زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
09-20-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه‌و و شه‌یتان
ئه‌ستێره یه‌ک یه‌ک ڕاخوشین
ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕا ئاسمانی شین
هه‌ورێک شۆڕابه‌ی به‌رداوه
ده‌ڵێی له قیریان وه‌رداوه
تاریکانه، شه‌وه‌زه‌نگه
وڵات بێ هه‌ست و بێ ده‌نگه
گوڕستانی خامۆشه شار
تێیدا نه‌ماوه زینده‌وار
نه ڕاده‌ژێ گه‌ڵای دارێک
نه دێ هه‌ستی پێی ڕێبوارێک
هه‌رچی کۆڵان و شه‌قامه
ده‌ڵێی کاولاشی به‌سامه
دنیا ده‌ریای بێ شه‌پۆڵه
لاو داماوه، جێ‌ژوان چۆڵه
په‌رده‌ی کۆشکان دادراوه
ڕۆچنه‌ی کۆختانیش گیراوه
له تالار و سه‌ر سه‌رایان
بڕا تروسکه‌ی چرایان
شه‌می سهرچاکیان لابردن
مردووش هێنده‌ی دیکه مردن
دامرکا، بوو به ژیله‌مۆ
له ناو ئاگرداندا پشکۆ
ژیان ڕوو گرژه و مچ و مۆڕ
دێ بۆنی کفن و تات و گۆڕ
شه‌و زرینگاوه، ڕاشکا
شه‌یتان سامی له خوا شکا
که‌ڵپی خوێناوی گڕ کردن
فریشته‌ی پشووبڕ کردن
خه‌م و خه‌فه‌ت دادهبێژێ
شادی و ئازادی ده‌نێژێ
داسی مه‌رگ و نه‌مان ده‌سوێ
هه‌وه‌ڵ گه‌وزی داوێته کوێ ؟
دێن و ده‌چن به ئه‌سپایی
له چوارچرا چه‌ند تارمایی
خێوی شه‌و و خودای شه‌ڕن
بێچوه شه‌یتانی به‌دفه‌ڕن
ئاخ، دیسان سێداره چه‌قی
کوردی چوه بن له‌سه‌ر هه‌قی
له‌پڕ ده‌نگێکی نێرانه
نرکه‌ی کوڕانه و شێرانه
په‌رده‌ی بێده‌نگی دادڕاند
خه‌واڵووی له خه‌و ڕاپه‌ڕاند
خه‌ڵک هه‌مووی ئه‌و ده‌نگه‌ی بیست
ده‌یگوت پێشه‌وای خۆشه‌ویست :
که من مردم کورد نامرێ
ده‌س له خه‌بات هه‌ڵناگرێ
هارووژا وه‌کو پووره‌ی هه‌نگ
(مه‌هاباد) گۆڕخانه‌ی بێده‌نگ
له ده‌ور و به‌ری چوارچرا
هه‌زاران سه‌ر له قوڕ نرا
کام نازداری شۆخ و جوانه
دای له خم لکی کۆڵوانه
له چاوی کیژی مل به کوێن
به خوڕ ده‌هات فرمێسکی خوێن
شۆڕه‌لاو هاته کۆڕی شین
ئه‌ویش سۆرانی کردن شین
پیره‌پیاو بانگ ده‌کا ڕۆڵه
له‌بیر نه‌که‌ن تۆڵه، تۆڵه !
تێکڕا ده‌ڵێن درشت و ورد :
کورد نه‌مرد، پێشه‌وا نه‌مرد
با تهرمیشی بخرێته بن گڵ
چۆن یادی ده‌رده‌چێ له دڵ ؟!
شاد به ئه‌ی پێشه‌وای نه‌مر
هه‌تن ڕۆڵه‌ی ئازا و خوێنگر
بۆ فیداکاری ئاماده‌ن
ڕێگای ڕاستی تۆ به‌ر ناده‌ن
په‌ڕکووری ڕق ئه‌ستووره کورد
له‌سه‌ر تۆڵه‌ی تۆ سووره کورد
کچ و کوڕ و ژن و پیاوی
ده‌کا خه‌باتی خوێناوی
تا مافی ڕه‌وای ده‌ستێنێ
ئاواتی تۆ وه‌ده‌ست دێنێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
09-20-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه‌نگه‌بێری
شه‌نگه‌بێری! ساڵی ساڵان له کوێستانێ، له‌به‌ر مه‌ڕی
بۆ مه‌ڕ دۆشین هه‌ڵت ده‌کرد ئه‌و باسکی سپی مه‌ڕمه‌ڕی
له‌به‌ر هاڕه‌ی گۆبه‌رۆک و گواره و کرمه‌ک و ژێرچه‌نه
نیوه‌ڕۆیه له‌به‌ر بێرێ کۆڕی مه‌ڕی ڕاده‌په‌ڕی
که ئێواران که‌زیه‌ت ده‌کردن سێ به‌نگی و چاوت ده‌ڕشت
به‌و که‌زی و چاوه نه‌رمانه، بێ ڕه‌حمانه شوانت ده‌کوشت
شه‌نگه‌بیزا به سروه‌با سوژده‌ی ده‌برده به‌ر به‌ژنت
ئاخر تۆش هه‌وای کوێستانی ئه‌و کوردستانه‌ت هه‌ڵده‌مژت
چێشهنگاوان له ده‌راوان که خۆت لێ ده‌کرد پێ خاوس
به له‌نجه و لاری کیژانهت شه‌رمه‌زار ده‌بۆوه تاوس
ئاهه‌نگی ژین و شادی بوو به‌یانی که تێکه‌ڵ ده‌بوو
شمشاڵی من، خرمه‌ی بازن، گرم و هۆڕی مه‌شکه‌ی گاوس
شه‌نگه‌بێری گراوی خۆم، وێنۆسی جه‌ماڵ و جوانی !
ئێستاش پاڵێنێ وه‌ک جاران له شوان و مێگه‌ل ده‌ڕوانی ؟
وا من پێشمه‌رگه‌م ده‌جه‌نگم بۆ وڵاتی له تۆ شیرنتر
نهم ده‌دا به ته‌ختی شایی ده‌نا به‌رده‌بێری شوانی
ڕاسته تۆ جوانی، له‌باری، نازداری، شۆخی، نه‌شمیلی
کوڵمت گه‌شترن له گوڵ و، خاڵت ڕه‌شترن له زیلی
جیابوونه‌وه‌ت ده‌رده، به‌ڵام تۆش ده‌زانی تامی نیه
ژوان و شه‌و ڕاو و دڵداری، ڕاز و نیازی به دیلی
زۆری نه‌ماوه بێته به‌ر نه‌مامی هه‌وڵ و خه‌باتم
له داگیرکه‌ر پاک بێته‌وه خاکی پیرۆزی وڵاتم
چه‌ک داده‌نێم، گۆچانه‌که‌ی جارانم هه‌ڵده‌گرمه‌وه
تۆ هه‌ر بێری به، من هه‌ر شوان، فریشته‌ی تاسه و ئاواتم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-20-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه‌رابی خه‌ست
جێژنی نه‌ورۆزه، شه‌رابم خه‌ست تره
تا نه‌ڵێن بولبول له شاعیر مه‌ست تره
جوانی گوت شۆخی له‌باری بادهگیر:
" ئه‌و که‌سه‌ی سه‌رمه‌ست تره، سه‌ربه‌ست تره
"انچنانرا انچنان تر می‌کند "
شاعیری ده‌روه‌ست به مه‌ی ده‌روه‌ست تره
چیمه‌نی شێلا به شایی کیژی کورد
وه‌ی دڵم له‌و چیمه‌نه پێ په‌ست تره
من بڕستم لێ بڕا یا کیژی شار
زۆر له کیژی ده‌شته‌کی به‌یده‌ست تره
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-20-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کوشتمی خه‌م و مه‌ینه‌ت
ساقیا! کوشتمی خه‌م و مه‌ینه‌ت
ده وه‌ره له‌و شه‌رابه مه‌ستم که
نامه‌وێ جام و ساغه‌ر و پیاڵه
به‌شی خۆم بۆ له لوێچی ده‌ستم که
.....
وه‌ره ئه‌ی نازه‌نین به‌خێرا خۆت
گێژ و وێژم بکه به باده و مه‌ی
با منی ڕه‌نجه‌ڕۆ له ژینمدا
هیچ نه‌بێ جارێکی بڵێم ئۆخه‌ی!
.....
حاسڵی تێگه‌یشتن و زانین
چ بوو بۆ من، جگه له کوێره‌وه‌ری ؟
سه‌رده‌مێکیش په‌نا ده‌به‌م بۆ مه‌ی
تا بزانم چلۆنه بێ خه‌به‌ری
.....
له‌و وڵاته که‌سێک له خه‌و ڕابێ
به‌شی چاره‌ڕه‌شی و خه‌م و شینه
تێگه‌یشتم عیلاجی ده‌ردی من
مه‌ستی و شێتی و نه‌زانینه
هیمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هیمن و.....
له نوسینی : سمایل عه‌زه‌می
پێشه‌کی
ئه‌گه‌ر هێمن ناسراوترین شاعری سه‌ده‌ی بیسته‌می کورده‌واری نه‌بێ، یه‌کێکه له بنکه‌کانی هه‌ره مه‌زنی ئه‌ده‌بی که زۆر کارتێکردنی بووه له سه‌ر به‌ره‌کانی دوای خۆی و خوێندنه‌وه‌ی هێمن به‌م کۆڕه کۆتایی پێنایێت. ئه‌کرێ ده‌قی هێمن له چه‌ن بواری جیاوازدا بخرێته به‌رباس و لێکدانه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه؛
یه‌که‌م؛ وه‌ک ئه‌دیب- شێعری هێمن پڕه له جوانناسی و جوانکاری هه‌م له ئارایه کلاسیکی یه‌کان که‌ڵکی گرتووه هه‌م له فۆرمه نوێ کان.
دووهه‌م؛وه‌ک رۆشنبیر- نووسراوه‌کانی هێمن هه‌ڵگری گه‌لێک دروشم و پلانی و ئامۆژگارییه، وه‌رگێڕانی له ئه‌ده‌بی بێگانه‌وه ته‌نیا بۆ وه‌رگێڕان نه‌بووه، به‌ڵکوو ئه‌وانه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه که له‌گه‌ڵ هه‌ست و بیروباوه‌ڕی رێککه‌وتوون. نووسینه‌وه وپیاچوونهوهی له ئه‌ده‌بی فۆلکلۆر و کولتووری کوردیشی له باری فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌ند وه‌رگرتووه و باوه‌ڕه‌کانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر عه‌شق و ئازادی و مرۆڤ دۆستی له‌و دهقگهلهدا زق کردۆته‌وه.کتێبی ((پاشه‌ڕۆک)) به‌ڕای من مانیفێستی هێمنه.
سێهه‌م؛ وه‌ک خه‌باتگێڕ- که ئه‌توانم بڵێم حه‌ماسه و وڵاتپارێزی هێمنیان کرده شاعر.
چواره‌م؛وه‌ک چالاکێکی بواری ئاشتی و ئارامی و ماڤ خوازی - بانگه‌وازی هێمن هه‌موو گه‌لان ئه‌گرێته‌وه و بۆ کوردیش به شێوه‌یه‌کی زۆر ئه‌مڕۆییانه له ئینسان به هه‌موو ماڤه رهواکانیهوه ئه‌دوێ...
له هه‌موویان گرینگتر و بهرچاوترو بگره وه‌رچه‌رخانێکی به‌نیازی زه‌مانه وژیرانه، نووسه‌رێکی مۆدێڕنی ئه‌مڕۆیی یه که به دانانی گۆڤاری به‌نرخی سروه* بنکه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی ناڕه‌سمی به‌ربڵاو له به‌شێکی هه‌ره‌گرینگی کورده‌واری سه‌رهه‌ڵئه‌دات که کارئه‌کاته سه‌ر ره‌وتی ئه‌ده‌بی به‌ره‌کانی دوای خۆی و ته‌شه‌نه ئه‌کاته ناوه‌ڕۆکی ئه‌ده‌بیاتی کورده‌واری به گشتی...
ره‌نگه له‌سه‌ر جوان ناسی له شێعری هێمن دا به‌سه‌دان لاپه‌ڕه نووسراون و به ده‌یان وتار بێژراون ،به‌ڵام به‌ڕای من زۆرن ئه‌وانه‌ی که هێشتا نه‌وتراون و وه‌به‌رباس نه‌خراون . یه‌ک له‌و باسه گرینگانه زمان شكێنی و داهێنان-به مانا شێعری و ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌که‌ی- ده‌رخستنی کارکردی فه‌رهه‌نگی ، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانییه‌کانی زمانه . که له شێعری هێمن دا به جوانی ره‌نگیانداوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها لایه‌نی زمانی هێمن له شێعری ئێواره‌ی پاییزدا به‌نیسبه‌ت به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و جیاوازییه‌کی به‌رچاویان هه‌یه. وشه له شێعری ئێواره‌ی پاییزی هێمن دا مانای جیاوازتره و به نسبه‌ت ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که ((ناڵه‌ی جودایی)) ئه‌نووسرێت ،کارکردی نائاسایی پێدراوه. هه‌ر بۆیه له نێو به‌رهه‌مه به‌نرخه‌کانی هێمن دا ، ئه‌و به‌رهه‌مه و له ناو ئه‌وانه‌یشدا ئێواره‌ی پاییز جیاوازه،ده‌رخستنی چه‌ن لایه‌نی جوانناسی و کارکردی ئه‌ده‌بی نوێی زمان، وه‌ک هونه‌ری مۆدێڕن له شێعری ئێواره‌ی پاییزپێخۆری سه‌ره‌کی ئه‌م نووسراوه‌یه.
هێمن، که‌شف و داهێنان
خۆرخه لوییس بۆرخس ئه‌ڵێ ( هه‌رکات لاپه‌ڕه‌یه‌کی سپی ئه‌بینم له به‌رانبه‌رم دا ، واهه‌ست ئه‌که‌م که ئه‌شێ له سه‌ره‌تاوه ئه‌ده‌بیات بۆ خۆم که‌شف بکه‌م)).1 ئه‌م وته له ناخیخۆی دا دوو دڵه‌ڕاوکه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بیات به‌تایبه‌ت شێعر، یه‌که‌م ؛ئه‌رکی نووسه‌ر که‌شف کردن و داهێنانه. دووه‌م؛به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی کاتێک ئه‌خوڵقێ که داهێنان ڕووده‌دا.شاعری وه‌کوو هێمن هه‌رگیز ئه‌ندامی بنکه‌یه‌کی تایبه‌تی ئه‌ده‌بی نه‌بووه و بۆی نه‌ڕه‌خساوه، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای نووسینه‌وه هه‌ستی کردووه که ئه‌شێ بابه‌تی جوانتر و جیاوازتر بنووسێ هه‌ر وه‌ک خۆی ئه‌ڵێ (شێعره‌کانم پوخته نه‌بوون.لاسایی شاعره کۆنه‌کانم کردبوو،هه‌موو جۆره شێعرێکم دانابوو...ده‌فته‌ره سوور له سه‌ر کڵی ته‌ندوور بوو به قه‌قنه‌س...راسته هه‌مووی مه‌وزوون بوون و قافیه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام لاسایی کردنه‌وه‌ی ته‌واو بوون و هه‌ستی شاعرانهی خۆمیان که‌م تێدا بوو...زۆر شێعری وام فڕێ داون.))2
دوای ئه‌و ئه‌زموونه ،هێمن ده‌س پێ ده‌کاته‌وه و ئه‌مجار به‌شێوه‌یه‌کی جیاوازتر ئه‌نووسێت هه‌رچه‌ن به‌ڕای هێندێک ؛هێشتا له ژێر کارتێکردنی ئه‌ده‌بی فارس و شاعرانی کورد وه‌کوو؛نالی نه‌هاتووه‌ته ده‌رێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێعره‌کانی وه‌زن و قافیه‌یان هه‌یه و له‌گه‌ڵ ده‌ستووری فارسی‌دا رێک ئه‌که‌ون و به شێوه‌ی غه‌زه‌ڵ و مه‌سنه‌وی و قه‌سیده و دووبه‌یتی نووسراون. به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی شێعری هێمن جیاوازییه‌کی به‌رچاوی هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی که له سه‌رده‌مێکی جیاوازدا ئه‌ژی و کۆمه‌ڵگا به هه‌موو لایه‌نه‌کانیه‌وه کار ئه‌که‌نه سه‌ر شاعر، هاوکات به‌کارهێنانی وه‌زنی په‌نجه‌یی- ئه‌و وه‌زنه‌ی که بناغه‌ی گۆرانی و به‌سته و لاوکی کوردییه و کۆڵه‌که‌یه‌کی هه‌ره گرینگی که‌شف و داهێنانه وبناغه‌ی گۆڕانه له شێعری گۆران دا- ده‌ستی هێمن بۆ داهێنان ئاوه‌ڵاتر ئه‌کات.هێمن گۆران به پێشڕه ، نوێکار ،جوانپهرهست و رۆشنبیر ده‌زانێ ،هه‌موو سفه‌تێکی جوان ئه‌خاته پاڵ گۆران؛ خۆش خه‌یاڵی و ناسک بینی ، شاره‌زایی و هه‌ستی پاک ، شێعری پڕسۆز و ...ئه‌گه‌ر ئه‌م فاکته‌رانه له ده‌زگایه‌کی مه‌عریفی و پێناسه‌ی شێعری دابنێین سه‌رنجمان بۆ لای هه‌ندێک بنکه و مه‌کته‌بی ئه‌ده‌بی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی جیهان راده‌کێشێ و بۆمان ده‌رئه‌که‌وێ که هێمن شاعرێکی سه‌رده‌میانه بووه وپێشوازی له داهێنان و که‌شفی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری کردوه، هه‌ر بۆیه وه‌زن و قافیه و ئارایه کلاسیکییه‌کان له شێعری هێمندا بناغه نین به‌ڵکوو په‌راوێزێکی ئێجگار جوانن، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می خۆی بووه و بۆ هێمن که‌شفه و بۆ شێعره‌کانی داهێنانه.
هه‌ر له سه‌رده‌می هێمندا، زۆر که‌س به‌تایبه‌ت فۆرمالیسته‌کان و له ناو ئه‌وانیش دا زیاتر فۆرماڵیسته رووسییه‌کان، بۆ جیاکردنه‌وه‌ی زمانی شێعر له کارکرده‌کانی دیکه‌ی زمان وه‌ک؛ کارکردی زانستیانه و به‌کارهێنای رۆژانه ،... ئاماژه‌یان به چه‌ن خاڵی تایبه‌ت ئه‌کرد وه‌کوو؛ ئه‌دیبانه نووسین ، سڕینه‌وه‌ی باری ئاسایی وشه و داڕشته و ...هه‌رچه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یش کۆک بوون که ئاڵ و گۆڕ له‌شێوه‌ی روانین به‌و پێوه‌ره باوه‌ڕپێکراو و عاده‌ت کردووانه بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئاڵ و گۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی کارێکی دژوار و بێ ئه‌نجامه. بۆیه هاتنه سه‌ر ئه‌و رایه که؛((هونه‌ر به‌شێک له بینای کۆمه‌ڵایه‌تی پێک دێنێت و پێوه‌ندییه‌کی دیالێکتیکی له گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا ساز ده‌کات وئاڵ و گۆڕی هاوئاهه‌نگی به‌سه‌ردادێ، به‌ڵام کارکرده جوانناسییه خۆکرده‌کانی ده‌پارێزێ و سووره له سه‌ر ئێوه‌ت کردنیان.))3
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی کاری ئه‌ده‌بی ئه‌وه‌یه که به که‌ڵک وه‌رگرتن له جوان ناسی و به‌کارهێنانی سه‌ناعه‌ته ئه‌ده‌بییه‌کان و گۆڕانی هێما و وێناکان ،شته‌کان به جۆرێک بخاته به‌رچاو که خوێنه‌ر وا هه‌ست بکات بۆ یه‌که‌م جاره رووبه‌ڕوویان ئه‌بیته‌وه. ئه‌مه هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانێت خوێنه‌ر له بازنه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بی دا بهێڵێته‌وه و سرنجی بۆ لای ناوه‌ڕۆک رابکێشێ.هێمن هه‌ستی به‌وه کردوه و سه‌ناعه‌ت و جوانکاری هونه‌ری جوانناسی خۆی ئه‌وێ . ده‌زانێ ئارایه ئه‌ده‌بییه‌کان بۆ سه‌رده‌مێک شیاون و سه‌رده‌می نوێ هونه‌ری جوانناسی نوێ ی ده‌وێ، به‌شێک له خۆشه‌ویستی گۆرانیش له لای هێمن ئه‌وه بووه، هه‌روا که به‌شێک له خۆشویستنی هێمن له لای ئێمه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گۆڕانه که له شێعری ئه‌ودا به‌دی ئه‌که‌ین..گۆڕان و داهێنان له شێعری هێمندا زۆرتر له سه‌ر ساختی زمان و ناوه‌ڕۆک و مامڵه له‌گه‌ڵ وشه‌دا رووده‌دا.ئه‌و وشه له شێوه‌ی ئاسایی وکارکردی هه‌میشه‌یی خۆی ئه‌ترازێنێ و ئه‌رک و قورسایی نوێ ی ئه‌خاته‌سه‌ر.به‌تایبه‌ت له شێعری ئێواره‌ی پاییزدا کارکردی وشه به‌نیسبه‌ت شێعری سه‌رده‌می هێمن وه هه‌روه‌ها به نیسبه‌ت شێعره‌کانی پێشتری خۆی جیاوازه.
دوور قاقایه‌کم گوێ لێ بوو ده‌تگوت گولله‌م پێوه ئه‌نێ
چۆن به ئێواره‌ی پاووزیش ئی وا هه‌یه پێبکه‌نێ!؟
پێموایه شاعرێکی فارس وتوویه؛((له نێو شته ئاسایی یه‌کان، یه‌کێکیان زۆر ئاسایی تر خۆی ئه‌نوێنێ ، ورده ورده له باری ئاسایی ده‌رئه‌چێ، ئه‌وکات زقتر و نامۆتر دێته به‌رچاو . بۆیه ئه‌توانین بڵێین له نێو شته نامۆکان میراتێک له ئاسایی بوون ،بوونی هه‌یه...ئه‌مه له جه‌غزێکدا له ئاسایی بوون خۆی ئه‌پارێزێت.))خۆپاراستن له ئاسایی بوونه‌وه بۆ هونه‌ر و به‌تایبه‌ت شێعر خۆپاراستنه له له‌بیرچوونه‌وه.هێمن له‌م مه‌سه‌له ئاگاداره، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که ناتوانێ به‌وشێوه‌یه درێژه به نووسین بدات که پێشتر له تاریک و روون‌دا نووسیویه، ساڵانی ته‌نیایی و دووری و ئاواره‌ییش کارئه‌که‌نه سهرناوشیاری شاعرتاوهکوو شێعرێک بخوڵقێت که هه‌م له باری ره‌واڵه‌ت((فۆرم))ه‌وه جیاوازبێت، هه‌م هه‌ڵگری دونیایه‌کی تاڕاده‌یه‌ک جیاوازبێت، دونیای مرۆڤی کورد وه‌ک تاکێک له کۆمه‌ڵگا،تاکی کورد به هه‌موو ئاوات و دڵه‌ڕاوکێ و خه‌م و تهنیاییهکانیهوه. هه‌روه‌ها ئیماژ((تابلۆنهخشاندن))و ئیجاز((کورت نووسین- brevity)) به‌شێوه‌یه‌کی نوێ له شێعره‌که‌یدا ره‌نگ بداته‌وه.ئه‌و تابلۆیانه‌ی که له شێعری ئێواره‌ی پاییزدا ئهنهخشرێن زه‌ینی((subjective))ترن، له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌رکامه‌یان مانای سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه.
له ئاسۆیه‌کی دووره‌ده‌ست ئاوا بوو زه‌رده پاییزی
ده‌تگوت بووکێکی بێ نازه په‌رده جێ دێڵێ به زی‌زی
په‌ڵه هه‌ورێکی چڵکنه گرتی سووچێکی ئاسمان
گه‌ڵای زه‌ردی دارێک وه‌ری زریان بردی به‌ره‌و نه‌مان
یه‌کێکی تر له خاڵه به‌رچاوه‌کانی ئێواره‌ی پاییز ئه‌وه‌یه که بۆچوون و رای جیاواز هه‌ڵئه‌گرێ و له لای خوێنه‌ر به پێی شوێن و باری ده‌روونی و بیری جیاوازه‌وه لێکدانه‌وه‌ی جیاجیای ده‌بێت.
ئارام ئارام به لۆژه لۆژ ئه‌وا به‌ره و ماڵ بوومه‌وه
نه که‌س له پێشمدا ده‌ڕوا نه که‌س دیاره به دوومه‌وه
شێکلۆفسکی ئه‌ڵێ ( جیا له‌وه‌ی که زمانی شێعر له ئاستی خۆیدا نوێ و تازه‌یه و نه‌بینراو و نادیار و که‌شف نه‌کراوی وشه ده‌رده‌خا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌قێکی نوێ و نائاسایی به‌رهه‌م ئه‌هێنێت)).((شێعر دوو دژ له خۆ ده‌گرێ؛ شێعر به وشه بیرده‌کاته‌وه ، به‌ڵام ناپاکیشی له‌گه‌ڵ ده‌کات، شێعر پشت به وشه ئه‌به‌ستێ به‌ڵام ئاره‌زوو ده‌کا تێیپه‌ڕێنێ، شێعر ناپاکی له‌گه‌ڵ ((زمان)) و ((ئاگایی دژ))ی ناو زمان ده‌کات. زمان مامڵه له‌گه‌ڵ شتی ئاماد(ئاسایی) و ده‌سته‌مۆدا ده‌کا، مامڵه له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی هه‌موان کۆکن له‌سه‌ر ره‌وایی گه‌یاندن تێیدا، له کاتێکدا شێعر مامڵه له‌گه‌ڵ زماندا ده‌کات. زمان به‌ره‌و رابردوو ده‌ڕوات، شێعر به‌ره‌و ئاینده. زمان له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه گفت وگۆ ده‌کا که له‌گه‌ڵ سه‌مت و مه‌رجه‌عی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌گونجێت، که‌چی شێعر ئه‌و سه‌مته کۆمه‌ڵایه‌تییانه تێک ده‌دات.) کاری هونه‌ر و به‌تایبه‌ت شێعر، شکاندن و به‌زاندنی داهێنه‌رانه‌ی شته ئاسایی کانه به‌و مه‌رجه‌ی که بتوانێت هه‌ستێکی تازه وپڕ هیوای مناڵانه له ئێمه‌دا زیندوو بکاته‌وه و بیخاته سه‌ر ده‌سکه‌وته هه‌میشه‌یی و جێکه‌وتووه‌کان. ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێچه‌وانه‌ی زانست ، به‌ره‌و ئه‌و ئاسته ناچن که ساختێکی مونه‌زه‌م و مه‌فهوومی باوه‌ڕپێکراو به دونیا ببه‌خشن، به‌ڵکوو ئه‌یانه‌وێ به شکاندن و به‌زاندن و ده‌سخستنه ناو وشه و ساختی زمان ، ده‌لاقه‌یه‌ک بکه‌نه‌وه تا ئێمه به چاوێک جوانتر و تازه‌تر و نامۆتر ژیان و مرۆف هه‌ست پێبکه‌ینه‌وه.
1-این هنر شعر-لاپه‌ڕه‌ی132- تاریک و روون،له‌کوێوه بۆ کوێ-لاپه‌ڕه‌ی 15 3- درامدی بر فورمالیسم-لاپه‌ڕه‌ی425- بیری ڕه‌خنه‌یی هاوچه‌رخ- نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د.لاپه‌ڕه‌ی225*ئه‌و ره‌وته تا چه‌ن ساڵی پێش له‌و گۆڤاره درێژه‌ی هه‌بو
*ئه‌م وتاره بۆ ((کۆڕی رێزگرتن له ماموستاهێمن له شاری مه‌هاباد))ئاماده‌کرابوو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
"هێمنی موکریانی" ،ئەستێرەیەکی گەشی ناو ئاسمانی تۆرە و ئەدەبی کورد
محەممەد ئەمینی شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە "هێمن" ساڵی 1300ی هەتاوی، 1921ی زایینی لە گوندی "لاچین" ی نزیک سابڵاخ لەدایک بوو.
هێمن ،پاش سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی و ساڵی 1983 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی "سەلاحەدینی ئەییوبی" لە شاری ورمێ دانا.
ئەو ناوەندە له بەهاری 1985ەوە گۆڤارێکی وەرزانەی چاندی لە چاپ دابە ناوی" سروە" کە "هێمن" تاسەردەمی کۆچی دوایی بۆ خۆ بەرپرسی بوو .
هێمن ،بەرلە ئینقلاب و ساڵی 1357ی هەتاوی هاریکاریی ڕۆژنامەی "کوردستان"ی چاپی تارانی دەکرد.
لەگرینگترین بەرهەمەکانی مامۆستا "هێمن "دەکرێ ئیشارەت بدەینە :
- تاریک و ڕوون - شیعر 1974
- پاشەرۆک - شیعر‌و پەخشان
- ناڵه‌ی جودایی – شیعر -1979
- توحفەی موزەفەرییە ، کۆکردنه‌وه و په‌راوێز بۆ نووسین
- چەپکێ گوڵ و چەپکێ نەرگیز
- هەواری خاڵی
بابەتێکی نەمر مامۆستا "هێمن"مان لە گۆڤاری سروە هەڵبژاردووە کە بۆچوونی ئەومان لەسەر چەند بۆنەیەکی ئێرانی بۆ ڕوون دەکاتەوە.
بێگومان هه‌مووان ئاگادارن که یەکێک لە کۆنترین جەژنەکانی سەرپاک ئێرانییەکان،جەژنی دێرینی نەورۆزە. مامۆستا هێمن، سەبارەت بەم جەژنە کۆنە دەڵێ: من پێم وایە ئەم ڕۆژە پیرۆزە و ئەم جێژنە گەورەی زۆربەی گەلانی ڕۆژهەڵات، پێوەندیی بە ئابوورییەوە هەیە . جا ئیجازە بدەن بە کورتی لەو بارەوە بدوێم.
بابە با نەخوێندەواریش بم، خۆ ئەوەندەم لە خوێندەواران بیستووە کە ئەو گەلانەی بە زمانەکانی ئێرانی دەدوێن لە ڕۆژگارێکدا کە نە من دەزانم کەنگێیە و نە ئەو کەسانەی خۆیان بەمێژووزان و مێژووناس دەژمێرن ؛ بۆیان ساغ بوەتەوە چەند هەزار ساڵ دەبێ لە قەفقازەوە سەرەوژێر بوونەوە و هەریەکە بۆ لایەک ڕۆیشتن. ئەم گەلانە هەموویان شوانەوێڵە و مەڕدار بوون و ژیانیان بە پشت و گوانی ئەم گیانلەبەرە خوێن شیرین و بەستەزمانە کەزۆرزوو دەستەمۆ بووە، دابین کردووە.
ڕوونتر بڵێم خۆراکیان لە شیر‌و پۆشاکیان لە خوری ئەو حەیوانە بووە. جا بۆیە خۆشیان ویستووە و گەرمێن و و کوێستانیان دەگەڵ کردووە و بە دوای هەوار و لەوەڕگەدا وێڵبوون و گەڕاون .
دەزانم کوردیش ، یەکێک لە و گەلانەیە لە پێشدا شوانەوێڵە بووە ؛ئێستاش ئەگەر کارەساتی ڕۆژگار لێ گەڕێ، کەیفی لە شوانەتییە و وڵاتەکەشی بۆ ئاژەڵداری یا بە زمانی ئیمرۆ "دامداری" و "دامپەروەری" دەناڵێ.
ئێستاش هەرچەند مەڕداری لە کوردستاندا بەداخەوە زۆر کەم بووە و دامپەروەرەکان کاتی بەران تێ بەردانیان گۆڕیوە بەڵام ئەو دابە هەر نەگۆڕاوە و هەرکەس کرتکە مەڕێکی بێ ،ئەو ڕۆژە بەران دەمەڕی دەکا. میوانداری لە جیرانان دەکا ،مێوژ و خورما و شیرینی دەدا بە منداڵان و ئەگەر خەڵاتێکی زۆرباش بۆ شوان لە ئەستۆی بەران نەکا ،کاکی شوان نایەڵێ بەرانی ڕەنگاو بچێتە نێو مێگەل.
بەڵام زۆر دوور نییە هەر بە بیری من مەڕدار لە ئاخر و ئۆخری مانگی "مێهر " بەرانیان دەمەڕ کردووە و جێژنی مێهرەگانیان بۆ کردووە. دیارە ئەو جێژنە ئەوەندە گەورە بووە کە عەرەب وەریانگرتووە و کردوویانە بە "میهرەجان" و بە هەموو ڕۆژی خۆش دەڵێن "میهرەجان".
مەڕ بە پێنج مانگ دەزێ .پێشینیان دەڵێن بەرخ، پاش سەد ڕۆژ ڕووحی وەبەردێ و مەترسی بەرئاویشتن کەم دەبێتەوە. جێژنی "سەدە" کە ئێستاش لە زۆر شوێنی کوردستان دەیکە ن وپێی دەڵێن "بێڵندانە " پێوەندیی دەگەڵ ئەم باسە هەیە .
دوو مانگ پایز و سێ مانگ زستان ، دەکاتە پێنج مانگ و لەشەوی ئەوەڵی بەهاردا زەوی مەڕدێ و جێژنی هەرەگەورەی مەڕدارە.
پێم وانییە پێویستیی بەڕوون کردنەوە بێ، بەرخی مەستەشیر پاشی سێزدە ڕۆژ دەبێ لە کۆز دەرکرێ و بە زاوەماک بیبەیە لەوەڕ ئەوەش سێزدە بەدەرەکە مان.
ئه‌و بابه‌ته‌ی خرایه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی هێژا،کورتکراوه‌ی بابه‌ته‌که‌ی مامۆستا "هێمن" بوو سه‌باره‌ت به نه‌ورۆز.
له‌بیر نه‌که‌ین "هێمن" ،یه‌کێکه له شاعیره هه‌ست ناسک و پاراوه‌کانی کورد و له سه‌رانسه‌ریی هه‌ڵبه‌ستی دا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ت به‌رچاو ده‌که‌وێ.
ئه‌مه‌ش هۆنراوه‌یه‌کی ههرهناسکی" هێمن" به ناوونیشانی "گریانی نیوه‌ی شه‌و":
گریانی نیوه شه‌و
شه‌وانه ئه‌و ده‌مانه‌ی شه‌و ده‌گاته کاتی نیوه‌ی شه‌و
خه‌ڵک نووست و له چاوی من که‌سه‌ر دیسان ڕه‌واندی خه‌و
سکووتێکی به‌سام سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دێیه داده‌گرێ
ده‌ڵێی هه‌ر زینده‌وارێکی هه‌یه له‌و دێیه‌دا ده‌مرێ
له هیچ لایه‌ک خشپه‌یه‌ک نایه،چرای ماڵێکی ناییسێ
به ئه‌سپایی له ماڵ دێمه ده‌رێ،ده‌خوشم وه‌کوو نیسێ
ته‌ک و ته‌نیا به‌ئارامی ده‌چم بۆ گرده‌که‌ی به‌ردێ
به‌دڵته‌نگی و کز و خه‌مناکیی ڕاده‌کشێم له‌سه‌ر به‌ردێ
ده‌که‌م جا سه‌یری ئه‌ستێران و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی شه‌وبا
شه‌و و بێده‌نگیی چه‌ند خۆشه،هه‌میشه خۆزگه هه‌ر شه‌و با
وه‌کوو ئاواڵی چاک ،ئه‌ستێره‌کان گوێ ڕاده‌دێرن بۆم
هه‌تا بۆیان به‌یان که‌م، موو به‌موو ڕازی ده‌روونی خۆم
کوڵم هه‌ڵده‌ستێ ئه‌و جاره و له‌به‌ر ده‌ردم ده‌ناڵێنم
هه‌تا ئاوری دڵم ده‌کوژێته‌وه، ئه‌سرین ده‌بارێنم
شه‌وانه گه‌ر نه‌که‌م ئه‌و شیوه‌ن و ناڵین و گریانه
ده‌سووتێنێ وجوودم ،ئاگری ئه‌م جه‌رگه بریانه
به‌ڵی گریانی نیوه‌ی شه‌و ده‌کا ناسۆری دڵ، مه‌رهه‌م
کوڵ و کۆم داده‌مرکێنێ و به‌جێ دێڵێ دڵی من خه‌م
رادیو فرهنگ برون مرزی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێعری هێمن لە روانگەی رەوانناسی پێوەندییەکانەوە
پێشەکی:
ئەو نووسراوەیە لە سەرەتا ئاوڕێکی تێئوریکی داوەتەوە سەر ڕەوانناسی کۆمەپایەتی (روان‌شناسی اجتماعی) بە گشتی و چەمکی پێوەندییەکان بە تایبەتی. هەموو لق وپۆپەکانی ئەو چەمکە لە چوارچێوەی مێتۆدە زانستی و هاوچەرخەکانی کە ئێستا لە رەوانناسی دا باوە لێکدراونەتەوە و پاشان بە پشت بەستن بەو مێتۆد و شێوازە زانستیانە جێگە و پێگەی شێعری هێمن دیاری کراوە. ئەو نووسراوەیە هەوپ دانێکە بەرەو زانستی کردن و تێئوریزە کردنی شێعری کوردی بە گشتی و شێعری هێمن بە تایبەتی. ئەو بابەتە تەنانە ت دە توانێ سەرەتای نووسینی کتێبێک بێ، چوونکە ئاوردانەوەیەکە تازەیە لەو بوارە دا و پێویستە کاری لە سەر بکرێ .
وشە بنەرەتیەکان:
رەوانناسی کۆمەلایەتی، رەوانناسی پێوەندیەکان، پێوەندی، سەرچاوەی پەیام، رەسانە.
ـ چە مکی پێوەندی و تایبەتمەندییەکانی لە روانگەی رەوانناسی کۆمەپایەتی
سەرەتا پێویستە پێناسەیەکمان لە دوو چە¬مکی گرینگ هەبێ بۆ ئەوەی کە لە درێژەی وتارەکەدا بە تێڕوانینێکی باشتر سرنج بدەینە بابەتەکانی باس کراو.
یەکەم، مەفهوومی رەوانناسی کۆمەلایەتییە.ئێرۆنسۆن یەکێک لە رەوانناسە کۆمەلایەتییەکان دەلێ: ڕەوانناسی کۆمەلایەتی یانی کارتێکەری لە سەر باوەر و کردەوەکانی کەسانێکی تر بە شێوازگەلی جۆراوجۆر.(1)
دووهەم، مەفهوومی پێوەندییە. ئەو مەفهوومە لە ڕەوانناسی کۆمەپایەتی دا بەشێکی زۆر گرینگی وە خۆ گرتووە و لە ناو وتارە کەشدا بە وردی شی دەکرێتەوه. بەپام دەتوانین لە یەک ڕستە دا بپێین: پێوەندی یانی راگوێزتنی ئیتلاعات لە تاک یا گرووپێک بۆ تاک یا گرووپێکی تر.
ئێدوێن ئێمێری لە بابەت چەمکی پێوەندی دا دەلێ: "پێوەندی، تکنیکی راگوێزتنی ئیتلاعات،ئەندێشە و کردەوەکان لە تاکێک بو تاکێکی ترە و بۆ ئەو مەبەستەش لە کەرە سەی جۆراوجۆر کەلک وەردەگیرێ.
"لاندبێرگ"،"شراگ"و"لارسێن" پێوەندی ئاوا پێناسە دەکەن: "پێوەندی یانی راگوێزتنی مانا و پەیام لە رێگای نمادەکان".لە ڕوانگەی ئەو سێ زانایە کاتێک مرۆڤەکان لە رێگای نمادەکان شوێن لە یەکتر وەردەگرن ئەوا دەتوانین بپێین لە پێوەندی دان.
لە لایەکی دیکەوە "چارلز کوولی" یەکێک لە بەناوبانگترین لێکوپەرانی ئەم بوارە دەپێ: "پێوەندی مێکانیزمی بەرقەرار کردنی پێوەندی نێوان مروڤەکانەوتەواوی هێماکان هاوڕێ لە گەپ کەرەسەی راگوێزتنیان لە چوارچێوەی پێوەندی دا دەگونجێن".
بەو پێیە پێوەندی ڕاگوێزتنی پەیامە بۆ خەپکانی تر لە ڕێگای نمادەکان و بنەمای دامەزراندنی کۆمەپگایە.
ئەو وتەی دێکارت:"من بیر دەکەمەوە کەوایە هەم"، لە چوارچێوەی پێوەندی دا مانا دەدا.(2)
"ئێلیوت ئێرۆنسۆن" لە کتێبەکەی خۆی دا بە نێوی "ڕەوانناسی کۆمەپایەتی" بۆ پەرە پێدانی چەمکی پێوەندی سٌێ شت بە گرینگ دەزانێ. یەکەم: سەرچاوەی پێوەندی (کێ پەیامەکە دەنێرێ)، دووهەم: چییەتی پێوەندی (ماهییەتی پێوەندی) (پەیام چۆن دەنێردرێ)، سێهەم: تایبەتمەندیەکانی بەردەنگ (پەیام بۆ کێ دەنێردرێ).
یەکەم:
سەرچاوەی پێوەندی
لە بابەت سەرچاوەی پەیام یا ئەوکە سەی پەیام دەنێرێ سێ مەسئەلەی زۆر گرینگ پێویستە باس بکرێ.
یە کەم ئەوەی کە سەرچاوە تا چ ڕادەیەک لە لایان بەردەنگەوە گرینگی پێ بدرێ.ئەگەر سەرچاوە بپیمەت یا کەسێکی باش بێ، لە لایان کۆمەپگاوە پەیامەکە چاکتر وەردەگیرێ تا ئەوەی کە مرۆڤێک یا تاکێکی خراپ و بێ جێگە و پێگە لە قەپەم بدرێ.
"ئەرەستوو" وەک هەوەپین رەوانناسی کۆمەپایەتی دەپێ :"ئێمە وتەی گەورە پیاوان چاکتر قەبوول دەکەین تەنانەت بێ وەیکە بیریشی لێ بکەینەوە". کە وایە سەرچاوەی پسپۆر و شارەزا بۆ قەبووپ کردنی پەیام لە لایان وەرگرەکانی گرینگییەکی تایبەتی هە یە. پێویستە ئەوەش بکوترێ کە نزیکەی 2300 ساپی خایاند تا ئەو وتەی ئەرەستوو بە شێوەی زانستی و تەجروبی لە لایان کە سانێکی وەکوو "کاڕل هاوپەند" و "واپتێر وایس" لە سالی 1951ی زایینی دا تاقی کرایەوە و راستییەکەشی سەلمێندرا.
دووهەم :
مەسئەلە لەم بابەتە دا زێدەبوونی متمانە بە سەرچاویە. هەرچی سەرچاوە لە لایان کۆمەپانی خەپک جێگای متمانەی زیاتر بێ پەیامەکەی ئاسانتر وەردەگیرێ. ئەو مەسئەلەیەش لە لایەن "ئێرۆنسۆن"،"والیستێر" و"فیستینجێر"، بە شێوەی پۆزیتیویستی تاقی کراوەتەوە و بۆتە بنەمایەکی زانستی لەو مەسئەلەپەی پێوەندی دا.
مەسئەلەی سێهەم:
رادەی سرنج¬راکێشی سەرچاوەیە. مەبەست ئەوەیە سەرچاوە تا چ ڕادەیەک سرنج¬راکێش و خۆشەویستە. چەند سال لەوە پێش"جادسێن میلز"و "ئێرۆنسۆن" و هەروەها "ئالیس ئیگلی"و"شێلی چێیکێن" چەند ڕەوانناسی گەورە لە لێکۆپینەوەیەکی بەربپاو و تازەدا بەو ئاکامە گەیشتن کە کەسانی سرنج¬راکێش و خۆشەویست پەیامەکانیان هەم زووتر قەبووپ دەکرێ و هەم چڕ‌و پڕتر و پڕناوەرۆکتر لە ئەژمار دێ. ئەو کەسانەی قەرارە پەیامەکە وەرگرن لە حاپەتێک دا کە سەرچاوە لە لایان سرنج¬راکێش و خۆشەویست بێ، لە باری رە وانی فەزایەکی زیاتر ئامادە دە¬کەن بۆ وەرگرتنی و هەر وەها جێگرکردنی پەیام لە هزریان دا.
ئەو فەزایەی کە رەوانناسی گەورە "کورت لووین" پێی دەلێ: "گوڕەپانی ڕەوانی".
دووهەم: چییەتی پێوەندی
شێوەی بەیانی پەیام ڕۆپێکی گرینگی لە شوێن دانانەکەی دا هەیە. پەیامەکان لە چەند لایەنەوە جیاوازیان هەیە. ئێرۆنسۆن پێنج لایەنی گرینگ باس دەکا بەم چەشنە: 1- ئایا پەیامێک مەنتیقی لە پشت بێ چاکتر قەبووپ دەکرێ یا ئەوەی کە بیهەوێ هەست و هەیەجانی خەپک ببزوێنێ؟ 2- ئایا پەیامێک بە نیشاندانی نموونەیەکی زیندوو چاکتر وەردەگیرێ یا ئەوەی کە بەپگەی ئاماری قەوی لە پشت بێ؟ 3- ئایا پەیامێک دەبێ یەک لایەنە بێ (فەقەت لایەنە پۆزیتیڤەکان یا فەقەت لایەنە نێگەتیڤەکان) چاکتر وەردەگیرێ یا دوو لایەنە بێ (هەم لایەنە پۆزیتیڤەکان و هەم لایەنە نێگەتیڤەکان)؟ 4- ئەگەر بڕیار بێ دوو لایەنە بێ تەرتیبی ناردنی پەیامەکە چۆن بێ بە واتایەکی تر، سەرەتا لایەنە پۆزیتیڤەکان بکوترێ یا لایەنە نێگەتیڤەکان؟ 5- چ پێوەندیەک هەیە لە نێوان ناوەرۆکی پەیام و بیر و ڕا و باوەرەکانی بەردەنگ؟
سێهەم: تایبەتمەندییەکانی بەردەنگ
بە سرنج دان بەوەی کە مرۆڤەکان لە باری کەسایەتییەوە جیاوازیان هەیە، هەر تاکێک بە پێی ئەندیشە و تەفسیری خۆی لە گەپ پەیامی دەق یا هەر شتێک کە دەیبیسێ هەپسووکەوت دەکا. دەبێ بپێین مەسئەلەی زۆر گرینگ و پێوەندی دار بە بەردەنگی پەیام مەسئەلەی تەجروبە زێهنییەکانی پێشووی بەردەنگ یا بە واتایەکی تر چوارچێوەی فکری بەردەنگ پێش بیستنی پەیامەکەیە.
ئەگەر ئەزموون، تەجروبە و پێشینە زێهنی و ڕەوانی و کۆمەپایەتەکانی بەردەنگ لە گەپ سەرچاوەی پەیام لە یەک نزیک بێ، ئەوکات بەردەنگ بە شێوەیەکی ئەکتیوتر دەتوانێ لە گەپ پەیام و ناوەڕۆکی پەیام هەپس و کەوت بکا.(3)
مۆدێلی رۆناپد ریجۆ
مودێلێکی دیکە سەبارەت بە چەمکی پێوەندی مۆدێلی ڕۆناپد ریجۆیە. با بە وردی چاوێک بە سەر ئەو مۆدێلە دا بخشێنین.
ریجۆ پێوەندی ئاوا پێناسە دەکا و دەپێ: پێوەندی یانی راگوێزتنی زانیارییەکان(information)لە تاک یا گرووپێک بۆ تاک یا گرووپێکی تر. بەرقەرارکردنی پێوەندی پێویستی بە پڕۆسەی ئاپ و گۆری زانیارییەکان لە نێوان دوو یا چەند کەسە. ئەو کەسەی پەیام دەنێرێ پێی دەپێن "ڕەمز دانەر" و ئەو کەسەی پەیام وەردەگرێ پێی دەپێن "ڕەمزگوشا" ئەوەش بەو مانایەیە کە ئەو کەسەی پەیام دەنێرێ جۆرێک ڕەمز بە کار دەبا و کۆدی بۆ پەیامەکەی دادەنێ و ئەو کەسەی کە قەرارە پەیامەکە وەربگرێ، هەوپ دەدا کۆدەکە بکاتەوە و ڕەمز گوشایی بکا. هەپبەت دەبێ بپێین زەمانێک ئەو کۆدە لە لای وەرگری پەیامەکە دەکرێتەوە کە هاوبەشیییەکی زۆرلە نێوان سەرچاوە و وەرگری پەیام لە باری هەل ومەرجی کۆمەپایەتی، زێهنی و ڕەوانییەوە هەبێ. پاشان نۆرە دەگاتە هەپبژاردنی رەسانە؛ یانی کەرەسەی ڕاگوێزتنی پەیام لە سەرچاوەوە بۆ بیسەری پەیام. رەسانە دەتوانێ زۆر شت بێ، بۆ وێنە تەلەیفوون، گوفتار، نووسراوە و هتد.
ڕەسانە دوو تایبەتمەندی هەیە. یەکەم ئەوەیە: هەپبژاردنی ڕەسانەیەکی باش بە پێی بار و دۆخی گونجاو کە دەتوانێ شوێنێکی باش و کارامەی هەبێ لە بەرقەرار کردنی پێوەندی دا.
دووهەم گرفتی ماناییە. ئەویش ئەو کاتەیە خەپک مانای وشەکان بە جورێکی جیاواز لە یەکتر تەفسیر دەکەنەوە کە دەبێتە هۆی جیاوازی مەفهوومی پەیامەکان لە لای بیسەران.(4)
جۆرەکانی پێوەندی:
ڕەوانناسی کۆمەپایەتی و هەروەها کۆمەپناسانیش لەسەر هەبوونی 8 جۆرە پێوەندی کۆکن کە بریتین لە:
1- پێوەندی ڕاستەوخۆ: پێوەندی نێوان مرۆڤەکانە بێ هیچ لەمپەرێک.
2- پێوەندی جیهانی: پێوەندی لە گەپ کەسانێک یا وپاتانێک لە دەرەوەی سنوورەکان بەکەلک وەرگرتن لە تێکنۆلۆژی مۆدێٍڕن وەکوو تەلەیفوون، ئینتێرنێت و هتد.
3- پێوەندی هەست بزوێنەر: پڕۆسەی پێوەندی لە ڕێگای هێماکان ئەنجام دەدرێ. لەم شێوە پێوەندییە دا ناوەڕۆکی پەیام ناگاتە بەردەنگ، بەپکە تەنیا حاپەتەکانی ئێحساسی و هەیەجانی سەرچاوەی پەیام دەگاتە بیسەر. ئەو حاپەتانەش دەبنە هۆی درووست بوونی فەزایە کی ئێحساسی، هەیەجانی و ڕەوانی هاوبەش لە نێوان سەرچاوە و بیسەر. مالینۆڤسکی لەو پێوەندییە دا دەپێ: "لە کۆمەپگا سەرەتاییەکان زمان وەکوو کەرەسەیەکی مرۆڤ بۆ پێوەندی و هەر وەها بەشێک لە کردەوەکانی لە ئەژمار دێ. زمان لە وەها کۆمەپگایەک دا زیاتر شێوە عەمەل کردنە، نەک کەرەسەی بیر کردنەوە. مالینۆڤسکی ئەو زمانە تایبەتە بە نێوی " پێوەندی هەست بزوێنەر " ناو دەبا".
لە ڕوانگەی هاکێت بەشی هەرە زۆری پێوەندییەکان لە ڕێگای هونەر، ئەدەبیات و مووسیقی بەرقەرار دەبێ.
4- پێوەندی ئامانجدار یا بەرنامەیی:لەو جۆرە پێوەندییە دا دامەزرێنەری پێوەندی ئامانجێکی تایبەتی هەیە و بەرنامە و گەپاپەی لە پێش دارێژراو ئامادە دەکا.
5- پێوەندی رێفلێکسی: بە پێچەوانەی پێوەندی ئامانجدار، ئەو جۆرە پێوەندییە بێ هیچ جۆرە بەرنامە و گەپاپەیەکی لە پێش دارێژراو ئەنجام دەدرێ.
6- پێوەندی کۆمەپایەتی: بە جۆرێک لە پێوەندی دەکوترێ کە لەودا مانا یا پەیام لە کۆمەپێک خەپک بۆ کۆمەپێکی تر دەگواسترێتەوە.
7-مێتا پێوەندی (فراارتباگ): ئەو جۆرە پێوەندییە بۆ پێوەندییەکانی داهاتوو یاسا دادەڕێژێ.
8- پێوەندی حەڕەکەیی: لە ڕێگای حەڕەکەی لەش ئەنجام دەدرێ، وەکوو گریان، هات و هاوار و پێکەنین.(5)
لێکدانەوە:
ئەگەر بگەڕێینەوە سەر تێئۆرییەکەی ئێرۆنسۆن لە مەڕ سێ مەسئەلە گرینگەکەی پێوەندی دار بە چەمکی پێوەندی یانی سەرچاوەی پێوندی، چییەتی پێوەندی و تایبەتمەندییەکانی بەردەنگ، دەبێ بپٌێین ئەگەر مامۆستا هێمن وەکوو سەرچاوە لە قەپەم بدەین، کە لە رێگای نووسین بە گشتی و شێعر بە تایبەتی دەیهەوێ پەیام گەلێک بگەیەنێتە بەردەنگەکەی. دەتوانین بپٌێین بەرێزیان خاوەنی هەر سێ تایبەتمەندییەکانی سەرچاوەیە کە ئێرۆنسۆن باسی دەکا.
یەکەمیان کوتمان گرینگی ُسەرچاوەیە؛ هەبوونی ئەو تایبەتمەندییە بە تەواوی لە مامۆستا هێمن دا بە دی دەکرێ؛ چونکە ئەو کاتەی دەژیا و ئێستاشی لە گەپ بێ کە لە نێومان دا نیە، بە هۆی ئەندێشە و چالاکییەکانی کە بۆ هەموومان بەرچاوە، لە نێو ئٌێمە بە کەسێکی خاوەن پلە و بپیمەت دەناسرێ. ئەگەر ئەرەستوو دەپێ ئێمە وتەی گەورە پیاوان باشتر قبووپ دەکەین، مامۆستا هێمن لەو چوارچێوەیە دا دەگونجێ و بە پلە بەرزەکەی ئەو ڕاستیە دەسەلمێندرێ.
لە بابەت مەسئەلەی دووهەم (زێدەبوونی متمانە بە سەرچاوە) دەکرێ بپێین، بە هۆی جێگە و پێگەی دیاری کراوی مامۆستا هێمن لە سەراسەری ژیانی خۆی دا جێگەی متمانەی خەپک و تەنانەت ڕووناکبیرانیش بووە؛ بە چاوخشاندێک بە سەر ژیانی مامۆستا هێمن دا بە ئاسانی ئەوەشمان بٍۆ دەردەکەوێ .
بۆ مەسئەلەٌی سێهەم و پێوەندیدار بە سەرچاوە کە مەسئەلەی سرنج ڕاکێشی سەرچاوەیە دەبێ بپێین،ئێرۆنسۆن ئەو مەفهوومەی تەنیا لە چوارچێوەیەکی بەرتەسک دا دەدۆزێتەوە، ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەو تێئۆرییە لەو بەشەدا تووشی کەم و کورتی مانایی بووە؛چونکە تەنیا لە ڕووی هێندێک فاکتەری ڕواڵەتییەوە (وەکوو ڕوخۆشی و دەم بەپێکەنین بوون )سرنج ڕاکێشی بێناسە دەکا؛بەپام بەڕای نووسەری ئەم وتارە دەتوانین تۆزێک بەربپاوتر و قووپتر بڕوانینە ئەو چەمکە. دەکرێ بە پەرەپێدانی زیاتری مەفهوومی باس‌کراو و هەروەها بۆشیکردنەوەی زیاتری ڕادەی سرنج ڕاکێشی مامۆستا هێمن ئاماژە بەو بەشە بکەین کە لە پێشەکییەکەی تاریک و ڕوون دا هاتووە:"هێمن نەتەوەکەی خۆش دەوێ، بەپام ڕقیشی لە هیچ نەتەوەیەکی تر نیە،لە هەموو دیوانی هێمن دا شێعرێک کە باسی نەتەوەیەکی تر بە خراپە بکا ، یا کورد لە نەتەوەیەکی تر بەرزتر دابنێ بەدی ناکرێ"(6)ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ڕادەی سرنج ڕاکێشی مامۆستا لەلای کۆمەپگای کوردی هەمیشە زۆر بێ.
ئەم فاکتە بۆ مەسئەلەی هەوەپی پێوەندیدار بە سەرچاوە (یانی گرینگی سەرچاوە )ش بەپگەیەکی حاشا هەپنەگرە ، چونکە ئەو تایبەتمەندییە گرینگییەکی تایبەتی دابوو بە هێمن و شێعرەکانی.
مامۆستا هێمن لە باری کەسایەتییەوە، کەسێک بووە حەزی زۆر لە جەفەنگ و قسەی خۆش بووە و لە نێو کۆمەپانی خەپک وەکوو کەسایەتییەکی رووخۆش و دەم بە پێکەنین ناسراوە، هەپبەت ئەم تایبەتمەندییانە سەرەرًٌُِای هەموو ئەو دەرد و ئازارانە بوو کە بۆ نەتەوەکەی هەیبوو، ئەوەش وای کردبوو مامۆستاهێمن هیچ کات خۆی وەکوو مرۆڤێکی خەمۆک و نا‌ئومێد نیشان نەدەدا. تەواوی ئەو تایبەتمەندییانە وای لە مامۆستا هێمن کردبوو ببێ بە بپیمەتێکی سرنج ڕاکێش و خۆشەویست. ئەگەر بمانهەوێ هەمووی ئەوانە بە شێوەی تەجروبی و زانستی تاقی کەینەوە، پێم وایە مێژووی نەتەوەی کورد بە گشتی و ئەو قۆناغەی مامۆستا هێمن تێیدا دەژیا بە تایبەتی، خۆی گەورەترین تاقیکارییە بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییانە.
ئەو فەزا ڕەوانییەی مامۆستا هێمن تێیدا دەژیا هاوبەشییەکی زۆری لەگەپ فەزای ڕەوانی وفکری کۆمەپانی خەپک هەبوو ،هەروەها بە سرنج دان بە تاقیکارییە زانستییەکانی میلز،ئێڕۆنسۆن،ئیگلی و چێی کێن کە پێشتر باسمان کرد بوو بە هۆی وەیکە شێعرەکانی مامۆستاهێمن وەک پەیامێکی پڕناوەڕۆک لە لایەن سەرچاوەیەکی سرنج راکێش و خۆشەویست لە لای خەپک بە ئاسانی وەرگیرێن.
دووهەمین مەسئەلەی پێوەندیدار بە چەمکی پێوەندی لە ڕوانگەی ئێڕۆنسۆن چییەتی پێوەندییە.لەوپێوەندییەدا پێنج لایەنی گرینگ هاتە بەر باس ،ئێستا بە هەپسەنگاندنی ڕۆپی شێعری هێمن لەو بازنەیە دا دەچینە ناو قووپایی باسەکە :
لایەنی یەکەم ئەوە بوو،ئایا پەیامێک مەنتیقی لە پشت بێ چاکتر قبووپ دەکرێ یا ئەوەیکە بیهەوێ هەست و هەیەجانی خەپک ببزوێنێ؟ بە ڕای نووسەری ئەم وتارە، بۆ وپامی ئەم پرسیارە دەبێ هەل ومەرجی مێژوویی، کۆمەپایەتی، سیاسی و ئابووری کۆمەپگا لە بەرچاوبگیرێ. ئەگەر کۆمەپگا لە قۆناغێکی هەستیاری مێژوویی، کۆمەپایەتی یا سیاسی دا بێ، بە واتایەکی تر لەژێر زووپم و چەوسانەوە دابێ لێرەدایە کە دەتوانین بپێین خەپکی ئەو کۆمەپگایە هیچ مەنتیقێک قەبووپ ناکەن چوونکە زوپم کردن لەلای دەسەپاتداران هیچ مەنتیقێکی لە پشت نییە. هەربۆیە لە وەها قۆناغێک دا واباشترە شاعیر پشت بە بزواندنی هەست و هەیەجانی خەپک ببەستێ بۆ ئە وەیکە پەیامەکەی (شێعرەکەی) بە ئاسانی وەربگیرێ وشوێنی خۆی دابنێ.
بۆ وێنە مامۆستا هێمن لەو فاکتۆرە ڕەوانیە بە باشترین شێوە کەلکی وەرگرتوە. لە "کوردم ئەمن" دا دەلێ:
گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لەدەس ئەوچەرخە سپپە نابەزم مەردم ئەمن
لەو دێڕە شێعرە دا مامۆستا هێمن بە هێنانەوەی سێ وشەی ڕەنجەڕۆیی،حەسرەت و دەرد لە نیوە دێڕی هەوەپ دا دەیهەوێ زیاتر پشت بە بزواندنی هەست و هەیەجان ببەستێ تا مەنتیق؛ چوونکە ئەو وشانە لە باری ڕەوانناسییەوە دەکەونە خانەی وشەگەلی هەیەجانی، هەپبەت لە چەشنی هەیەجانە نێگەتیڤەکان.
پاشان بەو وشانە دەیهەوێ پێوەندییەکی ڕەوانی بەرقەرار بکا بۆئەوەی کە ئەسپی پەیامەکە لە دێڕەکانی خوارتر دا بهێنێتە بەرچاوی خوێنەر. هەروەک بە دوای ئەو دێڕە دا دەلٌێ:
عاشقی چاوی کەژاپ و گەردنی پڕخاپ نیم
عاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن
لە ڕوانگەی ڕەوانناسی بە گشتی و مەکتەبی ناسیاوی خوازی (شناخت گرایی) بە تایبەتی، کردەوەکانی مرۆڤ بەرهەمی تەفسیرەکانییەتی، یانی مرۆڤ بە پێی تەفسیری خۆی لە وشە و مەسئەلەکان رەفتار دەکا.
سێ وشەی ، ڕەنجەڕۆیی،حەسرەت و دەرد رەنگە لە لای بەردەنگ یا خوێنەر تەفسیری ناڕاحەتی، ڕق و تووڕەیی و داماوی لێ بکەوێتەوە. کردەوەکانیش دەتوانن بەرەنگار بوونەوە لە گەپ سەرچاوەی ڕەنجەڕۆیی،حەسرەت و دەرد ، خەمۆکێ یا حاپەتە ڕەوانییە نێگەتیڤەکان بن. مامۆستا هێمن زۆر زیرەکانە کردەوەی بەرەنگار بوونەوە هەپدەبژێرێ، لەو جێگایەی دا کە دەپێ:
من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نیە
لەت لەتم کەن بمکوژن هێشتا دەلێم کوردم ئەمن
هەروەها پێویستە بگوترێ مامۆستا هێمن بە سرنج دان بەو تایبەتمەندییانەی لە سەرەوە باس کرا، زۆر مامۆستایانە وەکوو ڕەوانناسێکی گەورە و بە پێی بار و دۆخی کۆمەپگا لە ڕووی مێژووییەوە، لە جۆری سێهەمی پێوەندییەکان واتا جۆری هەست بزوێنەر کەلکی وەرگرتوە و پردێکی ڕەوانی لە هێما و حاپەتە ئێحساسی و هەیەجانییەکان لە نێوان خۆی و خوێنەرانی دا ساز دەکا؛ بەو جۆرە پەیامەکانی زۆر بە ئاسانی لەو پردە دەپەرنەوە و لە زەین و بیر و ڕەوانی خەپک دا خۆیان جٌێگر دەکەن.
ئەگەر وتەکەی "هاکێت" مان وە بیربێتەوە کە دەیکوت بەشی هەرە زۆری پێوەندییەکان لە ڕێگای هونەر، ئەدەبیات و مۆسیقا بەرقەرار دەبێ، مامۆستاهێمن بە باشترین شێوە و زانستییانە ترین مێتۆد لە کەرەسەی شێعر کەلکی وەرگرتووە.
لایەنی دووهەمی چییەتی پێوەندی ئەوەیە کە ئایا پەیامێک نموونەیەکی زیندووی هەبێ باشتر وەردەگیرێ یا بەپگەی ئاماری قەوی لە پشت بێ؟
لێکۆپینەوەکان ئەوەە ئاشکرا دەکەن کە هەبوونی نموونەی زیندوو و راستەوخۆ، شوێن دانانی گەلێک زیاترە لەبەپگە ئاماریەکان.یانی ئەگەر بمانهەوێ راستی و درووستی پەیامێک بە بەردەنگەکەمان بسەلمێنین بە هێنانەوەی نموونەیەکی زیندوو و راستەوخۆ باشتر دەتوانین ئەو کارە بکەین تا بەهێنانەوەی بەپگەیەکی زۆری ئاماری.
ئەگەر بمانهەوێ بۆ ئەو بەشەش نموونە بێنینەوە شێعری ئارەق و تین باشترین بەپگەیە، لە سەرەتای شێعرەکەدا بە هێنانەوەی چەندین نموونەی زیندوو لە کۆمەپگای کوردەواری ئەوکات، دەیهەوێ پەیامەکەی خۆی بەو شێوەیە بخاتە بەرچاوی بەردەنگ و خوێنەرەکەی:
پێش ئەوەی حاجی سەلەمخۆر
هەژارێک هەپنێ بە تەماپ
پێش ئەوەی ڕێچکە ببەستن
بۆمزگەوتێ شان بە بەرماپ
پێش ئەوەی دەروێشی چپکن
پەنجەی خەلیفەی کوشیبێ
پێش ئەوەی شێخ وەک تارمایی
بەرەو خانەقا خوشیبێ
لەو چەند دێڕەدا هێنانەوەی چەند نموونەی زیندووی کۆمەپگا وەک، چوونە مزگەوتی حاجی و نوێژکەرە بەتەماحەکان، باس کردن لە دەروێش و خانەقا و خەلیفە بەشێک لە ژیانی کۆمەپگای کوردی بووە و ئێستاش هەر هەیە. مامۆستاهێمن بە هێنانەوەی ئەو نموونانە دەیهەوێ بەردەنگ ئامادە بکا بۆ ئەوەیکە باس لە نموونەیەکی هەرەزیندووی کۆمەپگا بکا کە زیاترین زەحمەت دەکێشێ و کەمترین داهاتیشی هەیە، هەروەک لە درێژەدا دەپێ:
من جوتیارم من جوتیارم
من لەگەپ هەتاو هاوکارم
من بەئارەق و ئەو بەتین
دامان رشتووە بناغەی ژین
باسکی من و تیشکی ئەوی
بژی‌و دەستێنین لە زەوی
گەرجوتیار ئارەق نەڕێژێ
گەرهەتاو تیشک ناوێژێ
دانیشتووی ناو کۆشک و قەپا
دەخۆن نانی گەلاگەلا؟
لایەنی سێهەم و چوارەمی چییەتی پێوەندی لە باسەکەی ئێمەدا ناگونجێ. بەپام لایەنی پێنجەم یانی هەبوونی پێوەندی لە نێوان ناوەڕۆکی پەیام و باوەڕەکانی بەردەنگٍ؛ دەبێ بپێین بە چاو خشاندنێک بە سەر شێعرەکانی مامۆستاهێمن دا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ لەناو شێعرەکانیدا لەگەپ هەموو جۆرە باوەڕێک سازگاری هەیە. بۆنموونە بەردەنگ یا خوێنەری عاشق بە باوەڕێکی عاشقانە دەتوانێ شێعرەکانی وەک، شەوگاری تەنیایی، دیلی دیل، جوانی ناسووتێ و ماچی خودایی بخوێنێتەوە.
بەردەنگ یا خوێنەرێک بە باوەڕی نەتەوەپەرەستی دەتوانێ شێعرەکانی وەک، فرمێسکی رونوو، کوردم ئەمن، قەپای نیشتمان و کاروانی خەبات بخوێنێتەوە.
سەبارەت بە بابەتی سێهەمی ئێڕۆنسۆن لە چەمکی پێوەندی دا (یانی تایبەتمەندییەکانی بەردەنگ) باسی ئەوەمان کرد، ئەگەر تەجروبەزێهنییەکان و چوارچێوەی فکری بەردنگ لەگەپ سەرچاوەی پەیام یەکتر بگرێتەوە پەیام ئاسانتر وەردەگیرێ.
بە سرنج دان بەوەیکە مامۆستاهێمن لەماوەی ژیانی دا لەگەپ خەپک و بۆخەپک ژیا، هەموو چوارچێوە فکری و زێهنییەکانی لەگەپ چوارچێوە فکری و زێهنی بەردەنگەکانی(خەپک) یەکتری دەگرتەوە؛ ئەوەش ببوو هۆی قەبووپ کرنی پەیامەکانی لە لای خەپکی کۆمەپگا.
شێعری هێمن لە روانگەی مۆدێلی رۆناپد ریجۆ:
هەروەک پێشتر باسمان کرد ریجۆ لەمەڕ پێوەندی دا دەپێ:" پێوەندی یانی راگوێزتنی زانیارییەکان لە تاک یا گرووپێک بۆ تاک یا گرووپێکی تر"و لە درێژەدا دەپێ ڕەمزگوزار(ئەوکەسەی پەیام دەنێرێ) پەیامەکان لە ڕێگای کەرەسەیەک بە نێوی ڕەسانە بۆ ڕەمزگوشا(ئەو کەسەی پەیام وەردەگرێ) دەنێرێ. کەوابوو رەسانە کەرەسەی ناردنی پەیام لە ڕەمزگوزار بۆ ڕەمزگوشایە.
لە ڕوانگەی ئەو مۆدێلەوە شێعری مامۆستاهێمن وەک ڕەسانەیەکی کارامە توانوێتی شوێن دانەرییەکی بە هێزی هەبێ. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە شێعری هێمن هەروەک پێشتر باسمان کرد و تایبەتمەندییەکانیمان لێک داوە، لە ناو بازنەی ئەدەبیاتی کوردی بە گشتی و شێعر بە تایبەتی دا یەکێک لە ڕەسانە هەرە بەهێزەکانە و لە ڕووی هەر دوو تایبەتمەندی ڕەسانە یانی هەپبژاردنی ڕەسانەیەکی کارامە و گرفتی مانایی، توانیوێتی لە ڕیگای هێنانەوەی هێماگەلی هاوبەش لە نێوان شاعیر و بەردەنگ، بەهێزبوون و شوێنەوارە باشەکانی خۆی بسەلمٌێنێ(نموونەی ئەو شێعرانەشمان پێشتر هێناوەتەوە).
لە ڕوانگەی تایبەتمەندی دووهەمی رەسانە هەریەک لە چین و توێژەکانی کۆمەپگا بە پێی هەل و مەرجی کۆمەپایەتی و بازنەی ئەزموونەکانی ڕەوانی و زێهنی ڕابردووی خۆی شێعری هێمن تەفسیر دەکاتەوە.هەر شێعرێکیش ئەوجورە خۆی بگەیێنێتە ناو بیر و ئەندێشە و ڕەوانی هەموو چین و توێژێکی کۆمەپگا ئەوا شاعیرەکەی گەورەترین ڕەوانناسە.
ئاکام:
ئەگەر بمانهەوێ نەقدی ئەدەبی لە ئەدەبیاتی کوردی بەرەو زانستی تربوون و تێئۆریزە بوون بڕوا و لەگەپ شێوازەکانی نەقدی ئەوڕۆیی هاسەنگ بێ، پێویستە بابەتەکان، دەقەکان و نووسراوەکانی کوردی لە ڕووی شێوازگەل و مێتۆدی زانستی ئەڕۆیی سەیری بکرێ، ئەم کارەش پێویستی بە خۆماندوو کردنێکی زۆر هەیە، بە بڕوای نووسەری ئەو وتارە زۆربەی دەقەکانی ئەدەبیاتی کوردی جێی هەیە بەو شێوە کاری لەسەر بکرێ.
کۆتایی
سەرچاوەکان:
1-روان‌شناسی اجتماعی، الیوت ارونسون ،انتشارات رشد
2- جامعه شناسی ارتباگات، باقر ساروخانی
3-سەرچاوەی ژمارە 1
4-روان‌شناسی ێنعتی و سازمانی، رنالد ریجو،انتشارات مازیار
5-سەرچاوەی ژمارە2
6-تاریک و ڕوون
یاقووب خزری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 02:30 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|