زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

12-04-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
حه‌وت سه‌رسوڕهێنه‌ره كۆن و نوێیه‌كه‌ی جیهان
1- شورای چین
شورای چین له سه‌ده‌ی 8 ی پێش زاینیه‌وه دروستکراوه، که درێژییه‌که‌ی 8 هه‌زار میل ده‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ پارێزگاری ولاَت له هێرشی مه‌غۆل.
2- شاری (بهتراو) له ئوردن
له‌سه‌رده‌می (ئه‌نبات)دا دروست كراوه، ساڵی 1812 له‌لایه‌ن گه‌ریده‌ی سویسری (جوان بۆركهاردت) دۆزراوه‌ته‌وه.
3-په‌یكه‌ری حه‌زره‌تی (مه‌سیح)
ئه‌م په‌یکه‌ره ده‌که‌وێته وڵاتی چیلی و بهزرییهکهی 124 پێ ده‌بێت، که له ساڵی 1931 له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیای (كۆر فاد)دروستكراوه .
4- (ماچۆ بیچۆ)، پیرۆ
(ماچۆ بیچۆ)، ناوچه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی جه‌نگه‌ڵی ئه‌مازۆنه‌وه، که له‌سه‌ده‌ی 15 دروستكراوه و 3 سه‌ده‌ش به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه، تاساڵی 1911 دوباره دۆزرایه‌وه.
5- هه‌ره‌می( چی چین ئیتزا ) له مه‌كسیك
له‌سه‌رده‌می هۆزه‌كانی (مایا) دروست كراوه له مه‌كسیك، گرنگی سیاسی و ئابوری بۆ ئه‌و هۆزه بوه.
6- (پلیكانه‌ی بازنه‌یی) له ئیتاڵیا
له سالاَنی 70 بۆ 82 ی پێش زاینی له‌ناوه‌ڕاستی پایته‌ختی ئیتاڵیا دروست كراوه و جێگه‌ی 50هه‌زار بینه‌ر ده‌بێته‌وه، له‌سه‌رده‌می رۆمانیهكاندا جێگه‌ی نمایشی زۆرانبازی بو.
7 - (تاج مه‌حه‌ل) له هه‌ندستان
زۆررێك له شاره‌زیانی بورای ئه‌ندازیاری بیناسازی رایده‌گه‌یه‌نن، مزگه‌وتی (تاج مه‌حه‌ل) مه‌زنترین هونه‌ری بیناسازیه له‌مێژوی ئیسلامدا، (تاج مه‌حه‌ل) ساڵی 1630 به‌فه‌رمانی شا (جاهان) دروستكرا.
7 سه‌رسورهێنه‌ره كۆنه‌كان
1- هه‌ره‌مه‌كانی میسر
2-باخچه هه‌ڵواسراوه‌كانی بابل
3- په‌یكه‌ری (ئهتیمس) له توركیا
4-گۆری( مۆسۆلۆس)
5- په‌یكه‌ری (رۆدس)ی زه‌به‌لاح
6-فهنارهی ئه‌سكه‌نده‌ریه
7- په‌یكه‌ری (زۆرس) له ئۆلیمبیا
منبع:سبه‌ی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 12-04-2010 در ساعت 11:04 PM
|

12-04-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه‌ند زانیارییه‌کی گرنگ
(سبه‌ی):
له‌کاتی قسه کردندا مرۆڤ 70 بۆ 80 ماسولکه‌ی جۆراوجۆر ده‌جوڵێنێت
زانای فیزیای به‌ناوبانگ (ئه‌نیشتاین) له‌ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا فێری قسه‌کردن بوه.
جیوه تاکه كانزایه که له‌پله‌ی گه‌رمی ئاسایی‌دا به شلی ده‌مێنێته‌وه
تیره‌ی خۆر ملیۆنێک و 385 هه‌زار کیلۆمه‌تره و 75%ی پێکهاته‌که‌ی
بریتیه له گازی هایدرۆجین
کیشوه‌ری به‌سته‌ڵه‌کی باشور تاکه کیشوه‌ره که هیچ ناوچه‌یه‌کی وشکانی تێدا نیه و ته‌نها له چینێکی سه‌هۆڵی پێکهاتوه
بۆ یه‌که‌مجار له جیهاندا بۆینباخ له وڵاتی کرواتیا به‌کارهێنرا
پێشبێنی ده‌کرێت تاوه‌ری (بیزا)ی لار له ئیتاڵیا، له نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2020 دا بڕوخێت
وڵاتی فلیپین له 7100 دورگه پێک هاتوه
مێشکی مرۆڤ له 200 ملیۆن خانه پێک هاتوه و له کاتی له‌ناو چونی هه‌ر خانه‌یه‌ک، هیچ خانه‌یه‌کی نوێ دروستنابێته‌وه
قه‌ڵه‌م ره‌ساسی ئاسایی ده‌توانرێت هێڵێکی 58 هه‌زار مه‌تری پێ بکێشرێت
ئامێری چه‌رخ له‌پێش شقارته‌وه دروستکراوه
زه‌ڕافه ده‌توانێت له‌رێگه‌ی زمانیه‌وه که دریژیه‌که‌ی 140 سم ده‌بێت، گوێچکه‌ی پاک بکاته‌وه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-07-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌مه‌ره‌کانی فه‌رهه‌نگی (گینس) بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌کان
(سبه‌ی):
(میشێل)، فه‌ره‌نسا
ئه‌م پیاوه له ساڵی 1959 ه‌وه شوشه و کانزا ده‌خوات، به‌و هۆیه‌شه‌وه ناوی له‌فه‌رهه‌نگی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌کان تۆمار کرا.
(میشێل)، که هاوڵاتییه‌کی دیکه‌ی به‌ریتانیه، توانی (3004767) پیت له 56 کتێب‌دا چاپ بکات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی کیبۆردێکه‌وه که هیچ پیتێکی له‌سه‌ر نه‌بوه و توانی ژماره‌یه‌کی پێوانه‌یی تۆمار بکات و ناوی بچێته فه‌رهه‌نگی گینس.
(دیڤد هۆسکلی)، ئوستورالیا
ناوبراو توانی فڕۆکه‌ی (بوینگ) که کێشی 187 ته‌ن ده‌بو رابکێشێت بۆ دوری 91 مه‌تر له‌ماوه‌ی 1 ده‌قه و 27 چرکه‌دا، به‌وه‌ش ناوی چوه فه‌رهه‌نگی گینسه‌وه.
(ئشریتا فۆرمان)، نیۆیۆرک
به هاوکاری ئه‌م ئامێره توانی له‌ماوه‌ی 12 سه‌عاتدا 37 کیلۆمه‌تر ببڕێت و
به‌وه‌ش ناوی له فه‌رهه‌نگی گینس تۆمارکرا.
پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپا، پورتوگال
زیاتر له 34 هه‌زار که‌س توانیان لۆگۆی پاڵه‌وانێتی وڵاتانی ئه‌وروپا له نمایشێكی هونه‌ریدا له پورتوگال دروستبکه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه وڵاتی پورتوگال ناوی له فه‌رهه‌نگی گینس تۆمارکرا
(ئیسترید گریتسن)،
له‌ته‌مه‌نی 100 ساڵیدا له به‌رزایی 4000 مه‌تره‌وه به په‌ڕه‌شوت خۆیی فڕێدایه خواره‌وه و ناوی له‌فه‌رهه‌نگی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌کان تۆمارکرا.
گه‌وره‌ترین مۆبایل له جیهاندا، ئه‌ڵمانیا
گه‌وره‌ترین مۆبایل له جیهاندا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا دروستکراوه، که درێژیه‌که‌ی 2 مه‌تر ده‌بێت و وه‌کو هه‌ر مۆبایلێکی ئاسایی کار ده‌کات.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-07-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هونه‌ری وێنه کێشان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل
(سبه‌ی):
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-07-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌مه‌ره‌كانی ژیانی گیانداران
(سبه‌ی):
بۆق به‌بێ په‌ل له دایك ده‌بێت
هه‌مو زینده‌وه‌ران شه‌ویلگه‌ی خوارو به‌كارده‌هێنن له‌كاتی
خواردندا، ته‌نها تیمساح نه‌بێت كه شه‌ویلگه‌ی سه‌رو به‌كارده‌هێنێت.
ده‌نگی قاز له‌هیچ شوێنێك ده‌نگ ناداته‌وه و تائێستاش هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه
هه‌ستی تامكردنی په‌پوله له پێیه‌كانیدایه
هه‌نگ له‌ماوه‌ی یه‌ك چركه‌دا 350 جار باڵه‌كانی راده‌وه‌شێنێت
ماری ئه‌فه‌ریقی ده‌توانێت بۆماوه‌ی دوساڵ به‌بێ ئاو و خۆراك بژی
ژماره‌ی ددانی كێچ 47 ددانه
مێینه‌ی كه‌روێشك توانای هه‌ڵگرتنی 35 به‌چكه كه‌روێشكی هه‌یه
ئه‌سپ ده‌توانێت بۆماوه‌ی مانگێك به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر پێیه‌كانی بوه‌ستێت
به‌راز به‌هیچ جۆرێك ناتوانێت رو له ئاسمان بكات
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-07-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له 100 هه‌مین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی تۆلستۆی دا
(سبه‌ی):
به‌ر له سه‌د ساڵ و له ڕۆژی 20 ی نۆڤێمبه‌ری 1910دا (لێڤ تۆلستۆی) له وێستگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ری شارۆچکه‌ی -ئاستۆپۆڤۆ- دا له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لێڤ نیکۆلایێڤیچ تۆلستۆی وه‌ک چواره‌مین منداڵ (له کۆی پێنج منداڵ) له دایکبوه، له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا بێ دایک و باوک بوه. هه‌ربۆیه‌شه خوشکێکی باوکی سه‌رپه‌رشتیکاری بوه.
له زانستگه‌ی (کازان)دا وه‌کو خوێندکارێک ده‌ستی کردوه به فێربونی زانستی زمانه رۆژهه‌ڵاتیه‌کان. دواتر وازی له‌و رشته‌یه هێناوه و ویستویه‌تی مافناسی بخوێنێت. له ساڵی 1847 دا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خوێندنێکی زانستگه ته‌واو بکات وازی له خوێندن هێناوه و خه‌ریکی چاکسازی له ره‌نێوهێنانی ئه‌و موڵکانه‌ی یاسنایا پۆلیانا بوه که به میرات بۆی ماونه‌وه.
ئه‌م نوسه‌ره هه‌ره به‌ناوبانگه‌ی روسیا خۆی له خۆیدا داستانێکی تایبه‌ت و ده‌گمه‌ن بو. رۆماننوس، په‌روه‌رده‌کاری فێرخوازان، ناتورالیست، ریفۆرمکاری ئاین و ته‌نانه‌ت به ئازادیخواز له لایه‌ن بیۆگرافیانوسهکانیهوه باسکراوه.
ئه‌گه‌رچی تۆلستۆی زۆربه‌ی ساته‌کانی ژیانی له مۆسکۆ و سان‌پترسبورگ به‌سه‌ر بردون و چه‌قی ئارامگرتن و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی هه‌میشه ناوچه‌کانی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی روباری (ڤۆلگا) بوه، به‌ڵام بۆ گه‌شت چۆته هه‌ریه‌ک له: ئیتالیا، ئیسپانیا، به‌لجیکا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا. هه‌ر له یه‌کێک له‌و سه‌فه‌رانه‌شدا بوه که سه‌ردانی نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئینگلیز چارلس دیکنزی کردوه.
به‌خاکسپاردنی ئه‌و له زێدی له‌دایکبونی له (یانسنایا پۆلیانا)ی سه‌ر به شاره‌وانی (تامبۆڤ) هیچ ڕێوڕه‌سمێکی که‌نیسه‌ی ئۆرتۆدۆکسی له‌گه‌ڵدا نه‌بو.
چیرۆک و رۆمانه‌کانی به ژماره زۆرن، به‌ڵام به‌ناوبانگترینیان بریتین له:
_شه‌ڕ و ئاشتی، له ساڵی 1868 دا.
_ئاننا کارێنینا، له 1877 دا.
کۆبه‌رهه‌می تۆلستۆی له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی (ئینزێل) بۆ یه‌که‌مینجار به زمانی ئه‌ڵمانی چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئه‌م چاپخانه‌یه ئه‌گه‌رچی به ناوی ( ئینزێل فێلاگ لایپتزیگ)ه‌وه بو ، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می له‌تبونی ئه‌ڵمانیا و جه‌نگی ساردی بلۆکه‌کاندا هه‌ر له فرانکفۆرت جێگیر بو، ئێستا بنکه‌که‌ی هێنراوه‌ته‌وه شاری لایپتزیگ- ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا.
له 100 هه‌مین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی تۆلستۆی دا دو پێشانگه‌ی تایبه‌ت له ئه‌ڵمانیا و سویسرا سه‌باره‌ت به ئه‌م که‌سایه‌تیه ناسراوه‌ی دنیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ر کرانه‌وه. کات و شوێن و ناونیشانی ئه‌و دو پێشانگه‌یه به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌ن:
لیڤ تۆلستۆی له ئه‌ڵمانیا دا
له ژێر ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا و له‌خانه‌ی ئه‌ده‌بیاتی شاری میونیخ (لیتێراتورهاوس میونشێن)دا پێشانگه‌یه‌کی تایبه‌ت به بۆنه‌ی 100 هه‌مین ساڵڕۆژی له دنیادهرچونیهوه کراوه‌ته‌وه. باسه‌کانی ئه‌م پێشانگه‌یه پتر بایه‌خ به ژیانی تایبه‌تی تۆلستۆی و سۆفیای ژنی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌ڵمانیی ئه‌و دراوه. هه‌روه‌ها له یه‌که‌مین رۆژی کرانه‌وه‌یدا له 15ی نۆڤێمبه‌ردا خاتو - لێنا گرۆلێکی نوسه‌ر له فیلمێکی دۆکیومێنتاریدا گه‌شته‌کانی خۆی بۆ زێدی تۆلستۆی نیشاندان. ئه‌م پێشانگه‌یه تاوه‌کو رۆژی 30 ی کانونی دوه‌می 2011 به‌رده‌وام ده‌بێت.
له زوریخ پێشانگه‌ی: تۆلستۆی 1828 - 1910
ئه‌و رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه ناونیشانی پێشانگه‌ی تایبه‌ت به تۆلستۆیه له بینای موزه‌خانه‌ی شتراوهۆفی شاری زوریخی سویسرادا. ژیانی تۆلستۆ له 7 به‌شدا باس ده‌کرێت و بێجگه له بابه‌ته ئه‌ده‌بیه‌کانی چه‌ندین نامه و دۆکیومێنت و فیلمی دۆکیومێنتاری کورت گرد کراونه‌وه (زۆربه‌شیان له مۆزه‌خانه‌ی تۆلستۆی مۆسکۆوه خواستراون) و ده‌خرێنه به‌رچاو و گوێی میوانه‌کان.
ئه‌م پێشانگه‌یه تاکو رۆژی 28ی تشرینی دوه‌می 2010 به‌رده‌وام ده‌بێت و نرخی بلیت له 8 فرانکه‌وه بۆ 10 فرانکی سویسرییه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-07-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌ڵمانیا: دروستكردنی به‌له‌مێك له كاغه‌ز
(سبه‌ی):
شێوه‌كارێكی ئه‌ڵمانی به‌ناوی (فرانك بولته‌ر) توانی به‌له‌مێك له كاغه‌ز دروست بكات كه قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و درێژییه‌كه‌ی 5,4 مه‌تره و توانی له‌یه‌كێك له روباره‌كانی به‌ریتانیا بپه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م به‌له‌مه له جۆره كاغه‌زێك دروستكراوه كه به‌هێزتره له كاغه‌زی ئاسایی و له پیشه‌سازی دروستكردنی شه‌ربه‌تدا به‌كارده‌هێنرێت، به‌مه‌ش فرانك بولته‌ر توانی گه‌وره‌ترین به‌له‌می كاغه‌ز له جیهاندا دروست بكات.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-07-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
درێژترین 10 پرد له جیهاندا
(سبه‌ی):
1- پردی(ئاكاشی كایكیۆ)
به درێژترین پرد داده‌نرێت له جیهانداو ده‌که‌وێته وڵاتی ژاپۆنه‌وه، ئه‌م پرده ساڵی 1998 دروستكراوه و درێژییه‌كه‌ی 1991 مه‌تره.
2- پردی (گریت بیڵت)
ئه‌م پرده ده‌كه‌وێته ولاَتی دانیماڕكهوه، ساڵی 1998 دروستكراوه، درێژییه‌كه‌ی 1650 مه‌تر ده‌بێت.
3- پردی (رینیانگ)
ئه‌م پرده ده‌كه‌وێته وڵاتی چینه‌وه و به سێیه‌م درێژترین پرد له جیهاندا داده‌نرێت، که له‌ساڵی 2005 دا دروستكراوه و درێژیه‌كه‌ی 1490 مه‌تره
4- پردی (هامبه‌ر)
ده‌كه‌وێته ولاَتی به‌ریتانیاوه و له نێوان ساڵانی 1980 بۆ 1998 دروستکراوه، پێشتر درێژترین پرد بوه لهجیهانداو درێژیه‌كه‌ی 1410 مه‌تر ده‌بێت
5- پردی (جیانگین)
ده‌كه‌وێته ولاَتی چینه‌وه و به پله‌ی پێنجه‌م دێت له روی درێژییه‌وه، ساڵی 1981 دروستكراوه و درێژییه‌كه‌ی 1385 مه‌تر ده‌بێت
6- پردی (تسینگ ما)
ئه‌م پرده ده‌كه‌وێته شاری هۆنگ كۆنگه‌وه، ساڵی 1997 دروستكراوه و درێژیه‌كه‌ی 1377 مه‌تر ده‌بێت.
7- پردی ( فیرازانۆ نارۆز)
ئه‌م پرده ده‌كه‌وێته ولاَتی ئه‌مه‌ریكاوه و پێشتر به‌درێژترین پرد داده‌نرا له ساڵانی نێوان 1964 تا 1981، درێژییه‌كه‌ی 1298 مه‌تر ده‌بێت.
8- پردی (گۆڵدن گێت)
- ئه‌م پرده ده‌كه‌وێته وڵاتی ئه‌مه‌ریكاوه، له ساڵانی 1937 تاوه‌كو 1964 درێژترین پرد بوه له جیهاندا، درێژییه‌كه‌ی 1280 مه‌تر ده‌بێت
9- پردی ( بانگلۆ)
ئه‌م پرده ده‌كه‌وێته ولاَتی چینه‌وه، له‌ساڵی 2007 دا دروستكراوه و درێژیه‌كه‌ی 1280 مه‌تره.
10- پردی (كویستن بریدج)
ئه‌م پرده ده‌كه‌وێته ولاَتی سویده‌وه، ساڵی 1997 دروستكراوه و درێژیه‌كه‌ی 1210 مه‌تر ده‌بێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-07-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه‌ندێ زانیاری زانستی
(سبه‌ی):
پ: كام نه‌خۆشیه له‌سه‌ده‌ی 11 دا نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌وروپای له‌ناو برد؟
و: نه‌خۆشی (تاعون)
پ: له‌كام به‌شی له‌شدا كرداری هه‌رسی كاربۆهیدراته‌كان روده‌دات؟
و:ده‌م)
پ: له‌كام به‌شی له‌شدا كرداری هه‌رسی پرۆتینه‌كان روده‌دات؟
و:گه‌ده)
پ: له‌كام به‌شی له‌شدا كرداری هه‌رسی چه‌وری روده‌دات؟
(دوانزه گرێ)
پ: زاراوه‌ی زانستی نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه چیه؟
و:ئه‌میبا)
پ: رێژه‌ی ئه‌و ئاره‌قه‌ی له‌شی مرۆڤ رۆژانه ده‌ریده‌دات چه‌نده؟
و:1 لیتر)
پ: زاراوه‌ی زانستی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه چییه؟
و:لۆكیمیا)
پ: كام گروپی خوێن ده‌توانێت له هه‌مو گروپه‌كانی تر خوێن وه‌ربگرێت؟
و: گروپی خوێنی (B)
پ: كام ره‌نگی چاو زۆر هه‌ستیاره به‌رامبه‌ر به روناكی تیشكی خۆر؟
و:چاوی شین)
پ: ناوی زانستی نه‌خۆشی (كه‌می به‌رگری له‌ش) چیه؟
و:ئایدز)
پ: ژماره‌ی خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ چه‌نده؟
و: زیاتر له (32 ملیار) خانه
پ: به‌ناوبانگترین پزیشكی عه‌ره‌ب كێیه؟
و:ئه‌بو قاسم زه‌هراوی)
پ: كام جۆر ڤیتامین یارمه‌تی به‌هێزكردنی بینین ده‌دات؟
و:ڤیتامین E)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 08:11 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|