زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ ته‌نیا سهلآی كه‌ڵه‌بابێكی نووستوو و حه‌كایه‌تی پوواوی داپیره‌یه‌كی بێخه‌و، شایه‌دی بۆ شه‌و ده‌ده‌ن.
ـ جه‌غزی به‌ستراوی زه‌مان، لێوا و لێو له مه‌شقی ژیانی به درۆیه.
ـ گۆرانی ژیانی من و تۆ، هاتوچۆی یهكنهفهسی گنخاوه كه بێكهڵك دێت و ده‌چێ.
ـ ئه‌و عیلمه‌ی كه شووڵی هه‌راجی لێبده‌ی به خۆڕاییش گرانه.
ـ جوانێكان، له تابووتی یاسادا، بۆن ده‌گرن.
ـ ژیان، ته‌دوینی رۆژانی سهگمهرگییه.
ـ مه‌رگ به هه‌موو یهخسیرهكانی زیندانی زینده‌گی، «عفو عمومی» ده‌دات.
ـ له زه‌وینێ ده‌گه‌ڕێم، بۆ سازكردنی «چوار دیواری و ئیختیاری»
ـ ئه‌ی بۆ بوومه‌له‌رزه‌یه كه ده‌ره‌جه‌ی رێشتێرهكهی به‌ردی دڵه‌كان بله‌رزێنێته‌وه.
ـ له ئاخرین تاریفی بوونه‌وه‌ری زیندوو بێخهبهرم، به‌لآم ره‌نگه زیندوو بوونی ئێمه هه‌ر ئه‌وه بێكه مه‌رگمان له رووبردووه.
ـ كه‌شتی له‌شمان ساز كه‌ینه‌وه، بۆ تۆفانی هه‌موو بهلآكانی پێشوو.
ـ داروین و هۆگرانی حه‌تمه‌ن هه‌ڵه‌كه‌ی باو كه ئاده‌م به ئه‌ستۆ ناگرن و بۆ پاكانه‌ی خۆیان ده‌ڵێن كه بنی ئاده‌م نین.
ـ كافری گه‌ر تۆ له مه‌یخانه‌ی عیشق، پیاڵه بشكێنی و له ئه‌غیاری بڵێی.
ـ مرۆڤ، ته‌نیا كاتێ كه خوڵقێنه‌ره، ژیان هه‌ست ده‌كات.
ـ بۆ ئه‌وه‌ی شێعره‌كانم له مندا نمرن، من له‌واندا ده‌ژیم.
ـ «صلاح» مه‌مله‌كه‌تی خوسره‌وان «سلاح»ه.
ـ بۆ ئه‌وه‌ی زینده‌گییه، ده‌بێ هه‌موو رۆژی زیندووبوونی خۆمان بسه‌لمێنین.
ـ كاتێ ده‌ڵێن كات، تازه ده‌زانین كه له‌به‌ر كامێرای شاردراوه‌ی ژیاندا وێستاوین.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ «زانا» ئازادیش بێ، هه‌ر یه‌خسیری نه‌زانه.
ـ بڵێی له رۆژانی داهاتوودا بتوانم رۆژانی رابردوو بنێژم.
ـ سازی شكاوی دڵم، پڕه له گۆرانێكانی خۆشی مناڵیم.
ـ له‌ڕێی ته‌مه‌نی ونبوونماندا، له تمه‌ن ده‌گه‌ڕێین.
ـ ئه‌ی بۆ گوریسێ عیشقێ، له زیندانی عه‌قڵدا شێت بووم.
ـ نازانم مه‌جنوون كه كاری به جنوون كێشرا به له‌یلی گه‌یشت یا نا؟
ـ به‌و قه‌ڵه‌مه‌ی كه خودا سوێندی پێخواردووه به‌سه‌ر خورمادا ههڵنهڵێین.
ـ ئه‌وه‌ی كه كه‌روێشك به عه‌ڕه‌به ده‌گرێ، چ مه‌نزووری تێكنۆلۆژییه.
ـ ئه‌گه‌ر تا دوای كۆڕه‌كه بمێنێننهوهبه شیرنی میوانداریتان لێده‌كه‌ین.
ـ ئه‌گه‌ر كراسه‌كان له‌سه‌رێ بوون كلاسهكانیش له‌سه‌رێن؟
ـ له كونجی ته‌نیایی دنیای باوشمدا گوێم راگرتووه بۆ بیره‌وه‌ری قه‌ڵه‌می ئه‌ژنۆكانم.
ـ پیره‌دار ئاواتی كۆچی گهلآ، ده‌باته نێوگۆڕی ته‌ندووره‌وه.
ـ ئه‌مڕۆ رۆژ، رۆژی رۆژی له‌به.
ـ بووق، جۆره سلآوێكه بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی سوننه‌ت و مۆدێڕنیته.
ـ هی وایه ده‌زانێ بچێ بۆ مه‌ككه، به‌لآم مه‌ككه نازانێ.
ـ ته‌نیا توندكردنههی شێرهیهكی هه‌رزی ئاو، ده‌توانێ كوڵی توونێتیم له گه‌رمادا، دابمركێنێ.
ـ ئاو، مایه‌ی حه‌یاته، «مایع حیاط» نییه.
ـ بریا كلاسێكی زمان بوایه، بۆ په‌یوه‌ندی به‌سته‌زمانه‌كان و بستهزمانهكان.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ جێژنانه وه‌رگرتن، بۆ بڕێ جێژنه و بۆ هێندێ عه‌زایه.
ـ ئه‌وانه‌ی عه‌یبه‌كانی ده‌م و چاویان، جه‌ڕاجی پلاستێك ده‌كه‌ن، بریا بڕوا ناحه‌زه‌كانی مهغزیشیان به له‌یزێر هه‌ڵگرتایه.
ـ هیچ كه‌س جه‌دوه‌لی ژیانی به ته‌واوی بۆ حه‌ل نابێ.
ـ بێتهربییهتێكانمان، له پشت قاپی جوانی «تربیت»دا خۆپان حه‌شار داوه.
ـ یۆسف له زیندانی «زڵێخا» ئازاد بوو، به‌لآم «زڵێخا» له زیندانی یۆسف‌دا هه‌ر یهخسیرما.
ـ زۆر «ته‌جلیل» هه‌یه كه جل كردنه.
ـ به هه‌زار عه‌لاماتی پرسیاره‌وه خۆم هه‌ڵواسی.
ـ له‌و چوار ژنه‌ی كه ده‌با بیهێنابا، تاقه ژنێكیشی بۆ نه‌هات.
ـ گۆشتی كه‌ڵێ كه ژن بیكڕێ له گۆشتی كه‌وێك كه پیاو بیگرێ زووتر ده‌كوڵێ.
ـ ئه‌وانه‌ی كه نانی ئازاد ده‌خۆن كه‌متر ده‌وڵه‌تی فیكر ده‌كه‌نه‌وه.
ـ ئه‌مڕۆ نان له‌سه‌ر پشتی شاتره.
ـ هه‌موو كه‌س ژیانی پێخۆشه، چ ئه‌وانه‌ی كه بۆ ژیان ده‌مرن و چ ئه‌وانه‌ی تا ده‌مرن ده‌ژین.
ـ خه‌ڵكی ولآتی ئێمه هه‌موو قاره‌مانن، چۆن هه‌موو رۆژێك «ركۆرد»ی نرخ ده‌شكێنن.
ـ میژووی زانست پڕه له‌و زانسته ههڵوهشاوانهی كه ئه‌دی زانستیان پێ ناڵێن.
ـ ژیانی ئێمه په‌لامارێكی «ئینتحاری»یه بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌مان.
ـ له دنیای ئاڵۆزی ئه‌مڕۆدا، مرۆڤ ئه‌دی به‌و پێنج هه‌سته‌ی پێشوو به‌ڕێ ناچێ.
ـ هیچ چوار گۆشه‌یه‌ك ناتوانێ له چوار گۆشه‌ی پتر بێ، مه‌گه‌ر به حوكمی قانوون.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ له‌به‌ر فه‌قیری و نه‌داری، هه‌رخۆی ده‌خوارده‌وه.
ـ ئه‌ونده كورد بوو، كه پێی عه‌یب بوو به كوردی قسه بكات.
ـ كاتی لێوی خۆی گه‌زی كه ددانی له ده‌مدا نه‌مابوو.
ـ به‌شه‌ری ئه‌وڕۆ به سورعه‌تی نوور به‌ره‌و زوڵمه‌ت ده‌ڕوا.
ـ كاتێ له خۆم هه‌ڵدێم، باوش بۆ خۆم ده‌گرمه‌وه.
ـ به قه‌ده‌ر روبات له یاسای سروشتی دوور كه‌وتووینه‌ته‌وه.
ـ عیشقی ئه‌فلاتوونی، یانی ئه‌وینداری دووخه‌تی مووازی.
ـ ئه‌گه‌ر جوغڕافیای مرۆڤ به قه‌ده‌ر گلیمهكهی بێ، پێراكێشانهكهی كارێكی سروشتی و یاسایییه.
ـ كۆمه‌ڵ، دینی سروشتی مناڵ ده‌كا به‌دینی كۆمه‌لآیه‌تی.
ـ له‌سه‌ر به‌رماڵی خۆپه‌ره‌ستی چه‌ند ركاتم نوێژ بۆ خودا كرد.
ـ له برسێتی تێرم.
ـ بۆ بۆن كردنی گوڵ ده‌بێ له‌درك ئیزن وه‌رگرین؟
ـ بۆ ئه‌وه‌ی كه باری عه‌قڵ هه‌ڵنه‌گرێ، خۆی له شێتی دا.
ـ هی وایه تا مردن له مه‌مكی دنیا نابێته‌وه.
ـ خۆشه‌ویستی، له باوه‌شی دنیادا جێی نابێته‌وه.
ـ چۆن پڕ به كراسێك گۆشتی گرتبوو، كراسه‌كه‌ی داكه‌ند.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ یه‌كێ كه خۆی گوشتبوو ره‌زایه‌تی به خۆی نه‌ده‌دا.
ـ چۆن به زنجیری زێڕ یه‌خسیر بوو، دڵی نه‌ده‌هات بیپچڕێنێ.
ـ ژن جۆره پیاوێكه كه هه‌یبه‌ته‌كه‌ی به خۆوه‌یه‌تی، به‌لآم سمێڵ و مناڵه‌كه‌ی به مێرده‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێ.
ـ مێژوو قهلآیهكی تاریكه كه له گۆشه‌یه‌كی «زبڵدانی تاریخ»دا سازكراوه.
ـ ئه‌وه‌نده موتهمهدینن كه جێگایه‌كمان بۆ فه‌رهه‌نگ نه‌هێشتۆته‌وه.
ـ نازانم عه‌سری «حه‌جه‌ر» ئه‌و عه‌سره بووكه، كه ئهمرازهكانی مرۆڤ به‌رینه بوون یا ئه‌م عهسرهكه بۆ خۆیان به‌ردینه‌ن؟
ـ ئێمه بۆیه له‌گه‌ڵ مردۆكانمان ده‌ژین چۆن ده‌ترسین له‌گه‌ڵ ئه‌وان بمرین.
ـ ده‌بێ زانستی پزشكی زۆر ئاڵوگۆڕی تێدا وه‌دی هاتبێ كه سهرماخۆردهگی بۆته سه‌ره‌تان و سه‌ره‌تانیش بۆته سهرماخۆردهگی.
ـ ئه‌گه‌ر دوكتۆره‌كانی ئێمه زۆر شاره‌زا نه‌بوایه‌ن چۆن عیلله‌تی مه‌رگی مردۆكانیان ده‌زانی.
ـ پێم خۆشه په‌پووله‌ی به‌هاری له‌گه‌ڵ په‌پووله پاییزه ئاشت كه‌مه‌وه.
ـ به قه‌ده‌ر بێده‌نگی دڵم پڕه.
ـ هه‌وه‌ڵ دڵۆپی باران دوای ویشكهساڵی له زه‌وین نامۆیی ده‌كرد.
ـ وه‌ختێ قسه له ئه‌وین ده‌كه‌ین، وه‌ك گوڵ دهیژاكێنین.
ـ ئازیه‌بار به هه‌وه‌ڵین بزه‌ی، وه‌لآمی سلآوی ژیانی داوه.
ـ به هاتنهری خۆناسی له خۆم ده‌گه‌ڕێم.
ـ له خودا ده‌گه‌ڕام به خۆم گه‌یشتم له خۆم ده‌گه‌ڕام، خودام په‌یدا كرد.
ـ خوزگه‌م به شوان كه دنیاكه‌ی به قه‌ده‌ر پرێسكه‌ی سه‌رشانیه‌تی.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 03:45 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|