زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
07-08-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كابرایه‌ك عه‌ینه‌كی ڕه‌ش ئه‌كاته چاوی،،،له‌ماڵ ئه‌چێته ده‌ره‌وه كوڕه‌كه‌ی ئه‌بینێ زله‌یه‌كی لێئه‌داو ئه‌ڵێت :به‌م شه‌وه له‌ده‌ره‌وه چی ئه‌كه‌ی؟كوڕه‌كه‌ش ئه‌ڵێت باوكه شه‌و نیه ئه‌وه عه‌ینه‌كه‌كه‌ی تۆ وای نیشان ئه‌دات...ئه‌ویش عه‌ینه‌كه‌كه لائه‌بات و زله‌یه‌كی تری لێئه‌دات ئه‌ڵێت: له‌دوێنێ شه‌وه‌وه لێره‌ی...
یەكێك زۆر رەزیل و بەخیل دەبێ شەو خەو ئەبینێ پارە ئەكاتە خێر كە لە خەو هەڵسا گوتی : خەیاڵتان خاوە ئەگەر جارێكی تر من بخەوم.
دوو برا ژن ده‌هێنن هه‌ردوو بووكه‌كه خوشكن برايه‌كيان به ئه‌وه‌ی تر ده‌ڵێ لێده برا بووينه خزم.
قوتابيه‌ک چووه ئيمتيحان هيچي نه‌ئه‌زاني وهرهقهي هاته پيش نووسي (توکلنا علي الله) ماموستاکهش وه لامي دايه‌وه نووسي (سفر في سبيله الله).
کابرایەک چووە لای پزیشکێک و پێی وت دەمەوێت تەمەنم درێژ بێت بۆیە حەز ئەکەم دەرمانێکم بۆ بنووسیت ؟ دکتۆرەکەش ووتی : باشتر وایە بچیت ژنێک بێنی !! کابراکەش ووتی بۆ دکتۆر گیان؟ دۆکتۆر وتی لەبەر ئەوەی هەر رۆژێکت بە ساڵیک لێ ئەڕوا .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
07-08-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کوڕ و کچێک ده‌چنه ژیانی هاوسه‌ریه‌و یه‌وه یه‌ک له یه‌ک شه‌رمن تر کوره بۆئه‌وه‌ی قسه‌کردن بکرێته‌وه ئه‌ڵێ ئه‌رێ باوکت و ئه‌وان ئه‌زانن لێره‌ی کچێ
به ئه‌حۆلیان ووت بۆچی وا ناشیرینیت؟
ووتی کاتیک منداڵ بووم له خه‌سته‌خانه دایکم له گه‌ڵ که‌سێکی تر لێیگۆڕام
حه‌پۆل له ناو پاس کچێکی زۆر جوان ده‌بینێ که دێته خوار ره‌قه‌می پاسه‌که ده‌نووسێ
ئەحۆل لە جەریدە خوێندێوە گوایە لە چین هەموو یەک چرکە جارێک مناڵێک لە دایک ئەبێ.. وتی ئەک بەساقەی خواتان بم.. لای ئێمە ٩ مانگی پێ ئەچێ.. یابانە یابان.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-12-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
@
ـ حه‌پۆل له داخی مێشووله ته‌ختی خه‌وه‌كه‌ی به‌تۆڕ داده‌پۆشێ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی مێشووله‌كان تووڕه بكات ئه‌وشه‌وه تا به‌یانی ناخه‌وێ!
@
ـ حه‌پۆل ده‌چێ بۆ دووكانێك ته‌به‌دۆره ده‌كڕێ به دووكاندار ده‌ڵێ: ئه‌رێ خاڵه راسته هه‌رچییه‌ك بخه‌یته ناوی وه‌ك خۆی رایده‌گرێ؟ كابرا ده‌ڵێ: به‌ڵێ! سبه‌ی حه‌پۆل ده‌چێ بۆ ده‌وره، مامۆستای كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان ده‌ڵێ: خوله ئه‌و ته‌به‌دۆره‌یه چی تێدایه؟ حه‌پۆل ده‌ڵێ: مامۆستا دوو دانه چلووره و سێ په‌رداخ چای گه‌رم!
@
ـحه‌پۆل : زریان ئاگات له پشیله‌كه‌ت بێ ئه‌مڕۆ یه‌كێك له جووكه‌كانی منی خوارد! زریان: ئێ؟! باش بوو وتت، خه‌مم بوو ئه‌مڕۆ نه‌مده‌زانی چی بده‌مێ!
كوڕێكی گه‌نج چوو بۆلای باوكی و ووتی:
باوكه ئه‌مه‌وێت ژن بێنم...
باوكی به‌خۆشحاڵیه‌وه پرسی...كچه‌كه كامه‌یه؟
ئه‌ویش ووتی فڵانی دراوسێمان...
باوكه‌كه‌ی ناڕه‌حه‌ت بوو ووتی : نابێت
داوای لێبوردن ئه‌كه‌م كه وا ئه‌ڵێم به‌ڵام ئه‌و كچه له‌ڕاستیدا كچی منه‌و خوشكته....
داواشت لێئه‌كه‌م ئه‌م قسه‌یه به‌دایكت مه‌ڵێ بانه‌زانێ،،،
كوڕه‌كه ناوی دووكچی تری ووت به‌ڵام باوكی هه‌مان وه‌ڵامی دایه‌وه‌و داوای كرد به دایكی نه‌ڵێت............
كوڕه‌كه ناچار ڕۆشت بۆلای دایكی و ووتی:
ئه‌مه‌وێت ژن بێنم ،،به‌ڵام ناوی هه‌ركچێك دێنم باوكم ئه‌ڵێت نابێ ئه‌وه خوشكته‌و ،،،به‌دایكیشت مه‌ڵێ،،،،،!!!
دایكیشی خه‌نده‌یه‌كی كردوو ووتی:
بێ تاقه‌ت مه‌به كوڕم ...تۆ ئه‌توانی به‌هه‌ركچێك دڵت بیه‌وێ داوای بكه‌ی چونكه ئه‌و باوكی تۆ نیه................!!!!!!!!!!!
@
شێتی یه‌كه‌م: كه‌ی هاتی؟
شێتی دووه‌م: دووسبه‌ی...
شێتی یه‌كه‌م: دوسبه‌ی هێشتا كه نه‌هاتووه...!
شێتی دووه‌م: ئه‌زانم كارم هه‌بوو بۆیه زووتر هاتم..
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-23-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كچه پینج ساڵانه‌كه، ده‌چێته مه‌تبه‌خ لای دایكی كه خه‌ریكی چێشت لێنانه. كه ته‌ماشای ده‌كات، چه‌ند تاڵه قژێكی سپی ده‌بینێت و ده‌پرسێت: دایه، بۆ چه‌ند داوێك له قژت سپی بووه؟
دایكه وڵامی ده‌داته‌وه: هه‌ر جار، كه كچ دایكی خۆی ئه‌زیه‌ت و ئازار بدات و خراپه‌كاری بكات، ئه‌وه له داخان، تاڵه قژێكی سه‌ری دایكی سپی ده‌بێت.
كچه ده‌ڵێت: ئاها، تازه زانیم بۆ هه‌موو قژی سه‌ری داپیره سپی بووه.
كابرا له دیوه‌خان دانیشتبوو، خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه بوو. له نكاو ژنه‌كه‌ی قه‌پاغه مه‌نجه‌ڵێكی كێشا به سه‌ریدا. پیاوه‌كه دووای ئاخ و ئۆفێك، به ژنه‌كه‌ی وت: بۆ وات كرد؟ ژنه‌كه وتی: له گیرفانی قه‌میسه‌كه‌ت، پارچه كاغه‌زێكم بینی له سه‌ری نووسرا بوو (خه‌رامان). كابرا وتی : دوێنێ له بازاڕ پشیله‌یه‌كیان له مه‌زاد ده‌فرۆشت، زۆر جوان و خنجیلانه بوو. منیش له مه‌زاده‌كه به‌شداریم كرد، به‌ڵام نه‌مبرده‌وه. ئه‌و كاغه‌زه هی ئه‌و به‌زمه‌یه.
ژنه‌كه زۆر داوای لێبووردنی كرد و چه‌ند رۆژێك تێپه‌ڕی.
كابرا له دیوه‌خان دانیشتبوو، خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه بوو. له نكاو ژنه‌كه‌ی مه‌نجه‌ڵێكی به سه‌ری دادا. گرمه‌ی تۆپێكی لێهات، كابرا نزیك بوو، له هۆش خۆی بچێت. له ژنه‌كه‌ی پرسی، باشه بۆ وات كرد؟ ژنه‌كه وتی: پشیله‌كه‌ت ته‌له‌فۆنی كرد....
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-23-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌سپی ئاغا
ئەسپى ئاغایان دزى. بۆ هەراو هوریا و هەریەک ئەویترى تاوانبار دەکرد. یەکێک بە مەیتەرى دەگوت خەتاى تۆیە. ئەویتر بە پاسەوانى دەگوت، تۆ خەتابارى چونکە بە باشى ئاگادار نەبوویت. ئاغا بە تووڕەییەوە وتى : بێدەنگ بن هەى گەوجەینە. ئەوها کە ئێوە دەڵێن، تەنیا کەسێک کە لەم ناوە بێتاوانة دزەکەیە.
رێنوێنى بۆ هاوسەرانى بەڕێز: (تەنیا بۆ خۆشى)
ئەگەر جەنابت پیاوى و دەتەوێت خانمەکەت لێت رازى بێت، دەبێت ئەو تایبەتمەندییانەت هەبێت:
عاشق
هاودەم
دۆست
باوک
برا
مامۆستا
بەرپرس
دارتاش
کارەباچى
بۆڕیچى
فیتەر
دکتۆر
پلانڕێژ
دکتۆرى دەروونى
دەروونزان
پسپۆرى پێوەندیی سێکسى
پسپۆرى کاروبارى ئافرەتان
ماساژکارێکى باش
بیسەرێکى باش
بەرنامە دانەرێکى باش
خاوێن
هەست ناسک
وەرزشکار
گەرم
دڵسۆز
بوێر
داهێنەر
بەهێز
دڵنازک
هاودەرد
پشوو درێژ
شیاو
داهاتووبین
جێی متمانە
راستگۆ
شیاوى پشت پێ بەستن
رۆشنبیر
ژیر
گوێڕایەڵ
و
سێکسى
و
و
و
و
و
و
و
و
ئەگەر جەنابت ئافرەتى و دەتەوێت هاوسەرەکەت لێت رازى بێت:
جارجار وازى لێ بێنە با تەنیا بێت و بڕێک داڵغە لێ بدات و خەیاڵپڵاوێک بکات هەر هێندە.
هەڵبەت دەزانم ئێستا دەڵێی ئەوە غەدرە، بەڵام ئێ خۆ پیاویش دەبێت مافێکى هەبێت، داماوە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-23-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌رو گێزه‌ر
لە دانیشتنێک، باسى زمانى کوردیم دەکرد و گلەیی ئەوەم هەبوو، کە ئێمە زمانى نووسین و کۆڵان تێکەڵ دەکەین و بەداخەوە ئەمەیان لە کۆنەوە بووە بە نەریتێک و کارێکى باش نییە. هەروەها باسى ئەوەم کرد، کە پێویستە زمانى نووسین وشەى رێزى جوانتر و باشترى هەبێت، تا لە جێگەى ئەو وشە ناشیرینانە دابنێت کە خەڵکى نەخوێندەوار بەکارى دێنن. برادەرێک کە مەبەستێکى گاڵتە ئامێزى هەبوو، رەخنەى گرت و وتى: کاکە کێ دەڵێ باب و باپیرانى ئێمە وشەى جوانیان نەبووە و پرسیارى کرد، ئێ باشە ئەگەر ئەوان لە جیاتى چاو بیانگوتایە گێزەر، ئێمە ئێستا چارەمان چ بوو. وتم هیچ کێشەیەک نەبوو، ئەوکاتە من لە جیاتى ئەوەى بە جەنابت بڵێم بەخێربێی سەر سەرو سەر چاوم، عەرزم دەکردى : بەخێر بێی سەر سەرو سەر گێزەرم.
دۆزینەوەو داهێنانەکانى ئافرەتان و پیاوان : ( تەنیا بۆ خۆشییە)
پیاو وشەى دۆزیەوە و قسەکردنى داهێنا. ئافرەت قسەکردنى دۆزیەوەو واتەوات داهێندرا.
پیاو قومارى دۆزیەوە و کارتەکانى پاریی داهێنا. ئافرەت کارتەکانى یاریی دۆزیەوە و سیحر‌و جادوو داهێندرا.
پیاوى چاندنى دۆزیەوە و خۆراکى داهێنا.
ئافرەت خۆراکى دۆزیەوە و پارێزى داهێنا.
پیاو دۆستایەتى دۆزیەوە و ئەڤینى داهێنا.
ئافرەت ئەڤینى دۆزیەوە و زەواجى داهێنا.
پیاو بازرگانیی دۆزیەوە و دراوى داهێنا.
ئافرەت دراوى دۆزیەوە و کڕینى داهێنا.
لەم رۆژە بەدوواوە، پیاو بابەتى زۆرى تر‌ى دۆزیەوە و داهێنانى یەکجار زۆرى کرد. بەڵام ئافرەت هەروا خەریکى کڕینە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-23-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چێرچیل و ته‌كسی
چێرچیل بە تەکسییەک دەچێتە نووسینگەى بى بى سى. کە دادەبەزێت، بە شۆفێرەکە دەڵێت نیو ساعەت راوەستە، دێمەوە. شۆفێرەکە دەڵێت نە کاکە، من دەبێت بڕۆم بۆ ماڵ، تا لە رادیۆ گوێ لە وتەکانى چێڕچیل بگرم. ئەو قسانە دڵى چێڕچیل خۆش دەکات و لە خۆشییان ١٠ پاوەند دەداتە شۆفێرەکە. کە کابرا چاوى بە دە پاوەندەکە دەکەوێت، دەڵێت : کوڕە چێڕچیل کامە سەگبابە، جەنابت ئەمرکە، تا بەیانى لێرە رادەوەستم....
پشیله و قاپ
ئه‌نتیكه‌فرۆشێك، له گوندێك چووه ماڵی كابرایه‌كی هه‌ژار و پشیله‌یه‌كی بینی، كه له قاپێك ئاو ده‌خواته‌وه. كه سه‌یری كرد، زانیی كه قاپه‌كه كۆنه و نرخێكی زۆری هه‌یه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه هه‌ژاره‌كه نرخی قاپه‌كه نه‌زانێت، پێی وت، ئه‌و پشیله‌یه‌م به‌چه‌ند پێ ده‌فرۆشی؟ هه‌ژاره گوندییه كه وتی، به‌چه‌ند ده‌كرێ؟ ئه‌نتیكه فرۆشه‌كه وتی: به دینارێك. گوندییه‌كه وتی پیرۆزت بێت و پشیله‌كه‌ی گرت و دایه ده‌ستی.
پاشان ئه‌نتیكه‌فرۆشه‌كه وتی: مامه گیان، ره‌نگه له رێگا پشیله‌كه تینووی بێت، كه واته ئه‌م قاپه‌شم پێ بفرۆشه، تا ئاوی پێ بخواته‌وه.
گوندییه‌كه وتی: من تا ئێستا به‌م قاپه، 10 پشیله‌م فرۆشتووه، قاپه‌كه بۆ فرۆشتن نییه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-23-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فاڵی ته‌مه‌نی ئافره‌تان، به پێوه‌ری جوگرافی
لە تەمەنى ١٨ تا ٢٠ ساڵى : وەکوو ئافریقا یا ئۆستوڕالیان کە هێشتا هەمووى نەدۆزراوەتەوە. هێشتا گەلێ جوانیی تێدایە، کە نەبینراوە.
- لە تەمەنى ٢٠ تا ٣٠ ساڵى : وەکوو ئامریکا یا ژاپۆن کە بە تەواوى دۆزراونەتەوە. زۆر پەرەیان سەندووە، بیر لە ئابووریی پێشکەوتوو دەکەنەوەو ئامادەى بازرگانین، بە تایبەت بازرگانى بە ئۆتۆمۆبیل و پارەى کاش .
- لە تەمەنى ٣٠ تا ٣٥ ساڵى : وەکوو هیندستان یا ئیسپانیا کە گەلێ گەرم، ئاسوودە و ئارامن و لە جوانیی خۆیان بە خەبەرن.
- لە تەمەنى ٣٥ تا ٤٠ ساڵى : وەکوو فەڕانسا یا ئەرژەنتین کە هەرچەندە بەهۆى شەڕەوە نیوەوێران بووینە، بەلام هێشتا شوێنى زۆریان بۆ بینین هەیە.
- لە تەمەنى ٤٠ تا ٥٠ ساڵى : وەکوو یووگوسلاڤیا یا عێراق کە هێشتاگیرۆدەى هەڵەکانى پێشوویانن و پێویستیان بە ئاوەدانکردنەوەى تەواو هەیە.
- لە تەمەنى ٥٠ تا ٦٠ ساڵى : وەکوو رووسیا یا کەنەدا کە گەلێ بەرفراوان و ئارامن و سنوورەکانیان بەبێ پاسەوانە، بەڵام سەرماى لە رادەبەدەر، خەڵکیان لێ دوور دەخاتەوە.
- لە تەمەنى ٦٠ تا ٧٠ ساڵى : وەکوو بریتانیا یا مەنگۆلیا رابردوویەکى درەوشاوەیان هەیە، بەبێ ئاییندە.
- دوواى ٧٠ ساڵى : وەکوو ئەلبانیا یا ئەفغانستان کە هەموو خەڵک دەزانێت لە کوێن، بەڵام هیچ کەسێک توخوونیان ناکەوێت.
(ئەم بابەتەم تەنیا بۆ پێکەنین نووسیوە و سوودم لە سەرچاوەى فارسیش وەگرتووە)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-23-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌رێ بۆ وایه؟!
• کە تەنگاو بى، یەکێک لە ئاودەستە!
• کە ژمارەى هەڵە لێبدەى، هەرگیز ژمارەکە مەشغوول نییە!
• کە هەردوو دەستت باش پیس بوو، ئەوجا سەرى لووتت دەخورێت!
• کە لە حەمام بەباشى تەڕ بووى، ئەوجا موبایلەکە زەنگ لێدەدا!
• کە لەگەڵ یەکێکى و ناتەوێ کەس بت بینێت، ناسیاوەکى نزیک، دەیەوێ پرسیارى حاڵت بکات!
• کە باوکە گیان، شەو خەوى دێت، منداڵەکان، بە تۆپزیش نانوون!
• کە مانگ نزیک کۆتایی دەبێت، مەسرەفی ماڵیش زیاتر دەبێت!
• کە کارەبا دەپچڕێت، موەلیدەى گەڕەکیش کار ناکات!
• کە دەچیە رێستۆرانێک، نان بخۆى، پەنجا برادەرت دێنە وێ!
شیکردنه‌وه‌ى هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ى پڕ مانا
کۆنفڕانس:
گێژبوونى که‌سێک، جارانى ژماره‌ى هه‌موو ئاماده‌بووان.
ژوورى کۆنفڕانس:
بریتییه له شوێنێک که هه‌موو تێیدا قسه ده‌که‌ن, که‌س گوێ له که‌س ناگرێت و له کۆتایی هه‌موو دژى یه‌کترین.
رێککه‌وتن:
بریتییه له هونه‌رى دابه‌شکردنى کێکێک، به شێوه‌یه‌ک که هه‌ریه‌ک له لایه‌نه‌کان له‌و بڕوایه دابن که به‌شه زۆره‌که به‌ر ئه‌و که‌وتووه.
کیتابى کلاسیک:
کیتابێکه که هه‌موو خه‌ڵک رێزى لێ ده‌گرن، به‌ڵام که‌س نایخوێنێته‌وه.
جگه‌ره:
بریتیه له پارچه کاغه‌زێک، که به ده‌ورى بڕه نیکۆتینێک لوول دراوه‌و سه‌رێکى ئاگره‌و سه‌ره‌که‌یترى مەرگ.
بزه:
بریتییه له خوارییه‌ک، که ده‌توانێت زۆر له خوارییه‌کان راست کاته‌وه.
نووسینگه‌ى کارى به‌رپرس:
شوێنێکه بۆ حه‌سانه‌وه‌ى ناوبراو له‌و ماندووبوونه‌ى له ماڵه‌وه تووشى هاتووه.
به‌رپرس:
که‌سێکه که زوو دێت ئه‌و کاته‌ى تۆ دره‌نگ دێى، نایێت ئه‌و کاته‌ى که تۆ زوو دێی.
باوێشکه:
ته‌نیا به‌و کاته ده‌ڵێن که هه‌ندێ له کارمه‌ندان له هه‌مبه‌ر به‌رپرسه‌که‌یان و هه‌ندێ پیاویش له هه‌مبه‌ر هاوسه‌ره‌کانیان، زاریان ده‌که‌نه‌وه.
...هتد:
بریتییه له هێمایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکیتر بڕوا بکه‌ن، که تۆ له‌و شتانه‌ى که باست کردووه، زیاتر ده‌زانیت.
لێژنه:
ژماره که‌سێکن که ناتوانن کارێک به ته‌نیایی ئه‌نجام بده‌ن و کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که به چه‌ند که‌سێک پێکه‌وه، هیچ کارێک جێبه‌جێ ناکرێت.
ته‌جروبه(ئه‌زموون):
ناوێکه خه‌ڵک له‌سه‌ر شکسته‌کانیان داده‌نێن.
ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌تۆمى:
رووداوێکه له پێناو کۆتایی هێنان به هه‌موو رووداوه‌کان.
ره‌شبین:
به که‌سێک ده‌ڵێن که له جیاتى ئه‌وه‌ى بڵێت جوان به (ج) ده‌ست پێده‌کات، ده‌ڵێت: (ج) دووا پیتى (ره‌نج)ه.
خۆشبین:
به که‌سێک ده‌ڵێن که ئه‌گه‌ر له تاوه‌رێک به‌ربێته‌وه، له نیوه‌ى رێ هاوار ده‌کات: شوکر بریندار نه‌بوومه.
چکووس(خه‌سیس):
به که‌سێک ده‌ڵێن که به هه‌ژارى ده‌ژیێت، بۆ ئه‌وه‌ى به ده‌وڵه‌مه‌ندى بمرێت.
تاوانبار:
که‌سێکه که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکێکى زۆر هیچ جیاوازییه‌کى نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، که هه‌ندێک له‌و(خه‌ڵکه زۆره) ئه‌ویان گرتووه.
ده‌رفه‌تخواز:
به که‌سێک ده‌ڵێن که ئه‌گه‌ر به هۆکارى رووداوى ئۆتۆمۆبیل، بکه‌وێته ناو رووبارێکه‌وه، یه‌کسه‌ر حه‌مامێک ده‌کات.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
07-17-2013
|
|
کاربر خوب
|
|
تاریخ عضویت: May 2012
محل سکونت: تهران
نوشته ها: 486
سپاسها: : 797
987 سپاس در 452 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نامه یه ك بو كوری داهاتوم..
شه یتان به
پی بکه نه
بروسجن
جگاره بکیشه...
به س خوت بوکجان سوک مه که
دوای له فه یسبوک شتت له سه ر ئہ نوسن
هههههه
-----------------------
جارێکیان کچێک بانگی کوڕێک ده‌کات و ده‌ڵێ وه‌ره ئیشم پێته کوڕه‌که‌ش ده‌چێت بۆ لای کچه‌که پێی ده‌ڵێ وه‌ره بابچینه ژووره‌وه دواتر کچه‌که ده‌ڵی ئێره‌ش باش نییه وه‌ره با بڕۆین بۆ ژوره‌که‌ی خۆم کوڕه‌که‌ش ده‌ڵێ ئاخر چۆن ده‌بێ ؟کچه‌که ده‌ڵی بوه‌سته با ده‌رگاکه ده‌خه‌م و گڵۆپه‌کان بکوژێنمه‌وه‌و پێکه‌وه بچینه ناو جێگاکه وه‌ڵا کوڕه‌که‌ش ده‌ڵێ به‌خوا نایه‌م عه‌یبه چۆن شتی وا ده‌بێ وه‌ڵا هه‌ر چۆنێک بێ کوڕه‌که ده‌چێ کچه‌که‌ش له‌ناو جێگاکه به‌کوڕه‌که ده‌ڵێ ئه‌ها سه‌عاته‌که‌م فسفۆڕه
.
--------------------------
به‌دوای دڵـێکی جـوانـدا بـگـه‌ڕێ نـه‌ك ڕوخـسارێـكـی جـــــــــــــــــــوان
چـونـکـه ئـه‌وه‌ی جـوان بـێـت هـه‌مـیشـه بـه بـاشـی نـامـێـنـێـتــــــه‌وه
بـه‌ڵام ئـه‌وه‌ی بـاش بـێـت هـه‌مـیشـه بـه جـوانـی ده‌مـێـنـێـتـه‌وه .
---------------------------
خۆشترین میوەی دنیا‌و خواردووە...؟
.
.
.
.
.
.
.
ئەو میوەی لە سەر دیواری ماڵانا بۆی سەر كەوتویت و دزیوتە خۆشترین میوە یە لە هەموو دنیا یا.
یاد بە خێر منــــــــــــــــــــاڵــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــ ی
ویرایش توسط ترنم : 07-17-2013 در ساعت 03:01 PM
دلیل: ترکیب پست متوالی و کوتاه
|
کاربران زیر از fatemiii به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 06:05 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|