زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕی حطین
یه‌كه‌م : یه‌كێك له ده‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه كوژرانی گه‌وره فه‌رمانده‌كانی صه‌لیبی یه‌كان بوو ،سه‌رباری له ده‌ست دانی به‌شێكی هه‌ره گه‌وره‌ی سوپای هه‌رسێ میرنشینه صه‌لیبی یه‌كان .
دووه‌م :سه‌ركه‌وتنه‌كانی صهلاَحه دینی ئه‌یوبی له شه‌ڕی حطین بوو به‌ده‌رگا كردنه‌وه له‌به‌رده‌می دا به‌وه‌ی كه بتوانێت زۆربه‌ی شاره كه‌نار ییه‌كانی (لوبنان وفەلستین) ی ئێستا ڕزگا ربكات .
سێیه‌م : وه به دیهێنانی یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره كی یه‌كانی كه خۆی ده‌بینی یه‌وه له ڕزگار كردنی شاری قودس قیبله‌ی یه‌كه‌می موسڵمانان .
چواره‌م : له‌دوای ئه‌م شه‌ڕه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی پایه‌ی ئاینی و كۆمهلاَیهتی سوڵتان صهلاَحه دینی ئه‌یوبی له نێو جیهانی ئیسلام دا به‌رز ببێته‌وه.
پێنجه‌م : دوای ئه‌م شه‌ڕه دهسهلاَتی ئه‌یوبی یه‌كان به‌ته‌واوی چه‌سپا ،هه‌روه‌ها كاریگه‌ری شه‌ڕی حطین و ئه‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌وروپا گه‌شته ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی پاپا گریگۆری هه‌شته‌م بانگه‌واز بكات بۆ سێ له‌گه‌وره ئیمپراتۆری ئه‌و سه‌رده‌مه (ئه‌ڵمانیا ، فه‌ره‌نسا و بەریتانیا) بكات بۆ هێرش كردنه سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژههلاَت كه ده‌ناسرێت له مێژووی شه‌ڕی صه‌لیبی یه‌كان به شالاَوی سێیه‌می خاچی پەرستان.
شه‌شه‌م : سه‌ركه‌وتنی صهلاَحه دینی ئه‌یوبی له‌م شه‌ڕه‌دا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وروپا به‌گشتی و مه‌سیحی یه‌كان به‌تایبه‌تی دروست كرد ، بووه هۆی ئه‌وه‌ی میرنشینه خاچی یه‌كان له ناوچه‌كانی ڕۆژههلاَت دهسهلاَتیان سنوردار بكرێت و وه په‌یوه‌ندیشیان به‌ناوچه‌كانی ئه‌وروپاوه پچڕاند،وه سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌موو سه‌ركرده سیاسی و سه‌ربازی یه‌كانی ئه‌یوبی پێ یان وابوو كه سوڵتان صهلاَحه دینی ئه‌یوبی دوای ئه‌م جه‌نگه به‌ره‌و ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌ڕوات كه بریتی یه له‌ڕزگار كردنی (قودس)،بهلاَم به پێچه‌وانه‌وه سوڵتان صهلاَحه دین به‌ره‌و ناوچه كه‌نارییه‌كان كه‌وته‌ڕێ كه‌خۆی ده‌بینیه‌وه له‌شاره‌كانی (عككا ، بیروت ،یافا ،حیفا ،غه‌ززه و صور) وتوانی له پلانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت جگه له گرتنی شاری صور نه‌بێت ،ئه‌ویش به‌هۆی گرتنی ناوچه‌كه‌و شورای شار و بوونی ئاو له‌ده‌ورووبه‌ری شاری صور .
ڕزگاركرنی چه‌ند قهلاَو شارێك:
موسڵمانه‌كان خۆش حاڵ بوون به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی صهلاَحه دینی ئه‌یوبی ،صهلاَحه دین ئه‌و ڕۆژه مایه‌وه له سه‌ر بازگه‌كه‌ی بۆ ڕۆژی دوای كه‌جه‌نگ كۆتایی هات ڕۆشت بۆ قهلاَی ته‌به‌رییه هاوسه‌ره‌كه‌ی ریمۆند داوای له صهلاَحه دین كرد كه‌وا په‌یمانی پێ بدات كه‌وا هیچی لێ نه‌كات ،ئه‌ویش په‌یمانی پێ دا‌و خۆی و كوڕه‌كانی هاتنه ده‌ره‌وه وه ئه‌وانیش ڕێزیان لێگرتن ،پاشان صهلاَحه دینی ئه‌یوبی زۆر به خێرای ڕووی كرده شار‌و شارۆچكه‌كانی تر ،بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی پاك یان بكاته‌وه ،كه بگه‌شتایه‌ته هه‌ر جێگایه‌ك ئازادی ده‌كرد به به‌رگرییه‌كی كه‌م .
صهلاَحه دینی ئه‌یوبی یه‌كسه‌ر كه‌زانی صه‌لیبی یه‌كان ئه‌م هه‌موو سوپایان كۆكردۆته‌وه و ناوچه‌ی عه‌ككا چۆڵ بووه خێرا مینای عه‌ككای گرته ده‌ست و به‌ره‌و عه‌ككا ڕۆشت وله جه‌مادی یه‌كه‌می ٥٨٣کۆچی= ١١٨٧ ز به‌ڕێككه‌وتنێك صهلاَحه دین ده‌ستی گرت به‌سه‌ر عه‌ككا دا كه ٤ هه‌زار دیلی موسڵمانی تێدا بوو له‌گه‌ڵ ماڵ و سامانێكی زۆر، ه صه‌لیبی یه‌كان هه‌موویان ڕایان كرده‌وه ناوچه‌كانی صور ،صور یه كێك بوو له شاره گه‌وره‌كان ، وهنوێژی هه‌ینی یان كرد له مزگه‌وتێكدا كه فره‌نسییه‌كان كردبوو یانه كلێسا ،خێرا كه‌وتنه ڕێكخستنی شاره‌كه ،وه صهلاَحهدینی ئه‌یوبی فه‌رمانی به مەلیك عادلی برای كرد كه له میسره‌وه هێرش به‌رێت بۆ سه‌ر صه‌لیبی یكان ،ئه‌وه بوو ملیك عادل یش هێرشی كردوو توانی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر هه‌ندێ شوێندا له‌وانه (یافا) وه خه‌ڵكێكی زۆری به دیل گرت ،هه‌روه‌ها صهلاَحه دین له كاتی مانه‌وه‌ی له عه‌ككا دا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێك دا له‌وانه (صفوریه ،صه‌یدا ، نابلوس ،بیروت و جبیل) .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه‌روه‌ها له دوای چه‌ند ڕۆژێك له گه‌مارۆدانی بیروت ئه‌وێشی ئازاد كرد ،بهلاَم له ڕزگار كردنی جبیل دا مه‌رجێكی تێدا بوو كه پادشا كه‌یان ئازاد بكات كه دیل بوو له دیمه‌شق ،بهلاَم ناوچه‌ی صوره به جێهشت و ده‌ستی به‌سه‌ر دا نه‌گرت ،دواتر ڕوو ده‌كاته ناوچه‌ی عه‌سقه‌لان كه ده‌كه‌وێته نێوان شام ومیسره‌وه كه له‌گه‌ڵ مەلیك عادلی برای گه‌مارۆی عه‌سقه‌لان یاندا ،پادشاكه‌ی دیل بوو له‌لای صهلاَحهدینی ئه‌یوبی له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌خه‌ڵكی عه‌سقه‌لان بكات خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه بهلاَم سوكایه‌تی یان به پادشاكه‌ش كرد،وه‌له‌دوای ٤٠ ڕۆژ گه‌مارۆدانی عه‌سقه‌لان فه‌تحی ئه‌و ناوچه‌یه‌شی كرد ،واتا ده‌وری بیت المقدیس زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌كانی ئازاد كرد دواتر گه‌ڕایه‌وه بۆ خواره‌وه چووه (رمله ،غه‌ززه،بیت الحم و نغرون ) هه‌موو ئه‌م ناوچانه‌ی پاككرده‌وه له‌ده‌ستی صه‌لیبی یه‌كان ته‌نها له‌ناوه‌ڕاستدا بیت المقدیسی هێشته‌وه ،دواتر خه‌ڵكی به‌شوێن صهلاَحه دینی ئه‌یوبی دا شعریان ده‌وته‌وه ،وه‌خه‌ڵكی زۆر دڵ یان خۆش بوو.
بۆچی سوڵتان صهلاَحه دین دوای شه‌ڕی حطین ڕاسته‌وخۆ هێرشی نه‌كرده سه‌ر قودس ؟
یه‌كه‌م : ئامانجی له‌گرتنی شاره كه‌نارییه‌كان پچڕانی په‌یوه‌ندی صه‌لیبی یه‌كان بوو له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی سه‌ره‌كی یه‌كان كه‌ڕۆژ ئاوایه واتا ئه‌وروپا .
دووه‌م :بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی بتوانێت په‌یوه‌ندی به ناوچه‌كانی (شام) ه‌وه بكات له‌ڕێگای ئاوییه‌وه به‌هه‌مان شێوه هێزی صه‌لیبی یه‌كان نه‌كه‌وته پشته‌وه‌ی هێزه‌كانی صه‌لاحه دینی ئه‌یوبی یه‌وه .
سێیه‌م : بهلاَم سوڵتان صهلاَحه دینی ئه‌یوبی ته‌نها له گرتنی شاری صور سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو به‌هۆی شورای شاره‌كه‌و سه‌ختی به‌وه‌ی كه هه‌موو لایه‌كی ئه‌م شاره به‌ئاو ده‌وره دراوه ،دوای ته‌واو كردنی نه‌خشه سه‌ربازیه‌كه‌ی به‌ره‌و ئامانجی سه‌ره‌كی كه‌وته ڕێ ،ئه‌ویش گه‌مارۆدانی شاری قودس و دواتریش گرتنی، سه‌رچاوه‌كان به‌تایبه‌تی (ئیبنو شداد و قاضی فاضل ) و چه‌ندینی دیكه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن گرتنی قودس ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه سوڵتان گرتییه به‌ر به‌رامبه‌ر به صه‌لیبی یه‌كان و مه‌سیحی یه‌كان و خه‌ڵكانی دیكه‌ی ناوچه‌كه له كاتی شه‌ڕه‌كانی ،هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ دانیشتوانی شاری قودس دا ئه‌نجامی دا.
سه‌رچاوه‌كان به‌كوردی :
1.خولاسه‌یه‌كی ته‌ئریخی كورد و كوردستان / امین زه‌كی به‌گ, چاپی نوێ, سلێمانی, 2000, به‌رگی دووه‌م.
2.خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی له‌واقیعێكی ناجێگیردا : عه‌تا قه‌ره‌داخی, چاپی یه‌كه‌م, به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی, 2004.
3.ده‌زگاكانی بازرگانی و كاڵابارزگانیهكانی میسر له‌سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی دا : پ.ی.د : نه‌به‌ز مه‌جید ئه‌مین,م. سه‌لاح كانه‌بی ئیسماعیل, چاپی یه‌كه‌م, چاپخانه‌ی زانست, سلێمانی, 2003.
4.راگه‌یاندنی ده‌رونی له‌سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی دا : پ.ی.د, نه‌به‌ز مه‌جید ئه‌مین, ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ل, چاپه یه‌كه‌م, چاپخانه‌ی زانست, سلێمانی, 2004.
5.سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ژیاننامه‌ی گه‌شترین: د. محسین محمد حسین, به‌شی مێژوو كۆلێجی په‌روه‌رده (ابن شداد) زانكۆی به‌غدا, وه‌رگێڕی, عبدالرزاق بیمار, چاپخانه‌ی دار الریه, بغداد, 1993.
6.سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی : صدیق بۆرهكهی (صفی زاده) تاران, 1358.
7.سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی كورد له‌میسر: جۆرجی زێدان, وه‌رگێران له‌فارسیه‌وه, محمد علی شیرازی, و. كوردی, رێباز مسته‌فا, چاپی یه‌كه‌م, سلێمانی, 2004.
8.گۆڤار : رۆشنبیری نوێ, ژماره 118 / حوزه‌یرانی ساڵی 1918, د. محسین محمد حسین : چۆنیه‌تی و هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی كردنی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ خه‌لیفه المنصور الموحدی
سه‌رچاوه‌كان به‌عه‌ره‌بی :
1.سیره صلاح ا‌لدین اڵایوبی : القاچی بهاو ا‌لدین المعروف بابن شداد, تألیف, تاج ا‌لدین شاهنشاه, ابن ایوب, الناشر, دار المنار, القاهره, 2000.
2. محمد حسن: صلاح ا‌لدین فی نڤریه مۆرخیه (فروسیه صلاح ا‌لدین(
په‌راوێزه‌كان
1.صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ژیاننامه‌ی گه‌شترین : د. محسن محمد، به‌شی مێژوو كۆلیژی په‌روه‌رده (ابن شداد) زانكۆی به‌غدا وه‌رگێڕی: عبدالرزاق بێچار، چاپخانه‌ی دار الحریه، بغداد، 1993، لــ7.
2.خولاصهیهكی تاریخی كورد و كوردستان: محمد أمین زه‌كی، به‌رگی دووه‌م، چاپی نوێ، سلێمانی، 2000، لــ73.
3.صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی: صدیق بۆره‌كه‌یی (حسنی زاده)، تاران، 1358، لــ11.
4..خولاصهیهكی تاریخی كورد و كوردستان: محمد أمین زه‌كی، به‌رگی دووه‌م، چاپی نوێ، سلێمانی، 2000، لــ73.
5..صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ژیاننامه‌ی گه‌شترین : د. محسن محمد، به‌شی مێژوو كۆلیژی په‌روه‌رده (ابن شداد) زانكۆی به‌غدا وه‌رگێڕی: عبدالرزاق بێچار، چاپخانه‌ی دار الحریه، بغداد، 1993، لــ6.
6. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی: صدیق بۆره‌كه‌یی (صفی زاده)، تاران، 1358، لــ11..
7. صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ژیاننامه‌ی گه‌شترین : د. محسن محمد، به‌شی مێژوو كۆلیژی په‌روه‌رده (ابن شداد) زانكۆی 8.سیره صلاح ا‌لدین ایوبی: القاچی بهاالدین المعروف باین شداد، تألیف، تاج ا‌لدین شاهنشاه، ابن أیوب، القاهره،2000، لــ9.
9.سیره صلاح ا‌لدین ایوبی: القاچی بهاالدین المعروف باین شداد، تألیف، تاج ا‌لدین شاهنشاه، ابن أیوب، الناشر دار المنار، القاهره،2000، لــ49.
10. راگه‌یاندنی ده‌روونی له‌سه‌رده‌می صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیدا پ.ی. د.نه‌به‌ز مجید امین، ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی زانست، سلێمانی، 2004، لــ13.
مالپه ری سانا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 06:03 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|