زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
10-23-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه له بچه ئاسمان ... ده‌نگی ولامێ دێته‌گوێ له فڕۆکه‌کانی تۆژینه‌وه‌ی کاکه‌شان : _ هه‌ڤاڵه‌کان ، ساله‌هایه که هه‌مویانمان ناسیوه پیاوکوژانمان گرتووه و به زنجیری عه‌داڵه‌تدا هه‌ڵواسیوه ئاگاداربن دیسان یه‌کێکیان لێ ماوه ئه‌ویش به وێنه‌ی هه‌مۆیان شوێنی زلی ئه‌نگوستی پیسی له سه‌ری جه‌سته له‌خوێن گهوزاوهکهی ههلهبچهدا به جێ ماوه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
10-23-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه‌ڵه‌بچه ئاسمان ... ده‌نگی ولامێ دێته‌گوێ له فڕۆکه‌کانی تۆژینه‌وه‌ی کاکه‌شان : _ هه‌ڤاڵه‌کان ، ساله‌هایه که هه‌مویانمان ناسیوه پیاوکوژانمان گرتووه و به زنجیری عه‌داڵه‌تدا هه‌ڵواسیوه ئاگاداربن دیسان یه‌کێکیان لێ ماوه ئه‌ویش به وێنه‌ی هه‌مۆیان شوێنی زلی ئه‌نگوستی پیسی له سه‌ری جه‌سته له‌خوێن گهوزاوهکهی ههلهبچهدا به‌جێ ماوه
فه‌ردین میرزایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-14-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یادی ئه‌نفال ... باوکی دوین
یادی ئه‌نفال ...
یادی ڕه‌شپۆشی ئه‌نفال
په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه
به‌سه‌ر ڕه‌وشت و ئاینه
ده‌سه‌ته‌کانی ڕه‌شی ئه‌نفال
جیاوازییان نه‌کرد
له نیوانی منداڵ و گه‌نج و پیره
هه‌تا ئیستا
ڕۆحی پاکیان
په‌پوله‌یه
له نیوانی ئه‌رزو ئاسمان
مێشێکی بال ئاوییه
له ناخی هه‌نگی ویژدانه
دوای ڕوخانی قه‌ڵای سته‌م
دوای تێپه‌ڕبوونی دوو قه‌رن
ده‌سته‌ی نه‌وه‌کانی ئه‌نفال
سه‌رله نوێ ئه‌نفال ده‌کرێن
به‌رپرسه‌کانی که‌یس ئه‌نفال
هه‌تا ئیستا به‌رپرسن
خوێنی میله‌ت ده‌مژن
له ده‌وریانه
حه‌ره‌س و کۆشک و ته‌لار
به ده‌ستی ڕه‌شی گه‌نده‌ڵ
نه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵ
دروست ده‌که‌ن
خونچه‌کانی نه‌وه‌ی ئه‌نفال
له‌بندا خونچه‌یان ده‌برێت
هه‌تا ئیستا
ده‌شتی بیابانی گه‌رمیان
قاقڕی
برسێتی و
تۆقاندنه
ده‌سته ڕه‌شه‌کانی ئه‌نفاڵ
به‌رپر س و داگیر که‌رن
کیژه‌کانی قوربانییه‌کان
به‌زه‌بری پاره ده‌فرۆشرێت
گه‌نده‌ڵه‌کان ده‌یانهێنن
ده‌ستی ڕه‌شی که‌یسی ئه‌نفال
تێکه‌ڵه
له گه‌ڵ ده‌ستی گه‌نده‌ڵه
شهرمهزارنین
چۆن کیژه‌کانیان ده‌هێنن؟
ئێوه به باپیریان ئه‌چن
دڵیان له خاک زه‌وت ده‌که‌ن
هێلانه‌ی خۆشه‌ویستییان
تێک ئه‌ده‌ن
ماڵیان وێران ده‌که‌ن
ده‌ستی ڕه‌شی که‌یسی ئه‌نفال
ده‌ستێکه
تێکه‌ڵه
له گه‌ڵ ده‌ستی گه‌نده‌ڵه
له گه‌ڵ جرجی وورگ زل و
له گه‌ڵ
که‌له بۆچی گه‌له
ئیتر
باوی نه‌ما
میله‌ت کڕنۆشتان
بۆ به‌رێت
ئه‌مڕۆ هه‌ژار
ده‌می هاواری کۆی گه‌له
دائه‌به‌زێت و
ده‌بێته
گڕی هاوار
ده‌ستیان له گه‌ڵ
ده‌ستی ئاسمانه به‌نده
هاوار ده‌که‌ن
دژی گه‌نده‌ل
کاتی به‌ڵێنی سه‌ر کاغه‌ز
دووباره بوونی به‌سه‌رچوو
ئیتر به‌سه
باوکی دوین
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-14-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌ڵێن ..ئه‌نفال ...
ئه‌ڵێن ..ئه‌نفال ...
ئه‌ڵێم، ئۆقیانووسێکی سوێر
له‌ئه‌سرینی ماسیه سوورهیاخیهکانی
حه‌وزی والی
شۆڕه‌بیه‌کی پیری که‌نه‌فت
له‌ژوانی تارماییه‌کان
پیره‌مه‌گروونێک له‌حه‌سره‌ت
شێره به‌فرینه‌یه‌ک بڕواش
به‌کتێبه پیرۆزه‌کان
بیابانێک لهنهفرهتیههمیشه داخ
له‌ئاسمان و
پڕ به‌مشتێک خۆڵه‌مێشی ڕه‌حمه‌تی خواش
پوشه‌خورمایه‌ک گلهییشلهمانگهشهو
که‌نه‌یوێرا شایه‌تی بات
کۆڵه‌پشتی حوشترێکیشسهبرو ئومێد
به‌هاتنه‌وه‌ی هه‌ڵاڵه دزراوه‌کان و
بن ده‌وه‌نێکی دڕکاوی
له‌متمانه بههاوسێکانی نیشتمان
هه‌ساره‌یه‌ک سه‌رزه‌نشتیش
له‌سه‌رکرده‌کانی گه‌ل و
ڕه‌هێڵه‌یه‌ک له‌تف باران له‌سیاسه‌ت
دۆزه‌خێکیش له‌یادگاری هه‌میشه سه‌وز
ئه‌ڵێن ..ئه‌نفال
ئه‌ڵێم، هه‌زاره‌ها سندوق
پڕ له‌شمشاڵی لولاق و
کوخی چۆڵی که‌لله‌سه‌رو
له‌قه‌فه‌سی بێ په‌ڕه‌نده‌ش له‌په‌راسوو
هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ
له‌بۆنی روح، بۆنی مێخه‌ک
بۆنی ڕیحانه‌ی باخه‌ڵان
بۆنی خاک و خۆڵی ته‌ڕی
دوای نه‌رمه وه‌شت و دومه‌ڵان
بۆنی شیری خاوی مه‌مکێ
بیست ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر له‌ده‌می
کۆرپه‌یه‌کیان ڕائه‌پسکان
هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ
له‌مێوژی ووشک هه‌ڵاتووی چاوه‌کان و
لهجیڕهجیڕی ددان و
تۆپه خوریی ڕه‌ش و زهردوخورمایی قژ
هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ
له‌هاوارو له‌قریشکه‌و
له‌هه‌ناسه په‌نگه‌کان و
نیگاره بێ ڕه‌نگه‌کانی به‌ر له‌مردن
ئه‌ڵێن ..ئه‌نفال
ئه‌ڵێم، پیشانگایه‌ک له‌لم
جامانه‌و لم ..کڵاو و لم
که‌وش و کالهو پێڵاو و لم
پشتوێن و لم ..شه‌رواڵ و لم
مه‌مکه‌شوشه‌ی مناڵ و لم
سوخمه‌و که‌واو ژێرکراس و
ده‌سماڵ و لم
سه‌رپۆش، ته‌زبیح، به‌رماڵ و لم
سمێڵ، ڕدێن، برۆ و پرچ و
برژانگی چاو که‌ژاڵ و لم
سه‌گه ڕه‌ش و جرج و قه‌ل و داڵی ره‌ش و
پۆستاڵ و لم
زینده کابوسێکی خه‌ون و
ڕه‌وێکی بێ هه‌واڵ و لم
نیشتمانێک گۆڕی وون و
هه‌موو شتێکی تاڵ و لم
به‌ندی عه‌لی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-14-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
من و ئه‌نفال و میری جه‌نگ ..
من و ئه‌نفال و میری جه‌نگ ..
بۆ منخهوێکی تاڵتره لهژهقنهبووت
لهقهترانیترین شه‌وی بێ چرپهیا
هه‌موو گوڵه ئه‌ستێره‌کانی ملکه‌چن
هه‌موو مرۆڤه‌کانی، بێ روخسار
هه‌موو گه‌ڕیده‌کانی، بێ هه‌وار
هه‌موو دڕنده‌کانیشی له‌یه‌ک ئه‌چن
بۆ ئه‌وی شاره‌زاو لێزان
به‌هه‌موو جۆره‌کانی قومار
سه‌ر مێزی کازینۆیهکهو
سواڵکه‌رانی سیاسه‌تی تێدا ئه‌بن
به‌ملیاردێر
ملیاردێره‌کانی عیشقیش
له‌نێویدا ئه‌بنه سواڵکار
بۆ من، ئه‌نفال
باگرۆیهکی شهیتانهیهو
لهتوونه تاریکه‌کانی دۆزه‌خه‌وه هه‌ڵئه‌کات
هه‌موو جه‌سته ئه‌سوتێنێ
روح له‌چوارچێوه‌ی گڕ ئه‌نێ و
له‌خه‌زێنه‌ی زاکیرهیا هه‌ڵیئه‌گرێت
ئه‌وسا ده‌رزی ئاژنی ئه‌کا
بۆ ئه‌وی دڵ لێوان لێویش
له‌ترس و سامی میهره‌بان
سروه‌یه‌کی به‌هه‌شتیه‌و
هه‌رچه‌نده بۆن و بهرامی حوزنی لێدێ
له‌وه‌رزی جورم و گوناهدا
ئاره‌قه‌ی شه‌رمی بۆ ئه‌سڕێت
بۆ من، ئه‌نفال
له‌نێوان پوش و په‌ڵاشی
کات و شوێنا
ته‌نیا بن ده‌وه‌نێک نیه له‌جوگرافیای
دورگه‌یه‌کی به‌خت سیاچهمانهیا
هه‌ر خۆی بۆ خۆی
کیشوه‌رێکه لهزریکهو
ئۆقیانوسێکه لهگریهو
هه‌ساره‌یه‌که له‌برین
بۆ ئه‌و
چه‌ند وورده خاڵێکه له‌سه‌ر کوڵمی
په‌یکه‌ری بێ گیانی مێژووی
له‌بۆنه‌و ساڵیادهکانا
پێشانگه‌یه‌کیان بۆ ئه‌کاو
له‌گه‌ڵ حاشیه‌و مه‌یته‌رو سوارچاکه‌کانی
نێو سوپاکه‌ی
وه‌ک نه‌ریتێکی شاهانه
بهکۆڕاڵ بۆی، به‌کۆڵ ئه‌گرین
بۆ من، ئه‌نفال
بزمارێکی ژهنگاویهو
ئه‌هریمه‌نه شێته‌کانی شه‌ڕو کوشتار
ئه‌و پاڵتۆیانه‌ی پێدا هه‌ڵئه‌واسن
کهشهڵاڵه به‌خوێنی مه‌له کۆچه‌ریه‌کان
ئه‌و خاولیانهی پێدا هه‌ڵئه‌واسن
که‌شوێن په‌نجه سووره‌کانی تیا ده‌رچووه‌و
ده‌ڵێی چه‌ند تابلۆیه‌کی سوریالین
بۆ ئه‌و
به‌شێکه له‌چێژ، له‌تام، لهلهزهت
له‌زه‌تی ڕاوچی
بهبینێنی لینگهفرتێی نێچیرکانی
له‌زه‌تی ڕه‌شه‌با
بهلهرزی درخته رووت و قووتهکان
له‌زه‌تی ڕه‌هێڵه
به‌زه‌لیلی چۆله‌که ته‌ڕو ههڵکوڕماوهکانی
وه‌رزی زریان
بۆ من ..ئه‌نفال
هه‌ر له‌زریانی روح ئه‌چێ
به‌ندی عه‌لی ..به‌هاری 2011
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-28-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کۆچی مه ل وگۆڵ ..
کۆچی مه ل وگۆڵ ..
خه زانه و بێ گوڵه ئه مساڵ، کۆچی چێرک وپه ره سێلکه
"قوره شێنێ و ئاو مه دینێ*"،که چی روخا شکا هێلکه
گوڵه سووره و هێرۆو چنوور ،تاویان نه دی ته م دای گرتن
نه واو چریکه ی مه ل نه هات، با هۆز بردنی به ره و مردن
به هارو مه رگی که وو پۆر،ژاکاوون سۆێسنه ووه نه وشه
شلێره سه رکزومل که ج ،مێلاقه جه رگی پرئێشه
کووندو دا ڵ وقه لی رووره ش ده س به سه ما‌و خۆشی ئه که ن
قاژووکه چه ڵوک به قاقا ،ئه وه ی هه یه به ش ، به شی ئه که ن
سه رهه ڵێنه بانگی خوا که ،ده با بێت ده نگت ئازیزه
هه ی لۆهه ی لۆئه ی خوایه ،چه ند که م ته مه نه گه زیزه
که چی خوا گوێی کپ وکه ربوو،نه ی بیست ناڵه ی نه ورۆزه
ئای له بولبول له وشین گێره ،له و‌دڵ و هاوار و سۆزه
به یبوون ونه رگێزو نه سرین،ئه حمه دراوکه رو زیقاوه
سووره قانگ وسه یره وسێروو، هه واڵیان بیست به ده م باوه
باریکه وچۆله که یش هاتن ،ئاخ که نگشتنه ئامانی
لاولاو ئا ڵا به ده و‌ر کێلا ،شه ش په رخۆی کرد قوربانی
سوێسنه و ژاڵه و گۆڵاڵه، جلی نوێان له به ردری
خه شخاشی ده روون پرکه یل ،بو به قه قنه س وهه ڵ وه ری
رێحان وره زیان و شه وبۆ،له م کۆسپه دڵ پر که سه رن
کۆترو قوومری و قژاکه ،خه ریکی شین و چه مه رن
قه ره قاژرانی چیا ،ده نگیان گه یشته هه ڵوی ژیر
بۆبه رابه روسه رکرده ،رووانی له ئاسۆکه وته بیر
له باوشتانه ئه ژنۆی خه م ، سه رتان دایم به هه نیسکه
نایه وێ خۆرنین و شین ، هه ڵه بجه و کانی ویسکه
دوژمنی خوێنرێژی زاڵم ،هه ڵ ئه کۆڵن گۆر وچا ڵ
چاوه روانن دارستانمان پربکه ن له درک وداڵ
گه رده لوولی زاڵمان ،قه ت له وه ستان ناکه وێ
با هه موومان پێکه وبیین ، یه کیه تیمان رێکه وێ
به ئاشتی و یه کیه تی ، جه ژن بگرین به هارمان
ئه شقی ئازادی وڵات ،ریشه باته ووله ده مارمان
بیکه ین به گۆوه ند وشای ،باپێکه وه پێکه نین
مافی ئێمه یه ئازادی ،با به تێکرا بیسه نین
بۆئاوه دانی دارستان ،خوێنی له شمان ئاوی کانی
بۆسارێژ ی برینه کانمان بین به هه توان له بۆژانی
مێژوی کۆسپت له بیرمه که ،تاکۆماوی له ژیانت
له ژێرگڵکۆش دڵت لێدا بۆئه وینی نیشتمانت
....................................
*قورێ دێنم له قوره شینێ –پووشی دێنم له پوو شینێ
ئاوی دێنم له مه دینێ –هه رکه س هێلانه م له خراکا
خودا قه ت که سی نه مێنێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 02-23-2015 در ساعت 08:16 PM
|
04-17-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شـیـنـی شــههــیــدانـــی هـــهڵـهبــجــه
شـیـنـی شــههــیــدانـــی هـــهڵـهبــجــه
شـیـنـی شــههــیــدانـــی هـــهڵـهبــجــه
هـــاوار ئــــه‌ی هـــاوار جـــهمــاوهری خــهڵـــک
کـێ بـێـت بــه هـــاوار؟ که‌س نه‌ی ماوه که‌ڵک
لـــه‌م دونـــیـــا گـــهوره و لــــه‌م بـــێ دادیــــه
ئـــه‌وه‌ی کــــه دیــــلــــه هـــــه‌ر ئـــــازادیــــــه
نــه مــافــی مــرۆڤ، نـــه دیـــن... نـــه ئـــایین
لای به‌عسی فاشیست مه‌علووم نین که چین
هــــاوار خــــهڵـکــیــنـــه بـــۆچ وا خـــهوتــــوون
دوژمــــن هــــهڵــســاوه و ئـــێـــوه کـــهوتــوون
ڕهگــهزپـــهرهســتـی بــهعـسـی بــێ ویــژدان
ئـــــــــاوری بــــــــهردا وڵــــــاتی کـــــــــــوردان
مـهڵـبـهنــدی جــوانـی ههڵـهبجهی سه‌رسه‌وز
لـــه خــوێــنــی لاوان بـــوو بـــه گـــۆم و حـهوز
سـهی سـایـهق، خـــورمــاڵ، لــه‌گـه‌ڵ سیروان
کــــهنـــد و تـــهڵانــی نــاوچـــهی هــهورامـــان
بـــــه ده‌ســـتـــی دوژمـــن تــێـکـڕا فـــهوتــاون
هــه‌مــووی کــاول بـــوون، کــهســیــان نه‌ماون
جـــهژنــی نــه‌ورۆز بـــوو لــه ســهرهتـای سـاڵ
بـــوون بـــه کـــۆی زووخــاڵ کـیـژ و کــوڕ و کـاڵ
بــــهعـــســـی دڕنـــده هـــه‌ر وه‌کــوو زوحــاک
ئـــاوێــتــهی کــــردن لـــه‌گـــه‌ڵ خــۆڵ و خــاک
هــه‌ر لــه هــهڵــهبــجــه چــه‌نــد هــه‌زار نه‌فه‌ر
تـــهرمـــیــان کــهوتــووه بی پــــا و بــێ ســه‌ر
مـــــنـــــاڵ و لـــاو و ژن و پــــــیـــــر و جــــــوان
چ خـــــوێــــنــــدهوار و چ بــــــازاڕی و شـــــوان
کــه‌ی بــانــوو و کــیــژ و کــوڕی مــێــر مــنـداڵ
هـــه‌مـــوو ســـووتــــان و خـــرانــه نــێــو چــاڵ
مـــهلـــۆتـــکـــه و کـــۆرپــه و زاوا و تــازهبــووک
پـــیـــر و جـــهوان و گــــه‌وره لـــێـــڵ پـــچـــوک
ســووتــان و فــهوتــان، بــوونه کــۆی قـهقنهس
بــه ده‌سـتـی پـیـسـی ڕێــبــهرانــی بــهعــس
خـــوایـــه ئـــهمــــانــه، لـــه‌م کـــوردســتــانــه
گــشــتــی قــوربــانــیــن، جــهژنــی قــوربــانه
چـــهنـــای چـــه‌ن ســاڵــه لــه‌م کــوردســتانه
بــــههــــار ئــــاوێــــتــــهی خـــوێـــنــی لاوانــه
دوژمــنــانــی گـــه‌ل هــه‌مــوو بــهرچــاو تـه‌نگ
کــوێــر بــوون لــه حــانــای بــههــاری پـڕ ڕه‌نگ
چـــیــمــهن و چــیــا و دهشـتـی کــوردســتــان
بـــوو بـــه هـــێــرشــگــهی کــۆنـــهپــهرهستان
چ نـــــاکـــــازاکـــــی و چ هـــــیـــــرۆشــــیـــما
وه‌کــــوو هــهڵــهبــجــه نـــهیــــان دی کــیـمیـا
کـــــورد لــــــه مــــێــــژوودا قـــوربـــانـــی زۆره
بــــه‌ڵـــام دهزانـــێـــت لـــه دوای تـــهم خـــۆره
عومه‌ر فاڕۆقی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
07-12-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کارتە پۆستاڵ
هه‌ڤاڵه‌کان
وتم پیرۆزباییتان لێ بکه‌م
به‌هار دێت و
شێعرێک تازه بهۆنمه‌وه
بۆ کوردستان!
وتم به جوانترین وشه
نه‌ورۆز بکه‌م به ملوانک
بۆ گه‌ردنی به‌رزی کوێستان!
زۆر هه‌وڵمدا
بۆتان بڵێم شێعرێکی ته‌ڕ
هه‌زار وشه‌م ڕست کرد و هه‌ر
نه‌هاته به‌ر!
په‌نام برده به‌ر پیکاسۆ
گرینیکای بۆم ڕه‌سم کرد و وتی هانێ
وتم لۆرکا ئه‌ی تۆ، وتی:
شێعره‌کانم
له کاستیلا به جێ ماون
ڕێگا ناده‌ن گورگه‌کانی
وتم به هایکۆی ژاپۆنی
ئه‌رکی شانم به‌جێ بینم
هیرۆشیما گڕی گرت و
وشه‌ی هایکۆ بوو به فرمێسک
ڕژایه نێو گۆمی خوێنم!
هه‌ڤاڵه‌کان!
ڕاسته به‌هار جوان و شه‌نگه
نه‌ورۆز جێژنێکی تایبه‌تی گه‌لی کورده
لێم ببورن
پیرۆزباییتان لێ ناکه‌م
چۆن ناوێرم.
به‌ڵام کارته پۆستاڵێکی هه‌ڵه‌بجه‌تان بۆ ده‌نێرم.
جەلال مەلکشا
28.12.1367
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 07-12-2012 در ساعت 07:16 PM
|
02-23-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هەڵەبجە
شه‌وی شیعره و له هه‌ر لایێک نه‌وایێ
له هه‌ر سازێ دێ ئاواز و هه‌وایێ
ئه‌وانه‌ی به‌سته‌یان شیعری نه‌مانه
هه‌مووی هه‌ر شین و هاواری زه‌مانه؛
مناڵانی هه‌ڵه‌بجه‌ی دڵبهخوێنن،
سروودی ماته‌م و دووری ده‌خوێنن
هه‌موویان پێپه‌تی و مات و په‌شێون
ده‌ڵێی هێشتاکوو ڕێگه‌ی کۆچ ئه‌پێون
که دێنێ ده‌نگی منداڵان هه‌واڵێ،
له‌گه‌ڵیا سازی ئاواره‌ش ده‌ناڵێ…
ئه‌گه‌ر جێژنه و ئه‌گه‌ر کۆڕی هونه‌ر، بۆ؛
وه‌ها غه‌مباره سۆزی سازه‌که‌ی تۆ؟!
له‌به‌رچی وا په‌شۆکاو و کشومات؟
هه‌ڵه‌بجه‌ی نیشتمانت، چی به‌سه‌ر هات؟
سرووده، یاکوو شیعری شین و زاری؟
له‌سه‌ر ته‌رمی به‌هاری کورده‌واری!
له کوردستان، ئه‌گه‌ر جێژنی هونه‌ر بێ،
ده‌بێ شینی گه‌لێکی ده‌ربه‌ده‌ر بێ!
که فرمێسکم له چاوان دێنه خوارێ،
ده‌شێوێ هێزی بینینم به جارێ!
وه‌کوو دونیا بڕووخێنی به سه‌رما،
مچوڕکی له‌ش، به وێنه‌ی سۆزی سه‌رما؛
ده‌ڵێی زستانه، هێشتا ماوه زریان!
هه‌ڵه‌بجه! تۆ چی و خاکی موکریان؟!
منیش هاتووم، خه‌مێکی دڵته‌زێنم؛
له‌نێو هه‌ڵبه‌ستی ئه‌مشه‌ودا بخوێنم
به‌ڵام چ بکه‌م؟ له سۆزی جه‌رگی بریان؛
به دڵما نایه شیعرێ غه‌یری گریان!
گه‌لێ گریاوه شارێ بۆ مه‌زارێ
ده‌بێ شینی چلۆن بێ، مه‌رگی شارێ؟!
كه‌سێ نه‌یدیوه تا ئه‌مڕۆ به‌هارێ
كه باران و ته‌می مردن ببارێ!
به‌هاری چی؟ وه‌كوو پاییزه ئه‌مڕۆ!
له شاری خه‌م، ژیانیش زیزه ئه‌مڕۆ!
به‌هاران كێ گه‌ڵاڕێزانی دیوه؟!
گوڵی باخی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵوه‌ریوه!
نه هاوارێ، نه گریانێ، نه شینێ!
نه كه‌س مه‌رگی عه‌زیزی خۆی ده‌بینێ!
ئه‌وا منداڵ و گه‌وره‌ی خه‌ڵکی شارێ؛
هه‌موویان پێکه‌وه مردن به جارێ…
هه‌مووی سووتاو، به‌هارێکی ڕه‌شی ما
هه‌ڵه‌بجه‌ش بوو به شاری هیرۆشیما
ڕه‌شی پۆشیوه ئه‌مڕۆ باخه‌کانی
هه‌مووی فرمێسکه؛ ئاوی چاوی کانی
گه‌ڵای پاییزی شاری، کێ نه‌دیوه؟!
مناڵی زه‌ردی ڕه‌نگ و ڕوو په‌ڕیوه
ده مه‌گری دایه! دایکی نیشتمانم!
مه‌ڵێ بۆ زه‌رده ڕه‌نگی ڕۆڵه‌کانم!
ئه‌گه‌ر وا پێپه‌تی و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاون،
به‌سه‌ر مه‌یتی هه‌زارانا گه‌ڕاون!
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه تۆش له‌و شاره‌دا بای،
له‌نێو کۆڵانه‌کانیدا گه‌ڕابای،
به هه‌ر هه‌نگاوێ، تهرمێکت بدیبا؛
ده‌بوو ڕه‌نگت به وێنه‌ی وان پهڕێبا!
له هه‌ر کۆڵانێ، چه‌ن منداڵی چاوگه‌ش
یه‌کێ لاشه‌ی ئه‌وی دیی وا له باوه‌ش
له‌شی هه‌ریه‌ک، گوڵێکی لێک بڵاوه
هه‌موو مردوون، به چاوی ئاوه‌ڵاوه…
ئه‌وه‌ی هێشتاکوو چه‌ن گوێزی له‌ده‌سته،
که‌سێ پێی ناڵێ: ئیدی، ڕۆڵه! هه‌سته!
له‌به‌ر هه‌ر دهرکهیێ چه‌ن مه‌یتی سه‌ردن
له‌سه‌ر داوێنی سه‌ردی خاک و بهردن
مناڵی وردی ساوا ده‌نگی نایه
مه‌زاری بوو به سینه‌ی ساردی دایه
له‌نێو کۆڵانه‌کانی ماتی نێو شار
له‌به‌ر تیشکی هه‌تاوی سارد و خه‌مبار
له‌شی ئینسان و باڵنده و گه‌ڵای دار
ته‌واوی شاره‌که‌ی پۆشیوه! هاوار!
شنه‌ی با، خاک و خۆڵی شار ئه‌هێنێ،
به‌سه‌ر مه‌یتی ئه‌وانا دهیپژێنێ…
ده‌زانێ که‌س نه‌ماوه، تێده‌کۆشێ؛
به‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیدان دابپۆشێ!
ده مه‌گری دایه! دایکی نیشتمانم!
مه‌ڵێ بۆ زه‌رده ڕه‌نگی ڕۆڵه‌کانم!
شەریف حسەین پەناهی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-23-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دەنگی شێعر
پێم خۆشه نووسراوەكانم، كۆڕی منداڵان بیخوێنن
دایكان بیكەن به لایلایه و كۆرپـەكانیان بخـەوێنن
شـێعرم لەو نامانەیدا بێ؛ كوڕه لاوی كوردەواری،
گوڵی له سەر دادەنێت و دەیخاته بەر پێی دڵداری
دەست و پەنجەی كیژه كوردێ له دەفتەری ئەوینداری
بەخـەتێـكــی كەنیـشــكانـه، بینـووســـێ بـۆ یادگــاری
شێعری شـادی بێت و جوانی؛ بێ به ئاواز و گۆرانی
بكرێته بەستەی هەڵپەڕكێ، ڕەشبەڵەك و مەریوانی
پێم خـۆش نەبوو شێعرەكانم له قەبرسـتانی شـارەوه
به ڕ‌نگی ڕەش خۆی بنوێنێ، به بەردی سەر مەزارەوه
بـریـــا ئــازاری زنجیـر و ڕەنجـی كەلەپچـه نەبوایـه!
بمردام و دەنگی شێعرم شینی هەڵەبجه نەبوایه
شەریف حسەین پەناهی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 02-23-2015 در ساعت 08:33 PM
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 01:16 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|