زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
03-09-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شانۆنامه :كۆڕی قوربانی كردنی سێنێمار
(شانۆنامه)كۆڕی قوربانی كردنی سێنێمار ( 1 )
نووسینی : بارام به‌یزایی
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه : سه‌لاح محه‌مه‌دی
*****************************
كه‌سانی شانۆ:
سێنێمار ــ كچـ نو‌عمان
یه‌كێ ــ یهكێتر ــ ئه‌ویتر
(كه ده‌وری جۆراوجۆر ده‌گێڕن،وه‌ك خوهرنهق سازه‌كان، خوڵامان، بهنناكان، سواڵكه‌ره‌كان، شێخه‌كان، گهورهكانیخێڵ، مفتهخۆرهكان، شه‌ڕكه‌ران و ...تاد)
(یاریده‌رانی ره‌شپۆش) بۆگواستنهوهو جل‌و به‌رگ گه‌ڕانن و مۆسیقا ژه‌ندن و ده‌نگ دروس كردن.)
***************************
لای راستی شانۆ درگایێ دوتایی، چێویێكی په‌رداخ،زۆر گه‌وره‌و نه‌خشێنراو به گوڵمێخ،كه درگای خوهرنهقه،و رۆشنایێكی كز به سه‌ریه‌وه،هه‌تا له كۆتایی كۆڕ نزیك ئه‌بینه‌وه شه‌وقی زیاتر ئه‌بێت. له قوڵایی شانۆ،به‌ره‌و ئاسۆ،چێوبهسێ. ته‌ختی شانۆ یه‌كسه‌ر زیخ. شوێنێ له كونجی چه‌پی شانۆ،گه‌مییه‌ك له وشكایی كه‌وتوه. پرش‌و بڵاو یه‌ك دوانێ پهینجهو چه‌ن ناوه‌و فهرخوونێ له سه‌ر شانۆ. له نێو ده‌فره‌كانی قوڕكێشان(ناوه) خۆڵی خشت،گه‌چ،خۆڵ،ئه‌وه‌نده‌ی به كه‌ڵكی ئاڕایش بێت‌و پێش له‌وه نه‌بینرێت. هه‌روا كۆتاڵگهلی شین،نارنجی،وه‌نه‌وش،ره‌ش ، بۆر ، بۆ كردنه شان یان به سه‌ردا دان‌و مێزه‌ر پێچان،كه هیچیان نابێ تا كاتی به‌كار هێنانی ببینرێت. دواجار دوا به‌دوای چێوبه‌س یان له‌گه‌ڵ ئه‌و،ئه‌مانه هه‌موو براونه‌ته ده‌ر،جگه پهینجهیێ كه لهشكێشی سێنێماره،و پێشتر براوه.
***********************
/ تاریكی یهكدهس. قامیش كوتان‌و به‌رد به‌یه‌ك دان. موسیقای په‌تی،شتێك نێوان شین‌و شایی. كه له لوتكه‌ی لێدانی به هاواری هاوده‌نگی چه‌نا پیاوـ كه هاوده‌نگ ترساوی ده‌قیڕێنن ـ ده‌بڕێته‌وه،و له‌گه‌ڵ ئه‌وه شه‌وقێ،ته‌رمی سێنێمار له ته‌ختی به‌ره‌وه‌ی راستی شانۆ رۆشن ده‌كات. له‌گه‌ڵ دوایین ئاهی سێنێمار،و هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌زینی ده‌سته له‌رزۆكه‌كه‌ی وا ده‌ڵێی هێشتا ته‌مایه‌ری هیوایێكه چنگی لێ گیركات،هه‌مو شوێنی شانۆ رۆشن ده‌بێت./یه‌كێ/به جل وبه‌رگی خۆڵایی وشتروانان شڵه‌ژاو له قوڵاییه‌وه،/یهكێتر/به جلوبه‌رگی كه‌شتیوانان په‌شۆكاو له سوچی چه‌په‌وه،ههڵهداوانو ههنسكهههنسك دێنه پێش.
هاوكات ئه‌ویتر،كه له چه‌پی شانۆ گچكه‌و گڕمۆڵه ببوو ده‌ستی له ترسان به سه‌ریه‌وه گرتبوو،نوكه به ئه‌ژنۆی له‌رزۆكه‌وه ههڵدهستێو هێورهێور دێتهوهخۆ كه له ته‌رمه كه بڕوانێت. ئه‌ویش سۆنگو كڵاوو پشتێنی پارێزه‌رانی له‌به‌ره به‌ڵام قوڕاوی./
یه‌كێ گه‌یوه) ئه‌م داماوه كێیه،ئه‌م كه‌له‌لایه؟ ئه‌م قوڕگ دڕاوه،شینههڵگهڕاوه،پشت شكاوه؟
یهكێتر گه‌یوه)بڵێ ئێسكوپروسكهاڕ یاو ، هه‌ناسه‌بڕاو،ناڵه قه‌تیسماو!
یه‌كێ :كێیتو كێ هه‌یه بۆ تۆ شیوه‌ن بكات؟ كێ هه‌یه بستێنێ تۆڵه‌ت؟ له كام خێڵی؟
یهكێتر :چیه نێوت كه كه‌سێ بیناسێت؟ چلۆن بزانم كێیت؟
یه‌كێ :دایكت تۆی به چ نێوێ بانگ ده‌كرد،یان باوكت؟
ئه‌ویتر :/ ههرواماقی ته‌رمه‌كه/ سێنێمار!
یه‌كێ :/ناوچاو ئه‌دا به‌یه‌كا/ها؟ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م خوهرنهقهی ئافراند؟
یهكێتر :/بێ باوه‌ڕ له ته‌رمه‌كه ورد ئه‌بێته‌وه/ئه‌و بێ‌و نه‌یناسم؟
یه‌كێ :/ره‌دی ده‌كات/ نا ـ بڕوا مه‌كه،ئه‌وه‌نده‌ی كه ئه‌و ئازیز بوو!
یهكێتر :/ وردانه/ و بۆچ كه‌وتووه ـ وا زهلیلو داماو؟
یه‌كێ :/ له به‌رزایی خوهرنهق ئه‌ڕوانێت/و بۆچ ئێمه نه‌كه‌وتین ـ ها؟
ئه‌ویتر :بۆ ئه‌وه‌ی خان‌و بهرهیێكی ئافراند سه‌ربه‌رز،
به به‌رزی چل پیاوی له‌سه‌ر شانی یه‌ك،و ئێمه نهمانئافراند!
یه‌كێ :/حاشاكهرانه/مه‌ڵێ هه‌ر له‌وه‌ی كهوتهخوار كه ئافراندی!
ئه‌ویتر :له راستیدا هه‌ر له‌وه‌ی خستیانه خوار كه ئافراندی. خوهرنهقێ شیاوی خۆر،كه چاو زه‌ق ده‌بێ،تا به‌رزاییه‌كه‌ی له ئاسمان بدۆزێته‌وه. چوار بنه‌ما ده‌سیاندایه ده‌س یه‌ك،تا قه‌ڵایێ وه‌ها سه‌ر سوڕێن پێكهات،كه ئه‌وی لێبخهنه خوار!
یه‌كێ :/هێشتا بێ بڕوا ـ به ته‌رمه‌كه/ تۆی هه‌ژار له خوڵقاوی خۆ كهوتیتهخوار،ئه‌مه چ خۆڵقاندنێ بوو؟
ئه‌ویتر :/تووڕه/تاوانی ئافراندن چییه،كه به زه‌برو زۆر ده‌تخه‌نه خوار؟
یهكێتر :/راچڵه‌كاو/ها ـ وتت بیخه‌نه خوار؟
ئه‌ویتر :نهم ئه‌ووت ئه‌گه‌ر خۆم نهمدیبایێ! له‌و به‌رزاییه،به‌رزترین هاڤێ،به به‌رزی چل پیاوی له سه‌رشانی یه‌ك!
یه‌كێ :/گرژ/دیت بیخهنهخوار ـ و نه‌تدی بۆ؟
/ئهویترگێژ،هه‌روا ماقی ته‌رمه‌كه،به له‌رزه‌له‌رز،و قیناوی ـ /
ئه‌ویتر :ئه‌مه بۆ ئه‌وه بوو بڵێن هه‌رچه‌ند به‌رزتر بئافرێنن كه‌وتن دژوارتر! /هێدیهێدی توڕه/ و هه‌رچه‌ند هه‌وڵیدا بۆ مراننی خۆ هه‌وڵیدا! به‌ڵام بۆ ئه‌وه بوو بڵێن نزمی فێربن! و بڵێن هاوسه‌نگی خۆڵن! و بڵێن له‌مه زیاترتان نهوێتو پێ له به‌ڕه درێژترمهكهن!
یه‌كێ :/پێزان/هه‌گه دیوته واته ده‌زانی كێ خستیه خوار!
ئه‌ویتر :نێوی جگه به مه‌زنی مه‌به‌ن،نو‌عمان كوڕی ئهمرولقهیس كه ئه‌م كۆشكه‌ی فه‌رموو!
یه‌كێ :/حاشاكهرانه/ئای كه تۆ گاڵته ده‌كه‌یت،و ئه‌مه‌م لا دژواره!
یهكێتر :تۆ له ده‌مت ترازا یان من خراپ بیستم؟ /بێبڕواوبێتاقهت/ نو‌عمان ـ كه ئه‌قڵی ئه‌م هه‌رده‌یه؟
ئه‌ویتر :بۆ منیش ئه‌و ئه‌قڵی ئه‌م هه‌رده بو تا ئه‌م خوهرنهقهی فه‌رموو! و كاتێ به چاوی خۆ دیم كه ده‌یخست،پرسیم وای له كوێ ئه‌قڵ؟
یه‌كێ :/خه‌مین/ به‌خته‌وه‌ر ئه‌وانه‌ی كه نهیانئافراند،یان نزم ئافراندیان،كه كه‌وتنه‌خوار نه ده‌سێ شكا،نه گیانێكیان به‌خت كرد! به‌خته‌وه‌ر گه‌مژه! چاكه ئه‌وه كردی نزم نیشت كه به‌مجۆره سهرهوخواریش نه‌بوو!
ئه‌ویتر :هه‌نوكه تۆیت گاڵته ده‌كه‌یت! نا! هه‌گه كه‌س نهیكردایێت،دنیا له سه‌ره‌تای سه‌ره‌تای خۆی بوو،كونهگورگێ!
یهكێتر :به‌ڵێ بایه‌خی خه‌ڵكان به‌وه‌یه كه ده‌یخولقێنن! و ئه‌وه‌ی ده‌یخولقێنن شوناسهیانه !
ئه‌ویتر :ها،وایه،خوهرنهق شوناسه‌ی سێنێماره،و مه‌رگ شوناسه‌ی نو‌عمان!
/ته‌رمه‌كه هێمن هه‌ڵئه‌ستێ/
سێنێمار :من كه سێنێمارم هه‌ڵئه‌ستم تا بڵێم چلۆن كهوتمهخوار.
منێ كه ئه‌وكاته‌ی ده‌كه‌وتم به ئاسمان نزیكتر بووم تا به زه‌وی.
له‌و چركه‌ساته نه‌گونجاوه-نێوان زهویو ئاسمان ـ
به سواری«با»وه كه ژێرمی چۆل ده‌كرد
و دنیایێ كه له ژێر پێم‌دا ده‌می داده‌چه‌قاند-
به‌ڵێ نێوان دو دنیا،ئه‌و خشتانهم ده‌بژارد
كه به ده‌ستی خۆ له سهریهكم دانابوون.
و هه‌ریه‌ك سه‌دجار به ترسه‌وه
ده‌م داچڕاو ده‌یانپرسی ـ بۆ،بۆ،بۆ؟
و وڵامی من ته‌نیا ده‌نگی وردبونی ئێسكه‌كانم بو له گوێم‌دا!
له‌گه‌ڵ من،نێوی نو‌عمان له‌و به‌رزیه كه‌وته خوار.
نێوێ به‌رز،كه خوهرنهقێ شیاوی خۆی ده‌ویست.
و من ئافراندم ئه‌وه‌ی منی كاول كرد،
كۆشكێ شیاوی خۆر،
به به‌رزی چل پیاوی له سه‌ر شانییهك!
خوهرنهقێ كه نێوی ئه‌وی خسته نێو نێوان،
نێوبانگێ ـ به‌خراپه !
له‌و كاته‌وه كه منی،و له‌گه‌ڵ من نێوی خۆیشی،له‌و به‌رزیه خسته‌خوار.
یه‌كێ :داخۆ ئێوه‌ش ده‌یبینن ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم؟
ئه‌ویتر :داخۆ له بێ كه‌سیه كه سێنێمار له ده‌وری ته‌رمی خۆ ده‌گه‌ڕێت ؟
سێنێمار :به كام تاوان كوژرای سێنێمار؟
یهكێتر :منیش بیستم! ئه‌مه پرسیاری خۆم بوو!
سێنێمار :چ رێگه‌یێ درێژت بۆ مردن بڕی!
و چه‌ند كورت بوو سه‌بری به‌رزت ،
له نێو ده‌نگی ئێسكه‌كانت!
پاداشتی خۆت وه‌رگرت سێنێمار؟
/له درگای خوهرنهق،نو‌عمان،ئاڵۆز دێته‌ده‌ر/
نو‌عمان :نێوهكهم بده‌نه‌وه
كه له‌گه‌ڵ وی له به‌رزایی خوهرنهق دابه‌زی!
نا ـ نێوم به خراپه بۆ كوێ ده‌به‌ی،«با»؟
گردهلول به‌و به ده‌وری خۆ بسوڕێ،
و هه‌رچه‌ن ئه‌ته‌وێ بلورێنه لۆ ئه‌م خراپه‌یه كرا،
به‌لآم دورتر مه‌چۆ،كه نێوم له دنیا نهزڕێنی!
خۆزگا خوهرنهق ئه‌وه‌نده به‌رز نه‌ئه‌بوو،
خۆزگا ئه‌وه‌ت به به‌رزی فیزی من نهدهئافراند،
خۆزگا نزم ئه‌بو خوهرنهق وه‌ك نزمایی خاك،
كه ده‌كه‌وته خوار لێی،هه‌ردو پێدهكهناین
ده‌ستیم دهگرتو هه‌ڵده‌ستاو
ته‌پوتۆزی داوێنیم ئه‌ته‌كاند
و ئه‌و دیسان باسی له خوهرنهقێ ده‌كرد
ـ به به‌رزی چل پیاوی له سه‌رشانی یه‌ك ـ كه وه‌كا فیزی مرۆڤ ده‌چێ.
وه‌كا خه‌ونی ئه‌و! و زیاتر له ئه‌و،خه‌ونی من!
خۆزگا خراپه له نێو ده‌متوانی بسڕم،
كه ئه‌و ئه‌مه‌ی ئافراند،و من مه‌رگی ئه‌وم ئافراند!
یه‌كێ :نازانم پێكهنم یان بگریم،
ئه‌مه نوعمانه كوڕی ئهمرۆلقهیس،
كه وڕینه ده‌كات!
یهكێتر :بڵێ‌و زیاتر بڵێ نو‌عمان،ـ
ئه‌وه‌ی ووتت«با»یه!
ئه‌وه‌ی كرده‌یه كرده‌ی تۆ!
سێنێمار :خه‌وم دی خوهرنهقێكم ئافراندووه
به به‌رزی چل پیاوی له سه‌ر شانی یه‌ك، به سه‌ریا دهفڕام،و پیاوێ سه‌روچاو هه‌ڵپێچراو،ـ ره‌ش پۆش ـ
له‌و سه‌ره‌وه تیری بۆم ده‌هاویشت.
كهواندارێ گورجوگۆڵ،زێی ده‌كێشا،
و تیر ڤنگه‌ی دهكردو ده‌هات ـ
و من رزگاریم له مه‌ترسیم نه‌بوو.
و كه جه‌رگمی پێكاو به ئاگری سه‌ره‌ونخون بووم
چاوم له خه‌و هه‌ڵبڕی،ته‌ته‌ری نو‌عمان بوو به‌سواری ئه‌سپێ عه‌ره‌بی،
كه ده‌یپرسی تۆیت ئه‌و مێعماره به نێو ئێرانی‌و ناسراوی رۆم،
كه وتت خوهرنهقێ له مێشكمدایه؟
وتم به‌ڵێ منم،وتی ئه‌م نامه بخوێنه‌وه!
ئه‌ویتر :/نامه له باخه‌ڵ ده‌ردێنێت/ته‌ته‌ر چۆن بزانێ چی نووسراوه؟
فه‌رمانی ژیان ده‌بات یان مه‌رگ؟
ئافراندن یان وێراندن؟
نامه‌كه‌م كه برد وابزا به‌خه‌و دیتبووی!
نو‌عمان :/نامه‌یێك ده‌كاته‌وه/چه‌ن ساڵان میری هه‌رده بووم،
زیخم ده‌ژمارد كه له ژمار نایێ ـ
و ئه‌مڕۆكه زێڕم هه‌یه زیاتر له‌م زیخه!
ئه‌مه‌وێ له شار بژیم.
و ئه‌م میرییه كه هه‌مه،له ژێر میچێ راگرم.من ـ سوڵتانی چۆڵگهكان ـ
تا چاوم بڕی كرد،جگه وێرانه‌ی نه‌دی له شاكانی پێشوو!
له‌م لمستانه،كوا كۆشكێ خۆر نهیقڵهشاندبێت،
و«با»كان به رسته‌وه نهیانبردبێ؟
من ـ كه ئه‌قڵی هه‌رده‌م پێده‌ڵێن ـ
رهشماڵت ده‌وێ ئهیچنم له موی وشتر،به‌ڵام باژێڕ،نا – ده‌ستم له خشتوقوڕ وه‌ر مه‌ده‌ن!
/نامه‌كه ده‌پێچێته‌وه/له شوێنێ مێعمارێ بێنن!
كێیه ده‌بیستم له رۆم،ره‌سه‌ن ئێرانی؟
بانگهێشتی كه‌ن! ئه‌مه زێڕ،ئه‌مه هه‌رده ـ هونه‌ر كوانێ؟
وه‌ره هونه‌ر لێره بنوێنه!
سێنێمار :/نامه ده‌كاته‌وه/نوسیبوی:خانویێ سازكه له سه‌ر چوار ڕێیانی«با»،
له سه‌ر زیخی نهوێس!
له به‌ر ده‌م گڤه‌ی لافاوی ساڵان،سه‌ر زۆنگاو!
نو‌عمان :نه‌خشه ئه‌مه‌یه ـ/دادهنیشێو له سه‌ر عه‌رز ده‌یكێشێ/:
چۆڵگه ده‌ورانده‌ور دیواركه
و میچێ كه له رۆچنی،ئاسمان ببینم ـ
هه‌روا كه له چادرهكهمهوه ئه‌مدی.
شه‌وو رۆژ ـ به‌ڵێ ـ كه بێ‌ئیزنی ئێمه،
دێن‌و ده‌چن له خۆرهه‌ڵات بۆ خۆرئاوا!
هه‌گه ئه‌مه‌ت ئافراند ئافراندت
هه‌گه نهوتوانی،نێوی خۆت مێعمار مه‌نێ!
ئه‌ویتر :/نامه ده‌خاته‌وه باخه‌ڵی/ وتم را مهمێنهو له بێ بڕوایی مه‌ڵێ!
حه‌كایه‌ت ئه‌مه‌یه: زستانی ئێران له پێشه‌و پاشای ئێران دێته میوانی بیاوان. و نو‌عمان خه‌ریكه تا هه‌ڵكشێت
و شانبدا له شانی میوان. به‌ڵێ،ئه‌یه‌وێ سه‌ری به‌رز بگرێ‌و له سه‌رپێی خۆ بوێستێ!
/سێنێمار سه‌رلێشێواو ده‌گه‌ڕێ/
سێنێمار :بۆ هه‌ر ئه‌وده‌مه ده‌نگی ئێسكه‌كانی خۆمم نه‌بیست؟
بۆ هه‌ر ئه‌وده‌مه نه‌مپرسی چلۆن كۆشكێ سازكه‌م له سه‌ر زیخێ به‌ده‌م«با»وه؟
نو‌عمان :/نامه‌یێ ده‌كاته‌وه/نووسراوه زستانێ لێره ده‌مێنن،
منی نو‌عمان ئه‌بێ شیاوی ئه‌م دۆستیهبم! چیمان كه‌مه له ئێران؟
ئه‌وان گه‌وره‌ی جیهاننو به‌وهۆیه له‌خۆبایی،نه‌كا سوكانه لێمان بڕوانن!
بیستومه چه‌نا كۆشكی رازاوه‌یان هه‌یه كه له سه‌ر شانی پیاوه به‌ردینه‌ن،
و دیمه‌نه سروشتیه‌كانی ئاسمان له تاقهكانیانهوه دیاره.
نه‌ڵێن سفره‌مان ههردهیهو چێشتمان تێكه‌ڵاوی زیخ!
نه‌ڵێن جگه له قوڕاو نازانین!
نه‌ڵێن نوێنمان زیخهو خه‌ونه‌كانمان تۆزایی! نه‌ڵێن پاڵپشتمان«با»یه!
سێنێمار :وتم باوكم ئێرانیه،و دایك له رۆمی سه‌ر به ئێران هه‌مه.
من ئه‌و باخه ئێرانیانهم دیوه وا خه‌ونی هه‌موو رۆمیێكه!
و كۆشكه‌كانیان حهوتنوهۆم،بۆ بیره‌وه‌ری حهوتنوهۆمی ئاسمان.
ئه‌ز چی ساز كه‌م كه سه‌رتر له‌وه په‌یدا نه‌كه‌ن؟ مێعمارێ بێنا له ئێران،كه سه‌رترین بیت.
و لۆ تۆ سهرترێ له كۆشكی ئه‌وان ساز كات.
نو‌عمان :وتم نا. شای ئێران خانوو به‌ره‌ی ئێرانی زۆر دیوه‌و به‌سیه‌تی!
وه‌ره نوێگه‌ری كه‌ین،ئه‌رێ،
بێته خانوویێكی رۆمی به مۆركی عه‌ره‌ب،به تاقی ئێرانی.
كه چۆڵگه‌ی ویست ئه‌مه چۆڵگه،
كه بۆ ئاسمان گه‌ڕاو ئه‌ستێره‌كان، ئه‌مه ئاسمان‌و بورجه‌كان،
و كاتێ له چۆڵگه وه‌ڕه‌س بوو،نوكه خوهرنهقێ،
كه له هاڤی له دنیا بڕوانێ ـ
و له حه‌وت نوهۆمی ئاسمان،ئه‌ستێره وه‌ك زیخ بژمێرێ!
وتم كه وایه له ئێرانی گهڕێنو رۆمی بێنن،
ئه‌وه‌ی كه ره‌وتی رۆم‌و ئێران به‌جووت ده‌زانێ!
به‌ڵێ ئه‌و خوهرنهقسازهی كه هه‌ر دوو نه‌ریت ده‌ناسێ،
و خانوو شیاوی شكۆی شاكان دروست ئه‌كات!
چیه ئه‌م نێوه كه دهبییستم،سێنێماری مێعمارـ
كه له ده‌ماری خوێنی رۆم‌و ئێران ده‌گه‌ڕێ،
پێی بڵێن وه‌ره شای ئێران به هونه‌ری خۆ ماق كه‌ین!
سێنێمار :له سه‌ر زه‌ریای لم ئه‌شێ كۆشكێ سازكه‌م وه‌ك كه‌شتی بڕوات!
له سه‌ر زه‌ریای لم ئه‌شێ خۆ له خنكاندن ده‌ربازكه‌م!
وتم مێعماره‌كان له سه‌ر به‌رد خان‌و ساز ده‌كه‌ن،نه له سه‌ر زه‌وی خز،
نه له سه‌ر زیخی نهوێس،
نه له زۆنگاو!
له زه‌ریای زیخ، سوسهماری سكسپی هه‌یه،
و وشتران به‌ده‌م كڕێوه‌ی شه‌پۆلی زیخ،له كاروانی وشتره‌كان!
وتم كارێ بكه‌م وا هیچ مێعمارێ نه‌یكرد!
له زه‌ریای زیخ،خێڵی نو‌عمان
هه‌موو مه‌له‌وانن له كه‌شتی ره‌شماڵیان،
كه سونگیان سه‌وڵی شه‌پۆل لێدانه.
داخۆ خه‌ونی من نه‌بوو خوهرنهقێ وه‌كا ئێرانیه‌كان ئافراندن؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 03-09-2012 در ساعت 12:55 PM
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
03-09-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
(شانۆنامه)كۆڕی قوربانی كردنی سێنێمار ( 2 )
(شانۆنامه)كۆڕی قوربانی كردنی سێنێمار ( 2 )
نووسینی : بارام به‌یزایی
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه : سه‌لاح محه‌مه‌دی
نو‌عمان :بڵێ سێنێمار،له چی بیر ئه‌كه‌ی ـ
كه شه‌رمه‌زاری شای ئێرانم كه‌یت؟
زه‌مان دێ‌و دهچێو سه‌ره‌تای به‌هاره،
چاو هه‌ڵێنی زستانی ئێرانه‌و میوانه‌كان لێره‌ن،
بڵێ ـ بڵێ،من هه‌زاران گوێم!
یه‌كی :ئه‌وه‌ی وتی ئێمه‌ش بیستمان،
من به سواری وشتر لۆقهم ده‌هات!
یهكێتر :من وشترم له‌نگ ئه‌داو شه‌پۆلی زه‌ریام ئهپێكا!
ئه‌ویتر :من وه‌رگێڕی بووم‌و ئهمووتو ئه‌مبیست!
یهكێتر :به‌ڵێ ئه‌وه‌ی وتی ئێمه‌ش بیستمان.
كێ هه‌بوو له چۆڵگه ئه‌م ده‌نگه‌ی پێ نه‌گه‌یشتبێت؟
سێنێمار :وتمپی خشت پێژم ده‌وێ هه‌زارهه‌زار،و قاڵب ڕێژو چیها ته‌نوور
كه خشته‌كان سوور كه‌نه‌وه!
و گهزكهرانو ترێشتهكارانو مشاركێشهكان،
و ئه‌وانه‌ی كه چێوه‌كان كڵاف ئه‌كه‌ن،
و به بزمارو ته‌ناف،چێوبهسو په‌ینجه ساز ئه‌كه‌ن،
و نوێڵو بهرازهو ئامرازی به‌رز كردنه‌وه!
نو‌عمان :ئۆی ـ ئه‌م هه‌مووه؟
سێنێمار :وتم سهرێنو ماڵه‌و بێڵ ـ هه‌زار ههزارـ
و ناوه‌و فهرخوونو ته‌راز!
چه‌نا سهرێنكهرو ناوهبهرو ته‌خته‌تاش!
و ئه‌وه‌ی نهخشهڕێژو جوانكار!
نو‌عمان :بڵێ زێڕم هه‌موو به‌بایه.نا سێنێمار؟
سێنێمار :نه‌خشه ئه‌مه‌یه
/چۆك دائهداتو له سه‌ر عه‌رز ده‌یكێشێت/
له شه‌ش لای خوهرنهق شه‌ش درگاو ده‌روازه روباری شه‌ش دیمه‌ن،
یه‌ك رووباری زه‌ریاو گهمیهكان،
یه‌ك رووباری چۆڵگهو كاروانه‌كان،
یه‌ك رووباری لوره‌ی ره‌شه‌بای نێو دارستانی كونار،
یه‌ك رووباری بۆڵی دارخورماكان،
یه‌ك رووباری بازاڕ‌و ئاوایه‌كان،
و یه‌ك رووباری رمبازێنی ئه‌سپه بێ لهغاوهكانی لمستان.
نو‌عمان :به‌مجۆره ـ تۆ بیابان له ده‌سمان ده‌ردێنی. راست ناڵێم سێنێمار؟
بیابانێ كه دڵمان لایه‌تی!
سێنێمار :ناشێ هاوكات بیابانیشت بێ‌و خوهرنهقیش!
به‌ڵێ،خوهرنهق نه‌مانی بیابانه!
گه‌وره شوێنێكی رۆچنرۆچنو ده‌ورگیراو به چه‌نا باگرو سێبهرگرو بانیجه به گومبه‌زو شانشینو هه‌یوانی چه‌ند درگا،
خوهرنهقێ به به‌رزی چل پیاوی له سه‌رشانی یه‌ك!
نو‌عمان :به هه‌ڵه‌دا چوی سێنێمار،ئه‌مه خه‌ونه یان به‌راستی دهیئافرێنی؟
سێنێمار :چل داری كونارم به‌رێ هه‌ركام چل گه‌ز،
تا چل كۆڵه‌كه‌ی لێ سازكه‌م بۆ خوهرنهق!
نو‌عمان :تۆ له من نهگونجاوت ئه‌وێ!
سێنێمار :ئه‌گه‌ر كونارهكان هه‌زار ساڵه‌ن
تۆ چلم له‌وان به‌رێ تا كۆڵه‌كه‌ی میچی تۆ بن!
نو‌عمان :تۆ ده‌می گه‌وره‌پیاوانی عه‌ره‌ب له من ده‌كه‌یته‌وه! وتت چل؟
سێنێمار :چلیتر بۆ چه‌قاندنی ژێرتاق!
و چلیتر بۆ چه‌قاندن له عه‌رز!
و چلیتر بۆ چه‌قاندن له جه‌مسه‌ره‌كان!
و چلیتر بۆ كه‌مه‌ره‌و پیلكان!
و چلیتر بۆ رستێ خوهرنهقی له سه‌ر سازكه‌ین!
نو‌عمان :ئۆهۆی،چ خه‌ونێكت بۆ زێڕه‌كانی نو‌عمان دیوه!
سێنێمار :به‌ڵێ مشاركێشی ئهوێو مشارهكان!
تا ته‌ور نهوهشێنی داری كونار ناچه‌مێته‌وه،
و تا نهیتلێننهوهو به ته‌ناف راینهكێشن به پێی خۆی نایێت!
نو‌عمان :تۆ دارستانی كوناری من ده‌گۆزیته‌وه!
سێنێمار :و ده‌یگۆڕم نو‌عمان وه‌كا خوهرنهقێ!
ئافراندن كاری ئهوێو چاك به‌لادان،
ناكرێ ده‌س له شتێ نهدهیتو شتێ ساز بێت! خشت یانی قوڕ
قولێ نییه ته‌ڕ نه‌بێت!
و ده‌سێ خاوێن نامێنێ!
و تا چنگ له قوڕ نه‌خه‌یت
خوهرنهقێ ساز ناكه‌یت!
نو‌عمان :و ئه‌م خشتپێژانه داخۆ زێڕی منیان ناوێ؟
سێنێمار :ئه‌مه تۆیت خوهرنهقت ئه‌وێ نه‌ك من!
من له ماڵی خۆ بووم،نوقمی خه‌ونی خۆ!
تۆ بانگهێشتی منت كرد،بۆ ئافراندنی خه‌ونێ كه بووت!
ئه‌ویتر :من كه ده‌مبیست به خۆمم ده‌ووت هه‌ڵه ده‌كات!
ئه‌م نوعمانه پیاوخاسه،به‌ڵام نه‌ك روباری زێڕ!
نو‌عمان :زێڕ بۆ رازانه‌وه‌ی كۆڵهكهكانهو پێشكه‌شی به میوان!
سێنێمار :شتێ دیكه‌ت هه‌یه؟
نو‌عمان :نه‌ك فره‌تر له هیچ!
سێنێمار :من له‌م هیچه تۆزێ هه‌ڵئه‌گرم تا فره‌یێ تێركهم!
یه‌كێ :ئهمگشته بێچاوو ڕوییه له‌گه‌ڵ نو‌عمان؟
هه‌ركه‌س بیستی وتی ئه‌و به سواری وشترێ حۆل ده‌ڕوات!
ئه‌ویتر :له‌غاو چڕاو بڵێ!
ئه‌مه نه دابی رۆمان بو نه ئێران،
كه هه‌ر دوو قسه به پێچه‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌م له رو وتنه نه‌ریتی خۆی بوو، تایبه‌تی خۆی‌و به‌س!
نو‌عمان :به‌راستی هیچم نیه سێنێمار ـ نه‌تبیست؟
نه ده‌سه‌ڵات ـ وه‌كا شاكان ناچاریان كه‌م
نه به‌ڵێنی سه‌یرو سه‌مه‌ر ـ وه‌كا پێغه‌مبه‌رانی كه‌نعانی ـ كه فریویان ده‌م!
كه‌وایه ئه‌وه‌ی وتم بیخه گوێت،هیچ!
و باش ئه‌زانی كاتێ ههرهیچم هه‌یه،
واته هیچم نیه!
سێنێمار :به‌ڵام من هه‌مه. خوهرنهقێ پچوكتر بۆ هه‌ركامیان!
نو‌عمان :راست ناكه‌یت سێنێمار!
سێنێمار :جگه راست وتن چاره‌م چیه؟
نو‌عمان :/توڕه/ تانه له من؟
ئه‌ویتر :لای خۆم وتم ئه‌مه توڕه‌یی ئه‌وه‌یه كه تریقاوهتهوه!
یهكێتر :قه‌ت باده‌وان دڕیاو و ده‌گ شكاو له بادا بوی كه ئه‌قڵ له مه‌له‌وان ئه‌ڕفێنێت؟
تۆمه‌ز سێنێمار له گهمیێكی سه‌رشێت نیشتبوو،كه بۆ خۆی،بنهكهیشی به ته‌ور ده‌شكاند!
سێنێمار :ئاده‌ی ئێوه بێن،كه هه‌نوكه چاوتان له خوهرنهقێ بڕیوه،كه بیستوتانه،نو‌عمان خه‌ونی سازكردنی دیوه.
بێن ئه‌مه خشتی كاڵ. بڕوانن،له سه‌ری نه‌خشه‌ی خانوو ده‌كێشم
ئه‌وه‌ی به كارێ خه‌ریكه،له‌وه بۆ خۆ خانویێ سازكات. هه‌ركه‌س دارێكی كونار ببڕێت بۆ خوهرنهق، پاداشتی،لق‌و پۆكه‌ی بۆ خۆی،بۆ میچی ماڵه‌كه‌ی!
نو‌عمان :/به بۆڵه/تۆ لقوپۆی كوناری من ده‌به‌خشی!
سێنێمار :بێ كۆڵه‌كه خوهرنهق ئه‌ڕوخێت!
نو‌عمان :ئای له‌و داوه‌ی تێی كه‌وتم!
سێنێمار :تۆ ویستت خۆت له‌گه‌ڵ رۆم‌و ئێران هاوشان كه‌یت،
له‌گه‌ڵ دونیایێ كه پێت وابو سه‌رتره ـ
كه‌وایه سه‌ره‌تا خۆت میناكه نو‌عمان!
دڵت گهورهكهو بیركه،
ژێرتاقێ كه دهیئافرێنی كۆڵهكهیێ چه‌قێنه!
كۆڵه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وانه‌ن كه ده‌یچه‌قێنن!
نو‌عمان :ئه‌م چاو سوریه‌م له بیربێت وا منی له به‌رچاو نییه!
سێنێمار :ئه‌وه‌ی سه‌د خشتی پێژا بۆ خوهرنهق،
ده بۆ ماڵی ببات‌و ده بۆ ههمارهكهی.
نو‌عمان :/به بۆڵه/تو خشته‌كانی من ده‌به‌خشی!
سێنێمار :ئه‌وانه‌ی له كاری چێو یان قوڕن بۆ خۆهرنهق،
خورماو شیری بزن،له‌گه‌ڵ نانی به‌ڕو،و ده رۆژ جارێ وشترێ بر‌ژاو به‌شیانه.
نو‌عمان :/به بۆڵه/تۆ خورمای من،
شیری بزنی من،نانی به‌ڕوی من،
تۆ گۆشتی وشتری من ده‌به‌خشی سێنێمار!
سێنێمار :تۆ بیبه‌خشه نو‌عمان ـ با گیان به قوربانت كه‌ن!
یه‌كێ :مینا خشتپێژێ هاتمهكهوان!
یهكێتر :ئه‌ز مینا مشاركێش!
یه‌كێ :وتم ئه‌مه چیه ئێمه ده‌یكه‌ین،ماندوی وشتر لهوهڕاندان!
یهكێتر :ماندو له باده‌دان!
ئه‌ز چوارچێوی چێویم دروست ده‌كرد!
یه‌كێ :من له كوره خشتم سور ئه‌كرده‌وه!
ئه‌ویتر :من خشتپێژهكانم ئاو دهگهڕاندو چێشتم ئه‌دان.
یه‌كێ :من شیری بزنم خوارد‌و نانی بهرِو!
یهكێتر :خورما هه‌موو رۆژ،و جارجارێ وشتری بر‌ژاو!
یه‌كێ :من كهمهرهم بۆ كۆڵه‌كه‌كان دادهمهرزاندو پیلكان بۆ چوونه سه‌ربان!
یهكێتر :من له چێوبهسهكان سه‌ركه‌وتم تا گومبه‌زی خوهرنهق بێنمه سه‌ر!
نو‌عمان :ئه‌م خوهرنهق ئافراندنه زیاتر له‌وه‌ی بیرم ئه‌كرده‌وه بردی.
عه‌ره‌بم نه‌دیبوو هێنده خۆشخۆر له خواردنی ماڵی مفت!
داخۆ هێنده برسی بوون‌و نه‌مده‌زانی؟
بۆ ده‌س له كیسه كه‌م،كه تا ده‌یكه‌م ده‌سێ نیه ده‌س نه‌هێنێ!
نا ـ نا ـ نهههرچهن زیاتر بده‌م كه‌رانه‌یه!
نا ـ تۆ ماڵم به فیڕۆ ئه‌به‌ی سێنێمار،
داخۆ پێویسته تێریان كه‌یت؟
سێنێمار :قه‌ت برسی‌و دیوه چالاك؟
كه باری قورس ههڵگرێو ماندو نه‌ناس بێت؟
نا نو‌عمان ـ هه‌گه له نانی بدزی له كارت ئه‌دزێ!
ئاده‌ی ـ ئێوه حهوتكهس كه له نه‌خشه تێدهگهنو نووسراوه ده‌خوێننه‌وه،مینا مانگی خۆر،له ده‌ورم بن
تا بڵێم هه‌ریه‌ك سه‌ردانی كام كار بكات!
نو‌عمان :تۆ به‌هۆی به‌خشینی ماڵیمن خۆت خوشناو ئه‌كه‌یت،
من خه‌م دهخۆمو تۆ ده‌م به كهنینی!
سێنێمار :من پێده‌كه‌نم بۆ ئه‌وه‌ی دیوار به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ئهستونهكان له سه‌رپێن،
و درگاكان مینا ئه‌وه‌ی كه ده‌مویست.
كه میچی حهوتگومبهز،شین ئه‌نوێنێ له‌ده‌ر
و په‌لكه‌زێڕینه‌یه له ناوه‌وه!
هه‌گه تۆ له‌مه خه‌مباری ـ ته‌حتیل،
خوهرنهق له بیركه ـ و من خۆم رێگای رۆم ده‌زانم!
نو‌عمان :نا،ناوبانگی ئه‌م خوهرنهقی هێشتا نهسازراوه
دوورتر له دووریشی بڕیوه!
و ئه‌وه‌ی به هۆشیاری ده‌یبینم،خه‌ونمی زڕاندووه.
هه‌نوكه رۆحی من، خۆی موحتاجی ئه‌م شوێنه‌یه.
ها له كوێ نووسه‌رم؟ نامه‌یێ بنوسێ بۆ زهنگو حه‌به‌ش،
كارخواز بخوازێت هه‌ره‌زۆر،
گیان له سه‌ر ده‌س،و چاك به لا دراو!
به‌ڵام هێشتا باسی پاداشمان نه‌كردووه!
به مه‌یله رۆمیه‌كه‌ی خۆت بخوازه‌و من چه‌قه ناكه‌م،
چیت ده‌وێ پاداشتی ئه‌م خزمه‌ته‌ی ده‌یكه‌ی؟
سێنێمار :من به مه‌یلی ئێرانیم
چی بڵێم كه بانگهێشتی شای عه‌ره‌بم؟
پاداشتم هه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه به دڵی تۆ بێ!
نو‌عمان :من تاقی مهكهرۆ و مه‌مخه پێكه‌نین سێنێمار!
بێ پاداش‌و مز؟ بڕوا ناكه‌م!
ته‌نانه‌ت خواكانی حیرهش بێ مز خوایه‌تی ناكه‌ن،
هه‌میشه ئه‌و هه‌موو دوعا‌و قوربانی‌و سه‌ده‌قه ـ
به‌م ههمویشه كه‌س نه‌یدی ته‌نانه‌ت خوهرنهقێ سازكه‌ن!
تۆ چلۆن بێ مز ههوڵهدای خوهرنهقی؟
سێنێمار :بڕوانه لمستان سوڵتان،له بێ به‌ری ده‌ترسم.
نو‌عمان :نا. خۆ مه‌نوێنه سێنێمار!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-09-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
(شانۆنامه)كۆڕی قوربانی كردنی سێنێمار ( 3 )
(شانۆنامه)كۆڕی قوربانی كردنی سێنێمار ( 3 )
نووسینی : بارام به‌یزایی
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه : سه‌لاح محه‌مه‌دی
به بوته‌كانی خێڵات قه‌سه‌م
پاداشتێ به تۆ ده‌م كه به خه‌ویش نه‌یبینی،ئه‌گه‌ر به‌راستی ـ
ئه‌وه‌ی له سه‌ر خشت پیشانمت دا،له‌م هه‌رده به‌دی بێنی!
شاتوشوت ناكه‌م ـ نا! وا منیش خوهرنهق بۆ پاداشتێ ساز ئه‌كه‌م.
بۆ پاشایێ كه هه‌رچه‌نده‌ی بۆ ببه‌ن،
دوو هێنده ده‌ستێننه‌وه.
تۆ له به‌رچی ده‌یكه‌یت؟
سێنێمار :وتمپی من بۆ ئافراندنه دهیئافرێنم!
نو‌عمان :نا،منه‌تباری خۆتم مه‌كه سێنێمار،
له چهنێو چلۆنیهكهی بدوێ‌و خۆنوێنی مه‌كه!
سوێند به بوتانی مه‌زنتر،باشترین وشترم بۆ تۆ!
باشترین ئه‌سپم به ههوڕێو ههوسارهوه!
نا ئه‌مه كه‌مه،
حه‌فتا بزنی بژارده له مێگه‌ڵی بزنهكانم،
به زهنگڵیانهوه!
دڵت گه‌وره‌بێ نو‌عمان،وه‌ره دڵاوا بین،
به‌ڵێ ـ ته‌نانه‌ت پچووكترین كچم بۆ تۆ،
كه سه‌رتۆپی جوانی عه‌ره‌به!
به‌ڵێ كچه‌كه‌م،به جیازیو جیازه‌وه!
ئه‌ویتر :گه‌وج بووم گه‌ر بڕوام كردایێ،
ئه‌مڕۆ قسه‌یێكی ئه‌كردو سبه‌ی شتێكی ده‌خواست.
نه به‌ڵێ ده‌كرا بڵێی نه ـ نا!
من وه‌رگێڕ بووم له به‌ین ئه‌و جووته، ئه‌و كاته‌ی راده‌مان،
و ئاگادار،له نزیكه‌وه ـ
كه سێنێمار چلۆن خشتێكی دهپێژاو خشتێكی ده‌شكاند
/سێنێمار دوو خشت ده‌دا به‌یه‌كا/
نو‌عمان :/توڕه/من رێگه‌یێ راستم ده‌پێوا له بیابان
له‌م لا بۆ ئه‌ولا،بێرهنج!
بۆ ئه‌بێ خوهرنهق ده‌ور بده‌مه‌وه؟
كه چاوم دهبهستو ده‌چوم،«با» رومه‌تمی نه‌وازشت ئه‌كرد
بۆچ ئێستا به‌چاوی به‌ستراو سه‌رم له دیوار ئه‌درێت؟
به‌ڵام سه‌یره،جووانی ئه‌م خوهرنهقه!
له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خشانه‌ی له ئێران دیومن به‌رانبه‌ری ده‌كا،
له‌وه‌ی له كۆشكه‌كانی رۆمی بیستومه سه‌رتر!
چلۆن له خوڵێ بێ كه‌ڵك وه‌ها كۆشكێ به‌كه‌ڵك پێكهات ـ
جگه به هونه‌ر؟
سێنێمار :ئێمه زیخی نهوێسمان وێسان،به په‌رژینه‌كان!
و رستێكمان داڕژان به كڵافی داری كونارو ئاو‌و خۆڵ‌و به‌رد!
نو‌عمان :/ده‌نه‌ڕێنێت/نه‌حله‌ت له دیوار،من زیخه نهوێسهكانم ده‌وێ!
سێنێمار :ئێمه چۆمێكمان له فه‌رات كێشایه ناو خوهرنهق!
نو‌عمان :/به نه‌ڕه‌و به‌دگومان/له‌گه‌ڵ خیزاو و نیشتاو چ پكهم؟ و چ له هه‌ڵسان؟
سێنێمار :ئێمه له ده‌وری خوهرنهق به كونارو دارخورما به‌ربه‌ندی لافاومان سازكرد!
نو‌عمان :لافاو له مندایه!
سێنێمار :جیهان كۆنه بوو،ئێمه نوێمان كرد!
نو‌عمان :من جیهانم وه‌ك رۆژی به‌ری ده‌وێ!
یه‌كێ :بیرم نه‌چووه ـ نا! ترسی ئێوه جووته!
ئه‌و رۆژه‌ی هه‌موومان له تووڕه‌یی نو‌عمان هه‌ڵاتین!
من خۆم له دیجله هاویشتو فره‌یێ سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت به‌ره‌و بیابان!
حه‌ح ـ ئه‌و رۆژه‌ی به تیروكهوانو سونگو شیر،سواره ده‌ركه‌وت ناڕهتهكێش،
وا بزا جنۆكهیێ هه‌زارساڵ دیل،له ئه‌شكه‌وت هه‌ڵاتووه!
/نو‌عمان ناڕهتهكێش به سواریی ئه‌سپێك ـ تیروكه‌وان به ده‌س ـ له‌نگی ئه‌دات،سه‌روچاوی پۆشاوه،هه‌ر سێكیان هه‌ڵدێن یان فڕێ ده‌درێنه سه‌ر عه‌رز یان له چێوبه‌س ههڵدهكشن/
سێنێمار :/ترسا‌و/سه‌رو چاوت بۆ پێچاوه نوعمانو ره‌شت پۆشیوه؟
وه‌ڵڵا شبی ئه‌و تیر ئهندازهیت كه به خه‌و دیبووم!
نو‌عمان :ئه‌م تیره بو كوێ بهاوێژم كه توڕه‌ییم له‌گه‌ڵ خۆی ببات؟
سێنێمار :بیهاوێژه به‌ره‌و دێوو جنۆكان،كه حه‌شار دراو له لافاوی لمن ـ
و چه‌ت ئه‌خه‌نه كارمان!
نو‌عمان :وتت چه‌ت؟ نا،سوێند به بوتانی مه‌زنتر
ئه‌ز چه‌ت له كاری خۆ خستم
نه‌ك دێوو جنۆكان!
ئه‌ویتر :رو بنوێنه!! تۆ دوژمنی نوعمانی یان دۆستی ئه‌و،
وا ئه‌وانه‌ی به تیر ئه‌پێكی كه خزمه‌تی ئه‌كه‌ن!
یهكێتر :هۆی زه‌لام! ـ رزگارمانكه نو‌عمان،له‌م تیرهاوێژه!
یه‌كێ :وه‌ڵڵا ئه‌مه ئه‌سپی نوعمانه كه دێوێ له سه‌ری باڵی گرتوه‌ته‌وه!
نو‌عمان :بۆچ باشترین وشترم به تۆ ببه‌خشم؟ نا!
ئه‌م كۆشكه به سێنێمارهوه ده‌ناسن نه نو‌عمان!
بۆچ حه‌فتا بزنی بژارده‌ی مێگه‌ڵی خۆ به تۆ پێشكه‌ش كه‌م
كه ئه‌وانه‌ی خشتی ئه‌م كۆشكه دهپێژن شوكرانه‌بژێری تۆن نه من!
بۆچ باشترین ئه‌سپم بده‌م به تۆ به ركێف‌و ههوسارهوه،
كه سوار بیتو له ده‌وری خوهرنهق تاوی دهیتو فیزكهی كه ئه‌مه من كردم؟
بۆچ پچوكترین كچم پاداشتی تۆكهم
كه سه‌رتۆپی جووانی عه‌ره‌به
بۆ ئه‌وه‌ی شو له باوك سه‌رتر بزانێت‌و بێگانه له خێش؟
یه‌كێ :ئه‌و كیژه ـ له چاوی پیس به‌دووربێ ـ به‌راستی سه‌رتۆپی جووانی عه‌ره‌به
شاعێرهكان به یادی چاوه‌كانی چه‌نا قه‌سیده ده‌هۆننه‌وه،
بڕێ بێناوو بڕێ ئاشكرا!
كاروانیه‌كان به یادی زۆڵفی درێژی رێگه ده‌بڕن
هه‌م به گۆرانی‌و هه‌م بێده‌نگ!
یهكێتر :نه‌تووت باسی مه‌له‌وانان له كه‌شتیدا،
له عهشقێنی باو باده‌وان،و شه‌پۆل‌و گه‌می!
یه‌كێ :وه‌ی ـ زه‌نگی وشتران ئاوازێكه،یه‌ك له‌و هه‌زاره،
كه بیابان بۆ جووانی ئه‌وی ده‌خوێنێت.
یهكێتر :له‌نجه‌و لاری شێخ شێت ئه‌كاو مه‌لا سه‌رگه‌ردان!
وابزا قوڕی له خاكی له‌یلێ داڕژاوه!
ئه‌ویتر :ئێوه مهجنوونن! حه‌ح ـ كام جوانترن ـ خوهرنهق یان كچ؟
/نو‌عمان به شیوه‌ن‌و خۆڕنین دهگهڕێو جارجار زیخ به سه‌ردا ده‌كا/
نو‌عمان :تۆ كونارهكانی منت كۆڵه‌كه كرد!
تۆ زیخهكانی منت له ژێر خشتی سوور چاڵ كرد!
تۆ ئاسمانی منت به میچ داپۆشی،
كاكهشانو رێگه سرووشتییه‌كانی!
تۆ«با»كانی منت ـ شورتهوسهڕسهڕ ـ
له پشت چواردیوار ده‌سبه‌سه‌ر كرد!
بۆ له دیمه‌نی فهراتو دارستانی كونارو چۆڵگه‌ی دڕ
جگه كونه رۆچنێكت بۆ من نه‌هێشتوه‌ته‌وه!
كه له بیابانی خۆم دێم‌و ده‌چم
بۆچ ـ بۆ ده‌بێ درگایێ بكه‌مه‌وه‌و بیبه‌ستم؟
سێنێمار :تۆ بووی كه كۆشكت ویست،
كه ئه‌گه‌ر نهمدهئافراند ته‌مێت ده‌كردم!
لات وایه نهمدهبیست سرته‌ی هه‌ڕه‌شه،
و هه‌رای مێشك به‌ری گله‌یی؟
تۆ بووی ویستت خێوه‌ت به‌قه‌د بیابان كه‌یت
و دنیا له ژێر میچی خۆت دانێیت،
و بناغه‌ی وا داكوتی ـ
كه«با» نهیپچڕێنێو نهیڕمێنێ!
تۆ بووی هه‌گه نهمدهئافراند باسی تیغی تیژت ده‌كرد،
و غیره‌تی عه‌ره‌ب!
مه‌ستانه گۆرانیت دهچڕیو لهترت ده‌داو فشه‌ت ده‌كرد!
و تانه‌ی خهڵكانت به تاریف ده‌زانی!
تۆ بووی ویستت شیاوی دنیای سه‌رتر له خۆت بی!
چاوچنۆك مه‌به،یان ئه‌م یان ئه‌و به،
ناتوانی ههردهنشین بیتو له خوهرنهقیش دانیشیت !
/سێ پیاو چادرێ ره‌شی گه‌وره به‌سه‌ر خۆدا ده‌كێشن/
نو‌عمان :دوێشه‌و خه‌وم به باوكمه‌وه دی،ئهمرۆلقهیس!
وتی له كوێیه ئه‌و هه‌رده‌یه
وا به سواری وشترانی به‌تاقه‌ت دهمانپێوا؟
به ئه‌نگوست پیشمانیمدا!
به‌ڵام هه‌رده به شنه‌ی«با»یێ له جێگه‌ی خۆی نه‌ماو،
وشترانی به‌تاقه‌ت،نهخشگهلێ بوون له سه‌ر دیواری خوهرنهق!
وتی له كوێیه دارستانی كونارێ
كه ترسی دێوو درنجانی ده‌خسته دڵمان؟
به ئه‌نگوست پیشانیمدا!
به‌ڵام دارستان به شنه‌ی«با»یێ له جێگه‌ی خۆی نه‌ماو،
كوناره به‌رزه‌كان، مینا دێوان و جنۆكان،پارێزه‌رانی خوهرنهق بوون!
باوكم ـ ئهمرولقهیس ـ به شنه‌ی«با»یێ ون بوو،
وابزانم نه‌حله‌تی كردم!
سێنێمار :وتم بفه‌رموی ده‌س هه‌ڵئه‌گرم نو‌عمان!
چیت بوێ،ئه‌وه ده‌بێ،
بفه‌رمویت خوهرنهق له بیر ئه‌كه‌م!
نو‌عمان :وتم بهڵێو نا!
وه‌ڵڵا هه‌مو شه‌وێ به خه‌یاڵی وێراندنی ده‌نوم،
و سبه‌ی به خه‌یاڵی ئافراندنی هه‌ڵده‌ستم!
ده‌سهه‌ڵگری سێنێمار؟ ـ چلۆن؟
داخۆ ده‌توانی دارستای كوناری من بگه‌ڕێنیته‌وه جێگه‌ی؟
داخۆ ده‌كرێ ئه‌و خۆڵه‌ی له داوێن به تورهكه هێنامان،
تا خشتی دیواری كه‌ین،بگه‌ڕێنیته‌وه جێگه‌ی؟
داخۆ خورما،وا به‌خشیت و خواردیان،
ئه‌و وشترانه‌ی برژاندتو قوتیان دا،
ئه‌مده‌یته‌وه؟
سێنێمار :ئاخ نو‌عمان،وه‌ڵڵا ئه‌مه ئافراندنی خوهرنهق نییه،
ئافراندنی تۆیه!
ئافراندنی هه‌موومانه!
نه‌مدیوه گهورهیێ،به كار نه‌كردن،
كارێ گه‌وره‌ی كردبێت!
خوهرنهق به ناوی خۆت بخولقێنه نه‌ك سێنێمار،گه‌ر له‌مه به ئازاری!
چلۆن ههردهیێ وشك‌و قاقڕ،
رێبازی وه‌همی دێوانوجنۆكان ـ
وه‌ها بۆت ئازیز بووه نو‌عمان، كه باوكتی له قه‌ور بۆ ده‌رده‌هێنی؟
تۆ هه‌رده بیری نو‌عمان!
تۆ نازانی ئاوه‌دانیت ده‌وێ یان نا؟
تۆ نازانی دنیای به‌ریت ده‌وێ یان ئافراندراو!
خوهرنهقی خولقاوت ئه‌وێ به مه‌رجی نهخولقاندن
كه ههردهیێ،خوهرنهقی له سه‌ر ده‌ئافرێنن،هه‌رده بمێنێت؟
تۆ نهگونجاوت ده‌وێ!
یان ره‌نگه ـ هه‌ڵه نه‌كه‌م ـ ده‌ترسی ده‌س له كیسهكهیت،
ئاواییت ده‌وێ گه‌ر له كیسه‌ی تۆ نه‌درێت؟
بێ گۆڕان،بێ هه‌وڵ،و بێ پاره؟
ئاوایی چلۆن هه‌روا ئاوه‌دان بێت؟
كهسانێتر خشت دهپێژن،
گه‌ر له قوڕ پارێز ئه‌كه‌ی،ده‌س له كیسه كه!
یهكێتر :له بیرمه. ئه‌مه هاوارێ بوو منیش بیستم!
یه‌كێ :/توڕه/كێ نه‌یبیست؟
ئه‌ویتر :خوهرنهق باڵای نه‌ده‌كرد،
كاتێ خشتێكت دهپێژاو،خشتێكت ده‌شكاند!
وا رۆژێ دهیانفهرمو سازیكهو،
سبه‌ی ده‌یاننه‌ڕاند تێكیشكێنه!
سێنێمار :/توڕه/چین ئه‌م بیانوگهله؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-09-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
(شانۆنامه)كۆڕی قوربانی كردنی سێنێمار ( 4)
(شانۆنامه)كۆڕی قوربانی كردنی سێنێمار ( 4)
نووسینی : بارام به‌یزایی
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه : سه‌لاح محه‌مه‌دی
من كچم له تۆ نه‌ویست!
و باشترین ئه‌سپ،و مێگه‌ڵی بزن،و باشترین وشترت!
من ئه‌م ئافراندنهم بۆ ئاوایی كرد‌و ئه‌مه‌م به‌س!
نو‌عمان :ئه‌مه چ هۆرهیێ نهحسهو له كام زاره؟
تۆی ئێرانی بێژ‌و،
تۆی رۆمی نانه‌جیب،
پاداشتی سوڵتانی حیره‌و نه‌گه‌ره‌كه وا دنیا تهمایهرین؟
سێنێمار :پاداشتێ جگه ره‌نج به من نه‌دراوه،
وه‌ڵڵا من له‌و پاداشته‌ی به‌ڵێنیم ئه‌ده‌ی ده‌ترسم!
تا ئێره به‌س! عومری له دهسچوم له‌تۆ ناوێ،و ئه‌و ئاواتانه‌ی به‌فیڕۆ چوو!
وتم ده‌گه‌ڕمه‌وه نو‌عمان ـ ئه‌گه‌ر ناته‌وێ،
من ئه‌م هونه‌ره بۆ شوێنێتر ده‌به‌م.
نو‌عمان :بشكێت لاقی ئه‌سپێ له من دورت خاته‌وه!
به ده‌ستی خۆم قوڕگی ئه‌بڕم
وشترێ له‌نێو كۆپاری حه‌شارت بدا!
بڕۆیت؟ ـ و له من بپرسن كوا خوهرنهقێ وا ناوبانگی هۆشی له دنیا بڕیوه؟
له كوێیه خوهرنهقێ وا ئێران‌و رۆم له‌ودا تێكه‌ڵ بوونه؟
لۆمه‌م بكا باوكم ـ ئهمرۆلقهیس ـ له قه‌بره‌وه،
وه‌ها ئافرێنهرێ بلیمهتت بۆ رێز نه‌گرت؟
و من خاك به سه‌رخۆدا كه‌م كه سێنێمار له‌من ره‌نجا؟
سێنێمار :ئیتر نابیسم نو‌عمان ـ ئیتر نابیسم!
تۆ سبه‌ی ئه‌مه نیت كه نوكه هه‌یت!
ئه‌سپه‌كه‌م بده‌نه‌وه،
هه‌ر ئه‌و ره‌شه نهوێسه وا پێیهاتم!
گه‌ر ویستیشتان ئه‌سپه‌كه‌م به خۆم بفرۆشنه‌وه،
یان هه‌ر ئه‌سپێ كوێروشهل نه‌بێ!
نو‌عمان :لێیده‌ن ـ خێرا! و لاقی ئه‌سپی بشكێنن!
/سێ پیاو ده‌ڕژن به سه‌ریاو ئه‌و كه هاوار ده‌كات دایده‌پۆشن/
نو‌عمان :پای ببه‌ستن،تا ده‌توانن توندتر!
به‌ڵام نه ئه‌وجۆره‌ی له قه‌ڵا سه‌ر نه‌كه‌وێ!
یان ـ خوا نهكهرده ـ له په‌ینجه كه‌وێته خوار! ـ به‌ستتان؟
ئێستا ده‌توانی له قه‌ڵاو چێوبه‌س سه‌ركه‌وی سێنێمار،
به‌ڵام ناتوانی له سه‌ر وشتر یان ئه‌سپ دانیشی!
واته چاره‌ت نیه. تێده‌گه‌یت؟
ئه‌مه بۆ ئه‌وه بوو بزانی سێودو ناكه‌م له شكاندنی جووت پێت
ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێ بۆ هه‌ڵاتن هه‌ڵگری!
سێنێمار :ئاخ كه ئه‌م رزگاریخواستنه بووه پێبهندم!
به‌كێ بڵێم كه له حیره،به پاداشتی هونه‌ر،خه‌ڵكان پێبهس ده‌كه‌ن؟
یه‌كێ :گۆرانی بهنناكان،له سه‌ر زاری كاروانیه‌كان بوو،
كه رێگه‌یان ده‌بڕی،مهنزڵبه مه‌نزڵ!
یهكێتر :گۆرانی بهنناكان،رۆختا رۆخ،سرودی مه‌له‌وانان بوو،
وا فهراتیان ده‌پێوا،شاربه شار!
ئه‌ویتر :/ده‌خوێنێ/ ئه‌وه‌ی لم له سارایه،
/ئه‌و جووته هاوده‌نگی دهكهنو ده‌خوێنن/
ئه‌وه‌ی به سواری«با»یه،
بڵێ پی با بلورێنێ
خوهرنهق وا له سه‌رپایه،
تۆفان ناگا به‌و باڵایه!
سێنێمار :وه‌ڵڵا تۆ ئازارم ئه‌ده‌ی!
نه ده‌هێڵی بڕوم،نه ئیزن ئه‌ده‌ی خوهرنهق ته‌واو كه‌م،
نه به بریارێ خۆش،دڵم خۆشئهكهی!
دێته‌وه بیرم ئه‌و شه‌وه‌ی پهردهنشینانت،
به نهێنی هێنا بۆ سه‌یری خوهرنهق ـ له رۆشنایی مه‌شخه‌ڵان ـ
و من خه‌ریكی ئیشی خۆم بوم.
تو كه ساتێ له‌وه پێش دهتگرماند،
ئێستا له خۆبایی،هاشهت دهكردو لاژهت ده‌هات.
منیش ـ هه‌روا كه هه‌م ـ خۆم حه‌شار ئه‌داو
شه‌رمه‌ساری كهمو كوڕیه‌كانی بووم،
كه بۆ چركه‌یێك چاوم پێی كه‌وت ـ ئاخ،
ئه‌م نیگا دڵڕفێنه،بۆ دیتنی خوهرنهق هاتبوو
یان بۆ دیتنی من؟
ئه‌م له چاوی پیس به‌دور ـ سه‌رتۆپی جووانی ـ
ئه‌شیا سه‌د خوهرنهق ببنه قوربانی،و ئه‌و هاتبوو،
و منی بۆ دیتنی خۆی ده‌برد،
ماقی خوهرنهق ببو،یان خوهرنهق ماقی ئه‌و؟
تۆ هێنات به منی بنوێنیو دڵم خوێنكهی
تا ئه‌ژنۆم بشكێو دیسان گه‌ڕانه‌وه له بیركه‌م
یان ڕه‌نگه خۆی هاتبوو،به‌پێی خۆ
په‌یجۆری ئه‌م نامۆیه
كه نێوی به نێویه‌وه ئاوێته بوو ـ
ئه‌ی ئه‌و نیگا كه سوتاندمی به هه‌ڵكه‌وت بوو؟
بیللا تۆ ئازارم ئه‌ده‌ی!
بۆ هه‌موو شه‌وێ خوهرنهق بماڵم،ته‌مایه‌ری هاتنی بۆ سه‌یری خوهرنهق؟
بۆچ داخیی لمهكان من وه‌بیر داخی دڵم ده‌خاته‌وه؟
بۆچ هیلالی ئاسمان،بكه‌مه خه‌نجه‌رێ چهقیاوی جه‌رگم؟
بۆچ هه‌وری دوقاش،به گیان‌و له‌شی خۆم زانیوه؟
ته‌ڵڵا تۆ خه‌ونی منت وه‌یشوم كردووه!
هه‌ستێره‌كان فره‌تر له‌وه‌ن بیانژمێرم،
و زیخهكان زیاتر له‌وه گه‌ردانه‌ی لێسازكهمو بیڕهنگێنم بۆ گه‌رده‌نی.
گه‌ر ده‌كرا ئه‌و سیحره له دیوار بنه‌خشێنی ـ نا!
بۆچ چاوه‌كانی له دیوار بنه‌خشێنم،
وا دیمه‌نی پاشای ئێرانه!
تا دڵی بگرێ‌و ـ
ئه‌و له تۆ بخوازێت،و له منی بڕفێنێ؟
ووتم نا ـ خه‌و بیرمچێ!
خوهرنهق به هه‌وڵی چهناچهن سه‌رده‌خه‌م،
یان ئه‌و ئه‌ده‌یته پاداشتم،یان رزگار ده‌كه‌ی بڕۆم!
نو‌عمان :من خراپه‌م كرد‌و ئاخ ـ خراپ كه ناوی ئه‌وم برد!
ئه‌م فارسه رۆمنشینهی شێواوی ئه‌وین،وڕینه ده‌كات.
هیچ نه‌بووه ئه‌و سه‌رتۆپی جوانیه،به هاوسه‌ری خۆ ده‌زانێ،
و فیز ئه‌كا پاداشتی هه‌وڵیه‌تی بۆ ئه‌م نوێكارییه!
هه‌رچه‌ن هێشتا نازانم هاوسه‌رینی ئه‌م دو ڕه‌گه‌ی كه‌م،
یا پێشكه‌ش به شای ئێران،كه له‌وه‌دا خێرم فره‌تره!
/هه‌راو هوریا، ده‌نگی شادمانی یان ئاگادار كردن كه له قوڕگه‌وه دێت. سێ پیاو،پارچه‌ی ره‌ش به سه‌رو چاویانا ده‌گرن. به‌رۆكیان بریقه‌ی دێت،و هه‌روا خه‌نجه‌ره‌كانیان كه له‌به‌ر پشتێنیانه. هه‌ر سێ،قۆڵبهقۆڵ،دیوارێكیان ساز كردووه كه كچی نو‌عمان له پشتی حه‌شار دراوه ـ/
یه‌كێ :ئێمه خوڵامه خهسیاوهكانین، رازیارو پارێزه‌ری كچی نو‌عمان،
كه هه‌رچه‌ن گچكه‌یه،گه‌وره‌كان له داوی زۆڵفی گرفتارن،
و بۆ تۆ چه‌ن پرسیارمان هه‌یه له لایه‌ن ئه‌و!
سێنێمار :منهتبارم،و له منه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رتۆپی جوانیه سڵاو!
یهكێتر :ده‌پرسن به‌ڵا لێتان دوور مامۆستا،ئه‌م ههستێرانه چه‌ندن؟
و ژماره‌ی ئه‌م زیخانه؟
سێنێمار :باوكم له ئامۆژگاری مازهكانی ده‌گێڕایه‌وه!
ئه‌م زیخانه هه‌مووی سیفره‌كانی ئه‌و ژومارهن
كه نه ژماردنی ئه‌توانی،و نه خوێندنه‌وه‌ی!
خوایش بزانێ،من قه‌ت نێوی تۆم له سه‌ر پانتای زیخه‌ڵان نه‌نووسی،
نه‌كا«با»ی به‌دفه‌ڕ بیسڕێت!
ئه‌ستێره‌كانیش پارێزه‌رانی مانگی پێچهپۆشن،كه خۆزگا ئاوڕێك له ئێمه بداته‌وه!
ئه‌ویتر :ده‌پرسن به‌ڵا لێتان دوور مامۆستا،نێوی ئێوه مانای چییه؟
ئه‌مه‌یش ده‌پرسن لۆ خه‌ونێ!
سێنێمار :باوكم له كتێبی نێوه‌كانی ده‌گێڕایه‌وه سیمورغی هه‌تاو!
باوكم چیرۆكێكی ده‌زانی له سیمورغێ،
كه دنیای خسته ژێر فڕه‌ی باڵی تا لوتكهیێك بدۆزێته‌وه هه‌ره‌به‌رز،
تا له‌وه‌یش به‌رزتر بفڕێت!
كچ :/بێتاقه‌ت/ده‌ڵێن ئاخ ـ خه‌ونی منتان گێڕایه‌وه،و دڵم له‌رزی!
سێنێمار :به ئاهه‌نگی ئه‌م ده‌نگه‌یش،دڵی من!
یه‌كێ :/به‌و جووته/ئێمه ئه‌م وت و وێژه‌مان نه‌بیست!
یهكێتر :ده‌پرسن چه‌نێ زێڕو زیو پاداشتی ئێوه‌یه له‌م هونه‌ره كه هه‌تانه؟
سێنێمار :وه‌ڵڵا زێڕم نه‌دی چاكتر له هه‌ڵكشانی خۆر و داكشانهكهی،
كاتێ دڵم لای ئه‌وه‌یه وا لێی دوورم!
زێڕ؟ ـ نا! به زێڕ چیم ده‌ست ده‌كه‌وێ؟
لاویه‌تی؟ ئه‌وین؟ یان ناوی چاكه؟
من پاداشتم روانین له خوهرنهقه،
كه تا دوێ خه‌ونێ بوو ـ
و ئه‌مڕۆ له ئه‌وین پڕه،ئه‌گه‌ر دیسان قه‌ده‌م له سه‌ری نێی.
خانویێكه ـ مینا ئاواته‌كانی من ـ
هه‌رسات به ره‌نگێكه له هه‌تاودا،
و تیرێ له‌م په‌لكه‌زێڕینه جه‌رگمی پێكاوه،
كه پێم ده‌ڵێ سه‌رتر له ره‌شی چاوه‌كانی تۆ ره‌نگێ نیه!
ئه‌ویتر :ده‌پرسن،به‌ڵا لێتان دوور مامۆستا، ئه‌مه سارای«با»یه،
چ ده‌ڵێن له«با»ی واده؟
سێنێمار :من له‌وانه نیم ـ نا!
ئه‌گه‌ر له خاكی رۆم پێ بنێیت یان ئێران،پێ له‌سه‌ر چاوی من ده‌نێن!
و ئه‌گه‌ر گیرۆده‌ی خێڵی خۆتانن،جگه له ئێوه دنیا فه‌رامۆشم!
یه‌كێ :پرسیارێتریش ـ
یهكێتر :ئه‌گه‌ر نهڕهنجن!
ئه‌ویتر :ده‌پرسن ئێوه‌و من له دو ئایینی جیاوازین!
ئاكاری تۆ له‌گه‌ڵ بوتانی ئێمه چۆنه؟
سێنێمار :بۆ من له دنیا تاقه بوتێ فره‌تر نه‌وێت،
و باش بزانن كه تێكڕا ده‌یپه‌ره‌ستم!
نو‌عمان :چ بێجایێ بو ئه‌مه ـ ئاخ كچم
بۆچ ناوی ئه‌وم برد تا دڵی به‌رێ؟
هه‌نووكه غیره‌تی عه‌ره‌بی له خوێنم ده‌كوڵێ،
خۆزگا هه‌ر به منداڵی زینده به‌چاڵم كرد بوو!
وه‌ها روخسارمانگێ له په‌ری جووانتر،
كه گه‌ر نه‌ریتی كۆنی عه‌ره‌ب ده‌ما،
ده‌شیا خۆم بمهێنایێ!
/هه‌راو هوریا، ده‌نگ گه‌لێ كه له قوڕگه‌وه دێت. سێ پیاوه‌كه بونهتۆ به‌وه‌ی وا بوون ـ /
یه‌كێ :په‌شیوانی له به‌خشین؟
یهكێتر :دواجاریش ره‌نگه په‌شیوانی له په‌شیوانی!
ئه‌ویتر :من بیانوهێنانم بیستووه له بێ ئه‌مه‌گی رۆژگار
بیانوگهلێ خۆ خڵه‌تێنه‌ر یان پێچه‌وانه!
نو‌عمان :تۆ نه‌تزانی سێنێمار ده‌ردی من،تۆ نه‌تزانی!
هه‌گه تۆ نه‌زانی ـ یان نه‌تهه‌وێ بزانی
لای كێ ئه‌م نهێنی دڵه‌م ببه‌م؟
دوژمنانم یه‌ك له دوای یه‌ك ته‌یار به سونگی تانه‌و ته‌شه‌ر ـ
خوازبێنانی كچیشم. تۆ نه‌تزانی!
سێنێمار :من زانیم،هه‌رچه‌ن نه‌مویست.
نو‌عمان :نا،تۆ نهتئهدی سێنێمار،ئه‌و هه‌راو زه‌نایه به‌گوێمدا ده‌یانقیڕاند!
سێنێمار :من ئه‌مدی هه‌رچه‌ن نهمدهڕوانی،
من ئه‌مبیست هه‌رچه‌ن گوێم له ئێوه نه‌بوو.
نو‌عمان :ئه‌وانه به‌ننا عه‌ره‌به‌كان بوون،
كه قه‌ت شتێكیان درووست نه‌كرد،جگه خهونو خه‌یاڵ.
/سێ پیاوه‌كه تا ئێستا تێشویان له ناوه ده‌كوتی هاوكات شتێك به سه‌ر خۆدا ده‌ده‌ن و ههلئهستن/
یه‌كێ :نو‌عمان ئێمه‌ی رۆ خسته‌و سێنێماری هه‌ڵكشانه!
داخۆ مێعمارێ له حیره نه‌بوو،
كه یه‌كێ ـ وه‌ها نه‌حله‌ت كراوێ ـ له‌و په‌ڕی دنیا بێنێ؟
یهكێتر :تۆ غهیرت رێز گرت‌و عه‌ره‌بت به سووك زانی!
ئه‌ویتر :تۆ رۆمیێكت هه‌ڵبژارد كه خوێنی ئێران له ده‌ماری ده‌گه‌ڕێ،
یانی عه‌ره‌ب هیچنین!
نو‌عمان :ئه‌وه چ ده‌ڵێن،من مێعمارێكم هه‌ڵبژارد كارزان،
ئه‌وم هه‌ڵنه‌بژارد به‌هۆی ئێرانی یان رۆمی بوونی!
یه‌كێ :چیكرد سێنێمار كه عه‌ره‌ب نه‌یكرد؟
خشت له‌سه‌ر خشت نان هه‌موو ده‌زانن!
یهكێتر :شووره‌یی ناكه‌ی بڵێن عه‌ره‌ب هه‌موو رامان،
له ئافراندنی وه‌ها هاڤێ؟
ئه‌ویتر :شووره‌یی ناكه‌ی خوهرنهق بێگانهیێ ئافراندی نه‌ك ره‌عیه‌تی تۆ؟
یه‌كێ :شووره‌یی ناكه‌ی باشترین وشترت، باشترین ئه‌سپت،
و حه‌فتا بزنی هه‌ڵبژارده‌ی مێگه‌ڵی بزنهكانت،به غه‌ریبه پێشكه‌ش كه‌یت؟
یهكێتر :له‌مانه بهدهرـ ئاخ _ كچه‌كه‌ت وا سه‌رتۆپی جووانی عه‌ره‌به؟
ئه‌ویتر :قه‌ت سوڵتانێ وه‌ها كه‌سانی خۆی سووك نه‌كرد،
و غهریبهیێكی نه‌كرده گه‌وره‌یان!
نو‌عمان :وڵامم دانه‌وه سێنێمار،پاشه كشێم پێكردن!
نه له به‌ر تۆ،بۆ ئه‌وه‌ی راستیان نه‌ئه‌ووت،
و هونه‌رێ كه نهیانبو به گران ده‌یانفرۆشت
به‌ڵێ له‌وه تۆپزێكیان درووست دهكردو منیان ده‌كوتا!
یه‌كێ :هیچ تاقیت كردینه‌وه؟ كه‌ی بیستت له ئێمه وتبێتمان خوهرنهق ناتوانین؟
یهكێتر :بۆچ شای ئێران وه‌ك ره‌عیه‌تی خۆی چاوت لێنهكا،
كاتێ تۆ وه‌ك ره‌عیه‌تی خۆت چاو له ئێمه ده‌كه‌یت،نه وه‌ك هاوخێڵی خۆت!
ئه‌ویتر :هه‌موو ده‌زانن شای ئێران ـ كه تۆ ماقی گه‌وره‌یی ئه‌وی ـ
له تۆ كۆشكێكی نه‌ویسته.
ئه‌مه تۆیت كه ویستت به كۆشكێ شای ئێران ماق كه‌یت!
نو‌عمان :به‌ڵێ ـ هه‌ر له ئێستاوه به كۆمه‌ڵ بۆ دیتنی خوهرنهق دێن.
كاروانه‌كان بۆ ئێره رێگا ده‌گۆڕن
و كیژانی پێگه‌یشتوو به‌و خوازبێنه سازده‌بن،
كه ئه‌وان بۆ دیتنی خوهرنهق به‌ڵێنی بدات!
هه‌ر له ئێستاوه بازارێ له‌م نزیكانه
شیری بزن‌و نانی به‌ڕو بۆ سه‌یركه‌ران ته‌یار ده‌كات.
چادر به كرێ ده‌ده‌ن هه‌ریه‌ك به نرخێ:
گرانه‌كه ـ له موی وشتر،و ئه‌وه‌ی له موی بزنه هه‌رزانه‌كه!
هه‌ر له ئێستاوه شاعێران، به دار‌و دیواری خوهرنهق
به‌ندی پێداهه‌ڵدانی خۆ ده‌ڕازێننه‌وه‌و به‌یتی لێ ساز ده‌كه‌ن.
وه‌ره بڕوانن له‌م نه‌خشانه‌ی سه‌ر دیوار:
ماسی مه‌له ده‌كا له زه‌ریا،
یان ره‌نگه زه‌ریا مه‌له ده‌كا له ماسیدا!
و باڵنده له ئاسمان ده‌فڕێ،وابزا ئاسمان باڵندهیهو ده‌فڕێ به سه‌رماندا!
وه‌ڵڵا شای ئێران دێت،
نه بۆ دیتنی ره‌عیه‌تی خۆی، كه بۆ دیتنی شایێ شبی خۆی!
یه‌كێ :تۆ به‌رز ده‌فڕی نو‌عمان،
هێنده تاریف له رۆمیێك؟
نابینی ده‌ستی عه‌ره‌ب له قوڕدایه؟
نو‌عمان :با دهیبینمو پیرۆز بێت! ـ تۆیش بیبینه،
خوێڕیهكان چالاك بونه‌ته‌وه!
ئه‌وانه‌ی ههردهیان به‌خه‌ون گه‌ز ده‌كرد،
ئێستا له شنه‌ی«با» ورد ده‌بنه‌وه.
باس له ترازو شمشهیه
له ئاوێته كردنی چهناجۆر خۆڵ‌و به‌رد بۆ دیوار!
له ئافراندنی كۆشكێ كه هه‌زار ساڵ بمێنێ!
ئایینی شاكانی بابێلو ئاشور زیندو بوه‌ته‌وه !
چه‌نا به‌ننا له خێڵه جۆراوجۆره‌كان،
به بوتگهلێ له قوڕ،چێو،یان له به‌رد ـ و سوێندی له‌یه‌ك نه‌چو ـ
گیان له‌سه‌ر ده‌س، سه‌رقاڵی ئافراندنن.
له كوێی سێنێمار؟ ـ چه‌نده بۆ زستان ماوه؟
له‌گه‌ڵم مه‌رج ده‌كه‌ی له كاتی دیاری كرا‌و ته‌یاری كه‌یت؟
یه‌كێ :مافی ئێمه بو خوهرنهق!
یهكێتر :مافی ئێمه بو باشترین وشترت،باشترین ئه‌سپت،
حه‌فتا بزنی هه‌ڵبژارده‌ی مێگه‌ڵی بزنهكانت،
و كچه‌كه‌ت ـ وردیلانهكهـ كه سه‌رتۆپی جووانی عه‌ره‌به
نو‌عمان :به راستی مافی ئێوه بو؟
ئیتر له سه‌ری مه‌ڕۆن خۆتان‌و ئه‌و كونهگورگانهی سازی ده‌كه‌ن،شبی ده‌می داچه‌قاو!
چاوێ له خوهرنهق بخشێنن،
كێی ئێوه دیوارێ به‌رزتر له باڵای خۆی ئافراندووه؟
كێی ئێوه كه‌پرێكی ئافراندووه كه «با» نهیخستبێت؟
كێی ئێوه میچێكی ئافراندووه كه به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌یدا نه‌ڕوخابێت؟
به كه‌پره شوڵیهكانتان میوانداری«با» ده‌كه‌ن،
و خانووه‌كانتان،نهسازراو رۆخهیه!
به‌ڵێ ئێوه عه‌ره‌بن‌و له‌خۆبایی ـ
ئێوه‌و چی به میچ كه ئاسمانتان هه‌یه؟
ئێوه‌و چی به ژوری خه‌و كه باڵنجتان لمستانه؟
به‌ڵێ ئێوه سواری ئه‌سپی غیره‌تی خۆن،وا له زیخ چه‌قاوه!
یه‌كێ،نووكه،هه‌وڵیداوه‌و ئه‌سپی ده‌رپه‌ڕاندووه،
ئه‌تانه‌وێ لاقی بشكێنن.
ئه‌م بیانووه چییه؟
تاوانی ئه‌و نامۆ بوونی ئه‌وه؟
ئه‌وه‌ی كه له خێڵی ئێمه نییه؟
نه‌ك به سواری ئه‌سپی فیزی ئێمه،
كه سواری ئه‌سپی زانستی خۆیه‌تی؟
یه‌كێ :كێ دیویه‌تی سوڵتانی عه‌ره‌ب
به‌هۆی پیاوێ رۆمی ـ كه باشترینیش نییه ـ دهسباته یه‌خه‌ی خێڵی خۆی؟
یهكێتر :ئه‌و ده‌زانێ ـ و ئه‌مه هۆی نه‌بوونی ئێمه‌یه!
ئه‌ویتر :ئه‌و ده‌زانێ ـ و هه‌ر زانستێ خۆی بۆ خۆی گاڵته به نه‌زانیه!
یه‌كێ :ئه‌و به‌م خوهرنهقه چه‌پمان بۆ ئه‌كوتێ،ده‌ینوێنێ چیمان نه‌كردووه!
نو‌عمان :ده‌ردتان ئه‌زانم ـ به‌ڵێ
خشت له‌سه‌ر خشتنان هه‌موو ده‌زانن،
ئه‌وه‌ی ئێوه له مێشكتاندا نه‌بوو ئه‌وه‌یه به خشت ده‌یئافرێنن!
ئه‌و نه‌خشه‌ی خوهرنهقی له مێشكدا بوو،
نه‌خشێ كه تا نهیئافراند ئێمه نهمانبو!
یه‌كێ :ئه‌ی نو‌عمان كه له‌گه‌ڵ شای ئێران به فارسی ئه‌دوێی
ئێمه‌ش له كۆڕی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكبێژانی ئێرانی‌دا بووین!
واتزانی نه‌مانبیستووه نێوی روستهمو زاڵ‌و ئه‌سفه‌ندیار؟
یهكێتر :گهورهییو شكۆی ئه‌وان،تۆی خسته مه‌ترسی،
و ئێمه‌و شیاوی ئه‌م كاره نه‌زانی!
یه‌كێ :گه‌وره‌یی ئه‌وانت به گه‌وره‌یی رۆمیه‌كان وڵام دایه‌وه!
یهكێتر :ده‌ستی عهربت بۆ رۆمیه‌كان درێژ كرده‌وه!
ئه‌ویتر :عه‌ره‌ب ـ وا كۆڵه‌كه‌ی ره‌شماڵی خۆیه‌تی ـ
چیداوه به گومبه‌زی ئێرانی كه وڵاتی رۆمیش له‌وانه پڕه؟
یهكێتر :ئه‌و باگره كونكونه شهترهنجییانه!
و ئه‌و دارچراگهلهی،مهنزڵبه مه‌نزڵ سازی ئه‌كه‌ن!
یه‌كێ :دڵمان بێنه جێ‌و رازیمان كه!
نو‌عمان :به بوتانی مه‌زنتر سوێند،ئه‌و نامێنێ‌و ئێوه ده‌مێنن!
ئێوه‌ن كه له سایه‌ی ئه‌م خوهرنهقهنو نه‌ك ئه‌و!
كه وایه لێی گه‌ڕێن زووتر بڕوات!
یه‌كێ :به‌ڵێ ده‌ڕوات،و هانجی ئه‌م خوهرنهقه بۆ یهكێتر ده‌ئافرێنێ!
یهكێتر :ره‌نگه ته‌نانه‌ت باشتر له‌مه!
ئه‌ویتر :ئێمه‌ین لای تۆ ده‌مێنینه‌وه به‌م مل كهچیهوه!
نو‌عمان :ها؟ باشتر له‌م خوهرنهقهتان وت؟
یان هانجی ئه‌مه ته‌نانه‌ت؟ ـ بۆ یهكێتر؟
وتتان له‌مه باشتر؟
یه‌كێ :ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی ئافراند،بۆچ باشتر له‌مه نه‌توانێ؟
ئه‌گه‌ر نوعمانێتر ببێت‌و خه‌زنی زێڕێ!
یهكێتر :ئه‌و كاته‌ی ئه‌م قه‌ڵایه كه به‌رزت ده‌زانی نزم بێت،
و بڵێن،بۆ وێنه،ئه‌مه كه نو‌عمان كردی،نزمتره
له‌وه‌ی كه سێنێمار به زێڕی پاشای ئێران خوڵقاندی!
نو‌عمان :چاو كه‌وه نو‌عمان له‌وه‌ی دهتقوچان!
ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ی ئافراند بۆچ باشتر له‌مه نه‌توانێ؟
ئه‌مگوت باشترین له دنیادا لێره‌یه!
داخۆ من سهرترینم نه‌ویست؟ ـ سێنێمار له كوێیه؟ ـ
ئه‌گه‌ر به‌راستی ده‌س له قوڕ ده‌خه‌ن،
ببنه نۆكه‌ری.
تا ئه‌توانن لێی فێربن!
به‌ڵێ ـ له كاری ورد ببنه‌وه،
له‌و دیوار دروست كردنه،
و ئه‌و نه‌خشانه‌ی كه ده‌ینه‌خشێنێ له دیوار!
من په‌پوله‌كانی ده‌وری ئه‌و شه‌مه ده‌ترسێنم
تا له سێنێمار حاشاكهن و دور كه‌ونه‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌راستی خوڵقێنه‌رن
خزمه‌ت كه‌ن و تێههڵچن له كار
تا ببنه په‌پوله‌ی!
تا ئه‌و رۆژه‌ی،خوهرنهق ده‌كه‌ینه گۆڕی،
كارێ نه‌كراو نه‌مابێ ـ و خوهرنهق ته‌واو كه‌ن!
فره‌ی لێ فێربن،فراوان!
كاتێ نێوی فه‌وتا
و شای ئێران سه‌رسوڕ له‌م كۆشكه حهلاماته،
مێعماری ویست بۆ تاقیكردنه‌وه،
دا نه‌مێنن!
/سێ پیاو دوور ده‌كه‌ونه‌وه ـ ده‌ستی سێنێمار به نامه‌وه شل ئه‌بێ/
سێنێمار :رۆژێ رێبوارێ نامه‌یێكی هێنا،
له دایكهپیرهی چاوه‌ڕێم،
كه ده‌یپرسی له گه‌ڕانه‌وه‌م،
«باوكت نه‌خۆشه‌و ده‌پرسێ له كوێیه ون بووهكهمان،
و من ده‌یخه‌وێنم،به وڵامی ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی!
ده‌ناڵێنێ به فارسی،
و من ئاخی رۆمی ده‌بێژم.
وتم به هانامانه‌وه بی،ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی!»
دایكم ده‌پرسێ تۆ كه ئه‌م خوهرنهقهت ده‌زانی
بۆچ له رۆم نهتئافراند؟
بۆچ ئه‌م هونه‌ره‌ت بۆ شوێنێ نه‌برد كه هونه‌ریان بوێ؟
وتم وڵام بۆ،وا خۆم به جێگه‌ی وڵام ده‌چم؟
یه‌كێ :به‌راستی ده‌ڕۆی سێنێمار؟
سێنێمار :پرسیم من كێم؟ كوێ جێگه‌مه؟
ئێران،رۆم،یان چۆڵگه ـ كه دڵم لێره دۆڕاند!
یهكێتر :ئه‌مه‌ت نووسی ـ و ههناردت؟
سێنێمار :نووسیمه سه‌ر«لم»،و«با» بردی.
ئه‌ویتر :واته نه‌تنووسی ـ و نهتنارد؟
سێنێمار :چی بنووسم دایه ـ وڵامی چی؟
گێژی گه‌رمای هه‌تاو،سووتیاوی لمی داخ،برژاوی ئاگری سه‌بر،
گا ده‌ڵێم ئێران‌و رۆم به نیگایێ بفرۆشم ـ
و دیسان ده‌ڵێم داخ ئه‌گه‌ر نه‌یكڕن!
/سێپیاو له «ناوه» خاكوخۆڵ به سه‌را دهكهنو به دار دهسێكهوه ده‌بنه سواڵكه‌ران و دێنه‌پێش ـ/
یه‌كێ :حه‌قته نه‌مانناسی غه‌ریبه، ئێمه له دورگه‌كانی چۆڵگهین!
یهكێتر :بیستومانه فره‌یێ له ده‌ستت ده‌خۆن سێنێمار،
هه‌ژاران دڵیان له لاته‌و فره‌یێ دۆعات بۆ ده‌كه‌ن.
یه‌كێ :به‌ڵام ئه‌وه‌ی دهیسازێنی بۆ هه‌ژارانه؟
نا! ـ لۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان!
نه‌ك ته‌نانه‌ت بۆ نو‌عمان،كه بۆ پاشای گه‌وره‌ی ئێران!
یهكێتر :ته‌نانه‌ت له سێبه‌ره‌كه‌ی جێگه‌ی خه‌ومان ناده‌نێ.
سێنێمار :شای ئێران زستانێ فره‌تر لێره نابێت،و خوهرنهق هه‌زار زستان ده‌مێنێ!
نا،ئه‌وه‌ی من دروستی ده‌كه‌م بۆ پاشای ئێران نیه،
شای ئێران بیانوی ئافراندنه
و نو‌عمان ئامرازی!
ئه‌ویتر :/توڕه به دوو گهداكه/ قۆڕییاتی چی ده‌ڵێن ـ
قه‌ت كۆشكێ بۆ گهدایێ نهسازراوه!
كۆشكتان دیوه ساز درابێت بێ پاره؟
گه‌ر پاره بده‌ن ئێوه‌یش خوهرنهقتان هه‌یه،
ئه‌گینا بۆچ به كاركردن له خوهرنهق،پاره ده‌س نه‌خه‌ین؟
یه‌كێ :گه‌دایی خێڵات مه‌زنتره له كاری خوهرنهق!
یهكێتر :ئێمه له خۆڵین و خۆڵینهین!
سێنێمار :ره‌نگه خوهرنهق به ئێوه به‌رزه‌فڕی فێركات،كه خۆڵ له دنیادا فره‌س!
یه‌كێ :له چاو هه‌ڵێنان تا لێكنان
ئاتاج هاتیتو رۆیشتی!
واته رزیوه عابای ره‌نگاڵه‌ی بێ نیازی،
كه ئه‌مانه‌ته به باڵای نیاز!
و مه‌زنتر له‌و،زبری ئه‌م كۆنه جله‌ی گه‌دایی!
سێنێمار :كێ دیویه ئه‌م هه‌موو هه‌وڵه
بۆ ده‌س له‌سه‌ر ده‌س نان؟
ئاخ كه لێره هه‌ر ده‌لیلێ ده‌بیستم
بۆ نه‌كردنی كارێكه!
تهمبهڵخانهتان ئه‌وێ؟ به‌راستی به هه‌ڵه‌دا چوون!
ئه‌گه‌ر ده‌س ده‌ده‌نه كار قسه‌مان ئه‌بێ،ئه‌گینا دایكێشن،گوم بن!
یهكێتر :تۆ سكهدڕێ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌كه‌ی!
سێنێمار :من كار ئهكهمو شوناسهم ئه‌وه‌یه!
ئه‌بێ كارێ بكه‌م تا خهسیاو نه‌مێنم!
كاروبارت هه‌یه، بفه‌رمو، ئه‌گینا لاژه‌لاژ مه‌كه!
یه‌كێ :سهرسووڕم له‌م قۆڕییاته! له‌م خهسیاوه!
یهكێتر :گاڵته‌یه ئه‌م درۆ‌و ده‌له‌سانه! ئه‌م توڕه‌هاته!
ئه‌ویتر :ئێمه سه‌رخۆشین به سه‌ربه‌ستیمان!
سێنێمار :نا ـ ئێوه شه‌رم ده‌كه‌ن له‌كار،ته‌مبه‌ڵن!
سه‌ربه‌ست به دهمهلاسكێو ملكزی!
من ئه‌وه‌م كه شاكان ئاتاجی منن،
بۆ كارێ كه ده‌یكه‌م!
یه‌كێ :ئه‌یبیسی؟ فیزی ئه‌و له ئێمه كه‌متر نییه!
ژیرانه ده‌مانگوت میران گه‌دای دڵ ئاسوده‌یی ئێمه‌ن،و هه‌رچه‌ند نه‌دارین، به‌ڵام سه‌ربه‌ستین!
یهكێتر :نه وڵاتێكم هه‌یه كه دوژمنێ داگیریكات،
نه خه‌زێنه‌و ژنانی ناسكونۆڵ كه ته‌ماحیان تێكه‌ن،و به‌و بۆنه‌وه كاتێ له خه‌ودام بمكوژن!
ئه‌ویتر :/به وجووته/ هه‌ر ئه‌وه‌ی وتم،بڕۆین ـ
خوهرنهق بۆ ئێوه كه‌ڵكی چییه،
كه ته‌نیا به سێبه‌ره‌كه‌ی دڵخۆشن؟
بۆ ئێوه جیاوازی چیه له‌كام سێبه‌ردا بنوون،
به راستی كه سێبه‌ری باگری دارخورماكان،له سێبه‌ری خوهرنهق خۆشتره،كه رێگه به«با»ده‌گرێ!
/دوور كه‌وتنه‌ته‌وه .نو‌عمان چرا به‌ده‌س په‌له‌په‌ل دێ‌و ده‌چێ،له گه‌ڕاندایه/
نو‌عمان :له كوێی سێنێمار؟
دووپشك گهستوتی،كه ده‌بیستم نه‌خۆشی؟
ئه‌م نه‌خشه نه‌بینراوانه چین له دیوار؟
ته‌حا،جوانه! بێوێنه! كه‌ی نه‌خشاندت كه نه‌مدی! ئه‌مانه له كوێ دێنی؟
هه‌ڵه نه‌كه‌م"رودابه"یه له سه‌ر به‌رزایی قه‌ڵا،كه"زاڵ" هه‌ڵده‌كێشێ به ته‌نافی زوڵفی! حه‌ح،مینا كچه‌كه‌م!
ئه‌مانه هه‌ركام گهوههرێكن.
داخۆ راسته به پاداشتێ فره‌تر،
سهرترێ له‌مه ده‌ئافرێنی؟
سێنێمار :خه‌وم ئه‌دی خه‌وم پێوه ئه‌بینێ،
چاوم گڵۆفی،بڵێی ئه‌وبێ یان خه‌ونی منه؟
/كچ هێدیهێدی ده‌بینرێت/
كچ :خه‌وم ئه‌دی خه‌وم پێوه ئه‌بینێ،
رومه‌ت ویستم بیپۆشم،و به ده‌ستمه‌وه سه‌رپۆشێ نه‌بوو! ئه‌وانیتر ببوونه تاپۆ،رهشماڵهكان كۆ كرابونه‌وه،
وته،كه فهرامۆشمبوو،بۆخۆی هات.
سێنێمار :پێكه‌وه قسه‌مان كرد له خه‌ودا.
ده‌نگی هه‌ڵێنا،فه‌قه‌ت له خه‌ودا،
به ئاوازێ،كه قه‌ت نه‌یخوێندبوو!
كچ :خۆزگا جووانی بێوێنه نهبوایێم!
خۆزگا جووانیمیان نه‌ئه‌دی،
ئه‌و جۆره‌ی كه ده‌یبینن به خه‌یاڵ!
گۆرانیم پێدا ده‌خوێنن،
ئه‌وانه‌ی وا له دڵم نازانن.
منی دیلی ره‌شماڵی خۆم‌و لمستان!
خۆزگا گۆرانی ده‌یبردم،
بۆ سارای بێكوتاییو زه‌ریای گرژاوی!
خۆزگا گیانی ده‌رده‌دارم وێنه‌ی ئه‌بوو،
تا بیبینن چه‌ن به‌ئازاره.
/تاوێ په‌رۆش/ ئاخ چی ده‌ڵێی كچێ،
كه به‌هۆی نه‌ریتێ كۆن،دیلی ئه‌م چۆڵگهیت؟
/هێمنتر/له‌م سارایه ئه‌وه‌ی ئه‌یبینم له من كه‌مترن،نامۆیێكی نێو خێڵم ـ
/توند ده‌سی ده‌با بۆ دڵی/
ئێمه چیمان به دنیا به‌خشی؟ هیچ.
رۆژگار تێپه‌ڕی،و ئێمه له‌م لمستانهین.
ئێستا نامۆیێ هاتوه‌و لمستانی جوڵانده،
نامۆیێ سه‌رتر له حاستی خۆی!
ئێمه گۆڕیاوین،
ئێمه ئیتر ههردهنشین نین!
ئێمه خوهرنهقمان هه‌یه!
ئه‌مه‌یه ئه‌وه‌ی له ره‌شماڵی خۆمه‌وه ده‌یبینم،
ئاسۆی داپۆشیوه خوهرنهق!
تا بچیته سهرهاڤیو
ئاسۆ،به‌رینتر ببینی،
سارای بێكوتاییو زه‌ریای گرژاوی ـ
كه تێیدا گۆرانیت پێدا هه‌ڵده‌ڵێن.
یه‌كێ :كه وتت خه‌ونێكت دی. ته‌ح!
وا دیاره خه‌ونیش ده‌بینی!
به‌ڵام نه‌تووت چ خه‌ونێ!
یهكێتر :په‌كو،سه‌یره! تۆ كه‌نگێ خه‌وتی كه خه‌ونێكت دیبێ؟
ئه‌ویتر :/به سرته/ به كه‌س مه‌ڵێ كچی نو‌عمان به خه‌و ده‌بینی!
/هه‌رسێ ده‌م به پێكه‌نین دهنوونو كچ ون بووه/
سێنێمار :چی بنووسم دایه؟
دڵ‌و ده‌روونم پڕه له خۆشه‌ویستی ئه‌و!
سوێندم به بوته‌كانی ئه‌م وڵاته ـ كه لایان نامۆم ـ
ئه‌وین كه زۆرده‌مێكه له رۆم‌و ئێران ونه،
لێره خۆی حه‌شار داوه،له نێو نیگای ئه‌و!
چلۆن بێته‌وه پێبهسێ!
مانگی داپۆشراو ببینه،به‌و نیگا دزانه،
هه‌زار هه‌ستێره پازگری!
و من به‌م نزیكیه لێی دوورم
ژێر ئاسمانێ نزیك،له هه‌وری ره‌ش پڕ!
داخۆ نهخهوتبێو له ئاسمان له خۆی ده‌ڕوانێ؟
بڕوانه: كچانی خرسی سروشتی ئاسمان
چوونه‌ته میوانی خرسی گه‌وره.
قرژانگی ئاسمان،ئاو له دۆڵچه ده‌نۆشێ!
زوهره‌ی دانیشتووی سه‌ر حهوتتهخت،تیرهاوێژ خوڵامی به‌ر ده‌ركی!
جوتپهیكهره ئه‌وه، كه دوكوت بووه!
جهختو بێفه‌ڕ له شه‌ڕدا،دیمه‌نه ئاسمانیه‌كان له بازنه‌ی گه‌ڕانی خۆ بێتاقه‌ت،
و من هێشتا سێنێمارم!
نو‌عمان :پێبه‌ند له تۆ ده‌كه‌مه‌وه سێنێمار ئه‌گه‌ر ویستت بڕۆی!
تاكه‌ی بۆ ئه‌و تیرانه‌ی بۆت ده‌هاوێژن قه‌ڵخان بم؟
كه‌وتویته به‌رچاوو ده‌ڵێن ئه‌مه‌یه!
سێنێمار :پێبه‌ند له پێم مهكهرۆ نو‌عمان،مه‌گه‌ر رووه‌و ره‌شماڵی ئه‌و!
بهێڵه دایكی پیرم له رۆم،وڵامی خۆی له بێده‌نگی وه‌رگرێت،
یان كه‌ره‌م كه،وشترێ له ده‌رگای ماڵی بنیشێ،
كه سواره‌كه‌ی،به ته‌نیا من نه‌بم!
نو‌عمان :ها له كوێ عه‌قڵی تۆ؟
من له ئابلۆقه‌ی ره‌عیه‌تی خۆمم!
نه‌تدی ده‌وریان ئه‌دام؟
نا،تو نه‌تبیست سێنێمار،كاتێ شیخانی عه‌ره‌ب
به نهێنی،منیان بۆ چادری خۆیان بانگهێشت كرد،
بۆ كۆڕی شێخان! و ئامۆژگاریان ده‌كرد له‌م خوهرنهق ساز كردنه!
به‌ڵێ تاوێ به خۆشی‌و تاوێ هه‌ڕه‌شه!
/سێپیاو له ناوه ئاردێ سپی ده‌كه‌ن به سهروچاویاناو له‌وه به‌دوا شێخانن/
یه‌كێ :تۆ تاسه‌ی به‌هه‌شتی شهددادت كردووه نو‌عمان و باخه سهرهونخوونهكانی بابێل. داخۆ ئه‌وانه هه‌موو وه‌ك خۆڵ دا نهتهپین؟ و داتهپیوتر؟
نو‌عمان :را نه‌مام له وڵام، نا،
و ئاكامیشیم له پێش چاو بوو!
وتم! به‌ڵێ ـ وتم،باوكهكانم ـ شێخان
مرۆڤ ناتوانێ بیر نهكاتو هه‌وڵێ نه‌دات
خوهرنهق هه‌وڵی ئێمه‌یه كه هاتوه‌ته دی!
باشتر نیه ئێمه به هه‌وڵه‌كانمان بناسن نه‌ك ته‌مبه‌ڵی؟
یه‌كێ :هه‌وڵ بده له دنیا بیر نه‌كه‌یته‌وه!
ئه‌م كۆنه ماڵه جووت درگایه،
كه له یه‌كیان دین،و له‌و یه‌ك ده‌چین
و ده‌رفه‌ت ته‌نیا هه‌ر ئه‌م ماوه‌یه!
نو‌عمان :بۆچ پێش هه‌موو له وێرانی بیركهینهوه؟
داخۆ چونك مردن هه‌یه نابێ بژین،
و چونك وێرانی ده‌بێ نابێ بخولقێنین؟
ئه‌ویتر :رۆژی سێ جار به قه‌براندا تێپه‌ڕه،
تا ئاكامی مرۆڤ ببینی!
رۆژی سێ جار و ره‌نگه فره‌تر،
تا كه‌نین له بیر كهیتو شیوه‌ن پیشه كه‌یت!
نو‌عمان :وتم مردن یه‌ك جار‌و شیوه‌ن یه‌ك!
بۆ ده‌بێ هه‌مو رۆژ،هێشتا زیندوو،بۆ مردنی خۆ بگرین؟
منێ كه جگه له گریان كارم هه‌یه!
یه‌كێ :تۆ به ده‌سه‌ڵاتت ده‌نازی،و خوهرنهق چیه جگه له فیز!
فره‌ن ئه‌وانه‌ی كه خه‌ونی گه‌وره‌تریان هه‌یه‌و سڵ له فیز ده‌كه‌ن!
نو‌عمان :ئێوه‌یش فیز ده‌كه‌ن به بێ فیزی خۆ،
كه خێری بۆ كه‌س نییه!
یهكێتر :وتت خێری كه‌س؟
فره‌ن ئه‌وانه‌ی خه‌ونێكیان هه‌یه‌و كهرهسهیان نییه،
فره‌یێ ده‌س سپینو پڕ هزرو بیر!
نو‌عمان :كوا ـ له كوێیه نه‌خشه‌و قهوارهكانو زانیاری؟
من خۆ ناتوانم تاو نه‌تاو خوازیارێ
كه خه‌ونی تاڵانی من ده‌بینێ ـ خه‌ڵات كه‌م،و دنیا به گه‌مژه‌ییم پێكهنێنم!
و ئه‌وه‌یشی ـ نهیانمناسی ـ شیاو بن و نه‌دار، منیش ئه‌بێ ده‌س له‌سه‌ر ده‌س بمێنم؟
یه‌كێ :خوهرنهق دڕویێكی گه‌وره‌یه له چاوی ئه‌م چۆڵگهدا!
یهكێتر :كێومان نه‌بوو ئێستا هه‌مانه!
یه‌كێ :بوتهكانمان رازی نین!
یهكێتر :بترسه له تووڕه‌یی بوته گه‌وره‌كان!
نو‌عمان :وتم ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌م بۆ ئێوه‌ی عه‌ره‌به!
باشتر نیه عه‌ره‌ب به ئاوایی بناسن نه‌ك به وێرانی؟
یه‌كێ :چه‌ن دووره خوهرنهقی تۆ له كۆخهكانی مه!
نو‌عمان :نه‌ك فره‌تر له ماوه‌ی نێوان خه‌ونه‌كانمان!
بێن‌و بڕوانن له‌و خانووه‌ی،ئاوێنه‌یه روباری هه‌تاو،
و هه‌رسات ره‌نگێ له ره‌نگاڵه‌ی هه‌تاو ده‌ڕه‌نگێنێ!
یهكێتر :بێڕه‌نگی فێر به نو‌عمان!
نو‌عمان :سوێندم به خۆر‌و مانگ له‌و كاته‌ی كه نهگیریابێتن
كه خێڵات به بوتانی گه‌وره‌تر،گه‌وره‌ترن!
گه‌وره،ئاسۆ دوره‌كان دهبینێو پچوك ته‌نیا سێبه‌ری خۆی!
مه‌ترسن له گه‌وره بوون!
ئێمه به‌هۆی خوهرنهقه ده‌كه‌وینه به‌رچاوی دونیا،نه به ره‌شماڵه با بردهڵهكان!
وتتان به‌هۆی خوهرنهق نو‌عمان گه‌وره ده‌بێت؟ به‌ڵێ ـ
و وه‌ڵڵا ئێوه‌ن كه گه‌وره ده‌بن ئه‌گه‌ر نو‌عمان گه‌وره بێ!
سوێند به بوتانی گه‌وره‌تر كه تا پچوكی كه‌ین
پچوك ده‌مێنینه‌وه!
و تا سه‌ر دا نهوێنین،
جگه به‌ر پێی خۆ نابینین!
یه‌كێ :به‌ڵام داخۆ ئه‌و نامۆیێ نیه له سه‌ر سفره‌ی تۆ،و خۆشه‌ویستی تۆ؟
یهكێتر :به‌ڵێ ـ ئه‌م هۆرههۆره چییه؟
له ئه‌وو ئه‌و بێوێنه له جوانیه
كه هه‌رچه‌ن گچكه‌یه،نێوی سه‌رتر له بوكانی عه‌ره‌به!
یه‌كێ :ئۆف ئه‌گه‌ر له كچی تۆ بڕوانێ‌و به سه‌ر عه‌ره‌بدا شانازی بكات!
ئه‌ویتر :ئه‌گه‌ر له خێڵ بمێنێته‌وه ئاوه‌دانی ئێمه‌یه!
یهكێتر :/تووڕه/ئه‌و، دوو خوێنی نامۆی تێكه‌ڵاو هه‌یه،ئێرانی‌و رۆمی پێكه‌وه!
نو‌عمان :ئه‌مه هۆرههۆرێكه پێشتریش بیستوومه نا!
ئه‌و لێره نیه بۆ ئه‌وه‌ی رۆمیه یان ئێرانی.
ئه‌و لێره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سێنێماره!
ئه‌ویتر :وا تێده‌گه‌م كه بڵێ عه‌ره‌ب ئازیزی نوعمانن،
و ئه‌و نامۆی بۆ خزمه‌ت به ئێوه هێناوه!
نو‌عمان :به‌ڵێ ـ هه‌روایه!
داخۆ رۆمیه‌كان هه‌موو وه‌ك سێنێمار خوهرنهق ده‌ئافرێنن؟ نا!
داخۆ ئێرانیه‌كان هه‌موو وه‌ك سێنێمار ههوڵئهدهنو ئاره‌ق ده‌ڕێژن؟ نا!
ئه‌وان پاڵیان لێداوهتهوهو حه‌قی خۆ له ژیان ده‌ستێنن،
ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم كه ته‌نانه‌ت ناحه‌قی به ژیان ده‌كه‌ن!
و كه‌ی له منتان بیست كه وتبێتم سێنێمار بێ عه‌یبه؟
ئه‌و عه‌یبی زۆره به‌ڵێ،
ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆی خراپه دهكاتو ئه‌مه عه‌یبی ئه‌وه!
ئه‌و شه‌وان نانوێتو نه‌خشه له سه‌ر خاك ده‌كێشێت،و رۆژان له خهیاڵاتدایه!
ئه‌و ئه‌ترسێت له تێپه‌ڕ بوونی به په‌له‌ی زه‌مه‌ن!
من نه‌مدیوه رۆمی‌و ئێرانی،یه‌كێ وه‌ك ئه‌و بێتاقه‌ت،
ده‌ڵێی ونبووه. یان ونبویێكی هه‌یه!
سێنێمار :به‌ڵێ ده‌مزانی ـ ده‌مزانی،هه‌رچه‌ن نهمدهبیست.
به خه‌و دیم ئه‌گه‌ر به چاو نه‌مدی!
هه‌رده هاتبووه حه‌له‌لا،
كه بۆ ـ بۆ ـ بۆ؟ تا خوهرهق نه‌بو نه ده‌نگێ بوو، نه هه‌رایێ،نه چپهیێ،
و ئێستا هه‌مووان هه‌رایان بوو!
ئێستا كه كارێ ده‌كرا،
ئاواتی زۆربه‌یان تێكشكانی خوهرنهق بوو!
/ئه‌و سیانه به چاكبهلادانو خۆڵ له خۆماڵین بونه‌ته مفته‌خۆرانی سهرخۆشو ده‌م به پێكه‌نین/
ئه‌ویتر :هۆی،خه‌ریك كارێ به. تا كه‌ی به دیار تیانهو كوانویت؟
یه‌كێ :بۆچ خوهرنهق له كاتی دیاریكراو ته‌واو بێ ـ نا!
تا زیاتر بڕوات،دهسمزم زیاتره!
ئه‌ویتر :كیسه‌ی بۆ ئه‌دووری بدرو، به‌ڵام تۆزه كارێكیش بكه!
یه‌كێ :تۆزه كارێ ده‌كه‌م ئه‌ڵبه‌ت،گاڵته به ئێوه!
دو هێنده‌ی سك دڕاوترهكهتان ده‌خۆم،
و به نیوه‌ی تهپترهكهتان كار ده‌كم،
خێر یانی ئه‌مه!
بۆچ ئه‌ستێره‌ی ئاسمان بژمێرم
كاتێ دراوه‌كانی نو‌عمان له پێش چاوم ده‌بریقێته‌وه؟
یهكێتر :/بێڵ فڕێئه‌دا/ خۆشم هات! كار بكه‌و زیاتر وه‌رگره!
ته‌ح ـ ده‌سم تی ناچێت مه‌گه‌ر بۆ گرتنی پاره!
یه‌كێ :هه‌وڵ ئه‌ده‌م هه‌وڵێ نه‌ده‌م!
بهێڵه ئه‌وانیتر گیان به‌ن!
سێنێمار :هۆی ئێوه چهنكهس وا له‌و كونجه خزاون،
ـ چپه‌تان دێ‌و ته‌شه‌ر له من ئه‌ده‌ن ـ
ده‌ترسم ئه‌و نانه‌ی ده‌یخۆن گیرێته قورگتان!
ئێوه وا ئه‌نوێنن كارێ ده‌كه‌ن،
و كارێ ناكه‌ن جگه نه‌كردنی كار ـ
من ئه‌گه‌ر به ئێوه مز به‌قه‌د ئه‌وانی دی بده‌م
به ئه‌وانه زوڵم كراوه كه به‌راستی كار ده‌كه‌ن!
داخۆ خشتێ هه‌یه پێژابێتان؟
و پهیجهیێ كه لێی سه‌ر كه‌وتبێتن؟
به‌رتیل ده‌سێنن له جێگه‌ی مز؟ مل ئه‌ستور دهكهنو سك زل؟
ئێوه ده‌رده‌كرێن كه جێگه‌ی چه‌ن به‌كارتان گرتووه!
یه‌كێ :ئا له‌گه‌ڵ منی بوو ـ و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ تۆ!
یهكێتر :قه‌ت نامۆیێ،به سه‌ر عه‌ره‌بێ وه‌ها دانهخوڕاوه!
یه‌كێ :ئه‌وه بۆ زمانی نابڕین ـ ها؟ بۆ سكی ههڵنادڕین؟
یهكێتر :بۆ نو‌عمان رووی نامۆیێكی له ئێمه كرده‌وه؟
یه‌كێ :دهركراوـ ته‌ح ئه‌وه‌نده ده‌م سوور! عه‌ره‌ب نیم ئه‌گه‌ر نێوی له چۆڵگه نهزڕێنم!
یهكێتر :بڕۆین. قه‌سه‌م به ره‌گی ملم كه ده‌رپه‌ڕیوه،
و غیره‌تم كه وه‌ك ته‌پڵ ناوچاوم ده‌كوتێ،
ئاكامی باش نابینم!
زۆریش ناخایێنێ یه‌كێ توڕه‌تر له من،
رۆژێ ده‌ستی به خوێنیا بچێ!
یه‌كێ :ها،گه‌ر وا نه‌كات چلۆن بزانن خه‌ڵكی چۆڵگه،كه خوێنی ناپیاویش سووره؟
/دوور ئه‌بنه‌وه. نو‌عمان بێتاقه‌ت به نێو ئه‌واندا دێته پێش/
نو‌عمان :لا ڕێ مه‌گره سێنێمار،تۆ وڵامه‌كه‌ت به من نه‌ووت!
سێنێمار :من وتم!
نو‌عمان :تۆ نه‌تووت! هه‌موو دهپرسنو وڵام ئه‌ڵێم،
به‌ڵام كوا وڵامی پرسیارێ كه خۆم هه‌مه؟
وڵامێ شیاو به من بڵێ سێنێمار؟
سێنێمار :كه وایه شتێ بپرسه شیاوی وڵام!
نو‌عمان :/هاوار ده‌كات/ داخۆ ئه‌مه باشترین بوو؟
سێنێمار :ئه‌مه باشترین بوو هه‌نووكه،و به‌و شته‌ی بوومان،
له زانست‌و خهونو پیشه‌و خه‌ڵك‌و هێزو هونه‌ر.
ئێمه چێوبهسی به‌رزو گه‌وره‌مان نه‌بوو ـ شیاوی خان‌و به‌رزه‌كان ـ
و كونجنوێنو به‌رد!
ئێمه له‌وه‌ی بوومان شتێترمان ئافراند كه پێش له‌مه نه‌بوو
شای ئێران تۆ لۆمه ناكات!
و له نه‌خشه‌كانی ئه‌م دیواره،
ـ شوێنێ پاڵ شه‌ڕی روستهمو دێ‌و ـ
ئافراندنی خوهرنهق ده‌بینێ.
و ئه‌وانه‌ی بۆ دیتنی خوهرنهق هاتوون!
و له نێو ئه‌وانه‌دا یه‌كێ،
و له ئه‌و چاوه‌كانی!
نو‌عمان :دڵخۆشت كردم!
سێنێمار :شتێكیش پێویست بوو تا دڵی منی خۆش ده‌كرد نو‌عمان،
تۆ له من نه‌گه‌یشتی. تۆ له من تێناگه‌یت!
تۆ له بیری خۆت بووی.
تۆی تۆ له بیری تۆدا بوو. و په‌روای منت نه‌بوو ـ
منێ كه نه له وڵاتی خۆم بووم،نه له شوێنی خۆم!
منێ كه هه‌ر تیر هاوێژێك له خێڵاتی تۆ،
ئه‌یتوانی به‌تیری خۆی بمپێكێ،
و تۆڵه سێنێ نه‌بوو له به‌ره‌ی من بۆ خۆێنی من!
نو‌عمان :ئاخ سێنێمار ـ وته‌ی نوێ ده‌ڵێی!
یه‌كێ :چه‌ند دێر ده‌یووت سێنێمار!
یهكێتر :چه‌ند دێر ده‌یویست بیبیستێ نو‌عمان!
ئه‌ویتر :داخۆ ده‌یویست بیبیستێ؟
یهكێتر :داخۆ به‌راستی نو‌عمان نه‌یده‌زانی؟
نو‌عمان :چیه ئه‌وه‌ی من نه‌مزانی ـ بڵێ سێنێمار!
سێنێمار :تۆ نه‌تزانی نو‌عمان كه له من چه‌نده هه‌ڕه‌شه ده‌كرا له لایه‌ن خێڵاتی تۆ!
كه ده‌یانبیست له‌م ناوه‌نده
و له دوورترین شوێنه‌كانی چۆڵگهوه ده‌هاتن!
/ سێپیاو له ناوهیێ خۆڵهسوره به‌سه‌ر خودا دهكهنو به جل به‌رو پشت كردن و تورهكه له شان نان، ده‌بنه سێ كه‌س له ده‌وڵه‌مه‌ندانی خێڵات،له رێگه‌وه هاتوو /
یه‌كێ :تۆ خراپه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی سێنێمار!
تۆ به‌م خوهرنهقه نو‌عمان ده‌به‌یته ئاسمان،و ئێمه سوكتر له‌وه‌ی هه‌ین ده‌كه‌ی! ئێمه تا سه‌ر پشتی وشترهكانمان به‌رزتر نابینه‌وه.
و ئه‌و كه خۆی له سه‌ر پشتی وشترێ بوو وه‌ك مه،تا هاڤی خوهرنهق سه‌ر ده‌كه‌وێ،تا له نێو هه‌وره‌كانه‌وه ـ له‌و به‌رزایی فیزه ـ له ژێر پێی بڕوانێ ـ و ئێمه پچووكتر له‌وه‌ی كه هه‌ین بێنێته ئه‌ژمار!
یهكێتر :نا سێنێمار،خراپه‌ت ئه‌مه نیه!
تۆ فرهیێكت تێر كردووه به‌م خشتانه كه ده‌یپێژن،
به‌ڵام وڵامی تۆ چیه كاتێ خوهرنهق بێته ئه‌نجام؟
ئه‌وانه‌ی تێری فێر بوون،دیسان وه‌ر ئه‌ده‌یته چۆڵگه؟
سبه‌ی چی؟
پێش له‌مه،برسیه‌تی ساناتر بوو بۆ برسیه‌كان،له دواجار كه تێر بوونیان ناسی.
ئه‌ویتر :نا خراپه له تۆ نییه،له خوهرنهقه،
كه هه‌ركه‌س ده‌بێ خۆی شیاوی ئه‌و بكات.
ئێمه شیاوی چۆڵگهین. هیچ ـ وه‌ك زیخ!
چلۆن سه‌ر ههڵێنینو خۆ هاوباڵای خوهرنهق كه‌ین؟
دو دنیای نابهرانبهرین ئێمه،
دوو دنیاین له پاڵ یهكو نه وه‌ك یه‌ك.
نو‌عمان :ئای ئه‌مه‌م لا گرانه،
من خۆم پێ ناگیرێ له‌گه‌ڵ میوانم وه‌ها بكه‌ن!
ئه‌م گشتهیان به تۆ دهكردو تۆ به منت نه‌ووت؟
سێنێمار :نا نو‌عمان ـ ئه‌مه تۆ بووی له رۆژو شه‌وی منت نه‌پرسی!
یه‌كێ :ئاخ سێنێمار ـ تۆ خوهرنهق ده‌ئافرێنی مه‌زنتر له زیاره‌تانی ئێمه! ناترسی له بوومه‌له‌رزه،له لافاوی رووداوه‌كان؟
له توڕه‌یی ئه‌م بوتانه
كه خانوویێ به‌رزتر له ئهشكهوتهكانیان ده‌ئافرێنی؟
خواكانی ئێمه ـ له هه‌ر خێڵ‌و نێو ـ نیشته‌جێی تاریكایی ئه‌شكه‌وتێ،رۆچنێ،تاقێ.
ئه‌وان له سه‌ر سهكۆیێ خۆڵینهن،
و تۆ خوهرنهق بۆ ئاسمان ئه‌به‌یت!
یهكێتر :خراپه‌ت ئه‌مه نیه،ئه‌وه‌یه كه شتێ نه‌مر ده‌خولقێنی!
ئێمه هاتوچوو كهرانین.
رۆژێ هاتینو رۆژێ چووین ـ و خوهرنهق ماوه‌ته‌وه!
بۆ بمێنێ خوهرنهقو له تیاچوونی ئێمه بڕوانێت فیزانه؟
بۆ من نه‌بم و خوهرنهق بمێنێ؟
ئه‌ویتر :خراپه‌ت ئه‌مه نیه سێنێمار،
ئه‌مه‌یه كه پیشان ئه‌ده‌ی پێشتر،
چیها ده‌كرا بكرێ،و نه‌مانكرد.
تۆ ئاوێنه‌ت رو به ته‌مبه‌ڵی ئێمه گرتووه.
له‌م ئاوێنه‌یه‌دا ئێمه شاتوشوت كهرانین،كه هه‌زارێ بێ چركه ماینه‌ته‌وه!
سێنێمار :ئه‌مه‌یه چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سه‌ی وا كۆشكی له سه‌ر زیخی نهوێس ئافراند!
خانوویێكی سازدا له زۆنگاو،
و تراویلكه‌ی به ئاوی زه‌ریا زانی!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-09-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
(شانۆنامه)كۆڕی قوربانی كردنی سێنێمار ( 5 )
(شانۆنامه)كۆڕی قوربانی كردنی سێنێمار ( 5 )
نووسینی : بارام به‌یزایی
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه : سه‌لاح محه‌مه‌دی
نو‌عمان :ئێمه شتێكمان ده‌ئافراند،له سه‌رده‌مێ كه ته‌یار نه‌بوو.
سێنێمار :تۆ خۆیشت ته‌یار نه‌بووی نو‌عمان،
تۆ خۆت هێشتا شیاوی ئه‌وه‌ی ئه‌تویست نه‌بوی!
نو‌عمان :من باشترینم ده‌ویست!
سێنێمار :تۆ سووكی نو‌عمان،تۆ به‌رچاوته‌نگی!
تۆ له شاكان توڕه‌یی فێر بووی نه‌ك به‌خشین!
تو باشترینت ویست،بێ ئه‌وه‌ی خۆت شیاو كه‌ی!
تۆ منت خسته خوار نو‌عمان وا تۆی سه‌رخست،و ئێسكت شكاند كه هێزم پێدایت.
نو‌عمان :ئاخ مه‌ڵێ ـ و بیری مه‌كه ـ و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یش،به‌ڵێ كردم،و به ده‌ستی خۆ!
و به لۆمهكانتان پێده‌كه‌نم!
بۆچ سه‌ر به چۆڵگهوه نێم؟ بۆچ خۆم له سارای«با» ون كه‌م؟
سێنێمار ئه‌گه‌ر ده‌ما له من زوڵمی دهكردو به پاداشتێ باشتر ـ
خوهرنهقێ باشتر له‌مه‌ی بۆ ئه‌وانیتر ده‌ئافراند!
یه‌كێ :دیسان داخێتر!
هه‌نووكه زوڵمێ له دونیا، كه له خوهرنهقێ باشتر بێ به‌شه!
یهكێتر :خستنه خوار هونه‌ر نیه نو‌عمان،
سه‌ر خستن هونه‌ره‌و پێكهێنان!
ئه‌ویتر :هه‌موكه‌س ئه‌توانێ ئه‌ویتر بخاته خوار،به‌ڵام كێیه بتوانێ خوهرنهق بێنێته بار؟
نو‌عمان :دهیڵێنو پڕ بهپێس ده‌یڵێن ـ به‌ڵام ببیسن،
له باتی ئه‌و،مانه‌وه هه‌مووی،
باشترین ئه‌سپم،باشترین وشترم،حه‌فتا بزنی بژارده‌ی مێگه‌ڵی بزنهكانم.
و كیژۆڵه‌كه‌م،جووانترین له عه‌ره‌بدا!
سێنێمار :بۆ نه‌تهێشت بڕۆم،هه‌رچه‌ن دڵسووتاو،ده‌س سپی!
داخۆ میوانی تۆ نه‌بوم،و بانگهێشتی تۆ،و له سێبه‌ری تۆ؟
وا بزا من خوهرنهقم نه‌ئافراند،
وا بزا به‌ڵێنی ئه‌و سێحره چاوه‌ت به من نه‌دا،
داخۆ دابی عه‌ره‌به كه میوان ده‌كوژن،بێ تاوان؟
نو‌عمان :خوهرنهق ته‌واو كرابوو،و ئێمه له سه‌ر هاڤی،و چۆڵگه له ژێر پێی مه!
یه‌كێ :ئه‌ی خوهرنهق وا له هه‌موو شوێنێكی چۆڵگهوه دیاریت،بۆچ ناكرێ نه‌تبینین؟
من سواری وشتری خۆم بووم!
یهكێتر :خوهرنهق منی ئه‌دی ـ ئه‌م كه‌شتیه‌ی له وشكایی نیشتوو ـ
من ته‌یاری باده‌وان هه‌ڵكردن بووم!
ئه‌ویتر :ئهیانمدی ـ له‌و سه‌ره،
وه‌رگێڕ پێویست نه‌بوو،كه هه‌ر دوو به زمانی شای ئێران ئه‌دوان!
نو‌عمان :له ئه‌وم پرسی ئه‌توانی هانجی ئه‌مه بئافرێنی. هه‌ر به‌م خاسیه؟
وتم پی سه‌رتر له‌مه نیه له خه‌ونی كه‌سێ،
ته‌نانه‌ت تۆی تو سێنێمار؟ بڵێ ئه‌توانی باشتر له‌مه بئافرێنی؟
سێنێمار :وتم پی به‌ڵێ باشتر له‌مه‌م ده‌ئافراند،
ئه‌گه‌ر پێشتر ده‌مزانی كه پاداشتی من ئه‌وه. جووانی بێوێنه،
وا دیتمه‌وه ئاسكی ون بووم له نیگاهیدا! كۆشكێ،ئه‌مه هیچ لای ئه‌و!
ئه‌م ئه‌گه‌ر به پیشه دهمانئافراند ئه‌و به ئه‌وین!
كۆشكێ،رۆژاو ڕۆژ نوێ بێته‌وه وه‌ك رۆژان!
كۆشكێ،سه‌د ره‌نگ وه‌ك په‌ڕی تاووس،
كۆشكێ حه‌وت گومبه‌زو حه‌وت نوهۆم،وه‌ك ئاسمان!
نو‌عمان :له ئه‌وم پرسی واته باشتر له‌مه‌ت هه‌یه له خه‌یاڵدا؟ واته ئه‌توانی باشتر له‌مه بئافرێنی؟ و سه‌رتر له‌مه؟
سێنێمار :وتم پی به‌ڵێ له مێشكمدا خوهرنهقگهله،
كه مینا ئه‌و سێحرهچاوه له هیوا ده‌چن.
به‌ڵێ ئه‌گه‌ر زێڕ ههبێو كه‌ره‌سه‌و پشتیوان!
نو‌عمان :پرسیم ته‌نانه‌ت باشتر له‌مه؟
سێنێمار :وتم پی خه‌ون بێ به‌نده‌و بێ كۆتایی.
و نهختو پوختی ئاواتی منه.
به‌ڵێ نو‌عمان ـ ته‌نانه‌ت باشتر له‌مه،
ئه‌گه‌ر زه‌مان زه‌مه‌نی ئه‌دا! بێ تاقهتمو دڵ له ده‌رووندا ناسره‌وێ،
داخۆ نه‌گه‌یوه‌ته كاتی پاداشتێ كه ده‌تووت؟
نو‌عمان :و من پاداشتی ئه‌وم دا!
/هاواری تێكڕای هه‌موو،و هه‌موان گوێی خۆیان ده‌گرن/
سێنێمار :رێگه‌یێ درێژ بوو،و ده‌رفه‌تێ له‌وه‌دا
تا بزانم چه‌ن دژوار ده‌مرم.
ئه‌ی ئێوه كه منتان خۆش نه‌ده‌ویست،
ده‌نگی ئێسكه‌كانم له گوێتانا خۆش بوو؟
یه‌كێ :/هاوار ده‌كات/ بۆچ په‌شیوان نه‌بێته‌وه ئه‌وه‌ی چاكه‌ی كرد؟
یهكێتر :/هاوار ده‌كات/ بۆچ په‌شیوان نه‌بێته‌وه ئه‌وه‌ی شتێكی ئافراند؟
ئه‌ویتر :/هاوار ده‌كات/بۆچ په‌شیوان نه‌بێته‌وه ئه‌وه‌ی بیری ده‌كرده‌وه؟
سێنێمار :وتم ئه‌گه‌ر ژیان سه‌ر له نوێ دهسپێكهم
و دیسان بزانم مه‌رگم له‌و سه‌ره‌یه،كه خۆم دهیئافرێنم،
به مه‌رگێ چل جار مردن!
و له هه‌ر خشتێ ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئێسكه‌كانم ده‌بیسم،
دیسان خوهرنهقێ ده‌ئافرێنم هه‌ره به‌رزتر!
به به‌رزی رۆحی مرۆڤ!
نو‌عمان :نا سێنێمار،ده‌ردی تۆ ئێمه نین!
وه‌ڵڵا ده‌ردی تۆ راس بێژی تۆیه!
بۆچ منت فریو نه‌دا؟
بۆچ نه‌تووت باشتر له‌م خوهرنهقه ناگونجێ؟
بۆچ نه‌تووت ئافراندن له بیر ئه‌كه‌یت؟
بۆچ نه‌تووت ته‌نیا بۆ توی ده‌ئافرێنم سوڵتانی عه‌ره‌ب،نه‌ك بۆ پاشایێتر؟
سێنێمار :بیرته نو‌عمان؟
چیرۆكبێژێ هات له ئێران
چیرۆكێ نوێی هێنا،هه‌زار حه‌كایه‌ت!
شهواوشهو بیانووی له بیر كردنی هیلاكی خوهرنهقیهكان،و دامركانی ئاگری شه‌و!
چیرۆكی شالیارێ كه ههرشهو كچێ ده‌بووه ژنی،و سبه‌ی سه‌ری ده‌بڕی.
وه‌همێ كه‌وتبووه نێو ژنان،
و كچی گزیر ـ شارزاد ـ له‌م مه‌ترسیه‌دا،به دوای رێگه‌چاره!
كه نۆره‌ی شه‌وی ئه‌و هات، و ئه‌وه‌ی ده‌بێ رووبدا روویدا،
شالیاری هاندا به‌پێی داب،
له ئه‌و چیرۆكێ بخوازێ!
ئیتر،به سێحری چیرۆكان ـ كه بۆ خۆی ده‌یخولقاند ـ و سه‌حه‌ر ـ له نیوه ـ دهیبڕیهوه،
تیخی جه‌لادی ته‌مایه‌ری خوێنی خۆی هێشته‌وه،تا شه‌وی دوایی،
و تا هه‌زار شه‌و، كه به هه‌زار حه‌كایه‌ت،
هه‌زار گیانی ده‌ربرد!
تۆ نو‌عمان ـ كوڕی ئهمرولقهیس ـ دهتبیست و ده‌تگوت:
ئێرانی هاشهوهوشه كه‌رن! چلۆن سوڵتانێ،
قین وڵامی ئه‌وین ده‌كات،
و میوانی شه‌وی،رۆژ ده‌یكوژێ؟
تۆ منت خوێ نڕشت نوعمانو ئێسقان شكاند،كه میوانی ساڵ‌و مانگت بووم!
تۆ منت به ده‌ردی چلجار كوشتن،كوشت،
بۆ خزمه‌تێ كه به تۆم كرد!
و وه‌ڵڵا نهتدهكوشت ئه‌گه‌ر خوهرنهق ته‌واو نه‌كرابوو،
هه‌ر وه‌ك چیرۆكی شارزاد،كه شالیار،بۆ بیستنی ئاكامه‌كه‌ی،ئه‌وی زیندوو ئه‌هێشته‌وه.
نو‌عمان :من لۆمه مه‌كه‌ن خه‌ڵكی چۆڵگه!
داخۆ جگه تانه‌و لۆمه شتێكتان به ده‌سته‌وه نیه؟ داخۆ ئێوه نه‌بوون كه باتان كرده قولم تا بیخه‌مه خوار؟
من لۆمه مه‌كه‌ن نه‌خشه‌كانی سه‌ر دیوار!
كه خۆزگا نه‌خشێ وه‌ك ئێوه بووم،
كه ده‌كرا بیسڕیته‌وه‌و سه‌ر له نوێ باشترێ بنه‌خشێنی!
سێنێمار :وتم خۆزگا هه‌ر وایش له تۆ بكرێ كه له من كرا!
هه‌ر وا نه‌ڕۆی كه ره‌وایه!
وتم خۆزگا به پاداشتی هونه‌ر ورد‌و خاش بی!
وتمو نه‌مووت،ئه‌و كاته‌ی له نێوان دوو دنیا سه‌ره‌ونخوون دهفڕام،
ئاسمان چاوی ده‌قووچاند
و زه‌وی باوه‌شی ده‌كرده‌وه!
نو‌عمان :ئه‌م هه‌واڵه بۆ كچه‌كه‌م مه‌به‌ن كه پهلكهی ده‌بڕێت! و گۆنای ئه‌ڕنێ!
ئه‌م هه‌واڵه‌ی بۆ مه‌به‌ن كه ئێخه ئه‌دڕێنێ!
كه له مێژه‌وه قهسهمخۆری بوو!
سێنێمار :وتم له نه‌خشه‌كانی خوهرنهق بڕوانه،
ـ له‌و جێگه‌ی كه خه‌ونه‌كانم كێشاوه ـ پیاوێ كه‌وتوه‌ته ژێر پێی فیل!
له خه‌وما دیومه شایێ هاوناوی تۆ،
له به‌ره‌ی به‌ره‌ی تۆ،تاوانی گوناحی تۆ ئه‌داته‌وه!
هێشتا خوهرنهق وه‌ك خۆی ماوه كه فیلسوارهكه،شای ئێران، به پاداشتی خزمه‌تێ شا ماقكهر ده‌یخاته ژێر پێی فیل! خۆزگا ئه‌م خه‌ونه نه‌یێته دی،
خۆزگا ئه‌مه ته‌نیا خه‌ونێ بێت ـ نه‌ك نزایێ!
من له ژێر پێی بنێژن كه پێی نه‌نا به سه‌رما! له خوهرنهق بمنێژن!
/یاریده‌رانی ره‌شپۆش ته‌رمه‌كه ههڵدهگرنو هێدیهێدی رووه‌و درگای خوهرنهق ده‌یبه‌ن ـ/
ئه‌ویتر :رۆم له مردنی چركه ناكات،
و ئێران بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه هه‌ڵناسێت!
یهكێتر :به دایكی جگه نامه‌یێكی بێ نووسه‌ر ناگات!
یه‌كێ :باوكی ناڵه به فارسی ده‌س پێده‌كات!
/ده‌نگی ته‌پڵه‌كان ـ/
نو‌عمان :كچم قوڕ كه به سه‌رتا و شین له به‌ر كه!
كه ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌ونه بێته دی
ده‌بێ بۆ پاشایێ هاوناوی من،له خێڵی من،له به‌ره‌ی به‌ره‌ی من،خوێن ببارێنین،
كه تاوانی گوناهی من ئه‌داته‌وه!
ئاخ بۆچ مۆغه‌ره‌ی پشتم كه‌وته له‌رزین؟
بۆچ ده‌له‌رزم له‌م گڕه‌ی هه‌تاوه؟
له كوێیه مه‌نزه‌ری كوڕم؟
و ئه‌م خه‌ونه چی بو كه دوێشه‌و
هه‌راسان لێی راچڵهكام؟ له كوێی مه‌نزه‌ر؟
نێوی من له بیركه و له مناڵتی مه‌نێ!
و پێویسته بۆ تۆ كه وسیهت بكه‌ی نابێ‌و نابێ مناڵێ له مناڵه‌كانت نو‌عمان نێو بنێن!
و به بوتانی گه‌وره‌تر قه‌سه‌م
نزات لێ ده‌كه‌م گه‌ر وانه‌كه‌یت!
بینیم فیلێ له دووره وڵاتی هێند باركرا،ئه‌وه‌ی وا رۆژێ له رۆژان له دوای دوو به‌ره فیلێ نێری لێدێته دنیا،تا له ژێر ركێفی شای ئێران بێته حیره،بۆ كوشتنی مناڵێ له مناڵه‌كانم كه قورسایی نێو‌و گوناهی منی له سه‌ر شانه! ـ ئه‌مه ده‌نگی چیه؟
/ده‌نگی تهپڵو شهیپوورهكان ـ سێپیاو به په‌له دێنه‌وه به جلوبه‌رگی شه‌ڕكه‌ران،و به ئاڵاكانهوهـ/
ئه‌ویتر :ئاخ نو‌عمان، زستانی ئێران ده‌ستی پێكردووه‌و شای ئێران دێت،
جلوبه‌رگ نوێكهن!
یه‌كێ :و داب‌و نه‌ریت!
یهكێتر :بڕوانه زه‌ریا هاتوه‌ته خرۆش!
بڕوانه ئاڵاكانیان كه به سه‌د ره‌نگ ئه‌دره‌وشێت!
یه‌كێ :ئه‌یبیسی ده‌نگی سازهكانیان،قریوه‌ی زهنگو زهنگۆڵهو ده‌هۆڵ؟
نو‌عمان :ئاخ،دێره تا سه‌ر هه‌ڵگرم بۆ بیاوان!
وه‌رن ئه‌هۆی ـ خوهرنهق ته‌واوه!
نێوی سێنێمار مهبهنو حه‌كایه‌ت له بیركهن.
له‌م ته‌رمه باس مه‌كه‌ن كه له ناخی خوهرنهقه!
چیه ئه‌مه؟ هه‌نووكه ده‌نگی پێی فیله‌كان ده‌بیستم! هێمن بن‌و سێنێمار،
بۆچ هه‌ر له ئێستاوه بۆ مناڵێ له مناڵه‌كانم شیوه‌ن كه‌م؟ به‌ره‌وپیری بڕۆین!
دڵنیام شای ئێران،له بریتی ئه‌م خوهرنهقهی تۆ ئافراندت،پاداشتێ گرینگم ئه‌دات!
/بێده‌نگی.ده‌نگی سازه‌كان له لوتكه ده‌بڕێته‌وه/
ته‌واو
17/جۆزه‌ردان/1381هه‌تاوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 04:15 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|