زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
03-11-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مەی
هێنده‌ناهێنێ دنیا، خه‌م بخۆی
ئامانه‌تی هاتوی،ده‌بێ زوبرۆی
خۆبه‌تایبه‌تی رۆژانی پیری
باشه خـــوبگری به‌گۆشه گیری
به‌بێ خه‌می بژی به‌بێ خه‌می بمره
گۆشه‌ی تاریکی مه‌یخانه بگره
سۆفی به‌سیه‌تی راستی مه‌پۆشه
وه‌ره له‌گه‌ڵ من پێکێک بنۆشه
ئێره بۆئه‌ولا وه‌کوو مه‌زرایه
کڵۆشه‌ی ریشت چی لێده‌رنایه
هەژار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
03-11-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گرفتارم به نازی چاوه‌كانی مه‌ستــی فـــه‌تتانت
بريندارم به تيری سينه سۆزی نيشی موژگانت
به تاڵێ په‌رچه‌می ئه‌گريجه‌كانت غاره‌تت كردم
دڵێكم بوو ئه‌ويشت خسته ناو چاهی زه‌نه‌خدانت
به قوربان! عاشقان ئه‌مرۆ هه‌مووهاتوونه پابۆست
منيش هاتم بفه‌رموو بمكۆژن بمكه‌ن به قوربانت
ته‌شه‌ككور واجيبه بۆ من ئه‌گه‌ر بمرم به زه‌خمی تۆ
به شه‌رتێ كفنه‌كه‌م بدرووی به تای زۆڵفی په‌ريشانت
له كوشتن گه‌رده‌نت ئازاد ده‌كه‌م گه‌ر بێیته سه‌رقه‌برم
به رۆژی جومعه بمنێژی له لای نه‌عشی شه‌هيدانت
که‌سێ تۆ کوشبێتت رۆژی حه‌شرا زه‌حمه تی ناده‌ن
ئه‌گه‌ر وه‌ک من له ئه‌م دونیایه سووتا بێ له هیجرانت
هه‌میشه سوجده گاهم خاکی به‌ر ده‌رگانه‌که‌ی تۆیه
ره‌قیب رووی ره‌ش بێ نایێڵێ بگا ده‌ستم به دامانت
له شه‌رت و هه‌م وه‌فاداری خۆ تۆ مه‌شهووری ئافاقی
فیدای شه‌رت و وه‌فات بم، چی به سه‌رهات مه‌یلی جارانت؟
ئه‌من ئه‌مڕۆ له مڵکی عاشقی دا نادره‌ی ده‌هرم
به ره‌سمی به‌نده‌گی «مه ستوره» وا هاتووه‌ته ديوانت
بڕۆ شوکرێ که له ده‌رگای پادشای داوه‌ر
که شۆڵه‌ی رۆژی رووی والی ده‌گاته کۆشک و هه‌یوانت
مستوره اردلان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-11-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چرای زووڵمه‌تکه‌ده
ئه‌ی چرای زوڵمه‌تکه‌ده‌ی دڵ،ئه‌ی جه‌لای نووری به سه‌ر
تۆ و جه‌ماڵی با که‌ماڵت،ئافتابی یا قه‌مه‌ر
...
شه‌و ئه‌گه‌ر تۆ ماهتابی،ئینتیزاری تا به که‌ی
رۆژ ئه‌گه‌ر تۆ ئافتابی،بۆچ له هه‌وران نایه ده‌ر
ئاب و تابی رووته مایه‌ی سۆزش وگریانی من
گا غه‌ریق و گا حه‌ریقی میهری رووت وه‌ک نیلوفه‌ر
ئاوی چاوم بۆته مایه‌ی سۆزش و گریانی دڵ
گا نه‌خۆش و مه‌ست و حه‌یران،گا به هۆش و باخه‌به‌ر
وا فیگار و ره‌نجه‌رۆم کافر به حاڵی من نه‌بێت
بێ قه‌رار و ئه‌شکبار ودوور له یار و ده‌ر به‌ده‌ر
""مــــــــــه حـــــــوى""
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-11-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ناڵەی جودایی
ساقیا! وا بادەوە، وا بادەوە
ڕوو لەلای من کە بە جامی بادەوە
موشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمن
زۆربەیان شاد و بەکەیف و بێ خەمن
مەی حەرامە بۆ سەهەندە و بێ خەمان
مەستی بێ خەم بۆچی بگرن ئێخەمان؟!
ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمە
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە
ئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نی یە
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نی یە
بۆ کەسێکە مەی، چزیلکی پێوە نێ
بۆچی ملهوڕ لێرە بینی پێوەنێ؟!
بۆ کەسێکە مەی: کە دەردی کارییە
بێ خەمێک بیخواتەوە: زۆردارییە
بۆ کەسێکە مەی دڵی پڕ بێ لە داخ
بۆچی لێی بخواتەوە بەرزە دەماج؟!
ئەو کەسەی بێ کەس نیە و خانە خەراپ
دەك بە ژاری ماری بێ بادە و شەراب
ئەو کەسەی نەیچێشتوە دەردی ژیان
ئەو کەسەی نەیدیوە ئێش و برک و ژان
ئەو کەسەی نەکرا نیشانەی تیری خەم
شانی دانەخزا لەبن باری ستەم!
ئەو کەسەی هەستی بە زۆرداری نەکرد
تیخی زۆرداری برینداری نەکرد!
ئەو کەسەی دەستی لە ئەوکێ بەردرا
ئەو کەسەی دوژمن لە ماڵی دەرکرا!
ئەو کەسەی نەیبینی هاتی دوژمنی
نیری یەخسیری لە ئەستۆ داڕنی
ئەو کەسەی هێندە نەبوو زویر و زگار
وا نەکەوتە بەر چەپۆکی ڕۆژگار
ئەو کەسەی نەیهاڕی بەرداشی زەمان
ئەو کەسەی زیڕەی نەگەییە ئاسمان
ئەو کەسەی دوری ئەزیزانی نەدی
تیر و تانەی بێ تەمیزانی نەدی
تۆزی بەدبەختی لەسەر شانی نەنیشت
لێی نەگیرا دەور و پشت و چوار تەنیشت
ئەو کەسەی خواردی و لە بن سێبەر کەوت
شەو لەبۆ کەیفێ لە ماڵێ دەرکەوت!
بۆ دەبێ بێت و بکا مەیخانە تەنگ؟!
شوێنی دیکە زۆرە بۆ گاڵتە و جەفەنگ..
ئەو کەسەی ڕاوی نەنێن لێرە و لەوێ
ئەو کوڕەی ماچی کچانی دەس کەوێ
ئەو کوڕەی هێشتا لە ژوانێ ڕێی هەیە
سەیرە زۆر سەیرە، کە ئالودەی مەیە
ئەو کوڕەی دۆی داوەتی دەستی دەنێ
بێتە ئێرە، چۆنە هەی دێی ناکەنێ!
ئەو کەسەی دەستی لە مەمکان گیر ببێ
ئەو کەسەی تفڵی دڵی بۆ ژیر ببێ!
ئەو کوڕەی کیژێك بەرەو ڕووی پێکەنێ
ئەو کەسەی هەر سورە ئاوڕێکی دەنێ!
ئەو کەسەی پەنجۆڵە بگوشێ جار و بار
ئەو کەسەیدەست بگاتە گەردنی یار
ئەو کەسەی ڕاموسێ کوڵمی تاس و لووس
ئەو کەسەی تێی هەڵنەدابێ چارەنووس
ئەو کەسەی بمژێ خوناوەی گەردەنێ
کوفرە یەك قەترە شەرابی گەر دەنێ!
ئەو کەسەی ئاسودە و خۆش ڕایبوارد
قەت خەمی یەخسیر و کۆیلانی نەخوارد
یەک لە ماڵێ چاوەڕێی بووبێ بێتەوە
دەرکی نێو ماڵێکی لێ بکرێتەوە
خەم ڕەوێنێک گوێ بداتە رازی ئەو
نازەنینێک بێ بشکێنێ نازی ئەو!
بگرێ پەنجەی نەرم و نۆڵی ناسکێ
بۆی کرابێتە سەرینێ، باسکێ
هەیبێ هێز و گورد و تین و تاو و گوڕ
ڕۆژگاری ڕەش نەبێ، بەختی مگوڕ
ئەو کەسە جیگای لە مەیخانە نیە
ئەو کەسە بادە و شەرابی بۆ چی یە؟!
ساقیا، وا وەرگەڕێ، وا وەرگەڕێ
ڕوو لە لای من کە، مەچۆ بۆ سەرپەڕێ
لەنگەرێ بگرە مەبە وا بەرزە فڕ
بێنە بۆ من، بێنە بۆ من، جامی پڕ
مەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانە ماڵ
بۆ منی سەرگەشتە و ڕووت و ڕەجاڵ
بۆ منی بابردەڵەی گردە نشین
بۆ منی دڵ پڕ لە ناسۆر و برین
بۆ منی ئاوارە و دورە وەتەن
بولبولی بێ بەش لە گوڵزار و چەمەن
ۆەڕ وەریوی، باڵ شکاوی ، دەنگ بڕاو
بێ بژێوی بەش خوراوی، دەرکراو
پیری زورهانی، کەنەفتی، دەر بە دەر
دیدەسوری، دڵ مەکۆی دەرد و کەسەر
داتەپێوی بێ پەسیوی بێ قەرار
بێ کەسی، دەستەشکاوی، کۆڵەوار
لێوبەباری، دەردەداری، ڕەنجەڕۆ
شاعیری جوانی پەرستی دڵ بە سۆ
ساقیا، بۆ کوێ دەچی، بۆ کوێ دەچی؟!
تۆش لەبەر ئەو ملهوڕانە ملکەچی؟
تۆش بە ڕەنگ و بۆی ئەوان خواردت فریو؟
چاوی تۆشی هەڵفڕیواند زێڕ و زیو؟
تۆش دەگۆڕیەوە دەگەڵ گەوهەر هونەر؟
کەنگێ گەوهەر جوانی کردن بەختەوەر!
زێڕ بەڵایە، بێ وەفایە دەوڵەمەند
هەر هونەر نەمرە، هونەروەر مەرد و ڕەند
چڵکی دەستە ماڵی دنیا وەک دەڵێن
ماڵ پەرست پەیمان شکێنە و بێ بەڵێن
قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵ پەرست؟
جوان پەرستە پیری خاوەن زەوق و هەست
نامەچۆ، جوانێ مەچۆ، واوە مەچۆ!
تۆ فریوی زێڕ و زیوی وان مەخۆ!
ئەو هەوەسبازانە جێی متمانە نین
هەر دەزانن گوڵ چنین و بەی ڕنین!
واوەرە دەی واوەرە نزیک بەلێم
بمدەیە مەی، بمدەیە مەی تا دەڵێم!
((مست مستم ساقیا دستم بگیر
تانئفتادم زپا، دستم بگیر))
جا کەسەرخۆش بووم بە دەنگێکی نەوی
بۆت دەڵێم ئەو شیعرە بەرزەی (مەولەوی)ا
((بشنو از نی چون حکایت می‌کند
از جدائیها شکایت می‌کند))
گوێم دەیە ئەی دیدە مەستی قیت و قۆز!
تا بناڵێنم وەکو بلوێر بەسۆز!
نابێ قەت ناڵەی جودای بێ ئەسەر
جا چ نەی بیکا، چ پیاوی دەر بەدەر!
بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە، نەی نەیکردووە!
لێم گەڕێ بە دەربڕم سۆزی دەروون
لێم گەڕێ با هەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون
شیوەنی من شیوەنی ئینسانی یە
بانگی ئازادی و گرۆی یەکسانی بە!
شیوەنی من شیوەنی کوردی بێ بەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و هەشە!
با لە زارم بێتە دەر پشکۆی شیعر
با فراوانتر بکەم ئاسۆی شیعر
پارچە گۆشتێکە دڵی من، ڕوو نییە
ناڵە ناڵی من درەنگە، زوو نیە!
دەردی دوری،،دەردی دوری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبوری کوشتمی!
یادی یاران و وڵاتم، ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم خورد و خەو
خەم ڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم ساقی! ئەدی؟!
نابینم خاك و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیا و دۆست و یاری خۆم!
ڕوو لە هەر لایەك دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێ ژوان و کەونە لانی خۆم
شەو دەکێشم شەونخونی و بێ خەوی
رۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئەوی!
چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕ هەستی من؟!
چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟!
چۆن نەناڵێ ئەو دڵە تەنگاوتەیە؟!
بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیە!
ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە
هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە!
هەڵبڕاوم من لە یاری نازەنین
دەرکراوم من لە خاکی دڵ نشین
بوومە ئاوارە و پەڕیوەی دوور وڵات
کەوتمە نێو وردە داوی ڕێی نەجات!
بەکرە شۆفارە ئەوەی مووخەی چنیم
زێی مەم و زینان وڵاتی لێ تەنیم
کەوتمە نێو چاڵی دیلی وەک(مەم)ێ
یایە زین) لە کوێیە هاواری کەمێ؟)!
کوا (قەرە تاژدین)، (شەکۆ) و (عەرفۆ) لە کوێن
بێنە هانام وەک پڵنگی چنگ بە خوێن!
لاسە شۆڕێك بووم خەنیمی دوژمنان
ئێستە یەنگواوم بە تیری چڵکنان!
وام بە تەنیایی لەنێو خوێنا شەڵاڵ
کوانێ عێل و کوانێ (خانزاد) و (خەزاڵ)ا
زۆر لەمێژە نارەناری منی نەبیست
هەروەکو (شەمزین)،(شەمیلە)ی خۆشەویست!
وەك (سیامەند) لە چۆڵ و بەندەنێ!
جەرگی لەت کردم پەلی دارە بەنێ!
شەتڵی جواناوم منی ساردە برین
کوا (خەج)م تا بۆم بگێڕێ گەرمە شین!
مانگی کانونێ بە چلوان دەرکرام
وەک (برایم) لەم وڵاتە ڕاونرام!
کوا (پەریخان) بەند و باوم بۆ بڵێ؟!
بۆ نەسوتێم، نەبمە پوڵۆی سەر کڵێ
ئەو لە زۆزان، من لا ئارانێ دەژیم
کێ دەڵێ منیش (وەلی دێوانە) نیم؟!
کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم
ڕۆڵەکەم! خێزانەکەم! باوانەکەم!ا
ئەی ئەوانەی قەت بیرم ناچنەوە
ئێستە بم بینن، ئەرێ دەمناسنەوە؟!
ڕۆژگار هاڕیومی وەك ئەسپۆنی ورد
هێز و توانای لێ بڕیوم دەردە کورد!
بوومە گەبجاڕ و دەکا گاڵتە بە من
ئەو ڕمووزنەی زەندەقی چووبوو لە من!
ئەی ڕەفیقان، ئەی ئەزیزانی وڵات
ئەی برای هاوسەنگەری جەرگەی خەبات!
گەر دەناڵێنم ئەمن پەککەوتە نیم
تێدەکۆشم بۆ وەسڵ تاکو دەژیم
کۆششی من زۆر بەجێیە و زۆر ڕەوا!
چونکە قانونی تەبیعەت وایە، وا!
((هر کسی کو دوور ماند از اصل خویش
باز بوید روزگار وصل خویش))
ڕێگە دەبڕم کوانێ هەنگاوم شلە؟!
ڕاستە بێ هێزم، دەکەم ئەمما بلە!
هەر دەپێوم کێو و شاخ و چۆڵ و دەشت
دێم بەرەو کوێستان، بەرەو باخی بەهەشت
دێم بەرە و زیخ و چەو و کانیاوی خۆم
چۆن لەوانە وەردەگێڕم چاوی خۆم؟!
دێم بەرەوە ئەو دار و بەرد بەندەنە
دێم بەرەو ئەو باخ و مێرگ و چیمەنە!
دێم بەرەو زوورک و تەلان و کەند و لەند
دێم بەرەو بژوێن و زەنوێر و زەمەند
دێم بەرەو پاناوك و هەوراز و نشێو
دێم بەرەو ئەشکەوت و زەندۆڵ و پوسێو
دێم بەرەو بەفر و چلورە و بەستەڵەك
دێم بەرەو شیخاڵ و ڕەشبەڵەك
دێم بەرەو لێڕ و چڕ و بەستێن و چۆم
دێم بەرەو هەڵدێر و گێژ و بەند و گۆم
دێم بەرەو هۆبە و هەواری بە سەفا
دێم بەرەو لادێ، بەرەو کانگای وەفا
دێم ببینم نیشتمان و زێدەکەم
دێم ببینم خزم و کاك و دێدەکەم
دێم و دەگرم بازی بێری شۆخ و شەنگ
دێم و دەگرم دەستی دۆی جوان و چەلەنگ
دێم گراوی خۆم لە باوەش وەرگرم
دێم نەهێڵم بەرهەڵست و بەرگرم
دێم و هەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد
دێم و دەچمە شەو ڕنی بێستانی کورد
دێم و دەشکێنم لەوێ جامی شەراب
ماچی شیرین نایەڵێ تامی شەراب
دێم و ناترسم لە پەرژینی بە (زی)ا
هەر پەری سەرکەوت و دێوەزمە بەزی
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم ودێم و دێم
دێم هەتا هەمبێ برست و بیر و هۆش
گەر گلاشم کوردەواری و ئێوە خۆش
هێـــــــــــــــــــــــمن موکریـــــــــــــانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-11-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
نەچم،شەرتبێ،هەتا ئەم خوارە بێ تۆ
دەروونم خاڵی یە،وەک نەی دەناڵێ
هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ
بیناییم کوێرە،هەڵنایێ بە ڕوی کەس
موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ
هەموو ئەعضایی ناڵینم دەناڵێ
سەراپام میثلی مۆسیقارە بێ تۆ
قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکت
شەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆ
لە کن تۆ خاروخەس گوڵزارە بێ من
لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ
لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدانییە ئەم شارە بێ تۆ
هەتا تۆم ئاشنا بوی،ئاشنام بوون
ئەمێستا مووبەمووم ئەغیارە بێ تۆ
هەموو رۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ
لە حەسرەت سەرووی قەدت چاوی(نالی)
دوو جۆگە،بەڵکو دوو روبارە بێ تۆ
نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-11-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خۆری زه‌رده‌په‌ڕ
ناوێرم بانگت که‌م ، شوێن ده‌نگم هه‌ڵده‌گرن
ناوت لێم زه‌وت ئه‌که‌ن هاوارم سه‌ر ده‌برن
بۆنی ده‌م ده‌که‌ن و بۆ نێو دڵ ده‌ڕوانن
ئه‌وین و ئازادی هه‌رد دووکیان تاوانن
ئاواتم گشت مردن له نێو ئه‌م ته‌لبه‌نده
من ماوم و دڵێکی زامدار و گازنده
دوا گه‌ڵای زه‌ردی به‌ر هه‌ناسه‌ی زریانم
به‌هارم نه‌دیوه، من خه‌ڵکی زستانم
به‌ڵام هه‌ر ده‌ڕووخێ قه‌ڵاچه‌ی بێدادی
ئه‌خه‌ملێ وه‌رزی ژین به تیشکی ئازادی
داخه‌که‌م ئه‌و ڕۆژه به چاو خۆم نابینم
وه‌ک خۆری زه‌رده‌په‌ڕ لاواز و بێ تینم
به کامی دڵی خۆم ساتێکم رانه‌برد
له باخی ژیاندا گوڵیکم (خونچه‌یکم) بۆن نه‌کرد.
جه‌لال مه‌له‌کشا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-11-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار ، خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار!
خۆزگه‌م به پار!
خۆزگه‌م به ساڵی ڕابردوو،
عومری کورتی دڵداریم بوو،
له‌پـڕ هات و، له ناکاو چوو...
یه‌ک: پـڕ به دنیا ئاره‌زوو،
ده‌ریایه‌ک تاسه... ئه‌مه دوو،
جێ مابوو له پاری مردوو...!
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار، خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار!
خۆزگه‌م به پار!
ڕۆژ نه‌بوو چاوم به دیدار
شاد نه‌بێ، نه‌سره‌وێ ئازار،
ڕۆژ نه‌بوو یار به له‌نجه و لار،
چه‌شنی ئاسکی هه‌رده‌ی به‌هار،
به به‌رده‌مما نه‌کا گوزار،
نه‌مپێکێ نیو نیگای خومار!
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار، خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار!
خۆزگه‌م به پار!
هه‌ر ڕۆژه عیشوه‌یه‌ک، نازێ
هه‌ر خه‌ڵوه‌ته چه‌شنه ڕازێ،
له‌و توانج، له من نیازێ!
بۆ ماچێ، نوقورچێ، گازێ،
هه‌ر به‌زمه ده‌نگێ، ئاوازێ،
به چاو بینینی دڵخوازێ...
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار، خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار!
خۆزگه‌م به پار!
بڵێن به یار بێ‌ناوچاوێ
دیمان له تاو دوری، تاوێ
ئه‌یـڕشت له فرمێسک لافاوێ،
ئاخی هه‌ڵئه‌کێشا تاوێ
به یادی باڵای لاولاوێ،
چاوڕه‌شێ، ئه‌گریجه خاوێ!
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار، خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار!
خۆزگه‌م به پار!
پرسی کێ، بڵێن داماوێ،
هێلانه دڵ لێ‌شێواوێ،
دوانزه مانگ له یار بـڕاوێ،
دوانزه مانگ بۆ یار گریاوێ،
به ئه‌سته‌م نوزه تیاماوێ،
ئه‌یوت: ناونیشانی ناوێ،
ئه‌زانێ یار خۆی، کام هه‌ژار، ڕۆژی سه‌د جار،
ئه‌کا هاوار: خۆزگه‌م به پار، خۆزگه‌م به پار!!!
گۆران
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-11-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تۆ سەری زولفی بڵاوت زولفی خاوت بامەدە
جێی دڵم سەوداییە، چی دی دڵم جزیا مەدە
من کە پێت ناژیم وەرە روحمت هەبێ نەشکێ دڵم
با بینای کەعبە نەڕووخێ چاوەکەم! لێم لا مەدە
عاشقی زولفم بە رووح و دڵ ئەمن جۆیایی تۆم
خێری خۆتە دەست لە سینەی مەردی خۆش‌سەودا مەدە
هەمدەمی من خاکی گۆشە و لێوی تەعلیمی دەدام
عەیش و نۆش و کونجی تەنهایی بە رووی دونیا مەدە
شەو قەرارت دا لەسەر زولفت بەدڵ شاد بم بە تۆ
لامەدە زولفت وەفات بێ! وەعدەیی فەردا مەدە
با قیامەت وا نەبێ با رۆژ نەگیرێ چاوەکەم!
توند مەبە! هەڵمەستە پێ! سونبول بە رووی گوڵدا مەدە!
چت لە زەوقی دینی دولبەر داوە بو بە دینی خۆت
تا بمێنی دەم لە وەسڵی ئاتەشی سینا مەدە
مەرگی من ساقی دڵم بگرە دەمت وا بێنەوە
یا کەرەم کە جامی لەب‌ڕێز، یا شەرابی وا مەدە
نیوە سووتاوم ئەمان بێ بەس مەکە ئەی تارزەن!
یا وەفات بێ، یا جەفایی عاشقی شەیدا مەدە
ئەی وەفایی هێندە خوێن مەگری لە رووی ئارامی دڵ
گەوهەری تۆ وا لە کن تۆ، خۆت بە دەم دەریا مەدە
وه‌فایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-11-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گوێم ده‌یه ئه‌ی دیده‌مه‌ستی قیت و قۆز
تا بناڵێنم وه‌کو بلوێر به‌سۆز
نابێ قه‌ت ناڵه‌ی جودایی بێ ئه‌سه‌ر
جا چ نه‌ی بیکا، چ پیاوی ده‌ربه‌ده‌ر
بۆیه ناڵه‌م تێکه‌ڵی نه‌ی کردووه
شیوه‌نێکم پێیه نه‌ی نه‌یکردووه
لێم گه‌ڕێ با ده‌ربڕم سۆزی ده‌روون
لێم گه‌ڕێ با هه‌ڵوه‌رێنم ئه‌شکی روون
شیوه‌نی من شیوه‌نی ئینسانییه
بانگی ئازادیی و گرۆی یه‌کسانییه
شیوه‌نی من شینی کوردی بێ به‌شه
ئه‌و گه‌له‌ی حاشا ده‌که‌ن لێی و هه‌شه
هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-11-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌دان ساڵه
سه‌دان ساڵه
له‌وێرانه ماڵی خۆمدا
کتکه‌کۆڕه‌ی گۆشه‌ی مه‌تبه‌قی سوڵتانم.
سه‌دان ساڵه
حه‌و‌ش و به‌ره‌ی خۆم واڵایه‌و
له‌به‌رده‌رگه‌ی دزانی خۆم پاسه‌وانم.
سه‌دان ساڵه
رۆژێک ده‌بم
به‌مه‌یته‌ری والی به‌غدا؛
رۆژێک له‌تاران کوتاڵم
رۆژێک لێفه‌که‌م
گه‌ڵی ژنی سوڵتان ده‌شۆم
رۆژێک گه‌سکم، شام ده‌ماڵم!
سه‌دان ساڵه
وه‌کوو چنگێک دانه‌وێڵه
ئاشی مێژوو، فڕێی داوم
هه‌رچوار ده‌وره‌م شارۆچکه‌یه‌و
مێرووله ده‌میان تێناوم.
سه‌دان ساڵه
کاسه سه‌رم-مناره‌یه،
کێ بێ ده‌نگی تێدا هه‌ڵده‌بڕێ.
سه‌دان ساڵه
نیشتیمانم نێرگه‌ڵه‌یه
کێ بێ به ده‌میه‌وه‌ی ده‌گرێ
سه‌دان ساڵه
له‌به‌ر ده‌رگه‌ی ته‌کیه‌ی جیهان
جووتێک سۆلی پینه پینه‌م
کێ له پێمکا بۆ ئه‌و ده‌شێم.
سه‌دان ساڵه
دوای تڵیشێک فرێ ده‌درێم.
سه‌دان ساڵه
دوای پینه‌یه‌ک له پێده‌کرێم.
من پشتێکی بریندارم
له قامچی خۆم راپه‌ریوم.
من لافاوێکی لاسارم،
له‌م که‌نارانه هه‌ڵساوم
که ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیوم
نانیشمه‌وه
نانوومه‌وه
بێ ئارامم
ئارامی من چرایه‌ک بوو
ره‌شه‌بای ده‌ورم خوێنیان ڕشت؛
بێبه‌زه‌ییم
به‌زه‌یی من-زه‌ریایه‌ک بوو
ده‌میان پێوه‌ناو هه‌ڵیان مشت.
نانیشمه‌وه
نانوومه‌وه
که‌من دان بم کوا ده‌رفه‌ت؟
یامن یا مێروو!
که‌من خوێن بم،
کواده‌رفه‌ت؟!
یامن یا زێروو!
قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن
دان و مێروو برای یه‌کن.
قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن
خوێن و زێروو برای یه‌کن
قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن
ماسی و چه‌نگاڵ،
مشک و جه‌واڵ
ده‌ست و چزوو برای یه‌کن.
قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن
په‌ت و گه‌ردن،
گوێزان و موو برای یه‌کن.
وه‌رن خه‌ڵکه!
له نێچیرو زام بپرسن،
بڵێن توخوا
خه‌نجه‌ر هه‌یه زام تیمارکا؟!
راوچی هه‌یه نێچیر نه‌خوا؟!
ده‌خه‌ڵکه له کا بپرسن
قه‌ت ئاگری ساردی دیوه؟!
له هێلانه‌ی مه‌ل بپرسن
به‌نیازی ماچ...
مار قه‌ت ده‌می تێژه‌نیوه؟!
ده‌له داربه‌ڕوو بپرسن،
ته‌وری دیوه دار بڕ نه‌بێ؟!
ده‌له که‌رێکیش بپرسن،
گورگی دیوه که‌ر دڕ نه‌بێ؟!
قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن
ماری شیرین ژاریش هه‌یه،
قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن
ته‌وری برای داریش هه‌یه.
من پشتێکی بریندارم
له قامچی خۆم راپه‌ریوم.
من لافاوێکی لاسارم،
له‌م که‌نارانه هه‌ڵساوم
که ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیوم
نانیشمه‌وه
نانوومه‌وه
بێ ئارامم
ئارامی من چرایه‌ک بوو
ره‌شه‌بای ده‌ورم خوێنی ڕشت؛
بێبه‌زه‌ییم
به‌زه‌یی من-زه‌ریایه‌ک بوو
ده‌میان پێوه‌ناو هه‌ڵیان مشت.
نانیشمه‌وه
نانوومه‌وه
په‌شێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 29 نفر (0 عضو و 29 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 02:46 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|