زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
02-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نــا دیــــــار
لەشی كوچە وپەنجەرەتیان شتۆتەوە
فرمێسكی من
بۆ پێشوازی هەنگاوی تۆ و
بارانیش بۆ تەسكەنیگات
دەدەركەوه
نیگای چاوەڕوانی من و
لێوی هەركولووه بەفرێك
لەم كوچەوه ڕابردووە
گۆنای شوشەی پەنجەرەتیان ماچ كردووە
هاواری من
قەوارەی ئەم كوچەی تەنی
هەورە تریشقەشی بەزاند
لەگەڵ خڕڕەی تاوە تەرزه
سنوری گوێی شاری شكاند
دەدەركەوە
هەتا كەی من دابارێنم
بەناو سینەیكووچەی تۆیا
چاوی برسی و هەنگاوی سڕ ؟
لەڕووخانیڕۆحم گەڕێ
بەفر و تەرزە و هەم بارانیش
تۆڕیڕەحم و ڕێی سەرنجی تۆ نابڕێ ؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
02-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
باره سی‌و
به‌سه‌ر جه‌سته‌ما پیاسه‌ده‌کات نمه‌ی باران
بێ ئه‌وه‌ی بۆنی گوڵێکی غه‌مگین و
هه‌ناسه‌ی با ئاوێته‌بن
بۆنی گوڵێکی هه‌ڵوه‌ریو ده‌ده‌م و
که‌س کۆم ناکاته‌وه
بۆنی دڵێكی شکاو ده‌ده‌م و
که‌س ئاشتم ناکاته‌وه
بۆنی یاخیبوون ده‌ده‌م له‌م ههموهبۆنهو
که‌س نامبیسێ
مخابن باڵنده‌نیت!
باڵه‌کانت بکهیتهسهوڵ وبمپهرێنیتهوه
له‌گێژاوی بۆن
مخابن باڵنده‌نیت
له‌شه‌قه‌ی باڵ ده‌یت.
له‌کوێ هه‌ناسه‌ی به‌رد نابیسرێ
هێلانه‌یه‌کم بۆ چێ که‌یت له‌تریقه‌ی کارین
پڕ پڕ بێت لهگروگاڵی حه‌سانه‌وه‌م
که‌تۆ باڵنده‌نیت!!
چیت داوه‌له‌سه‌ر گه‌ردانی ناو کاکه‌شانه‌کان
چیت داوهلهگوناهی زه‌مین
چیت داوه‌له‌م ههموهباڵهفرکێیه؟!
هاکا فتوای سهنگسارم درا
رهنگهئهو هاورێیه‌ی به‌نووکی قه‌ڵه‌م نان و فمنیزم ده‌خوات
یه‌که‌م که‌س بێت یه‌که‌م به‌رد دهگرێتهمێشکم
رهنگهلاشهم بسپێرن بهبهفرهکهی پار
بێ ئه‌وه‌ی شه‌قامێ،کۆڵانی،گه‌ره‌کێ هه‌ڵگری ناوم بێت
چ بێ وهفایهشهقام ...
چ بێ وهفایهکۆڵان...
چ بێ وهفایهگهرهک....
ئه‌م ههموهپیاسهئاشقهم بهخشیهدهمهو ئێوارانیان
ده‌ریغ له‌په‌یکه‌ره‌ی ئاره‌زوویه‌کم
مخابن باڵنده‌نیت
ئه‌ڵقه‌رێزی ئه‌م گوومبهزهبهردینهم لێک بترازێنی
هه‌ڵفرینم بگاتهئهوبهری بێده‌نگی
که‌تۆ باڵنده‌نیت ئه‌ی روح!!!!
چیت داوهلهقهفهسی جه‌سته‌م
وه‌ره‌با هه‌ڵفرینێک سه‌فه‌ر که‌ین.
وه‌ره‌با عیشوه‌ی ئه‌و ههنارهههڵفرین
به‌ده‌م سه‌مای سووربوونهوهرهجم کرا
وهرهتهفسیری حه‌یای رووسه‌رییه‌ک هه‌ڵفرین
خه‌ونه‌کانی پڕن له‌جریوه‌ی گوڵ گوڵی
که‌س سه‌ره‌ڕۆیی رووبارناخوێنێتهوه
که‌س بێ وڵاتی رووبار ره‌نگ ناکات
هیچ سنوورێک گیرفانهپر لهسهدهفهکانی رووبار ناپشکنێ
زهمهنێکهقاچاخی چاوه‌کان ده‌کات
هاکا فتوای ره‌جمم درا
کووچه‌کانی ئاسمان پڕن له‌بن به‌ست
وهرهسهرهرۆیی
رووبارێکی بێ وڵات هه‌ڵفڕین...!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له‌ته‌نیشت سه‌همناکیته‌وه له قاڵدرمه‌کانی زه‌ینم ناچنه سه‌ر ، هه‌یبه‌تت و پێت هه‌میشه په‌یکه‌رێکه له مه‌یدانی ڕامانما هێنده نیشته جێی زه‌مه‌نی له ناوه‌ندی ده‌ریاییه‌کانی چاوانت هه‌میشه له‌م جه‌زر و مه‌دده‌دا گریاناوی و بێتاقه‌ت هه‌ورێکن : ده‌ستم
له‌م قرتێنه سه‌ر له به‌ر بێ رۆحانه‌دا کامه ده‌ست بیکاته‌وه و کامه سینگ ئاره‌زوم بکات باخه‌و بۆ به‌یانی بمانبات لێگه‌ڕێ له‌م وه‌ڕه‌زیه .
له ته‌نیشت سه‌همناکیته‌وه کوانێم ؟ به‌ئیشاره‌ی دۆشاومژه‌ی پێغه‌مبه‌رێک بتروخێنم پرووشه‌ی سارده‌مه‌نی قژت و ئه‌و تاڤگه سهرتاپامهرگهی نه لهڕۆمانسیهتمدا و نه له سروشتما ئه‌و جه‌سته نیوه روته‌ی نه لهشههوانیهکانی حه‌قیقه‌تم و نه له مه‌جازیه‌تی فانتازیکما تۆی دواتر له ئیستهعارهما وێنه بیت شعوریشم له سێحرتدا بێ وێنه‌یه . زاهد سوری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بو هیوای ژینم
چه نده قوله خه می دوریت
چه نده به رزه که ژی ریگه ت
چه ن به سوزه دوری دلت
چه ن شیرینه هیوای عه شقت
به دا خه وه هیوای ژینم که تو رووئیت
زور له دوریت به دل سوتام
بریندار بووم.....یه ک جار روخام
کوا هیوا یه ک وه کوو تو؟؟
ده ستی دل و ئه وین بگریت
په پوله ی دل که ژاکاوه
به خووشی بو نه وه ی بفریت
کوا هیوا یه ک وه کوو تو...................
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
جانتای خه‌م له شان ده‌که‌م و
به دوای سێبه‌ری سه‌فه‌را رێ ده‌که‌وم
له ناو جیهانی شیواوا
ئاوێته‌ی خه‌مه‌کان ده‌بم و
شان به شانییان پیاسه ده‌که‌م
له دارستانی گریانا
به شوێن کوته کاغه‌زێک بزر ده‌بم و
ده‌ستێک
لاپه‌ره‌یه ک کاغه‌ز له باوشم داوی
بروسکه‌ی نیگا و حه‌قایه‌تی عه‌شق و ئه‌وین ده‌نووسمه‌وه
سه‌مای گریانی هه‌ناسه‌ی من
هاوڕێی شنه بای سه‌فه‌ره
کوندێکی ره‌ش با‌نگم ئه‌کات
ئه‌ی یاری خوش خه‌ور مه‌رۆ
ئه‌میش به‌ره
نیگای دونیا له سه‌ر تا پێ شوردمییهوه
منیش تێکه‌ڵ به
ره‌نگی کاغه‌ز بووم.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌یاڵی نیوه شه‌و
نیوه شه‌وه و
چاوه‌کانم خولیای خه‌ون،
به‌ڵام
خه‌یاڵی خه‌یاڵاویم شوێن پێی باڵای تۆ ده‌که‌وێ
دڵم له یادی نه‌بوونت وا گیراوه
هێدی ... هێدی منداڵتر ده‌بێته‌وه
تا هه‌نگاوه‌کانی زه‌مان دوورتر ئه‌بن
هه‌ر مناڵتر ئه‌بێته‌وه
تروسکه‌ی فرمێسکه‌کانی سه‌ر لاپه‌ره‌ی گۆنام
پر به گه‌رووی رووناکایی شه‌می دیوه‌که‌م
ده‌چریکێنێ
خه‌ڵاتێک به به‌رینایی هه‌ستم
به سه‌ر سێبه‌ری خه‌یاڵت داکێشراوه
ده‌سته‌کانم
له تاوی باوه‌شی گه‌رمت ،
ئاواڵی مێلاقهکانی ژێر خانن
فرمێسکه قه‌تیس ماوه‌که‌ی دڵم
شۆڕ شۆڕ
به سه‌ر نوسراوه‌کانی بیرما ، شۆڕ ده‌بێته‌وه
تۆش
وه‌ک کراسێکی ئاو دامێن
بۆ حه‌ز و تاسه‌کانم
کهروێشکهته
هه‌ستی تاڵی نه‌بوونت له ناو گه‌روومدا
خه‌نجه‌رێکی تیژه
حه‌نجه‌ره‌م هه‌ڵده‌بڕێ
خه‌ڵاتێک به به‌رینایی هه‌ستت
به سه‌ر سێبه‌ری خه‌یاڵم دا ده‌کێشم
نیوه شه‌وه و چاوه‌کانم خولیای خه‌ون .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کانیاوی شێعر
کانیاوی شێعرم ویشک بووه و
روحی وشه‌م
دوایین هه‌نیسکه‌کانی دێت و من
من ئه‌مه‌وێ رووناکایی و روژانه‌ی ده‌ریا
به شه‌وانی تاریک و گریانم بگۆڕمه‌وه
به‌ڵام
داوێنی ده‌ریا
به ده‌ستی نیفرهتێکی تووند گیرساوه .
هه‌نگاو ... هه‌نگاو ... خۆشه‌ویستی
هه‌نگاو ... هه‌نگاو ... خۆشه‌ویستی
ئه‌و کات که تینوویی جێ پێی که‌وشه‌کانی سه‌ر شه‌قا می دڵم
ده‌بێت به سێڵاوێک له خوێن
کۆڵان ... کۆڵان ... به دوایی جێ پێی چاوه‌کانت
هه‌نگاو ... هه‌نگاو ... خۆشه‌ویستی
له ناو مه‌زرای عیشق و ژینم
داده‌چێنم .
به تکه تکی فرمێسکه‌کانی دڵه کوشراوهکهم
ئاودێری بێستانی ژین ده‌که‌م
چ سه‌مایه‌که له ناو دڵم
له تامایی ژین
خۆشه‌ویستی پێی هه ڵگرتۆ
سات ... سات ... هه ڵ دێت
ده‌م ده‌میش به نه‌رمی دێت
حه‌یای چاوم له ده‌ست ده‌رچۆ
شه‌رم له ویجدانم ناکا
وا کاسه‌ی بینائیه‌که‌م هه‌ر ده‌م
لێو رێژ له خۆشه‌ویستییه
دڵم له رووداری چاوم
که چاو ده‌برێته دڵدارم
له شه‌رم
بۆته خۆری له شانه کراوی نێو ده‌ستم
به‌ڵام
له ده‌رونی خۆیه‌وه ، به ئاشکرایی
هانی چاوه‌کانم ده‌دات
ئه‌و کات که تینوویی جێ پێی که‌وشه‌کانی سه‌ر شه قامه کانی دڵم
به نیگات
له سه‌ر هه‌ڵدێره‌که‌ی بیرم
سێڵاو له عیشق ساز ده‌کات
کۆڵان ... کۆڵان ... به دوایی جێ پێی چاوه‌کانت هه‌ڵدێم
له ناو مه‌زرای عیشق ژینم
چه‌پکه گوڵێکی سوور ده‌چنم
به دڵێکی لێو رێژ له عیشق
به دیاری بۆ چاوت دێنم .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دؤعا
دؤعا
کأنؤش دةبةم بةرةوخودا
بؤدوعا
کةخوداٌٌيا
ضي تردإؤعاکانمان هةل مةوةرصنة
نةکا
سبةًي منيش ببم بةدوعا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه وگاری شین
شەو گارێک بوو ...
شەوە زەنگی شینی پێوه دیار بوو
مەرگی ئارەزۆکانم و رەوتی ژیان و ژین رەش
مەرگوژی له چاوان دەباری و
کڵپەی گرکانی دڵی زێدەکەم و
ئاخ ... ئاخ ....
رمووزنەی مەرگ زەرده خەنەی لێوی دیاره
بۆ شۆره سواری بارگه تێکناو و من
من و هەناسه و چاوەروانی
کام بڵێسەی مەرگ له ناسنامەتدا نووسراوه
وا دەست له ناو دەستی با و شەمەندەفەر
سووار له سەر ئەسپی خەیاڵ
بەره و جادەی بێ کۆتایی رێکەوتووی
سواری باڵی کام مەلی ئەفسانەیی بووی
له چیرۆکە کانیشدا نابیندرێیەوه
له ناو کام دەریا دا نوقم بووی
به دەستی هیچ ماسی گرێک نادۆزرێیتەوه
کام مژی بەیانی باوەشی به ئامێزتدا گرتووه
له دوای رووناکیش نابیندرێیه وه
کام چیا سوێندی داوی له سەر لووتکەکەی بمێنی
تا هەڵۆی خەیاڵم بەرەو ئەو چیایه رەوانەکەم
شه وگارێک بوو ...
شەوه زەنگی شینی پێوه دیار بوو
من و خەیاڵ و چاوەروانی و هەناسەیەکی هەتیو ... .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یاخی تر له باران به سه‌ر نیگام ئه‌بارێت
هۆ یاخی تر له باران و فرمێسک
له زه‌ریای ته‌مه‌نما چاوه‌ڕێی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شه‌پۆلی نیگاتم
ئاگر به‌ربووه به ڕه‌شایی نیسێی خۆم و نه‌بوونیت و
نه‌بوونیت ئه‌ڕشێته‌وه به سه‌ر غه‌ریبیم.
ژانی نه‌بوونیت و تاراڤگه...
نهدیتنهوهت ڕه‌ش ئه‌بارێنێ و
نیگام برسی تر له جاران، شه‌قامه‌کان ئه‌خواته‌وه.
هۆ یاخی تر له باران و هێدی تر له فرمێسک
به‌یانییه‌ک،
نیسێ ڕۆژم له به‌ر ده‌رگا جێ هێشت و
له سووچی شێتیم
زه‌ریایه‌ک کاغه‌زم ئاگر به‌ردا
ڕه‌ش... ڕه‌ش... ڕه‌ش...
گشت ڕۆژه‌کانم و وێنه‌کان،
گشت ده‌رگاکان و کاغه‌زه‌کان و پێنووسه‌کان ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕان.
ته‌یری نیگام شوێن پێی شێتیت
خۆی به ژووری ته‌نیاییما دا ئه‌دات و شاباڵی بینینه‌وه‌ت
فرمێسک فرمێسک
تانه‌ی بینائیه‌که‌م ئه‌دات.
هۆ یاخی تر له باران و ناسک‌تر له ئه‌وین
گشت ڕۆژێ گژه‌بایه‌ک خوول ئه‌خوات و
ڕووبه‌ندی شه‌رم لا ئه‌دات و
خۆ ئه‌خاته ناو جه‌سته‌ی خه‌م.
ئامێزت ده‌سته‌مۆ که،
خه‌و نه‌یباته‌وه باوه‌شی هه‌ر شه‌قامێک.
جه‌سته‌ت، ئاوبه‌ندی هه‌ر بایه‌ک نه‌که‌یت
زریان زاڵه و شه‌قام بێ ڕووحم و گژه‌با...
هۆ یاخی تر له باران و شیرن تر له ژیان
دڵۆپ دڵۆپ نه‌بوونیت ئه‌ڕژێت به‌سه‌ر تهویڵما و
گه‌رووی ته‌نیاییما، چاوه‌ڕوانی بینینه‌وه‌ت
هه‌ر هه‌ناسه ئه‌خواته‌وه.
هۆ یاخی تر له باران و ناسک‌تر له مۆم
ده‌ستم گۆچانی هه‌ستانی جێ پێی شه‌قام ئه‌که‌م و
چاوه‌ڕوانی دووپاتی شێتیت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 3 نفر (0 عضو و 3 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 03:31 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|