زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
09-01-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دايك
دایکم ته‌نها یه‌ک چاوی هه‌بوو.. زۆرم رق لێ ده‌بویه‌وه . چونکه بوو بوه جێگه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ من !!
له یه‌کێک له قوتابخانه‌کان کاری ده‌کرد بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانمان
...رۆژێکیان من له قۆناغی سه‌ره‌تای ده‌م خوێند دایکم هات بۆ بینینی من
زۆر هه‌ستم به ئیحراج بوون کردن نازنم بۆ هات؟!
زۆر به چاوی رقه‌وه لێمدهروانی
بۆ رۆژی دواتر یه‌کێک له خوێندکاره‌کان پێ ی وتم دایکت یه‌ک چاوی هه‌یه . هاهاها
رۆژی دواتر منی بینی پێم پێده‌که‌نی ده‌ی وت تۆ بۆچی نامریت ؟؟!!
به‌ڵام جوابم نه دایه‌وه!!
نهم ئه‌زانی چۆن جوابی بده‌مه‌وه چی بڵیم هیچ بیری له وته‌کانی من نه‌ده‌کرده‌وه له به‌ر ئه‌و هۆیه زۆر توره بووم
زۆر ئازاری هه‌ستی دام ...
بریام دا برۆ بۆ شوێنێکی تر و ماڵ جێبێڵم
زۆر به جدی خوێندم وه له سه‌نگافوره بۆ خوێندن وهرگێرام
رۆیشتمبۆ سه‌نگافوره له وێ خوێندنم ته‌واو کرد . هاوسه‌ریم پێک هێنا . خانوویه‌کم کری و وه منالێشمان بوو ، زۆر دڵخۆش بووم له ژیاندالهگهڵمنداڵهکانمدا
رۆژێک له رۆژان دایکم هات بۆ سه‌ردانی کردنم ماوه‌یه‌کی زۆر بوو نه‌می بینی بوو وه منداڵه‌کانم هه‌رگیز دایكمیان نه بینی بوو!!
له به‌ر ده‌رگا راوه‌ستا و منداڵه‌کانم پێ پێده‌که‌نین
پێم وت بۆچی هاتووی بۆ ئێره منداڵه‌کانم ده‌ترسێن ؟؟ هه‌ر ئێستا لێره برۆ !!!!
وه‌ڵامیدایه‌وه زۆر له‌سه‌ر خۆبه هادیئیهوه وتی ببوره هه‌ڵه‌ی من بووناونیشانهکهم به هه‌ڵه وه‌رگرتووه . ببوره که منداڵه‌کانتم ترساند
رۆژێکیاننامهیهکیان له قوتابخانه‌وه بۆم نارد که شمولی ههمووخانهوادهکهمی ده‌کرد درۆم کرد له گه‌ڵ خێزانه‌که‌م پێم وت من بۆ ماوه‌یچه‌ند رۆژێک به مه‌بستی کاری بازری ده‌رۆم سه‌فه‌ر ده‌که‌م ئێوه له‌ماڵه‌وه بن دوای کۆبوونه‌وه‌که رۆیشتم بۆ ماڵه کۆنه‌که‌ی خۆمان کهبهمنداڵی له‌وێ ژیا بووم .. ته‌نها هه‌ر بۆ خۆشی!!
دراوسێکان پێیان وتم دایكت مردووه هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کم نه‌بوو ته‌نها یه‌ک دڵۆپ فرمێسکیشم نه‌رشت!!
نامه یه کیان دایه ده‌ستم که دایكم بۆ منی نوسی بوو
نوسرا بوو کوری خۆشه‌ویستم به درێژای ژیانم بیرم لای تۆ بوو
ببوره که هاتم بۆ سه‌نگافوره بومه هۆی ترساندنی منداڵه‌کانت
زۆر دڵخۆش بووم که بیستم هاتوووی بۆ کۆبونه‌وه‌که
به‌ڵام نهم توانی له سه‌ر جێگاکه‌م هه‌لسم بێم بۆ بینینی تۆ
ببوره که من چه‌ند جارێک ببومه هوی ئیحراج کردنی تۆ له ژیانتا
ئایائهزانی ... توشی رووداوێک هاتین تۆمنداڵ بویت له‌و روداوه‌دا تۆ چاوێکت له‌ده‌ستدا ؟؟
کام دایک ئه‌توانێت منداله‌که‌ی گه‌روره بکات به ته‌نها چاوێک؟؟
له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره من چاوێکی خۆم به‌خشی به تۆ
وه من زۆردڵخوشم و جێگای سه‌ربه‌رزیه منداڵه‌که‌م ئه‌توانێت سه‌یری دونیا بکات به چاوه‌کانی من...
خۆشه‌ویستیم بۆت هه‌یه دایـــــــــــــکــــت
كوردزين
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
10-02-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گۆڕه‌وشار
راست و هەڵچوو، لەو بەرزایی‌یە‌ڕا دەڕوانێتە شار. لەوەتی چاوم كردۆتەوە، دیومە. دایكم دەیگوت: مێر منداڵ بووم، وردە وردە لە مانای خەم دەگەیشتم. شار هێندی ئێستا گەورە نەبوو، ئێواران كاتی رۆژپەڕ، دوای ئاوپڕژێن و ماڵینی حەوشە و دەرك و بان، ئەو دەمەی پەرەسێلكەكان پۆل پۆل، نەوی بە سەر كۆڵانەكانی شاردا دەفڕین و دەیانجریواند، پاڵم وە كۆڵەكەی بەر هەیوانی ماندوێتی دەدا و لە دوورم دەڕوانی. لەو شوێنەی كە هێدی هێدی هەتاوی تێدا نوقم دەبوو. هەورەبانەكان و هێندێك خانووی دوو نهۆم و بەرزایی‌یەكی رۆژئاوا و تاقەدارێك و دوورتریش، زۆر دوور، ریزەشاخێكی مژگرتووم لێ دیار بوو. و پرسیار لە دوای پرسیار... سێبەرەكان دەهات و دەتوانەوە، سپای تاریكی زاڵ و زاڵتر دەبوو. فەنەر و چرای حەوت نمرە بۆ بەر هەیوان و پێشخانە هەڵدەكران.بەڵام ژوور تاریك و لە ئاویلكەی بێدەنگیدا بوو. بەیناوبەین شۆقێكی رووناك بە كووچەدا تێدەپەڕی و نیسێی دوو لاقی زەلام لە سەر سواغی دیوارەكان پێشەبڕكەیان دەكرد. پیاوەكان لە دەستێكدا پاكەتێكی زەردی كاغەزیان لە ئامێز گرتبوو و لە دەستەكەی دی‌دا چرا تۆڕی دووكانیان بە هەڵكراوی پێ‌بوو. ژیان و ئاوەدانی دەهاتەوە نێو ماڵەكان و شۆقی فەنەر و حەوت نمرە كز دەبوو. ژوور وەكوو دڵی جەستەی ماڵ، وەكوتان دەكەوتەوە. ئیدی باس و خواس بوو و حەسانەوە و كاسە جیرانەتی و میوانداری. شار ماڵێكی گەورە بوو، دانیشتوانیش ئەندامی یەك بنەماڵە. شۆرباوی ئەم لە سەر سفرەی ئەو، دۆڵمە و هەڵوای ئەو لە سەر سفرەی ئەم دەخورا. شار بە شار بە شەو دنیایەكی تر بوو. هەموو لێك ئاگادار. خەم ئی هەموان، شادی ئی هەموان بوو. ساتێك، دوو سات، وردە وردە جووڵە دەبڕا. دەستەلاوێك، چەن هەواڵێك، درەنگانێ بە كووچەدا رادەبردن و دەنگێكی خۆش، گەلێك بە سۆز، وەك لایلایە، دەهۆش‌ڕ‌اچووانی سەر بان و بەر هەیوانی دەلاواندەوە و شێعری وەفایی دەینواندن: مەمكووژە تۆ گەردنی خۆت، روو لە زوولفان دەرخەوە ئەی ستارەی سوبحدەم! ئەمشۆكە زووتر دەركەوە چ شەوێك بوو؟! مانگ بە پەلە بوو! زوو ئاو بوو. خەوی ئەو شەوە خەو نەبوو. هەندی ساڵێك، دوو ساڵ، دەیان ساڵ درێژ بوو ئەو شەوە. نوستوان رەنگی مردوویان لێنیشتبوو. كەڵەبابی نیوە شەو نەیخوێند. ئەمجار، خۆرێكی ماندوو، بە چنگەكڕكێ، بە پشت كێوەكانی رۆژهەڵات هەڵدەگەڕا. لە لووتكەدا بە هەناسەبڕكێ سەیری شاری دەكرد. تاقەدار بەدەوری خۆیدا روانی. لە نێو پۆلێك داری بیانی‌دا خۆی دیتەوە. لە تاریكانی دوێ‌شەودا شار گۆڕابوو. " گۆڕەوشار " بوو. ئاپۆرەیەك تێكیان داویشت. كاڵای هەموان هەر مرۆ بوو. یەكیان دەفرۆشت. یەكیان دەكڕی. لە لووتكەی چیاكانی رۆژهەڵاتەوە خۆر پێی خزی و خللۆر بۆوە. لە رۆژئاوا گورج رۆچوو. شار بەهەزاران چراوە تاریك بوو. ئەستێرەكان تۆران. هەورەبانەكان فڕین. بەرهەیوانەكان تێكڕمان. هەموو رۆژێ، خۆر میلی كاتژمێرێكی بە پەلە بوو. هەڵدەهات و ئاوا دەبوو، هەڵدەهات و ئاوا دەبوو. دیوارەكان بەرزتر و بەرزتر دەبوون. جیرانەكان لە یەك دڕدۆنگ. شار لە ئاپۆرەیی‌دا، چۆڵ. تاقەداریش لە شەپۆلی داران‌دا، ون.
فاتیمە سوڵتانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-02-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌و پێاوه‌ی وا له زه‌ینی خۆی دا نه‌ده‌گونجا
لیوانه ئاوه‌كه‌ی پڕ كردبوو.هاتبوه نێو هالهكه.چه‌ند شه‌قاو ده‌گه‌ریته‌وه دواوه.ئاوڕ ده‌داتــه‌وه.چاوی له جێگاكه بڕیوه.پــه‌تۆكه به شپڕیوی لــه سه‌ر دۆشگه‌كه لادرابوو. كوڕه‌كه‌ی له جێگاكه‌ی دا نه‌مابۆوه.چه‌ند قوم له ئاوه‌كه ده‌خواته‌وه.بـــهرهو دیوه‌كه‌ی ده‌چێ. ڕاده‌وستێ. چـــه‌ند شــه‌قاو ده‌گــه‌ڕێته‌وه نێو هـــاله‌كه. لیوانــه ئاوه‌كه هــه‌ر به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی.چاوی له ساعه‌تی هالهكه بڕیوه.هێنده‌ی نه‌مابوو بۆ سێی دوانیوه‌ڕۆ. دیسان چاوی له جێگای كوڕه‌كه‌ی بڕیوه.بیرێك وه‌ك به‌رق به مێشكی دادێ.به لیوانه ئاوه‌كه‌وه هه‌ڕا ده‌كاتــه دڕگای هـاله‌كه. هاتۆته سه‌ر پلیكانه‌كان. داوێنی كراســه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته به‌رلاقی.ده‌ركه‌ی ژێرخانه‌كه له ده‌ستی به‌رده‌بێ.شه‌قه‌ی ده‌ركه‌ی ژێرخانه‌كه وه‌خوی دێنێته‌وه. لیوانه ئاوه‌كه‌ی هــه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌یه. له‌پلیكانی ژێـــرخانه‌كه هاتۆته خوارێ.جه‌سته‌ی به‌ته‌واوی سارد بۆته‌وه. لیوانـمه‌كه له‌ده‌ستی به‌رده‌بێته‌وه. كوڕه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵواسیبوو.ئه‌ژنۆكانی،هه‌ردو ك نوشتانه‌وه.چاوی تێبڕیوه.لاقی شۆر بوونه‌تـه‌وه. زمانی له زاری هاتۆته ده‌رێ و ملی شۆڕ بۆته‌وه.هه‌ڕ دوو چـاوی زه‌ق له‌ژیڵڵا ها‌تـوونه. تازه باوه‌ڕی به‌قسه‌ی كوڕه‌كه‌ی ده‌كرد كه چه‌ند جاران كوتبووی:خۆی ده‌كوژێ.ئه‌ویش هه‌ر له ژێرخانی ماڵه‌كه‌یاندا. چه‌ند جارایش كوتبووی. هێستاش باوری نه‌ده‌كرد به‌ڵام ڕوویدابوو. هــه‌ستابۆوه سه‌رپێ. بــه ته‌واوی هێزیه‌وه دێــهه‌وی لـه پتكه‌كه‌ی بكاته‌وه. دێكێشێته خوارێ. ناتوانێ. هه‌ناسه‌ێ ده‌كێشا. بـه زه‌حمت هه‌ناسه‌ێ ده‌كێشا. دیسان ناتوانێ.جه‌سته‌ی به‌ته‌واوی سارد بۆته‌وه.هه‌ڵدێته ده‌رێ.ده‌ركه‌ی ژێرخانه‌كه له ده‌ستی به‌ڕده‌بێ.هه‌ڕا ده‌كاته دڕگای حه‌وشه.ده‌روازه‌كه‌ی كردۆته‌وه.
كوردستان گولابی ئازه‌ر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-02-2011 در ساعت 09:29 PM
|
10-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌و
نووسینی: فوئاد قاموسی
شه‌وێکی ئاسایی ره‌نگه دوا شه‌و
سه‌ره‌تای شه‌و بوو، ئاسمان هه‌روه‌ک هه‌میشه له داوێنی خۆی چه‌ن ئه‌ستێره‌ی حه‌شار دابوو و مانگ بێ ده‌نگ بێ ئه‌وه‌ی شتێکی پێ بێ بۆ وتن وه‌نه‌وزی ئه‌دا. جار به جارێک دار و دیواره‌کانی ئه‌م ماڵه به ساڵاچووه ده‌بوونه ماری حه‌و سه‌ر و شاهۆ له ئاستیان وه‌ک که‌روێشک یان ئاسکێکی ترسا‌و ئۆقره‌ی نه‌ده‌گرت و پاش چه‌ن کاتژمێر که ده‌تگوت به‌ری به‌یانه ته‌زوویه‌کی خۆش له ملیه‌وه ده‌ستی ئه‌کرد به را کردن و پاش بزواندنی ناوشانی له بازنه‌ی که‌مه‌ریدا ون ده‌بوو و که چاوی له حه‌وشه ده‌کرد، نا ،به‌داخه‌وه هێشتا دار چرابرقی به‌ر ده‌رکه‌که‌یان تاریکی ده‌سووتاند و نه‌ونه‌مامه‌که‌ی باخچه‌ی ئه‌م ماڵه‌ی ده‌گه‌شانده‌وه و سێبه‌رێکی سام هێنه‌ری له‌م دار مێوه به سه‌ر دیواره‌کاندا ده‌نه‌خشاند، به شێوه‌یه‌ک که دیواره‌کان خۆیان پتر راده‌گرت و له‌وه ده‌چوو ته‌سکتر بوبێتنه‌وه و جێگایه‌کی به‌س که‌متریان گرتبێ.
له درزی په‌نجه‌ره‌که‌وه سووزی سه‌رمایه‌کی سه‌یر، وه‌ک نه‌شته‌ر له دڵی کار ده‌کا و ده‌ڵێی گیانی درزی ئاژن ده‌کرێ. سه‌رمایه‌ک که له مێژه بووه به هاوڕێی حه‌وشه و تاریکی و دار مێو ودیوار و شه‌و. سه‌ر سووڕهێنهرتر له‌و سه‌رمای ناو جه‌نگه‌ی به‌هاره ئه‌وه بوو که ته‌نانه‌ت گه‌ر ئاگریشت له ئامێز بگرتبایێ دیسان ئاگر و گه‌رمی پاشه‌کشێیان ده‌کرد و له‌وه ده‌چوو سه‌ودایه‌کی چاکیان له‌گه‌ڵ سه‌رما کردبێ.
کاتژمێر ئیتر له‌م هه‌موو هات و چووه بێ ئاکام و سه‌یر و سه‌مه‌ره شه‌که‌ت ببوو، زۆر به ئه‌سپایی به دزی چاوه‌زیته‌کانی شاهۆوه ماوه‌یه‌ک هیلاکی ده‌ر ئه‌کرد و دیسان به رێگایه‌کی باریک به‌ڵام درێژ هه‌نگاوه وردیله‌کانی ئه‌خسته رێ.
- ئه‌رێ تۆ ناته‌وێ بخه‌وی؟
ئه‌م وته‌یه ئاوێته‌ی هه‌را و هوریای خه‌یاڵی شاهۆ ده‌بێ و له وڵام دا له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێ:
- من دوێ شه‌و خه‌وتم ، بچۆ بنوو کاکه گیان تۆ هیلاکی
- باشه کاکه من ده‌نووم به‌ڵام...
ناکاو زرم و کوت ئه‌ونده زۆر ده‌بێ که ته‌نیا جوڵانه‌وه‌ی ده‌بینێ، زۆر شه‌که‌ت بووه به‌ڵام ده‌بێ خۆڕاگر بێ و ئه‌رکی سه‌رشانی به‌جێ بهێنێ و ئه‌مشه‌ویش وه‌ک ده‌یان شه‌وی دیکه وریا بێ و له په‌نجه‌ره‌یه‌کی بێ هێزه‌وه چاو ده‌بڕێته رێگایه‌کی لار و له‌وێر و هه‌ندێ جار سه‌رما شه‌پۆل لێ ئه‌دا و ته‌نیا ئاورینگی هه‌ناوی شاهۆیه که له‌مپه‌ڕه.
بۆ هه‌ر مژێک له جگه‌ره‌که‌ی سه‌ر دێنێته خواره‌وه و هه‌موو کات ده‌بێ له بیری بێ که نابێ له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌دا به شه‌وا جگه‌ره بکێشێ، یه‌ک دوو مژ، یه‌ک له دوای یه‌ک،یه‌ک له یه‌ک قورس‌تر و پتر سیه‌کانی ده‌جوڵێنێته‌وه، تا مژه‌کانی قورس‌تر ده‌بێ وێنه‌ی به خاڵ کوتاوی سه‌ر مه‌چه‌کی چاکتر ون ده‌بێ، ون بوونێک له وێنه‌ی ون بوونی چه‌پکه هێرۆکانی ده‌س هه‌تاوی خوشکی که ساڵێکیان یاسا ده‌رچوو: چه‌پکه هێرۆ قه‌دغه‌یه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌رگێکی به ته‌نیا بێ.
چاوه‌کانی زیتتر له‌وه‌ی که ده‌بێ ببێ، خۆیان له بوومهلێڵدا ده‌نوێنن و سوور هه‌ڵگه‌ڕانیان به‌ڵگه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ، خاترجه‌م بێ که ئه‌مشه‌ویش خه‌و بێتوو چاوی شاهۆی مێردی نه‌چووه و روونه که وڵامی پرسیاره‌که‌ی شه‌وی نا و ده‌یان نابوو!
له مێژ بوو شه‌ونخوونی و چاوداچڕان له کاتژمێر بۆ شاهۆ ئاسایی ببووه‌وه و جار له‌گه‌ڵ جار بۆ دڵنیا ئه‌سته‌متر و ناخۆشتر ده‌بوو.
کاتژمێر به رۆژدا باڵ ده‌گرێته‌وه و به شه‌ودا هیلاک و ماندوو و ره‌نگه لاقهکانیئ له سه‌رمادا گۆ نه‌کا که بڕوا.
دیسان شه‌و و شهوێکیتر و دیسان شه‌و و ره‌نگه دوا شه‌و
- دوێشهویش دیسان نه‌خه‌وتی!! به‌خوا ئاخری دیق به من ئه‌که‌ی و خۆیشت له‌به‌ر بێ خه‌وی ده‌مری.
- من خه‌وتم، من له‌وه‌تی بووم خه‌وتم.
- بهزیاوم نه‌کرد له‌م خه‌وه‌ی تۆ!
جۆری ده‌م و فڵچی دڵنیا و شێوه‌ی قسه کردنی له دوێرد ده‌چوو و به شێوه‌یه‌کی سه‌یر دڵی شاهۆ هات به‌یه‌کا.
یه‌ک دوو هێڵنج و ناکاو رشانه‌وه، رشانه‌وه‌یه‌ک سه‌یر دزێو و بۆگه‌ن. له‌وه ده‌چوو له مێژ بوو که ئه‌م شتانه له‌شی شاهۆیان قورس کردبێ.
دڵنیا به گورجی ته‌شتێکی فریا ده‌خا ، ئه‌ژنۆکانی ده‌که‌ونه له‌رز، به ئه‌سپایی رائه‌کشێ و ملی له‌سه‌ر ته‌شته‌که ئه‌نێ، تا دڵنیا ده‌چێ په‌ڕۆیه‌کی بۆ بهێنێ که ده‌س و پلی پێ خاوێن کاته‌وه به شێوه‌یه‌ک که هه‌موو کات دایکی سه‌ری ده‌گرت له کاتی رشانه‌وه‌دا، سه‌ری خۆی ده‌گرێ و هه‌ست به نه‌رمی ده‌سی ناوچاویه‌وه ده‌کا و :
رۆڵه گیان ئێمه به‌رگه‌ی ئه‌م ته‌کان و شهکانانه ناگرین، بخاتری خوا له‌م بهوبهختیه بمان پارێزه، خۆمان به‌قه‌ت دنیا خوا قوری کرده به سه‌رمانا...ئای رۆڵه یاخوا دایکت زوخاو هه‌ڵێنێ، ئه‌رێ بۆوات لێ هات؟
زرم و کوت و روخان دیسان جێ به‌م وتانه ته‌نگ ده‌که‌ن و هاوارێک ده‌بێته تاقه سواری سارای گوێی و ده‌ڵێی ئه‌م ده‌نگه هیچ سامێکی له‌و زرم و کوتانه نییه:
- لێره گه‌ڕێ ،ئه‌و کوڕه که کۆڵ و بڕۆ
ده‌نگێکی به‌رز و به‌خۆ، گورج و گۆڵ
هه‌ست به ته‌ڕی ده‌کا، له‌وه ده‌چێ جل و به‌رگه‌کانی شه‌ڵاڵی ئاره‌ق و ئاو یان خوێن و زووخاو بووبێ، داخۆ کامیانه؟؟!!
که چاو هه‌ڵێنێ ، دڵنیا هه‌ر به‌و ده‌م و فڵچه دوێرد ئاساییه‌وه دێت و ده‌ڕوا و وێنه‌یه‌ک به ناوچاوانی دیواری ژووره‌که‌دا خۆی ده‌نوێنێ: چين ژن و پیاو به جل و به‌رگی سه‌یر شيپ و شۆڕ و ناحه‌زه‌وه ، به شێوه‌یه‌ک که مرۆڤ وا تێده‌گا ئه‌مانه هیچ له جوانی و جوانکاری نازانن، سه‌ریان شۆڕ کردوه‌ته‌وه و وێنه‌که بووه به به‌ڵگه‌ی ناشرینی ئه‌و مرۆڤانه! به هه‌وه‌ڵ نیگا ته‌رمی کۆن که‌وتووی زه‌رده‌خه‌نه و خۆشی که بۆگه‌نه‌که‌ی رۆژه رێیه‌ک ده‌ڕوا خۆی ده‌نوێنێ که به سه‌ر جل و به‌رگی و ناوچاوانی مرۆڤه‌کانه‌وه وشک بووه.
هێدی هێدی دڵی پڕ ده‌بێ و ئه‌م جار شيپۆل شه‌پۆل فرمێسک کێڵگه‌ی روومه‌تی پاراو ده‌که‌ن.
سووزێکی سه‌رمای ناسراوه سه‌یر ناوچاوانی ئه‌ته‌زێنێ له‌وه ده‌چێ به‌ری به‌یان بێ، به توندی هه‌ڵده‌ستێ و هه‌ڕا ده‌کاته حه‌وشه و ده‌س ئه‌داته قوڵه‌نگ و به‌ر ده‌بێته گیانی دیوار و دار مێو، به‌ڵام شاهۆ زۆر لاواز بووه ، سه‌رما دیسان ته‌وژم دێنێته سه‌ر شان و قۆڵی و به گورجی دێته‌وه ماڵۆ،بۆ یه‌ک چرکه له خۆی ده‌ترسێ، به هێواشی ئه‌م وشانه له مێشکیا هاتن و چوون: باشه سه‌رما چی به‌سه‌ر دار مێو دیواره‌وه هه‌یه؟ باشه من به‌وا ده‌که‌م؟!
دیسان شه‌و و شهوێکیتر و دیسان شه‌و و ره‌نگه دوا شه‌و
ره‌نگه ئه‌م شه‌و دوا شه‌و بێ.
شاهۆ شووره‌کانی هزری شل ده‌کاته‌وه و ده‌یه‌وێ خۆی بداته ده‌س شاڵاوی بیره‌وه‌ری و ده‌نگ و دیمه‌نێکی کۆن و ناسراو وخۆشهویستیتر ببینێ:
- ئه‌رێ زحر سارده چ بکه‌ین؟
هێشتا پیته دوایه‌کانی وشه ئاخره‌که‌ی ئه‌م ره‌سته‌یه ته‌واو نه‌بوو که...
که شاهۆ وێنه‌ی به دیواره‌وه هه‌ڵواسراوی له ئامێز گرت و رچه‌ی رێگای حه‌وشه‌ی دیسان شکاند و به په‌نجه ماندووه‌کانی بنجی دار مێوی دایه‌وه و زۆر به گورجی له‌قێ شه‌مچه‌ی خسته داوێن دار مێوی ویشک بوو. وێنه‌که‌یش به‌سه‌ر شاخ و به‌رگیه‌وه به ئسپایی بۆ هه‌میشه راکشابوو. هه‌ر هه‌موویانی کرده قوربانی له‌قێ شه‌مچه
- چه‌ن ئاگرێکی سه‌یر سوور و گه‌رم، دڵنیا...دڵنیا وه‌ره ...چه‌ن گه‌رمه...خه‌وم دێ،ده‌مه‌وێ له ئامێزت بنووم.
به‌فرانباری2708
سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له پێنووسه‌وه تا ئۆقۆئاق1
نووسینی : فوئاد قاموسی
پێشکه‌ش به چرکه خۆشه‌کانی کاتی خوێندکاریم
شه‌وی هه‌وه‌ڵ بوو، کز و مات باوه‌شم کردبوو به ئه‌ژنۆما ده‌ڵێی دیانا کچێک بوو که بۆ یه‌که‌م جار ئامێزێکی نامۆی هه‌ست ده‌کرد. پته‌و بوون به‌ڵام ده‌له‌رزان.
پاش رۆیشتنی مامۆستاکه‌م، ئه‌و مامۆستای وا کاتێک دڵم به یاری منداڵانه‌وه بوو به‌لای په‌یڤه‌کانیه‌وه راکێش ئه‌کرام و پاش ساڵانێک بێ ئه‌وه‌ی به خۆ بزانم ببووم به مرۆڤێک له‌وێنه‌ی ئه‌و،بۆ چه‌ن خوله‌ک گێژ بووم و نه‌مده‌زانی که چ قه‌وماوه به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له چاوم ون بوو دامه پڕمه‌ی گریان، گریانێک که ده‌ڵێی هه‌ر هه‌نسکێکم مانگێک بوو له ته‌مه‌نی تێپه‌ڕ بووم، ته‌مه‌نێک که له ئامێز نیشتماندا تێپه‌ڕ ببوون و ئێستا که له نیشتمان دوور بووم ده‌ڵێی ته‌مه‌نم هاتووه‌ته‌وه و هاوار ده‌کا که من ته‌نیا کاتێک ده‌ڕۆم که دایکت تۆی له ئامێز گرتبێ.
گریانیش ماڵ ئاوایی کرد و من مامه‌وه و ژوورێکی نامۆی نوتک و پێنج شه‌ش دانه مرۆڤ که قورسی مێشکیان هه‌ر شه‌و زۆر زوو ئهیانیدا به زه‌ویدا.
هێدی هێدی چوومه کن کتێبه‌کانم ، تاریک و روونم له ئامێز گرت و شێعری نامرادێکم خوێنده‌وه، هه‌مووکات ئاواته‌خوازی ئه‌وه بووم که هه‌ندێ مرۆڤ له نزیکه‌وه ببینم، یه‌کێکیان سه‌رچۆپی شایی ئه‌ده‌بی کوردی، هێمنی ره‌حمه‌تی بوو.
ژیان تێپه‌ڕ ده‌بوو و رۆژ و شه‌و باڵیان گرتبوۆ و ده‌ڕۆیشتن و ته‌نیا دڵ خۆشی چوونه‌وه بۆ وڵات و دیسان دیتنه‌وه‌ی دیانا بوو. پێم وابوو ته‌نیا یه‌ک دیانا خوڵقاوه و ئه‌ویش دیانای منه، شه‌و تا به‌یان په‌رتووکه‌کانم شه‌که‌ت ده‌کرد و به‌یان تا شه‌و کچه نهشمیلانهکان هه‌ستمیان ئه‌هێنایه سه‌ما و زوو زوو په‌لیم ئه‌گرت و هه‌ڕه‌شه‌م لێ ئه‌کرد:
- تۆ ده‌بێ ته‌نیا له‌ته‌ک دیانا هه‌ڵپه‌ڕی.
ماوه‌یه‌ک رابرد. ئه‌نجام تێگه‌یشتم که لاو بوون چ مهستیێکی سه‌ر سووڕهێنه‌ر دێنێ. له یادمه دوانیوه‌رۆیه‌کی زستان بوو، مامۆستا وانه‌ی ده‌گووته‌وه و منیش به دڵ خۆم له‌گه‌ڵ مامۆستا قسانم ده‌کرد و یه‌ک چرکه بوو هاکا پرخه‌ی خه‌وی هه‌موو خوێندکاران من و مامۆستا راچڵهکێنی، ناکاو پێنووسێک دهرا به عه‌رزا و قرمه له سووچێکی ژووره‌که‌دا په‌ره‌ی گرت به‌ڵام مامۆستا هه‌ر قسه‌ی ده‌کرد پاش یه‌ک دوو خوله‌ک پێنووس هاته به‌ر پێی من، هه‌ڵم گرت، له بۆنی پێنووسه‌که و سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی که‌نیشکێک تێگه‌یشتم که پێنووسی ئه‌وه.
سه‌یر بوو یان ره‌نگه ئاسایی بووبێ به‌ڵام پێنووسی ئه‌و کیژه بوو که حه‌زم له نیگاکانی بوو. پێنووسه‌که‌م له په‌نای لاپه‌ڕه‌ی په‌رتووکه‌که‌مدا حه‌شار دا‌و و هه‌رچیێ گوتیان که پێنووس لای کێیه، نه من هاتمه زبان نه پێنووس، ماوه‌یه‌ک رابرد.
جار جارێک نیگای ده‌کرد و جارجارێک هه‌ستم شه‌ڵاڵی ئه‌وینی ده‌بوو، هه‌ستم ئیتر لێم نه‌ئه‌ترسا و به دڵ خۆی سه‌مای ئه‌کرد. مانگ تێپه‌ڕ بوو و دیانا په‌نجه‌ی دایه گه‌روم بۆ کوشتنم، هه‌ڵبه‌ت نازانم بۆ ده‌یویست بمکوژێ؟! به‌ڵام هه‌ر جۆر بێ نه‌یتوانی و ته‌نیا خستمیه ئاویلکه. نه‌ورۆز بوو و له نیشتمانی خۆم راکشا بووم به‌ڵام نازانم چ بوو که هه‌ر په‌شێو و سه‌رلێ شێواو بووم،دیانای مردوو تۆ چیت به من نه‌کرد؟!!!!
نیچه‌م ده‌خوێنده‌وه و پێنووسه‌که‌ی ئه‌و ببووه ته‌نیا جوانی ژووره‌که‌م.
ئه‌و رۆژانه بوو که مامۆستا‌م ده‌یگوت :
- ئاخر به‌سه‌زمان تۆ گه‌ر کچت لێ بستێنه‌وه هه‌موو ژیانت ده‌ڕووخێ!
تازه نه‌یده‌زانی که به‌ڵێن وایه وێنه‌ی دیانایش بده‌م له سینه‌ی دیواری ژووره‌که‌مدا!
شه‌که‌ت و په‌شێوتر له هه‌مووکات هاتمه‌وه نامۆترین وڵات هه‌رچه‌ن که ئێستا ئیتر ده‌ڵێی شار شاری خۆمه.
رۆژێک له‌به‌ر ده‌رکه‌ی زانکۆ هاوارم لێ کرد: خانم که‌ره‌می ببووره...
هاته په‌نام و گوتی: به‌ڵێ!
هه‌موو له‌شم شيڵاڵی ئاوێکی ئه‌هورایی بوو، ته‌نیا ئه‌ونده‌م پێ کرا که بڵێم فه‌رموو پێنووسه‌که‌ت.
ئه‌ویش به په‌له گوتی: سپاس و ماڵ ئاوایی کرد و شڵه‌ژاو رۆی.
ئه‌و رۆی و دیانا هاته‌وه‌و دیانا رۆی و کچێکی تر و کچێکی تر ... هاتن و مردن و رۆیشتن و من مامه‌وه و هه‌ستێکی سه‌ما کردوو و دڵێکی شاد و له‌شێکی پته‌و و هه‌ندێ جار بینه‌ری مه‌رگی هه‌ست و گریان و قوربانی بوون بووم.
چ ژیانێکی سه‌یر، چه‌ن هیوا و ئاوات، یادی به‌خێر چه‌ن مر‌ۆڤم دیت که ئه‌ونده‌یان هاوار کردبوو ده‌نگیان ده‌ر نه‌ده‌هات.
هه‌ندێ شه‌و و سه‌رخۆشی و ئازادی و هه‌ندێ رۆژیش خه‌مباری نیگایێک.
دوا رۆژێک که پێم وابوو که ئیتر ره‌نگه نه‌یبینمه‌وه چوومه به‌ر رێگاکه‌ی و دیسان هاوارم کرد: خانم که‌ره‌می...
راوه‌ستا و ...
پاش چه‌ن چرکه له زه‌ریای ئه‌وین و خۆشه‌ویستی نوقم بوون ، به نیگایه‌کی چاوی ژێر زه‌بر و زه‌نگی برۆی وه‌بیرم هاته‌وه که دیانا ته‌نیا دیانای من نه‌بوو، دیاناکان چه‌ن زۆرن و چه‌ن که‌م.
له‌و رۆژانه‌ی که به‌یه‌که‌وه قسه و پیاسه‌مان ده‌کرد، له‌و رۆژانه‌ی که نیگام ده‌کرد و نه‌یده‌زانی، له‌و رۆژانه‌ی که نیگای ئه‌کرد و نه‌مده‌زانی، له‌وه‌ی که بۆ وامان به‌سه‌رهات و بۆ ده‌بێ وابێ! ( دیسان ئێمه بوونیه قوربانی هه‌ندێ سنوور، ترس و درۆ یان هه‌ندێ تاوانی دێر جوڵانه‌وه، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌موو مرۆڤێک ئازاری تایبه‌ت ده‌بینێ به ۆێی ئه‌وه‌ی که دێر جوڵاوه‌ته‌وه) قسه‌مان کرد.
دیسان کاتی ماڵ ئاوایی هاتبوو پاش چه‌ن کاتژمێر له خۆشه‌ویستی و ئه‌وین ئاخاوتن، پاش سه‌مایه‌کی دڵدارانه، پتر له ده جار گوتمان ماڵ ئاوا و هه‌ر دڵمان نه‌ده‌هات بڕۆین.
به‌ڵام ئاکام هه‌ر رۆیشتنه و هه‌ر دووکمان رۆیشتین، چ ژیانێک، ژیان چه‌ن رازاوه‌یه کاتێکی به‌سه‌ر باڵه‌کانی په‌پووله‌وه ئه‌ڕوانیته ده‌ور و به‌رت ئێستا ته‌نیا من مامه‌ته وه و رسته‌یه‌ک :
- نهچه ئیل گاباخ مهنه بیر دانه تورک قێز ئاشقم.2
بریا ژیان هه‌ر ئه‌وه‌نده بوایێ و ئازارت نهچێشتبایێ به‌ڵام به پێی مرۆڤ بوون ده‌ڵێن ده‌بێ ئازاریش بچێژی!!!
گوتی: هه‌رگیز له یادت ناکه‌م و هه‌ر وا خۆشم ئه‌وێی.
گوتم: وریای خۆت به، زۆرم خۆش ئه‌وێی.
به‌یه‌که‌وه گرێ درا بووین به پێی مرۆڤایه‌تی و هه‌ست، به پێی ئه‌وه‌ی که مرۆ هه‌مووکات هه‌ڵوه‌دای جوانیه.
به‌ڵام داخۆ بڵێی شه‌یدایی بووبێ یان خۆشویستن، بڵێی له یادم بکا و بڵێی گرینگ بێ وریای خۆی بێ؟؟!!!!
دوا چرکه گوتی: ئۆقۆوئاق و
گوتم: ئهڵاهه تاپشرم3
ته‌واو
پووشپه‌ڕی 2708/ زه‌نجان
1. به زمانی فه‌ڕه‌نسی واتا: خواحافیز.
2. به زمانی تورکی واتا: چه‌ن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وینداری کچه تورکێک بووم.
3. به زمانی تورکی واتا: خواحافیز.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-01-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پیاوێکی بێسه‌ر!
ن/جه‌لال قادر..
ده‌روێشه‌کان زکریان ده‌کرد و شمشێره‌کانیان به‌ناو زگ وڕوومه‌تیان ده‌هێناو ده‌برد . شێخی ته‌زبیح به‌ده‌ست له‌سه‌ر سه‌کۆیه ک له‌نێوان چوارپێنج سه‌رین پالیدابوه‌وه و ده‌یڕووانییه ده‌روێشه‌کانی . منیش له‌گه‌ل منداله‌کانیتر له‌سه‌ر دیواری مالی شێخ دانیشتبووم به‌ترس و له‌رزه‌وه سه‌یری ئه‌م دیمه‌نه سامناکهم ده‌کرد.
له ناکاو( نازانم کێ‌بوو ؟) پالی پێوه‌نام و که‌وتمه ناوه‌ڕاستی حه‌وشه‌ی مالی شێخ ، ده‌روێشه‌کان به هاوارکردن و ده‌نگی زنجیری ده‌فه‌کانیان زهندهقیانبردم ، له ترسا هاوارم ده‌کرد ده‌نگم ده‌رنه‌ده‌هات . ویستم ههلسمه سه‌رپێ پێم نه بزوا . گوتم : له‌وه‌بێ ئه‌مه مێردهزمهبێت.
شێخ هه‌ستایه سه‌رپێ و به‌ره ڕووم هات ، چه‌ند وشه‌یه‌کی به گوێی ده‌روێشه‌کان چرپاند ، بوو به هه‌راو ژاوه ژاوێک ، هه‌موویان به‌ده‌ورم سوڕانه‌وه . شێخ شمشێرێکی زیوی له کیفی پشتێنه‌که‌ی ده‌رهێنا. به هه‌مویان منیان درێژ کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی ئاژه‌لێک سه‌ربڕن سه‌رمیان له له‌شمیان جوودا کرده‌وه.
شێخ که‌له‌ی سه‌رمی به‌رزکرده‌وه پییشانی خهلکهکهیدا . سهیرلهوهیابوو یه‌ک دلۆپ خوێن نه‌رژا منیش سه‌رم سوڕمابوو . دلنیابووم ئه‌مه ده‌بێ خه‌ون بێت و بێ‌دار ده‌بمه‌وه.
سه‌رمیان خسته ناو ده‌ستم و له ده‌رگای حه‌وشه فڕیاندامه ده‌ره‌وه. وتیان : تۆ گیانت پیسه!
سه‌رم له‌باوه‌ش گرت تا هێزم تیا‌بوو تێمته‌قاند ، تا ده‌رگای مال ڕانه‌وه‌ستام . به‌رده‌می مالمان پڕبوو له‌خه‌لک کاتێ منیان بینی وتیان : شێخ سه‌ری قفل کردووه ، که‌س ناتوانێ چاکی کاته‌وه .
دایک وباوکم و خزم و که‌س و کارم هه‌موو چوون بۆلای شێخ لێی پاڕانه‌وه . شێخ دوو مه‌رجی هه‌بوو،یه‌که‌م: ده‌ستی ماچ که‌م . دووه‌م: سهرێکیتر ببه‌ستم . ئینجا به کلیله‌که‌ی قفلی سهرمدهکاتهوه و ده‌یبه‌ستێته‌وه جێگای خۆی . به‌لام من ئاماده‌نه‌بووم ده‌ستی ماچ که‌م و سهرێکیتر له‌جێگای سه‌رم دانێن .
دایکم وتی :خه‌مت نه‌بێت کوڕم ، خوا گه‌وره‌یه و ده‌رگایه‌کمان لێده‌کاته‌وه .
ڕۆژانه سه‌رم به‌ده‌سته‌وه بوو، له هاوڕێکانم داوا ده‌کرد یارمه‌تیم بده‌ن که‌چی خۆیان له‌من دوور ده‌گرت . ده‌یانگوت : کرده‌ی شێخه که‌س ناوێرێ ده‌ستی لێبدات.
پزیشکه‌کانی شارش خۆیان ده‌شارده‌وه و ده‌یانگوت : موعجیزه‌یه و به ئێمه چاره‌سه‌ر ناکرێت.
ته‌مه‌نی گه‌نجیم به‌بێسه‌ر برده سه‌ر، به‌لام کۆلم نه‌دا هه‌رده‌م به‌دوای چاره‌یه‌ک ده‌گه‌ڕام . ڕۆژانه سه‌رم له باوه‌شم بوو وه‌ک دیوانه گه‌ره‌که‌کانی شار ده‌سوڕامه‌وه . جار جار مندالان لێم ده‌ترسان ، به‌لام خه‌لکی شار له‌گه‌ل بێسه‌ری من ڕاهاتبوون . هه‌رچه‌نده گومانم هه‌بوو ئه‌وانش خاوه‌نی سه‌ریان نه‌بن و گۆڕیبیان .
کاتێ ڕێگام ده‌کرد هه‌ندێجار سه‌رم ده‌کرده سه‌رشانم یان بان ملم ، به‌س ده‌بوایه به‌هه‌ردوو ده‌ستم بمگرتایه . له‌م دواییه چارۆگهیهکم به‌ستبوو سه‌رم له‌ناوی هه‌لده‌گرت ، دوو کونم له‌ناوی کردبوو تا چاوه‌کانم ڕێگام پیشانبده‌ن .
له‌گه‌ل ڕۆژگار من و سه‌رم بووین به دوو هاوڕێی خۆشه‌ویستی یه‌کتر. بووین به دوو که‌سی هاوده‌می یه‌کتر و هه‌میشه پێکه‌وه ده‌دواین . ئه‌وه‌نده ئه‌شقی یه‌کتر بووین ئاماده‌بووین به‌م چه‌رمه‌سه‌رییه بژین به‌س ده‌ستی شێخ ماچ نه‌که‌ین . چۆن بتوانم ده‌ستی که‌سێ ماچکه‌م کاتێ سه‌رمی له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو مندال و خه‌لکه په‌ڕاندبێت!
له‌گه‌ل سه‌رم یه‌ک هه‌لوێستمان هه‌بوو خاوه‌نی یه‌ک دلشبووین . هه‌سته‌کانمان ، حه‌زه‌کانمان تێکه‌لاو بوو .. سه‌رم بۆیه خۆشده‌ویست دوو چاوی هه‌یه بۆ هه‌ر کوێ بچم ڕێگام پیشانده‌دات . شوێنکم بیه‌شێ یه‌که‌م که‌سه هه‌ست به‌ئازارم ده‌کات و دلنه‌وایم ده‌داته‌وه. ئاماده‌نیم به هیچ سهرێکیتری بگۆرمه‌وه.
منیش له‌لای خۆمه‌وه سه‌رم هه‌رچیم پێبڵێ به‌قسه‌ی ده‌که‌م . کاتێ سه‌رم ده‌خورێ به نینۆکه‌کانم ده‌یخورێنم ..چلکن بێت ده‌یشۆم.. سه‌رم بلێ با بچینه قه‌راخ ده‌ریایه‌ک ده‌یبه‌م تا تێر ده‌بێت له ڕووانینی شه‌پۆله‌کان و ئاوابوونی خۆر .
به‌م دواییه یه‌که‌م که‌س سه‌رم بوو هه‌ستی به ماندووی له‌شم کرد ، ده‌یزانی چیتر ئه‌و گه‌نجه گورج و گۆله‌ی جاران نیم ، که‌مێ ته‌مبه‌ل و زووش ماندووده‌بم .. منیش ئاگام لێ‌بوو سه‌رم تهلهمووی سپی له‌سه‌ر زولفهکانیا هاتبوونه خوار.
به‌س ئه‌وه‌ی هه‌ردووکمانی دلخۆش کردبوو بیرمه‌ندی و وشیاری سهرمبوو که ئاواتمانی به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی به‌رز ده‌برد . به‌م ڕۆژگاره بهخهلکمان ده‌گوت : خۆشیتانبێت و تورشیتانبێت ڕۆژێک دێت شێخ ده‌مرێت و سه‌رمان چاکده‌بێته‌وه!
هه‌رواش بوو.. ئه‌و شه‌وه‌ی شێخ مرد ، له‌سه‌ربان له‌گه‌ل فێنکی کزه‌بای بای به‌هار سه‌رم له‌باوه‌ش گرتبوو . هه‌رچه‌نده له‌خه‌و هه‌لیان سه‌ندم و وتیان : مزگێنی مزگێنی ئه‌لێن شێخ مردووه ..هه‌لسه ڕاکه بگه‌ره مالی شێخ تا کلیله‌که‌ت بدۆزیت.
که‌چی دووباره وامده‌زانی ئه‌مه خه‌ونه باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد .. شێخ سه‌ری سپی کردم ..به‌لام ههرسهرم بوو وتی : هه‌لسه با بڕۆین..وا ئاواتمان هاته دی .. دووباره ده‌بینه‌وه به‌یه‌ک گیان!
سه‌رم نایه بان شانم و به‌ڕاکردن یه‌ک دوو کۆلانم بڕی ..له ڕیگا ئه‌و خهلکهشم بینی ڕایان ده‌کرد. له‌سه‌رم پرسی : ئێمه به‌دوای ده‌ردی خۆمان وێلین ، ئه‌ی ئه‌و خه‌لکه بۆکوێ ڕاده‌که‌ن؟
سه‌رم وتی : ئه‌و خه‌لکه سه‌ریان لێشێواوه ، به‌رماوه‌ی مالی شێخ کۆده‌که‌نه‌وه!
کاتێ گه‌یشتمه به‌رده‌م مالی شێخ ، حه‌شامه‌تێک بوو سه‌گ ساحێبی خۆی نه‌ده‌ناسی . هه‌ر که‌سه‌و شتێکی ڕادهپچڕکاند ، دار و به‌رد ی ماله‌که‌یان ههلدهتهکاند .
چوومه ژوور بۆنی بۆگه‌نی مالی شێخ ده‌تگوت که‌لاکی که‌ره..به دوای نامیلکه‌و وه‌سیته‌کانی شێخ ده‌گه‌ڕام . له ده‌لاقه‌یه‌ک کۆنه په‌ڕتووک و کلیل و قفل و شمشێره‌که‌ی شێخم بینی.
له‌م کاته ئه‌و خه‌لکه وه‌ک نه‌دیتکه و بدیتکه هێڕشیانکرده ژووره‌وه.. که‌له‌ی سه‌رم له‌ده‌ستم به‌ربووه‌وه ..چه‌نده هاوارم کرد که‌س ئاگای له هاوارو نالهم نه‌بوو . به‌س گوێم لێ‌بوو سه‌رم بانگی ده‌کردم ده‌یگوت : ئه‌وه منیان پێچایه‌وه و ده‌مفڕێنن..نه‌که‌ی کۆلبدهی له گه‌ڕان به‌دوام.. ئه‌ی له‌شه خۆشه‌ویسته‌که‌م.
منیش وه‌لامیم دایه‌وه : ئه‌ی سه‌ره نازداره‌که‌م..بێ تۆ ناژیم ..به‌س چاوه‌کانم لای تۆ به جێماون چۆن بتدۆزم..
به ئاسته‌م گوێم له‌ده‌نگی کزی سه‌رم بوو وتی : بڕوام پێته له تاریکیشبێ دهمدۆزی!
به‌مجۆره سه‌رم تیا چوو. ئه‌گه‌ر ( شێخ) سه‌رمی نهپهڕاندهیا .. ئێستا له‌گه‌ل سه‌رم به به‌خته‌وه‌ری ده‌ژیاین.
ئێستاش ته‌نیاو دل ته‌نگم ..که‌س نییه له‌گه‌لی بدوێم..که‌سش به‌شداری خه‌می بێسهریم ناکات..تێکه‌لی که‌سش نابم.. سهرشم نه‌ماوه شه‌وانه له‌ئامێزی بگرم.. له‌گه‌ل گۆچانه‌که‌م به وریایی له‌م شاره ده‌سوڕێمه‌وه و ده‌گه‌ڕێم به‌دوای سه‌رم..که‌چی ئه‌و خه‌لکه‌ی سه‌رمیان فڕاندوه و شاردیانهتهوه ئه‌وه‌نده گه‌مژه‌ن ئێستاش با‌نگم ده‌که‌ن پیاوه بێسهرهکه!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 11-01-2011 در ساعت 03:39 PM
|
12-05-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئەو تراژیدیایەی کەبە مردنی دایکم کۆتایی پێ هات
ئەو ئیوارەی کە بە یەکجاری ماڵ ئاواییم لە دایکم کرد. دایکم لە حەوشەکە بە دەستە ماندووە کانی خەریکی جل شوشتن بوو، کە پێم وت دایە خودا حافیز، نەم زانی کە ئەم خواحافیزی کردنە یەکجاری یە و دوایین ماڵ ئاوایی منە لە گەل دایکم و نەم زانی کە ئەمە دوایین دیداری من و دایکمە. لە حەوشەکە هاتمە دەر و لە گەل دوو لە هاورێ کانم رێگەیی پێشمەرگایە تیمان گرتە بەر هەر چەند تەمەنم زۆر منداڵ بوو، بەڵام توانیم لە گەل ژیانی سەخت و دژواری شورش و پێشمەرگایەتی دا خۆم بگونجێنم . ساڵ هات و چوو چاوەکانی من هەر چاوەروانی هاتنی دایکم بوو، زۆر جار هەواڵم بۆ دایکم دەنارد کە بێت و سەردانم بکات بەڵام بە داخەوە هەرگیز ئەو بروای بەوە نەمابوو کە من لە ژیان دا مابم چونکە هەر دوایی رویشتنی من پێیان گوتبوو کە من کوژراوم و نەماوم، بەڵام هەرگیز دڵی بروایی نەدا بوو کە ئەم هەواڵە راست بێت بویە وەک دەیان گوت هەموو کات لە بەر دەرگەکە چاوەروانی گەرانەوەیی من بوو. ساڵانێکی زۆر تێ پەری و نە ئەو هات بۆ لام و نە منیش توانیم بگەرێمەوە بۆ زێدی خوم تا بە دیداری ئازیز ترین کەسم شاد ببمەوە کە دایکم بوو رۆژێک لە رۆژان لە کاتێک دا دایکی پێشمەرگەیەک هات بوو بۆ سەردانی رۆڵەکەی. من چووم بۆ لای و هەواڵی دایکم لێ پرسی . وتی بە داخەوە حاڵی زۆر باش نی یە و چاوەکانی بە هۆیی گریانی زۆرەوە لە کزی داوە و توانایی جەستەیی زۆر کز بووە، هەر چەند تەمەنی دایکم تەنیا لە نێوان ٣٠ تا ٤٠ ساڵێک دابوو بەڵام وا دیار بوو کە دووری من کارێکی زۆر خراپی کردبووە سەر ژیان و سەلامەتی ئەو، زۆری لێ پارامەوە کە بچێ و دایکم لە گەل خۆیی بێنێ بۆیەدایکی پێشمەرگەکە بەڵێنی پێ دام کە تەنیا لە ماوەیی یەک حەوتوو دا دایکم لە گەل خۆیی بێنێ و کۆتایی بێنێ بەم چاوەروانی یە تاڵەی نێوانی من و دایکم ، بویە وتی کە رۆژی شەممەی داهاتوو چاوەروانی هاتنی دایکت بە . زۆر دڵم خۆش بوو کە دوایی ئەم هەموو ساڵ چاوەروانی یە جاریکی تر دایکم ببینم . بە بێ ئوقرە چاوەروانی کوتایی هاتنی ئەو حەوتووەم دەکرد کە دایکی پێشمەرگەکە رۆیشتەوە دیسان زۆر تکام لێ کرد کە کە حەتمەن دایکم بێنێ و چەندوێنە و نامەیەکی خۆشم پێ دا کە بیدات بە دایکم . ئەو رۆیشت و منیش لە چاوەروانی شەممەدا بووم . ئەم چاوەروانی یەی کە سالانێک بوو ئازاری دابووم و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆتایی پێ بێت. رۆژم دەژمارد و رۆژ و کاتەکان زۆر بە سەختی تێ پەر دەبوون و دڵم زیاتر ئۆقرەیی لێ برا بوو وچاوەکانم هەر بە ئینتزاری دیداری خۆشەویست ترین کەسم دایکمەوە بوو، رۆژی شەممە بوو، کات عەسر و منیش چووم بۆ ماڵی کاک عەلی هاوریم چایەکم خواردەوەو و ماڵ ئاواییم کرد کاک عەلی زۆری هەوڵ دا کە شەو لایان بمێنمەوە منیش بە بەهانەی ئەوەی کە ئەم شەو لە نەخۆشخانە نۆبە کارمە هەستام و ماڵ ئاواییم کرد‌و بەرەو نەخۆشخانە گەرامەوە لە ریگا دا توشی کاک جەمال بووم کە بە ماشینەکەی نەخۆشخانە بەرەو رووم دەهات کاک فەرهادیشی لە گەل بوو، ماشینەکەی راگرت و وتیان سوار بە، وتم من دەگەرێمەوە بۆ نەخۆشخانە چونکە ئەم شەو نوبە کارمە ، بەڵام کاک جەماڵ وتی ئەم شەووا قەرارە کە هەموومان لە دەوری یەکتر لە مالی کاک عەلی کۆ ببینەوە ،وتم بۆ مەگەر چ باسە، وتیان هەر بۆ خۆشی یە شتێکی وا نی یە،چ سەیرە دڵم خۆرپەیەکی پێدا هات و ئازارێک کەوتە ناودڵمەوە ، دڵم کەوتە دڵە کوتەو هەناسەکانم توند بوون ، ویستم بە قسەیان نەکەم بە ڵام بە زۆر سواری ماشینەکەیان کردم و بەرەو ماڵی کاک عەلی کەوتە ریگا ، دیار بوو ئەم دیدارە پێشتر بەرنامەی بۆ دانرابوو تەنیا من بووم کە ئاگاداری نەبووم. بویە کاک عەلی بەرەو رووم هات و وتی نەم وت مەرۆرەوە و لێرە بە، بە قسەت نەکردم . لە دەورەی سفرە کوبونەوە خوانی ئێوارە بوو، من دڵم هیچی نە دەبرد و هەر چیم دەکرد نازانم بۆ گەروم ویک هات بوو هەر برسیم نەبوو و دڵە خورپەکەم زۆر زیاتر بوو بوو و ئازاری دڵم زیاتر وزیاتر دەبوو، ترسێک لە ناو هەستم دا کۆ ببوەوە و من لە چاوەروانی هاتنی دایکم و نازانم بۆ وا هەست بە ئازار دەکەم بە جیگەی خۆشی، کە لێدانی دەرگا هەمومانی راچەلەکاند . فەرموون ، دەرگا کرایەوە ماڵی کاک سەید عەلی بە خاو خێزانەوە هاتن دانیشتن ، هەر تۆزێک بە دوایی ئەوان دا دیسان لێدانی دەرگا و ئەم جارە ماڵی ماموستا ئەحمەد بوون، ئیستا ماڵی کاک جەماڵ بە خاو خێزانەوە و ماڵی کاک عەلی و کاک سەید عەلی و ماموستا ئەحمەدو ماڵی کاک تاهیر ماڵەکە پر بوو بوو، بەڵام سەرەرایی ئەو هەموو خەلکە کە لە ژوورەکەدا بوون بەڵام بێدەنگی یەکی سامناک ناو ژوورەکەی تەنی بوو، نازانم بۆ هەر ناوە ناوە هەمویان سەیری منیان دەکرد و منیش زیاتر ئۆقرەم لێ دەبرا داخوا ئەم کۆ بونەوە هۆیەکەی چی یەو ئەم بێ دەنگی یە لە بەر چی بێت لە ناو ئەو خەیالانەدا بووم کە کاک سەید عەلی دەستی خستە سەر شانم و گوتی کوری خۆم ، ئێمە لێرە کوبوینەتەوە تا هەواڵێکت پێ بڵێن ، بۆیە تۆ کە کوری شورشی و زۆر رۆژی تاڵ و ناخۆشت لە ژیانی پێشمەرگایەتی دا دیوە دەبێ زۆر بە توانا بیت و بەرگەی ئەم خەمەش بگری کە تەنیا خەمی تۆ نی یەو خەمی هەموومانە، دلە کوتە و ئازارەکەم هەر روو لە زیاد بوون بوو کە چاوەکانم بە سەر چاوی هەموو میوانەکان دا گیرا هەر هەمویان تەنیا سەیری منیان دەکرد و منیش چاوەروانی هەواڵێک، کە کاک سەید عەلی وتی بە داخەوە دایکت مردووە و دەبێ بەرگەی ئەم خەمە گەورە بگری، نازانم لەو کاتە دا چی رویی دا هەموو ژورەکە لە بەر چاوم تاریک بوو کەسم نە دەدی و نەم دەتوانی باوەر بکەم ، چونکە من ئەم شەو چاوەروانی هاتنی دایکم دەکرد و بەڵام هەواڵی مردنی بە من دەگات ، ئەمە هەر زۆر سەخت بوو، بۆیە پر بە گەرووم وتم ،نا، نا ، دایکی من نامرێ ، دایکی من دەبێ ئەم شەو لێرە بێت، دەگریام و هاوارم دەکرد کەس نەیی دەتوانی هێورم بکاتەوە ، بروام نەدەکرد، هەمویان دەگریان و بەردەوام هەولی ئارام کردنەوەی منیان دەدا، ئاخر ئەمە تاڵترین کاتی ژیانی من بوو لە هەموو تەمەنی من دا کە ئەو هەموو زەمەنە زۆرە تەنیا بە ئاواتی ئەوەوە دەژیام کە جاریکی تر دایکم ببینمەوە، ماوەیەکی پێ چوو کە هەموو میوانەکان بێ دەنگ و مات تەنیا چاویان لە یەکتر دەکرد کە لە دەرگا درا، درگا کرایەوە و دایکی ئەو پێشمەرگەیە بوو کە قەرا بوو دایکم لە گەل خۆیی بێنێ هاتە ژورەوە دوایی سڵاو کردن باوەشی بە من دا کرد و وتی بە داخەوە، نەم توانی دایکت بێنم ، دامە گریان و هاوارم کردئاخر بۆ بۆ نەت توانی کوا دایکم ئازار و گریان هەموو لەشمی دا گر تبوو، کە وتی بڵێم چی ، کە گەرامەوە هەر یەکسەر چوومە ماڵی ئێوە و دایکت و یەکێک لە خۆشەکەکانت لە حەوشەکەدا دانیشتبوون ، دوایی هەواڵ پرسین من هەواڵی تۆم پێ دان و ئەوان بروایان نەکرد و منیش نامەو وێنەکانم پێ دان و زۆر قسەم کرد تا بروایان کرد کە تۆ زیندوویی و ماوی و بەڵینەکەی خۆم بە دایکت گوت کە خۆیی ئامادە بکات رۆژی شەممە بیهینم بۆ لای تۆ و دایکیشت دلی زۆر خۆش بوو،هەر دەگریا و وێنەکەی تۆیی نابوو بەسینگی یەوە .و هار دەی گوت بروا ناکەم تۆ بڵێ راست بێ و کوری من زیندووبێ، منیش هەوڵم دەدا کە زۆر هێور بێت بۆیە بەڵێنی داکە هەر لە ئیستاوە ئامادەیە و هەر کات من بڵێم ئەو بێت، دوایی تۆزیک دانیشتن من هەستام و ماڵ ئاواییم کرد‌و لە حەوشەکە هاتمە دەر تەنیا چەند هەنگاو لە ماڵەکەی ئێوە دوور نەکەوتبوومەوە کە قیژەیەک هات و یەکسەر دڵم راچڵەکا و گەرامەوە بەرەو ماڵی ئێوە، بە داخەوە دایکتم بینی کە وێنەکەی تۆیی هەر لە ناو دەستی دا بوو، کەوتبووە سەر زەوی هەناسەیی نەدەدا و دڵی وەستا بوو و لە ناو حەوشەکەدا خۆشەکەکەشت هەر دەگریا و دەی قیژاند، چەند کەسی دراوسێش هاتن و بە هەموان خستمانە ماشینەکەوە و گەیاندمانە نەخۆشخانە بەڵام بە داخەوە کار لە کار ترازوو بوو بۆیە هەر دەست بێ جێ گیانی لە دەست دابوو،دوکتورەکان وتیان کە سەکتەی دڵی گرتووە و یەکسەر گیانی سپاردووە. بۆیە بم بوورە کە نەم توانی دایکت بێنم تەنیا هەواڵی مردنیم بۆ هێنایی دیسان بم بوورە، لەو رۆژەوە ئەم ئازارە سەختە بووە دەردێکی گران رژایە ناو جەستەمەوە کە هەموو تەمەنم دەبێ هەر پێ یەوە بناڵێنم
سمکو بی‌کس
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌فه‌تی گه‌ڕانه‌وه
گه‌ڵی گاده‌ران یانی له بێمزورتێ را هه‌تا نازدارێ داخان گه‌ڵی گاده‌ران یانی گه‌ڵی هه‌زار به هه‌زاران یانی هه‌زار کانی،یانی لرفه و نێڵه،یانی رنوو،یانی خزۆک و جاڵه،یانی هه‌زار پێچ و هه‌زار قۆرت،یانی هه‌زار هه‌ڵدێر. دایکم ده‌یگوت:"سڵاوی من به نازدارێ بگه‌یێنن." دایکم ده‌یگوت"رێگا سه‌خت و هه‌ڵدێره،گاده‌ر رژد و چه‌توونه.پڕ له مار و گورگ و ورچه." دایکم ده‌یگوت "گه‌ڕانه‌وه شه‌رتی چوونێیه." دایکم زۆر شتی دیکه‌شی ده‌گوت.دایکم ده‌یگوت و ئێمه نه‌مانده‌بیست. یان ده‌مانبیست و نه‌مانده‌ویست.هه‌ر له سه‌ره‌تای رێگاوه لێمان بوو به کێشه.من ده‌مگوت رێ و رێ به ئاوێ سنجووی دا ده‌چینه‌وه شیوه خه‌ل و ئه‌و جار به کانیه محه‌ممه‌د خالیدی دا ده‌چینه‌وه تاڵه‌جاڕان.له وێش را به‌ره‌و شابتان ونازدارێ داخان تێهه‌ڵده‌کشێین. ئه‌و ده‌یگوت نا به جۆت کانیان دا ده‌چینه‌وه پشتی ره‌ندۆڵه و بابۆڵه.به زهردکۆی دا ئاوای گورگۆی ده‌بین.ئه‌و جار بنارهوبنار به سواری زه‌رێ وکانی شه‌مسه‌دین دا ده‌چینه‌وه هه‌وار مامزی.له وێشڕا به‌ره‌و شابتان و نازداره گهردهنکهشهکهی داخان تێهه‌ڵده‌کشێین. گوتم زه‌ردکۆ رژد و بڵینده.گوتی نا.گوتم گورگۆ هه‌تا حه‌ز بکه‌ی سارده گوتی نا.گوتم سواری زه‌رێ و کانی شه‌مسه‌دین ورچی لێیه گوتی هیچ نیه.گوتم له هه‌وار مامزی را بچینه شابتان ،ده‌بێ له چۆمی گاده‌ر ده‌ین.گوتی من و تۆ هه‌ردووکمان مه‌له ده‌زانین له چی ده‌ترسێی؟گوێم نه‌دا به بۆڵه بۆڵ و ورته ورتی.ملی که‌چ کرد.به دڵگرانی وه‌دوام که‌وت.پێداویستیه‌کانمان دابه‌ش کردبوو.نان وپێخۆرهکه به‌ر ئه‌و که‌وتبوو.به شوێن پێی من دا ده‌هات.لێکدا لێکدا ئاوڕم لێده‌داوه.گاده‌ر هه‌زاران جۆگه به‌فراوی قووت دابوو.غلوور ببوو. هه‌ر لرفه‌ی ده‌هات.هه‌ڕه‌شه‌ی له دار و به‌رد ده‌کرد. ئێواره‌یێکی ته‌م و مژاوی بوو.نم نم باران ده‌باری.شمشێری برووسک تاریکی شه‌ق ده‌کرد.گرمه‌ی هه‌وران ک‌ش و ماتی ئه‌م ئێواره دره‌نگه‌ی ده‌له‌رزانده‌وه.بڕیارمان دا شه‌و له ئه‌شکه‌وته‌که‌ی تاڵه‌جاڕان بحه‌سێینه‌وه.ده‌مزانی جینگهنۆکهیه،هه‌ر منگه‌ی ده‌هات.پێمل بووم به هه‌موو داخوازه‌کانی.هه‌ر ده‌مگوت "قه‌یدی نیه،له‌به‌ر خاتری دایکم".به‌ڵام ئه‌و جار بۆ جارێ زیاتر مه‌یدانه‌که‌ی داگیر ده‌کرد.گوێم نه‌دایه.ماندوو بووم.له پاڵ ئاگره‌که راکشام.بیرم له داهاتوو ده‌کرده‌وه. -کاکه -گیانه باوکمان کێ کوشتی؟ -نه‌یاران. -بۆ کوشتیان؟ -چونکه له‌سه‌ر حه‌قی خۆی وه‌جواب ده‌هات.ئه‌وانیش به زمان ده‌ره‌قه‌تی نه‌ده‌هاتن. -منیش ئه‌گه‌ر له سه‌ر حه‌قی خۆم وه‌جواب بێم...؟ -بنوو... شه‌و دره‌نگه. -کاکه تاپڕ و باڵتۆکه‌ی باوکم به‌شی منیشیان پێوه‌یه؟ -ئه‌رێ ...بنوو.. -به‌شی من ئێستا بمده‌یه. -من و تۆ هه‌ر پێکه‌وه‌ین. -به‌ڵام تاپڕ و باڵتۆکه هه‌ر به تۆن،قه‌ت به من نین. -بنوو...دره‌نگه. نیوه‌شه‌و به هه‌ستێک وه‌خه‌به‌ر هاتم.به‌ره‌و جاده‌که راخوشی.له ناو مژ و تاریکی دا تارماییێک ده‌سته‌ملانی بوو. چوومه پێشتر. تارماییه‌که ده‌م و چاوی داپۆشرابوو.گوێم له ورته‌ورتیان ده‌بوو.به سرته قسه‌یان ده‌کرد.هیچیان لێ حاڵی نه‌ده‌بووم.تارماییه‌که به‌جێی هێشت.له ناو مژ و تاریکی دا بزر بوو.به‌ر له‌وی هاتمه‌وه ناو ئه‌شکه‌وته‌که و خۆم ده‌خه‌و کرد.هاته‌وه.شاگه‌شکه ببوو.کۆتهرهیێکی خسته سه‌ر ئاوره‌که.گڕی لێ به‌رز بۆوه.گه‌رمایێکی خۆش ئوخژنی دام.سه‌ر و ده‌ستی له به‌ر ئاوره‌که ده‌له‌رینه‌وه.هات له سه‌ر سه‌رم راوه‌ستا.زۆر له‌وه‌ی زه‌لامتر دیار بوو من بیرم لێده‌کرده‌وه.ترسێکی قورس هه‌موو له‌شی داگیر کردم.چاوی هێنده‌یتر ره‌ش و گه‌وره ببوون .ددانی دهبریسکان.به نه‌فره‌ته‌وه چاوی لێ ده‌کردم.که رۆیشته‌وه لای ئاوره‌که،پشوویێکی حه‌سانه‌وه‌م هه‌ڵکێشا.... که به‌یانی له خه‌و هه‌ستام،ئه‌و نه‌مابوو.به ره‌ژی له دیواری ئه‌شکه‌وته‌که‌ی نووسیبوو"من رۆیشتم بۆ سواری زه‌رێ...تۆش که‌یفی خۆته".روانیمه ده‌ور و به‌رم.باڵتۆ و تاپڕه‌که نه‌مابوون.بوومه پاچی ته‌ره‌سی.سه‌د جنێوم دا. -به جه‌هه‌ننه‌م.به‌شکوو ورچ له‌ت و په‌تی کات. پاشان په‌رۆشم بوو،ئاخر برامه...ئاخر دایکم... به ناچاری به دوای دا هه‌ڵاتم .به مێرگهریس دا وه‌سه‌ر که‌وتم.بێ ئاکام بوو. له‌به‌ر ته‌پ و مژ هیچ دیار نه‌بوو.گه‌ڕامه‌وه.به‌ره‌و سێ چۆمان ده‌خۆم نووسام. -له شابتان ده‌یگرمه‌وه. به هه‌موو هێزمه‌وه خۆم ده‌کوتا به‌ر له‌وی بگه‌مه شابتان.ئاخر ههوارمامز له پشت شابتانه.هه‌وایه‌که جار بۆجارێ ناخۆشتری ده‌کرد.له سه‌ری شه‌وێوه به‌رده‌وام باران ده‌باری.زه‌وی تلیسابۆوه.زێڵهق بوو.شه‌که‌ت وماندوو سێ چۆمانم به‌زاند.به‌ره‌و شابتان که‌وتمه رێ.به‌رد به به‌ردی شابتان گه‌ڕام.ده‌نگم نووسا ئه‌وه‌نده‌ی بانگی که‌م.دیار نیه...له هیچ کوێ دیار نیه.تاریکایی ورده‌ورده چادری هه‌ڵدا.ده‌ستم له ئه‌ژنۆیان گرێ ده‌ده‌م.له حه‌یفان گریانم دێ.ماندووم.له‌به‌ر باران خووساوم.ئاواتمه به ساغی بیبینمه‌وه.زۆر قسه‌م له گه‌ڵی هه‌نه. گرمه‌ی تفه‌نگێک رایچڵه‌کاندم.به‌ره‌و داوێنی شابتان راخوشیم.هه‌تا هێزم هه‌بوو ده‌مقیژاند..با‌نگم ده‌کرد.گه‌یشتمه لێواری گاده‌ر.له‌و به‌ری ،له ناو مژ و تاریکی دا تارماییێک به‌دی ده‌که‌م.به هه‌موو هێزمه‌وه بانگی ده‌که‌م.ئاوڕ ناداته‌وه.نازانم چیه.. ورچه...گورگه...یان عه‌لیه؟. له هه‌موو شتێک گرینگتر ئه‌وه‌یه "نازانم چ جوابی دایکم بده‌مه‌وه؟"
عه‌لی سۆهرابی شنۆ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
12-09-2011
|
|
کاربر فعال
|
|
تاریخ عضویت: Dec 2011
محل سکونت: shiraz
نوشته ها: 727
سپاسها: : 1,057
1,792 سپاس در 899 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ارشام جون لطف کنید معنی فارسیش رو هم بزاریذ
تا همه بخونن متنت جالب بود
کم وبیش معنیشو فهمیدم
کارت درست
__________________
اسم مرا باید در کتاب رکوردهای گینس ثبت کنند
مدتهاست دلم هوای تورا داردوبی هوا نفس می‌کشم
|
کاربران زیر از SOHRAB_HAZHII به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
12-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سلام سهراب جان
خيلي خوشحال شدم كه زحمت كشيدين سري به بخش كردي زدين؛
وخوشحالتر از آن اينكه يه چيزهاي از متن حالي شدين.
اما اينكه ترجمه بشه امكانش خيلي كمه براي شعركردي كه به
فارسي ترجمه كنيم ميشه چنانكه اينكار عملي هم شده ؛
مثل اينه كه به شما بگن متن داستان فارسي را به كردي ترجمه كنيد كه
يه مقدار سخته.
به هر حال ازحسن نيت شما بزرگوار سپاسگزارم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 3 نفر (0 عضو و 3 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 12:25 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|