێكی نه‌رم و زه‌ریف
فیدات بم ئه‌ی شه‌هلا!
به خۆت نییه دهرئهخهی ئه‌و له‌شه، ئه‌و ئه‌ندامه
به خۆت نییه كه جه‌ماڵت ئه‌خه‌یته به‌ر ئه‌نزار
چ جوانه مینیژۆپ
كه جیلوهیێكه سرووشتی له خۆفرۆشتنی ئافره‌ت
وه ئه‌و خه‌یاڵه په‌سه‌ندیده
ناخرێته به‌ند و به‌ست!
تاران 1347 (1968)
-------------------------------------------------------
ژوانی ئاغا
مامۆستا هێمن
چاوه‌كه‌م بیستوومه چاوی "نادییه"
ئێسته بۆ تۆ مایه‌یی دڵشادییه
خۆت مه‌ڵاس داوه ئه‌تۆ بۆیه له‌وێ
ئه‌و كچۆڵه نازه‌نینه‌ت خۆش ده‌وێ
بۆیه وا ون بووی له ئێمه و نایه‌وه
ڕاوكه‌ری، داوت له كۆتر نایه‌وه
كاكی خۆم، بیستم گرفتاری ئه‌تۆ
ئاشقێكی دڵ برینداری ئه‌تۆ
دیل و گیرۆده و ئه‌سیری كاكی خۆم
ملـكهچ و زار و فه‌قیری كاكی خۆم
ئه‌و كچۆڵه نازه‌نینه‌ی چاوكه‌ژاڵ
تۆبه‌كه‌ی چه‌ند ساڵه‌یی كردی به‌تاڵ
عه‌قڵ و هۆشی بردی چاوی مه‌ستی وی
شێت و وێت و گێژ و وێژی ده‌ستی وی
كێ بوو ده‌یگوت تۆبه‌یی كۆن ناشكێ
تۆبه خۆ پۆڵا نییه چۆن ناشكێ
وات شكاند و خستته به‌ر پێته‌وه
تۆبه‌كه‌ت پێموایه گا‌و ناكرێته‌وه
به‌و موژه به‌رگه‌شته‌یه‌ی ئه‌و دڵبه‌ره
وه‌رده‌گێڕێ تۆ له دین بۆ مه‌سخه‌ره
به‌ژنه‌كه‌ی ئیمانه‌كه‌ت باریک ده‌كا
زولفه‌كه‌ی په‌روه‌نده‌كه‌ت تاریک ده‌كا
جه‌رگی له‌ت كردی برا، شیری برۆی
كه‌زیه‌كه‌ی وه‌ک داوه ناهێڵێ بڕۆی
ڕوومه‌ت و كوڵمه و چه‌نه و به‌رخه‌به‌به‌ی
گوجی پێهێناوی چۆن ڕێ ده‌رده‌به‌ی
خه‌سته‌و و ڕه‌نجوور و گێژ و گێلـی وی
كوشته‌یی ئه‌و گه‌ردنی وه‌ک كێلـی وی
سینگ و مه‌مک و پاو و پووز و سمتی ئه‌و
پێی نه‌هێشتی عه‌قڵ و هۆش و خورد و خه‌و
دڵپه‌شێوی په‌رچه‌مه ئاڵۆزه‌كه‌ی
شێتی له‌نجه و لار و ده‌ست و گۆزه‌كه‌ی
ڕۆژێ هات و چۆ ده‌كه‌ن چه‌ندین ده‌ڵاڵ
تا فریو دهن ئه‌و كچۆڵه‌ی چاوكه‌ژاڵ
"جه‌عفه‌ر ئاغا" دیاره یه‌كجار ماندووه
هێنده هات و چۆ ده‌كا جاڕز بووه
خۆ "برایمه شه‌ل" هه‌دادانی نییه
وه‌ک حه‌سیر وایه له ماڵی "نادییه"
هێنده به‌و زستانه سه‌خته هات و چوو
زگه‌شۆره‌ی گرت ژنی "سۆفی په‌ڵوو"
دێته‌وه لای تۆ ده‌ڵێ: "عه‌وڵا دله"
ئه‌و كچهتیوە ده‌كا ئێستاش ملـه
پاش ئه‌وه‌ی زۆر هات و چوون ده‌سته‌ی ده‌ڵاڵ
دێنه‌وه خزمه‌ت جه‌نابت ده‌ست به‌تاڵ
ئه‌وده‌می بۆخۆت ده‌چی بۆ كۆی یار
پێی ده‌ڵێی ئه‌ی دولبه‌ره‌ی سیمین عوزار
جه‌ربه‌زه و كوێره‌وه‌ری و زه‌حمه‌ت به‌سه
بۆ به ڕقدا چووی ئه‌تۆ له‌و بێكه‌سه
ئه‌ی گوڵاڵه سووره، ئه‌ی تازه نه‌مام
سیل و دیقم گرت، له سوێیانت نه‌مام
ئه‌ی نیگاری چاوخوماری بێ وه‌فا
به‌سیه‌تی بێ مه‌یلـی و جه‌ور و جه‌فا
نازه‌نینی شۆخ و شه‌نگی چاوبه‌ڵه‌ک
ئاسكی دڵناسكی سرک و ڕه‌وه‌ک
مامزی لێو قرمزی خۆش خه‌ت و خاڵ
مانگی چارده، لایه‌تولعه‌ینی جه‌ماڵ
چۆڵه‌مه‌ی ئه‌ستۆم، بوتم، سه‌روم، گوڵم
تۆ سه‌ری خۆت چیدی مه‌شكێنه دڵم
بمده‌یه گانێ له مێژه تاسوخم
دایكه‌نه زوو ئه‌و تومانه تا سۆخم
"نادییه" خانم له پێشا ناز ده‌كا
سه‌د به‌هانه و سه‌د درۆت بۆ ساز ده‌كا
زوو به ناز و نووزه‌وه وات پێده‌ڵێ:
چۆن له نێو خه‌ڵكا ده‌بێ چاوم هه‌ڵێ
من كه یاری تۆ بم و وا ڕووت و قووت
پاش و پێشی من بكه‌ن تاقمانه‌جووت
لۆكه‌یی تێدا نه‌ماوه كلـۆجهكهم
پشت و ئانیشكی ده‌بێ من پینه كه‌م
نیمه ده‌سماڵ غه‌یری سه‌رپێچی دڕا‌و
مردم و نه‌مدی له‌سه‌ر خۆم تاسكڵاو
له‌ت لـهته وه‌ک جه‌رگی تۆ ده‌رپێی شڕم
جا ئه‌وه‌ش ئاواڵكراسه تێی تڕم؟
لائه‌قه‌ل پوتێ ده‌بێ كه‌وشی كه‌چم
به‌و قوڕ و به‌و سۆڵه بۆ ژوان ده‌رده‌چم؟
ڕه‌نگه تێیدا بێ سه‌ر و پرچم گه‌نه
لێم نه‌داوه ساڵ و نیوێكه خه‌نه
من كه ڕووتم چه‌شنی ئاسكی عه‌ربه‌تێ
دوێنێ جێژن بوو نه‌چوومه داوه‌تێ
سورمه و سابوون و كلـتوورم نییه
ئاوێنه و خڕخاڵ و به‌رموورم نییه
چش ئه‌گه‌ر نیمه له ماڵا تامه چێشت
داخه‌كه‌م نیمانه زارجوویه‌ک بنێشت
ورده‌واڵه هاته ئێره دوێنه‌كه
نه‌مبوو پووڵی گوڵ و گواره و مێخه‌كه
هه‌ر كه هاوارێ ده‌كا میوه‌فرۆش
من له سوێی سنجوو ده‌روونم دێته جۆش
قووچه‌كه و ده‌رزی و كه‌ڵافیشم نییه
ئاشقی وه‌ک تۆ چرووكم بۆچییه؟
تۆ ده‌ڵێی: ئه‌ی شۆخی مه‌ستی چاو هه‌ڵۆ
پرته و بۆڵه به‌سیه‌تی خه‌م مه‌خۆ
ئه‌ی بوتی سیمین و ئه‌ی خوشكی په‌ری
شه‌رته بۆت بكڕم كراسی كوده‌ری
به سه‌ری خۆم و به مه‌رگی "كاک هه‌باس"
گیانه بۆت ده‌كڕم كه‌وا و ئاواڵكراس
بۆچمه به‌زیاد نه‌بێ پووڵ و دراو
جوانی وه‌ک تۆ نه‌یبێ كه‌وش و تاسكڵاو
تۆ به‌ڵێنم پێ بده و ته‌فره‌م مه‌ده
حازره ده‌سماڵ و چارۆكه و شه‌ده
بۆم كڕیوی عه‌تر و سابوون و خه‌نه
كرمه‌ک و خڕخاڵ و بازنه و ژێرچه‌نه
مێوژ و سنجوو له "سه‌یفوڵڵا عه‌جه‌م"
وه‌رگره باكت نه‌بێ، پووڵی ده‌ده‌م
وێت ده‌ده‌م سابوون و كلـتوور و ده‌زوو
كوا قسه‌ت پێماوه، دایماڵه ده زوو
به‌و قسه خۆشانه سه‌رگه‌رمی ده‌كه‌ی
ورده ورده كه‌م كه‌مه نه‌رمی ده‌كه‌ی
ئیحتیاج ده‌یكا وه‌ها نه‌رم و ته‌با
بۆت نه‌رم نابێ ئه‌گه‌ر موحتاج نه‌با
ئیحتیاج داوێنی ئالووده ده‌كا
گه‌ر ته‌سه‌ل بووبایه حه‌تمه‌ن نه‌تده‌گا
گه‌ر نه‌بووبایه وه‌ها ڕووت و شڕۆڵ
خۆی ده‌كرد ته‌سلـیمی تۆ، چرچی گڕۆڵ؟
ئیحتیاج مه‌جبووری كرد و خۆی فرۆت
چی له ده‌ست نایه ده‌نا "پووره مرۆت"
ئیحتیاج دۆخینی پێ شل كرده‌وه
شه‌رم و نامووسی له بیر ئه‌و برده‌وه
ئیحتیاج كردی به ده‌ست ئاغا ئه‌سیر
كیژی لادێیی ڕه‌ش و ڕووت و فه‌قیر
ئیحتیاجه جه‌رگی كردۆته كه‌باب
هێنده جوان‌چاک نی ده‌نا عالیجه‌ناب
جوانی فه‌رموو شاعیری گه‌وره‌ی قه‌دیم
ئافه‌رین ئه‌ی ساحیبی زه‌وقی سه‌لیم
" آنچه شیران را كند روبه مزاج
احتیاج است احتیاج است احتیاج"
لاده شاعیر تۆ له باسی فه‌لسه‌فه
بۆ له بیرت چۆته‌وه كاتی گه‌فه
ڕایدهكێشی ئاقیبه‌ت بۆ ئاغهڵێ
ده‌ست ده‌گێڕی تۆ له مه‌مک و باغه‌ڵێ
ده‌یگری كاكه له ئامێزی گه‌رم
لاده‌چێ په‌رده‌ی حه‌یا و حوجب و شه‌رم
ده ست ده‌گێڕی تۆ له سمت و به‌رگه‌ده‌ی
جا كه ڕه‌قت كرد پهلامپیتكهی ده‌ده‌ی
ده‌یخه‌یه سه‌ر گازی پشتێ ئه‌و گزه
ده‌یده‌یه به‌ر هه‌ڵمه‌تی ئه‌و تۆپزه
لاقی هه‌ڵدێنی و داده‌گری زگی
ده‌رپه‌ڕی ده‌عباكه وه‌ك ناوكی جگی
مه‌تره‌قه‌ی سه‌ر ئه‌بڵه‌قه‌ی لێ ڕاده‌ده‌ی
دهیتڕێنی خۆی وه‌ها پێدادهدهی
نێوگهڵانی ئه‌و فه‌قیره شه‌ق ده‌كه‌ی
گوپی ههڵدهمسێنی، چاوی زه‌ق ده‌كه‌ی
ده‌یبه‌یه ژوورێ به زۆری و چیڕه چیڕ
با به كه‌یفی خۆی بكا ئه‌و زیڕه زیڕ
تۆ ئه‌وه‌نده‌ی ڕاده‌ده‌ی بۆ پێشه‌وه
ئه‌و ده‌ڵێ: كوێر بووم كوڕه بیكێشه‌وه
تۆ ده‌ڵێی: خۆت ڕاگره ئه‌ی به‌د مه‌زه‌ب
ئه‌و ده‌ڵێ: "ئێی وای جڕڵدم بی ئه‌ده‌ب"
قه‌ت به‌ری تۆ ناگرێ ئه‌و قون خڕه
هیچ شكم تێدا نییه كوتک و تڕه
لێیده‌به‌ی ئاغا هه‌تا پرتی گونان
"مینمایی امتحان" هه‌ردوو كونان
خۆی زه‌وت ناكا فه‌قیری بێ نه‌وا
ڕه‌نگه ئاغا بۆت فڕێ دا ساقی وا
نێوزگ و ڕیخۆڵه‌كانی هه‌ڵته‌كا
جا چلـۆن بێچاره خۆشی پیس نه‌كا
پاش ته‌واوبوون چاوی هه‌ڵدێنێته‌وه
جا به ناز ئه‌و شێعره ده‌خوێنێته‌وه:
" گر جماع این است كو كردند خران
بر كس ما میریند این شوهران"
كاكه بمبه‌خشه له‌به‌ر بێكارییه
ئه‌و قسانه، ئه‌و هه‌موو بێعارییه
لێم ببووره شاعیرێكی عاجزم
مات و داماو و په‌رێشان و كزم
ده‌ركراو و به‌شخوراو و ده‌ربه‌ده‌ر
ڕه‌نجه‌ڕۆ و بێ نه‌واو و قوڕ به سه‌ر
موده‌تێكه لێم حه‌رامه ماڵی خۆم
نابینم خزم و ژن و منداڵی خۆم
هه‌ڵوه‌دان دیسانه‌كه پۆلیس له دووم
به‌و چلـه‌ی زستانه بۆیه بازره بووم
دهمتهقێنن چه‌شنی ڕێوی به‌نده‌نێ
ئه‌و سه‌گانه لای كونێشم ناده‌نێ
ده‌ربه‌ده‌ر بووم شار به شار و دێ به دێ
ڕۆژێكی سۆفیم و ڕۆژێكی فه‌قێ
گا له پشده‌ر، گا له بێستوونم ئه‌من
گا له كوێستان، گا له گه‌رمێنم ئه‌من
ئێسک و پێستێكی ڕه‌قه بارگینهكهم
ویشكه‌وه نابێ تهكهڵتووی زینهكهم
من كه نه‌مده‌خوارد پڵاو و گۆشتی خۆم
نانی هه‌رزن ئێسته وه‌ک هه‌ڵوا ده‌خۆم
من كه ڕاده‌كشام له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌نه‌ر
ڕاخهرم ئێستا چییه، كورتانی كه‌ر
من كه قاوه‌ڵتوونێ هه‌ڵده‌ستام له خه‌و
ئێسته نیمه ئیستڕاحه‌ت ڕۆژ و شه‌و
من كه هه‌مبوو كه‌وشی بۆیاغ لێدراو
ئێسته‌كه ڕازیم به كاڵه‌ی چه‌رمی خاو
من كه ئاغا بووم و پۆزم لێده‌دا
ڕۆژگار ئه‌وڕۆكه كردوومی گه‌دا
به سمێڵی تۆ و به ڕیشی "كا حه‌مه‌د"
مه‌حته‌لم بۆ پووڵ و ڕووتم وه‌ک "سه‌مه‌د"
بۆ په‌ڕه سیغار و تووتن مه‌حته‌لم
هه‌ر ده‌ڵێی دهیلاغی فێره دووكه‌ڵم
دێ به شوێنمدا هه‌میشه ئه‌منییه
ئه‌منییه‌ش ئه‌وڕۆكه بۆ من كه‌م نییه
با ئه‌ویش ڕازی به ده تمه‌ن بێ برا
جیبی من وه‌ڵڵاهی گه‌سكی لێدرا
شوێنه‌ونكه من له ده‌ست ئاژان ده‌كه‌م
هه‌ر كڵاوه‌كه‌ی ببینم ژان ده‌كه‌م
پووڵی تریاكم له كوێ بوو بیده‌مێ
جا له‌به‌ر وه‌ی چاكه فیزماڵكی ده‌مێ
تا جه‌ناب سه‌روان وه‌كوو ڕۆسته‌م چه‌قی
كاكه "هێمن"ی تۆ له حه‌وت كێوان ته‌قی
ژیانی ئێسته‌ی من برا به‌و ته‌رزه‌یه
پێم مهفهرموو شاعیرێكی هه‌رزه‌یه
زیز مه‌به لێم و مه‌به عاجز له گه‌پ
كاغه‌ز و شێعرم مه‌ده به‌ر نووكه شه‌پ
من كه ده‌ركی شادمانیم داخرا
گه‌ر جهفهنگێ لێنه‌ده‌م ده‌مرم برا
نیمه قسێكی دی برا غه‌یری جه‌فه‌نگ
وه‌رنه مهعلـوومه كه تۆ دووری له نه‌نگ.
------------------------------------------------------------------------------------------------------
فه‌رهه‌نگۆكی "ژوانی ئاغا"
ئاغه‌ڵ: جێی داكردنی ئاژه‌ڵ له زستاندا
ئه‌منییه: ژاندارم
بازره بوون: ئاواره بوون
بۆیاغ: بۆیه، ڕه‌نگ
بنێشت: چه‌قه، جاجک
تاسووخ: تامه‌زرۆ، تاسه‌دار
تا سۆخم: تا بگێم، له "سۆخماخ"ی ئازه‌رییه‌وه دێ كه به مانای "گان"ه.
تومان: ده‌رپێ، ئاواڵكراس
ته‌قاندن: ڕاونان، ڕه‌پێ نان
ته‌كه‌ڵتوو: چه‌ند قه‌د لباده كه له ژێر قه‌ڵتاخی زین داده‌ندرێ
جڕڵماخ: دڕان، پاره پاره بوون، "جڕڵدم": دڕام؛ - وشه‌یه‌كی ئازه‌رییه-
چرووک: سووک، سه‌رسه‌ری، بێ ئابڕوو
دهیلاغ: به‌چكه وشتری یه‌كساڵه
سه‌ر گه‌رمكردن: خافڵاندن، سه‌رقاڵكردن
فیزماڵكدان: خۆدزینه‌وه، ڕاكردن
قووچه‌كه: شتێكه له كاتی درووماندا، بۆ داگرتنی ده‌رزی، له قامک ده‌كرێ.
كلـۆجه: كه‌وای ژنان
گا‌و: ته‌قه‌ڵ؛ "گاوكردنهوه": دروونه‌وه
گوج پێهێنان: ته‌نگه‌تاو كردن
گه‌ف: جه‌فه‌نگ، گه‌پ
گز: كچ؛ - وشه‌یه‌كی ئازه‌رییه-
ملـه: زۆره‌بانی
مینمایی امتحان: به تاقی ده‌كه‌یه‌وه؛ - فارسییه-
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-08-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێعری ئێڕۆتیكی( 3 )
ناحه‌ز و جوان
مه‌لا غه‌فووری ده‌بباغی
تا بژیم تێتدهبڕم خاوه‌نی جوانی و ده‌سه‌ڵات
چاوی ئاوات و هیوام ئه‌ی گوڵی سه‌رتۆپی وڵات
داده‌مركێ كوڵی دڵ، تاوێكی رێتخهم چده‌بێ
به سه‌ری نووكی زمانم له بنی په‌نجه‌یی پات
ڕۆژی هه‌ڵكه‌وته ده‌جا بێ گوڵه‌كه‌م تێتڕاكهم
له ترۆمبێلـی فیداكاریی به‌ره و كۆڕی خه‌بات
لێتدهبهم جارێ به بێده‌نگی نه‌چی بیكه‌یه قاو
نێوی هاوكاری له گه‌ڵ شۆڕشه‌كه‌ی دێموكڕات
یاری شیرین ده وه‌ره تا زووه، تا لێت نه‌چووه
ته‌مه‌نی جوانی بژین پێكه‌وه، تا كه‌ی به ته‌مات
گیانه‌كه‌م خۆ تۆ هه‌زار جار پترت داوه به من
قه‌ولی بێ كرده‌وه، هه‌ر ویشكه تریتم به هیوات
كه‌نگێ بۆم داده‌كه‌نی خۆمی به سه‌ر داكێشم
كهوشهكهت ماچ كه‌م و سه‌ر دانێمه به‌ر پێت كز و مات
لێت نه‌چێ ڕه‌نگه له به‌ر ته‌نگی، ئه‌شێ بۆت ته‌ڕ كه‌م
ده‌سته نه‌رم و شلـهكهت بازنه ئازاری نه‌دات
توند و تیژی به‌سه، بۆم تیل كه، ده با لێیڕادهم
به سمێڵ گه‌سكی ده‌م ئه‌و تۆزه له سه‌ر شانی كه‌وات
تۆ له‌سه‌ر ئه‌و ڕقه بی تێكدهچهقێنین له پڕا
من له پێت دڕكی مژۆڵ، تۆ له دڵم تیری نیگات
هه‌رنه‌بێ تاقه یه‌كێكم ده‌یه با خۆم نه‌كوژم
له‌م هه‌موو ده‌سره كه پێی ده‌سڕی ده‌م و لێوی نه‌بات
بێڵه خاوی كه‌مه‌وه، ڕه‌ق بووه سندووقی سه‌رت
باری لێوم به تكه‌ی ئاره‌قه‌كه‌ی سه‌ر گۆنات
پاش و پێش هه‌ر یه‌كه بۆ من كه مه‌به‌ستم چوونه
زه‌رده لیمۆ چووه ناو ده‌ستمه‌وه یا پرچی سیات
هه‌ر له لای تۆیه ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ تێیكێشم
خۆڵی به‌ر پێته، له چاوم كرێ ڕووناكی ده‌كات
حه‌ز ده‌كه‌ی جارێ بژیم بۆم وه‌ره پێش با تێی نێم
ده‌م له نێوانی مهم و سینه، وه‌خۆم ئاوی حه‌یات
نایه‌ڵم بێشێ، وه‌ره پێشێ، ده‌با بۆت تێخه‌م
ئه‌م دوو ئهنگوستیلـه ئاڵتوونه له قامكت به خه‌ڵات
ده وه‌ره گیان و قه‌وه‌ت، تاوێ ئه‌وه‌م بگره به وه‌ت
نه‌زمی ده‌ستم به سه‌ری په‌نجه، نه‌خۆشم كهلهلات
من كه خۆم ناوه‌ته پێناوت ئه‌تۆش بۆم فش كه
قۆڵی راستت بخه‌مه باسكم و ده‌رچین له وڵات
با بكه‌م تۆبه له سه‌ر ده‌ست و ئیتر دایهێڵم
ڕیشی بۆزم، ببمه سالكی به‌ر كۆشک و سه‌رات
تا كوتم كوانێ؟ بڵێ هانێ، دڵم مه‌شكێنه
حافزم، موسته‌حه‌قم، چاو له ده‌سی تۆم هه‌موو كات
جوانیی تۆی دا له محه‌ک ناحه‌زیی من، بۆم ده‌ركه‌وت
ئه‌وی جوانان هه‌یانه به ته‌نیا هه‌یه لات
گوڵه‌كه‌م بۆیه نه‌شه‌ت سازه ده‌ڵێن چاكت دا
ئیمتیحانی شه‌شی ناوه‌ندی، بژی مامۆستات
خۆت كه‌مێ شل كه، سه‌رت داخه، ده با پێته‌وه نێم
دوو زه‌روو، كوڵمی گه‌ش و چاڵی چه‌نه‌ت زیپكه نه‌كات.
--------------------------------------------------------------------------------
مه‌ستووره
نالی
مه‌ستووره كه حه‌سناو و ئه‌دیبه به حیسابێ
هاته خه‌وم ئه‌مشه‌و به چ نازێک و عیتابێ!
هاتووم، وتی، عوقده‌م هه‌یه، قه‌ت مومكینه وا بێ؟
هیی تۆم ئه‌گه‌ره‌م مه‌سئه‌له حه‌ل كه‌ی به جه‌وابێ
هه‌ر مه‌سئه‌له بیكرێ كه به تۆ شه‌رحی كرابێ
مومكین نییه كه‌س ده‌خڵی بكا چین و خه‌تا بێ
ئایینه به مایینه ده‌بێ ڕه‌نگ نوما بێ
«مه‌ستووره» بهمهستووره ده‌بێ موهرهگوشا بێ
نوكتێكی زه‌ریفه به نه‌سیبی زورهفا بێ
ته‌عریفی ده‌كه‌م، به‌ڵكو له بۆ ده‌رد شیفا بێ
ئه‌م سیڕڕه چییه میسلی سوها بێ، نه‌سوابێ؟!
دوڕڕێ كه وه‌كوو دوڕڕی سه‌ما بێ، نه‌سمابێ؟!
دوككانی توحهف، كانی حه‌یا، كانیی به‌قا بێ
قوببه‌ی له قیبابی نوقه‌با بێ، نهقوپابێ
وه‌ک خه‌یمه به پهردێكی دوو ئه‌ستوونه به پا بێ
سه‌ر تیلهكی نه‌ختێ به نه‌زاكه‌ت قڵه‌شابێ
وه‌ک هیممه‌تی سۆفی كه له نێو خه‌ڵوه خزابێ
مه‌ستوور و عه‌زیزی شه‌ره‌ف و ڕیفعه‌ت و جا بێ
یا كۆمه‌ڵه زیوی بوخه‌لا دوور له سه‌خا بێ
موغله‌ق به به‌خیلی، به مه‌سه‌ل مشتی مه‌لا بێ
كاسێكی بلوورینی نخوونیی له سه‌را بێ
نه‌ختێكی له‌به‌ر مه‌وجی له‌تافه‌ت قڵه‌شابێ
یاخۆ په‌ڵه به‌فرێكی كه ئه‌سڵه‌ن نهشكابێ
قه‌ندیلی مونیر و گوزه‌ری ئاب و هه‌وا بێ
كام ئاب و هه‌وا؟ موعتهدیلی نهشئونوما بێ
یه‌عنی له وه‌سه‌ت كانییه گهرمێكی تێزابێ
له‌و كانییه دا چووزه‌ره ڕێواسێ ڕووابێ
به‌و چووزه‌ره ڕێواسه كه‌مێكی قڵه‌شابێ
یا قه‌سری موعه‌للا كه له ئاوێنه كرابێ
یا غونچه‌یی نهشگوفته كه ئاوی نه‌درابێ؟!
یا گومبه‌دی نهزههتگههی نێو باغچهسهرا بێ
ئه‌لوانی گوڵامێز و شهكهربێزی تیا بێ؟!
یا قورسی نمه‌ک هه‌روه‌كوو مه‌ڕمه‌ڕ به زیا بێ
جێی قه‌تره‌یه ئاوێكی له نێو دا قڵه‌شابێ؟!
یا گردهكی گردێكی كه شیرین ههڵیدابێ
گردی نمهكین، یه‌عنی گیای لێ نه‌ڕووابێ
دامێنی به ئه‌نواعی گوڵ و موڵ خهمڵابێ
گه‌نجێكی تێدا بێ كه تیلهسمی نهشكابێ
حوققێكی زه‌ڕی سافی له‌سه‌ر بانی نرابێ
نه‌ختێكی به سه‌د سه‌نعه‌تی «مانی» قڵه‌شابێ؟!
یا ڕه‌ئسی یهتیمێكی كه بێ به‌رگ و نه‌وا بێ
غهڵتان و سه‌راسیمه: نه داكێک و نه بابێ
فێسێكی سپی و توندی له كه‌لله‌ی كه‌لی نابێ
هێشتاكو له حه‌ق جێگه‌یی خاسی نهدڕابێ
چهسپیدهو و خڕ هه‌روه‌كوو به‌ر قالبی دابێ
نه‌ختێكی له‌به‌ر توندیی‌و سفتی قڵه‌شابێ؟!
دورجێكی موجه‌وهه‌ر كه هه‌موو حوسن و به‌ها بێ
دوڕڕێكی مونه‌ووه‌ر كه هه‌موو ئاوی سه‌فا بێ
بهیزێكی شوتورمورغی كه‌وا تازه كرابێ
وه‌ک بهیزهیی به‌یزا به زیا‌و و به سه‌نا بێ
خرچێكی موده‌ووه‌ر، به عه‌سه‌ل ئاوی درابێ
نه‌ختێكی له‌به‌ر حوسن و حهلاوهت قڵه‌شابێ؟!
یاخود وه‌كوو خۆی شاهیده، با وه‌سفی وه‌ها بێ:
سیمین مه‌مكێكی هه‌كه تازه ههڵیدابێ
یا تازه هه‌نارێكی كه‌ناری گوڵی مابێ
بێ درز و قڵیش میسلی شهمامێكی ته‌ڵا بێ
بۆ ته‌جره‌به تا له‌ززه‌تی شیرینی ئه‌دا بێ
نه‌ختێكی وه‌كوو دیده‌یی ده‌رزی قڵه‌شابێ؟!
یاخۆ، مه‌سه‌لا، میسلی نه وا بێت و نه وا بێ
مه‌شهوور و خه‌فی هه‌روه‌كو عه‌نقاو و وه‌فا بێ
ساحێب زه‌ڕ و زیوێ كه فریبی عوقه‌لا بێ
ئیكسیری ته‌ڵای ئه‌حمه‌ری چه‌ند قه‌تره له لا بێ
ده‌عوای ئومه‌را چه‌نده له‌سه‌ر ته‌ختی كرابێ
چه‌ند خوێن كه ڕژابێت و چ خوێنی نه‌ڕژابێ.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
- شێعری "كه‌ی تێر ده‌بین؟" شێعرێكی ئێڕۆتیكییه كه ساڵی 1985 نووسراوه. پاشان "هه‌مه‌وه‌ند"، له ساڵی 1986 دا، وه‌ڵامی شاعیری "كه‌ی تێر ده‌بین؟"ی داوه‌ته‌وه. منیش ساڵی 1991 وه‌ڵامێكم له‌سه‌ر شێعره‌كه‌ی "هه‌مه‌وه‌ند" نووسی. وام به باش زانی لێره دا، وێڕای شێعری "كه‌ی تێر ده‌بین؟"، وهڵامهكانیش بڵاو بكه‌مه‌وه. - هێدی-
كه‌ی تێر ده‌بین؟
جه‌عفه‌ری شێخولئیسلامی
ژوانی یه‌كه‌م،
ده‌ستمان له نێو ده‌ستی یه‌كدا مه‌یین،
تا توانیمان چاوه‌كانمان لێكتر بڕین،
لێک تێر نه‌بووین.
دوێنێكانه،
سینگمان به سینگی یه‌كه‌وه گوشی،
تا توانیمان لێوه‌كانی یه‌كترمان مژی،
هه‌ر تێر نه‌بووین.
ئهمڕۆكانه،
بۆ مژینی گۆی مه‌مكۆڵه‌ی تورت و كورتت،
وه‌ک منداڵی ساڵی بێ ئاویی و گرانی،
له دوێنێكه تینووترم.
سبه‌ی گیانه!
بۆ خه‌وێكی ئارامی سه‌ر سینگی نه‌رمت
له سه‌ری شه‌و تا به‌یانی
لهمڕۆكانه تینووترم.
كه‌ی تێر ده‌بم؟
خۆم نازانم.
تۆ پێم بڵێ:
كه‌ی تێر ده‌بی؟
كه‌ی تێر ده‌بین؟
مه‌هاباد، 3.9.1364 (1985ی زایینی)
سه‌رچاوه: "چیا و كۆچ و چه‌مه‌ر"، لاپه‌ڕه: 56، 57
-------------------------------------------------------------------------
وه‌ڵامی "هه‌مه‌وه‌ند" بۆ شاعیری "كه‌ی تێر ده‌بین؟"
من ده‌زانم كه‌ی تێر ده‌بی!
ده‌رچوو له خێر و بێر ده‌بی!
پێرێ، دوێنێ و ئهمڕۆكانه
هه‌ر تینووته، هه‌ر برسیته
هه‌ر حه‌ولی ئه‌ولای كورسیته!
به‌ڵام هێندێک به‌كاوه‌خۆ!
كات له ده‌ست مه‌ده به ده‌هۆ!
ڕۆژێک دادێ كه مه‌مكی یار
ده‌بنه هه‌مبانه‌ی ناله‌بار!
هه‌روه‌ک دۆدانهی داچه‌كاو
ته‌ڕاوه‌ت و تورتی نه‌ماو
بۆ ده‌ست تێوه‌ردانێ نابن
هه‌ر بۆ ههڵقهندنێ چاكن!
ڕۆژێک دادێ زۆر ڕه‌ش و تار
كون و كاژێڕی له‌شی یار
ده‌بن به ئه‌شكه‌وت و مه‌غار!
ئه‌وده‌م بڵیند ده‌كه‌ی هاوار
نه‌جاتم دهن له ده‌ستی یار
تێر ده‌بی له هه‌رچی یاره
هه‌ر ئه‌وساڵ خۆزگه‌ت به پاره!
ئه‌وده‌م ده‌می یارت خڕه
له مرواریی ددان پڕه
خۆشه كوڵم و غهبغهب گه‌ستن
له پاشان هه‌ڵبه‌ست هه‌ڵبه‌ستن؛
به‌ڵام كه پیر و زله بوو،
له چه‌نه‌ی شین بوو زله موو،
گوریس بۆ ته‌نگه‌ی قوڵه بوو،
پیاوم ده‌وێ خۆ ڕاگرێ
ددان به جه‌رگی داگرێ
له به‌ر بۆ ههڕنههووت نه‌مرێ!
به‌ڵێ، ئه‌وده‌م سینه‌ی نه‌رمه
هه‌ناسه‌ی بۆنخۆش و گه‌رمه
كوڵمه‌ی وه‌ک سێوی لاسووره
ده‌نگی "به‌یات" و "ماهوور"ه
چپه‌ی خۆشتر له سه‌نتووره
به‌ده‌ن په‌یكه‌ری بلووره
فینجانی مه‌مكی فه‌غفووره
حوققه‌ی نه‌شكاو و مهمهووره،
ماچی خۆشتر له نه‌باته
خه‌وی سه‌ر سینه‌ی حه‌یاته.
به‌ڵام كه بوو به دهستهنوێن
گرژ و مۆن و تووڕه و نه‌دوێن
فێر بوو قسه‌ی پیس و جوێن،
پیاوم ده‌وێ گانی بوێ
یا نه بڵێ: ئه‌وه‌م به وێ!
سه‌ت شه‌ق وه پاشی ئه‌كه‌وێ!
به‌ڵێ ئه‌وده‌م جا تێر ده‌بی
سه‌ت ده‌رد و مه‌ینه‌ت فێر ده‌بی
به‌ڵام هومێدێک هه‌ر ماوه
"هاوار" وهپێشمانی ناوه:
تازه‌ی كه‌وه! یاری تازه
دیسان هه‌ر سه‌نتوور و سازه!
هه‌مه‌وه‌ند 8.10.1365 (1986ی زایینی)
-------------------------------------------------------------
وه‌ڵامی "هێدی" بۆ "هه‌مه‌وه‌ند"
له زه‌ینت دا پیاو سالاره
لۆله‌پ تا سه‌ر وه‌ک بزماره
پیریی له پیاوێ نه‌بانه
ده‌عباكه‌ی شیری ده‌بانه
پێتوانه‌بێ وا ده‌مێنێ
پیاویش، وه‌ک ژن داده‌مێنێ
"ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه مه‌مكی یار
ده‌بنه هه‌مبانه‌ی ناله‌بار"
گونی پیاویش داده‌چۆڕێ
بیچمی نێرانه‌ی ده‌گۆڕێ
"كه بوو به ئه‌شكه‌وت كونی یار
داهات ڕۆژی زۆر ڕه‌ش و تار"
ده‌عبای پیاویش داده‌وه‌شێ
خۆزگه‌یه‌تی بۆ كونه ڕه‌شێ
زوڕنای بۆ لێده‌ن ڕه‌پ نابێ
ئیدی بۆ گاڵته و گه‌پ نابێ
"كه یاریش پیر و زله بوو
له چه‌نه‌ی شین بوو زله موو"
تیسكن، ڕیش و به‌ری پیاوی
بۆی ناتاشرێن له به‌ر خاوی
خه‌رفاو و گێل و داماوه
جا كوا گانی له بیر ماوه؟
له سه‌ر چۆكان خۆ ناگرێ
تازه گانی پێ ناكرێ
كه پیرێژن بنی بزووت
له تاو گانێ سوێی نه‌ما، سووت
خۆی دێنێته حاڵی جاوی
هه‌تا ئافره‌ت نه‌با ناوی
"كه ژنیش بوو به دهستهنوێن
فێر بوو قسه‌ی پیس و جوێن"
پیاویش سۆمایی كز ده‌بێ
خۆ نازانێ ده كوێی ده‌نێ
نێر و مێ به جووته ماتن
چاوه‌ڕێی ئاوی حه‌یاتن
پیاوی پیر مات و خهفۆكه
له گانێشدا هه‌ر له‌رزۆكه
تازه‌شی كاته‌وه یاری خۆی
به پیریی قه‌ت تێر نابێ بۆی
جا با به مه‌كر و نازیش بێ
با هه‌ر سه‌نتوور و سازیش بێ
كه تێر نه‌بوو یاری نازدار
ده‌ڵێ: لاویی! له كوێی؟ هاوار!
هێدی 3.7.1991 (1370ی هه‌تاوی)
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
- ئه‌و به‌یتانه‌ی ده نێو جووت كه‌وانه دان به سووكهگۆڕانێكهوه له شێعره‌كه‌ی "هه‌مه‌وه‌ند" وه‌رگیراون.
م - هێدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-08-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شیعری دوو قۆڵیی مه‌وله‌وی و مه‌ولوودی
§ پێشکه‌شه به به‌ڕۆژ، هێرش، خه‌مین
شیتهڵکردنهکان له‌مێژه ده‌ڵێن مه‌وله‌وی وه‌ختی خۆی ئه‌و شیعره‌ی لۆ غهلمانێکی ده‌مڕووت نووسیوه که عه‌جایب (واتا زۆر ته‌ڕ) سه‌وداسه‌ری بووه. به خۆمم گۆ: ئه‌رێ مه‌ولوودی؟! گوتی: به‌ڵێ! گوتم: ئه‌رێ بۆ منیش نه‌یه‌م ئه‌و شیعره‌ی بکه‌م به کوردی. بڵێی له‌وه خراپتری به‌سه‌ر بێنم که ئه‌و جوانناسانه‌ی تر هێناویانه؟ گوتی کوڕه ده‌با چواریش بێته سه‌ر سێی. کێ به کێیه؟!
ده هانێ خاڵه هێدی گیان، ئه‌وه‌ش مرخی بیلامانێ به‌رزی کاکی خۆت، بزانه وسووی مه‌ولوودی کووی لێ عاڵییه:
نگفتمت مرو آن جا که آشنات منم
در این سراب فنا چشمه حیات منم
نه‌مگۆ مه‌چۆ جێی وا که‌س نه‌ناسی، هه‌تیوه که‌ره؟
کانیی عهیاتت ده‌وێ، ها پێیدا نووسێ له‌و خوار و له‌و سه‌ره!
وگر به خشم روی صد هزار سال ز من
به عاقبت به من آیی که منتهات منم
نێوچاوان بگرژێنی ڕۆژێ سه‌د که‌ڕه‌ت، فشه‌یه
دێیه‌وه ئێرووکانێ، بارگه‌ی بنت کوا له‌وێنده‌ره؟
نگفتمت که به نقش جهان مشو راضی
که نقش بند سراپرده رضات منم
کاوله دنیا ـ په‌رژینی قایم ـ به ههرامهکهم دانێ!
کاکی خۆت ـ بیلامانێ ـ بۆی تێخستووه ده‌رک و په‌نجه‌ره!
نگفتمت که منم بحر و تو یکی ماهی
مرو به خشک که دریای باصفات منم
جێ ئاوی زلم: به‌حره و جه‌نابی ڕێک و لووسیشت: ماسی
به ویشکی چاوت کوێر ده‌بێ، له ئاوی کاکی خۆت به‌ره!
نگفتمت که چو مرغان بسوی دام مرو
بيا که قوت پرواز و پر و پات منم
لێم مه‌به باڵنده، به دندووکهوه پێوه ده‌بی
له لای کاکی خۆت ده عه‌وای که ئه‌و لینگ و له‌ته‌ره!
نگفتمت که تو را رهزنند و سرد کنند
که آتش و تبش و گرمی هوات منم
کوو خوێڕی داده‌مرکێنن خورووی له‌شی زێبات
که‌س وه‌ک جه‌نابم ساردی ناکاته‌وه ئه‌و شهرهره!
نگفتمت که صفتهای زشت در تو نهند
که گم کنی که سرچشمه صفات منم
ناعهزان ناعهزیان ده‌خه‌نه وێندهرێت، که‌سی کاکی!
تا له بیرت بشته‌وه ئه‌وه‌ی کاکی خۆت سه‌ره!
نگفتمت که مگو کار بنده از چه جهت
نظام گیرد خلاق بیجهات منم
هێنده مه‌پرسه کوو کاره‌که‌م جێبه‌جێ ده‌که‌ی؟
شه‌ویلکه‌م پسا به وه‌ڵامی بێسه‌ره‌و به‌ره!
اگر چراغ دلی دانک راه خانه کجاست
وگر خداصفتی دانک کدخدات منم
ئه‌گه‌ر عه‌زت لێبی ئه‌وه ده‌زانی کوو بکه‌ی
خودا‌ش بی کهیخودام، ئه‌و کافه زیادییه له‌مپه‌ره!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-08-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وهرگێڕانهوهیهکی دیکه‌ی سێ غه‌زه‌لی مه‌وله‌وی
مـولانـا جلال‌الدين محمد بلخی رومی(مولوی)
§ وه‌رگێڕانه‌وه: س. چ. هێرش
دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی سێ غه‌زه‌لی مه‌وله‌وی، که به‌ڕۆژ ئاکره‌یی وهریگێڕابوونهوه، کاک سوله‌یمانی چیره(هێرش) له په‌یامێکدا پێیڕاگه‌یاندم که ئه‌و کاره‌ی به‌ڕۆژ ئاکره‌یی به دڵ نییه. پاشان سێ غه‌زه‌له‌که‌ی، به دڵی خۆی، وه‌رگێڕانه‌وه و ناردنی بڵاویان بکه‌مه‌وه. لێره دا ئه‌وانه‌ی" کاک هێرش"یش ده‌خه‌مه به‌ر چاوان، با خوێنه‌ران بۆخۆیان سه‌رپشک بن.- هێدی-
پێم نه‌گوتی مه‌ڕۆ ئه‌وێ كه ئاشنات منم؟
له‌م سهرابی فه‌نایه، چاوگهیی حه‌یات منم؟
ئه‌گه‌ر سه‌د هه‌زار ساڵیش به قه‌ڵسی بڕۆی له لام
دێیته‌وه لام عاقیبه‌ت، كه‌وا ئینتیهات منم
پێم نه‌گوتی كه خۆش مه‌كه دڵت به نه‌خشی جیهان
كه نه‌خشبه‌ندی سهراپهردهیی ڕه‌زات منم
پێم نه‌گوتی كه من ده‌ریا و، ئه‌تۆ تاقه ماسییه‌كی
مه‌چۆ ویشكایی كه‌وا به‌حری باسهفات منم
پێم نه‌گوتی كه چه‌شنی مه‌لان، بۆ لای دا‌و مه‌ڕۆ
وه‌ره كه هێزی فڕین و وزه‌ی په‌ڕ و پات منم
پێم نه‌گوتی كه ڕێگه‌ت لێ ده‌گرن و دهتتهزێنن
كه ئاور و تین و تاو و گه‌رمی هه‌وات منم
پێم نه‌گوتی كه ڕه‌وشتی پهلهشتت فێرده‌كه‌ن
كه‌وا ونی ده‌كه‌ی ئه‌تۆ، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌فات منم
پێم نه‌گوتی كه مه‌یێژه كاری به‌نده چۆنچۆنی
سه‌رده‌گرێ؟ داهێنه‌ری بێ ئه‌ملا و ئه‌ولات منم
ئه‌گه‌ر تۆ چرادڵی بزانه ڕێی ماڵ له كوێیه
یا گه‌ر خوداڕهوشتی، بزانه كه كوێخات منم
خۆش خه‌رامان وا ده‌ڕۆی، ئه‌ی گیانی گیان بێ من مه‌ڕۆ
ئه‌ی حه‌یاتی دۆستگه‌لی ناو بێستان بێ من مه‌ڕۆ
ئه‌ی فه‌له‌ک بێ من مه‌سووڕێ، بێ من ئه‌ی مانگ هه‌ڵمه‌یه
ئه‌ی زه‌وی بێ من مه‌چۆ، سا ئه‌ی زه‌مان بێ من مه‌ڕۆ
وا به تۆوه خۆشه ژیان، هه‌م ئه‌م جیهان و ئه‌و جیهان
له‌م جیهان بێ من مه‌ژی، سا له‌و جیهان بێ من مه‌ڕۆ
ئه‌ی عه‌یان بێ من مه‌زانه، ئه‌ی زمان بێ من مه‌ڵێ
ئه‌ی نیگا بێ من مه‌ڕوانه، ئه‌ی ڕه‌وان بێ من مه‌ڕۆ
شه‌و به نووری مانگه‌وه ڕووی خۆی دهبینێتن سپی
من شه‌وم، تۆ مانگی من، بان ئاسمان بێ من مه‌ڕۆ
ئه‌رخه‌یان بووه خار له ئاگر وا له سۆنگه‌ی لوتفی گوڵ
تۆ گوڵی، من دڕكی تۆ، بۆ گوڵستان بێ من مه‌ڕۆ
پێچی چهوگانت ده‌پێوم چاوی تۆم لێ دیار بێ
بمنواڕه، ماژوێ، وام چاوه‌ڕوان، بێ من مه‌ڕۆ
چون حه‌ریفی پادشای، بێ من مه‌نۆشه ئه‌ی ته‌ڕه‌ب
چون كه چوویه بانی شای، ئه‌ی پاسه‌وان بێ من مه‌ڕۆ
وای به حاڵی ئه‌و كه‌سه ڕێدهبڕێ بێ نیشانی تۆ
چون نیشانی من ئه‌تۆی، ئه‌ی بێ نیشان بێ من مه‌ڕۆ
وای به حاڵی ئه‌و كه‌سه ڕێدهبڕێ بێ زانست و عیلم
زانست و عیلمی ڕێم ئه‌تۆی، ئه‌ی ڕێگه‌زان بێ من مه‌ڕۆ
نێوی عیشقت لێ ده‌نێن خه‌ڵک و، ئه‌من پاشای ئه‌وین
ئه‌ی تۆ باڵاتر له وه‌همی هه‌ر هه‌موان بێ من مه‌ڕۆ
چ ده‌مزانی كه عیشقی تۆ، ئه‌من ئاوا ده‌كا مه‌جنوون
دڵم چه‌شنی جه‌هه‌ننه‌م كا و، دوو چاویشم وه‌كو جه‌یحوون
چ ده‌مزانی كه سێڵاوێک له ناكاو چه‌شنی با ده‌مبا
به چه‌شنی كه‌شتی ده‌مخاته شه‌پۆلی خوێنی تێداچوون
ده‌دا پێڵێكی له‌م كه‌شتییه كه‌وا قاشقاش ده‌كا ته‌خته‌ی
كه هه‌ر ته‌ختێكی تێكدهڕمێ له ناو خولخواردن و ونبوون
نهههنگێكیش وه‌ده‌رنێ سه‌ر، بنۆشێ ئاوی ده‌ریایه
وه‌ها به‌حرێكی بێ پایان، ببێته ده‌شتی ویشكبوون
بقه‌ڵشێ ده‌شت و، هه‌ڵلووشێ نه‌هه‌نگی به‌حر و دهریاپێو
له پڕ بیخاته ناوچاڵێک، له‌به‌ر قه‌ڵسیی وه‌كوو قاڕوون
كه گۆڕانكاریی پێكبێتن، چ ده‌شت و به‌حره نامێنن
ئیتر چۆنی بزانم من، كه چۆنچۆنی هه‌موو ڕۆچوون
ئه‌وه‌ند پرس و مه‌ته‌ڵ زۆرن به‌ڵام من چشتێ نازانم
كه‌وا خواردم به دمبێن من، له ده‌ریایه كه‌فێ ئه‌فیوون
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-08-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چهندغهزهل له حافزی شیرازی
§ وه‌رگێڕانه‌وه: س. چ. هێرش
هـــــــــــــــهر كه‌س كه لایه‌نی ئه‌هلی وه‌فا بپارێزێ
خودا ـ له هه‌رحاڵدا ـ ئـه‌و له بــــــــــــــــهڵا بپارێزێ
ئه‌گه‌ر پێتخۆشه كـــــــــــــه دڵدار پێوه‌ندی نه‌پچڕێ
بپارێزه سه‌ری ڕسته، هـــــــــــــــــــــــــــــ ـهتا بپارێزێ
له جه‌وری دۆست، قسه ناكه‌م بێژگه له‌گه‌ڵ دۆست
كـــــــــــــــهوا ئـاشنا قسه‌ی ئاشنــــــــــــــــــــا بپارێزێ
ســــــــه‌ر و ماڵ و دڵ و گیان به قوربانی حهبیبێک
كـــــــــــــــه مافی هاوده‌می و عه‌هدی وه‌فا بپارێزێ
دڵی ئێمه‌ی نه‌پاراست و هیچ جێی گله‌ییش نییه
منی به‌نده چم له ده‌ست دێ؟ خـــــــــــودا بپارێزێ
ئه‌ی دڵ، ژیان وه‌ها ڕابوێره كـــــــه ئه‌گه‌ر كه‌وتی
فریشته گیانت ـ ده‌ست بـه دوعـــــــــــــــا ـ بپارێزێ
غوباری ڕێگوزهرت كــوانێ تاكـوو «حافز»، ئـــه‌م
بــــــــــــــــــــــــــــه یادگاری سروه‌یی سه‌با بپارێزێ؟
-------------------------------------------------------------------
o سه‌رنج: سه‌ردێڕی غه‌زه‌له فارسییه‌كه ئاوایه:
هـــــر آن كه جانب اهل وفا نگهدارد
خداش در همه حال از بلا نگهدارد
سۆفی! وه‌ره كـــــه ئاوێنه‌ی سافییه، ئه‌م پیاڵه‌یه
هه‌تا بڕوانی سه‌فای ئـــــــــــــه‌و مه‌یه ڕه‌نگ ئاڵه‌یه
هـــــــه‌موو ڕازی ژێرپه‌رده، له ڕه‌ندی مه‌ست بپرسه
كــــوانێ ئه‌مه كه‌شفی ئه‌و نوێژكه‌ره خوێنتاڵهیه؟!
ئـــــــه‌ی دڵ، لاویی تێپه‌ڕی و نهتچنی گوڵی عه‌یش
تـــــــــازه له عه‌یب و عاری سه‌ری پیرییت زاڵه‌یه؟!
خۆشیی نه‌غدی دنیایه مه‌ده به قه‌رزی بهحهشـت
كـــــــــــــــــه میراتی باباده‌م، ته‌نیا له‌تێك سواڵه‌یه
یهكــــــــــــــدوو قومان بخۆوه له به‌زمی ده‌ور و، بڕۆ
یانی هـــــــــــــــــــهتا سه‌ر نییه، ژوانگه له‌و ماڵه‌یه
داوهكانت خـــــــــــــــــــــڕ كه‌وه، ڕاوی تۆ نییه سیمڕغ
كــــــــه دا‌و، هه‌میشه لێره له به‌ر با، وه‌ک جاڵهیه
ئهمـــــــــــــن ده‌بوو زانیبام خۆشیی له خۆم نابینم
له‌و ڕۆژه‌وه دهرگـــــــــــــــــــای دڵ بۆ ئه‌وین ئاواڵه‌یه
مـــــــــریدی جامی مه‌یه «حافز»، ئه‌ی سه‌با بێژه:
زۆر له‌مێژه نۆكــــــــــــهری پیری «جام» و پیاڵه‌یه
-------------------------------------------------------------------
o سه‌رنج: سه‌ردێڕی غه‌زه‌له فارسییه‌كه ئاوایه:
صوفی! بیا كه آینهی صافی است جام را
تـــــــــــــــــــــا بنگری صفای می لعل فام را
ڕۆژی هیجران و شه‌وی دووری لـــه یار دوایی هات
چـــابوو به‌و فاڵی كــه من گرتمه‌وه كـار دوایی هات
ئه‌و په‌رێشانیی شهوگــــاری درێژ و خــــــــــــهمی دڵ
سه‌رجه‌می وانه له ســــای زولفی نیگار دوایی هات
سوبحی هیوا كه له نێو په‌رده‌یی غه‌یبا مـــــــــــابوو
بێژه با بێته ده‌رێ، چون شــــــــهوی تار دوایی هات!
له‌مه دوا نـوور ده‌گه‌یێنین له دڵی خــــۆن بــه سوێ
كــه گه‌یشتووینه هه‌تاو، خۆڵ و غــوبار دوایی هات
شوكری یه‌زدان! كه به ئیقباڵی كڵاولاریی گــــــــوڵ
فیزی زریانی ده‌ی و شهوكــهتی خــــار دوایی هات
ئه‌و هه‌موو ناز و كریشمهی كه خه‌زان ده‌یفه‌رموو
عاقیبه‌ت پاك به شنه‌ی بای بههـــــار دوایی هات
باوه‌ڕم نییه ڕۆژگـــــــــاری تووش و ناخۆش بێته‌وه
كـارهساتێ بوو، به هۆی ده‌وڵه‌تی یار دوایی هات
ساقیــــــــــا! بۆمه بژیی و، ساغهرهكهت پڕ مه‌ی بێ
كــه له سایه‌ی سه‌ری تۆ ترسی خومار دوایی هات
هه‌رچه‌نده له‌به‌ر چاوی نه‌گرت كه‌س دڵی «حافز»
جێی سپاسه! كه خه‌می زێده له هه‌ژمار دوایی هات
-------------------------------------------------------------------
o سه‌رنج: سه‌ردێڕی غه‌زه‌له فارسییه‌كه ئاوایه:
روز هجران و شب فرقت یار آخر شد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-09-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مردن بۆ هەمووان
دنیا تاریک بوو، بە گۆچانى مردن گەڕامەوە باغەکان
لەگەڵ کازیوە دوو کولێرەى گەرم و کاسەیەک پووچیمان
بە چاى شیرین کردە بیانووى هیچ نەگوتن
بڕواناکەم ژیان بگاتە گێڕانەوەکان
مردن بۆ هەمووان دێ
بەر هەندێک دەکەوێ چەشنى باران
لە هەندێک دەکەوێ وەک بیرەوەرى
بڕواناکەم ژیان بگاتە ئازادى
مردن بۆ هەمووان باشترە
با دنیا بڕوا
بیرەوەرى هەبێت هەموو شتێک لە زیادەیە
هیچتان پێناڵێم
با دنیا بەڕێوە دەبات، با دنیا بڕوا
مردن روو ناکاتە بیرەوەرى
تکایە روو مەکەنە بیابان
بگەڕێنەوە نێو باغ
لە باغدا هەموو شتێک باش دەبێت
من لە مردن گەڕامەوە
بینیم لە باغدا هەموو شتێک باشە
ژیان بایى گێڕانەوە ناکا
دەچمەوە بێدەنگى
دەچمەوە سروشت.
27/1/2015 هەولێر
عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 30 نفر (0 عضو و 30 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 02:55 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|