بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1041  
قدیمی 01-27-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض





چاره‌نووس ..

له‌گه‌ڵ چه‌خماخه‌ى هه‌ورو برووسکه‌دا
جه‌سته‌م ته‌زیوى ترس و سه‌رمایه‌
چۆن گومان نه‌که‌م ، هاوڕێکه‌م ئه‌مشه‌و
له‌ژێر سه‌رینما ، تینووى گه‌رمایه‌
***
هه‌تا چه‌قۆکه‌م یاوه‌رى سێوبىَ
ته‌ڕ بووى خوێناوى دڵى هه‌نار بىَ
بوونى له‌ ته‌کى به‌م شه‌وه‌ سارده‌
له‌ خۆڕا نیه‌ که‌ به‌ئازاربىَ
***
ئه‌مشه‌و قه‌ده‌رى گه‌لاَى شه‌هیدم
له‌ترسى چه‌قۆى (با) ى سه‌ر ته‌زیوودا
چۆن هاوار بکا ، که‌ ئاشنا بووبىَ
به‌ خوێن و گیانى گه‌لاَى وه‌ریوودا ؟!


حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #1042  
قدیمی 01-27-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

پینج تیلماسکه‌ شیعر حه‌مید قه‌لاَدزه‌یى

سه‌فه‌رى به‌فر ..
کاتىَ به‌فر سه‌فه‌رى کرد
نه‌یده‌زانى ، خاکم دڵى چه‌ند له‌ کوڵه‌ !
که‌ گه‌یشته‌جىَ ..
گوێى له‌ ده‌نگى چۆڕانه‌وه‌و ..
نرکه‌و ناڵه‌ى شه‌هیدان بوو..
شه‌رم گرتى و..
په‌ساپۆرتى په‌ڕ په‌ڕ دڕى
بڕیاریدا دواى توانه‌وه‌
بڕژێته‌ ناو ئازاره‌وه‌ !

****
سه‌ماى ئازادى ..
که‌ چۆله‌که‌ یه‌خسیرى ده‌سه‌لاَت ده‌بىَ
له‌ په‌نجه‌ره‌ى په‌نجه‌کانا ..
پتر له‌ بالاَى ئازادى ده‌ڕوانىَ
بۆیه‌ له‌ که‌نارى مه‌رگ
سه‌مایه‌ک بۆ به‌رائه‌ت و
نیگایه‌ک بۆ ماڵئاوایى و جریوه‌یه‌ک
بۆ ڕاچه‌نینى سۆزو به‌زه‌یى ده‌نێرىَ

****
ماڵئاوایى ..
ملڵئاوایى گه‌لاَکانى ئه‌و پایزه‌ ..
چۆڵکردنى دیوه‌خانى دره‌خته‌کانه‌
هروژمى (با)ى سه‌رته‌زیویش
کۆى هه‌ناسه‌ى چڵه‌کانه‌
بۆ شاردنه‌وه‌ى ته‌رمى گه‌لاَ !

****
دیارى ..
بێوه‌ژنێکى دراوسێمان ، له‌یادى ڤالانتاینا ..
گوڵێکى سووری دا له‌ یه‌خه‌ى بێوه‌ پیاوێک
هه‌مان پیاو .. له‌ ئێواره‌یه‌کى سامناکا
فیشه‌کێکى ئاگردارى کرده‌ دیارى
بۆ رژانى خوێنى گووڵ و، پێکانى ته‌وێڵى ژنێک !

****
په‌نجه‌ره‌ ..
چى په‌نجه‌ره‌ى به‌ختم هه‌یه‌ ..
به‌ واژه‌ى ڕه‌ق بیانشکێنه‌ ..
بۆ ئه‌وه‌ى که‌ى ، په‌شیمانیت خسته‌ ناو دێڕى شیعره‌وه‌
کام په‌نجه‌ره‌ نزیکتر بوو ..
له‌ وێوه‌ بێیته‌ ژووره‌وه‌

****
ماچ ..
دوو نیشتیمان
له‌ناو دوو جه‌سته‌ى شه‌که‌تا
له‌و دیو سنوورى شه‌رمه‌وه‌ به‌یه‌ک ده‌گه‌ن
له‌گه‌ڵ یه‌که‌م چه‌پڵه‌ى لێوان ..
بىَ په‌ساپۆرت
به‌یاساى ماچ
له‌ ئۆقیانوسى له‌زه‌تدا
ئازاد ده‌بن

****

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1043  
قدیمی 01-27-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



تارمایی و باخچه‌ی سه‌فه‌ر

تارماییه‌ک هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵمدایه‌و
به‌بێده‌نگی پێم ده‌ڵێت\"
تۆ سێبه‌رێکی له‌ئێواره‌و
چاوه‌ڕێی تریفه‌ی مانگه‌شه‌و مه‌که‌
چونکه‌ زه‌ویو ئاسمان موڵکی منن
2
تارماییه‌که‌ پێم ده‌ڵێ
ئه‌وه‌ی له‌ئاسمانه‌،
وێنه‌یه‌کی جوانی سروشته‌و
ئه‌وه‌ی له‌زه‌ویشه‌
پڕن له‌ بازنه‌ی جۆراوجۆر\"
زه‌وی ئاسمان ده‌توانن ببنه‌، پرچی کیژۆڵه‌یه‌کو
وه‌کوو ریژنه‌ی باران به‌سه‌ریه‌کدا داده‌بارین
ده‌توانن ببنه‌ کانیله‌یه‌کی جوان
بۆتینویه‌تی یه‌کتر به‌چۆکدا بێن؟
3
تارمایه‌که‌ی دڵی من، له‌وه‌ زیاتر
ناتوانێت بێته‌ شنه‌ی شه‌ماڵو
پێده‌شتی جوانیو
چرپه‌ی ئاوازو
باخچه‌ی سه‌فه‌ر
4
تارمایی ده‌توانێت ببێت به‌هه‌نار
ببێت به‌سێو
ببێت به‌گوڵێکی بۆندار
چاوه‌کانی بکاته‌وه‌
ببێت به‌دره‌ختێکی پڕ له‌گه‌لاَو
سیمای ماندووبوون باته‌وه‌
5
تارمایی
ده‌توانێ ده‌سته‌ سپیه‌کانی
بکاته‌ چڵێ گه‌لاَی زه‌یتوون

گوڵه‌ ره‌نگاوره‌نگه‌کانی بکاته‌ پێده‌شتی خه‌ون
خه‌ونێک جوانتر له‌چاوی خۆر
خه‌ونێک ناسکتر له‌دڵی عاشق
ناسکتر له‌په‌ره‌ی گوڵ
6
تارمایی ده‌توانێ
باوه‌ش به‌ئه‌ستێره‌دا بکاتو
عه‌شقی فڕین
بۆ دونیایه‌کی ئه‌به‌دی بباته‌وه‌
7
تارمایی که‌ مرۆڤی خۆش بوێت
عه‌شقی بۆده‌کاته‌ ئه‌به‌دی
ئه‌وین ده‌کاته‌ په‌نجه‌ره‌و
خۆشه‌ویستی ده‌سپێرێته‌ گه‌ردنی
8
تارمایی ده‌توانێ
له‌ژێر تریفه‌ی مانگه‌شه‌و
له‌ نزیک که‌ناری روبارێکی سه‌رهه‌ڵگرتوو
له‌نێو ته‌متومانی برسیه‌تیدا
ده‌ستی بچکۆله‌ی درێژکاو
گه‌واڵه‌ هه‌ور بکاته‌ بارانو
سۆمایی چاوی عاشقێک بکاته‌
سوراوی خوێن
9
ئای تارمایی تۆده‌زانی
ژن چ بونه‌وه‌رێکه‌ غه‌مگین
ده‌زانی ژن
چ ئاده‌میزادێکه‌ ره‌نگین
ئێمه‌ هه‌موو رۆژێ
پرچی جوانو نه‌شمیله‌مان
وه‌کوو گه‌لاَی پایز هه‌ڵده‌وه‌رێ
چاوی فرمێسکمان هه‌میشه‌
چۆراوگه‌ی خوێنی لێده‌ڕژێ
مێژووی ژیانیمان پڕه‌
له‌ هه‌نسکو گریان
10
ئای تارمایی
ئه‌وه‌ ئێمه‌ن گوڵی به‌هار
له‌ره‌نگو بۆمان تۆراوه‌
زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئاسووده‌یی
وه‌کوو شه‌ونمی به‌ربه‌یان
سێبه‌ری خۆی به‌بێ هیوا
ده‌به‌خشێته‌ رووی ژاکاومان.
11
ئای تارمایی
ئه‌وه‌ی مه‌رگی گوڵو
ره‌نگی ره‌شتاڵه‌ی رێبواری سه‌رتوله‌ی رێی
شاخو داخی نه‌بینیبێ
سروودی عه‌شقو
شه‌خته‌و بارانو سه‌هۆڵبه‌ندانی
که‌ژو کێوی نه‌بینیبێ
ئاسۆی روونه‌و
سێبه‌ری خه‌م کۆتایی دێ
گۆتر له‌سه‌ربالاَی خۆی ده‌که‌وێ
په‌پوله‌ به‌ئازادی ده‌فڕێ
عاشقان باوه‌ش پێکداده‌که‌ن
هه‌ر ئه‌وکاته‌ش زه‌مه‌نی تۆو
نیگای چاوه‌ڕوانی
کۆتایی دێ .


که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1044  
قدیمی 01-27-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


وا بزانم خیابان بانگم ئه‌کا

زۆر جار که‌جیددی ئه‌بی

بڕوا ناکه‌م ئاشپه‌زخانه‌ش
بتوانێ ببێته‌سپه‌رم
که‌سه‌رم گێژی خوارد
یانی ئه‌که‌وم
کیفه‌که‌م جێگام ناکاته‌وه
پڕ بووه‌له تۆ
خۆشمئه‌وێیت له‌گیرفانمدا ئه‌خووسێ
هه‌ناسه‌کان خاپوورم ئه‌که‌ن
شایه‌د...
باوکم یانی تووڕه‌بوون
دایکم یانی زه‌رفه‌کان
براکانم تێوڕمان
ئه‌ی بۆخۆم...
ئێستاش که‌شف نه‌بووم
به‌دواما تۆ نه‌بووی ... ؟!
وا ئه‌زانم که‌سێک ئاوێته‌م بووه‌
زۆر جاریش که‌سێک تارماییه
تارا له سه‌رم لابه‌م
له‌و دیو تۆوه‌کیفه‌که‌م جێگه‌م ناکاته‌وه‌
وا بزانم خیابان بانگم ئه‌کا
به‌ڵام من هاوار ئه‌که‌م
بێسته‌دنیا، من ئه‌مه‌وێ دابه‌زم


فاتمه‌سوری

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1045  
قدیمی 01-27-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


هۆی خاڵۆ!


تۆ ره‌نگ مژی!
چارشێو و لێوی وشك و ده‌م و چاوی هه‌ڵنه‌گرتوو،
روَحی ژین هه‌ژێنی ژیانته‌.
كاتێ پێنوس دێته‌ژووان و ئاوێته‌ی یه‌ك ئه‌بینه‌وه،
ئه‌نه‌ڕێنی! هه‌ست ئه‌شكێنی!
كاتێ باران بست به‌بستی له‌شی رووتی دار هه‌نارێك ئه‌پشكنێت و ماچی ئه‌كا،
چاو ئه‌نووقێنی! رۆح ئه‌كرمێنی!
كاتێ هه‌واڵت پێ ئه‌ده‌م: ئه‌وه‌سووره‌كچێك، له‌سووره‌لێوێك، سووره‌گوڵێك پێشكه‌ش ئه‌كا،
هه‌ردوو ده‌ستی بێ نازت به‌ره‌و ئاسمان ئه‌كه‌یته‌وه‌و،
(ویزه‌ویزی وشه‌ی عه‌ره‌بی....)
سووره‌كچێك له‌ره‌شه‌لێوێك حه‌رام ئه‌كه‌ی،
بێده‌نگ نابم!
تۆ تێناگه‌ی سپی پۆشم. ره‌نگین پۆشم. چاو به‌كلم. سووره‌لێوم .
تۆ ده‌ڵێی، من حه‌رامم؟!!
تو تێناگه‌ی لاپه‌ڕه‌كان و پێنوسیشم هه‌ر حه‌رامه‌....
* * *
به‌ده‌م سووتانی جگه‌ره‌وه‌،
هه‌ستی خنكاوی پیاوه‌تیت، گه‌ردنی ناسكی كچێك ره‌ش ئه‌كات و
قه‌تماغه‌ی مل به‌نده‌كه‌شی، ده‌نك ده‌نك ئه‌رژێته‌خوار....
ده‌نك ده‌نك فرمێسكی زوقم بووی ژنه‌كه‌ت، له‌سه‌ر پانتۆڵه‌كه‌ت ئه‌نووسم
دڵۆپ دڵۆپ خوێن و ملوانك و ئه‌سرینی نه‌ڕژاو....
پانتۆڵه‌كه‌ت سوور داگیرسا. ده‌م و چاوت سوور هه‌ڵگه‌ڕا. له ‌به‌ر ئاوێنه‌دا وێستای....
تۆقای ....ته‌زبێحه‌كه‌ت سووڕاند....
* * *
بۆنی هه‌ناسه‌ی دووكه‌ڵاویت حاڵم شڕ ئه‌كات....
دڵنیا به‌....تۆحه‌رامی....
سوبحی سه لیمی – بانه

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1046  
قدیمی 01-27-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض





فام و باران

لە وەرزێكی ساڵی نەهات
لەدوای ئەوە كە دواهەم سوار
خەونی ماندووبووی ڕێبواری
لە هێڵەكی چاوەكانیا
هاوتەریبی ترووسكەی جوغزە ماندوەكان
دەردەخست و دەیدا بە با
من ڕێكەوتم هەنگاوم نا
ڕێ ڕێم پێوا
چاوە داپۆشراوەكانم
لەتافی ماندوو بوونەكان دا وەردەدا
كەس نەبوو چۆڕێ بیر وەكا
كەس نەیفامان
كەس نەیدەویست بیدركێنێ
كامە گوڵ یەخەی خۆ دەدڕێ
كام ترووسكە تیژی لەمن و ...
كام نامۆیی خۆ لە دەروونتان وەردەدا
لێرە هەور بە ڕندوكی چاوانتان خۆ..
خۆی تێر دەكا
دادەبارێ
لێرە هەور بە مووچڕكی لەشی ئێمە..
ئێمە دەتریشقێنێ باڵا دەكەن
خۆ فام ناكەن
ناسیاوی تاسەگرتووی نەهاتنن
لەساتێكی هەزار هەزار
پاش حەزێك سۆزێك مەودایێك..
هیچ نەتان ویست یەك وەبینن
نەتان زانی و نەتان توانی
ماچەكان لەتاڵە لەراوەكان دەربكێشن؟
بۆ ناخی شار
نەتان فامان
هەروا منتان لەژێر فێنكە باراناوی هاوینە هەوارەكان
دوور خستەوە
بێ ئەوەی كە هەست پێ بكەن
ماچ و باران
دەست بخشێنن
بە گۆشە و ناوقەی لەچكە گوڵ سوور سوورەكان
وەیبڕێنن نەتانفاماند
سدیق کریم پور

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1047  
قدیمی 01-27-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


لاوکی به‌هار

نه‌بیرێکی تروسکه‌دار گه‌شه‌ده‌کاو
نه‌ئه‌ندێشه‌سه‌ر ده‌که‌وێ و
نه‌باوه‌ڕێک ،
له‌نوێ ده‌ڕوێ !
بۆیه‌به‌ینێکه‌،
له‌خۆری خێرۆمه‌ندیش ،
وه‌شک که‌وتووم !
٭٭
ئه‌و ده‌سته‌بێکه‌سانه‌ی خۆم ،
بۆ هه‌رلایه‌ک درێژ ده‌که‌م !
که‌س به‌چاوی کڕیارانه‌ش ،
به‌ژن و باڵای،
داخوازم هه‌ڵناسه‌نگێنێ !
٭٭
ڕۆژگارێکی چه‌نده‌شوومه‌!
بۆ قسه‌کردن ده‌گه‌ڵ خۆشم ،
ده‌بێ دیلمانجێکم هه‌بێ !
٭٭
ساڵه‌هایه‌؛
له‌وڵاتی نامۆیی دا ده‌خولێمه‌وه‌!
دڵدارێکی لانه‌واز و
ڕێبوارێکی بیر یاساغم !
پاش سه‌دان جار نسکۆ بردن ،
ده‌ر که‌وتووه‌،
کوێرێک بۆته‌به‌چاوساغم !
٭٭
له‌ناو کێشه‌ی عه‌شقی تۆ دا ،
ئه‌وه‌فێر بووم ؛
که‌مه‌رگ و مان چه‌ند ساده‌یه‌!
هه‌ر وه‌کوو چۆن ،
له‌کاتی شه‌ڕ ،
هه‌موو پرسیارێکی دژوار ،
جوابێکی هاسانی هه‌یه‌!
٭٭
چاو هه‌ڵبڕه‌!
ئه‌و کێوانه‌،
ته‌م و مژ داینه‌پۆشیون .
ئه‌وه‌دووکه‌ڵی سووتمانی ؛
مناڵی تۆ و
خۆشباوه‌ڕی دڵی منه‌!
٭٭
زه‌وی سپی ،
ئاسمان ڕه‌شی خۆڵه‌مێشی !
ترسی شاڵاوی ناوه‌ختی ،
گه‌له‌گورگێکی زۆر برسی ؛
درگای ئامێزی من نه‌بێ ،
گش ده‌رکه‌کان گاڵه‌دراون !
٭٭
باش ده‌زانم ،
پاڕانه‌وه‌م ،
زه‌لیلی من نیشان ده‌دا ؛
له‌ناو خه‌ڵکێ ، که‌له‌ماڵیان ،
بێ ده‌مامک ناچنه‌ده‌رێ !
٭٭
تۆ ڕازێکی سه‌ر به‌مۆر و
ته‌لیسمێکی پڕ مه‌ترسی !
منی فاڵچی ،
هه‌رچی له‌پت ده‌خوێنمه‌وه‌،
چی تێ ناگه‌م !
٭٭
بۆنی کۆچ دێ !
بۆنی کۆچ دێ !
بۆنی کۆچ !
باوڕ مه‌که‌شۆخی نازدار ،
هه‌رگیز هه‌رگیز ،
ماڵ بێ پیاو بێ و
ئه‌سب بێ سوار !
٭٭
به‌هار لێت ئه‌کاڵێته‌وه‌!
چه‌نده‌سه‌وزی ؛
کاتێ سه‌ودای زه‌رده‌خه‌نه‌ت ،
به‌بازاڕی ،
که‌سادیم دا پیاسه‌ده‌کا !
٭٭
چه‌پکێ گوڵم بۆ هێناوی ؛
تک تک ،
بارانی لێ ده‌تکێ !
چاوت جووتێ ده‌ریای مه‌نگن ؛
له‌ناو کیشوه‌ری نامۆییم !
لێوه‌کانت ؛
بۆ عه‌ڕشی خوا ،
بانگم ده‌که‌ن !
٭٭
ئه‌و په‌نجه‌ره‌قه‌ت مه‌به‌سته‌!
چوون به‌هاران ،
من ده‌بمه‌وه‌؛
به‌شالووره‌خه‌مگینه‌لانه ‌وازه‌ که‌ی ،
باخچه‌ی خامۆشی غه‌ریبیت !
٭٭
ئه‌و په‌نجه‌ره‌قه‌ت مه‌به‌سته‌!
چوون هه‌ر کاتێ ،
ده‌که‌ومه‌به‌ر ،
شه‌سته‌بارانی غه‌ریبی ؛
له‌په‌نجه‌ره‌ی ئاوه‌ڵاوه‌،
لوور ده‌بمه‌وه‌و
له‌گوێ ئاگردانی چاوت ،
جه‌سته‌ی هیلاکم ئه‌نێژم !
٭٭
وه‌ک چۆن مه‌رگ ،
له‌نکاو دێ ،
بێ په‌روا دێ و
هیچ شوێن و کاتێ ناناسێ ؛
هه‌رواش نه‌فره‌ت ،
ده‌ست ده‌نێته‌،
بینه‌قاقه‌ی خۆشه‌ویستی و
ده‌ی خنکێنێ !
٭٭
ئه‌و په‌نجه‌ره‌قه‌ت مه‌به‌سته‌!
چوون تاکه‌شوێنی دونیایه‌؛
که‌قه‌ت به‌هار ،
له‌چوارچێوه‌ی ئاوا نابێ و
ژیان کۆتایی پێ نایه‌!
٭٭
داستانی عه‌شقی ئه‌من و تۆ ؛
ده‌ڵێی سروودێکی نوێیه‌،
بۆ گوێی دڵداری ئه‌م چه‌رخه‌!
ده‌ڵێی چیڕۆکێکی نوێیه‌؛
« خانی » له‌نوێ دای ڕشتووه‌!
٭٭
زۆر جاران له‌خۆم ئه‌پرسم ؛
ئه‌م داستانه‌،
ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌گاته‌کوێ ؟!
٭٭
ده‌نگ و بۆن و
دڵه‌خورپه‌و بزر بوونت ؛
ده‌م خه‌نه‌وه‌بیری دایکم !
ئه‌ویش هه‌تاکوو له‌لام بوو ؛
دایم ترسی ،
بزر بوونی ته‌نیا منی ،
له‌دڵ دابوو !
زۆر ده‌ترسا ؛
ڕۆژێک ببم به‌شالوور و
به‌ره‌و باخچه‌ی تر هه‌ڵفڕم !
کاتێ لێی دوور ده‌که‌وتمه‌وه‌؛
هه‌ر چه‌پکه‌سوێسنه‌و هه‌ڵاڵه‌و
جاتره‌و بێژانی بۆم ئه‌نارد !
تا قه‌ت به‌هار ،
له‌چاوانم ئاوا نه‌بێ و
هه‌رگیز هیوا نه‌گۆڕمه‌وه‌،
ده‌گه‌ڵ خه‌یاڵ !
٭٭
جامێ ژه‌هرت دایه‌ده‌ستم ،
تا بینۆشم !
هێنده‌بڕوام به‌چاوه‌کانی تۆ هه‌بوو ،
بێ سێ و دوو خواردمه‌وه‌و
چم لێ نه‌هات !
٭٭
چه‌پکێ گوڵی ،
کوێستانه‌که‌ی خۆم بۆ چنی
و دامه‌ده‌ستت ،
بێ متمانه‌بۆنت کرد و
هه‌ڵت وه‌رانده‌سه‌ر خاک و
وه‌ژێر پێت نا !
وتت :
ڕابردوو تاریکه‌!
وتت: داهاتوو ،
نادیاره‌و پڕ مه‌ترسی !
منیش وتم :
ژیان ته‌نیا ئه‌و ساته‌یه‌،
که‌چاو له‌چاوی تۆ ده‌بڕم !
ک. د . ئازاد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1048  
قدیمی 01-27-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



ستێرک له‌ئاسمان، له‌هه‌ور باران
دیه‌له‌زه‌ریا و ورته‌له‌خه‌یاڵ
کۆتر له‌کووجی و مانگ له‌دڵداری
چه‌م له‌رۆشتن و له‌ئاوازی ئاوێنه‌، ئاوتان سه‌ند!
چی له‌خه‌ونه‌کانمان ئه‌که‌ن؟
ئێمه‌خه‌ون ئه‌بینین و ئێوه‌درۆ ئه‌ڵێن،
درۆ ئه‌که‌ن کاتێ ئه‌ڵێن:
کلچانی ماڵان شکاوه‌و
شه‌مچه‌ی کاره‌سات کوژاوه‌و
خه‌ڵکیش خه‌وتووی ناو گریانن.
ئێمه‌ئه‌زانین له‌پشت سێبه‌ری ئه‌م گشت دیواره‌
رۆچنه‌یێکی روون رواوه‌: له‌ئه‌ستێره‌و
له‌خه‌ونی گوڵ ئه‌ستێره‌.
رۆژێ له‌م رۆژانه‌ئاخر
چاوه‌دێره‌کانی ماچ و
رازپارێزانی زه‌ریا دێن
هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی
به‌ستێنی ئه‌رخه‌وان و
گۆرانیی نوور و
عه‌تری حه‌زمان بۆ ده‌هێنن.
واگریمان لێتان سه‌ندین:
سێبه‌ری دار و
خه‌ونی رێبوار و
ماچی باران و
گوڵۆکی چرای نێرگزان،
چی له‌خه‌ونه‌کانمان ئه‌که‌ن؟؟؟
وه‌رگێڕ: نه‌جمه‌دین براخاسی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1049  
قدیمی 01-27-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



(دايك وباب)

به رنجي دايك به خيو كراموم

باوك ماندوبو .بونانو ئاوم
دايكي دلسوزم په روه رده ي كردم
ئه گه ر ئه ونه با زور زوده مردم
دايك زور له خوي خوشتري دويم
ئه وبه رگم ده شوا،ئه وراده خا جيم
پيلاوي دايك له باني چاوم
باوكم خوشده وي هه تا من ماوم

هه ژار

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1050  
قدیمی 01-27-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض






خانم خه‌فه‌ت نه‌خۆی


ئه‌گه‌ر چۆله‌كه‌كان مردن و
شار بوو به‌ ئاجۆر و دیوار
خانم ...
خه‌فه‌ت نه‌خۆیی
سپاردوومه‌ - با -
هه‌موو ساڵێ وێنه‌یه‌كی یادگاری و
دوو چۆله‌كه‌ێ عاشقت بۆ بێنێ .

ئه‌گه‌ر - با - مردو
هه‌ناسه‌ت بوو به‌ قه‌فه‌س
خه‌فه‌ت نه‌خۆیی
سپاردوومه‌ته‌ – باران-
هه‌موو ساڵێ وێنه‌یه‌كی یادگاری و
دوومه‌شت بات بۆبێنێ .
ئه‌گه‌ر باران مرد و
پێستت بوو به‌ سه‌حرای كه‌ربه‌لا
خه‌فه‌ت نه‌خۆیی
خۆائێزانی سپاردوومه‌ت خه‌ون
هه‌موو ساڵێ وێنه‌یه‌كی یادگاری و
دوو په‌رداخ بارانت بۆ بێنێ .

ئه‌گه‌ر خه‌ون مرد و
شۆێن پێ
چۆله‌كه‌ و- با - و بارانت ون كرد ...

نه‌ء ...
نه‌ء ، نه‌كا خه‌ونه‌كانت بمرێ
خۆت بسپێره‌ دیوار
خۆت بسپێره‌ قه‌فه‌س
خۆت بسپێره‌ سه‌حرا
به‌ڵام خه‌ونه‌كانت نه‌مرن .

خانم ... خه‌فه‌ت نه‌خویی
نه‌ء …….خه‌فه‌ت نه‌خویی
ئه‌گه‌ر خه‌ونه‌كانت بمرن
من
ناتۆانم
هیچ…………….


کامبیز که‌ریمی-سنه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 07:53 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها