زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
04-19-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێخ کەمال شێخ نورى (گێلە)
شێخ کەمال شێخ نورى (گێلە)
گەڕام بەنێو خەونەکانى لاپەڕە شاراوەکانادا... ئەو لاپەڕانەى، کە هەڵگیرابوون لە نسرمدا... دێڕەکان یەقیان کردبووه ... وشەکان بە تۆراوى ڕه‌نگى خۆرنەوەزانیان لێ نیشتبوو ... لە وێدا زمانەکان، زمانى شیعر بوون... شیعر وەك پەڕى نێرگس، شەیداى تیشکى خۆر بوو... وەك پەپوولە، ئه‌وینی سەرچڵان و وەکو هەنگ بە شوێن شیلەى گوڵدا ئەگەڕا... لە وێدا شیعر پانتاییەکى فراوانى لە دنیاى پاك و بێگەردیا داگیر کردبوو ... بە لێوارى ئازارەکانادا گوڵاڵەکانى بەهارى ئەچاند... ئەو گوڵانەى، کە گەلێ جوانى ئەخەنە سەر جوانیەکانى تر... لەوێدا زمانە بە سۆزەکان ئەبوونە ئەشك و بەکەلێنەکانى مێژودا ڕۆدەچون ... بە باڵە شکستەکان بەسەر ئاسمانى ئەندێشەدا ئەفڕین... تریفەیان ئەخستە ناو جەنگەوە و ڕوخسارى ماهیان بەگژ ئەستێرەکانادا ئەکرد... ئەبونە چەکەرەى هیوا و بە باڵاى ئاواتدا هەڵئەزنان... هەموو شەوێك لەگەڵ تاریکیدا لە زۆراندا بوون ... چاوەڕێی تیشکى زەردەپەڕى سپێدەیان ئەکرد... لەگەڵ هەڵهاتنى تیشکە ئاڵتونیەکانیشدا جارێکى تر بە شوێن پێیەکانى ژیاندا ئەچونەوە... بەرانبەر هەمو سەرنجێك پرسیاریان ئەوروژاند و لەتەك هەموو پرسیارێکدا وەڵامێکیان ئەخوڵقاند.
لە وێداو لە ئامێزى شاعیرێکدا شاعیرێکى تر گۆشکرا... لەبنارى چیایەکى سەرکەشدا، لەگوندێکى دڵگیر و تەڕو پاراودا .. لە نێو خانەوادەیەکى شارەزا بەهەموو زانستێکى بیستراو و نوسراو... لە نێو و شەو دێڕو پەرتوك و دانراو... هاتە ژیانەوە تا وەك باوك ئەویش بیهۆنێتەوە هۆنراو... لە گوندى تەکێى زەردیاواى سەر بە سلێمانى ... ڕوخسارى دایك گەشایەوە بە هاتنى کەمال بە شادمانى.
ساڵى 1934 لە پانزەى شوبات... ڕۆژى پێنج شەممە بوو شێخى شاعیرمان چاوى هەڵهێنا بە دنیایەکى پڕ لە ئاوات... تا گەورە بێ و بچێتە نێو کۆڕى خەبات ... بە منداڵى لەگەڵ منداڵانى گوند و کۆڵان ... تاوێ لێرەو تاوێ لەوێ لە نێو خزمان ... وردە وردە چۆیە نێو دنیاى خوێندن ... تا لە ئەلف و بێ وە بچێتە نێو دەریاى زانست و گەشەکردن. لە پێشا لاى کاکە "حەمەى کوڕى شێخ عەبدولکەریم" دەستى دایە خوێندن بە پشتى خالقى کەریم.
پاشان لاى "شێخ عەبدوڵاى کوڕى شێخ حەسەن"، کە نمونە بو بۆ خزمى ڕه‌سه‌ن، دواتر گەڕایەوە لاى حەزرەتى شێخ نورى باوکى، تا سود وەرگرێ لەدەریاى زانستى ئەو بە بێباکى، بۆ وەرگرتنى زانیارى.
وتەکانى خاڵى هەڵبژارد بە دیارى. لاى حەزرەتى شێخ مستەفاى ى شێخ نەجیبى تاقانەى زەمان. هەم شێخى زانستەکان و هەم خانەدان. کەوتە گەڕان بەنێو حوجرەى فەقێکانا. تا لەنێویان هەڵبژێرێ زانا ى دانا... ملى رێی گرت بەرەو گوندى مەسۆیی ئەم جارە هەنگاوى نا. لاى مامۆستاى پایەبەرز مەلا حسێن چۆکى دانا. تا لاى ئەویش بڕێکى تر زانست فێر بێ. لە کاتى بونى کێشەدا وەڵامى بێ. لە دواى گەڕان لە مەسۆیی و سێوسێنان. بۆ هەگبە پڕکردن لەوشەو رستەى جوان... جارێکى تر گەڕایەوە سلێمانى. تا بگەڕێ ناو مزگەوت و حوجرەکانى... لاى سەید غەفور حاجى مامەندى. لە مزگەوتى سەید حەسەن خوێنویەتى گەلەنبەوى و ئاداب و حاشیەکانى.
پاشان چۆتە مزگەوتى شێخ حەکیم. لەوێش وەک نەخۆشێك بۆ چارەسەر چوبێتە لاى حەکیم... گوێی شل کرد بۆ مامۆستا تا فێر ببێت زانستى زیاتر. تا سەرکەوێ لە کۆکردنەوەى گەنجینەکەى بە شێوەیەکى چاتر... بۆ خوێندن رێى پریس و هەورامانى. گرتە بەر ئەویش وەکو هاوەڵەکانى. لەوێش لە خزمەتى مامۆستا مەلا عوسمان کەوتە چنینەوەى خەرمانى پڕ پیتى زانایان.
لەکۆتایی خوێندن جارێکى تر مزگەوتەکەى حەزرەتى "شیخ باباعەلى" لە سلێمانى. لاى حەزرەتى "حاجى شێخ نورى نورانى" خوێندن تەواو دەکات. هەر لەسەر دەستى باوکى دەگات بە ئاوات. مۆڵەتى زانستى وەردەگرێت تا رێنمایى موسڵمانان بکات. ئەو جا لە حوجرەى مزگەوتەکەى خۆیان دانیشت.
لەگەڵ بە جێهێنانى ئەرکەکانى بەرنامەى بۆ ژیانى داهاتوى داڕشت. لە هاوشانى رێنماییە ئایینیەکان. کەوتە گەڕان بە نێو گوڵزارى دیوانەکان. لەوێدا زمانى شیعرى پژا. لە پاش ماڵ ئاواییى باوکى واتا حەزرەتى حاجى شێخ نورى. بە هۆنراوە هەستەکانى خۆى بۆ دەربڕا. ئیدى شیعر بوو بە خولیا و لە تەک ساتە تاڵ و شیرینەکانیدا گوزارشتى لە بونى خۆى دەکرد. خەونەکانى بە رەنگى شیعر دەرێژا. وەك خۆى دەفەرموێ: "دیوانەکەم ئاوێنەیە بۆ ژیانەکەم"
لە نێو شیعرەکانیدا تەواوى نەهامەتى و دەربەدەرى و کۆستەکانى وێنەکێشراوە. پاشکۆیەکى دیوانەکەى بۆ کارەساتى جەرگ بڕ دانراوە. فرمێسکى دورى و گەڕانێ بە کوردستانى وێرانا. دیارن چۆن دەدوێ لە ئازارەکان بوێرانە. چۆنیش دەژى بە هیواوە لە ژیانا. خامەى هەمیشە فرمێسکى لێ دەبارێ بۆ ئازارى گەلەکەى. بەردەوامیش گوڵزارى بەهارە بۆ مافە رەواکەى. ئەوە زمانى شیعرە ... بە هەورازەکانا بێ ماندوبون و لە نشێوەکانا بێ هەڵدێران ورد ورد بە بزەوە بەنێو دڕکەڵانەکانا بڕوا و لە گوڵیش نەڕەنجێ ... زمانێکە عەشق فێرە بۆنى خاکى ئەکا و لە مەملەکەتى بێنازیدا گەشە ئەکا ... لە ئەنگوستە چا‌وا وازى ئەکا لەگەڵ رەنگەکانیش چیرۆک خوانە ... شام و زەردە ئاوازەکەى بەسۆزەوە ئەڵێنەوە...ئەم زمانە لە میحرابا فێرى گروگاڵ بو و لە مینبەرا پژا... فێرە ئەشق بو و بە ئاوازى شیعر سەمفۆنیاى بۆ ژین ئەچڕى ... تێکەڵ بەجۆگەکان بو و دەریاى غەمى بڕى، بوو بەدیوان و لە دەرگاى پرسیارى ئەدا. ئەمە زمانى شیعرە ... زمانێکى دو جەمسەرە ... خەندە و ڕاموسان و دەستەملانێ ... جەنگ، هێرش و بەرگرى... لە ساتە ناسکەکاندا فریشتەى باڵ نەخشین و دەنوکى سوێسکە و قاسپەى کەو و چریکەى بولبول و باڵاى ئاسکە... رۆژانى تر یش هەڵۆیەکى بەرزە فڕە و بەشوێن نێچیرا ئەگەرێ... لولەى چەکە و لە هەڵمەتا سەنگەر ئەڕوخێنێ... زریان و رەشەباى پاییزەو گەڵاى زەرد ئەوەرێنێ... چەند دڵۆپێ خوێنە و ئازارى خاک ئەشکێنێ.
پەیوەندیەکانى شاعیر
لە خانەوادەیەکى دیار‌و ناسراوى کۆمەڵایەتى. گۆشکرا بە شیرى کوردایەتى. لە نێو کۆڕ و کۆمەڵ و کۆبونەوەدا. لە کۆڕی زانست و شیعر و بۆنەدا، بەردەوام ئامادە بووە و لەگەڵ زۆرینەدا پەیوەندى گرێدەدا. لە ناو شاعیران‌دا لەگەڵ گۆران و دیلان ... هاوڕێى خەبات بوون بۆ ئاشتى جیهان ... لە نێو حوجرەو مزگەوتەکاندا ... بوو بە دۆستى مەندیل بەسەرەکان ... لە دیوەخانى باوکى خانەدان ... گەلێکى ناسى لە گەورە پیاوان ... لە میواندارى تەکیە و خانەقا بۆ لاى شێخ و موریدان ... ئاشنایەتى بەست لەگەڵ شێخانى تەریقەت ... لەناو کۆڕى گەورە پیاوان سەرنجى پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانى دەدا بە دیقەت ... لەماوەیەى ژیانا چەنێکى ناسى ... لە هەژارلەزانا و دانا شێخ و خانەدان لە ئاغا و بەگ و خەڵکى ڕامیاری.
ماڵئاوایی شاعیر
بەرەبەیانى سپێدەى سێشەممە کاتژمێر شەش و سى خولەکى رۆژێکى نۆ... سیانزەى مانگى یەکەمى ساڵى دووهەزارو نۆ...پاش ململانێیەکى سەخت لەگەڵ نەخۆشى و ئازارى ناو جێگا... بەبێدەنگى شێخ چاوەکانى لێکناو کۆچى کرد بەرەوو ژیانى ئەبەدى و دوا مەنزڵگا... وەك خۆى فەرمووى:
لەسەرچاوەى عیشق ئاوى ژیانم هەڵمژى بمرم
کە مردم ئەوسا تێئەگەن درێژتر بۆتەوە عومرم
شاعیر پاش خۆى بەرهەمەکانى بوونە بەشێک لە مێژووى شارەکەى شارى سلێمانى، کە بەشێکە لە کلتوور و مێژووى کوردوستانى. ئەو شارەى، کە خۆى دەربارەى دەفەرموێت:
سڵاو بۆ تۆ سلەیمانى کە دارالملکى بابان بوى
سڵاو بۆ کۆرى هەڵپەرکێت لە نەورۆزى بەهارانا
سڵاو بۆ داروبـــەردى تۆ سڵاو بۆ کێو وهەردى تۆ
سڵاو بۆ ئاوى شیرینت لـە بن بى وژێر چنارانا
سڵاوم بۆ هەواى سازت گوڵ و مێخەک کــــــــەوو قومرى
سڵاو بۆ شەونم و چیمەن لەگەڵ خۆرى بەیانیانا
سڵاوم بۆ قوتابخانـەت سڵاو بۆ ئەو هەموو زانا
بەسەر بەستى ژیان تــــــــا سەر لەگەڵ رێبازى قورئانا
سڵاو بۆ ووردەکارى ســــــەر کلام و حکمەت و مەنتیق
سڵاو بۆ مەسڵەحەت خوازیت لـــەبن ساباتى پیرانا
بەڵێ ئەو بەو شێوەیە سڵاوى لەشارەکەى دەکرد .
سڵاو بۆ تۆش بۆ روحى بەفرینت بۆ رەفتارو کردارى تۆ
بۆ هەڵسوکەوتى ناو مزگەوت ، غەمخۆریت لەگەڵ یارانا
سڵاو بۆ دەریاى زانین و هێزى بیر و تەدریسى تۆ
سڵاو بۆ تۆ گێلەى زانا و گێلەى گەشاوە لە گردى سەیوانا
بەرهەمەکانى شاعیر
چاپکراوەکان:
1 ـ پەراوێز و لەسەر نوسینى سەرچاوەى بێگەرد بۆ ناسینى مەرد
2 ـ ئەم دیوانەى بەردەستت
دەستنوسەکان:
1 ـ وتارى رۆژانى هەینى
2 ـ بیرەوەریەکان بەزمانى عەرەبى
3 ـ کلیلەو دمنە بەشیعر (وەرگێڕان)
4 ـ چەند نامیلکەیەک لە بوارەکانى شەریعەتى ئیسلامدا
5ـ چەندین وتارى هەمەچەشنە بە کوردى و عەرەبى
6 ـ الحب ینتێر على الجشع والدجل فی النهایە . شانۆنامە بە زمانى عەرەبى
7 ـ دروس المحبة والوفاء كي لا تتحول السعادة الى الشقاء
8 ـ الحسين سيد الشهداء و امام المجاهدين
9 ـ خوێندنگەى تەکێى قەرەداغ لە مێژووى کورددا
10 ـ ژیاننامەى زانایانى کورد
11 ـ حقيقة الإسلام.(الصوم ، الصلاة، الإستقامة ، التوبة ، الصدقة ، الحسد ، التربية ، حقيقة الدين)
http://www.xozga.com
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
04-19-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕۆسته‌م حه‌وێزی
ڕۆسته‌م حه‌وێزی
شاعیری شیعری ڕامیاری كوردی ڕۆسته‌م حه‌وێزی له ساڵی 1913دا له‌شاری كۆیه له‌دایكبووه ناوی ته‌واوی "محه‌مه‌د نافیع كوڕی عه‌بدولفه‌تاح ئاغای كوڕی عه‌وڵاغای حه‌وێزیی"هو خوێندنی تاكو پۆلی دووه‌می ناوه‌ندی بووه. به‌ڵام به‌زیره‌كی خۆی و خوێندنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وێژه‌ی و ڕووناكبیریی بووه‌ته لاوێكی ڕۆشنبیری هۆشیارو له‌گه‌ڵ دروست بوونی پارتی "هیوا" له‌ساڵی 1939دا به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا "ڕه‌فیق حیلمی" بووه‌ته ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌و پارته و له‌دواییدا ڕێبازێكی چه‌پی گرتووه‌و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی تووشی گه‌لێك گرتن و ڕاوه‌دونان بووه تاكو به‌رپابوونی شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958 ئینجا به فه‌رمانبه‌ری تاپۆ له كۆیه دامه‌زراوه و له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی پارتی به‌عس دووباره به به‌ر هه‌ڵمه‌تی گرتن كه‌وتووه و ژیانێكی كوله‌مه‌رگی ژیاوه تاكو له شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28ی شوباتی 1999 هه‌ر له كۆیه له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دواییكردووه.
ڕۆسته‌م حه‌وێزی شاعیرێكی لێهاتووی شیعری ڕامیاری كوردی بووه‌و دیوانێكی گه‌وره‌ی له‌و جۆره شیعره له پاش به‌جێماوه‌و به‌شێكی له‌ساڵی 2001دا له‌لایه‌ن "چه‌له‌نگ"ی كوڕییه‌وه به چاپ گهیێنراوهو ده‌كه‌وێته 190 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره ناونجی.
شاعیر له هۆنراوه‌یه‌كیدا به‌ناوی سه‌ربه‌ستی ئه‌م بابه‌ته به‌جۆرێكی هونه‌ریی پڕ چه‌مك و واتا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و سه‌ربه‌ستی به به‌راتێكی كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی و به‌گوڵی ته‌مه‌نی به‌ندكراوه‌كانی نێو گرتووخانه‌ی زۆرداریی و به‌ری كۆششی مه‌ردی خهباتگێڕو ڕه‌نجی جوتیار و كرێكاران داده‌نێ و له‌م ڕووه‌وه ده‌ڵێ:
به‌راتێكی ته‌بیعی كۆمه‌ڵی ئینسانه سه‌ربه‌ستی
وه‌ڵاشی میلله‌تی خاوه‌ن ڕه‌وشتی جوانه سه‌ربه‌ستی
گوڵی عومری هه‌زاران گرتی نێو زیندانه سه‌ربه‌ستی
به‌رو مێوه‌ی ته‌لاش و كۆششی مه‌ردانه سه‌ربه‌ستی
بڕشتی ڕه‌نجی جوتیارو كرێكارانه سه‌ربه‌ستی
ئینجا له پێنج خشته‌كی دووه‌می هۆنراوه‌كه‌یدا پتر نرخ و به‌های سه‌ربه‌ستی بۆ مرۆڤ ده‌رده‌بڕێ كه‌چۆن وه‌ك گه‌وهه‌ر و ڕۆژ و چرای ڕووناك و دوڕو مهرچانهو له‌هه‌مان كاتیش‌دا دوژمنی زۆردار و دزانه و ده‌ڵێ:
له‌ناو به‌ردی نه‌زانی گه‌وهه‌ری په‌نهانه سه‌ربه‌ستی
له‌پشت هه‌وری زوڵم ڕۆژ و چرای ئاسمانه سه‌ربه‌ستی
له‌ژێر ده‌ریایی داگیركه‌ر دووڕو مه‌رجانه سه‌ربه‌ستی
شه‌وه‌ی زۆردار و توججار و دزو گۆرانه سه‌ربه‌ستی
له‌سه‌ر كایه‌ی حوكمڕانی سه‌پان سوڵتانه سه‌ربه‌ستی!
شاعیر هه‌ر له بواری ڕامیاریدا له هۆنراوه‌یه‌كی دیكه‌دا له‌باری ژیانی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه ده‌دوێ كه چۆن ئه‌م میلله‌ته له‌سه‌ر گه‌نجینه‌ی به‌هاداری نه‌وت و به‌ربوومی كشتوكاڵی زۆر و زه‌وه‌ندن و سروشتی خاكه‌كه‌یان هه‌موو خێر و بێرێكی پێ به‌خشیوون كه‌چی به‌شیان له‌و هه‌موو خێر‌و به‌رهه‌مه زۆره ته‌نیا نان و دۆیه و له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ:
له‌سه‌ر گه‌نج و خه‌زینه‌ی زێڕی ڕه‌شدان
له‌ناو خه‌رمانی گه‌نم و باخی لیمۆ!
ته‌بیعه‌ت هیچ نه‌ما پێیان ببه‌خشێ
كه‌چی نیتیان به غه‌یره‌ز نانی جۆو دۆ!
ڕۆسته‌م حه‌وێزی له هۆنینه‌وه‌ی چوارینی ڕامیاریش ده‌ست ڕۆیشتوو بووه و چه‌پكێكی له‌و جۆره شیعره پێشكه‌ش كردووین و ئه‌مه‌ی خواره‌وه نموونه‌یه‌كیه‌تی:
گهورهكم ده‌وێ زانا به‌كاربێ
به‌بێ نۆكه‌رو بێ خزمه‌تكار بێ
ڕزگاریی قه‌ومی له‌لا شیعار بێ!!
ڕۆسته‌م حه‌وێزی شاعیرێكی ڕاسته‌قینه‌ی ڕهخنهگربووهو هه‌ر چه‌نده له‌ڕووی ڕووخساره‌وه شیعری له چوارچێوه‌ی كلاسیكی داڕشتووه، به‌ڵام به‌ناوه‌ڕۆك نوێن و هاوچه‌رخانه‌ن، كێشی شیعره‌كانی عه‌رووزین، به‌ڵام ده‌كرێن به‌بڕگه بیان كێشرێت و هه‌ست بكرێت زۆربه‌ی شیعره‌كانی له‌سه‌ر كێشی 10 بڕگه‌یی و 11 بڕگه‌یی و 16 بڕگه‌یین و سه‌روای ستوونی و هه‌ندێ جاریش جووت سهروایی به‌كارهێناوه.
http://www.xozga.com
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-19-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مه‌لای گه‌وره
مه‌لای گه‌وره
مه‌لا محه‌مه‌دی كۆیی ناسراو به‌مه‌لای گه‌وره زانایه‌كی ئایینی چاكسازو شاعیرێكی لێهاتووی شیعری كۆمه‌ڵایه‌ی بوو، ئه‌و كه‌سه گه‌وره‌یه له‌نێوانی ساڵی 1876 و 1943دا ژیانێكی پڕ له خه‌بات و به‌رهه‌می زانستی و وێژه‌یی به‌سه‌ر برد و هه‌ڵویستێكی ڕاست و دروستی به‌رامبه‌ر به ئازادی نیشتمانه‌كه‌ی و مافی ئافره‌تانی كوردستان هه‌بوو.
ئه‌و زانا و شاعیره خاوه‌ن هه‌ڵوێسته له‌وه گه‌یشتبوو تاكو ئافره‌تی كورد ئازاد نه‌بێ و، له مافی ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری له‌گه‌ڵ پیاودا یه‌كسان نه‌بێت، كۆمه‌ڵگای كوردهواری پێش ناكه‌وێ و ناچێته ڕیزی نه‌ته‌وه پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان.
ئه‌م شاعیره چاكه خوازه هۆنراوه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر مافی ئافره‌ت داناوه و كچی خۆی، ئه‌وه‌ی "نه‌جیبه خانی جه‌لیزاده" بووه، له‌ساڵی 1924دا ناردوویه‌تیه قوتابخانه‌ی كوڕان له‌كۆیه تاكو بخوێنێ و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی له‌و ده‌مه بووه كه زۆربه‌ی مه‌لاكانی سه‌رده‌می ئه‌و حه‌زیان نه‌ده‌كرد كوڕ بچنه به‌ر خوێندنی قوتابخانه‌ی فه‌ڕمی كوڕان نه‌بادا دینیان بێ هێز بێت.
مه‌لای گه‌وره ویستوویه‌تی له كۆمه‌ڵگای كوردهواری دا كچ و كوڕ به چاوی یه‌كسانی سه‌یر بكرێن، چونكه به‌بێ هه‌وڵ و كۆششی نێرومێ میلله‌تی كورد پێش ناكه‌وێ و ناچێته ڕیزی گه‌لانی جیهان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هۆنراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌نرخی به‌ناوی (ته‌ڵاق) داناوه‌و ئافره‌تی له ڕووی مافی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕامیاریه‌وه له تای ته‌رازووی پیاو داناوه و نه‌فره‌ت له‌دیارده‌ی ته‌ڵاقدانی ئافره‌ت ده‌كات و به‌م جۆره ده‌ست به هۆنراوه‌كه‌ی ده‌كات:
بڵێن به قه‌ومی كوردان
ده‌ستی من و دامێنیان
عه‌یبه به حه‌ققی یه‌زدان
ژن هێنان و ته‌ڵاقدان
ئینجا شاعیر ده‌كه‌وێته سه‌ر وه‌سپی ئافره‌ت و ڕۆڵی له ژیانی هاوسه‌ریدا و نرخێكی زۆری پێده‌دات و به‌جوانی جیهان و سپارده‌ی خودا‌و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر و پشتوانی پیاوی داده‌نێ و ده‌ڵێ:
ژن زینه‌تی دنیایه،
ئه‌مانه‌تی خودایه
حه‌بیبی موسته‌فایه!
قه‌ڵاتن له بۆ مێردان!!
ئینجا شاعیر له‌سه‌ر نوێترین تییۆری په‌روه‌رده‌كردنی ئاده‌میزاد، داوای ئه‌وه ده‌كات گه‌ر ئافره‌ت ڕێزی ڕابگیرێت و به چاكی په‌روه‌رده بكرێ و له‌ناو ده‌ورو به‌ڕێكی پڕ له شادی‌دا بژیت، ئه‌وا ڕۆڵه‌ی ئازاد و دلێری ده‌بێت و وه‌كو شێر ئازا و دانا ده‌بێت و به‌دڵ و ده‌روون ده‌وڵمه‌ند و به‌چاو به‌خشنده ده‌بێت و ئه‌و ڕۆڵه‌یه‌ی كه ده‌شیبێ له دووا ڕۆژدا ده‌بێته گه‌وره و سه‌رداری میلله‌ته‌كه‌ی و ده‌ڵێ:
ژن ئه‌گه‌ر به‌حورمه‌ت بێ
بێ زیلله‌ت و زه‌حمه‌ت بێ
به‌ته‌ربیه‌و ڕه‌حمه‌ت بێ
دڵ گوشادو لێو خه‌ندان
كوڕی ده‌بێ وه‌كو شێر
ئاقڵ و دانا‌و دلێر!
به‌دڵ غه‌نی به چاو تێر
سه‌ردارو مه‌ردی مه‌یدان!!
دوا به‌دوای ئه‌مه شاعیر وه‌ك زانایه‌كی سایكۆلۆژیای ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌بڕێ كه دایك مامۆستای یه‌كه‌می منداڵه‌و كۆشی ئه‌و دایكه یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی ڕۆڵه‌كه‌یه‌تی و په‌روه‌رده‌كردنی له‌ئه‌ستۆی دایك دایه و باوك ئه‌وه‌نده ئاگای له په‌روه‌رده‌كردنی ساواكه‌ی نییه و له‌م ڕووه‌وه ده‌ڵێ:
ته‌ریبه له‌لای داكه
داك چابی ئه‌ولاد چاكه
باب له ئه‌سڵا بێ باكه فه‌رقێكی ناكا چه‌ندان!!
داڵه مامۆستای فیتریه،
ته‌شه‌كولت له ویه،
ماددی یا مه‌عنه‌وییه
ڕوشده یا له‌ڕێ لادان!!
ئینجا له دوا هه‌نگاوی هۆنراوه‌كه‌یدا دووباره له‌یه‌كسانی ژن و مێرد‌و (نێرومێ)وه ده‌دوێ و ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌بڕێ كه ئافره‌تیش وه‌كو پیاو وایه چاوپۆشی پێویسته و هه‌ردووكیان له ئاستی یه‌ك ده‌سه‌ڵاتدان و ده‌ڵێ:
ژنیش وه‌ك موزهكهره
عه‌ینی ئه‌ویش به‌شه‌ره،
چاولادانی له سه‌ره،
هه‌ردووك له‌یه‌ك حوكمدان!
به‌م جۆره مه‌لای گه‌وره دوای حاجی قادری كۆیی یه‌كه‌مین مه‌لای شاعیر بووه ئه‌وه‌نده گرنگی به یه‌كسانی نێرومێ و مافی ئافره‌ت له ژیان و خوێندن و هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئابووری دا بێ و به‌شێكی دیوانه‌كه‌ی بۆ ته‌رخان كرد بێت.
http://www.xozga.com
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-19-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ناتیق
مه‌لا كه‌ریم كوڕی مه‌عروفی ئاغای وه‌سمان ئاغایه ناسراوه به "ناتیق" له‌ساڵی 1868دا له‌دایكبووه، ئه‌م شاعیره له‌و سه‌رده‌م بۆ خوێندن په‌نای بردۆته به‌ر حوجره.
گه‌لی كورد وه‌كو هه‌موو گه‌لانی جیهان خاوه‌نی مێژوویه‌كی وێژه‌یی ده‌وڵه‌مه‌نده له‌شاعیر و زانای به‌ناوبانگ و چیرۆكنووس، ڕه‌سه‌نایه‌تی فۆلكلۆر و مێژووه‌كه‌شی گه‌واهی ئه‌م ڕاستییه‌ن.
هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حموودی نه‌مر هه‌بووه به‌یه‌كه‌وه له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی وانه و قورئانیان خوێندووه.
ناتیق له‌ژیانی خۆیدا له‌به‌ر بیری نه‌ته‌وایه‌تی له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كان تووشی ده‌ربه‌ده‌ری هاتووه وه‌كو له‌م كۆپله شیعره‌یدا ده‌ڵێت:
سه‌گوزشته‌ی چه‌رخی فه‌له‌كی
بێ سه‌رو یاخۆم
ئاوه‌ره‌ی شام و حه‌له‌ب و
حمص و حه‌ما خۆم
یا ماڵی هه‌موو میحنه‌ت و
هیجرانی زه‌مانه
مستغرقی ده‌ریای خه‌م و
جه‌ورو جه‌فا خۆم
ناتیق له‌سه‌ر ده‌ستی توركه‌كان زۆر ئازاری دیووه، به‌ڵام له‌سه‌ر كوردبوون و نووسینی خۆی كۆڵی نه‌داوه‌و به‌گژ هه‌موو دوژمنێكدا چۆته‌وه. ناتیق وه‌كو شاعیرانی به‌ر له‌خۆی وه‌كو نالی مه‌حوی و سالم لێهاتوویی خۆی له‌سه‌ر ڕێبازی كلاسیك شیعری نووسیوه، شیعرێكی زۆری هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌رگیز چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد ڕووبدا ڕوویدا لهكارهساتێكدا دیوانه شیعرییه‌كه‌ی سووتا.
وه‌كو میژوونووسان باسی ده‌كه‌ن له‌ساڵی 1963 هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن دوژمنانی كورد له‌سه‌ر ده‌ستی "زه‌عیم سدیق" تووشی سووتان و كاولكاری بۆته‌وه یه‌كێک له‌م تاوانه سووتاندنی بازاڕ بوو به‌هۆی ئه‌م سووتانه دوكانه شڕۆڵهكهی ناتیقی شاعیریش به‌رده‌كه‌وێت و ده‌سووتێ و دیوانه‌كه‌ی له‌ترسی ده‌سكه‌وتنی دوژمنان له‌م دوكانه حه‌شار دابوو، به‌ڵام ته‌واوی دوكانه‌كه بووه به‌خۆڵه‌مێش، ناتیق هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی كه به‌شێك بوو له‌ژیانی سووتا.
ئه‌م شاعیره له‌داخی ئه‌م كاره ساته تێر تێر بۆ كۆرپه شیعرهییهكانی گریاوه هه‌ر به‌م داخه‌ش سه‌ری نایه‌وه له‌م پارچه‌ی شیعره‌ی به‌م شێوه‌یه ئه‌م كاره‌ساته ده‌نووسێته‌وه:
به‌سه‌ر دیوانی دیوانا عه‌جه‌ب
پردێكم به‌ست
كه‌چی گه‌ردوونی دوون به ئاگردای به ئاوا عه‌نعه‌نه‌ی پردم
گه‌لێكم سه‌عی و كۆشش كرد
له‌وادی هیمه‌تا ئاخر
ئهگهیمه مه‌قصه‌د بهدایهع چوو
ده‌ست و بردم
به‌ڵێ گه‌ردوونی دوون هه‌قیه
به جارێ ماڵ و منداڵم
بسوتێنێ بڕوخێنێ كه چونكه كوردم
ناتیق ئه‌وه‌ی ده‌یویست له‌ژیانی به چاو نه‌یبینێ و هه‌ر به‌م داخه له‌ساڵی 1967دا چاو لێكده‌نێ و كۆچی دوایی ده‌كات. بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی ناتیق و دوای ماندووبوونێكی زۆر هه‌ریه‌ك له مامۆستا ساڵح هه‌ژار و كاكه‌ی فه‌لاحی شاعیر دیوانه‌كه‌یان بۆ چاپكرد، تا شیعره‌كانی نه‌فه‌وتێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌به‌ستی بوو نه‌هاته‌دی: ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆ گریا دوای چه‌ند ساڵێك له‌كۆچی هاته‌دی و دیوانه‌كه‌ی بۆ چاپكرا.
http://www.xozga.com
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-19-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بابا تاهیر
بابا تاهیر
بابا تاهیری عوریانی هه‌مه‌دانی، ناوی تاهیره. بابایان پێ ووتووه، چونكه یه‌كێ بووه له فریشته و پیاوچاكانی دانیشتووانی مافی یارسان.
به‌كارهێنانی وشه‌ی "بابا" له‌پێش ناو بۆ ڕێبه‌رانی ئایینی یارسان و ڕێگایی ده‌روێشیزمی ئیسلامی له‌كورده‌واری دا هاوشانی وشه‌ی "پیر" به‌كارده‌هێنرێ.
هه‌روه‌ها "عوریان"یان پێ وتووه، یا خۆی ئه‌م ناوه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه، واته "ڕووت، ڕووته‌ڵه"، چونكه باوه‌ڕی به‌فه‌لسه‌فه‌ی سۆفیزم بووه، وه‌كو تیۆرییێكی و له‌شێوه‌ی ده‌روێشیزم ده‌ری بڕێوه وه‌كو پراكتیك. ئینجا "هه‌مه‌دانی"یان پێ وتووه، چونكه له‌هه‌مه‌دان ژیاوه و هه‌ر له‌وێش كۆچی دوایی كردووه و نێژراوه. له شیعردا ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی "تاهیر"ه، كه وه‌ك نازناو به‌كاریهێناوه.
كۆنترین سه‌رچاوه‌یێك هه‌واڵی ژیانی بابا تاهیری تێدا نووسرابێ په‌رتووكه‌كه‌ی ڕاوه‌ندییه. له‌و په‌رتووكه‌دا باس له‌دیده‌نی نێوان سوڵتان توغرول به‌گی سه‌لجووقی و بابا تاهیر ده‌كا، لێره‌دا دانه‌ر ده‌یه‌وێ ئه‌وه ده‌رببڕێ، كه پله و جێگه‌ی ده‌روێش و سۆفییان له‌و ده‌وره‌دا باڵا بووه، ڕووداوی دیدهنییكه به‌م جۆره ده‌گێڕێته‌وه: "بیستم له‌و كاته‌ی كه سوڵتان توغرول به‌گ هاته شاری هه‌مه‌دان، ڕۆڵه‌كانی سۆفیان سێ پیر بوون، بابا تاهیر و بابا جه‌عفه‌ر و شێخ حه‌مشا. له‌لای شاخێك، كه ناوی خدر بوو، له ده‌روازه‌ی هه‌مه‌دان وه‌ستابوون. كه سوڵتان چاوی پێیان كه‌وت، پیاوه‌كانی خۆی ڕاگرت و خۆشی له‌ئه‌سپ هاته خوواره‌وه و له‌گه‌ڵ شالیاری ئه‌بوونه‌سری كه‌نده‌ری به‌ره‌و ڕوویان هات و ویستی ده‌ستیان ماچ بكا.
بابا تاهیر له‌و كاته‌دا له‌باری ڕاکێشاندا بوو و ڕووی كرده سوڵتان و پێی وت: "ئه‌ی تورك ده‌ته‌وێ چی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خودا بكه‌ی؟" وتی: ئه‌وه‌ی فره‌مان ده‌كه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌م." بابا تاهیر پێی وت: "ئه‌وه بكه كه خواد ده‌یه‌وێ، خودا ده‌ڵێت: (ان الله یامر بالعدل و الاحسان)." سوڵتان ده‌ستی كرد به‌گریان و وتی: "وا ده‌كه‌م." بابا تاهیر ده‌ستی گرت و پێی وت: "ئه‌م دیارییه له‌من وه‌رده‌گری؟" سوڵتان وتی: "به‌ڵێ." ئیتر بابا تاهیر گه‌رووی مه‌سینه شكاوه‌كه‌ی له ئه‌موستی ده‌رهێنا، ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یێكی زۆر بۆ ده‌سنوێژ به‌كاریهێنابوو، وه له ئه‌موستی سوڵتانی كرد و پێی وت: "من هه‌موو سامانی سه‌ر زه‌ویم خستۆته ناو ده‌ستت، له‌وكاته‌ی كه ئه‌م ئهموستیلهیه لهئهموستت ده‌كه‌م، دادپه‌روه‌ربه." سوڵتان دیاریی بابا تاهیر پاراست و بۆ هه‌ر شه‌ڕێك بچووایه له‌ده‌ستی ده‌كرد.
له‌ڕاستییدا به‌ته‌واوی ساڵی له‌دایكبوونی بابا تاهیر ئاشکرانییه. لهسهرچاوهیێكدا ئه‌وه هاتووه، كه "بابا تاهیر كوڕی فه‌ریدوونه، له‌ساڵی 1019 زایینی لهژیانابووه، له به‌ڵگه‌یێكی ڕاستگۆ بیستراوه، كه هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا كۆچی دووایی كردووه.
هه‌ندێ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن، كه له 937 - 1019دا ژیاوه، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن له 999 - 1058دا ژیاوه، به‌شێكیش به‌هاوچه‌رخی ئیبنی سینا 1063 زایینی داده‌نێن، هی واش هه‌یه به‌هاوچه‌رخی خواجه نه‌سیره‌دینی تووسی 1273 زایینی داده‌نێن.
ناسنامه نووسه‌كان سه‌رده‌می جیاواز بۆ ژیانی بابا تاهیر دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه بههاوچهری عهینو لقوزاتی هه‌مه‌دانی 1130 زایینی مردووه داده‌نێن، دیاره له‌ڕاستی دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، خۆ ئه‌وه‌ی به‌هاوچه‌رخی خواجه نه‌سیره‌دینی تووسیشی داده‌نێ، دیاره زیاتره له‌ڕاستی دوور كه‌وتۆته‌وه.
ڕه‌زا قولی خانی هیدایه‌ت ده‌ڵێ: "تاهیری عوریانی هه‌مه‌دانی عوریانی هه‌مه‌دانی ناوی پیرۆزی بابا تاهیره، له زانا و دانا سه‌رده‌می خۆی بووه، خاوه‌نی شكۆداری و جێگای بڵند بووه، هه‌ندێ به‌هاوچه‌رخی سوڵتانه‌كانی سه‌لجووقی داده‌نێن، ئه‌مه ڕاست نییه، بابا تاهیر له شێخه كۆنه‌كانه، هاوچه‌رخی دێلهمییهكان بووه، له‌ساڵی 410 پێش كۆچی پێش عونسووری و فیرده‌وسی و هاوچه‌رخه‌كانی ئه‌وان كۆچی دووی كردووه."
هه‌ر له‌بابه‌ت دیاریكردنی سه‌رده‌می له‌دایكبوونی بابا تاهیره‌وه، میرزا مه‌هدی خانی كه‌وكه‌ب په‌نا ده‌باته بهریهكێ له‌دوو كۆپله‌كانی بابا تاهیر كه ده‌ڵێ:
م‌و ئان به‌حروم كه ده‌ر زه‌رف ئامه‌ده‌ستوم
م‌و ئان نوقته كه ده‌ر حه‌رف ئامهدهستـــوم
به هه‌ر ئه‌لفی ئهلف قه‌ددی بهریو ئایــــــو
ئهلف قه‌دووم كه ده‌ر ئهلف ئامهدهستــــوم
ئه‌م دوو كۆپله به‌لێكدانه‌وه‌ی ئه‌بجه‌د ساغ ده‌كاته‌وه و ڕسته‌ی (الف قد الف = ا. ل. ق. د. ا. ل. ف.) ده‌كاته 326پێش كۆچی به‌ساڵی له‌دایكبوونی بابا تاهیری داده‌نێ.
بێجگه له‌م لێكدانه‌وه‌ی ئه‌بجه‌دی، ئه‌م دوو كۆپله‌یه نهێنی و گشتێكی زۆری تێدایه و ئه‌ستووریی فه‌لسه‌فه‌ی بابا تاهیر ده‌خاته ڕوو له‌باره‌ی یه‌كێتیی بوونه‌وه، بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م دوو كۆپلهیهیش شاعیر ده‌ڵێ: "من ئه‌و زه‌ریایه‌م، كه لهقاپێكی بچو‌وكدا خۆم دهنوێنم، واته من له‌هه‌موو "بوون" پێكهاتووم، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی كه‌سێك دیاركهوتووم، وه‌كو چۆن قاپێك ئاو یا دڵۆپه ئاوێك نموونه‌ی زهریایێكه.
واتای ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه: (من خاڵێكم لهپیتێكهوه هاتوو. پیت به‌رامبه‌ر زه‌ریا و خاڵیش به‌رامبه‌ر بهقاپهكهیه. هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی له‌پیت واتای "بسم الله الرحمن الرحیم"ه، به‌م جۆره ئه‌گه‌ر خاڵێك بێ له "بسم الله" ده‌بێته به‌شێك له‌خودا.
له‌هه‌ر ئه‌لفێك په‌یكه‌ر و قه‌د و قامه‌تی وه‌ك ئهلف په‌یدا ده‌بێ. مه‌به‌ست لهئهلفی یه‌كه‌م پیتی (ا) یه‌كه نیشانه‌ی (1) تاكه یه‌كێكه واته خودا، ئه‌لفی دووه‌م قه‌د و قامه‌ت و بوونی خۆیه‌تی، كه ئه‌ویش له‌وێنه‌ی (1) دایه، له‌م ڕسته‌یه‌دا شاعیر ده‌یه‌وێ بڵێ خۆی به‌شێكه له‌خودا.
قه‌د و قامه‌تم كه وه‌كو ئهلف (ا) وایه، له ئهلف (خودا) وه هاتووم.
هه‌رچۆنێك بێ به‌پێی سه‌رچاوه باوه‌ڕ پێكراوه‌كان بابا تاهیر له‌ماوه‌ی نێوان نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی ده‌یه‌م و نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی یازده‌می مه‌سیحی ژیاوه، له‌دایكبوون و كۆچی دووایی به‌ساڵانی 937 - 1010 زایینی دیاریكراوه.
http://www.xozga.com
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-19-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قادر
قادر
میرزا قادر یا عه‌بدولقادر (ئۆلقادر یا ئه‌ولقادر له‌كۆمه‌ڵی گۆرانه‌كاندا) كوڕی كوێخا محه‌مه‌دی پاوه‌یییه. له‌ساڵی 1849 له‌شاری پاوه‌ی هه‌ورمانی لهۆن له‌دایكبووه.
ناوی خۆی كه قادره وه‌ك نازناو له‌هۆنراوه‌كانیدا به‌كاریهێناوه. خوێندنی له‌مه‌ڵبه‌ندی زینده‌گانی باب و باپیرانی بووه.
عه‌وداڵی زانیاری بووه، له هه‌موو جێیێك بۆی گه‌ڕاوه و له‌هه‌موو سه‌رچاوه‌یێكیش وه‌ریگرتووه، تا گه‌یشتۆته پله‌یێكی دیار له‌خوێنده‌واری و ڕۆشنبیریدا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش میرزای پێ وتراوه.
ڕه‌وشتی خێڵایه‌تی كاری گه‌وره‌ی كردۆته سه‌ر ژیانی و له ئه‌نجامدا تووشی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی كردووه و ناچار بووه مه‌ڵبه‌ندی خۆی به‌جێ بهێڵێ و ماوه‌یێكی ژیانی له كاشته‌ر بباته سه‌ر. هه‌ر كه‌وێشه‌وه نامه‌هۆنراوه‌ییه‌كه‌ی كه به‌ناوی "شه‌ماڵ" بووه بۆ دلبه‌ر نازه‌نینه‌كه‌ی خۆی په‌ریزاد ناو ناردووه.
قادر ماوه‌ی دوو ساڵێك له‌قه‌ڵای جوانڕو نووسه‌ری (سكرتێری) دیوانی محه‌مه‌د به‌گی جوانڕۆیی بووه. ماوه‌یێكیش له‌كرماشان ژیاوه و ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌ید ساڵحی نیعمه‌توڵڵاهی (1834 - 1905) شاعیری ڕه‌ندی كورد بووه.
قادر له دوا ساڵانی ژیانیدا تووشی كه‌م بینایی بووه تا له‌ساڵی 1910 هه‌ر له پاوه كۆچی دوایی كردووه. ئه‌گه‌رچی قادر له ژیانی دارایی و گوزه‌راندا هه‌ژار و ده‌ستكورت بووه، به‌ڵام له‌ژیانی گیانی و به‌رهه‌می شیعریدا ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌ده‌سه‌ڵات بووه.
چون غونچه‌ی نوخێز دایم خـــــــه‌نده‌شه‌ن
خه‌رامان چین سه‌ر ئهفــــــــــــــكهندهشه ن
سه‌دكه‌س چون خورشید خاوه‌ر به‌نده‌شه‌ن
عه‌رعه‌ر جه باغان حه‌یران مـــه‌نده‌شه‌ن
چنووربه‌ند زڵف شه‌ماڵ شـــــــــــه‌نده‌شه‌ن
خه‌جاڵه‌تش كه‌رد خۆر وه هـــــــــــــــه‌واوه
(فه‌زاها به‌لای خورشید نـــــــــــــــــــــماوه)
http://www.xozga.com
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-19-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
موفتی پێنجوینی
موفتی پێنجوینی
موفتی پێنجوینی ناوی مه‌لا عه‌بدوڵڵا كوڕی مه‌لا كه‌ریم له‌ساڵی 1881 له دێی بێستانه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی پێنجوین هاتۆته جیهانه‌وه.
هه‌ر به منداڵی باوكی مردووه، بۆیه له خزمه‌ت مه‌لا ئه‌حمه‌دی برای ئامینه‌وه كه ئه‌ویش شاعیر بووه‌و نازناوی شه‌فیق بووه. هه‌ر له ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا ده‌ست ده‌كات به‌خوێندن تا به‌شێك له زانیارییه ئایینیه‌كان فێر ده‌بێ، كاتێك گه‌وره ده‌بێ هه‌وای فه‌قێیاتی ده‌كه‌وێته سه‌ری و بۆ خوێندن ده‌ڕواته شاره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌ك سه‌قز و بانه و سه‌را و سه‌رچاوه و هه‌ندێ جێگای دیكه له مه‌ریوان و ئینجا ده‌چێته بیاره، كه له‌و كاته‌دا جێگای زیاتر وه‌رگرتن و فێربوونی زانیاری شاعیر ده‌بێ، هه‌ر له‌وێ له خزمه‌تی زانای خوالێخۆشبوو مامۆستای عه‌بدولقادر له خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی وه‌رده‌گرێ.
موفتی ده‌ستی بۆ هه‌ر په‌رتوكێك بردبێ زوو ته‌واوی كردووه‌و بلیمه‌تی و ژیری موفتی له‌لای مامۆستا عه‌بدولقادر وای لێدێت، كه نازناوی موفتی پێببه‌خشی، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا موفتی سنه، كه ناوی مه‌لا عه‌بدوڵڵا ده‌بێ پیاوێكی ژیر ده‌بێ هه‌ر بۆیه به‌ڕێزی مه‌لا عه‌بدولقادر ئه‌و نازناوه ده‌به‌خشێته موفتی دوای ته‌واوبوونی زانیارییه ئایینیه‌كان موفتی ماڵئاوایی له مامۆستای به‌ڕێز ده‌كات و به‌ره‌و شارۆچكه‌ی پێنجوین ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌ر له‌وێ دوكانێكی جگهرچێتی داده‌نێت و به‌ده‌م جگهرچێتیهوه ده‌ست ده‌كات به‌نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆنراوه نایابه‌كانی.
موفتی حه‌زی له‌ژیانی مه‌لایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌كردووه، بۆیه وای به چاك زانیوه به‌ڕه‌نجی شانی خۆی بژیێت و بۆیه ده‌فه‌رمووێ:
مه‌لایه‌تی و خوێنده‌واری خو و ڕه‌وشتی خۆم و باوانمه
كه‌چێ ئاره‌زووی نان و ژیانی وه‌ك مه‌لا نـــــــــــــاكـهم
یان له چه‌ند دێڕێكی دیكه‌دا ده‌فه‌رمووێ:
چ خۆشه تا ژیانت بێ له‌لای كه‌س كه‌چ نه‌كه‌ی گه‌ردن
عه‌ره‌ق بڕژی لهناوچاوت له‌ڕێگه‌ی كاسبی كـــــــــــردن
به‌شه‌وقی سه‌ربه‌ستی له‌مه‌یدانا بهدهربــــــــــــــــــــر دن
به شاڵی خاكه‌كه‌م ڕازیم و ئه‌ی پۆشم هه‌تا مــــــــردن
له فاسۆن و گهبهردبێ تا ئه‌به‌د سه‌ڵته‌و كه‌وا ناكــه‌م
موفتی هه‌ر له گه‌نجیه‌وه له شاره خنجیلانه‌كه‌ی پێنجوین دا فامی كردووه‌و هه‌واو دیمه‌نی ڕازاوه‌ی پێنجوین زیاد له‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستییه پاكه‌ی، كه به‌رانبه‌ر ئاو هه‌واو دیمه‌نی شاخ و وڵاتی ڕه‌نگینی كوردستان ئازیزمان كاری كردۆته سه‌ر هه‌ست و ده‌روونی و له ساڵی 1947دا كاتێك، كه شه‌پۆلی بوومه‌له‌رزه شاره‌كه‌ی نیوه وێران كردووه، موفتی به‌م جۆره هه‌ست و خۆشه‌ویستی و سۆزی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ شاره خنجیلانه‌كه‌ی و ده‌یلاوێنێته‌وه و ده‌ڵێت:
پێنجوین به‌بێ تۆ نزیكه مـــــــــــــــهرگم
لوبنان شكێن بووی داخی به جهرگـــــــم
تازه بوكێ بوی به‌سه‌ر چــــــــــــــــــــیاوه
ئه‌هاتنه سه‌یرت له‌م لاو لــــــــــــــهولاوه
پارچه ئه‌رزێ بوی له پارچه‌ی به‌هه‌شت
زه‌ردو سورو شینی كـــــــهژو كێ‌و و ده‌شت
سه‌یرانگای پۆلی گه‌نجی عـــــــــراق بوی
له‌م سهرحهدهدا بۆ خۆشی تاك بــــــــوی
بۆ هه‌وای ساف و ئاوی ساردی تــــــــــــــۆ
ئه‌كه‌م هه‌تا هــــــــــــــه‌م شیوه‌ن و ڕۆ ڕۆ
پێنجوین به‌بێ تۆ نزیــــــــــــــــكه مه‌رگم
لوبنان شكێن بووی داخی به جـــــــهرگم
موفتی یه‌كه‌م كه‌س بووه له پێنجوین كچی ناردۆته قوتابخانه، كه له‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵكی كوڕیان نه‌ده‌نارده قوتابخانه، چونكه ده‌یان گوت كوڕمان بێ باوه‌ڕ ده‌بێت.
موفتی 71 ساڵ ژیاوه له‌ساڵی 1952 تووشی نه‌خۆشیه‌ك ده‌بێ و ده‌چێته نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی و نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ی بۆ ده‌كرێ، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێك دوای نه‌شته‌رگه‌ریه له 12ی حوزه‌یرانی ساڵی 1952 كۆتایی به ته‌مه‌نی دێت و كۆچی دوای ده‌كات و دوای كۆچكردنیشی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌برێته‌وه بۆ شارۆچكه‌ی پێنجوین و له گۆڕستانی حاجی شێخ به خاك ده‌سپێردرێ.
http://www.xozga.com
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-19-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌لیل
خه‌لیل
خه‌لیل كوڕی خدری كوڕی ئه‌حمه‌دی كوڕی خه‌لیله، له هۆزی كاكه‌یی، یادگاری ئایینی كۆنی كوردی یارسانه. له ساڵی 1863 له گه‌ڕه‌كی موسه‌ڵڵا له شاری كه‌ركووك له دایكبووه. هێشتا ساوا بووه، كه باوكی كۆچی دوایی كردووه. خانزادی دایكی به‌هه‌ژاری به‌خێوی كردووه. به‌ڵام بێباوكی وه‌كو بۆشایییێكی سایكۆلۆژی له ده‌روونی خه‌لیل زۆر ناخایێنێ له ته‌مه‌نی ده ساڵیدا بێ دایكیشی دێته سه‌ر، به‌كۆچی دوایی دایكی به‌ته‌واوی كۆستی ده‌كه‌وێ و هه‌تیوی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ و ناچار ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌ڵبه‌ندی باب و باپیرانی و له خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێ.
شاعیر هێشتا له ته‌مه‌نی لاوی‌دا ده‌بێ كه له دێی عه‌ره‌ب كۆیی وانه به‌منداڵان ده‌دا و خه‌ریكی ورده كشتوكاڵیش ده‌بێ. به‌ڵام له‌م هه‌واره‌دا ئه‌وه‌نده ئۆقره ناگرێ و ڕوو ده‌كاته تۆبزاوه و زۆری پێ ناچێ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان ڕێك ناكه‌وێ و ده‌كه‌وێته مشت‌ومڕ، ناچار به‌ره‌و كفری ده‌چی و له‌وێ خه‌ریكی كار ده‌بێ.
له دوا ساڵانی سه‌ده‌ی نۆزده‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م میرزا خه‌لیل له كفری بووه، پێش جاڕدانی جه‌نگی یه‌كه‌می گێتی (سه‌فه‌ربه‌ر) كفری به‌جێهێشتووه له‌پاش مردنی مه‌نیجه‌ی خێزانی كه كارێكی گه‌وره‌ی تێكردووه. ئیتر له مه‌ڵبه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی خۆی، هه‌رێمه‌كانی كاكه‌یییان نیشتۆته‌وه، به‌شوێن كار و گوزه‌ران گه‌ڕاوه تا له عه‌لی سه‌رای بێوه‌ژنێكی دۆزیوه‌ته‌وه و بۆ جاری سێیه‌م بنه‌ماڵه‌یێكی هه‌شت كه‌سی پێكهێناوه، خه‌رێكی فێركردنی منداڵان و جوتیاری و گاوانی بووه.
كه گه‌شت به رجاڕ دراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی عوسمانلییه‌وه میرزا خه‌لیل له تاووغ (داقووق) بووه، ناچار گه‌ڕاوه‌ته‌وه شوێنه‌واری خۆی، له‌م كاته‌دا ڕه‌شبگیری و گرانی گه‌وره ده‌ستی پێكردووه، سوپای عوسمانلی كه‌وتۆته تاڵانكردنی خه‌ڵكی، زۆرداری و گرانی و جه‌نگ ته‌نگیان به‌خه‌ڵكی هه‌ژار و بێ ده‌سه‌ڵات هه‌ڵچنیوه، هه‌زاران كه‌س بوون به‌قوربانی جه‌نگی تورك و ئینگلیز، له‌ناو ئه‌مانه ژن و منداڵی میرزا خه‌لیلیش كۆتایی‌یان پێهاتووه.
ئیتر شاعیر ناچار بووه ڕوو بكاته ناوچه‌ی داوده، كه له ڕۆخانه ده‌په‌ڕێته‌وه په‌رتووك و تیانووسه‌كانی ئاو ده‌یانبا، به‌م جۆره به‌ته‌نیا به‌ره‌و دووز ده‌ڕوا و له‌وێوه بۆ كفری، به‌ڵام چاوی به‌رایی نادا له كفری بمێنێته‌وه و بیكا به‌مه‌ڵبه‌ندی دواڕۆژانی ژیانی، ئیتر سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ و ڕوو ده‌كاته سیروان و لێی ده‌په‌ڕێته‌وه، ئینجا ده‌چێته ناو هۆزی كاكه‌یی و دوایی ژیانی به‌گۆشه‌گیری و لات و هه‌ژاری ده‌باته سه‌ر تا له ساڵی 1923 كۆچی دوایی ده‌كا، بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی هۆنراوه‌ی خه‌لیل منه‌وه‌ری شاعیری هه‌رده‌وێڵ كاكه‌یی و مسته‌فا نه‌ریمان ڕاستییێكی گه‌وره‌یان خستۆته ڕوو كه ناویان ناوه "شاعیری چه‌وساوه‌كان".
له هۆنراوه‌كانی خه‌لیل
خۆ تۆ ئه‌زانی من كــــــــــهی ئه‌میرم
نه باشكاتبم، وه نهمـــــــــــــــــودیرم
كاسبكار و هه‌م مه‌لای فــــــــــــهقیرم
دائیمولدهوام هه‌رهاد نــــــــــــهدێرم
شاعیری بێ شه‌وق هه‌م بێ شهعیرم
بێ ڕان و مایین هه‌م بێ بهعـــــیرم
له هۆنراوه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ڵێت:
كاتبوولحورووف خــــــــــهلیل منه‌وه‌ر
ئینه‌سی و په‌نج بــــــــهوهجه ده‌فته‌ر
خه‌لیل جه ده‌وران مهكــــــهره گفتار
قانیع به‌ر به‌حه‌ق بكــــهر ئیستیغفار
زار‌و مهحجووبم جه لای خاص و عام
محه‌مه‌د خهلیلل مه‌نشوور بهنــــغام
به‌گفته‌ی به‌نده فــــــــــهقیر زهلیلهن
كاتیبولحورووف مه‌لا خــــــــــــهلیلهن
من میرزا خه‌لیل دیــــــــوانهی ده‌لیم
دوعاگۆی ده‌وڵه‌ت پـــــابۆسهی عه‌لیم
كاتیبولحورووف كــــــهمینهی كه‌مته‌ر
خـــــــــــــــــــهلیل ئیبن خزر مـــنهوهر
http://www.xozga.com
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-19-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
حه‌ریق
حه‌ریق
حه‌ریق یه‌كێكه له شاعیره گه‌وره و خاوه‌ن به‌هره‌كانی كلاسیكی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م. ناوی ساڵحی كوڕی مه‌لا نه‌سڕوڵڵایه، له ساڵی 1856 له گوندی زێویه‌ی ناوچه‌ی سوورداشی سلێمانی له دایكبووه. زێویه كه‌وتۆته قه‌دپاڵی لای ڕۆژهه‌ڵاتی شاخی پیره‌مه‌گروون. گوندی زێویه له باوه‌شی پیری گه‌وره، پیره‌مه‌گروونی كردگارییه، هه‌تا هه‌تایه زێویه و سلێمانی ده‌پارێزێ.
مه‌لا نه‌سڕوڵڵای باوكی ساڵح له بنجدا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه كورده‌وارییه بووه، كه له ڕۆژگاری مێژوودا سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی ئێران بوون. له گوندی كاشته‌ر له دایكبووه، ئه‌م ئاواریییه له‌گه‌ڵ گوندی لۆن كه‌وتوونه‌ته قه‌دپاڵی كێوی شاهۆ، زنجیرهیێكه له نێوان هه‌ورامانی لهۆن و جۆانڕۆ. له باشوره‌وه پاڵی داوه‌ته ماهیده‌شت. مه‌لا نه‌سڕوڵڵا له سه‌رده‌می فه‌قێیه‌تیدا ڕوو ده‌كاته ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری زێدی ژیانی باب و باپیرانی. له پاشانا كه ده‌گاته پله‌ی مه‌لایی گوندی زێویه ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندی ژیانی.
سه‌ره‌تا ساڵح لای باوكی ده‌ستی به‌خوێندن كردووه، به‌رنامه زانستییه‌كانی ئایینی ئیسلام و زمانی عه‌ره‌بی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه، وه‌ك ڕێنووسی خوێندنی حوجره‌ی ئه‌و ڕۆژگارانه له لای هه‌ندێ له مه‌لایانی ئه‌و سه‌رده‌مه خوێندوویه‌تی، به‌شێكی ماوه‌ی سوخته‌یی له مزگه‌وتی شێخ محه‌مه‌دی به‌رزنجی له سلێمانی بردۆته سه‌ر، له پاشا بۆ فێربوونی هه‌ندێكی دیكه له زانستییه پێویستییه‌كانی مه‌لایه‌تی به‌ره‌و قه‌ره‌داغ كه‌وتۆته ڕێ، ماوه‌یێك له‌وێ خوێندوویه‌تی ئینجا ڕووی كردۆته بیاره و ڕۆژانێك له‌وێ ماوه‌ته‌وه، ئه‌وجا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی.
ساڵح له ساڵی 1884 چووه بۆ پێنجوێن لای مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی پێنجوێنی خوێندووویه‌تی، له‌وێوه به‌ره‌و موكریان كه‌وتۆته ڕێ. له ماوه‌ی ژیانی ئه‌و وڵاته‌یدا ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ شێخ بورهان (شێخ یووسف شه‌مسه‌دین) په‌یدا ده‌كا و له خانه‌قای ئه‌و ده‌مێنێته‌وه و مۆڵه‌تی ڕێگای نه‌قشبه‌ندی له شێخی بورهان وه‌رده‌گرێ. ماوه‌ی ژیانی ساڵح له خانه‌قا وه‌ك سالیكێك بووه. سالیك نابێ ژن بێنێ، به‌ڵام ئه‌و به‌دزی ژنی هێناوه، له‌به‌ر ئه‌وه شێخ له خانه‌قا ده‌ری كردووه.
ته‌نگوچه‌ڵه‌مه له ژیانی ساڵحدا زۆر بووه. جارێكیان به‌هۆنراوه‌یه‌ك یه‌كێ له كوڕه‌كانی شێخ عوسمانی ته‌وێڵه داده‌شۆرێنێ. ئاغا دێیێكه ناوی ئیعلزامولمولك بووه، بۆ ئه‌تك ڕێشی تاشیوه، شاعیر ناچار بووه لای قازی عه‌لی گه‌وره‌ی وڵات شكات بكا، دادگا خه‌ریك بووه ئاغاكه تاوانبار بكا بۆ ئه‌وه‌ی توڵه‌ی حه‌ریق بكاته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌ی داوای حه‌ریق له دادگا ده‌بێ، كوڕێكی كورد له گوندی قه‌باغله‌ندی كچێكی ئه‌رمه‌نی هه‌ڵده‌گرێ، باوكی ئه‌و كچه سه‌ر به‌كاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا ده‌بێ و كێشه‌كه‌یان ده‌گاته دادگا. ئیتر له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌م كێشه‌یه داواكاری حه‌ریقیان له بیر ده‌چێته‌وه. جارێكیان كابرایێك له حه‌ریق ده‌پرسێ ڕووداوه‌كه‌ی ڕێشه‌كه‌ی گه‌یشته كوێ؟ له وه‌ڵامدا حه‌ریق ده‌ڵێت: "بابه‌لێ ڕیشی من له هینه‌كه‌ی كچه ئه‌رمه‌نیدا ونبوو!"
له‌پاشانا حه‌ریق به‌ئیمام له مزگه‌وتی سه‌ید حه‌سه‌ن، مزگه‌وتی هه‌ژارانیان پێ ده‌وت، له سابلاغ (مه‌هاباد) دامه‌زرا. وه‌ك مورید و سۆفییێكی شێخی بورهان هه‌موو ژیانی له مه‌هاباد برده سه‌ر، تا له ساڵی 1909 له‌وێ كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی مه‌لا جامی نێژراوه. ئێستا جێی گۆڕی شاعیر نه‌ماوه و ئه‌و گۆڕستانه بووه به‌ئاوه‌دانی.
ساڵحی كوڕی نه‌سڕوڵڵای شاعیرمان به‌مه‌لا ساڵح ناوبانگی ده‌ركردووه نازناوی "حه‌ریق"ی بۆ هۆنراوه‌كانی خۆی داناوه، له گه‌لێ جێگه‌ی دیوانیشیدا جگه له "حه‌ریق" "حه‌ریقی"شی به‌كارهێناوه و له نێوه‌ندی مه‌لا و میرزا ڕۆشنبیرانی كورد به‌مه‌لا ساڵحی حه‌ریق ناسراوه.
نموونه‌یه‌ك له هۆنراوه‌كانی حه‌ریق
به‌شی ناسینی نامه‌ردی لهكهسدا مه‌ردی نابینم
له لایێكی كه ڕوو گه‌رمی نه‌بێ دڵ سه‌ردی نابینم
چ ڕوو سپییهك به‌ڕوو سووری له بۆته‌ی ئیمتیحان ده‌رچوو
درۆ ناكه‌م به‌وه‌جه‌ی ڕاستی ڕوو زه‌ردی نابینم
له كه‌ند و ڕه‌ندی عاله‌م قه‌ت مه‌پرسه گه‌ر خیردهمهندی
خودا هه‌ڵناگرێ ڕه‌ندم نه‌دیوه كه‌ندی نابینم
له كه‌س وردیم نه‌دیوه تا درشتی بێ نمایان بێ
كه‌سێ بڕوێش ده‌كا و لافی ده‌قیقه وردی نابینم
گه‌لێ كه‌س ده‌ستی چا ده‌ڕوا وه‌كو چا ئابڕووی ڕۆیی
به‌ڵام بۆ دین وه‌كو دنیا به‌ده‌ستوبردی نابینم
ئه‌وه‌ی عاریف بێ ده‌یزانی ئه‌من چم گوتووه لام باشه
ده‌ڵێم زاهید به‌دارا چی ئه‌من وه‌ك به‌ردی نابینم
(حه‌ریق) ده‌ردی گرانه ده‌ردی بێ هاوده‌ردیه
له هاوده‌ردی گه‌ڕاوم حه‌یفێ هیچ هادهردێ نابینم
منبع:خوزگه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-19-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕه‌شاد موفتی
ڕه‌شاد موفتی
شاعیر و زانای ئایینی كورد و كه‌سایه‌تی ناودار و كوردستان قازی ڕه‌شاد موفتی كوڕی محه‌مه‌د موفتی كوڕی مه‌لا عوسمان كوڕی مه‌لا ئه‌بوبكر ئه‌فه‌ندی ناسراو به "كچوك مه‌لا" له‌ساڵی 1915دا له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوداری ئایینی له قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێر چاوی ژیانی هه‌ڵهێناوه.
له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵان خراوه‌ته به‌رخوێندن و له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌ولێر و تا پۆلی شه‌شه‌می خوێندووه، ئینجا له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵات لای باوكی وانه‌ی نه‌حوو و سه‌رف مه‌نتیق و به‌یان و ڕه‌وانبێژی و فێقه و ئووسووڵ و ته‌فسیری خوێندنه‌ووه و له‌ساڵی 1934دا چووه‌ته میسر و دووساڵ له ئه‌زهه‌ر خوێندوویه‌تی و بڕوانامه‌ی ئه‌هلیه‌تی وه‌رگرتووه و له‌ساڵی 1936دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر و خوێندنی ئاینی له‌لای محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی موفتی باوكی ته‌واو كردووه مۆڵه‌تی زانستی لێوه‌ر گرتووه.
ڕه‌شاد ئه‌فه‌ندی له زنجیره‌كان وانه گوتنه‌وه "مه‌لا ئه‌فه‌ندی"ی ئامۆزای باوكی ئاماده بووه و سوودێكی زۆری لێ وه‌رگرتووه و له ساڵی 1944دا كاری وانه گوتنه‌وه‌ی پێش نوێژی و وتاری نوێژی هه‌ینی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵای پێ سپێردراوه و له‌پاش ئه‌م ئه‌ركه ئاینیانه‌ش له‌ساڵی 1956دا كراوه به قازی دادگای كه‌ركووك و له ساڵی 1957دا بۆ شاری سلێمانی گوێزراوه‌ته‌وه، له‌هه‌مان ساڵیش‌دا گوێزراوه‌ته‌وه بۆ دادگای شه‌رعی هه‌ولێر و دوای بیست و یه‌ك ساڵ خزمه‌تی شه‌ریعه‌ت له‌ساڵی 1978دا خانه‌نشین كراوه.
به‌ر له‌وه‌ی له كاردا بێت كراوه به‌ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی زانایانی شاری هه‌ولێر و كه خانه‌نشین كراوه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی هه‌رپێ سپێردراوه. ڕه‌شاد موفتی یه‌كه‌مین وتارخوێن بووه له‌شاری هه‌ولێر وتاری ڕۆژانی هه‌ینی به‌زمانی كوردی بخوێنێته‌وه، كه جاران به زمانی عه‌ره‌بی ده‌خوێنرایه‌وه.
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ماڵئاوایی له‌ژیان كرد، هه‌موو ڕۆژانی هه‌ینی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵات وتاری هه‌ینی به‌شانازییه‌وه به‌زمانی كوردی ده‌خوێنده‌وه.
ڕه‌شاد موفتی نووسه‌ر و شاعیر
مامۆستا ڕه‌شاد موفتی نووسه‌رێكی لێهاتووی كورد و شاعیرێكی به‌توانا و به‌پێی ئه‌و چوارده‌وه‌ری كه تێدا په‌روه‌رده ببوو، ڕێبازێكی ئایینی له هۆنراوه نوسیندا گرتبوو.
هۆنراوه‌ی ئاینی
مامۆستا ڕه‌شاد موفتی كه‌ده‌یبینی مه‌ولودنامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌زمانی عه‌ره‌بی یان توركی ده‌خوێندرێته‌وه، له ڕوو هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌ستا مه‌ولوودنامه‌یه‌كی به‌زمانی كوردی هۆنیه‌وه، تاكو هه‌موو كوردێك تێیبگه‌ن و له‌سه‌ره‌تاكه‌ی ئه‌و كاره وێژه‌ییه ئایینه‌یدا ده‌ڵێ:
به‌و زمانی كوردییه شیرین زمان
به‌حسی گه‌وره‌ی هه‌ردوو عاله‌م كه‌م به‌یان
یان نه‌ڵێن كوردی نیه مه‌دحی نه‌بێ
من وه‌هام نووسی كه‌كه‌س قه‌دحی نه‌بێ
ڕۆژ و شه‌و زۆرم ده‌كرد فیكر و خه‌یاڵ
مه‌ولیدی كوردی بنوسم بێ مسال
به‌حسیی پێغه‌مبه‌ر بكه‌م بۆ ئۆممه‌تی
تابنێرێ بۆ هه‌موو، خوا ڕه‌حمه‌تی!
هۆنراوه‌ی ستایش
ڕه‌شاد ئه‌فه‌ندی هه‌روه‌ك له هۆنراوه‌ی ئاینی به‌توانا بوو، له هۆنراوه‌ی ستایشیش ده‌ست ڕۆیشتوو بووه. ڕه‌شاد ئه‌فه‌ندی له ستایشی "جه‌بار ئاغای كانی"ی شاعیردا ده‌ڵێت:
كانی له‌به‌ر ئه‌شعاری سوخه‌ن سه‌نج و ئه‌دیبه
قه‌ولی هه‌موو پڕ له‌زه‌ت و زۆر خۆش و له‌بیبه!!
هه‌ر شیعری ێ كه ده‌یڵێت و ده‌یخوێنێته‌وه بۆ خه‌ڵق
گوێ ده‌گرن و ده‌یلێنه‌وه شیعرێكی عه‌ریبه!
دیسانه‌وه موفتی له‌یادی كۆچی دوایی "كانی"ی شاعیردا ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی خواره‌وه له كۆڕێكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد - لقی هه‌ولێر خوێنده‌وه، كه بۆ یادی كۆچی دوایی "كانی"ی شاعیر سازیان كردبوو.
بیر له مێژووی كۆچی شاعیر واجبی ئنسانیته
با له بۆ هه‌مووی بنێرین فاتیحه‌ی ڕه‌حما نیه
كۆڕه‌كه‌ی ئیمرۆكه‌مان و بۆ شاعیرێكه زۆر به‌ناو
جه‌بری نه‌فسی شیعره و جه‌ببارو ته‌خه‌لووس (كانی)یه
وه‌ك چیا بوو هیمه‌تی، نه‌فسێكی زۆر به‌رزی هه‌بوو
ڕۆحی نوا له‌و كۆڕه‌یه، جیسمی ئه‌گه‌ر چی فانیحه!
شاعیرێكی كورد بوو، كورد په‌روه‌ر وه‌كو ئه‌م كه‌م هه‌بوو
قسه‌كانی نه‌سته‌قی زار شاهیدی و جیدا نیه!
باوك و باپیر و عه‌شیره‌ت باله‌لایه‌ك ندابێن
گه‌وره‌یی هه‌ركه‌س به‌عیلم و خزمه‌تی مه‌یدانییه
ڕه‌شاد ئه‌فه‌ندی موفتی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له‌ساڵی 1970دا بووه ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌م ڕێكخراوه وێژه‌ییه‌ی كورد و له‌ساڵی 1973شدا كرایه ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ری كۆڕی زانیاریی كورد له به‌غدا و دوای خزمه‌تێكی زۆری ئاین و وێژه و زمانی كوردی له ته‌مه‌نی 77ساڵیدا له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی 12ی ئه‌یلوولی 1992دا له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد و به‌ڕێزێكی زۆره‌وه ته‌رمی پیرۆزی له گۆڕستانی بنه‌مه‌ڵه‌كه‌یان له "باداوه"ی هه‌ولێر به‌خاك سپارد.
منبع:خوزگه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 02:09 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|