زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماموستا حه سه ن قزلجي
چیرۆكنووسی به‌هره‌دار و خه‌باتگێڕی پێشكه‌وتوخوازی كورد و ڕۆژنامه‌نووسی خزمه‌تگوزار، مامۆستا حه‌سه‌نی قزلجی له ساڵی 1914دا له كوردستانی ئێران چاوی به ژیان هه‌ڵێناوه و زۆربه‌ی ژیانی منداڵی و لاوێتی له شاری بۆكان به‌سه‌ر بردووه و یه‌كێك بووه له پیاوانه‌ی ده‌ورێكی ڕامیاری و ڕووناكبیریی باشیان بووه له كۆماری دیموكراتی كوردستان كه له 22-1-1946دا به‌سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د دامه‌زرا.
قزلجی ئه‌دیب له سه‌ره‌تای مانگی ئاداری 1946دا ژماره یه‌كی گۆڤارێكی كوردی به‌ناوی "هه‌ڵاڵه" له شاری بۆكان ده‌رچوواند كه گۆڤارێكی وێژه‌ی و ڕامیاری گشتی بوو، له‌سه‌ر ئه‌ركی لیژنه‌ی بۆكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران ده‌رده‌چوو و ئه‌م سه‌رنووسه‌ری بوو، ئه‌و گۆڤاره به‌نرخه خزمه‌تێكی زۆری ڕۆژنامه‌گه‌ریی و زمان و وێژه‌ی كوردی له‌و كات و سه‌رده‌مه ناسكه‌ی ژیانی كورد له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا كرد.
كاتێك كه له 1946.12.17دا كۆماری دیموكراتی كوردستان ڕووخێنرا قزلجی نیشتمانپه‌روه‌ر نه‌یتوانی له بۆكان بمێنێته‌وه، بۆیه ماوه‌یه‌ك له شار‌و گونده‌كانی ناوچه‌كه‌ی، خۆی شارده‌وه تاكو له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1950دا ماوه‌یه‌ك چووه به‌غدا و لێی دانیشت و ماوه‌یه‌ك خۆی خه‌ریكی وێنه‌كێشان كرد.
ئه‌و تێکۆشه‌ره له ساڵی 1953دا به‌و ناوه‌ی خه‌ڵكی ئێراق نییه گیرا و ڕه‌وانه‌ی ئێران كرایه‌وه، به‌ڵام له كرماشان هه‌لی بۆ هه‌ڵكه‌وت و خۆی له‌ده‌ست پۆلیس ده‌رباز كرد و دووباره گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستانی ئێراق و ئه‌و جاره له هه‌ڵه‌بجه نیشته‌جێ بوو، پاشان خۆی گه‌یانده‌وه شاری به‌غدا و له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ژار موكریانی له‌لای خاوه‌ن ستۆدیۆیه‌كی وێنه‌كێشان كه خه‌ڵكی لای خۆیان بوو، كاری ڕتووشی وێنه‌یان كردووه و خۆیان پێ ژیاندووه.
قزلجی هه‌ر له‌و ژیانه‌ی ده‌ربه‌ده‌رییه‌ی له به‌غداوه چووته بولگارستان و له‌وێ له ڕادیۆی په‌كی ئێران بووه‌ته بێژه‌ری هه‌واڵی ڕامیاری به زمانی كوردی و له دواییدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری به‌غدا و له دوای ڕووخانی ڕژێمی شا و دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه زێدی خۆی لهویۆهش چووته "تاران" و له‌گه‌ڵ پارتی تووده كاری ڕامیاری كردووه و ڕۆژنامه‌ی "مه‌ردم"ی زمانحاڵی تووده‌ی به زمانی كوردی به‌ڕێوه‌بردووه، كاتێك كۆماری ئیسلامی له پارتی "تووده"ی داوه، ئه‌میش به به‌ر هه‌ڵمه‌تی گرتن كه‌وتووه و له 28-9-1985دا له ناو زینداندا تۆماری ژیانی پێچراوه‌ته‌وه و چووته دنیای نه‌مرانه‌وه.
مامۆستا قزلجی جگه له‌وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی پته‌وی وێژه‌ی و ڕامیاری نووسین ئه‌م دوو به‌رهه‌مه به‌نرخه‌ی به چاپ گه‌یاندووه:
1- چیرۆكی ئاشتی و په‌یمانی دوولایی له 1959 چاپكراوه
2- پێكه‌نینی گه‌دا- له ساڵی 1972دا چاپكراوه و نموونه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی چیرۆكی ئێستاكه‌ی كوردین و ده‌كه‌وێته 149 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره بچووك
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئومێد كوردستانی
نووسینی: عه‌بدولموته‌لیب ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه‌ی: ۸۸/۰۷/۰۲ | بۆچوون(0)
خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاته، یه‌كێكه له به‌ڕێوه‌به‌ره پایه‌به‌رزه‌كانی كۆمپانیای گوگڵ. له ته‌مه‌نی 14سالیدا ده‌بی كه شاری پیران شار (خانی) له رۆژهه‌لاتی كوردستان دوای مردنی باوكی رووی كرده ئه‌مریكا. له هه‌ریمی (سه‌ن خۆزی) نیشته‌جی ده‌بیت پاشان ده‌تونای بروانامی ئه‌ندازیاری كاره‌با و پاشان مه‌ستێر بهریوبهرایتی بازرگانی MBAله به‌ناو بانگترین باور پێكراوی ترین زانستگه‌ی جیهان (ستانفۆرد)كه دامه‌زرینه‌ری (یاهوو) گوو گلیه ده‌ر بچیت و بروانامه وه‌ر بگریت ئومید له‌دوای تاقیكردنه‌وه لێپرسینه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن (لێڕ پیچ سیرجی برین)ه‌وه له‌گووگل وه‌رگیرا كه دوانزه‌هه‌مین فه‌رمانبه‌ری گووگل بو توانی له ماوه‌ی 3مانگدا داهاتی گووگل 20ملیۆن دۆلاروه بكه به65میۆن دۆلار -ئومید دامه‌زرینه‌ری به‌شی business founder ی گوو گلیه له كاتی دامه‌زراندنی ئه‌و به‌شه‌دا توانی داهاتی له سفر ه‌وه بگه‌یه‌نیته 3ملیارد دۆلارشایهنی گوتنه چنه‌د مانگیك پێش ئیستا گۆڤاری به‌ناوبانگی تایم ناوی 100 كه‌س له‌و كه‌سانه‌ی كه ئیستا خه‌ریكی گۆران‌و به‌دیهینانی دنیایه‌كی نوی له بواری زانست‌دا بلاو كرده‌وه كه ناوی ئومید كوردستانی له پێرسی خۆی وه‌كو پیاویكی پێشكه‌وتو له‌سه‌رده‌می خۆیدا هه‌لبژارد، له تایمدا هاتوه ده‌لیت زۆربای خه‌لكی جیهان ماتۆری گه‌ران(وێبگهران) ی گووگل به‌هۆی خزمه‌تگوزاری فراوهنهوه داناسن و رۆهانه 205ملیۆن كه‌س لهخزمهتگوزاریكانی گووگل كه‌لك وه‌ر ده‌گرن و ئیستا گووگلی ممانهترین كۆمپانیا جیهانه. كه جموجۆلی خۆی مهدۆینی ئومید ده‌زانی هه‌روه‌ها به راشكاوهنا ده‌لیت به‌ر له هاتنی ئومید كوردستانی به‌زه‌حمه‌ت گووگلی ده‌یتوانی ئاوها ره‌وتی به‌رزبونه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینی سه‌یره بزانین فه‌رمانبه‌رانی گووگل نازناوی (شای راگه‌یاندن و ریكلام) یان به ئومید داوه ده‌بیت بوتری ئومید ئیستا ناوكی خۆشه‌ویستی جیهانیه
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عبدالباسط محمد عبدالصمد
کێ له ئێمه به ده نگى (عبدالباسط) ئاشنانيه و نرخى نازانێ ... ؟ ئه و به و ده نگه پاک و زوڵاڵه که ى زەوى قورئان پرژين کردوه .... ناوازه به بێ پيا هه ڵدان .... به هێزه به بێ هه ڵچون .... کاريگه ره به بێ نواندن .... قوتابخانه يه کى که م وێنه يه ... که زۆرێک له قورئان خوێنانى دواى خۆى لێوه ى فێربون. مامۆستا عبدالباسط له دايک بووى شارى (ئه رمه نت) ى پارێزگاى (قنا) يه له 1/1/1927 ز دا. له ته مه نى 7 ساڵى يه وه توانى له به رکردنى زۆر بووه و باش قورئانى خوێندوه ته وه ، هه ر بۆيه پێش گه يشتنه ته مه نى 10 ساڵى هه موو هه موو قورئان له به ر ده کات وه له به ر ئه وه ى باوکى له زانايانى ئاينى شارى (قه نا) بوو گرنگيه کى تايبه تى پێدا به هۆى ئه و باش خوێندنه وه و ده نگ خۆشيه ى که هه يبوو ئه وه بوو نارديه (په يمانگاى ئاينى) له شارى ئه رمه نت له وێ جۆره کانى خوێندنه وه و زانسته کانى قورئان فێر بوو وه جێگاى سه رنج و گرنگى پێدانى مامۆستاکه ى زاناى ئه زهه رى (محمد سليم حه ماده) که له گه ڵ خۆى دا ده يبرده ئاهه نگ و بۆنه ئاينيه کان هه ر بۆيه عبدالباسط بووه که سێکى به ناوبانگ له کاتێکدا ته مه نى له 15 ساڵ تێپه ڕى نه ده کرد تاواى لێهات به ته نها بانگ ده کرا بۆ بۆنه و ئاهه نگه کان. له ساڵى 1951 ز دا (شێخ الضباع) داوايلێکرد که ببێته قورئان خوێن له ڕاديو ، به ڵام عبدالباسط له سه ره تا ئه مه ى ره ت کرده وه م الضباع ئه ندامى ليژنه ى هه ڵسه نگاندنى ده نگ و تاقى کردنه وه ى خوێنان بوو له ڕاديۆ ، به ڵام دواتر ڕ‌ازى بوو. مامۆستا عبدالباسط له ته مه نى لاوى دا ژيانى هاوسه رى پێک هێناوه ، وه له ساڵى 1952 ز دا له گه ڵ ئه ندامانى خێزانه که ى شارى ئه رمه نتى بن جێ هێشتووه چووه ته قاهيره و له وێ نيشته جێ بووه. دواى ده ست به کاربوون له ڕاديۆى قاهيره تا ساڵى 1981 ز له مزگه وتى (ئيمامى شافعى) دامه زرا پاشان گوازرايه وه بۆ مزگه وتى (ئيمان حسێن) وه زۆرێک له ئاهه نگه قورئانيه کانى زيندوو ده کرده وه له مزگه وته کانى قاهيره و سيده زه ينه ب و السبطان ابو على و مزگه وتى (الرفاعى). ساڵى 1952 ز چووه بۆ فه ڕه نسا بۆ زيندوو کردنه وه ى شه وانى ڕه مه زان له مه رکه زى ئيسلامى. شا محمدى پێنجه م پاشاى مغريب که هاوڕێيه تى و په يوه نيه کى توند‌و تۆڵى هه بوو له گه ڵ عبدالباسط داواى لێکرد که له مه غريب نيشته جێ ببێت به ڵام ئه م ره تى کردۆته وه وتى که ناتوانم وڵات و هاوڵاتيانى خۆم به جێ بهێڵم مامۆستا عبدالباسط دوو که س کاريان تێکردووه:
1ـ مامۆستا محمد رفعت. 2ـ مامۆستا موصطفى ابراهيم قورئان خوێنى کۆشکى شاهانه. ئێستا 2 کورى مامۆستا ڕۆژانى هه ينى له مزگه وتى (محمود) سوره تى (الکهف) ده خوێنه وه ، سه ڕه ڕاى قورئانى به يانيانيان له هه مان مزگه وت له مانگى ره مه زاندا. کاتى خه وتنى مامۆستا له دواى نيوه ى شه وه وه ده ستى پێ ده کرد ، هه رچه نده خه وه که ى پچڕ پچڕ بووه وه تا نوێژى به يانى ده مايه وه پاشان ده خه وته وه تا سه عات 9 وه 2 سه عات پێش نيوه ڕوان ده خه وت. ئه و ووڵاتانه ى که سه ردانى کردووه و قورئانى تۆمارکردووه تياياندا. ساڵى 1951 ز سه ردانى سعوديه ى کرد بۆ ئه نجام دانى حه ج وه دواى چه ند سه ردانێکى له دوايه ک له سه ر داواى وه زاراتى ڕاگه ياندنى سعوديه خه تمى قورئانى تۆمارکرد. سه ردانه کانى بۆ وڵاته عه ره بيه کانى وه ک سوريا و لوبنان و جه زائر و کويت هه ندێکى له لايه ن وه زاره تى ئه وقافه وه بۆ زيندوو ڕاگرتنى مانگى ڕه مه زان هه ندێکى له ڕێگەى بانگهێشتى تايبه تيه وه بووه. له سه ر بانگهێشتنى مه رکه زى ئيسلامى له (جوهانسبێرگ) دوو جار سه ردانى باشوورى ئه فريقياى کردووه و زياتر له 2 مانگ له وێ ماوه ته وه. وه هه روه ها سه ردانى پاکستان و ئه نده نوسياو بۆرما و ماليزيا و بريتوريا و ئۆگه ندا و سه نغال و نێجيرياى کردووه (به شدارى کردن له کردنه وه ى هه ندێک له کۆنگره ئاينيه کان). وێراى سه ردانه زۆره کانى بۆ ئه مريکا. يه که م سه ردانى له ساڵى 1967 ز له سه ر داواى من رکه زى ئيسلامى له واشنتن که تيايدا زياتر له 14 ويلايه تى ئه مريکى کرد. هه روه ک سه ردانى هه ندێک له وڵاتانى ئه وروپى کردووه وه ک فر‌نسا و ئيسپانيا و بريتانيا. مامۆستا به درێژايى ژيانى گيرۆده ى نه خۆشى (لاوازى جگه ر بووه) به ڵام ئه مه مه ترسى بۆ ژيانى دروست نه کردبوو. له 30/11/1998 ز له ته مه نى 61ساڵيدا کۆچى دوايى کرد.
خه ڵاتى ڕێزلێنان:
1ـ سه روک (صبرى العسلى) ساڵى 1956 سوريا.2
ـ سه روک (سامى الصالح) لوبنان .
3ـ حوکمه تى سه نغال .
4ـ مصر بڕوانامه ى ڕێز لێنان له لايه ن وه زاره تى ڕاگه ياندن له ساڵى 1938 ز .
ئه و تۆ مارکراوه قورئانيانه ى که تۆمارى کردوون بۆ ڕاديۆ عه ره بى يه کان :
خه تمى قورئان بۆ که ناڵه کانى/ مصر ، سعوديه ، کويت و مغريب
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌ریف پاشای خه‌ندان
شه‌ریف پاشای خه‌ندان.. ناوی محه‌مه‌د كوڕی سه‌عید پاشای كوڕی حسێن پاشای كوڕی ئه‌حمه‌د ئاغای خه‌ندانه.
بنه‌ماڵه‌ی خه‌ندان هاوكارێكی نزیكی پاشاكانی بابان بووه‌و دوای كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌كان، له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، سه‌عید پاشا چۆته ئه‌سته‌مبوڵ.
شه‌ریف پاشا كه هاوپۆلی شێخی نه‌مر بووه له حوجره‌كه‌ی خواجه ئه‌فه‌ندیدا، له ئه‌سته‌مبوڵ درێژه به‌خوێندن دهداتو له‌وێ ئیتاڵی‌و فهرهنسیو یۆنانی فێر ده‌بێت.
ساڵی 1885 ده‌چێته پاریس‌و خوێندنی سه‌ربازیی ته‌واو دهكاتو ده‌بێت به ژه‌نه‌ڕاڵ.
ساڵی 1890 خێزان پێكه‌وه‌ده‌نێت. هاوسه‌ره‌كه‌ی كچی عه‌باس حیلمی‌و ئامۆزای مه‌لیك فاروقی پاشای میسر بووه.
ساڵی 1898 ده‌كرێته باڵیۆزی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له سوید.
ساڵی1908 ده‌گه‌ڕێته‌وه ئهستهمبوڵو له‌گه‌ڵ ئه‌مین عالی بهدرخانو شێخی شهمزینیدا كۆمه‌ڵه‌ی (تهعالیو ته‌ره‌قی كورد) داده‌مه‌زرێنێت.
لێره‌وه كه‌سێتی شه‌ریف پاشا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی كوردپه‌روه‌ر به‌رجه‌سته ده‌بێت. له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته "ئیتیحادییه‌كان" پشتیتێدهكهنو هیچ پۆستێكی ئیداری ناده‌نێ.
ساڵی 1909 له پاریس حزبی (رادیكالی عوسمانلی) دادهمهزرێنێتو هه‌ر هه‌مان ساڵیش له پاریس گۆڤاری (مه‌شرووتییه‌ت) ده‌رده‌كات، ئه‌م گۆڤاره كه (55) ژماره‌ی لێده‌رچووه‌و بانگه‌واز بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ده‌ستووری په‌رله‌مانی ده‌كات له‌و بیروباوه‌ڕه‌ی شه‌ریف پاشاوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ژێر ده‌سته ته‌نیا له ده‌وڵه‌تێكی دیموكرات‌و ده‌ستووریدا پارێزراوه.
ساڵانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی شه‌ریف پاشا چالاكییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌نواندو خۆی بۆ رووداوه‌كانی پاش جه‌نگ ئاماده‌كرد به‌و هیوایه‌ی بتوانێت له بارودۆخێكی گونجاوتردا داكۆكی له مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات.
له كۆتایی حوزه‌یرانی ساڵی 1918 دا له شاری مارسیل چاوی به ( سێر پێرسی كۆكس) كهوتو داوایلێكرد وه‌ك كاربه‌ده‌ستێكی حكومه‌تی بریتانیا چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد پشتگوێ نه‌خات.
گه‌وره‌ترین چالاكی سیاسی شه‌ریف پاشا له مانگی ئازاری 1919دا ده‌ركه‌وت، ئه‌و كاته‌ی كه به‌ناوی نوێنه‌رێكی متمانه پێبه‌خشراوی كورده‌وه یاداشتێكی پێشكه‌شی كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس كرد‌و نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ی كرد به پاشكۆی یاداشتهكهیو داوایكرد ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد دابمه‌زرێت.
ئه‌م یاداشته‌ی شه‌ریف پاشا بووبه بنه‌مایه‌ك بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له په‌یمانی سێڤره دا كه له 10ی مانگی ئابی ساڵی 1920 دا په‌سه‌ند كرا، وه‌لێ به‌داخه‌وه سێ ساڵ پاشترو له كۆنفرانسی لۆزان دا هه‌موو ئاواته‌كانی كورد‌و شه‌ریف پاشا هه‌ره‌سیان هێنا. مۆركردنی په‌یمانی لۆزان وه‌ك زوڵمێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له كورد كارێكی خراپی كرده سه‌ر باری ده‌روونی ئه‌م سه‌ركرده لێهاتووه‌ی كورد‌و رووبه‌ڕووی قۆناغێكی خه‌ته‌رناكی ژیانی پڕ نائومێدی و چه‌رمه‌سه‌ریی كرده‌وه.
ئه‌م گه‌وره پیاوه‌ی كورد ـ شه‌ریف پاشای خه‌ندان- له كۆتایی ساڵی 1945دا له ئیتاڵیا كۆچیدوایی كرد‌و له گۆڕستانی قاهیرهگۆڕغهریب بوو.
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژیلا حوسێنی
له رۆژی 31ی مانگی خه‌رمانانی ساڵی 1343ی هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی سهربهشێخانی دۆزه‌غه‌ره له‌دایك بوه‌و له‌گه‌رمه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانداله ساڵه‌كانی 57به‌دواوه به ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه زۆرزوو تێكه‌ڵ به‌دنیای ژیانی هاوبه‌شی ماڵ ومناڵ وماڵداری ئه‌بێت كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش به‌رده‌وام له كۆڕوكۆبوونه‌وه ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگی یه‌كاندا ده‌وری به‌رچاو ئه‌بینێت به‌تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نه‌كانی شاری سنهوسهقز كه دواین چالاكی له شاری سه‌قزبه وتارێكی ئه‌ده‌بی و توێژینه‌وه له كونگره‌ی مه‌وله‌وی كوردابهشداری چالاكانه‌ی بوو وهه‌روه‌ها بۆ كونگره‌ی فه‌رزانه‌گان كه له‌شاری سنه به‌ڕێوه چوو روانگه‌ی نوێخوازیانه‌ی سواره‌ی ئیلخانی زاده‌ی له وتارێكی تێروته‌سه‌ل دا ئاماده‌كردبوو كه به‌داخه‌وه‌له كاتی به‌رێوه‌چوونی سمیناره‌كه جێگه‌ی ژیلا به‌گوڵ نه‌خشێنرا بوو به‌ڵام هاوڕێكی ژیلا به‌ناوی كولسوومی عوسمان پوور به‌چاوی فرمێسكاوییهوه وتاره‌كه‌ی ژیلای پێش كه‌ش به‌به‌شداربوان كرد.
به‌داخه‌وه ئه‌م خاتوونه شێعره‌ی ده‌ڤه‌ری ئه‌شق وجوانی وئاوه‌دانی ئه‌م كچه ته‌مه‌ن گوڵ وپهپوولهی شاری سه‌قز له رۆژی 6/7/1375ههتاویداهاورێ له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه‌ده‌یانویست بچنه شاری تاران بۆتهواف وزیاره‌تی شێركۆ بێكه‌س له‌رێگادا تووشی كاره‌ساتی وه‌رگه‌ڕانی ماشێن ده‌بن وبه‌داخه‌وه ژیلای شاعیربهتهمهنێكی كه‌م وكارامهی 32ساڵیه‌وه له‌گه‌ڵ كچه ته‌مه‌ن كورته‌كه‌ی به‌ناوی "ژینۆ' گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن،كه گه‌لی كوردبهگشتی وشاری سه‌قز به‌تایبه‌تی ژنهشاعیرێكی بوێروچاونهترسی بواری ئه‌ده‌ب وگهشهكۆمهڵایهتیهكانی له‌كیس وخهسارچوو، هه‌واڵی مه‌رگی ژیلاحسه‌ینی سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ده‌ستگای راگه‌یاندنێكی ئه‌وتۆ زۆر زووبهوڵاتدا بڵاوبو وهوهوشاری سه‌قزی كرده پاپۆڕی ئاشقانی شێعرووهفادارهكانی ژیلا هه‌ربۆیه له ماوه‌ی سێ رۆژ پرسهوسهرهخۆشیداكه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی كوردی شاری سهقزبهڕێوهچوو هه‌موو ئه‌ندامانی ئهنجومهنهئهدهبیهكانی شاره‌كانی سنه،مه‌ریوان، بانه،مههابادوبۆكان.... هه‌روه‌ها گه‌لێك كاسایه‌تی ناوداروناسراوی وێژهوئهدهبی كوردی بهپیرئهوكۆستهگهورهوخه مهناوادهیهی بنه‌ماڵه‌كه‌ی وئه‌دیبان وخه‌ڵكی شاری سه‌قزه‌وه هاتن وته‌رمی ژیلاوكچۆڵهكهیان له گۆڕستانی دۆزه‌غه‌ره له رۆژهه‌ڵاتی شاری سه‌قزدا له ته‌نیشت باو وباپیرانی به‌خاك ئهسپهردهكرد.
گه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ژیانی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری ژیلاحسه‌ینی هه‌ڵبده‌ینه‌وه ده‌بینین یه‌كه‌م به‌رهه‌می ده‌سنووسی ژیلا حسه‌ینی چیرۆك "بربادرفته" یه كه به‌زمانی فارسی نووسیویه‌تی ودواتر ژیلاخۆی زۆر تامه‌زرۆی چاپ كردنی نه‌بوو هه‌ربه‌وپێیه ئه‌وه‌ڵین به‌رهه‌مه‌كانی ژیلا به‌زمانی فارسی بوون هه‌تا سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی 1363و1364هه‌تاوی كه له‌به‌شی كوردی رادیۆ سنه له به‌رنامه‌یه‌كدا به‌ناوی"ئێمهوگوێگرهكان" ده‌ستی بهكاروتێكۆشان كرد ئهوهبهومانایه نیه كه وا ژیلا ئاشنای ئه‌ده‌ب وفه‌رهه‌نگی ره‌سه‌نی گه‌له‌كه‌ی نه‌بوو ئاشكرایه زۆربه‌جوانی شاره‌زای ههمووبهیته كوردی و ئاشنای زۆربه‌ی شێعروشێوازی شێعری شاعیرانی كورد بوو وبۆههمیشهیش شانازی پێوهدهكردن و لهوبوارهیشدا قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی خسته‌گه‌ڕ وگه‌لێك به‌رهه‌می به‌نرخی له دووتۆی كتێب ودهفتهردا پێش كه‌ش بهدیوهخانی وێژهوئهدهبی كوردهواری كرد كه بهرهامهكانی بریتین له:
1- دیوانهشێعرێك به‌ناوی "گه‌شه‌ی ئه‌وین" كه‌یه‌كه‌م به‌رهه‌می شاعیر بوو ساڵی 1374هه‌تاوی چاپ هبڵاو بو وه‌ته‌وه.
2- دیوانهشێعروچهند چیرۆكێك به‌ناوی "قه‌ڵای راز" ساڵی 1378 هه‌تاوی پاش مه‌رگی شاعیركه له‌سێ بهشدابڵاوبوهتهوه.
به‌شی یه‌كه‌م : پاشماوه‌ی شێعرهكوردی یه‌كانی ژیلا خانمه.
به‌شی دووهه‌م : هه‌ڵبژیردراوی كورتیله چیرۆكهكوردیهكانی ژیلای جوانه‌مه‌رگه.
به‌شی سێهه‌م: كۆمه‌ڵه شێعرێكی ژیلاخانمه به‌زمانی فارسی كهخوالێخۆش بوو خۆی ناوی"باران"ی له‌سه‌رداناون.
3- وه‌رگێڕانی چیرۆكی"ته‌له‌بی مه‌عریفه‌ت"له‌نووسینی سادقی هیدایه‌ت كه‌له گوڤاری رامان دا له هه‌ولێر بڵاوبوه‌ته‌وه.
4- وه‌رگێڕانی رۆمانی "دزیره" له فارسییه‌وه بۆكوردی.
5- كۆمه‌ڵه وتارێكی هه‌مه‌ره‌نگ.
6- كۆمه‌ڵه شێعرێك بۆ مناڵان "ئاماده‌ی چاپ".
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یاشار که‌ماڵ
سه‌ره‌تای مێژووی نوسینی یه‌شار كه‌مال بۆ ساڵی 1947ده‌گه‌ڕێته‌وه كه یه‌كه‌م چیرۆكی نووسی.
له‌سالی 1975 كۆمه‌ڵێك چیرۆك به‌چاپ ده‌گه‌یێنێت و پاشان ده‌یان كتێبی تر ده‌نوسێت وه‌ك (حه‌مه‌دۆك و زه‌وی ئاسن و ئاسمانی زیو، ئهگهرماربكوژن و ده‌رگای قه‌لاو سهیركهئاوی فوڕات چه‌ند خوێنڕێژه)چه‌ندین كتێبی تر كه‌بۆ ده‌یان زمانی تر وه‌رگێڕدراون،له‌گه‌ل نووسینی چه‌ند ڕۆمانێكی داستانی (سێ ئه‌فسانه‌ی ناو ئه‌نادۆل و ئه‌فسانه‌ی چیای ئاگری و ئه‌فسانه‌ی گلگامێش) و هه‌روه‌ها ده‌یان وتار كه‌له‌هه‌موو یان كاریگه‌رتر له‌سالی 1995 وتارێكی سیاسی بڵاوكردهوهو له‌گۆڤارێكی ئه‌لمانی به‌ناوی (ژن)، وتارهكهبهناوی كێلگه‌ی مردن ده‌نوسێت، له‌وتاره‌كه‌دا باس لهخواستهكانی گه‌لی كورد ده‌كات له‌توركیا، كهدهنگدانهوهیهكی گه‌وره‌ی له‌ناوه‌ندی ڕۆشنبیری وڕاگه‌یاندنی كوردی و ئه‌لمانی و توركی دروست كرد.
هه‌ر له‌و وتاره‌دا ئاماژه‌به‌و تاوانانهدهكات كه‌به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد ئهنجامدراوهبهتایبهت وێرانكردنی زیاتر له(1000) گوند‌و كۆچبه‌ركردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ مهترهپۆلهكانی توركیا و ئه‌وروپا و ئه‌نجامدانی (1800) تاوانی بكه‌ری نادیار‌و بێ سه‌روشوێنكردنی ده‌یان كه‌س.
یه‌شار كه‌مال به‌ده‌یان خه‌لاتی له‌ناوه‌خۆی توركیاودهرهوهی وه‌ك خه‌لاتی (سینۆ دێل دوسا و خه‌لاتی نێوده‌وله‌تی كه‌تالۆنیا و خه‌لاتی ئازایه‌تی به‌گژداچونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی و خه‌لاتی دكتۆرای له‌لایه‌ن زانكۆی به‌رلین) و چه‌ندین خه‌لاتی تری به‌نرخی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێ به‌خشراوه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا له‌سالانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو پاڵێوراوبووه‌بۆوه‌رگرتنی خه‌لاتی نۆبل له‌ئه‌ده‌ب. ئێستاش به‌یه‌كێك لهنوسهرهبهناوبانگهكانی توركیا ده‌ژمێردرێت له‌ڕیزی عه‌زیز نه‌سین و نازم حیكمه‌ت و محمود مه‌قال و فه‌قیر بایقورت.
یه‌شار كه‌مال له‌سالی 1923 له‌دایك و باوكێكی كوردی هه‌ژار له‌ناوچه‌ی چقورجهی سه‌ر به‌شاری وان له‌دایك بووه.
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌حمه‌د کایا
گۆرانی بێژ، شاعیر، ئاهه نگ ساز و موسیقار له ساڵی 1957 ی زایینی له شاری ماڵاتیای تورکیا له بنه‌ماڵیکی به ره‌چه‌ڵه‌ک کورد له دایکبوو. کایا هه‌ر له سه‌رده‌می لاوه‌تیدا به هۆی باروودۆخی ناله‌بارو هه‌ژاری، به خه‌یاڵی دۆزینه‌وه‌ی جیهانێکی جیاواز، ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی رووی کرده ئه‌سته‌مبووڵ. باوکی کایا له پێشه‌نگایه‌کی ماشێن‌دا کارگه‌ری ده‌کردوو ماشینی ده‌شوشت، کایا به دیتنی ئه‌م دیمه‌نه سه‌رنج راکێشانه به‌ڵێنی به‌خوی ده‌دا که گه وره‌بوو ماشینێک بۆ باوکی بکرێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئاواته‌ی ئه‌حمه‌د کایا هه‌رگیز وه‌دی نه‌هاتوو باوکی به‌زوویی کۆچی دوایی کرد.
هونه‌رمه‌ندی کورد ئه‌حمه‌د کایا، له مانگی مارتی ساڵی 1999 له شاری ئیستانبووڵ و له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک دا که زۆر ڕۆژنامه‌وانیش تێیدا ئاماده بوون، گوتبووی،
من ده‌مهه‌وێ به زمانی کوردی گۆرانی بڵێمه‌وه. کایا هه‌روه‌ها گوتبووی، من له ته‌له‌ڤیزیۆنێک ده‌گه‌ڕێم که کلیپی گۆرانی کوردی بڵاوبکاته‌وه.
له‌و بهینه دا ژماره‌یه‌ک له‌و هونه‌رمه‌ده تورکانه‌ی که ڕه‌قیان له‌و قسه‌ی ئه‌حمه‌د کایا هه‌ستابوو، خۆیان ڕانه‌گرت و هێرشیان کرده سه‌ری و ئه‌حمه‌د کایایان وه‌ک خایین به ناو کرد !
کایا که ڕووبه‌ڕووی هێرش و گوشار هاتبۆوه، دواتر ناچار بوو که بچێته وڵاتی فه‌ڕانسه و له شاری پاریس نیشته جێ ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د کایا به هۆی کولتوری بن پێ خستن و شۆڤێنیزم، له وڵات و ئه‌وینه‌کانی دوور ده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و له ناو دڵی خۆی دا توانیبووی خۆشه‌ویستی و بیره‌وه‌ری وڵات ڕابگرێت و هه‌ر به هۆی ئێش و ئازاری ئه‌و ئه‌وینه‌شه‌وه، له ڕۆژی 16 نۆڤامبری ساڵی 2000 دا دڵی ده‌وستێت و ژیانی له ده‌ست ده‌دات. ئێستا گۆڕه‌كه‌ی له شاری پاریسه.
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-14-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قاله مه‌ڕه
په‌یامبه‌ری شمشاڵ! قاله مه‌ڕه
یه‌كه‌م شه‌وی چله‌ی زستان, شه‌وی یه‌لدا, شه‌وی له دایك بوونی میترا, هاوكاته له گه‌ل له دایك بوونی شمشاڵ ژه‌نێكی بێ نازی مه‌زن! رۆژ, یان شه‌وی 21مانگی دسامبری ساڵی 1925قادر عه‌بدوڵازاده به پێی ئهوناسنامهیه كه بۆیان نووسیوه له دایك بوه! ژیان و به‌سه‌رهاته‌كانی و ئه‌وه‌ی چۆن بۆته شمشاڵ ژه‌ن و چۆن سروشت ومێژوو و رووداوه‌كان له گه‌روی شمشاڵه‌كه‌یدا خول ده‌خۆنه‌وه‌و ده‌بنه موسیقا چیرۆكی مرۆڤێكی به‌رز ده‌نوێنێ كه خوێندنه‌وه‌ی فه‌رزه. ماڵپه‌ری بۆكان رۆژی له دایكبوونی مامه قاله رێز ده‌گرێ و روو ده‌كاته ئه‌وكه‌سانه له رۆژهه‌ڵات و باشوری وڵات وده‌ڵێ:
گه‌لۆ مامه قاله كۆنگره و سمیناری نه‌گه‌ره‌كه! بچن گوێ بۆ قسه‌كانی راگرن! بچن گوێ بیستی ئه‌و مێژوو و روداوانه بن كه له گه‌روی شمشاڵه‌كه‌ی دێته ده‌ر! بێ گوومان مامه قاله هێنده‌ی شت پێیه كه چه‌ندان كه‌س ده‌توانن دوكتورای پێ وه‌رگرن! قاله مه‌ڕه وه‌ك زۆر له په‌یامبه‌ران شوان بووه, به‌ڵام ئه‌و په‌یامبه‌ری شمشاڵه! ده‌نگی حه‌وت ته‌به‌قی عه‌رز وحه‌وت ته‌به‌قی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی له شمشاڵدا ده‌نگ ده‌داته‌وه!
ماڵپه‌ری بۆكان
به پێی ناسنامه‌ی ژماره 360 پێناسه‌ی قاله مه‌ڕه به‌م جۆره‌یه:
ناو: قادر
ناوی بنه ماڵه: عه‌بدوڵازاده
رۆژی له دایكبوون: هه‌وه‌ڵ رۆژی چله‌ی زستان ساڵی1304
(21/12/1925)
شوێنی له دایكبوون: ئاوایی كولیجه,به‌خشی ناوه‌ندی,دێهستانی ئاختاچی, به‌خشی بۆكان, شارستانی مه‌هاباد.
ناوی باوك: محه‌مه‌د, ژماره‌ی ناسنامه 356
ناوی دایك: مرۆت, ژماره‌ی ناسنامه 357
كاتی ده‌ركردنی ناسنامه: 7ی مانگی خاكه‌لێوه ساڵی 1309(1930)
شوێنی وه‌رگرتن: به‌خشی ناوه‌ندی شارستانی مه‌هاباد,محاڵی ئاختاچی,گوندی كولیجه.
ناوی نووسه‌ری ناسنامه: ره‌حیم ده‌باغیان
قاله مه‌ڕه خۆی كوته‌نی له گوندی كولیجه له دایك بوه, به مه‌زنده‌ی خۆی ده‌بێ 1295ی هه‌تاوی 1916 هاتبێته سه‌ر دنیا به‌ڵام سجیل نووسی ده‌وره‌ی ڕه‌زاشا رۆژی یه‌كی چله‌ی گه‌وه‌ره‌ی زستانی ساڵی 1304واتا 1925 زایینی بۆدیاری كردووه.
هه‌رچه‌ند قاله مه‌ڕه كاتی له‌دایكبوون شمشاڵی به ده‌سته‌وه نه‌بووه, به‌ڵام هه‌ر ئه‌وده‌مه كه گیانی له گیانی دایكی گرێ‌دراو بووه گوێی له ده‌نگی شمشاڵی كاك محه‌مه‌دی باوكی و مامه سوڵتان و مامه ڕه‌حمانی و كاكه‌كانی بووه. ئه‌وانه شمشاڵ ژه‌نی به‌ناوو ده‌نگ و لێزان و لێهاتووی مه‌ڵبه‌نده‌كه بوون. خۆی ده‌بێژێ: « ئوستادم خوڵا بووه» ئه‌وجا ئه‌م چێرۆكه به شایه‌د ده‌هێنێته‌وه:
« منداڵ بووم له قوڵقوڵه‌ی نزیك عه‌وڵاباد بۆشایی لێیان گێڕابووینه‌وه, مه‌حموودی ته‌ها و غه‌فوره خڕه شمشاڵێكی سه‌یریان لێده‌دا, منیش ویستم شمشاڵ لێده‌م نه‌یانهێشت. ئه‌وده‌م زۆر منداڵ بووم, چوومه نێو قه‌ڵاغه تهپاڵهیهكهوه, ده‌ستم كرد به گریان, هێنده گریام شه‌كه‌ت بوو, تهپاڵهیهكم له بن سه‌رم ناو له خهوهكهشدا هه‌ر ههنیسكم ده‌دا, كه‌سێكم لێ په‌یدا بوو, سوور‌و سپی, هه‌رای لێكردم :“ عه‌بدوڵقادر, عه‌بدوڵقادر هه‌سته, هه‌سته مه‌گری, به گریانی تۆ دار‌و به‌رد وه‌گریان هاتوون!“ هه‌ستام ده‌ستم به لێدانێ كرد به كه‌س ڕانه‌ده‌وه‌ستام! سبه‌ینێ چوومه شایی, به خودای نه غه‌فوور ده‌یوێرا نه مه‌حموود له به‌رانبه‌رمدا ڕاوه‌ستن! جا نازانم, یا خوڵا كۆمه‌كی كردم یا شه‌یتان! ئه‌ڵبه‌ت شه‌یتان ناتوانێ شمشاڵ لێدا!» ( وتوێژی قاله مه‌ڕه له گه‌ڵ م.ڕه‌مه‌زانی)
ده‌ڵێ: « ناوم قادری عه‌بدوڵازاده‌یه, شێخ محه‌مه‌دی شێخی بورهان ناوی قاله مه‌ڕه‌ی لێنام! له ماوه‌ی 82 و 83ساڵی ته‌مه‌ندا, ناڕه‌حه‌تی نه‌ما نه‌یبینم. له گه‌ڵ حه‌سه‌ن زیره‌كی زۆر به یه‌كه‌وه بووین, ئه‌و كاته كه له به‌غدا گۆرانی “ له كووچه‌و شاری به‌غدایه خۆم غه‌ریب و بێگانه خۆم“ی كوت به یه‌كه‌وه بووین! ( وتوێژی قاله مه‌ڕه له گه‌ڵ م.ڕه‌مه‌زانی)
هه‌رچه‌ند مامه قاله زۆر كه‌م قسه ده‌كا و قسه‌كانی له ڕێگای شمشاڵه‌وه ده‌گاته بیسه‌ر, به‌و حاڵه‌ش قسه‌ی زۆری له دڵ دایه و بۆ هه‌ر هه‌وایه‌كی كه به شمشاڵه‌كه‌ی ده‌یژه‌نێ چیرۆكێكی هه‌یه, ئه‌و خوی زۆر حه‌زی له هه‌وای “كانه‌بی خوازه“ ئه‌وه‌ش چیرۆكێكی نه‌ته‌وایه‌تی كوردیه و زامه‌كانی كورد ده‌نوێنێ كه زامه‌كانی قاله مه‌ڕه‌شه! ئه‌و هه‌رچه‌ند وه‌ك حه‌سه‌ن زیره‌كی دۆستی سه‌ودای نووسین و خوێندنی نیه, به‌ڵام مێشك و دڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه كه خۆشه‌ویستی وڵات و سروشت وبهسهرهاتهكانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی تێدا جێگا بۆته‌وه! قاله مه‌ڕه هه‌تا ته‌مه‌نی 74 ساڵی ژنی نه‌هێناوه و هه‌موو خۆشه‌ویستی ژیانی له شمشاڵ لێدان و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ژیانی گه‌له‌كه‌ی دیتۆته‌وه چیرۆكێك خۆی گوته‌نی له زه‌مانی ساسانیه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كا.
له وتوێژ له گه‌ڵ رادیو كرماشان له ساڵانی 1975دا له وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌دا كه بۆ ژنت نه‌هێناوه ده‌ڵێ:
« ئه‌گه‌ر ژنم هێنابا له شمشاڵهكهم دور ده‌كه‌وتمه‌وه»
به‌رهه‌مه‌كانی لای خۆی ده‌سته‌به‌ندی كراون,له ئه‌وینداریه‌وه بگره هه‌تا نه‌ته‌وایه‌تی! له گه‌ڵ گۆڕینی ده‌وران ژیانی قاله مه‌ڕه‌و و شمشالهكهشی گۆرانی به سه‌ردا هاتوه, ئه‌و كاته كه گوڕوتینی لاوتی دڵ ومێشكی گه‌رم ده‌كرد شمشاڵهكهشی ئه‌ستورتر بووه, ئێستا له گه‌ڵ پیری خۆی شمشاڵیش كز‌و لاوازتر بۆته‌وه! چیرۆكی قاله مه‌ڕه و شمشاڵه‌كه‌ی هه‌م شیرین و هه‌میش دڵته‌زینه!
« جارێكیان نه‌خۆش ده‌كه‌وێ و له نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌راغه ده‌كه‌وێ دوكتور ده‌لێ: “ تۆ نه‌خۆشی سیلت گرتووه و ئه‌گه‌ر چاكیش بیته‌وه له ڕێگای شمشاڵهكهتهوه دهیگرێوه, ده‌بێ شمشاڵه‌كه‌ت فڕێ ده‌ی“
قاله مه‌ڕه كه له گه‌ڵ شمشاڵه‌كه‌ی گه‌وره بووه ناتوانێ له خۆی دوری خاته‌وه, له‌ورۆژه‌وه هیچ كات شمشاڵی له خۆی دوور نه‌خستۆته‌وه یا له باخه‌ڵی دایه یان له قۆڵی كه‌واكه‌ی ڕاكردووه.»
(گێڕانه‌وه‌ی خۆی بۆب.فه‌رشی و وتوێژ له گه‌ڵ رادیو كرماشان)
قاله مه‌ڕه هه‌م هه‌وا كۆنه‌كان ده‌ژه‌نێ و هه‌میش خۆی هه‌وا داده‌نێ و ناویان لێده‌نێ.به‌ڵام جێگای داخه سه‌رڕای ئه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری پڕی نووسه‌ر ورۆژنامه‌نووس و لێكۆڵنهره تا ئێستا نه‌بووه دانیشن له گه‌ڵی ودانه دانه هه‌واكان وناوهكان و چیرۆكی به‌سه‌رهاته‌كان بنووسنه‌وه!! ڤالهمهڕه كتێبخانه‌یه‌كی زیندووی موسیقا, فۆلكلۆر و ئه‌ده‌بیاتی زاره‌كی و روداوه‌كانی 70ساڵی ڕابوردووه و هه‌م شایه‌دی روداوه‌كانی ئه‌مڕۆیه كه هه‌مووی له مێشك و گه‌رووی شمشاڵه‌كه‌یدا پاراستراون و له كووچه و كوڵانه‌كانی بۆكان و شاره‌كانی كوردستان له گه‌ڵ خۆی ده‌یانگێڕێ! بێ گومان ئه‌م كتێبخانه‌یه ده‌توانێ بابه‌تی ده‌یان سمینار و كونگره بێ, كه له وڵاتی كونگره و سمیناردا به قه‌ست فه‌رامۆش كراوه! پاش مردنی بێ گومان ده‌یان و سه‌دان شاعیر‌و نووسه‌ر وگۆرانی بێژ و لایه‌نگری فه‌رهه‌نگ و به‌رپرسانی ورد‌و درشت , په‌یدا ده‌بن كه به سه‌ر و باڵای خۆی و شمشاڵه‌كه‌یدا هه‌ڵبڵێن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ به وته‌ی خۆی
“ جنێو و قسه‌ی ناخۆشی“ پێده‌ڵێن هه‌ر ئه‌وكاره‌ی كه له گه‌ڵ حه‌سه‌ن زیره‌ك و ده‌یانی وه‌ك ئه‌وانه‌مان كرد ودهیكهین.!
خۆی ده‌ڵێ: « ئه‌گه‌ر خۆم له ئیختیاری قودرهتهكانی وه‌خت دابنایه ئه‌مڕۆ هه‌موو شتم ده‌بو,به‌ڵام من هێنده‌م له كوچه و كوڵان وقاوهخانهكان شمشاڵ لێداوه, خه‌ڵك ته‌قه‌م له بابی دێنن, شه‌وی وایه به ته‌له‌فون جنێوم پێده‌ده‌ن, جنێوم به…ده‌ده‌ن, جنێو به …ده‌ده‌ن, یا له خه‌یابان و كوچه و كوڵان و قاوه‌خانه ده‌ڵێن ئه‌و سه‌گ بابه به‌خۆی و ئهوشمشاڵهوه مێشكی سه‌ری عاله‌می بردووه» (وتووێژ له‌گه‌ڵ م.ڕه‌مه‌زانی)
باوه‌كو زۆر له سه‌رده‌می ده‌روێش عه‌بدوڵا وگۆرانی شاعیر دوور كهوتوینهوه به‌ڵام گۆران وده‌رویش و مامه قاله‌ی ئه‌مرۆش هه‌ر ناڵه‌ی كۆن له ده‌روون وههناویانهوه دێ.
مامه قاله ده‌ڵێ: « میلله‌تی كورد پیاوی زۆر چاكی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه و هه‌ڵده‌كه‌وێ به‌ڵام كورد قه‌دری نازانێ! به خودای,خودا میلله‌تی له میلله‌تی كورد بێ ڕه‌حم تر دانه‌ناوه!» (وتووێژ له‌گه‌ڵ م.ڕه‌مه‌زانی)
زیره‌ك دهیكوت: « هونه‌ر له ناو كورددا قه‌دری نه‌ماوه ده‌مه‌وێ بمرم و له‌و دونیاش چاوم به به‌شه‌ری كورد نه‌كه‌وێته‌وه !(نه‌واری قسه‌كانی له بانه)
گۆران ده‌ڵێ: « له ناو قه‌ومی به‌سیتا هونه‌ر وه‌ك عه‌كسی قهمهر وایه له ناو حه‌وزێكی لیخندا»
قادر عهبدوڵاراده به گوێگرتن و دیتن و بیستن سه‌دان به‌یت و باووحهیران وبه‌سه‌رهات و راز‌و سه‌ربورده و گۆرانی فێربووه, له ڕاستیدا له ڕێگای ئه‌ده‌بیاتی زاره‌كی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه, مێژووی گه‌له‌كه‌ی فێربووه. ئازاره‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی ئازاری ده‌ده‌ن كه زمان ده‌گێڕی هه‌ست و بیر وفیكری شاعیران و نووسه‌رانێك وه‌ك پیره‌مێرد وحاجی قادر و هێمن وهه‌ژار له گوێدا ده‌زرینگێنه‌وه!! به‌ڵام قسه‌كانی و هه‌ست و نه‌ستی ده‌روونی كڕیاریان نیه! ئه‌و به شمشاڵه‌كه‌ی كه‌س هه‌ڵناپه‌ڕێنێ به‌ڵكو مرۆڤ ده‌خاته بیر‌و بیركردنه‌وه! لێرهوهتهنیایی هونه‌رمه‌ند ده‌ست پێده‌كا! ده‌بێ ئه‌ویش وه‌ك باب وباپیرانی به هیوای پاشه رۆژبێ هه‌تا تێیبگه‌ن و له جێگای خۆی دایبنێن جێگایه‌ك كه هه‌میشه پاش مه‌رگ ده‌دۆزرێته‌وه!!
قادر عه‌بدوڵازاده سه‌وادی نیه, زانستگاش نه‌چووه و ده‌وره‌ی دوكتورای له هێچ زانستگاێكی ناونه‌ته‌وه‌ی نه‌دیوه. به‌ڵام زیاتر له 77ساڵ شه‌و و رۆژ شمشاڵی ژه‌ندووه! ئه‌وه‌ش ته‌مه‌نی چوارجار دوكتورا وه‌رگرتنه!به مه‌ش قاله مه‌ڕه ده‌بێته مرۆڤێكی كه‌م وێنه له دنیای هونه‌ردا و له شمشاڵ ژه‌ندنی كوردیدا له سه‌رده‌می خوی‌دا ده‌بێته تاقانه‌ی تاقانه.
77ساڵ شمشاڵ ژه‌ندن و وه‌ڕه‌ز نه‌بوون ده‌بێ نهێنییه‌كی گه‌ه‌وره‌ی تێدا بێ, نهێنییه‌ك كه ته‌نیا خۆی ده‌توانێ بیدركێنێ! نهێنییه‌ك كه له لای زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی دنیا هه‌بووه‌و هه‌یه!!
قادر عه‌بدوڵازاده له دواقسهكانیدا روو ده‌كاته كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات وده‌ڵێ:« له سه‌ر كوردایه‌تی خۆیان برۆن! كتیبه‌كان به چاپ بگه‌ینن, با وه‌ك قورئانه‌كه‌ی ماموستا هه‌ژاری لێ نه‌یا كه كه‌س نه‌یزانی چیان لێ‌كرد(1)! به هومێدی خودا له‌ورۆژه ڕه‌شه نه‌جاتمان ده‌بێ و ئیشاڵا به یه‌ك شاد و شوكر ده‌بینه‌وه!!» (وتووێژ له گه‌ڵ م.ڕه‌مه‌زانی)
برایم فه‌رشی 17/4/2001- ماڵپه‌ڕی بۆكان
(1)ئه‌م وتووێژه به‌ر له چاپی قورئانه‌كه‌ی ماموستا هه‌ژار پێك هاتووه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 04-14-2015 در ساعت 01:29 PM
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 08:01 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|