زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دووچەشن لە دڵداری
ئەو دڵەی وەك بت پەرستێ رووئەکاتە چــــــاوەکەت
نوێژ ئەکــــا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێك ئـــــــاڵاوەکەت
گەرچـــــــی ئەیشێلی بەزەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت
قەت بەدڵرەق باست ناکەم نــــایزرێنم ناوەکەت
چونکـــــە ئەیزانم تەڵاری یـــــــارە خوا پێـــــــداوەکەت
مەستی کردووی ، بۆیە نایبینێ لەعاستم چاوەکەت
بــــاغــــــــەوان بۆ ئەو مەبەستە گــــــوڵ ئەڵاوێنێتەوە
بۆ ئـــــــەوەی گــــــەورەی بکا و بۆ پــــــارە بیگۆرێتەوە
بیفرۆشێ بـــــەوکەسی خــــــەڵقی ئــــــەروتێنێتەوە
کچ لەلای ئێمە ش گولێکە بۆیە پـــــەروەردەی ئەکەن
تــــــــا برازێنێتەوە مــــێزی شەرابـــــــی دەوڵـــــەمەن
ڕەنگە لات وابێ کەگوایە یــــــارەکەت مـــــــارەت ئەکا
یــــا بەکەیبانووی تەڵاری بەرزی ئــــــەم شارەت ئەکا
ئەم خەیاڵەت خاوە تووشی داوی ئەو مــــــارەت ئەکا
چونـــکە وەك گورگێکە مەیلی ئەو کوش و لارەت ئەکا
ئەو بەتەنیا بۆ گوڵـــــــی سەرمێز و بـــــادە تۆی ئەوێ
هەرکە جارێ بۆنی کردی جــــــا گوڵێکی نوێی ئەوێ
ئەو، گولـــی بۆمێزی بــــــادە و پۆکەر و یــــــاری ئەوێ
واتــــــە تــــــۆی بۆ تێپەرینی کاتــــــی بێزاریی ئــەوێ
من گوڵــــــم بۆ تۆوی باجی ژین و دڵــــــداری ئـــەوێ
یانی من تۆم بۆ ئەوینی عومـــــری یـــەكجاری ئەوێ
تۆم ئەوێ وەك گوڵ لەباخی ماڵــــــی مندا هەڵبدەی
نەك گوڵی سەر مێزی ئیمرۆنیت و پێخوستی سبەی
من ئەوینم هینی عومر و هی خـــــەوی شەوگارنیە
وەك خــــــــەوی خاوەن تەلار و خــــــاوەنی دینار نییە
هـــــەر بووە و هەرگیزنەمێنێ هینی جــــــاروبار نییە
ئاوی لێڵی کوێرەشیوێ چەشنی هـــــــی رووبارنییە
جا ئیتر من وا قسەی خـــــــۆم پێ گەیانی ، بێ دڕۆ
حەزئەکەی هەروەك پەپوولە روو لە ئــــاگــــــــرکەو بڕۆ
(احـــــــمەد هـــــــەردی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌تتی ده‌وری لێوی ئاڵت، ئه‌ی مه‌سیحا لام و بێ !
هه‌ر له جامه‌ی سه‌بز ئه‌چی، بۆ غه‌ین و نوون و چیم و هێ
''غونچه'' بازاری نهزاکهتداریی و ته‌نگیی شکاند
هه‌ر که زاهیر بوو له ده‌وری باغی حوسنت، لام و بێ
''لهب'' شه‌که‌ر تا که‌ی له حه‌سره‌ت خاڵی موشکینت، دڵم
داغدار و خه‌سته بێ وه‌ک لام و ئهلف و لام و هێ؟
''لاله'' روخسارم له سایه‌ی ئه‌شکی خوێنین ره‌نگه‌وه
چونکه رووسوورم له قاپی عه‌ین و شین وقاف و تێ
''عیشقت'' ئه‌ی جانا، منی ریسوایی عاله‌م کردووه
چاکه ئینسافت ببێ، بۆ ئهلف و سین و تێ و هێ
''ئێسته'' بۆ لاف و گه‌زاف هه‌ر که‌س ده‌بینی عاشقه
نه‌ک هه‌موو که‌س جان فیدا وه‌ک میم و حێ و واو و یێ
''مه‌حوی'' ئه‌مرۆ زۆر نه‌خۆشه قه‌ت شیفای نایێ به هیچ
گه‌ر شیفای بێتن، به بۆیی زوڵف و ئه‌و ئه‌گریجه دێ ...
مەحوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یادگاری شیرن
...
چاوه‌که‌م! چاوی ڕه‌شی تۆ ئافه‌تی گیانی منه
گیانه‌که‌م! برژانگی تیژت نووکه ڕمبی دوژمنه
شیری ده‌ستی شێری ئاڵایه برۆ ڕاکشاوه‌که‌ت
جه‌رگی لاوێکی هه‌ژاری کوردی ورد پێ بنجنه
دیده‌که‌ی به‌خوماری تۆ، تورکانه به‌دمه‌ستی ده‌کا
بۆیه مه‌یلی وا به کێشه و فیتنه و خوێن ڕشتنه
به‌ژنه‌که‌ت سێداره‌یه، که‌زیه‌ت ته‌نافه، زووبه ده‌ی!
بیخه ئه‌ستۆی من که کوردم، کورد به‌شی خنکاندنه
زامی جه‌رگی من به فه‌رمووده‌ی گراوی سواری کورد
مه‌لهه‌می هه‌ر ژه‌نگی گواره وئاره‌قی به‌رگه‌ردنه
ئاره‌زوومه هیچ نه‌بێ جارێکی ماچ که‌م زاری تۆ
ئاره‌زووی من چووکه، ئه‌مما تا بفهمووی شیرنه
دڵ به گرمه‌ی تۆپی گه‌وره‌ی دوژمنیش ڕانهچڵهکێ
داده‌خورپێ ئه‌م دڵه ئه‌مما به خرمه‌ی بازنه
خه‌ڵکی دنیا ڕازی دڵداری به بێته‌ل پێک ده‌ڵێن
ڕاسپارده‌ی لاو و کیژی کورده ئێستاکه‌ش شنه
ڕۆژی به‌ختی هه‌ر له‌ژێر هه‌ورێکی ڕه‌ش دا لاوی کورد
تاکوو ڕوخساری کچی شاری له پێش چاوان ونه
نایه‌ڵێ گۆشه‌ی برۆکه‌ت ده‌رکه‌وێ چارشێوه‌که‌ت
ئه‌ی له ده‌س ئه‌و چڵکه هه‌وره مانیعی مانگ گرتنه
چۆن ده‌بێ سه‌ربه‌ست، گه‌لی ژێرده‌ست، که کچ دابه‌سته بێ؟!
به‌س نه‌بێ ئه‌و کۆیله‌تی و ئه‌و کچ له ژوور دابه‌ستنه!
ده‌رکی داخستوه له تۆ بابت که‌چی ده‌رکی نیه
ده‌رکه داخستن له تۆ ، ده‌رکی هومێد داخستنه
داڕزینه، مردنه، ئاخر هه‌تا که‌ی پێت بڵێن
نابێ بێته‌ده‌ر له ماڵێ، مافی ژیانی کوا؟ ژنه
لاده چارشێوی ڕه‌شت با ده‌رکه‌وێ کوڵمه‌ی گه‌شت
چون له قه‌رنی بیسته‌ما زۆر عه‌یبه ئه‌و ڕووگرتنه
کیژی خه‌ڵکی بۆمی ئاتۆمی دروست کرد و ئه‌تۆش
هه‌ر ده‌زانی ناوی(ئه‌ستێوڵک) و (ده‌رخۆنه) و (پنه)
فێری زانست و هونه‌ر بوو ئه‌و له سایه‌ی خوێندنی
تۆش ته‌شیمان بۆ ده‌ڕێسی یادگاری شیرنه
ئه‌و به ئاسمانا فڕی، دنیا گه‌ڕا، چوه بن به‌حر
ده‌ک نه‌مێنم کاری ئێوه‌ش هه‌ر له ژوور دانیشتنه
کوڕ به‌زێنه ئه‌و له عیلم و ئه‌و له کار و سه‌نعه‌تا
گۆره‌ویشه سه‌نعه‌تی تۆ، پێت خه‌نی بووم بیچنه!!
ئه‌و په‌چه و ڕووبه‌ند و چارشێوه‌ی نه‌دیوه نه‌نکی تۆ
ئه‌و شڕ و شاڵاته دیاری دوژمنی دڵ چڵکنه
کیژی شێخ و کیژی حاجی و کیژی ئاغا ڕه‌نجه‌ڕۆن
کیژی ئازاده ئه‌وی ژینی به نووکی گاسنه
شه‌نگه‌بێری یار و ده‌سباری کوڕی کۆچه‌ر نه‌بێ
چۆن ده‌گاته جێ هه‌وار و هۆبه ئه‌و بارگه و بنه؟
قه‌ڵشی ده‌ست و کوڵمی سووتاوی کچی لادێ نه‌بێ
چۆن ده‌گاته ده‌ستی ده‌سبڕ ئه‌و هه‌موو تا تووتنه؟
نیسک و نۆک و ماشی ناو عه‌مباری ئاغای مفته‌خۆر
پاک له سایه‌ی ده‌سکه‌نه‌ی(زین) و (مرۆت) و (سوێسنه)
شۆڕه‌ژن بنکۆڵ نه‌کا بڕکه‌ی به قرچه‌ی نیوه‌ڕۆ
چۆن له کاڵه‌ک تێر ده‌بێ ئه‌و زگ زله بێستان ڕنه؟
کوا مه‌تاعی کورده‌واریمان ده‌چوو بۆ هه‌نده‌ران؟
گه‌ر به سه‌ربه‌ستی نه‌ژیابا ئه‌و کچه مازووچنه
بێر و هاوێری له گه‌ڵ کاکی نه‌کردبا بن پشک
چۆن ده‌مانبوو ئه‌و هه‌موو گۆشت و په‌نیر و به‌رگنه ؟
ده‌ست و که‌رکیتی کچی نازداری هه‌وشاری نه‌با
چۆن ده‌ڕازاوه به قاڵی شار و بازاڕی سنه ؟ قالی = فه‌رش، مافوره
با هه‌زار(زێ) و (گاده‌ر) و (لاوێنی) ڕوونیشمان هه‌بێ
تاکوو ژن ئازاد نه‌بێ، سه‌رچاوه‌که‌ی ژین لیخنه
کۆیله‌تی باوی نه‌ماوه، کیژی کوردی خۆشه‌ویست!
ڕاپه‌ڕه، هه‌سته له‌خه‌و، ئاخر چ وه‌ختی خه‌وتنه ؟
ده‌رکه بشکێنه، په‌چه بدڕێنه، ڕاکه مه‌دره‌سه
چاری ده‌ردی کورده‌واری خوێندنه، هه‌ر خوێندنه
دایکی زانایه کوڕی ئازا ده‌نێرێته خه‌بات
من گوتم تۆش تێبگه(ناگاته ده‌ریایه زنه)
گواره‌که‌ی زێڕت به‌کار نایه، له گوێ بگره قسه‌م
لایەقی گوێی تۆ عه‌زیزم شیعری ساده‌ی (هێمنه)
مه‌هاباد ـ 1946
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
داستانی دارەپیــــرە/ جەلال مەلەكشا
هەبوو، نەبوو،
ساڵانی زوو
لەسەر یاڵای بەرزی مێژوو
پیرەدارێبە ساڵاچوو
راوەستا بوو
سەری نابووە كۆشی خەیاڵ
بیری لە ژین ئەكردەوە
دەنگ و جریوەی باڵندەكان
لە ئامێز و لەنێو شاخ پەل و پۆیا
تاڵیی ژینی لە یادی ئەو ئەبردەوە
قژ و كەزی شانە ئەكرد، دەستی شەماڵ
بە قەتار و سیاچەمانە،
بە حەیران و لۆرە و هۆرە و
بە گاڵە گاڵ !
دارە پیرە بەرلە مێژوو
لەناو ئەم خاكە روابوو
دارە پیرە ریشەی ژینی
تا ناو دڵی گابۆ و ماسی كوتابوو
دارە پیرە سەد قۆناغی دیبوو بە چاو
بار و بنەی سەد كاروانی راپێچابوو
دارە پیرە، زریان و شەختە و رەشەبای
سەدان كەڕەت بەزاندبوو
دارە پیرە، وەك ئێشكچی دەشتی سووتاو
لەسەر لووتكەی قەڵاكەی خۆی راوەستابوو
دەشتی سووتاو،
گەوای شەڕ و تێكهەڵچوونی سەدان جاری
دار و زستانی ملهوڕ بوو
ئەوەی پاشەكشێی ئەكرد
هەر زستانی گژ و دڕ بوو
رۆژێكی رەش، وەرزێكی تاڵ
دارە پیرە سەری نابووە كۆشی خەیاڵ
با لاپەڕی گەڵاكانی
وەك كتێبی كۆنی مێژوو ئەدا لاوە
رووداوانی یەك، یەكە
بە گوێی وەشتا ئەخوێندەوە،
ورەی دەشتی لەنێو خوێنی رووداوانا
ئەژوێندەوە
فەرمان درا…..
فەرمان درا…..
دارەپیرە بقڵەشێنن
كۆتەی ئەنجن، ئەنجن كەن و
بۆ زستانی سۆبەی كۆشی فەرمانڕەوا
رەگ و ریشەی دەربهێنن،
فەرمان درا لەبەر ئەوەی
دارە پیرە پەنای یاخی و جەردەكانە
لەبەر ئەوەی سێبەی وی
مۆڵگەی گەڵاڵە و پیلانە
لەبەر ئەوەی هێندێباڵندەی نافەرمان
كردوویانە بە هیلانە
پەل و پەسێوی دارەپیرە
مەتەرێزی یاخییەكانە!
بیقڵەشێنن، هەڵیپاچن
چیلكەی كەن و….
بە سێدارەی یاخی بوونا هەڵیواسن
داس وكوتك و تەور هاتن
لە سێبەی دارە پیرە
ئێستێكیان كرد
چاویان گێڕا،
دارە پیرە وەك بەردی رەق
خۆی بۆ زەبری داس و كوتك و تەور و چیتر ئامادە كرد
خێڵی دوژمن
هروژمیان بۆ دارە برد!
دارە پیرە گوێی نەلەقان
تەنانەت چاوی نەنووقان
قووڵتر لە جاران دەماری
بەناو ناخی خاكا چەقان!
خێڵی دوژمن ماندوو بوون و لە سێبەری دارە پیرە
راكشان و كەوتنە تەگیبر و راوێژان
گەورەكەیان وتی یاران !
وەك كورد ئەڵێ:
“دارێپوازی لەخۆی نەبێناقەڵشێ”
بیروڕاتان كۆ كەنەوە….
ناشێنەبێ
پوازێلەخۆی پەیدا كەین و دایتاشین و وەك سەگی هار
كسی دەین لە دار و
ئیتر ئێوە كارتان نەبێ!
كەتنە گەڕان،
ئەملا گەڕان، ئەولا گەڕان
لە ئەنجاما، بەرچاویان كەوت
لقێسووتاو
رەق و تەق و رەنگ بزركاو
لار و گیڕ و لەبەر خۆرەتاو هەڵقرچاو
لاوا ز و بێبەر و گەڵا
خوێڕی ناحە زو بەرەڵا
وتیان: خۆیە،
دیارە دەبێبە ئارەزوو، هەڵی قڵاشین
بەو جۆرە وا مەبەستمانە
بۆ گیان ئەم دارە دایتاشین !
لقیان بڕی،
لقی لار و بێئەمەگیان
بە بەڵێنی درۆ كڕی، دایان تاشی
تیژیان كرد و….
بوو بە پواز
وتیان پێچۆن خەیانەت كا
هۆرە كەوتە بەردەمیان و …
پیرە داریان گەمارۆ دا
دارە پیرە هەناسەیەكی هەڵكێشا
وتی: لقە مەڕۆ، مەبە بە دارە دەست
قەینا كا هێشتا هەر ماوەت ماوە
وەرگەڕێوە و لەگەڵما بە
لە بەرامبەر ئەم بەڵایە
مەڕۆ لقە جێم مەهێڵە
دەشتی سەوزی باوانی خۆت
بە ئامووری نیری بێگانە مەكێڵە
بەڵام هۆرەی ویژدان تۆپیو، پۆزەی تیژی، نا سەر سینگی
دارە پیرە وتی: پواز
وەرگەڕێوە
بۆ خۆت ئەڵێم،
من نامرم
لە ئەوپەڕی مەرگیشەوە هەر دێمەوە
مێژوو حوكمت لەسەر ئەدا،
دوژمن خاكی خەیانەتت بەسەر ئەكا
تف لە سیمای عرنەمووت كە
هەڵپرووسكە و چاوی دوژمن قاڵاپووت كە!
پواز وتی !
ئیتر من ئەو لقە لەڕ و لاوازە نیم
تەماشا كە بزانە چیم
رێزم ئەگرن، قەدرم هەیە
جامەی زێڕین بۆ سەرتاپای باڵام ئەبڕن!
بەڵێن وایە بمكەن بە دەستەی خەنجەری بەر پشتێنی فەرمانڕەوا،
من چیم داوە لە یاخی بوون
نازانم لە خەبات دژی سەرما و سۆڵە…
مافی رەوا …
ئیتر پارە و پاروو لەلام هەروەك كایە
زكم تێرە و جامەی زێڕین لەبەر ئەكەم
قەت نەمدیوی و ناشتناسم
رەگەز چییە، باوان كامە؟
زێد و وڵات لەلام بایە
من پیاوی فەرمانڕەوام خۆ وەحشی نیم وەك ئێوەگەل
لە ئەم یاڵ و دوند و چیایە
تەماشا كە چەندە لووس و جوان و قەشەنگم
چەندە تیژم
كێئەزانی من ئەو لقە هەلقرچاوەم
هەلی وا قەت دەس ناكەوێ
لەسەر فەرمان دەتكوژم و
داخم بەسەرتا ئەڕێژم !
پوازی نەیار،
وەك سەگی هار
قەپی كردە ناخی دارا
خێرا هاتن، داریان دابەر
دارەپیرە، لەناو خوێنا
ئەم وشانەی هاتە زارا
من نامرم
لەناو خوێنا ئەژیمەوە
وەك چووزەرە و چرۆ لەسەر
كۆتەی خۆما دەڕوێمەوە
دارەكەیان بنبڕ كرد و
بۆ ئاگری كووری كۆشكی سوڵتانیان برد
رێكەوتن و پواز وتی: ئەی من نابەن ؟!
گەورەكەیان وتی: لاچۆ
لاچۆ لەبەرچاوم بۆگەن!
قەت نەمدیوە خائێن بەخۆ
بیژگە هۆرەی سپڵەی وەك تۆ
تفی لێ‌كرد
بە شەپان و بە تتَهەڵدان
فڕێی دایە نێو زبڵدان!
ئەوان چوون و دوای شینگێڕیی دارە پیرە
مقۆ مقۆ كەوتە چیا
باڵندەكان هەواڵێكیان بۆ یەك ئەبرد
پیرۆزبایی سەركەوتنیان لە یەك ئەكرد
وتم: چییە چ قەوماوە
لە دوای مەرگی دارە پیرە چیمان ماوە
وتیان نابێبیدركێنین
نهێنییە و رەمز و رازە
كاتێچوومە سەر مەزاری دارە پیرە
دیتم رواوە لەسەر كۆتەی
گوپكە و چووزەی چەتری تازە!
9/3 /1367 جەلال مەلەكشا ـ سنە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هەڵبەستی دەروون
هەرچەن ئەکەم، ئەو خەیاڵەی پێی مەستم
بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم!
لێکدانەوەی دەروون، قسەی زمانم:
بۆچی وەها دوورن لەیەک؟ نازانم!
ئەمویست دەروون بکرایەوە وەک تۆمار
دەرکەوتایە دنیای جوانتر لە بەهار،
دەرکەوتایە: ئاوات، هیوا، خەوبینین...
پرشنگدارتر لە ئەستێرەی قوبەی شین!
دەرکەوتایە: مانای مەنگی دەریایی،
کە نەرمەبا لە ڕووی ئەدا ئەسپایی
دەرکەوتایە ئەو دنیایەی کە شیعری
بێ فرمێسکە و زۆرتر لە فرمێسک ئەگری
زەردەخەنەی بێ ئاوێنەی دەم و چاو
تیژگێک ئەدا ڕووناکترە لە هەتاو!..
بەڵام ئەفسووس! کە ئەو شیعرە جوانانە
باڵدارێکن جێ ناهێڵن هێلانە
لە ناوەوە ئەجریوێنن، ئەخوێنن
هەرگیز قەڵەم بە کاغەزا ناهێنن!..
گۆران
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سوور و سپی و ناسکە،وەکوو چووزەرە رێواس
ئاودار و تەڕ و تازەیە کۆڵمەی وەکوو گێڵاس
ئەندامی لەتیفی چ بڵیم،عەینی بلوورە
بۆی عەتر و هەناسەی مەمکی کەللە دەکا کاس
خاڵی حەبەشی قرچە دەخاتە دڵی عاشق
شمشێری برۆی سینە شەق دەکا وەکوو ئەڵماس
حەسرەت زەدەیی ئاشقی شەیدایە جەماڵی
مەحفووزی بکەی رەبیی(من الجنە و الناس)
لەو سوورەتە مەهـ پەیکەرە،لەو سەروە رەوانە
لەو زولفە سیامارە کە ئەو گەنجە دەکا پاس
مەڵکی عەجەم و رۆمە بەهای بۆسەیی لێوی
دەیکم بە فیدای یەک نیگەهی مامش و بڵباس
(تاهیر)سەری تەسلیمە لە بەر خاکی بەری پێت
دایناوە ئیتر حەیفە مەکە بەسیە قسە و باس
تاهیر بەگی جاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خێڵی درۆ
----------
ئێوه کێن؟ خێڵی درۆ!
گه‌لی ده‌م پڕ له هه‌را
نیشته‌جێی شاری به گرمه و دووکه‌ڵ
پێم بڵێن: ئێوه چ کاره‌ن؟ چ که‌سن؟!
ئێوه؛ ئه‌ی کرمی کتێب!
یاری غاری هۆده،
به گه‌رووی قاسپه‌که‌ری که‌وتارێن!
جاڕی کام گومبوو ئه‌ده‌ن؟ وا به هه‌ڵپه و به ده‌هۆ!
ئێوه میراتگری کام جێلهوهڕن؟!
ئێوه؛ حاشارگری ڕووبه‌ندی وشه،
بووکی بن تارای سوور!
خوا نه‌کا بای به‌ته‌وژمی کوێستان؛
لابه‌رێ په‌رده له سه‌ر باڵاتان؛
ده‌رکه‌وێ؛ ههردهکوژن، دوورادوور...
ئێوه که‌ی شێری چیان؟!
به‌رده‌ماوخۆری توڵه و گورگی گه‌ڕن
قاقڕه گیانه هه‌وای به‌ر پشتێن
شۆره‌کاتێکه کوژه‌ی خه‌ڵفی ده‌ست
زه‌لکه‌یه کۆڕه‌که‌تان؛ ئێوه زه‌لن!
هه‌ر به بایه‌ک ئه‌گه‌ڕێن، بێده‌ربه‌ست
کام به‌یان به‌ربوو له به‌ندی شه‌وه‌زه‌نگ؟!
کام کوله‌ی شۆڕ به نهفهستان لاچوو؟!
مل به به‌رمووری وشه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ؛
کامه پێ که‌وته پیاسه‌ی ڕێتان؟!
ئێسته وا گرمه له کێوان به‌رزه؛
مێش، ئه‌خاته له‌شی گا؛ بووله‌رزه
ئێوه‌ن و ئێوه‌ن و لۆکه‌ی گوێتان!
به‌سیه‌تی! به‌سیه‌تی؛ وا هات، وا چوو...
---------------------
#سواره #ئێلخانیزاده
له دەفتەری شیعری "خەوه بەردینه"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تێهه‌ڵکێشی شیعری حافزی شیرازی
ألا یا أیها الساقی
له نیسکێنه و له ساوار، پڕ کرا زگها هه‌تا ملها
برنج هه‌رزان ببوو ئه‌ووه‌ڵ، "ولی افتاد مشکلها"
که دێزهێ که‌شکه‌کی هێنا و سه‌ری لاگرت کهبانووی ماڵ؛
ز تاب "قوڵتی هه‌ڵمین"ش، چه خون افتاد در دلها!!
مه‌لا و شێخ، هه‌رچی فه‌رموویان، له باسی خواردنا؛ ڕاسته!
که سائل بی‌خبر نبود، ز راه و رسم منزلها
په‌تاته خۆره‌کان! با ڕێککه‌وین و چاری زگمان که‌ین!
"کجا دانند حال ما"؛ پڵاو خۆران و زگزلها!!
چ مهولوودێکه، کردی حاجی سه‌گباب؟ هێشته هه‌ر برسیم!
ته‌ره‌س "فریاد می‌دارد: که بربندید" مهنجهڵها!
له‌سه‌ر یاپراغ، زگیشت هه‌ڵدڕن؛ سنگ بێنه پێش، حافز!
متی ما تلق من تهوی؛ دع الدنیا و أمهلها!
مامۆستا هه‌ژار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
که توی قیبله ، ده مت ســـــــــا بینه قوربان!
له سه ر قوبله ، دلم مه شکینــــــــــه قوربان
وه ره و بنواره دوو ده ستی حه ناییـــــــــــم
حه نایی چی؟ هه موو خو خوینــــه قوربان
شه قی که، غه یری حوببی توی تیــــــــا بی
به ده ستی خوت دلم ده ربینــــــــــــه قوربان
#نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-11-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ســــــــــــــــــهرلێشێواو ، دیلم، ڕه‌نجه‌ڕۆ
له بۆ ئه‌م و ئه‌و، خۆم کرد ده‌ستخه‌ڕۆ
چی به کوشتم دا، ڕۆیی بـــــــــــــهفیڕۆ
له‌نێو گه‌لاندا، سووک بووم وه‌ک په‌ڕۆ
ناو و ناوبانگی کـــــــــــــــــوردستانم ڕۆ
ڕۆڵه‌ی جوانم رؤ، نیشتمـــــــــــــــانم ڕۆ
دوای چه‌ندساڵ جه‌نگ و، ئهمشاخ، ئهوشاخێ
گشت ڕۆژێ دامنا، لـــــــــــــــــــــه سه‌ر دڵ داخێ
فریوی کێم خــــــــــــــــــــوارد، لووت کهڵهشاخێ
بۆچی به خوێنم تـــــــــــــــــــــــــــــ هڕکا دهماخێ
خـــــــــــــــــانه و لانم ڕۆ، ئاو و نانم ڕۆ
ڕۆڵه‌ی جوانم ڕۆ، نیشتمـــــــــــــــانم ڕۆ
کــــــــــــوڕم به کوشت دا، بۆ نیشتمانم
لــــــــــــــــــه ڕێی شه‌ڕه‌فدا دامنا ژیانم
بهسبێ نۆکــــــــــــــهریی بۆ هاوسێیانم
واش به سه‌رشۆڕیی له قوون ده‌رکانم
قـــــــــــــــــــــــارهم نم ڕۆ، هۆی ژیانم ڕۆ
ڕۆڵه‌ی جوانم ڕۆ، نیشتمـــــــــــــــانم ڕۆ
بۆ ئازادیی کــــــــورد، تاوم دا شۆڕش
لاوانم وه‌ک شێر، دهیـــــانبرد هێرش
چیم وهدهسکــــهوت، "پڵاو و خۆرش"
بوومــــــــــه گه‌پجاڕی نه‌ته‌وه کۆرش
ڕه‌نجی شــــــانم ڕۆ، وره‌ی ژیانم ڕۆ
ڕۆڵه‌ی جوانم ڕۆ، نیشتمـــــــــــانم ڕۆ
تا پێیان خۆش‌بوو، شـــــــهڕیان پێکردم
بـــــــــه خوێنی لاوان، ڕهنگاندم هه‌ردم
کێ دڵسۆزمـــــــــــــــــــــه تا بڵێم کوردم
چهندبهدڵ ده‌مکرد، ده‌ک به‌ملی وردم
ســــــــــــــــهد لاوی خاوه‌ن ده‌زگیرانم ڕۆ
ڕۆڵه‌ی جوانم رۆ، نیشتمـــــــــــــــــانم ڕۆ
بۆ ئێمه هــــــــهموو جێیه‌ک لۆزان بوو
هه‌ر کرده‌ی ئێمه و، برده‌ی دزان بوو
دادپرسین له‌بۆ هـــــــــــهموو هۆزان بوو
که نۆره‌ی کوردهات، دانا نه‌زان بوو!
قازی و شیخ مه‌حموود، کاک ئیحسانم ڕۆ
ڕۆڵه‌ی جوانم ڕۆ، نیشتمـــــــــــــــانم ڕۆ
شـــــــای خوێڕی گوتی: تۆ خزمی خۆمی
به ڕێ و شوینی ئه‌و، خۆم خسته گۆمی
ئه‌ویش بۆمن بوو به کــــــــــابرای ڕۆمی
خوێنی فرۆشتم بــــــــــــــــه ئاوی چۆمی
منداڵی ســــــــــــــــــاوای بهستزمانم ڕۆ
ڕۆڵه‌ی جوانم ڕۆ، نیشتمـــــــــــــــانم ڕۆ
سوێندی بۆخواردم، به ته‌خت و تانجی
ئازادی و شادیی کـــــــــــورده، ئامانجی
دوایی وه‌ده‌رکه‌وت، کورت و کرمانجی
خوێنی من ده‌ڕژێ و، بۆ ویش قازانجی
باره‌گای حــــــــــــــــــــاجی هۆمهرانم ڕۆ
ڕۆڵه‌ی جوانم ڕۆ، نیشتمـــــــــــــــانم ڕۆ
چڵکـــــــــــــــاوی دامێ، وای زانی قازم
جیهان ده‌زانێ، هـــــــــــــــهڵۆم و بازم
به هیوای"شا" بووم، بۆیه زۆر سازم
شه‌رته تاکوو هه‌م، به‌که‌س نهنازم
پاڵـــــــــــــــــــــــــه وانم ڕۆ، پشتیوانم ڕۆ
ڕۆڵه‌ی جوانم ڕۆ، نیشتمـــــــــــــــانم ڕۆ
کێ بوو تائێستا، هه‌ڵه‌بێ، وه‌ک من
پــــــــــهنام برده به‌ر ناپیاو و دوژمن
بارمته‌ی لێم گرت، لــــه منداڵ و ژن
که‌وتوومه ده‌ریای بێ سه‌ر و بێ بن
ڕێی په‌له‌قاژه و دهرهتــــــــــــــانم ڕۆ
ڕۆڵه‌ی جوانم ڕۆ، نیشتمــــــــــانم ڕۆ
ده‌می هێنا پێش لــــــــــــــــه کاروبارم
به‌تۆپ ڕووخاندی، چهندگوندو شارم
له‌ناکاو سازا و، شێواندی کـــــــــــارم
وه‌ک خاوه‌نکار بێ و، منیش ڕیبوارم
پووشووی ســـــهردهستی پێشینانم ڕۆ
ڕۆڵه‌ی جوانم ڕۆ، نیشتمــــــــــــــانم ڕۆ
لــــــه ڕووی دێ ده‌ڵێ: "شۆڕش بێ هێز بوو
بـــــــــــــهرهی پێشمه‌رگه زۆر بێ پارێز بوو"
کــــــــــــهنگێ لاوی کورد، پیشه‌ی گورێز بوو
خاوه‌نی"شا" بووم، "شا"ش که‌ری دێز بوو
هێزی پێشمهرگـــــــــــهی بێ وچانم ڕۆ
ڕۆڵه‌ی جوانم ڕۆ، نیشتمــــــــــــــانم ڕۆ
نیوه چۆمێکی کـــــــــــــــڕی به خوێنم
منیش نیشانه‌ی تــــــــهشهر و جوێنم
وادهسبهتاڵ و ئه‌ستۆ بــــــــــــه کوێنم
نه‌مرم، په‌تپه‌تی سه‌ی به سه‌ر دێنم
چه‌ند هــــــــــــهزار لاوی پارتیزانم ڕۆ
ڕۆڵه‌ی جوانم ڕۆ، نیشتمـــــــــــــانم ڕۆ
ســــــاڵ نییه جـــــــارێک فکری ڕاوی شا
لهگــــــهڵ شه‌یتانا، نه‌به‌ن نـــــــاوی شا
کــــــــــــــــوا له جیهاندا، ماوه باوی شا
گێژبووم، چاردهساڵ بووم به‌پیاوی شا
لاوی سۆران و بــــــــــــــــــــــــــادی نانم ڕۆ
ڕۆڵه‌ی جوانم ڕۆ، نیشتمـــــــــــــــانم ڕۆ
تــــا رؤژێک ده‌دڕم په‌ڕۆی سه‌رشانم
تفـــــــهنگ وه‌زمان دێ بۆ کوردستانم
موشه‌ک ده‌کێشێ ڕێـــــــــــــگهی ژیانم
چی به‌سه‌ر "شا" دێ، بۆخۆم ده‌زانم
هـــــــــــــهر ده‌ڵێم شێری بێشهڵانم ڕۆ
ڕۆڵه‌ی جوانم ڕۆ، نیشتمــــــــــــانم ڕۆ
مامۆستا هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 31 نفر (0 عضو و 31 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 02:56 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|