زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕوخم ڕەنگینی ڕەنگی ڕوومەتی ڕەنگینتە، بازا!
قەدی سەروم کەمانینی قەدی شیرینتە، بازا!
غەریب و بێ کەس و زار و فەقیری خانەدانی تۆ
جگەر سووتاو و ماڵ وێرانی زوڵفی چینتە، بازا!
...
مەعازەڵا کە ڕەحمێکت بە حاڵی زاری مندا بێ
کە ئاخر بەندەیی خاکی دەری پێشینتە، بازا!
ئەگەر خوێنم دەڕێژی تۆ، ئەوە تێغ و ئەمیش گەردن
ئەگەر بنیادی پەیمان، دەستی من دامێنتە، بازا!
لە چاوانم هەتاکەی قەترە قەترە خوێن دەکەی ئەی دۆست!
کوا ئەم عەهد و پەیمان و وەفا کابینتە، بازا
بە "نالی" باوەڕت نایێ، خەیاڵت بێت و بیبینێ
کە چۆن مەشغووڵی نەغمەی گۆشەیی ناڵینتە، بازا!
نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دەمێ مەستم دەکا چـــــاوی دەمـێ بەستم دەکا ئەبڕۆی
تەبیب تــــــۆ چیت لەمــــــن داوە.؟ کە لــــەم نازانە نازانی
کەدێ بۆ کوشتن و گرتن بە هــــاڕە و هــــــاژە و هــووژێکە
کە کاتێ ئیشی خۆشی دی لەبــێ هەستانە هەستانی
کە بەستەی پەرچەمی دی دڵ گڕووی گرت و سەرو بن بوو
لەبـــــــــــازاری جوانیی یـــــــــــار بە ئەو تـــۆقانە تـــۆقانی
دڵی (راجـــــــــی) نەپشکووت گوڵی بەختی وەری چونکە
سەنەم زوو بــــــەو نیاز و بیر و تـــاســــــــانە تاســــــــانی
شاعیری گەورەی کورد
(مەلاعەبدورحمانی مەلائیبراهیم)
ناسراوە بە:-
(راجــــــــــــــی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
جوان بەس نییە
جوان پەرستم،جوان پەرستم
بە دیداری جوانان مەستم
کە دەبینم کیژی تەڕپۆش
گشت خەمێ دەکەم فەرامۆش
کە کیژێکی خوان دەبینم
ساڕ‌ێژ دەبنەوە برینم
کە دەبینم لەنجە و لارێ
هەست ناکەم بە چ ئازارێ
کە نازدارێ ڕا دەبرێ
دڵی سارد بۆوەم گڕ دەگرێ
کە چاو لە چاوێ دەبڕم
بە ئاسمانێدا دەفڕم
کە ڕێک دەگوشم پەنجەی نەرم
لەشی سڕم دەبێ گەرم
بزەی شیرینی سەر لێوێ
هەستی پیرانەم دەبزێوێ
نازی شۆخێکی نازەنین
دەمباتە بەهەشتی بەرین
بیرم لە بەرم دەڕوێن
کەچی کچم هەر خۆش دەوێن
کچ ئاواتی پیرۆزمن
خۆشی دڵی پڕ سۆزمن
کچ نوری دیدە و چاومن
بەندی دیدە و هەناومن
کچ ڕوناکی ژینمن
کچ هەتوانی برینمم
بەڵام ژین هەر هەوەس نیە
جوانیش بەتەنێ بەس نیە
مامۆستا هێمن موکریانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دەردی دوری
تۆ چویە وڵاتێ کە نەبینم ئەسەری تۆ
دورکەوتی لە من تا نەبیستم خەبەری تۆ
ئەی نوری دڵ و قوەتی ئەژنۆم بەسە دوری
ڕۆحم وەکو پەروانە گەڕا دەوروبەری تۆ
ئەو حاڵەت و هۆش و هونەری ئەو دەمە من بوم
ئێستێ نیە تاقی، هەمو قوربانی سەری تۆ
دڵ هەروەکو عەوداڵە لە ڕوت، تا لە ژیانی
چاوم وەکو ئاوپاشە لە ڕێگە و گوزەری تۆ
ڕەحمێ بکە بەم ڕیشە سپی و چاوە پڕ ئاوە
نەتزانی لە دڵ حەستەمە ئاخر سەفەری تۆ؟
ئەی من بە فیدای ڕۆیین و کۆچ و سەفەرت بم
چت کردبوو ئاخر کە وەها دەربەدەری تۆ؟
هەستە وەرەوە گیانە وەباڵت بە ملی من
وەستۆ دەگرم شەرتە هەموو خێر و شەڕی تۆ
-سەید کامیلی ئیمامی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ناسرەون هەست و خەیاڵ ئەی خۆزگە من دیوانه بام
خۆزگه دەست و پیم له نێو زنجیری بایه و وا نەبام
زولفی سەر شانت عەزیزم کاتی هاتی شانە کەی
من گوتم سەد خۆزگه دەنکی شانه بام و شا نەبام
کەس وەك ئاوینه به وردی ناژمێری خاڵی رووت
بۆیه ئاواتم بوو ئەو ئاوینه بەسته زمانه بام
شەو چەقو چۆی جووتێ بەێ وام دەگرێ رۆژی رەنگه من
وا نه لەرزیبام لە سەر سینگی ئەگەر لەرزانه بام
نابێ رزگارم لەدانەی خاڵ و داوی کەزیه کەی
من که دەم ویست قەت له گیری دا‌و و دانه دا نەبابم
زەرده خەندەی لێوه کانت هەر هەناسێکی دەوێ
ئەو تەلسمەم پێ نه دەشکا من ئەگەر شەوبا نەبام
تا پەرەنگ و پێاڵه ماچی لێو و لاجانگت دەکەن
من دەڵیم قەیدی چ بوو خۆایه یەکێ لەو دوانه بام
کەس له دەوری من وەکو پەروانه بێ پەروا نەبوو
خۆم که وەك شەم ئاگر و ئەسرینی سەر تا پا نەبام
شەو بوو،ئەو بوو،مەی بوو،بسکی باوەشێنی روی دەکرد
هەر منی بێچاره لەو ناوه ده بوو بێگانه بام
خۆزگه بۆ ئەو پێنج و دو رۆژەێ ژیانی خۆم منیش
هەر وەکو هێدی مەلی تۆفانی بێ هێلانه بام
ماڵ و سەر ویستم بەجارێ وا فیدای تۆ کەم وەته ن
ئەو رۆ چیروك بێ له ناو گەل دا سبەی ئەفسانه بام
خالید ئاغای حیسامی ( هێدی )
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زاری ووشە
نەخۆش و مەستی دوو چـاوی کاڵم
حــــەقــم بەدەستە ئەگــــــەر بناڵم
بەغەمزەی چاوت بەخەندەی خەیاڵم
بردیان بەغـارت خـــــەو و خەیـــــاڵم
فەرمــووت چڵۆنی چ بڵێم عـــەزیزم
دوور لە زوڵفی تۆ کـــــافر بەحـــــاڵم
سەبـــــا دەخیلم هــــەر تاکـــــو ما‌و
بڵێ بــــــــەرزی بــــــرۆ بەخــــــاڵم
دەمێکە بابـــــــێ دەوای دڵـــــــم کا
بەچـاوەکانی گەلـــــــێ بـــــێ حاڵم
(وەفــــــایی) چی دت لەسەر بگێرێ
نەمــــا لەسەر تـــــۆ نە سەر نە ماڵم
(وەفــــــــــــــــــــــایی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عه‌زیزم بۆچی تۆراوی
عه‌زیزم بۆچی تۆراوی له خۆڕا ؟
چ قه‌وماوه ؟ دڵی تۆ بۆچی گۆڕا ؟
ئه‌تۆ وا زوو له‌بیرت کردم ئه‌مما
فه‌رامۆشت نه‌که‌م شه‌رته له گۆڕا
له من ڕا خۆ خه‌تایه‌ک ڕووی نه‌داوه
ئه‌دی بێ مه‌یلی بۆ ڕووی دا له تۆ ڕا
ئه‌سیری که‌زیه‌ته کۆتری دڵی من
ده‌بێ حاڵی چ بێ کۆتر له تۆڕا ؟
سه‌ر و ماڵ و که‌ماڵ و بیر و هۆشم
له نه‌ردی عیشقی تۆ دا پاکی دۆڕا
له چاوم دێ به خوڕ فرمێسکی خوێنین
که‌چی ئه‌م گۆمه خوێنه هه‌ڵنه‌چۆڕا
من و لاشه‌ی په‌پووله ماینه‌وه و به‌س
شه‌وی دووری، شه‌میش تواوه له گۆڕا
ماموستا هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مودەتێکە من بە مەخفی شیوەن و گریان ئەکەم
هەرخەیاڵی خاک و قەومی میللەتی کوردان ئەکەم
ڕوو بە سەحرا سەر ئەنێم و قوڕ ئەپێوم پڕ بە دڵ
بێ خەبەر وا تێ ئەگەن،من بێ خەمم سەیران ئەکەم
ئاوی چەشمەی چاوەکانم،وا بەهەوری خەم تەقی
شۆخی و یاری بە زەردی ئاوەکەی سیروان ئەکەم
(مفــــــــتی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خاکی وه‌ته‌ن
ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن ! قوڕ به سه‌ر و بێ سه‌ر و پا خۆم
بۆ بێ هوونه‌ری ئه‌هلی وه‌ته‌ن ،شێتی جه‌فا خۆم
جێماوه وه‌ته‌ن بۆ وه‌ته‌نم غه‌رقی فه‌نا خۆم
په‌ستر له هه‌موو هاوسه‌ر و هاوماڵ وبرا خۆم
دوور که‌وته‌و و ئاواره له‌هه‌ر سه‌یر و سه‌فا خۆم
ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن بۆچی نه‌ما غیره‌تی شێران
ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن بۆچی نه‌ما به‌زمی دلێران
کوا سه‌ڵته‌نه‌تی عێلی به‌به وشاکهل و شێران
بۆ مه‌سله‌خی پڕ خوێنی ئه‌سیران وهه‌ژاران
ده‌ک ڵاڵ و که‌ڕ و کوێر وکز وشێخ و مه‌لا خۆم
ئه‌ی کاغه‌زی ته‌رفیعی وه‌ته‌ن! بۆچی دراوی
ئه‌ی ره‌ونه‌قی بازاری وه‌ته‌ن بۆچی نه‌ماوی
ئه‌ی خه‌نجه‌ری شێرانی وه‌ته‌ن ! بۆچی شکاوی
ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن!چونکه وه‌ها خه‌سته کراوی!
گه‌ر شینت نه‌که‌م ،ڕووڕه‌شی دیوانی جه‌زا خۆم
بۆ سه‌رکزی ئه‌م هۆزه دڵ و جه‌رگ برینه
بۆ شینی وه‌ته‌ن چاوی خیره‌د پڕ له گرینه
بێ شێریه ئه‌مرۆ که وه‌ها بێشه حه‌زینه
نووری به سه‌ری ئه‌هلی هونه‌ر تانه‌یی شینه
بێ ئاڵه‌ت و شمشێر، له مه‌یدانی وه‌غا خۆم
ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن بۆچی وه‌ها کوێره وه‌جاخت
په‌ژموورده و بێرهنگه،هه‌موو چیمه‌ن و باخت
پڕ له ستم و جه‌وره یه‌قین،ده‌ربه‌ن و شاخت
ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن وێردی شه‌و و رۆژه له داخت
بۆ بێکه‌سی ئه‌م خاکه ،ده‌سا به‌ندی به‌ڵا خۆم
قانع وه‌ره ئه‌م جاره،ده غهوغایی به پا که
بۆ خاکی وه‌ته‌ن فه‌رزه به دڵ ڕۆح به فیدا که
پیراهه‌نی به‌د ناوی،به نامووسی که‌وا که
سه‌ف بگره به کوردان و لهچۆپیوه سه‌ما که
ئه‌و وه‌خته بڵێ خاوه‌نی هه‌ر به‌زم و سه‌ما خۆم
قانع
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چێشتم ئەمڕۆ ژەهری مار و ڕوحی شیرینم نەهات
زامـی کۆنم هـاتە ژان و مەرهەمـی برینـم نـەهـات
من خەمم خوارد و خەمیش خوێنی جگەرمی و خوارد
بۆیە گریام چەند بە چەند فرمێسـکی خوێنینم نەهات
غەم سەری لێ دام و یاریش قەت سەرێکی لێنەدام
صــبـر و هۆشــم ڕۆیـوە غـارەتـگـەری دیـنـم نـەهـات
دڵ دەسوتێ چین بە چین دەشکێتە سەر یەک وەک فەنەر
خـاوەنـی ڕووی ئاتەشـین و زوڵـفــی چیـن چیـنم نەهــات
دیدە وەک هەری بەهاران خوێن دەبارێنێ و صدای
پێکەنینـی غـونچـەیی نەو سـەبزە پەرژیـنم نەهات
گۆی سەری چەوگانی محنەت دایە بەرخۆی ڕایفراند
وای عەجـەب بۆ شـاسـواری خانەیـی زیـنم نەهـات
کەوتـمە وەخـتی مـردن و غەم خـســتمیە حـاڵی غەرغەرە
(کوردی)بێ کەس خۆم لە هیچ لاێی صەدای شینم نەهات
کوردی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 04:19 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|