بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1381  
قدیمی 05-12-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



گـــــــازنده

كچێ خۆ تۆ موسوڵمانی!
بۆ وا ئه‌كه‌ی له‌و كۆترانه؟
چاو له پڕشه‌پڕش و
داد و بێدادیان كه،
با فڕه له گیانیاندا نه‌مرێ
سووچێ له به‌رۆكت ئاوه‌ڵا كه
ئازادیان كه !
به‌سته‌زمانن

ئه‌م ده‌ستانه
گه‌رمترین هێلانه و
به‌رین‌ترین چینه‌خانه و
تامه‌زرۆترین ئاسمانن !!

هه‌ژان بابامیری


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #1382  
قدیمی 05-12-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



ئه‌مه به‌فره

یا ترسه و ئه‌بارێ و گورگی ئه‌بێ ؟
ته‌متومانه
یا سه‌رله گێژه‌وه هاتنی رۆح ؟

چه‌ند به ئاسۆكانا بسووڕێنینه‌وه
چاومان ؟
ئه‌ستێره په‌لكێشمان ناكا !
هیچ رچه‌یێك
نامانباته‌وه ئاوایی .
به‌فر و ترس و گورگ و مژ
گێژه‌ڵووكه‌ن له رۆحمانا ......
****
باڕنی گورگ
هه‌رچی رچه و ئه ستێره‌یه
سڕیویه‌ته‌وه !!

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1383  
قدیمی 05-12-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



ئه‌م هه‌وره سووتاوه‌ماته‌مبارانه
تابووتی خۆر بۆ کوێ ئه‌به‌ن؟
ئه‌م"با"تینوو و هار و ته‌ماحکارانه
به شوێن تراوکه‌ی کام باخا
له پای دیواری ئاسۆدا
له سه‌ر و سینگی خۆ ئه‌ده‌ن؟
ئێستا"داره‌رووته‌ڵه‌که‌ی"ناو که‌ویر
کۆتایی ناهومێدی و
ده‌سپێکی شه‌که‌تی کامه رێبواره؟
باڵنده‌کۆچه‌ره‌کان
مه‌رگی کام ته‌ته‌ری سه‌رلێشێواو
له جاده‌ دووره‌کانه‌وه‌
بۆ ئاوایی ئه‌هێننه‌وه‌؟
هۆ"شه‌و"!
ده پێم بڵێ؛
ئێستا ئه‌ستێره‌کان
شین‌گێڕی مه‌رگی کێهان؟
لای ئێوارێ
به سه‌ر په‌رژینی باخه‌که‌ی ئێمه‌وه‌
دیسان ئه‌و دوو باڵنده ماندووه‌
بۆ ئه‌گریان؟!

مه‌نووچێهر ئاته‌شی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1384  
قدیمی 05-12-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



سه‌گ‌وگورگ

ته‌زووی بایه و پرووشـــــه‌ی به‌فر و باران
له هه‌ورێکی چــــــڕی وه‌ک خــۆڵه‌مێشێ
ئه‌بارێ رێـــــــــــزه ڕێــــــزه و نه‌رمه نه‌رمه
جلێکی ته‌ڕ به ســــــــه‌ر هه‌ردا ئه‌کێشێ
** **
سروودی ژووره‌که‌ی بێ‌ڕۆچنی " شـــه‌و "
چپه‌ی به‌فر و خــوڕه‌ی بارانه ئه‌مشــــــه‌و
له لـــــــــــووره‌ی دووری زریانڕا دییــــــاره
که شه‌و میوانی لای تۆفـــــــانه ئه‌مشه‌و
** **
به سه‌ر ســـــــنگی به‌فـــردا راده‌کا " با "
به باڵی " با "وه چـــــــــــۆپی‌کێشه باران
له ژووری بێ‌کولاوکه‌ و تاری" شــــــه‌و"دا
شـــــــه‌وی تۆفانی و پڕ ترسی زســــتان
** **
گۆرانی سه‌گه‌ل
زه‌وی سڕ ، هه‌رچی لایه ‌به‌فر و شه‌خـته
گه‌له‌ک دژواره تۆفـــــــــان دابســــــــاکێ
ئه‌لــــــــوورێنێ - گورگ‌ئاســـایی - زریان
به‌ڵام ئێمه شــــــــوکور نیمــــــــانه باکێ
** **
له کن ته‌ندووری "خــــــــاوه‌ن" هۆ له‌وێدا
له سه‌ر ئه‌و کــه‌وڵه‌ نه‌رمه ‌خۆشه‌ خه‌وتن
چه‌نێ خۆشـــــــــه و دڵه‌ستێنه و بلاوێن
"عه‌زیزگیــــانه" و "به‌ڵێ‌گیــــانه" ژنه‌وتن
** **
له به‌رماوه‌ی خووانێ تێـــــــــــر ئه‌بێ زگ
ئه‌گه‌ر نه‌شـــــبوو ؛ ئه‌وا قاپێ ، سوقانێ
چه‌نێ ژین خــــــــۆش و دنیا دڵ ڕفـــێنه !
دلۆڤانێکی وه‌ک " خـــــــاوه‌ن " کووانێ ؟!
** **
به‌ڵام قامچی ؛ ئه‌وه‌ش وه‌یشـــــوومه‌یێکه
به‌ڵێ،ئه‌مما ده‌ڵێی چی تۆ له گه‌ڵیـــــــا ؟
به ژان و ئێشه زۆر کســـــــــــــپه و برینی
به‌ڵام "خاوه‌ن" به‌زه‌ییه‌ک دێ به دڵیــــــــا!
** **
خه‌ڵاســـــی دێ رقی ، ده‌یخـــــــــاته لاوه
که‌پۆیێک گــــه‌ر له‌پێـــــڵاوی بســـــــــاوین
له پاشـــــــــان ده‌یژمێرێ زامه‌کــــــــانمان
هه‌ر ئه‌و تۆزه‌ش‌ به‌ده‌ســــــکه‌وتێ‌ ئه‌زانین
** **
ده‌گــرمێ هـــــه‌ور و دیســان به‌فر ئه‌بارێ
له میچی ژووره‌که‌ی، بێ‌ڕۆچنی"شــــــه‌و"
شه‌وی تۆفان به کۆڵی ســــاردی زسـتان
چ‌زستان؟ شاســــواری مه‌رگی خۆشڕه‌و !
** **
گۆرانی گورگان
زه‌وی ســڕ، هه‌رچی لایه به‌فر و شــه‌خته
"شــــــه‌و" و "تۆفــــــــان" دڕنده و ناله‌بارن
ده‌لــــــــوورێنێ - گه‌ماڵ‌ئاســایی - زریان؛
"زه‌وی و ئاســـــمان " له گه‌ڵماندا نه‌یارن !
** **
شـــه‌وه و باڕن ، شـــــڵێوه و " با " و بۆران
شه‌وه‌ و پڕله ته‌زووی مه‌رگ ئه‌م هـــه‌رێمه
به‌ڵای‌"مه‌رگ"و برووسکه‌ی‌ ساردو سه‌رما
هه‌ڕوگـــــــــــیفن له پێده‌شـــت و له ئێمه
** **
نه زنجێ ، قوژبنێ ، یاکـــوو په‌ســــــیوێ
نه ئه‌شـــکه‌وتێ ، که خۆی تێدا وه‌شارین؛
ته‌نانه‌ت کـــــــــــــــــۆڕه دارێکیش نیه دیار
که تێی‌په‌ســــتێین هه‌تا کــــــۆتایی بارین
نه یه‌ک دوژمـــن، که دوودانه هه‌میشـــــه
له سه‌ر چــــــــــز ، دایمه لێـــمان به قینن
گڕی برسێتی و چــــــــــڕنووکی ســـه‌رما
جه‌رگ ده‌بڕن ، خه‌ریــــــکی دڵ ســـمینن
** **
ئه‌مه‌ش‌سێهه‌م...نه‌یاره..... وا له پڕدا.....
په‌لامارێکی هانی و...... ده‌م هه‌راشه...
چه‌کێکی‌وڕ......خڕوپڕ........ گڕوه‌ڕ و دڕ....
نه هێزی رۆین و رێیه‌ک له پاشه...........
** **
ده‌ده‌ی: ئاڵ‌هه‌ڵ‌گه‌ڕێ،ئه‌ی‌به‌ فری‌ چه‌رموو !
ئه‌مه خــــــــــــوێنی ره‌وه‌ی بێ‌خان و لانه
ئه‌مه خوێنی گه‌شی گورگــانی برسـی و
کوڕی هه‌قـــــــــــــداری پێده‌شت و ته‌لانه
** **
له ئه‌م "سه‌رما "یه‌دا ، برســــی و بریندار
به راکردن به سه‌ر به‌فــــــــــرا وه‌کوو " با "
به‌ڵام بۆ رێزی ســــه‌ربه‌ستی ، هه‌میشه
نیــــــــــــــــــــــــگاوا نین و ئازادین و ئازا !!
- وه‌رگێڕدراوی شیعری " سگها و گرگها " له کتێبی "زمستان "ی شاعیری گه‌وره‌ی فارس " مهدی اخوان ثالث
ساراڵ – هه‌ژان بابامیری ـ ساڵی حه‌فتاودووی هه‌تاوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 05-12-2011 در ساعت 06:18 PM
پاسخ با نقل قول
  #1385  
قدیمی 05-12-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض






1
رووتمکه
‌ وه‌ک قولله‌ی گه‌ردنت
ره‌شمکه‌
وه‌ک کله‌ی نێوچاوت
چه‌ن ڕووت و چه‌ن ڕه‌شم
چه‌ن ڕه‌ش و ڕووتی تۆم
2
عومرێکه‌ باڵنده‌م
که‌مێکیش کتێبم
هه‌ر شه‌ویش کاولی قه‌فه‌سی شه‌رابم
3
ته‌نیایی زستانان
که‌ نه‌ختێک
له‌ کچی به‌فرئه‌چێت
هاوڕێمه
‌دوای یه‌که‌م هه‌تاوی به‌هاری
گوڵه‌باخ تێپه‌ڕی
به‌ که‌ناری ده‌مما
کلیله‌ی پێکه‌نین، سه‌فه‌رمه‌
4
ئه‌توانێ
پیاوێ داگرسێ ئێواره‌ و
بسووتێ وه‌ک دۆزه‌خ له‌ سه‌رابی خه‌ونا و
به‌یانی، به‌فووێک
گوناهی شه‌مێکی له‌ له‌شدا بمێنێ
5
هه‌ساره‌،
ئاوێته‌ی خه‌یاڵی کچێ بوو
قاوه‌یی
ئه‌وکاته‌ی،
خۆڵبازی مناڵی جێهێشت و
شووی کرد به‌ نهێنی
کوڕێکی زه‌یتوونی
6
به‌هاره‌ و
له‌ داری باڵاتا
هڵمێکی مه‌یله‌وسه‌وز هه‌ڵئه‌کات
خۆرێکی میوه‌یی دێته‌لات
شکۆفه‌ت بۆ دێنێ
پیاوێک،
به‌ سێوت ته‌ماحه‌ و
هه‌نارت بۆ دێنێ

سمایل عه زه می
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1386  
قدیمی 05-12-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


زونگاوی دلداری
زورده میکه دلم بوت بی قه راره
بو ماچیکت ئه چمه ده ریای په ژاره

زورده میکه بو مووسیقای خرخالت
عومرم له سه ر ئه م کولانه خه ساره

زورده میکه له زونگاوی دلداریت
قه تیس ماوه ئه م ئاسکه ده رده داره

زورده میکه گیانه من شیت وشه یدام
ئاگر به رده ی له هه ناوم دووباره

کوری هه لپه رکی گه رمه من تامه زرووم
شاباشتکه م به گول نه وه ک به پاره

زورده میکه بونی هه ر کچیک ئه که م
بونیان نیه وه ک تو که نیشک ئه م شاره

قوتابخانه م به ست و هاتم بو جیژوان
بلینت دا به م ماموستا هه ژاره

سمایل عه‌زه‌می

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1387  
قدیمی 05-12-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



رق
دوور دوور به دواتا ئه گه رام
نزیک نزیک
له به ر چاوم بوویته بالا
هینده بیزم له رووره شی
ئه م شه قامانه هه ستاوه
ئه لیم بفرم

سمایل عه‌زه‌می

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1388  
قدیمی 05-12-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


رۆژژمێری ئازار

وه‌کوو رۆژانی رابردوو
هێدی هێدی ئێواره دێ
خۆر له‌ جاران کزوکزتر
تۆیش یاخی تر له‌ گشت ساتێ
له‌گه‌ڵ هه‌ندێ خه‌یاڵی دوور
ده‌س له‌ ناوده‌س دیته‌وه‌ ماڵ
ده‌س ئه‌وه‌ی رۆژێک ده‌ردێنی
لاپه‌ڕه‌یه‌ک ئه‌دڕی له‌ سال
هیچ ته‌نیا هیچت پێ ماوه‌
پێکه‌نینی بۆ گه‌وره‌ بکه‌ی
تاریکی په‌ره‌ی کێشاوه
تۆیش به‌ ته‌نیا هه‌ر سه‌ور ئه‌که‌ی
جگه‌ره‌یه‌ک ،دوان ،سیان...
یه‌ک له‌ دوای یه‌ک ئه‌سووتێنی
ئازارێکت دێته‌وه بیر
پاکه‌تێکی تر ده‌ردێنی
چاوی بینایی شه‌وانت
ئاوێنه‌که‌ تۆزاوی
وه‌ک گێژه‌ڵووکه هه‌ڵئه‌بی
دائه‌گرسی له‌به‌ر چاوی
له‌ چاوی چڵکنی شارا
به‌دی ناکه‌ی ره‌نگی جوانی
چاوهه‌ڵه‌‌بڕی به‌ره‌وئاسمان
بۆ ئه‌ستێره‌ی چاوه‌ ڕوانی

سمایل عه‌زه‌می
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1389  
قدیمی 05-12-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ئه وین

ئه وینی تو

وه کوو عومری جگه ره یه ک

به چه ن ماچی گه رم

کوتایی هات

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1390  
قدیمی 05-12-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



له سه ر شاخیک ئاوی دیل بو
روژله دوای روژ ئاوی گیراو
خه می شینی گه وره ئه بوو
هه تاجاری خه م ته قیه وه و
ئا ویکویله
ده رگای به ر دیینی شکان و
به گور هات و له و به رزه وه
بازیکی داو
بووبه تافگه!

((شیرکو بی که س ))
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 12:39 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها