بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #591  
قدیمی 04-22-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



دوای بێده‌نگی باران


کامبیز که‌ریمی-سنه‌

۱
" ساڵه‌هایه‌ دوای باران ،
بێده‌نگییه‌کی نمناک ئه‌م گه‌ڕه‌که‌ داده‌‌گرێ...
خوایه‌ زه‌مینی ئه‌مساڵ مان پڕ به‌ره‌که‌ت بێ"
پیره‌ژن کاتێ له‌ په‌نجه‌ره‌وه‌ ته‌ماشای ده‌کرد ئه‌مه‌ی ووت .

له‌ ده‌رگای حه‌وش هاتنه‌ ده‌رێ ،
یه‌کێ رووسه‌ریه‌که‌ی سفت به‌ست و
ئه‌ویتر دۆگمه‌ی کراسه‌که‌ی .

کۆڕ ده‌ترسا و کچ زۆرتر.
چه‌ند جار ئاۆڕیان بۆ پاش دایه‌وه‌.

پێش پێچی کووچه‌ وێستان ، به‌رامبه‌ری دار چنارێ....

رووسه‌ری بێده‌نگ بوو
دۆگمه‌ی بێده‌نگ بوو
کووچه‌ ، گه‌ڵا ، به‌رد ، دیوار بێده‌نگ بوون.
خۆایه‌ ... نمناکی ئه‌م لێوانه‌ بی خه‌ته‌ر که‌یی.

پیاوێ له‌ ماڵ هاته‌ ده‌رێ
سۆالکه‌رێ کۆکی
دوو سه‌گ له‌ ئاو وه‌ڕین
چه‌ند پۆلیس له‌ چه‌ند لاوه‌ به‌ره‌و دیوار رایان کرد .

" ساڵه‌هایه‌ دوای بێده‌نگی باران ،
وه‌یشوومه‌یەك‌ ئه‌م گه‌ڕه‌که‌ داده‌گرێ...
خۆایه‌ زه‌مینی ئه‌م ساڵمان بێ به‌ش نه‌که‌ی ."
پیره‌ژن کاتێ په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌که‌ی داده‌خست
ئه‌مه‌ی ووت .


2

ئه‌گه‌ر به‌یانیه‌ ...
له‌ خه‌و مه‌ستین و
زوبانم لاڵ ره‌نگی سوور نه‌مابێ چی رووئه‌دا ؟

قاڵیه‌كه‌م جوانه‌ یان نه‌ء ؟
كراسه‌ سووره‌كه‌م چۆن بدۆزمه‌وه‌ ؟
كاتی مه‌یی خواردنه‌وه‌ێ سه‌رله‌به‌یانی ،سه‌رگۆنام چی به‌ سه‌ریا دی؟
چ خه‌مگین چ ته‌نیا ده‌بێ ئه‌م دنیایه‌ :
سه‌وزایی باغچه‌ ، ده‌ستی بۆشی كۆری خان ، هه‌وریی ئاسۆێ خۆرنشین ، ئاویی هه‌نار ...شوتی... شه‌ربه‌ت بڵالووك .
ئه‌گه‌ر ره‌نگی سوور ته‌واو بێ
تینویه‌تی سه‌ربازه‌ شه‌رخۆازه‌كان كام ره‌نگ پاراویی ئه‌كا ؟
كووده‌تاكان چ مانایه‌كیان ده‌بێ ؟
دیواری ئیعدام خوایه‌ دیواری ئیعدام چۆن بدوزینه‌وه‌ ؟

چ ته‌نیایه‌ ئه‌م دنیایه‌
تاراێ بوك خوانچه‌ێ سه‌ر له‌ سه‌فه‌ر دڵه‌ره‌باێ نێو بازنه‌ێ عه‌قیق .
ئه‌گه‌ر رۆژێ
ره‌نگی سوور ته‌واو بێ چی روو ئه‌دا
ئه‌گه‌ر رۆژێ هه‌موو ره‌نگه‌كان ته‌وا بن
چ بكه‌ین ؟ چۆن بژین ؟ بۆ بژین ؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #592  
قدیمی 04-22-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


هه‌میشه‌ی بڵێسه‌


یوونس ره‌زایی-بۆکان

نه‌ورۆز له ده‌مارم دا جه‌نگه‌ڵ ئاسا و
زه‌مان به یاوی تێپه‌ڕینه‌وه ـ ده‌نا.
چونكه باران ناسنامه‌ی نه به سه‌وز
نه به هه‌میشه‌یی سه‌خاوه‌ت
چونكه منم به یاوی جه‌نگه‌ڵه‌وه، چڕ
به داری ترسه‌وه هه‌ڵزناو...

ئه‌گینا ده‌بارێ له‌و ده‌مارانه‌دا هه‌میشه‌ی بڵێسه
له‌و ساكه ده‌شته‌دا
كه په‌نجه‌م به‌رده‌وامی دارستان.

كه واته ناسنامه‌ی جه‌نگه‌ڵی سه‌خاوه‌ت
كه نه به یاوی ترسه‌وه رامژێنێ
نه به هه‌میشه‌ی بارانه‌وه
قاقڕتر...

بڵێسه‌یه‌ك به ته‌وێڵی به‌رده‌وامی مانه‌وه ـ جه‌نگه‌ڵه‌و
هیچ په‌نجه‌یه‌ك داگیرساو
به مه‌مكی هه‌میشه‌وه
تا
تێپه‌ڕی هه‌میسان سه‌خڵه‌تی‌یه‌ك له سه‌وز و
من عاشقانه چڕ ده‌بمه‌وه
له باوه‌شی كیژێك دا
كه رامژێنێ به دارستانی ترسه‌وه...
من شێتانه شه‌پۆلی سه‌وزی
كچێك
سوورترین ئاوری زه‌مانم
زمانم...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #593  
قدیمی 04-22-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

ئاڵۆز

سوله‌یمان موکریانی-بۆکان


سوورم له‌وه‌ی

به ئالۆزیتدا ده‌ڕۆم
و
بۆ تینوێتیم ڕاده‌مێنم
له ڕووبارێک
بۆ ماندوویم

له دار هه‌نارێک و
بۆ بی که‌سیم
باڵنده‌یه‌ک
به چاوی هه‌ڵۆد
ا
ئاڵۆز و
ئاڵۆزترم که قژت
هه‌ورێکه مژی ناگاته من و.....

ئاواڵانی منداڵیم
له‌وه‌ته‌ی هه‌م
هه‌ر غه‌ریبم

هه‌ناسه‌م سارد و مژه ڕێگام
له سه‌فه‌ری توانه‌وه دا
بو نێو خۆم و وڵاته‌که ی
به منداڵیم ده‌مکێشاوه
له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ری
به کۆچانێک
له داری هه‌نار
و
به قومقومه‌یه‌ک ئاوی ڕوبار وئاواڵانی گه‌وره‌ییم
له مژه‌وه سه‌فه‌رێک
هه‌ته‌ر ناکا
له ڕوباره‌وه
جارێک
ته‌نیا جارێک
به منداڵیدا ڕه‌ت ده‌بم
له هه‌ناره‌وه‌ سوورم له‌وه‌ی
به ئالۆزیتدا
له‌و باسکه‌وه
فێنک فڕینی باڵنده‌یت !
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #594  
قدیمی 04-22-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

هه‌شت شێعری عه‌زیز ناسری

شاعیر دەستی باڵندەکان دەخوێنێتەوە
عەزیز ناسری-مه‌ریوان

۱
تۆ بۆت نییە
ڕەش ڕەش
ئاژاوە بقڕێنی!

ـ پەل بە پەل
ڕووبەری دارستان پاییز دەژمێرم. ـ

ئەمە هوژدار نییە
هەڕەشەیە
قاڵاوی نەگونجاو!


2
تۆ هەڵەشەی
لە لێکدانەوەتدا
کوندەبوو!
ئەم دیوارە لەرزۆک نییە
بەس تۆ هەڵگری ئاوەدانی نیت!


3
دەنگی بێوادەت ببڕەوە
قشقەڕەی درەنگ؛
هەواڵەکەم لە ئەنتەرنێت وەرگرتووە!


4
قوڕ بەسەرت
لەکلەکی قەڵاش.
ئەمزانی ئاخری ئەبیتە بنیادەم!

5
ناوادە
باڵی گرت
ئەم باڵندە بێمانایە.
بەڵام تۆ
شلوێ نەبی
سروشت!
ئەمن لێرەم.


6
جارێکی تر
لە دەورووبەری ئەم بەڵاڵووکانە بتبینم،
پەڕوپۆت پێوە نایەڵم؛
تەنانەت ئەگەر
تۆم لەگەڵ سێروویەکی تر
لێ تێک بچێت!


7
داڵی چەتوون
بڕیار نییە من بکوژرێم!
لە بان سەنگەرەکەی بەرانبەرم
لەنگەر بگرە.


8
بڕۆ بەو لاوە؛
بزانم بۆ ئەم کۆترە
بەس لە کاتی بانگدا
لە سەر ئەم بڵنگۆیە
هەڵدەنیشێت!
ئا...ی
چۆلەکەی نەبیستوو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #595  
قدیمی 04-22-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

شێعرێکی هه‌رمان وه‌تمانی

من له‌ مه‌مله‌که‌تی نووره‌وه‌ ئاه‌ هه‌ڵده‌کێشم

هه‌رمان وه‌تمانی-مه‌هاباد

1
كه‌سایه‌تییه‌كان:
من: كه پاڵم داوه‌ته‌وه
تۆ: كه هیچ كات وه‌به‌ر چاو نایه‌ی
.
.
.
یه‌كه‌م په‌رده‌ی ئه‌م حه‌قایه‌ته
ده‌ره‌قه‌تی ژنێك نه‌هات
كه وه‌حشه‌تی له نوور به‌رده‌وامه
بۆ خوڵقاندنێكی لێڵ
.
كاتژمێر: 3 ی شه‌و
شوێن: نوخته‌یه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
.
له تنۆكی مانادا خه‌ونه‌كان خه‌ریكه بایكۆت ده‌بن؛
من له سه‌ر كورسیه‌ك و
تۆش دوور له دیده‌م ڕۆژنامه ده‌پێكی...
ـــ پیاوێكمان پێویسته هیچ كات خه‌ون نه‌بینێ؛
ـــ پیاوێكمان پێویسته به هێندێ شت هێڵه‌نج بدات؛
ـــ پێاوێكمان پێویسته هه‌ر پیاو بێت و به‌س!
.
له من ناگه‌ی
له ستراتێژیترین نوخته‌ی نوور كه لكاوه به تاریكی...
[یه‌كێك بوو
یه‌كێك نه‌بوو
كوڕێكی شه قارته فرۆش هیچ كات سه‌رما نه‌یبرد]

2
په‌نجه‌كانت له كراسه‌كه‌مدا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن
شه‌وگار له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك به سه‌رماندا زاڵه
ده ق ململانه‌یه‌تی ده‌گه‌ڵ تۆ
و تۆش واده‌زانی ته‌واوی شار كوڕێكه خۆویست
.
(من له سه‌ر كورسیه‌ك پاڵ ده‌ده‌مه‌وه)
له جه‌مسه‌ری دوو چاوت
ساده‌یه گفتوگۆ
شه‌وگار ده‌سیسه‌یه بۆ پیاو
فریو ناخۆم
تۆ: هه‌ناسه‌یه‌ك ... هه‌ناسه‌یه‌ك (بێ ده‌نگی)
(من پاڵ ده‌ده‌مه‌وه)
گوێ ڕابگره...
له ڕاپه‌ڕینێك به‌م زووانه
لاپه‌ڕه‌یه‌ك هیلاك ده‌بێ
من له مه‌مله‌كه‌تی نووره‌وه ئاه هه‌ڵده‌كێشم
نووسه‌ر له جه‌نگێكی ناعادیلانه هه‌ناسه‌كانت سانسۆر ده‌كا
و من بۆ نرخاندنت كۆتاییم پێ دێ
.
نامه‌كان له به‌رانبه‌رم هه‌ڵوێست ده‌گرن
[تۆ هیچ كات نابێ پاڵ بده‌یه‌وه]
نزیك به‌وه لێم
به ڕواڵه‌تی نووسه‌ر تۆ به من ناگه‌ی
پاڵ ناده‌مه‌وه
كورسی داگیركه‌ره
تۆ: ئاه هه‌ڵده‌كێشی
من هه‌ناسه‌ت پێ ده‌به‌خشم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #596  
قدیمی 04-22-2010
forrest آواتار ها
forrest forrest آنلاین نیست.
کاربر فعال
 
تاریخ عضویت: Mar 2010
محل سکونت: کرج
نوشته ها: 353
سپاسها: : 35

47 سپاس در 28 نوشته ایشان در یکماه اخیر
forrest به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

من و تو
قه ت ته لایی تاوان مان تاقی نه کردووه
ته لایی نه بووین
ئینسان له سه رمانا کلاوی بوو که نه و
نیشتمان له ده ستمانا سیوی بوو که وت
چیدی با
تاوانبدویین
له هه میشه وه هه تا دوزه خ سمیناری تاوان
که من پیویستم به ژنیکی ئورجیناله.

که مال ئه مینی
__________________
سوال نکن تا به تو دروغ نگویند

ویرایش توسط behnam5555 : 04-23-2010 در ساعت 05:46 PM
پاسخ با نقل قول
  #597  
قدیمی 04-22-2010
forrest آواتار ها
forrest forrest آنلاین نیست.
کاربر فعال
 
تاریخ عضویت: Mar 2010
محل سکونت: کرج
نوشته ها: 353
سپاسها: : 35

47 سپاس در 28 نوشته ایشان در یکماه اخیر
forrest به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

جوانترین بیانووی پیوه ندیمان
شیعره
_ئه م هاوریمانه_
که قاوه مان له گه ل ده خواو
سه ر خه و ده شکینی
چه جوانه
که به زاروکیکی خومانی ده زانی
هه موو به یانییه ک ده یشویی و
له سه ر ئه ژنوتی داده نیی
به ده ستی خوت تیری ده که ی
باده م و فسته قی
بو پاک ده که ی و
به ر له نووستن
چیروکی سیندرلای بو ده خوینیته وه.

نه زار قه بانی
__________________
سوال نکن تا به تو دروغ نگویند
پاسخ با نقل قول
  #598  
قدیمی 04-23-2010
forrest آواتار ها
forrest forrest آنلاین نیست.
کاربر فعال
 
تاریخ عضویت: Mar 2010
محل سکونت: کرج
نوشته ها: 353
سپاسها: : 35

47 سپاس در 28 نوشته ایشان در یکماه اخیر
forrest به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

ده روونم پر که باب و ده رده بی تو
دلم گه رمه و هه ناسه م سه رده بی تو
خه ریکی شه ش ده ری هات و نه هاتم
خه لاسیم قه ت نییه له م نه رده بی تو
لیباسم ماته مه، شینه، له شیندام
سوروشکم سووره، ره نگم زه رده بی تو
عه زیزم دل ره قه و خوم فه رد و ته نهام
ده ترسم بمکوژی ئه م ده رده بی تو
به بی دیداری تو خو لاله نالی
عه جه ب هه ستاوه ئه م چه ند فه رده بی تو
__________________
سوال نکن تا به تو دروغ نگویند
پاسخ با نقل قول
  #599  
قدیمی 04-23-2010
forrest آواتار ها
forrest forrest آنلاین نیست.
کاربر فعال
 
تاریخ عضویت: Mar 2010
محل سکونت: کرج
نوشته ها: 353
سپاسها: : 35

47 سپاس در 28 نوشته ایشان در یکماه اخیر
forrest به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

چ خوشه شاعیران نامناسن


چ خوشه شاعیران باسی شکوفه م بو ناکه ن
من کارم به غه زه لیان نه ماوه
با نه یه ن... با روو نه که نه مالم، حاشا له جیناس و تیباقیان
حاشا له کیش و سه روایان، حاشا له ته دویر و ته شبیهیان، من دلم
بو شکوفه یه ک لیده دا سرکتر له هه ر وه سفیک، دلم بو وشه یه ک ده سووتیت،
نوتقی ئه و له نوتقی خوینم جیا نابیته وه
نوتقی ئه و هاورییه به ئاوا بوونی دونیا، هاورییه به سه ر هه لدانی توﭬﺎن
هاورییه به هه ستانی قیامه ت، هاورییه به نه غخی ئاخر زه مان.
چ خوشه شاعیران نامناسن، سلاویان خودا له سوبحی کوترانم ده ر ده کات، ره نگی ده نکه هه نارانم ده شیوینیت
من دلم بو سلاویک لیده دات، زه ندیق و زاهیدان ئاشت کاته وه
خوینپژانی دلی ئه م سه عاته بگری، که زه مه ن وه ک مناره له به ر برینی ده روات
خه مپژان و خه نده بارانی سه ر ئه م بسته خاکه ی دل ئاشتکاته وه.
هیمن بخاته دلی برووسکه وه، ئارامی ببه خشیت به هه وره گرمه کان
دلنیایی بداته ئه و مردووه ی ده مری، په یمانی به هه شتمان بداتی... به ئیمه ی کافران
چ خوشه شاعیران هاوریم نین... مه حاله ئه وان وه کوو ئه م کوتره بمرن
که منم ته نیا وه ک کوتر ده توانم بمرم
مه حاله له م گیایه مدا بمرن، که منم ته نیا وه کوو گیا ده توان بمرم

به ختیار عه لی
__________________
سوال نکن تا به تو دروغ نگویند
پاسخ با نقل قول
  #600  
قدیمی 04-23-2010
forrest آواتار ها
forrest forrest آنلاین نیست.
کاربر فعال
 
تاریخ عضویت: Mar 2010
محل سکونت: کرج
نوشته ها: 353
سپاسها: : 35

47 سپاس در 28 نوشته ایشان در یکماه اخیر
forrest به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

هه یه پیش نووسین،
چلچرایه کی شاکاری ده وی،
بو دوزینه وه ی ریی دلیی سولتان.
هه یه پیش نووسین،
بنه مومیکی ساکاری،

بو خو بینین و گر له خو به ردان.
بویه پیش ئه وه ی قامک دریژ که م بو قه له می خوم،
ته ماشا ده که م کامیان ده سووتی:
چلچرا یا موم!

عه بدوللا په شیو

__________________
سوال نکن تا به تو دروغ نگویند

ویرایش توسط forrest : 04-24-2010 در ساعت 08:41 PM
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 16 نفر (0 عضو و 16 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 07:59 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها