چه‌ندشێعرێک له
دیمه‌ن حه‌مه ڕه‌ووف فارس
( 2 )
له تاریکی هه‌وره‌کاندا ڕێگای غه‌ریبیم ئه‌بینم
له سیمای چاوه‌کانتا بێ ئارامی تیا ئه‌بینم
له‌پێچ و ئه‌ڵقه‌ی زوڵفتا کۆت و زنجیردێته به‌رچاوو
له مووژگان وئه‌برۆی سیا ت ماڵ ئاواییم دێته به‌ر چاوو
له دوو گۆنا ی ساف وئاڵتا یا قووتی سوور من ئه‌بینم
له دوو لێوی ته‌ڕو نا سک گوڵاڵه سووره ئه‌بینم
له تاریکی شه‌وه‌کانما نووری خودای تیا ئه‌بینم
له په‌شێوی ووشه‌کانتا ترسی دووری تیا ئه‌بینم
کا تێ بۆلای ساقی ئه‌چم به‌جامێ مه‌ی مه‌ستم ئه‌کا
که له‌جامی مه‌ی ئه‌پرسم باسی جوانی تۆم بۆ ئه‌کا
ته‌نها بولبول گوڵه نا سێ و ته‌نها بولبول یا ری گوڵه
ته‌نها میحرابی چاوی کاڵ تیما ری ئه‌کا ئه‌م دڵه
تاقی برۆی کاڵ و به‌رزت تیری موژگانی چاوانت
ده‌نگی قه‌هقه‌هه‌و پێکه‌نین زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوه‌کانت
داگیرکه‌ری دڵی بێ چا ره‌ن له ژێر ڕکێفی ئه‌و چاوه
که هه‌زاران دڵی به‌دبه‌ختی وه‌ک دڵی منی لاشکاوه
سوێند بێ به په‌رچه‌می زه‌ردت که تار تار چینی هه‌ڵداوه
به نیوه نیگا ی هه‌مزه‌ی چاوانت منی هه‌ژاری له بن هێناوه
سۆێند بێ بخولێمه‌وه وه‌ک په‌روانه چۆن شه‌مع بۆێ سوتاوه
تا به ده‌ستی دێنم ئه‌ی دڵ له‌به‌ر خاتری تۆ ئه‌و جووته چاوه
چۆن بولبول له ناو گوڵانه
ئه‌خوێنێ به‌سه‌ر هه‌موانا
ئه‌منیش به وێنه‌ی بولبول
دێوانه‌و ته‌نیا و بێ لانه
شا جوانی ده‌شتی گه‌رمیانه
خال له چه نه‌و ڕه‌ش ئه‌سمه‌ر
وه‌ک فریشته نه‌رم و نیانه
بلێ ی خواوه‌ند له باخچه‌ی به‌هه‌شت
یه‌ك گوڵم پێ بکات که‌ره‌م
یان بمکات به با خه‌وانێ له به‌ر خاتری
یه‌ك خونچه له باخچه‌ی ئیره‌م
یان هه‌ر بمکات به شه‌ماڵ به سه‌ریا
باڵ بکێشم به ئاشکراو به بێ خه‌م
که ئاوی که‌وسه‌روبۆنی خونچه‌ومێخه‌ك
تێکه‌ڵ بێ و تێر بنۆشم خاتر جه‌م
یان بم کات به‌لاله زارێ به گه‌شت ڕووم تێ بکا
خاتوو خونچه‌ی باخچه‌ی ئیره‌م
به‌ڵکو ده‌ست له سه‌ر گوڵی دانێ ئه‌و گوڵه‌ش بێ
تۆ دڵه‌ی به‌دبه‌خت بۆ غه‌رقی خه‌می
بۆچی ها وه‌ڵی گریه‌و ما ته‌می
ده‌ستت زنجیره‌و پا به‌ندی کۆتیت
دڵه به‌سیه‌تی تۆ بۆ واشێتیت
تۆ دڵه‌ی به‌د به‌خت مه‌مکه به ڕه‌نجبه‌ر
مه‌مکه به یا ری شۆخی بێ ئه‌سه‌ر
مه‌مکه به فیدای جوتێ چا وی جوان
من و تۆ هاوڕێین ئه‌ی دڵه‌ی نه‌فام
کۆت و زنجیر‌و زندانی تا ریک
یارمه‌تیت ناده‌ن ئه‌ی دڵه‌ی ئا زیز
دڵه واز بێنه له‌م تیر وتا وه
ته‌مه‌ن زۆری ڕۆشت که‌مێکی ما وه
مه‌مکه به نیشان بۆ تیر و تا نه
ئه وه‌ی تۆ ده‌ی که‌ی کا ری شه‌یتا نه
وه‌ک تا ریکی شه‌و بێ ده‌نگی
مه‌نگ و ئارام زۆر میهره‌بانی
وه‌ک زه‌ڕ ئه‌فشانی به‌یانی
به وێنه‌ی زه‌ڕ بافت به‌نرخیت
له‌شێوه‌ی زه‌مڕوت ئه‌بینرێیت
قورس و سه‌نگین زۆر گرانیت
وه‌ک په‌روانه که‌شمه‌ڕو ناسکیت
وه‌ک کناچه‌ی پورئاوازسازشیت
فه‌رامۆش مه‌که یا دی یا وه‌ران
نادان ده‌رنه‌چیت وێنه‌ی مه‌دهۆشان
بالێت گیرا نه‌بێ ناڵه‌ی شه‌وگیران
نه‌با بێ به‌ش بیت له خۆشی ژیان
ئه‌شکی زه‌م هه‌ریر باڕووت تێ نه‌کا
فه‌له‌ک زۆرداره گیرۆده‌ت نه‌کا
فه‌له‌ک ڕسواییت پێشکه‌ش به من کرد
نانی گه داییت شایسته‌ی من کرد
داری گه‌دایی زوو دایه ده‌ستم
فه‌له‌ک ئه‌ی نا مه‌رد منیش پڕ هه‌ستم
لانه‌م لێ شێواو بێ ماڵت کردم
هامانه له کۆڵ بۆ ڕسوات کردم
ده‌ک ڕه‌بی فه‌له‌ک تۆش موبته‌لا بیت
هه‌مانه له کۆڵ تۆش وا گه‌دا بیت
داری گه دایی تۆش بیگریته ده‌ست
ئه‌وسا ده‌زانیت ما نای گه‌دای چه‌ست
له‌خوا ده‌خوازم تۆش نا ئومێد بیت
وه‌ک من دووچاری غه‌م و سه‌رشێت بیت
یاری به هه‌ستت بکه‌ن ئازیزان
دڵت بشکێنن ده‌رهه‌ق به ژیان
له خۆا ده‌خوازم تۆش وابێ یاربیت
وه‌ک من عاشقی گریه‌و خه‌یاڵ بیت
تۆش وه‌ک من فه‌له‌ک ته‌نیا و ته‌نیا بیت
هه تا کۆتاییت غه‌رق و فه‌نا بیت...
کۆیستان کۆێستان کۆێستان یارمه
کێژێکی شه‌رمنی جوانی شارمه
په‌یکه‌ری یۆنانی به‌ژنی وه‌ک په‌ری
ئاهو پیشه‌یه بۆ خاکان سه‌ری
ئێواره بوو دره‌نگ کات زه‌رده‌په‌ڕی
بینیم شا جوانێ به‌لاما تێ په‌ڕی
نه‌م توانی هیچ بڵێم ما ت و سه‌رسام بووم
گیرۆده‌ی نوری مانگی تابان بووم
داوام کرد له خودا ئه‌ی په‌روه‌ردگار
تۆ پێم ببه‌خشه دوو ووشه‌ی به‌کار
مه‌حاڵه ده‌رچوونم له‌جوانی ڕووخسار
له‌تیری موژگان له زوڵفی تار تار
باڵا چنارو خۆێن گه‌رم و ئه‌سمه‌ر
ئه‌غیارو دوستی وا کرد خاك به‌سه‌ر
ڕه‌خشانی زوڵفی شه‌ماڵ ده‌ی هێنێ
تك تك خۆێن له دڵی عاشقان دێنێ
سوور‌و ڕه‌ش تێکه‌ڵ کراسی به‌ری
هه‌زاران شازاده بوون به نۆکه‌ری
دڵ که‌ش خه‌م ڕه‌وێن تاوسی شاهان
زایه‌ڵه‌ی خارم وا گه‌شته شاران
ڕه‌نجش گای دانا بۆ لاوی ده‌ڤه‌ر
هه‌مووی به جارێ وا کرد به ڕه‌نجبه‌ر
که چاووم لێک نا وه‌ک له فیرده‌وس بم
له باخچه‌ی گوڵان هه‌م شه‌راب نۆش بم
ده‌سته‌ی په‌رییه‌کان گشت له شێوه‌ی ئه‌و
به‌دمه‌ستیان کردم به خه یاڵی ئه‌و
کاتێ که چاووم لێک ترازایه‌وه
به‌ژنی شل و به‌رزی ئه‌شنا یه‌وه
کۆێستان و کۆێستان تۆزێ ڕه‌حم بکه
دڵ زۆر زامداره تیماری بکه
چ ڕۆژگا رێکه که‌وتووه به‌سه‌ردا
چ به‌ها رێکه موژده‌م پێ ئه‌دا
چ گوڵزارێکه که‌وتووه‌ته رێگام
چ نه‌فامێکه سێبه‌ری بۆ دام
چه‌ندخۆشه حه‌یش ونه‌یش له‌گه‌ڵ یاران
له سێبه‌ری دار له نا وگوڵزاران
له چه‌شنی په‌ری لا ناو باخ کچا ن
له خۆشی کوڕان جه‌ژنی نه‌و جوانان
چ به ها رێکه چ گوڵزارێکه
له کا نی و چه‌می چ ڕووبا رێکه
چی بکه‌م له ته‌مه‌ن زۆری ڕۆشتووه
ڕه‌و نه‌قی ڕوخسار ته‌واو تێک چووه
بێ به‌ڵا بێ دڵ با ری خستووه
له گه‌ڵ یا راندا خۆی ڕێک خستووه