زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
06-30-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
میوه‌ى ڕه‌نگ سور خانه‌كانى مێشك چالاك ده‌كات
پسپۆرى بوارى خۆراكى فه‌ره‌نسی خاتوو "فلورانس دان" ئامۆژگارى خه‌لك ده‌كاته‌وه ، كه‌وا پێویسته به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام گرنگى به خواردنى میوه‌ى ڕه‌نگ سور بده‌ین ، وه‌كۆ فراوله‌و شووتى ، چونكه ڕۆلێكى باشی هه‌یه له به‌هێزكردنى چالاكى په‌یوه‌ندى نێوان خانه‌كانى هه‌ڵچوون له مێشكدا .
پسپۆرى خۆراك ده‌ڵێت" چڕبوونه‌وه له‌سه‌ر چالاكبوونى بارودۆخى خانه‌كان ، یارمه‌تى دره‌نگ پیربوونى مێشك ده‌دات ، كه به‌هۆى نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ره‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێته‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
06-30-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆچی ئاسمان ڕه‌نگی شینه ؟
په‌روه‌ردگار له قورئاندا ده‌فه‌رمووێت : (أَفَلَمْ يَنظُرُوا إِلَى السَّمَاء فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍ) ق 6 ده‌ی ئایا سه‌رنجی ئه‌و ئاسمانه‌یان نه‌داوه كه‌له‌سریانه‌وه چۆن درووستمان كردووه‌و ڕازاندومانه‌ته‌وه وه هیچ درز‌و كه‌لێنێكی تیادانی یه
غه‌زالی بلیمه‌ت له (الحكمه فی مخلوقات الله) دا ده‌نوسێت: (خوا ئاسمانی به‌ڕه‌نگێ كێشاوه كه‌له‌هه‌موو ڕه‌نگه‌كان بۆ چاو باشتربێ وپته‌وی بكات، گه‌ر ئاسمان تیشك یان ڕوناكی بوایه ئه‌وا زیانی به سه‌یركه‌ر ده‌گه‌یاند. سه‌یركردنی شین و سه‌وز له‌گه‌ڵ بینین دا گونجاوه). بۆچی ڕوناكی خۆر سپی یه به‌ڵام ئاسمان سپی نیه شینه؟ لێكدانه‌وه‌ی فیزیایی بۆ ئه‌مه چییه ؟ (زانایان سه‌لماندویانه كه شه‌پۆله‌كانی بنه‌وشه‌یی و شین كورتن و ده ئه‌وه‌نده‌ی شه‌پۆله ڕوناكیه درێژه‌كان په‌رش ده‌بنه‌وه كه توشی ڕه‌نگی سور ده‌بێت. تیشكی سور دهسبهجێَ بۆناو هه‌وای زه‌وی ده‌گوازرێته‌وه، كه‌چی شه‌پۆلی شین كه كورته هه‌ر له جێی خۆی په‌رش ده‌بێته‌وه به ته‌نۆلكه هه‌وایی یه‌كان وئاوو تۆز‌و خۆل كه‌له‌هه‌وادا هه‌یه،ئه‌وه ئه‌و ڕوناكیه په‌رش بوه‌وه‌یه
وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی له‌كاتی خۆرئاوا بووندا ڕوناكی خۆر سورو زه‌رد دیارده‌بێت؟ خوای گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رمووێت: [فَلا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ] په‌روه‌ردگار سوێند به زه‌رده په‌ڕده‌خوات. وشه‌ی (الشفق) به زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره‌و شه‌به‌قی به‌یانیان ده‌وترێت. شه‌به‌ق چییه كه قورئان سوێندی پێ ده‌خوات و له كاتی سپێده‌و ئێواراندا كۆمه‌ڵه ڕه‌نگێكی جوان به ئاسمان ده‌دات وله سورو زه‌رد پێك دێت وسه‌رنجی خولیا بۆ خۆی ڕاده‌كێشێت؟! له‌ڕووی فیزیاییه‌وه (كاتێ خۆر له كاتی به‌یانیان و ئێواراندا به ئاسماندا شۆربۆته‌وه كۆمه‌ڵه ڕوناكییه‌كی گه‌رم وڕه‌نگاو ڕه‌نگ به ئاسماندا ده‌دات له زه‌ردو سوری فره پله پێكدێت… ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌م ماوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێویسته تیشك له هه‌وادا بیبڕێت، هه‌وای زه‌وی مه‌یلی په‌رش بوونه‌وه‌ی ڕوناكی وه‌نه‌وشه‌یی و شین ده‌كات كه‌له په‌رش بوونه‌وه‌ی ڕوناكی سورو زه‌رد پتره. كاتێ خۆر شۆربۆته‌وه پێویسته ڕوناكی ماوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ببڕێت به‌هه‌وادا له‌و ماوه‌یه كه له‌نیوه‌ڕۆدایه، له‌و په‌رش بونه‌وه‌یه كۆمه‌ڵه ڕوناكیه‌كی زه‌ردو سور ده‌رده‌كه‌ون، تا چاومان بیانبینن)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-30-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
20 نهێنی ژمارە 7 بزانە
ژمارەكان (1، 2، 3، 4، 5، 6، 7) هەتا كۆتایی ئەو ژمارانەن كەمرۆڤ كاریان پێدەكات و سەرەتاو كۆتاییان دیارنییە، بەڵام ئەوەندە هەیە كەمرۆڤ هەموو كاروبارێكی ژیانی پەیوەستە بەژمارەوە، لەنێو ژمارەكانیشدا چەند ژمارەیەك هەن كەدووبارە دەبنەوە وەكو ژمارەی حەوت.
بەپێی لێكۆڵینەوەكان ژمارە حەوت ئەو ژمارەیەیە كەزۆرترین ناوی بەدوای خۆیدا هێناوە لەناونانی شتەكانی دەوروبەری مرۆڤ، دەكرێت لەچەند نموونەیەك بەم شێوەیە باسی لێوەبكرێت.
1. ژمارەی دەرگاكانی دۆزەخ حەوتن
2. سەرسوڕهێنەرەكانی جیهان حەوتن
3. خەونی پاشای میسر حەوت بوو
4. سوڕانەوە بەدەوری كەعبە حەوتە
5. هاتوچۆی نێوان سەفاو مەروا حەوتە
6. ژمارەی ئایەتەكانی سووڕەتی فاتیحە حەوتە
7. لەقورئان باسی حەوت ئاسمان كراوە
8. ژمارەی دەرياكانی جیهان حەوتن
9. لەقورئان باسی حەوت گوڵە گەنم كراوە
10. لەقورئان باسی حەوت مانگا كراوە
11. تەكبیرەی جەژنەكان حەوتە
12. لەرۆژی دوایی حەوت كەس لەژێر سێبەری خوا رادەوەستن
13. لەسەر زەوی حەوت جۆرە كانزای سەرەكی هەیە
14. مرۆڤ لەحەوت جۆرە پێكهاتە دروست بووە
15. ژمارەی ڕۆژەكانی هەفتە حەوتن
16. ژمارەی كیشوەرەكان حەوتن
17. ژمارەی ڕەنگەكانی پەلكە زێڕینە حەوتە
18. منداڵ لەدوای حەوت ڕۆژ حەوتمی بۆ دەكرێت
19. زاناكان حەوت جۆرە ئەستێرەی سەرەكیان دۆزیوەتەوە
20. ژمارەی ووشەكانی (لااله الا الله محمد رسول الله) حەوتن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-30-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سودی خواردنی گەنمە شامی
هەروەك پێكهاتوە لەبڕێكی زۆر لەپرۆتین و ترشە ئەمینیەكانی بۆ تازە كردنەوە خانەكانی ناو لەشی مرۆڤ بە تایبەت خانەكانی مۆخ ،ئەوە جگە لەڤیتامین "أ ،ب،ك" ی پێویست بۆ تەندروستی مرۆڤ.گەنمەشامی پێكهاتوە لەكۆمەڵێك ڤیتامین"B" كە گرنگترین لایەنی خۆراكیە بۆ سەلامەتی گەیەنەرەكانی مێشك لەمۆخ.مادەی سیروتونین بەرپرسە لەدروستبونی هەستكردن بە خۆشی و ئاسودەی.لەتوێژینەوەیەكی زانستی سەنتەری نەتەوەی بۆ توێژینەوە لەقاهرە دكتۆر فەوزی شوبكی پسپۆڕی خۆراك دەڵێت: خواردنی گەنمە شامی خانەكانی مێشك هان دەدات بۆ دەرهاویشتنی مادەی "سیروتونین" كە بەرپرسە لەپاراستنی هاوسەنگی ئەندامی دەرونی مرۆڤ كە بەگرنگترین گەیەنەری خانەكانی مێشك دادەنرێت بۆ ئاگاداركردنەوەی مێشك و وریابونەوەی زیاتر بە بێ ڕودانی هیچ بەرزبونەوەیەك لەپەستانی خوێن یاخود لێدانی دڵ،لەم لایەنەدا گەنمەشامی سەركەوتوترە لە مادەی كافایینی ناو قاوە.گەنمەشامی هاوسەنگی ئەندامی و دەرونی مرۆڤ دەپارێزێت، هەروەك سەركەوتوە لەهۆشیاركردنەوەی مێشك و هەستی خۆشی ئاسودەیی دەبەخشێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-30-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه‌نجیر، پوكی ددان به‌هێز ده‌كات
سه‌ره‌رای هه‌بوونی چه‌ندین سوود بۆ له‌ش، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان خواردنی هه‌نجیر كاریگه‌ری باشی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی پوكی ددان
پزیشكانی ددان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی بوونی ماده‌ی (كه‌لیسیوم و فسفۆر) له هه‌نجیردا، خواردنی ئه‌و میوه‌یه، رۆلێكی باش هه‌یه له به هێز بوونی پوكی ددان و له هه‌مان كاتدا ده‌بێته‌هۆی به‌هێزبونی ددان و له هه‌ندێك نه‌خۆشیش ده‌یاپارێزێت .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-30-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
غاندی: خراپترین رێگا بۆ خەبات توندوتیژییە
غاندی :
نامەوێت دیوارێك بە دەوری ماڵەكەمدا بكێشم و پەنجەرەكانی ماڵەكەم داپۆشم ، بەڵكو دەمەوێت هەموو فەرهەنگەكانی جیهان بە ئازادی و سەربەستێكی تەواوە بخزێنمە ناو ماڵەكەم بەڵام ناهێڵم ژێرپێم بۆش بكەن و ورەم بڕوخێنن، من حەز ناكەم وەك كۆیلە و بەردەست و سواڵكەر لە ماڵان بژیم.” ئەمە وتەی پیاوێكە بۆ ئەوەی وڵاتەكەی لە مردن و فەنابوون رزگاربكات هەوڵێكی زۆری دا. ئەو پێی وابوو كە خراپترین رێگا بۆ خەبات توندوتیژییە ، بەڵام بەداخەوە 6 مانگ دوای ئەوەی كە هیند سەربەخۆیی وەرگرت خۆی بۆوە قوربانی توندوتیژی .
بۆ ئەوەی دەستور جێگیر بێت هەمووهەوڵەكانم دەخەمە گەڕ و هەوڵدەدەم كە هند لە ژێر ڕكێفی كۆیلایەتی و عەبدایەتی ڕزگار بكەم ، بۆ بنیاتنانەوەی هیند بە شێوە هەوڵدەدەم كە هەموو خەڵكی هیندستان هەست بكەن كە وڵات هی خۆیانە و بەماڵی خۆیانی بزانن و لە دروستكردن و بنیاتنانی هیند هەموو بەشداربوون ، هیندستانێك كە دەبێ هەموو گەلانی ئەو وڵاتە پێكەوە تێدا بژین ، لەهیند دا نابێ نەفرەت و گڵاوی تێدا بێ. ژنان دەبێ هەمان مافیان هەبێ كە پیاوان هەیانە، لەوەی كە ئێمە دەمانەوێت بە ئارامی و ئاشتی لەگەڵ گەلانی جیهاندا بژین، نە كەس دەچەوسێنینەوە و نە ڕێگاش دەدەین كەس بمانچەوسێنێتەوە، هەر بۆیە دەبێ بچووكترین سوپای جیهانمان هەبێ ، هەرجۆرە بەرژەوەندییەك كە پێچەوانەی بەرژەوەندی خەڵك نەبێ لای ئێمە ڕێزی لێدەگیرێت، ئەوانە ئارەزوو و هیوا و ئاواتی منە بۆ هیندستان
ناتوندوتیژی
لە ڕوانگەی غاندییەوە ، ناتوندوتیژیی و هێزی هەقیقەت وەها پێكەوە گرێیان خواردووە كە مەحاڵە ئەو دووانە لە یەكتری جیا بكرێنەوە، ناتوندوتیژی و هێزی هەقیقەت دووڕووی دراوێكن یان پشت و ڕووی سكەیەكن. بە ڕای گاندی ناتوندوتیژی كەرەستەو ئامرازە و هەقیقەت ئامانج، گاندی بە دوای هەقیقەتەوە بوو كە ناتوندوتیژی دۆزییەوە، بە لای گاندییەوە بۆ دۆزینەوەی هەقیقەت هیچ ڕێگایەك جگە لە ناتوندوتیژیی نییە. هەربۆیە لەگەڵ زۆربەی بیرمەندان و زانان بیروڕای گۆڕیەوە كە تۆلستۆی یەكێك لەو بیرمەندانە بوو كە گاندی نامەی بۆناردبوو و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كردبوو.
بنەمای ناتوندوتیژی
لە چەمكە ڕاستەقینەكەیدا یانی ملنەدان بۆ توندوتیژی و خودوورگرتن لە زیانگەیاندن بە هەموو گیانلەبەران هەر لە مرۆڤەوە بگرە هەتا گژوگیا.لە تیۆرییەكەی گاندیدا بنەمای چەمكی ناتوندوتیژی لەسەر بنەما و ئەساسی عەشق و خۆشەویستییە ، بە بۆچوونی گاندی عەشق و خۆشەویستی دەتوانێت هاوواتا و هاومانای نا نەفرەتی و نەبوونی رەق و كینە بێت. بە واتایەكی تر عەشقێكی گشتگیر و ناسنووردار دەتوانێت پانتایەكی زۆر لە ڕووبەری ناتوندوتیژی دابگرێت و باڵی بەسەردا بكێشێت. بۆ كەسێك كە بیرۆكەی ناتوندوتیژی لە خۆیدا پەروەردە كردووە هەموو جیهان وەك یەك بنەماڵە وایە نە لە كەس دەترسێت و نەكەسیش دەترسێنێت.
غاندی سەبارەت بە تیۆرێكی خۆی دەڵێ: دەمەویست بە شێوازی خۆم بابەتەكانی رۆژانە لێكدەمەوە، هیچ شتێكی تازەم پێ نییە كە فێری جیهانی بكەم، بەڵكو ویستومە هەقیقەتخوازی و ناتوندوتیژی پەرەپێبدەم.
غاندی جگە لەوەی گرنگێكی تایبەتی بە چەمكی ناتوندوتیژی داوە و خەباتی بۆ كردووە لە بوارەكانی ئابووری و كۆمەڵایەتیش خەباتی كردووە، ئەو هەرگیز لایەنەكانی ئابووری مۆدێرنی ڕەتنەكردۆتەوە بەڵام لەسەر ئەو ڕایە بوو كە نوێبوونەوە و مۆدێرن بوون دەبێ لە ناخی خودی كۆمەڵگاوە هەڵقوڵێت و سەرهەڵبدات. ئەو دەڵێ بەو پەڕی سەربەستی و ئازادییەوە كلتور و فەرهەنگەكانی جیهان دەبمەوە بۆ ماڵەوە بەڵام بەرامبەریاندا سست نابم و رێگە بە خۆم نادەم وەك سواڵكەر و بەردەیەك بژیم .
لەبواری ئابووریدا گاندی بروای بە لامەركەزی بوو یانی پێی وابوو نابێ ناوەند ڕۆڵی هەبێت. غاندی سەبارەت بە بەرهەمهێنان دەوێت هەر كۆمەڵگایەك دەبێت پێداویستییەكانی خۆی بۆ خۆی بەرهەمی بهێنێت و دابینی بكات. بایكۆت كردن و نەكڕینی كاڵای ئینگلیزی بازاری بریتانیای توشی بێ بازاری كرد. بۆ ئەوەی كاڵای ئینگلیزی لە هیند نەفرۆشێت بڕیاری دا تا 100 هەزار مەكینەی ریستن و چنین خۆماڵی دابین بكرێت تەنانەت ئەو جلەی كە لەبەری دابوو خۆی چنی بووی و تەنها شیر ئەو بزنەی دەخوارد كە خۆی پەروەردەی كرد بوو .
لەبواری كۆمەڵایەتییەوە هەنگاوی زۆر جدی نا لە پێناو یەكێتی و یەكخستنەوەی كۆمەڵگای پارچە پارچەكراوی هیندستان. بەرنامەیەكی تۆكمەی هەبوو بۆ یەكریزی چین و توێژەكانی هیند . رێزی لە هەموو داب‌و نەریتی چین و توێژەكانی هیند دەگرت. هاوكاری نەكردنی ئەو لەگەڵ خۆرئاواییەكان لەبەر ئەوە نەبوو كە دژی ئەوان بێت و نەیاریان بێ بەڵكو پێی وابوو شارستانییەتی خۆر ئاواییەكان لەسەر بنەمای چەوسانەوەی هەژاران و لاوازان دروست بووە، گاندی پێی وابوو هیند بەرلەوەی كە مردن فێری كۆمەڵگای مرۆڤایەتی بكات دەبێ ڕێگا ژیان و چۆنێتی ژیان كردن فێری كۆمەڵگای مرۆڤایەتی بكات.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 06-30-2014 در ساعت 12:55 PM
|
03-23-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
که‌م خه‌وی زه‌ختی خوێن به‌رز ئه‌كاته‌وه
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڕاده‌ی پێویست ناخه‌ون، زیاتر له مه‌ترسیی تووشبوون به زه‌ختی خوێندان.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردووه ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌م ئه‌خه‌ون زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی زه‌ختی خوێنیان له‌سه‌ره له‌و پیاوانه‌ی به‌قووڵی ئه‌خه‌ون و ڕێژه‌ی ئه‌و جیاوازییه ئه‌گاته80%.
توێژه‌ران ماوه‌ی خه‌وی قوڵیان لای پیاوان به هۆی پێوانه‌كردنی خێرایی شه‌پۆله‌كانی ده‌ماخه‌وه پێوا و بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و پیاوانه‌دای كه‌كه‌متر ئه‌خه‌ون خاوییه‌كی زۆر له شه‌پۆله‌كانی ده‌ماخیاندا هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌ڵێ ئه‌وانه‌ی به‌شێكی خه‌وی شه‌وانیان به قووڵی و ئارامی به‌سه‌ر نابه‌ن، شه‌پۆله‌كانی ده‌ماخیان خاو ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 784 پیاوی سه‌روو ته‌مه‌نی 65 ساڵ تاقیكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌ی له‌و جۆره دائه‌نرێ كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون ده‌ری ئه‌خات كه‌مخه‌وی ئه‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زه‌ختی خوێن.
توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ده‌ریان خستبوو خه‌وی خراپ وه‌ک به‌ئاگاهاتنی له‌ناكاو و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له‌كاتی خه‌ودا ئه‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زه‌ختی خوێن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-23-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه‌ند زانیارییه‌كی به‌سوود له‌سه‌ر جیهان :-
- ساردترین شوێنی جیهان
ڤۆستۆک، ئه‌تڵه‌نتیک c° 58-
پلاتیۆ، ئه‌تڵه‌نتیک c° 56-
ئۆیمیاۆن، روسیا c°48-
- گه‌رمترین شوێنی جیهان
ئه‌لئه‌زیزییاهه، لیبیا c°64+
گرین‌لاند ره‌نچ، ئه‌مه‌ریکا c°62+
گهودامیس، لیبیاc°59+
- وشکترین شوێنی جیهان
ئه‌ریکا، چیللی 0.03
ئه‌لکوفلاح، لیبیا 0.03
ئه‌سوان، میسر 0.03
- ترسناكترين وڵات بۆ ژیان تیایدا
ئه‌نگۆڵا، به‌لکاس، کۆڵۆمبیا، عيراق حه‌وته‌م وڵاته
- وڵاته کۆمۆنیسته‌کان
چین، کوبا، کۆریای باشور، فێتنام
- ئه‌و وڵاتانه‌ی که زیاترین کاسی جیهانیان بردووه (تۆپی پێ)
به‌ڕازیل 5 کاس، ئیتالیا 4 کاس، ئه‌ڵمانیا 3 کاس
- وڵاته‌کانی به‌ڵقان
ئه‌لبانیا، بۆسنه و هه‌رزه‌گۆبین، بولگاریا، کرواتیا، یۆنان، مه‌سه‌دۆنیا، ڕومانیا، سڕبیا، سلۆڤینیا، تورکیا
- وڵاته ئه‌سکه‌نده‌نافیه‌کان
دانیمارک، فینله‌ندا، گرین‌لاند، ئایسلاند، نه‌رویج، سوید
- وڵاته‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا
نه‌مسا، به‌لجیکا، قوبروس، چیک، دانیمارک، ئستوانیا، فینله‌ندا، فه‌ره‌نسا، هه‌نگاریا، سوید، ئه‌ڵمانیا، یۆنان، ئیرله‌ندا، ئیتالیا، لاتیفیا، لیتوانیا، لۆکسه‌مبۆرگ، ماڵتا، پۆڵندا، پورتوگال، سلۆڤاکیا، سلوفینیا، ئیسپانیا، به‌ریتانیا
- وڵاته‌کانی یه‌کێتی سۆفیه‌ت
ئه‌رمینیا، ئازربایجان، بێلاروس، ئیستوانیا، روسیا، جۆرجیا، کازاخستان، کرگستان، لاتیفیا، لیتوانیا، مۆلدافیا، تاجیکستان، تورکمانستان، ئوکرانیا، ئوسبێکستان
- وڵاته‌کانی ئه‌ندامی ناتۆ
به‌لجیکا، که‌نه‌دا، چیک، دانیمارک، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، یۆنان، هه‌نگاریا، ئایسلاند، ئیتالیا، لۆکسه‌مبۆرگ، هۆڵندا، نه‌رویج، پۆڵندا، پرتوگال، ئیسپانیا، تورکیا، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریکا
- خۆشترین شاره‌کانی جیهان
(زيورخ- سویسرا)، (جنێف- سویسرا)، (فانکوفه‌ر- که‌نه‌دا)، (فيیه‌نا- نه‌مسا)، (ئاوسکلاند- نویسلاندا)، (بێرن- سویسرا)، (کۆپنهاخن- دانیمارک) (فرانکفۆرت- ئه‌ڵمانیا)، (سدنی- ئوسترالیا)، (ئه‌مستردام- هۆڵندا)، (میونخ- ئه‌ڵمانیا)
- پاکوخاوێنترین شاره‌کانی جیهان
کاڵگری- که‌نه‌دا، هۆنۆلولو- ئه‌مه‌ریکا، هێلسینکی- فینله‌ندا، ئۆتاوا- که‌نه‌دا
- گرانترین شار بۆ ژیان تیایدا له‌ڕووی ماديیه‌وه
تۆکیۆ- یابان، ئۆساکا- یابان، ئۆسلۆ- نه‌رویج، هۆنکۆنگ- چین، زيورخ- سویسرا، له‌نده‌ن- به‌ریتانیا، جنێف- سویسرا
- یه‌که‌م شاره‌کان بۆکردنه‌وه‌ی سیسته‌می ئه‌نده‌رگراوند
له‌نده‌ن- به‌ریتانیا، بوداپاست- هه‌نگاریا، گلاسگۆ- به‌ریتانیا
- ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئایدزیان تیادا زۆره
سویسرا، زیمبابۆی، بۆتسوانا، باشوری ئه‌فه‌ریقا، نامبیا، زامبیا، مالاوی، مۆزامبیق، کامیرۆن، هایتی، لیبریا
- شاره گه‌وره‌کانی جیهان له‌ڕووی دانیشتووانه‌وه (ژماره‌که به ملیۆن)
(تۆکیۆ- یابان) ژماره‌ی دانیشتوانی 28.000.000 که‌سن
(نیويۆرک- ئه‌مه‌ریکا) ژماره‌ی دانیشتوانی 20.100.00 که‌سن
(مه‌کسیکۆستی- مه‌کسیک) ژماره‌ی دانیشتوانی 18.200.000 که‌سن
(بۆمبای- هیندستان) ژماره‌ی دانیشتوانی18.000.000 که‌سن
(ساوپاولۆ- به‌ڕازیل) 17.700.000 که‌سن
(لۆس ئه‌نجه‌لوس- ئه‌مه‌ریکا) 15.800.000 که‌سن
(شه‌نگهای- چین) 14.200.000 که‌سن
(لاگۆس- نه‌یجیریا) 13.50.000 که‌سن
(که‌لکوتا- هیندستان) 12.900.000 که‌سن
- خۆشترین شوێن بۆ ژیان
نه‌رویج، سوید، که‌نه‌دا، به‌لجیکا، سویسرا، ئه‌مه‌ریکا، ئایسلاند، هۆڵندا، یابان، فینله‌ندا، نه‌مسا، فه‌ره‌نسا، ئوستورالیا، به‌ریتانیا، دانیمارک
- یه‌که‌م وڵات که پیاوی نارد بۆ بۆشایی ئاسمان
یه‌کێتی سۆفیه‌ت 12-4-1961
ئه‌مه‌ریکا 20-12-1962
چیکۆسلۆفاکیا 2-3-1978
پۆڵندا 27-6-1978
ئه‌ڵمانیا 26-8-1978
- ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که به ئینگلیزی قسه‌ده‌که‌ن 43 وڵات
- ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که به فه‌ره‌نسی قسه‌ده‌که‌ن 33 وڵات
- ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که به عه‌ره‌بی قسه‌ده‌که‌ن 23 وڵات
- ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که به ئیسپانی قسه‌ده‌که‌ن 23 وڵات
- ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌به پورتوگالی قسه‌ده‌که‌ن 8 وڵات
- ژماره‌ی ئه‌ووڵاتانه‌ی که‌به ئه‌ڵمانی قسه‌ده‌که‌ن 10 وڵات
- ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌به ئیتالی قسه‌ده‌که‌ن 8 وڵات
- وڵاته گه‌وره‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت 19 وڵاتن
سعودیه، عيراق، کوه‌یت، ئێران، ئیمارات، روسیا، فه‌نزوێلا، چین، لیبیا، مه‌کسیک، نه‌یجیریا، ئه‌مه‌ریکا، نه‌رویج، ئه‌نده‌نوسيا، به‌ڕازیل، عومان، قه‌ته‌ر، که‌نه‌دا
- ژماره‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی به‌پێی وڵات
روسیا 28.240 بۆمب، ئه‌مه‌ریکا 12.070 بۆمب، فه‌ره‌نسا 510 بۆمب، چین 425 بۆمب، به‌ریتانیا 400 بۆمب، ئیسڕائیل نه‌زانراوه، هیندستان نه‌زانراوه، پاکستان نه‌زانراوه
- وڵاتانی ئه‌ندامی G7
که‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، یابان، ئیتالیا، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریکا
- وڵاتانی ئه‌ندامی G8
که‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، یابان، ئیتالیا، روسیا، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریکا،
و هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا
- ئه‌و وڵاتانه‌ی که زۆر به‌خێرایی ئابوريیان به‌رزده‌بێته‌وه
عيراق، چاد، لیبریا، فه‌نزوێلا، ئۆکرانیا، ئه‌نگۆلا، ئه‌سيوبیا، مه‌نگۆلیا
- ئه‌و وڵاتانه‌ی که ژماره‌ی نێر‌و مێیه‌کانیان وه‌ک یه‌که
سوید، نه‌رویج، ئایسلاند، دانیمارک، فینله‌ندا، نویزله‌نده، که‌نه‌دا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ئوستوڕالیا
- زیاترین ژماره‌ی موسوڵمانان به‌پێی وڵات
ئه‌نده‌نوسیا 182.570.000
پاکستان 134.480.000
هیندستان 121.000.000
به‌نگلادیش 114.080.000
تورکیا 65.510.000
ئێران 62.430.000
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-23-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مانای ناوی چه‌ند وڵات
له خواره‌وه مانای ناوی چه‌ند وڵات هاتووه كه بریتین له
ئه‌رژه‌نتین : سه‌رزه‌وی زیو.
ئه‌فریقای باشوور : سه‌رزه‌وی بێ سه‌رما .
ئه‌ڵمانیا : سه‌رزه‌وی هه‌موو پیاوان.
ئه‌رمه‌نستان : سه‌رزه‌وی منداڵه‌كانی ئه‌رمه‌ن.
ئسپانیا : سه‌رزه‌وی كه‌روێشكی كێوی.
ئوسترالیا : سه‌رزه‌وی باشووری.
ئه‌فغانستان : سه‌رزه‌وی قه‌ومی ئه‌فغان.
ئه‌نگلته‌را : سه‌رزه‌وی قه‌ومی ئانگل.
ئۆكراین : ناوچه‌ی سنووری.
ئیرله‌ند : سه‌رزه‌وی قه‌ومی ئیر.
ئیسله‌ند : سه‌رزه‌وی سه‌هۆڵ.
به‌حرین : دوو ده‌ریا.
به‌رازیل : داری سوور.
پاكستان : سه‌رزه‌وی پاكهكان.
پاناما : شوێنێكی پڕ له ماسی.
تایله‌ند : سه‌رزه‌وی قه‌ومی تای.
روسیا : وڵاتی رووناكییه‌كان.
سوید : سه‌رزه‌وی قه‌ومی سوی.
سودان : ره‌شه‌كان.
سوریا : سه‌رزه‌وی ئاشووره‌كان.
شیلی : كۆتایی وشكی.
سه‌حرا : بیابان.
سربستان : سه‌رزه‌وی قه‌ومی سرب.
فه‌ره‌نسا : سه‌رزه‌وی قه‌ومی فرانك.
فه‌نلاند : سه‌رزه‌وی قه‌ومی "فه‌ن".
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-14-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
Ok له‌چییه‌وه هاتووه؟
وشه‌ی OK یه‌کێکه له‌و وشانه‌ی که له زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهاندا زۆرترین که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێت و له رووی به‌ربڵاويی له ئاستی جیهاندا یه‌کێک له نێونه‌ته‌وه‌ییترین وشه‌کانه.
وشه‌ی OK له‌کوێوه هاتووه؟ ئایا ئه‌م وشه رۆژێک له رۆژان له زاری که‌سێکه‌وه ده‌رهاتووه و دوای ئه‌وه هه‌مووان که‌ڵکیان لێوه‌رگرتووه و جیهانیی بووه؟
له کتێبێک‌دا که له نووسینی “ئالێن مێت کاڵف” ه و له‌م رۆژانه‌ی دواییدا له‌چاپ دراوه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه دراوه‌ته‌وه.
مێت کاڵف له‌م کتێبه‌دا که ناوی ناوه OK حیکایه‌تی سه‌رسووڕهێنه‌ری یه‌که‌م وشه ده‌ڵێت که OK باشترین داهێنانی ئینگلیزی زمانه‌کانه.
ئه‌م وته‌یه‌ی مێت کاڵف جێی پرسیاره، OK چۆن ده‌توانێت داهێنان بێت؟ و ئایا ئه‌م وشه چکۆله ده‌توانێت له موزیکی جاز، به‌یس بۆڵ، ته‌له‌فون و ئه‌نیمه‌یشێنی “سیمپسۆنه‌کان” یش باشتر بێت؟ له راستیدا وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌م ئه‌رێنییه.
مێت کاڵف له گه‌ڕانه‌کانی خۆیدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی یه‌که‌م که‌ڵک وه‌رگرتن له وشه‌ی OK گۆشه‌یه‌کی رۆژنامه‌یه‌کی کۆنی چاپی بۆستۆنی ئه‌مریکا که له رێکه‌وتی 23/3/1839 ده‌رچووه ده‌دۆزێته‌وه، به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م نووسه‌ره حیکایه‌تی دروستبوونی OK به‌م شێوه‌یه بووه:
خۆشه‌ویستترین وشه‌ی جیهان، ژیانی خۆی به گاڵته‌یه‌که‌وه ده‌ستپێکرد، رۆژنامه‌کانی ئه‌مریکا له کۆتایی ساڵه‌کانی 1830 بۆ 1840 دا، به شێوه‌یه‌کی گاڵته‌ئامێز ئیشێکیان ده‌ستپێکردبوو و کورتکراوه‌ی وشه‌کانیان ده‌نووسییه‌وه و نووسه‌رێک له رۆژنامه‌ی Morning Post Boston وه‌کو یه‌کێک له‌م گاڵتانه، کورتکراوه‌یه‌کی دروست کرد به فۆرمی O.K، ئه‌و بۆ دروستکردنی ئه‌م کورتکراوه‌یه فۆرمێکی هه‌ڵه له وشه‌ی “all correct” (به ته‌واوی دروست) ی به فۆرمی “oll correct” ده‌رهێنا و دوو پیتی یه‌که‌می به فۆرمی O.K ده‌رهێنا.
ماوه‌یه‌کی زۆر له‌م گاڵته تێنه‌په‌ڕیبوو که دوژمنانی “ئه‌ندرو جه‌کسون” ی حهوتهمین سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا رایانگه‌یاند که سه‌رۆک کۆمار توانای خوێندن و نووسینی بێههڵهی نییه و بۆ سه‌لماندنی قسه‌که‌یان ده‌یانوت ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆمار کێشه‌ی خوێندن و نووسینی نه‌بێت ئیزنی به رۆژنامه‌کان نه‌ده‌دا که وشه‌گه‌لێکی هه‌ڵه وه‌کوو O.K. له چاپ بده‌ن.
ئه‌مه بووه ده‌سپێکی ناساندن و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م وشه، ماوه‌یه‌ک تێنه‌په‌ڕیبوو که به‌رپرسانی ته‌له‌گراف بڕیاریاندا بۆ راگه‌یاندنی دۆخی ئاسایی یان نه‌مانی مه‌ترسی له O.K که‌ڵک وه‌ربگرن، دوای ئه‌مه بوو که ئیدی که‌س نه‌یتوانی پێش به په‌ره‌سه‌ندنی رۆژ له‌دوای رۆژی ئه‌م وشه بگرێت و به وته‌ی مێت کاڵف یه‌که‌م وشه‌یه‌کیش که ده‌بێت له زمانی مرۆڤه‌وه له‌سه‌ر مانگ بیسترابێت هه‌ر ئه‌م وشه بووه.
به‌ڵام سه‌رنجڕاکێشی ئه‌م وشه له چیدایه؟ ئالێن مێت کاڵف له کتێبه‌که‌یدا هه‌وڵ ده‌دات چه‌ند وه‌ڵامێک بۆ ئه‌م پرسیاره بداته‌وه، به وته‌ی ئه‌و ده‌نگی خۆشی ئه‌م وشه، ئاسان به‌کارهێنانی له زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهان، کورتی و دژایه‌تی فۆرمی ژنانه‌ی O له‌گه‌ڵ فۆرمی پیاوانه‌ی K ئه‌و هۆکارانه‌ن که ئه‌م وشه‌یان سه‌رنجڕاکێش کردووه و بوونه‌ته هۆی به‌کارهێنانی زۆری و له ئێستاشدا وایلێهاتووه که له کورته‌نامه‌کانی مۆبایلدا OK کورتکراوه‌ته‌وه بۆ K .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 09:30 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|