بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #811  
قدیمی 10-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

گڕ به‌ر ئه‌ده‌مه‌جه‌سته‌م،


کەژاڵ نەقشبەندی



کۆلکه‌زێڕینه‌ی شادی بم
گڕ به‌ر ئه‌ده‌مه‌جه‌سته‌م
نامئه‌وێ غه‌یری کوڕی ده‌رهاوسێ
بۆ فریشته‌کانی کوردوستان

گڕ به‌ر ئه‌ده‌مه‌جه‌سته‌م

ده‌مێکه‌جه‌سته‌ی نامۆئی خه‌ونه‌کانم
له ‌نێو بێشکه‌ی بێده‌نگیدا ڕاده‌ژێنم
زه‌مه‌نێکه ‌ته‌مه‌نم له‌نێو بازنه‌ی
ته‌سبیحه‌کانی باوکم دا ......ده‌سووڕێته‌وه‌و....
هه‌ر ده‌سووڕێته‌وه‌.....
شادیه‌کانم وه‌کوو چۆله‌که ‌پاساری
ته‌ڕته‌ڕ له‌ژێر بارانی تاوان
له‌م گوێساوانه‌و پاساره‌وه‌
بۆ ئه‌و گوێساوانه‌و پاسار هه‌ڵده‌فڕن و........ئۆقره‌ناگرن
کچیه‌تیم به‌ده‌م فوو کردنی دایکم
له‌سه‌ر به‌رماڵی دوعای به‌خت
ڕاده‌وه‌شێ و ......هه‌ر ڕاده‌وه‌شێ
حه‌زم بۆ کوڕی ده‌رهاوسێ
له‌نێو بوخچه‌یه‌کی کۆنی که‌ڕوو گرتوو
ئاوێزانی ژیانی نهێنی و........
هاوده‌می جاڵجاڵۆکه‌ییه‌کم کردووه‌
که‌سه‌دان ساڵه ‌ته‌ونی هه‌سته‌کانم ده‌چنێ
من کێم ؟؟؟
من چیم؟؟؟
بووکێک له‌په‌ڕۆ !
که‌دایکم هه‌ر ڕۆژ
دوای ده‌رچوونی باوکم له‌ماڵ
به‌نهێنی ده‌مدوورێته‌وه ‌به ‌ده‌م نه‌ریته‌کانه‌وه‌....و.....
حه‌زه‌کانی خۆی تێکه‌ڵ به ‌دڵۆپه‌ خوێنێکی ماندوو...
‌به‌نووکی ده‌رزییه ‌ژه‌نگ گرتووه‌که‌ی یادگاری دایکانی
ده‌تکێنێته‌سه‌ر ته‌قه‌ڵه‌کانی جه‌سته‌م ....و...
نایه‌ڵێ برینم ساڕێژ بێت ...و ...قاژ بخات
گڕ به‌ر ئه‌ده‌مه‌جه‌سته‌م
نامئه‌وێ په‌نجه‌ی دایکم هه‌ر ڕۆژ ‌بریندار بێ
گڕ به‌ر ئه‌ده‌مه‌ جه‌سته‌م
گوێی شیطان که‌ڕ.....ته‌سبیحه‌کانی باوکم نه‌پچڕێ
گڕ به‌ر ئه‌ده‌مه‌جه‌سته‌م
نامئه‌وێ له‌پشت ده‌لاقه‌ی ته‌م گرتووی ژیانه‌وه‌...
چاوه‌ڕێی ئه‌سپی سووری موراد...و...
کۆلکه‌زێڕینه‌ی شادی بم
گڕ به‌ر ئه‌ده‌مه‌جه‌سته‌م
نامئه‌وێ غه‌یری کوڕی ده‌رهاوسێ
که‌س تامی لێوانم بچێژێ
گڕ به‌رئه‌ده‌مه ‌جه‌سته‌م
تاکوو بۆپڕوزم ده‌گاته‌ئاسمانه‌وه‌
له‌وه‌تی کچیه‌تیم قوربانی مه‌عبه‌د و ئاگردان کراوه‌
بڕیارم داوه‌.....
ئه‌دی سێوی حه‌زه‌کانم نه‌ده‌مه ‌ده‌ست ئاده‌مه‌وه‌
له‌وه‌تی کچیه‌تیم ....
به‌نووکی نه‌شته‌ری بۆختانێک ...به‌ده‌ستی باوکم سه‌ر بڕاوه‌
بڕیارم داوه‌
نووشته‌ی ئه‌و ژنه ‌قه‌ره‌جه‌ی ده‌ستمی خوێنده‌وه‌......بده‌م به‌ده‌م ڕه‌شه‌باوه‌
له‌وه‌تی کچیه‌تیم له‌گۆڕه‌پانی بێتاوانیدا ڕه‌جم کراوه‌
بڕیارم داوه‌
ئه‌دی وه‌کوو مه‌ڕی گێژ...
له‌نێو باخی داخراوی ئاواته‌پڕوزاوه‌کانم نه‌سووڕێمه‌وه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #812  
قدیمی 10-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض






که‌ گه‌وره‌ پیاوێک شه‌هید ده‌بێ

کاتێ که‌ تۆ شه‌هید بووی
هه‌موو په‌پووله‌کان باڵیان شکا....
هه‌موو گوڵه‌کان هه‌ڵوه‌رین

که‌ گه‌وره‌ پیاوێک شه‌هید ده‌بێ

که‌ عشقێک ده‌مرێت،
په‌پووله‌کان باڵه‌کانیان ده‌شکێت ......
گوڵه‌کان هه‌ڵده‌وه‌رێن و .....
شه‌معێک ده‌کوژێته‌وه‌،
که‌ دایکێک زه‌جر ده‌کێشێ،
فریشته‌کان ده‌گرین،
که‌ منداڵێکی هه‌تیو ده‌گری،
عه‌رشی قورش دێته‌ له‌رزین
که‌ گه‌وره‌ پیاوێک شه‌هید ده‌بێ،
ئه‌ستێره‌یه‌ک ده‌کوژێته‌وه‌
به‌ڵام ،
گه‌وره‌م،
کاتێ که‌ ‌ تۆ شه‌هید بووی....
هه‌موو ئه‌ستێره‌کان کوژانه‌وه‌و.....
مانگ مانی گرتوو....
خۆر هه‌ڵنه‌هات،
کاتێ که‌ تۆ شه‌هید بووی....
فریشته‌کان و.....ئاسمان و......په‌یغه‌مبه‌ره‌کانیش گریان....
عه‌رشی قورش هاته‌ له‌رزین،

گه‌وره‌م
کاتێ که‌ تۆ شه‌هید بووی
هه‌موو په‌پووله‌کان باڵیان شکا....
هه‌موو گوڵه‌کان هه‌ڵوه‌رین ....
به‌ڵام عشقه‌کان به‌تینتر بوون،
گه‌وره‌م ،
ئه‌و کاته‌ی به‌ ده‌ستی دوژمنی ناپاک ،سنگی پڕ هیوات به‌ر گوله‌ درا
ئه‌و کاته‌ی خوێنی سوور و ئاڵت
سووری کرد کراسی سپی ئاشتی له‌ ته‌نت
عشقه‌کان به‌تینتر بوون،
گه‌وره‌م،
ئه‌و کاته‌ی...........
که‌ هێدی ‌هێدی لێکت نا ،چاوانی پڕشه‌وقی خۆشه‌ویستی وڵاتت
عشقه‌کان به‌تینتر بوون،
ئه‌و کاته‌ی که‌ دڵۆپ دڵۆپ ڕژایه‌ سه‌ر سنگت….. ئامانجه‌کان،
ئه‌و کاته‌ی که‌ پێکه‌نینی شادی به‌ره‌وڕووی ئاشتی ، له‌سه‌رلێوانت نه‌ما،
عشقه‌کان به‌ تینتر بوون
ئه‌و کاته‌ی..........
گه‌ردنی به‌رزت ورده‌ورده‌ له‌سه‌رشانی پڕخوێنت پاڵ که‌وتووپشووی دا
عشقه‌کان به‌ تینتر بوون،
گه‌وره‌م،
ئه‌و کاته‌ی که‌ دڵت له‌ لێدان وه‌ستا
کاتی هه‌میشه‌ زیندووئی و نه‌مریت بوو
تۆی چرای پڕ شه‌وقی شه‌وه‌زه‌نگی مێژووی بێسامان
تۆی شۆڕه‌سواری ڕێگای عشق و ئاشتی کوردوستان
ئێمه‌ی ڕۆڵانی دیمۆکرات هه‌رگیز وونی ناکه‌ین ڕێگات.
که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #813  
قدیمی 10-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

پێشکه‌ش به‌ داییکم

کیژۆڵه‌ی چاوجوان پێبه‌خشی هه‌موو موحه‌به‌ت وخۆشه‌ویستی و هه‌ستی جوان
بووبه‌شه‌ونمێ له‌سه‌رلێوانی وتینوویه‌تی پێشکان
له‌ ئامێزی گرت خه‌مانی ڕچیاوی
پێشکه‌ش به‌ داییکم

ڕۆژێک له‌ رۆژان لاوێکی غه‌ریب و مێهره‌بان
ڕوی کرده‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان
له‌ نێو ده‌شت وده‌روبێستان بینی کیژۆڵه‌یه‌کی چاو که‌ژاڵ وجوان
له‌وساته‌وه‌ وونی کرد ئه‌و لاوچاک دڵی میهره‌بان
له‌گه‌ڵی دابه‌شی کرد عشقی پاک و عومروژیان
کیژۆڵه‌ی چاوجوان پێبه‌خشی هه‌موو موحه‌به‌ت وخۆشه‌ویستی و هه‌ستی جوان
بووبه‌شه‌ونمێ له‌سه‌رلێوانی وتینوویه‌تی پێشکان
له‌ ئامێزی گرت خه‌مانی ڕچیاوی
له‌گه‌ڵی دابه‌شی کرد ژانی وه‌ته‌نی داگیرکراوی
کیژۆڵه‌ی چاوجوان بوو به‌داییکی منداڵانی
مه‌رگی ناواده‌ی کوڕی هه‌رگیز نه‌یپساند له‌ژیانی ژه‌هراوی
به‌ندینخانه‌ی دوور و درێژی هاوسه‌رو ئه‌شکه‌نجه‌ی نائینسانی
قه‌ت له‌یادی نه‌برد وه‌سیه‌تی ئاگاداری له‌ ڕۆڵه‌کانی
دایه‌ گیان له‌ یادم دێ که‌منداڵ بووم .....
دونیام هه‌موو یاری ومیهروداییک وباب بوو
له‌ناکاو فوولادذه‌ڕه‌ی دێوی ناپاک
لێ ی کردم ڕۆسته‌می داستان، باوکی دڵپاک
به‌ستیان به‌حه‌وت زه‌نجیر له‌زیندانی تاریک ونمناک
ساڵانی زۆری دووری وهه‌رڕۆژچاوه‌ڕێ مردن
دایه‌ گیان به‌ندینخانه‌ی دوورودرێژی هاوسه‌ر وئه‌شکه‌نجه‌ی نائینسانی
قه‌ت له‌یادی نه‌بردی وه‌سیه‌تی ئاگاداری له‌ ڕۆڵه‌کانی
له‌یادمه‌ بابم له‌به‌ندینخانه‌وتۆبه‌دڵ فراوانی
په‌روه‌ردت کرد ڕۆڵه‌کانی به‌جوانی
پیاوی نێو پیاوان بووی وشاژنی نێو ژنان
له‌گه‌ڵ ئێمه‌، منداڵ و هاوڕێ وهاوزوان
دایه‌گیان...
تۆی داییکی پیرۆز وپاک
تۆی تینی خۆشه‌ویستیت به‌تینتر له‌خۆری داخ
تۆی ڕوونتر له‌ئاوی سپی ڕوباره‌کان
تۆی پیرۆزتر له‌خودای ناو ئه‌فسانه‌کان
دایه‌گیان ......
تۆی دڵپاکتر له‌به‌فری لاپاڵی چیاکان
تۆی هه‌موو خۆشه‌ویستی ومیهرو وه‌فا
تۆی هه‌موو شادی و ئاوات وجه‌زا
دایه‌گیان ....
به‌ندینخانه‌ی دوورو درێژی هاوسه‌رو ئه‌شکه‌نجه‌ی نائینسانی
له‌ یادی نه‌بردی ئاگاداری له‌ڕۆڵه‌کانی
به‌شه‌وان ده‌نگی نه‌رمی گریان وفرمێسکی سه‌ر سه‌رینت
هاواری ژانی سه‌خت و دڵی پڕبرینت
باسی ده‌کرد له‌ ناسکی و ژنیه‌تی به‌تینت
ئێستاش که‌ته‌مه‌نی باخی ژیانت له‌ خه‌زانی زه‌رد وبێڕه‌نگ دایه‌
دڵی فراوانت خه‌زانه‌ی هه‌زاران خه‌مان وتاسه‌یه‌
دلت ئه‌و دڵه‌میهره‌بانه‌ی که‌ ئێستاش هه‌ر سه‌نگی سه‌بووری ئێمه‌یه‌.....
ئێستاش هه‌ر سه‌نگی سه‌بووری ئێمه‌یه‌......

که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #814  
قدیمی 10-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


خۆشترین ساتی ژیانم ئەو کاتانەیە کە ئەتبینم
هەناسەم تۆی چاوەکانم هەرتۆی هەموو هەستوو ژیانم
بێ تۆ ژیان مانای چیە کە لێت دوورم چارم نیە
ئەوەش قەدەری ژیانە قسمەت بەدەست خۆمان نیە
هەر تۆ شک ئەبەم ئازیز گیان تەنیام مەکە و مەمخە زیندان
لە ناخەوە بۆت ئە سوتێم گەر هەست نەکەی نەفرەت ژیان
خۆشـم ئەوێیت پێت سەربەرزم سوێند بە چاووت بە ئیمانم
هەتا ئەوڕۆژەی کە ئەمرم هەمیشە هەر چاوەڕوانم
کە تەنها ووشەیەکی پیرۆز پێشکەش کەی بە دڵ و گیانم
بروانە لە دڵەی شێتم بۆت ئەسوتێ ئەی باوانم
باوەشم بۆ تۆ کراوەیە هەرکات ویستت پرسیار مەکە
بڕۆ لە باخچەی دڵم گووڵێک بەرەو تێر بۆنیکە
نەکەی ئازاری دڵ بدەی
تریفەی مانگم لێ زیز بکەی

هۆنراوەی ، ئاری جاف

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #815  
قدیمی 10-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


یه‌که‌م جار بو چاوم که‌وته‌
ناو به‌هاری چاوانته‌وه‌
به‌ نه‌رمه‌شه‌رمت ئاشنا بووم
له‌ گه‌ڵ پێکه‌نینی سه‌ر لێوانت
نوقمی باڵات بووم
له‌ کامیرای چاوه‌کانما
تابڵۆی ڕوخسارتم نیگار کرد
شه‌پۆله‌کانی نیگای مه‌ستت
هه‌ستمی بزواندو
له‌ دڵمدا سه‌مای ده‌کرد

ته‌نیا جارێک بڕوانه‌ چاوه‌
پڕنیگاکانم
بزانه‌ چیت پێ ده‌ڵێت
ئه‌ی خودای من
که‌ چۆن هانای عه‌شقت بۆ دێنم



‌تۆ له‌ نیگای چاوه‌کا‌نته‌وه‌
بۆ هه‌موو جوانیه‌ک
سه‌رنج ده‌ده‌یته‌وه‌
چاوه‌کانت ده‌ریایه‌کی لێوان لێوه‌



نوقم له‌و شه‌پۆلی پڕ له‌ عه‌شقه‌
نیگای پڕ له‌ پێکه‌نینی
ئه‌فسوناوی تۆی مه‌به‌سته‌

به‌ ڕوخساری پڕ له‌ هه‌ستو
خه‌یاڵت مه‌ستم ده‌که‌ی
تاوانبارم له‌ ڕوانینت گه‌ر
به‌ هانای دلم نه‌گه‌ی

هاوڕێی شه‌وانی ته‌نیایم
ته‌نیا جارێک بڕوانه‌
چاوه‌کانم و.. نوقمبه‌‌
له‌ خه‌یاڵی نیگاکانم
تێبگه‌ ڕؤژانه‌ چیت پێ ده‌ڵێ
که‌وا بۆ تۆ شێتو حه یرانم

له‌م شاره‌ تاریک و بێ ده‌نگه‌
به‌ جێم مه‌هێڵه‌
که‌ ڕۆژێک که‌وتمه‌ به‌ر شه‌پۆلی نیگاکانت
بێگومانبه‌ ئه‌وینداری نیگاکانتم

دڵت نه‌رم بێت له‌ ئاستی
خۆشه‌ویستیم
به‌تاسه‌وه‌م بۆ بینینت
بڕوابکه‌ده‌ت په‌رستم
له‌هێلانه‌ی دڵم دا تۆی مه‌به‌ستم

نیگای چاوانت
.بزه‌ی لێوانت
شه‌ونیه ‌سه‌ر به‌ماڵی دڵه‌ی ته‌نیام دانه‌کاتو
‌بۆم نه‌دوێت له‌ بیره‌وه‌ریه‌کانت

‌میوانی دڵه شێته‌که‌م ئه‌ی هاوڕێی ته‌نیای
دڵــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــم
زه‌مه‌نێکه ‌له ‌دووریت
چاوه‌کانم وه‌کوچراهه‌ڵ ئه‌که‌م
که‌ی دێته‌وه‌ تابه‌دیدارت
شادببمه وه
که‌ی

200711-29
سه‌رگوڵ عه زیزی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #816  
قدیمی 10-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


به‌بێ ده‌نگی بۆت ده‌دوێم
• که‌ژال ئیبراهیم خدر
1
ئه‌گه‌ر یه‌کێ لێم بپرسێ
شیعر بۆ چاوی کێ ده‌ڵێیت
که‌مانچه‌ی دڵه‌ شه‌یداکه‌ت
به‌ چ ئاوازێ لێده‌ده‌یت
چیت پێ بڵێم که‌ من هێشتا
نازانم بۆ خۆشم ده‌وێیت
که‌ من هێشتا ده‌تپه‌رستم و
نازانم چیت، نازانم کێیت؟
2
ده‌ستێکم بده‌یه‌، ده‌ستێکم بۆ تۆ
چاوێکتم بده‌یه‌، چاوێکم بۆ تۆ
لێوێکم بده‌یه‌، لێوێکم بۆ تۆ
با دڵنیا بم به‌شێکی له‌ من
به‌شێکم له‌ تۆ
3
تۆ حه‌زت له‌ ره‌نگی زه‌رده‌
منیش هه‌روا
ئه‌و ساته‌ی خۆشم ویستی
کازیوه‌ی به‌یانییه‌ک
هه‌ردووکمانی له‌ ئامێز نا
4
که‌ باوکم مرد
دایکم به‌رگی ڕه‌شی پۆشی
منی مناڵ
زۆر ڕقم له‌ ڕه‌نگی ڕه‌ش بوو
کاتێ ڕه‌شی چاوه‌کانتم دی
هێنده‌ شه‌یدای ڕه‌نگی ڕه‌ش بووم
به‌ قه‌د ڕه‌شی چاوه‌کانت و
ڕوخساری تۆ
وه‌کو شه‌وه‌ زه‌نگێکی ڕه‌ش
تێکه‌ڵ به‌ شه‌وقی مانگی تۆ
له‌ چاوانما بوون به‌ تابلۆ
5
ده‌ڵێن داری چنار به‌ر ناگرێ
باڵای تۆ چناره‌ و
چه‌ندان ساڵه‌، ده‌می من
هه‌نگوین و به‌رسیله‌ی لێده‌مژێ
6
ده‌مه‌وێ دوای مردنم
له‌ نێو باوه‌شی تۆدا بمنێژن
چونکه‌ به‌هه‌شتێک نییه‌
له‌ باوه‌شی تۆ ئاسووده‌تر بێ و
دۆزه‌خێک نییه‌
وه‌ک ئاگری خۆشه‌ویستیت
بمسووتێنێ
7
مانگ له‌و به‌رزاییه‌وه‌
دڵداری له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌کان ده‌کا و
ئاو به‌ ده‌م ڕێگه‌وه‌
ماچی به‌رده‌کان ده‌کا
من له‌ ژێر لێفه‌که‌مه‌وه‌
بیر له‌ چاوه‌کانی تۆ ده‌که‌مه‌وه‌
8
له‌ به‌ر ده‌متا
هێشتا هه‌ر له‌ منداڵ ده‌چم
وه‌کو شه‌وانی جه‌ژن
یادگارییه‌کانت
لای خۆم ده‌خه‌وێنم و
به‌یانیان
گیرفانه‌کانم پڕن له‌ نوقڵی لێوت
9
له‌ مناڵێکی نێرگزفرۆش ده‌چی
که‌ به‌ لاما تێده‌په‌ڕێ
ئه‌و وه‌رزه‌ ده‌بێ به‌ به‌هار
10
که‌ من هه‌میشه‌ له‌ به‌ر ده‌متا
ببم به‌ ئاو
تۆش بۆ من ببه‌ به‌ هه‌تاو
بمکه‌ هه‌ڵم
با هه‌ردووکمان له‌ هه‌ورێکا
کۆببینه‌وه‌
له‌ یه‌کتری جیا نه‌بینه‌وه‌
11
که‌ ده‌تبینم
له‌ شووشه‌ی گوڵاو ده‌چیت
به‌ سه‌ر سه‌روقژما ده‌پڕژێیت
بۆیه‌ هه‌میشه‌
بۆنی تۆم لێدێت
12
له‌ به‌رده‌متا
مێرووله‌یه‌کی بچووکم
ئه‌گه‌ر ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ش دابخه‌ی
له‌ درزێکه‌وه‌ دێمه‌ دڵته‌وه‌
13
من سوێند ده‌خۆم
هه‌رگیز ئاگرت نه‌بینیوه‌
بۆیه‌ هه‌ست به‌ سووتانی
روحم ناکه‌یت
14
ده‌کرێ تۆ هه‌مو شتێ بێ من هیچ
ده‌کرێ من هه‌موو شتێ بم
به‌ڵام ده‌بێ له‌ تۆ بچووک تر بم؟!
• • •

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #817  
قدیمی 10-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

وه‌ره ‌با پێکه‌وه‌بین



وه‌ره‌با پێکه‌وه‌بین

دونیات بۆ من بێ و دونیام هه‌ر تۆ بی

بۆت بڵێم له‌ئه‌ڤین و هیوا

بۆت بڵێم له‌عشقی پڕشه‌رم و حه‌یا

وه‌ره‌با پێکه‌وه‌بین

بۆت بڵێم له‌ڕێگای دوور

بۆت بڵێم له‌ژوانی بێسنوور

وه‌ره‌با پێکه‌وه‌بین

سپیده‌ی به‌یان به‌ماچێ خه‌وت بزڕێنم

خه‌ونه‌کانمت بۆ بگێڕمه‌وه

‌عاجزیت له‌باوه‌ش گرمو ئاشتت که‌مه‌وه

‌وه‌ره‌با پێکه‌وه‌

خه‌مه‌کانت به‌ئه‌ڤێنی دڵ بسرمه‌وه‌

تاسه‌ی پر له‌خۆشه ویستی نیگات

له‌نیگام دا بتوێنمه‌وه

‌وه‌ره‌با پێکه‌وه‌بین

..........هاوبه‌ش بین له‌ژیان و

شه‌وانی ته‌نیاییت بیر به‌رمه‌وه‌

هێمن ...هێمن وێنه‌ی نم نمی باران

بشۆرمه‌وه‌گه‌ردی دوری له‌سه‌ر لێوان

به‌نه‌رمی وێنه‌ی شنه‌ی به‌یان

باوه‌شێنی که‌مجه‌سته‌ی گڕ گرتووی ئاوه‌ته‌کان

وه‌ره‌با پێکه‌وه‌بین

بۆ یه‌ک بژین

بۆ یه‌ک بمرین

له‌ئامێزی ڕنگاوڕه‌نگی ژیان

ببستین په‌یمانی یه‌ک ڕه‌نگی و ئه‌ڤینمان

وه‌ره‌با پێکه‌وه‌بین
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #818  
قدیمی 10-08-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض




ده ميک ساقي ده مت بينه، ده خيلي چاوه کانت بم
به جاميک ده ستي من بگره، فيداي پيري موغانت بم

له دوو لا مه ستو حه يرانم، به قووه ي جه زبه نازانم
نه سه ر گه ردي سه رو گرده ن، نه قورباني له بانت بم


چ خوشه وه جدي سه روو گول، به ديني قومريي و بولبول
ده ميک شه يداي قه دو بالات، ده ميک شيتي ده هانت بم


له نيشانه ي په ره ي جه رگم، نه وه ستا تا نه گه ييه دل
به قورباني خه ده نگي ده ست و بازوي چاوه کانت بم


شيفاي دام غه مزه که ي چاوت، که وا خويني دلي گرتم
به قورباني موداوايي حه کيمي حالزانت بم


به بي ئيمدادي خالي گه رده نت، ده ردم شيفاي نايه
مه گه ر بيم ده ست و داماني گه لاويژي به يانت بم


له وي روژي که رووت واکرد و ليت پرسيم، هه تا ده مرم
به بوي جه ننه ت ده بي من هه ر،له سه ر رازي نيهانت بم


ئه من کوردو دل ئيفتاده، ئه تو شوخ و عه ره ب زاده
مه گه ر بمرم به به ختي خوم، ده ميکي هه م زوبانت بم


به يادي زولف و روي تو، وه ک (وه فايي) هه ر ده نالينم
ده بي تا روژي مه حشه ر تازيه دارو ره و زه خوانت بم

"ماموه ستا وه فايي"

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #819  
قدیمی 10-08-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



چ بێ وه‌فایه‌....


به‌سه‌ر جه‌سته‌ما پیاسه‌ ده‌کات نمه‌ی باران
بێ ئه‌وه‌ی بۆنی گوڵێکی غه‌مگین و
هه‌ناسه‌ی با ئاوێته‌ بن



بۆنی گوڵێکی هه‌ڵوه‌ریو ده‌ده‌م و
که‌س کۆم ناکاته‌وه‌
بۆنی دڵێكی شکاو ده‌ده‌م و
که‌س ئاشتم ناکاته‌وه‌
بۆنی یاخیبوون ده‌ده‌م له‌م هه‌موه‌ بۆنه‌ و
که‌س نامبیسێ


مخابن باڵنده‌ نیت!
باڵه‌کانت بکه‌یته‌ سه‌وڵ وبمپه‌رێنیته‌وه‌
له‌ گێژاوی بۆن

مخابن باڵنده‌ نیت
له‌شه‌قه‌ی باڵ ده‌یت.
له‌ کوێ هه‌ناسه‌ی به‌رد نابیسرێ
هێلانه‌یه‌کم بۆ چێ که‌یت له‌ تریقه‌ی کارین
پڕ پڕ بێت له‌ گروگاڵی حه‌سانه‌وه‌م

که‌ تۆ باڵنده‌ نیت!!
چیت داوه‌ له‌ سه‌ر گه‌ردانی ناو کاکه‌شانه‌کان
چیت داوه‌ له‌ گوناهی زه‌مین
چیت داوه‌ له‌م هه‌موه‌ باڵه‌ فرکێیه‌؟!

هاکا فتوای سه‌نگسارم درا
ره‌نگه‌ ئه‌و هاورێیه‌ی به‌ نووکی قه‌ڵه‌م نان و فمنیزم ده‌خوات
یه‌که‌م که‌س بێت یه‌که‌م به‌رد ده‌گرێته‌ مێشکم
ره‌نگه‌لاشه‌م بسپێرن به‌ به‌فره‌که‌ی پار
بێ ئه‌وه‌ی شه‌قامێ،کۆڵانی،گه‌ره‌کێ هه‌ڵگری ناوم بێت

چ بێ وه‌فایه‌ شه‌قام ...
چ بێ وه‌فایه‌ کۆڵان...
چ بێ وه‌فایه‌ گه‌ره‌ک....
ئه‌م هه‌موه‌ پیاسه‌ ئاشقه‌م به‌خشیه‌ ده‌مه‌و ئێوارانیان
ده‌ریغ له‌ په‌یکه‌ره‌ی ئاره‌زوویه‌کم

مخابن باڵنده‌ نیت
ئه‌ڵقه‌رێزی ئه‌م گوومبه‌زه‌ به‌ردینه‌م لێک بترازێنی
هه‌ڵفرینم بگاته‌ ئه‌وبه‌ری بێده‌نگی

که‌ تۆ باڵنده‌ نیت ئه‌ی روح!!!!
چیت داوه‌ له‌ قه‌فه‌سی جه‌سته‌م
وه‌ره‌ با هه‌ڵفرینێک سه‌فه‌ر که‌ین.
وه‌ره‌ با عیشوه‌ی ئه‌و هه‌ناره‌ هه‌ڵفرین
به‌ده‌م سه‌مای سووربوونه‌وه‌ ره‌جم کرا

وه‌ره‌ ته‌فسیری حه‌یای رووسه‌رییه‌ک هه‌ڵفرین
خه‌ونه‌کانی پڕن له‌ جریوه‌ی گوڵ گوڵی

که‌س سه‌ره‌ڕۆیی رووبارناخوێنێته‌وه‌
که‌س بێ وڵاتی رووبار ره‌نگ ناکات
هیچ سنوورێک گیرفانه‌ پر له‌ سه‌ده‌فه‌کانی رووبار ناپشکنێ
زه‌مه‌نێکه‌ قاچاخی چاوه‌کان ده‌کات

هاکا فتوای ره‌جمم درا
کووچه‌کانی ئاسمان پڕن له‌ بن به‌ست
وه‌ره‌ سه‌ره‌رۆیی
رووبارێکی بێ وڵات هه‌ڵفڕین...!

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #820  
قدیمی 10-08-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



كۆچ


ئەزانم ڕۆژێك
لە فەراوانی ئەم شارەدا فەرامووش ئەبم
ژەنگەكان بە پەنجەرەوه ئەمخۆنەوه و
جەستەی بەیانی
لە تابوتێك لە ئەڵقەدا ئەنێژن
تەنیا مشتێك كوێر و كەڕ
لە شەقامەوه بەرئەبنه پیاوەتی سەدەكان و
بۆخودای دەستكردی بەر هەیوان
نوێژ ئەكەن
ئەزانم ڕۆژێك
بە نهێنیەكانمەوه
لە جەستەی هەمووتانەوه گوزەر ئەكەم
وەك یاد بە ڕۆحتانا ئەگەڕێم
ئێستاش باوەڕناكەم
چۆن لە بەرۆكی ئەم خاكه بوومەوه و
چۆن سێبەری نووستوی دایكمم بە جێ هێشت!
من موبتەلابوونی خۆمم ئەوكاته چنییەوه
كە لە خاچی نیگاتەوه
ڕووتامەوه هەتا درەخت!
شار بەدرەختەوه ئەمناسێتەوه
بە ڕەگی خۆم و
بە ڕەوایەتی خۆم.
تۆ
ئەی بوونەوەرێك لە ڕەگەزی من و
ئەی شیوەنی من لە كاتی فەوتانما!
ئەی سەفەری من لە من و
ئەی سەفەری تۆ لە تەواوەتی من!
هەڵگری شەفاعەتێكم
بە داری باڵاتەوه
هێشتا هەر ڕجام!
هەناسەتم بۆ بكه بە "با" و
لە شەوێكی لارەملی بێ ئەستێرەدا
سیحرێكی تر
لە لاپەڕەكانی دۆزەخ بەردەو
چیرۆكی بەیانیم
لە دڵدارترین دەلاقەوه بۆ هەڵخه !
ئەزانم ڕۆژێك
هەر هەمووتان
لە دوورترین ڕەگی ئەم خاكەوه
شایەتی بۆ ناشتنی دوبارەم ئەدەن .

به هرامی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 20 نفر (0 عضو و 20 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 02:15 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها