بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #131  
قدیمی 02-19-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


بە خوێنێك گوناح دەشۆم
1 . پەنجەرەی ژوورەكەم، بەرامبەر بە حەسارەكەی، گوێبیسی پێنج فەڕزەی هاوارەكەیەتی. بڵیندگوێی سەربانی وەك كامێرای نەشاراوە، بێدەنگی شەو و ڕۆژم، دەهارووژێنێ. دەنگی مەوعیزەی ئەو بەرەبەیانە، هێدی‌تر لە هاوارەكەی پێشوو دێتە گوێم. دەست بۆ ئاسمان ڕادەدێرم و هاوار دەكەم: قەبرم لە بیرە.
2 . لەو كاتەوە قورسایی لەشی هەست پێكرد، كە ژێر پێی ڕۆچوو و خللۆر بۆوە. قورسایی لەشی هەڵاوەسراو و گرێدراوی پەتكێكی، گرێچن و جۆڵانەی بێ‌بڕانەوە و لینگەفڕتەی بێ‌ئاكام بوو . چاوە گەشەكانی لە ژێڵا هاتن و هەناسەی حەپس‌كراوی، لە ناو سینگی پنگی دەخواردەوە و لەشی بێ‌گیانی بە دەنگی مووناجاتی ڕۆژی جێژن ڕادەژا.
3. سەروچاوم، بە پەنجەرەكەوە دەنێم و بە دوو دەست، خەرمانەی دەوری رووخسارم دەدەم. هێستا تاریكی زاڵە. تارمایی جەستەی لەو بەری حەوشەكە لێڵ دەنوێنێ. دەنگی برایم ڕامدەچڵەكێنێ:
_ بەو بەیانەی خەونت دیوە؟ لەچی دەگەڕێی؟
_ ناجوڵێتەوە.
_ نووستووە، ماڵ ئاوەدان. هێستا ڕۆژ نەبۆتەوە!
_ دەڵێم، ڕایگوێزە، با لە بەر چاوم نەبێ. بەزەییم پێی‌دا دێ. هێند قورسە ناتوانێ بجووڵێتەوە. هەموو گیانی بۆتە دووگ. سەر و پشتی دوو بست و چوار قامك پانە. چی وا لە جوانەگایەك كەمتر نییە. خۆزگە ناوەكەی منیشت لەگەڵ دەخست. برایم لێفەكەی تا سەر گوێچكەی هەڵكێشا و بە بۆڵەوە كووتی: لای دەبەم. لە پێش چاوتی لادەبەم.
4. بە خێشە خێش، تا ناو ژێرخانە تەنگ و تاریكەكەی ڕەكێشی كرد. بۆ دڵنیایی، گوریسەكەی ملی لە كۆڵەكەی ژێرخانەكە بەستەوە و دوو، سێ گرێێ قایمی لێدا. دەستێكی بە سەر و گوێلاكی داهێنا و گەڕاوە. شەو زرینگابۆوە. مە‌ڕە خرپنەكەی برایم تا ئەو ڕادەی پەتكە گرێچنەكە ئیزنی دەدا، بە دەوری خۆی‌دا دەخولاوە. لە سەر لێوی تەندورەكە، سمی خلیسكا و لەشی قورسی نەگیرساوە و خللۆر بۆوە.

ڕەعنا شێخانی ــ مه‌هاباد

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #132  
قدیمی 02-19-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


لەتێك هەنار
دەنگی مەلا حوسێن هەتا ئەو سەری دێ دەڕۆیی. تەقە تەقی مەجووعمەكان و هات‌وهاواری مناڵان كۆڵانەكەی داگرتبوو. جەماعەت دە هات‌وچۆ دابوون. منداڵەكان فیتوویان لێ‌دەدا و تۆپەكەیان دەهاویشت بۆ هەواڵەكانی خۆیان. تەپ‌وتۆز هەستا بوو هەوا. مینە دوورتر لە منداڵەكان لە قەراغ چۆمەكەی ئەو سەری كۆڵان لە بن دارە سێوەكەی جاران دانیشتبوو. هەر دووك لاقی نووشتاندبۆوە و سەری لە نێو لینگی نابوو. بە هەر دووك دەستان مستێكی خۆڵ هەڵگرت و لە ‌نێو قامكەكانی‌دا رشتی خوارێ. دەستەكانی لە گیرفانی پانتۆڵە دڕاوەكەی نا و وێنەیەكی دەرهێنا و بە لێوی نا و ماچی كرد. چاوە رەشەكانی لە وێنەی هەنارە سوورەكە بڕی و چلكەیەكی هەڵگرت و لە سەر خۆڵەكە خەریكی رە‌سم‌كردنی هەنار بوو، لاقەكانی خڕ كردەوە و لووشمەیەكی هات. لێوی هەڵقرچاند و گووپەكانی پڕ كرد لە هەناسە و خستی دەرەوە هەر وا خەریكی سەیركردنی هەنارەكە لە سەر خۆڵ بوو كە تۆپە پەلاستیكێكەی منداڵەكان خلۆر بووە و كەوتە سەر هەنارەكە، قەڵس بوو و خێرا هەستا سەر پێ و بەردێكی گەورەی لە گیرفانی پالتۆ بۆرەكەی دەرهێنا. منداڵەكان دەستیان لە كەلەكەیان دابوو و چاویان لێدەكرد. كوڕە سەر تاشراوەكە قوڵە دارەكەی دەستی هەڵسووڕاند و كوتی: بە خودای بیهاوێی بەو دارەی شل‌وكوتت دەكەم.
دەستی بەرداوە و سەری داخست. بەردەكە شل بووە و كەوتە خوار. چاوی لە هەنارەكە كرد كە لەتێكی كەوتبوو بن تۆپی منداڵەكان. هەناسەیەكی هەڵكێشا. بە قۆڵی پاڵتۆ بۆرەكەی بن كەپۆی سڕیوە زاری داپچڕی: قەحبانە ... بۆ لە كۆڵم نابنەوە..
قەراغ زاری كەفی كردبوو. منداڵەكان لێیان دا لە قاقا. جیری پاتۆڵەكەی هەڵكێشابووە سەرێ و بەردێكی گەورەی هەڵگرتەوە و قیت بووە منداڵەكان هەموو هەڵاتن. رەپێیان نا. هانكە هانكی دەهات و دەیپرتاند. بەردەكەی هەڵێنا هەوا و هەویستی بیهاوێ كە دەنگی سیگناڵی ماشێنەكان و تەپڵ و تووزەلەی زەفتەكەیان جەماعەتی وەخۆ هێناوە.
هەموو رژانە كووچە و دەوری ماشێنی بووك و زاوایان دا. منداڵەكان لە قەراغ جەماعەت پاڵیان بە یەكەوە دەنا ودەیانقیژاند. دەسرەكان لە هەوای سەمایان دەكرد. كوڕ و كچ دەستیان دەكرد بە سەما و چەپڵەڕێزان. گەرمای دەستەكان و رمبەی لاقەكان حەرزی دەلەرزاندوە. وردە وردە بووك و زاوا لە نێو خەڵكەكە رێیان بۆ خۆیان كردەوە و چوونە حەسارێ. هەموو رژانە حەوشە و داوەتیان گرت. تیپی موسیقا دەنگی مەلا حوسێنی تێكەڵاوی ئاوازەكەی كردبوو. مینە لە پشت دەروازە كە لە سەر رەقی پشتی كرابووە بە حاستەمێك سەری بردە ژوورێ و چاوە تەڕەكانی لە تارا سوورەكەی هەنار بڕی.
شیرین ئه‌مینی ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #133  
قدیمی 02-19-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ڕا‌ستەقینە
جا بۆ تێك نەچم، بۆخۆشم نازانم چ بكەم، سەرلێشێواو، بێ‌سامان، فكرێكی ئاڵۆز و دڵێكی بێ‌قەرار، نازانم نە فكر لە دەردە كۆنەكانم بكەمەوە، نە لە غەم و گرفتە تازەكانم ... بیر لە ئازار و ئۆفەكانی كە دڵم، پێی لە هەزار لاوە چڕژاوە... یان بیر لەو كەسانە بكەمەوە كە بێ‌تاوان، دڵ و ڕووحیان بریندار كردم و جێیانهێشتم... یا غەم لە ئازارەكانم بخۆم كە بە سەر هەردان ویشك بوون، لە بەر بێ ئاوی و لە بەر بێ تیشكی هەتاو ...
پڕم لە قین و بوغزی نیزیك‌ترین كەسم، كە نازانم نیزیك‌ترینمە یان دوورترین ...
هەر وا كە چاوی لە نینۆكە بریندارەكانم، دەكرد، كە بە دەدانی شەو و ڕۆژ خەریكیان بووم.. كوتی: وەڵڵا خۆ مافی خۆتە، هەر چی بیڵێی. دەڵێی چی.... بڕێكی دڵخۆشی دامەوە و هەر وا كە بە پەلە چاوی لە ساعەتەكەی دەكرد، كوتی: هیوات بە خوای بێ، خوا گەورەی؛ دەستی لە سەر شانم دانا و كوتی: شەو درەنگە، دەبێ بڕۆم ئەگەر ئیزنت لە سەر بێ.... بۆخۆم خەجاڵەت بوومەوە... هۆشـم نەبوو ماوەیەكی زۆر بوو قسەم بۆ دەكرد... كات و ساتم لە بیر نەمابوو... ماڵئاواییمان كرد و ڕۆی... ئەویش ڕۆی ... ئەە ... ئەوەشت شێت و كاس كرد
پاڵم داوە و چاوم قووچاند... بەسە بەس! تاكەنگێ هات و هاوار و ناڵەت لە كن هەموو كەس بڵیند دەكەی... ئەخەر چ كارێكت بۆ دەكەن... تەواوی كە..تەواو..
ئەرێ تەواوی دەكەم، سوێند كە تازە لە كن هیچ كەس و ناكەسێك دەنگم دەرنایە لەو بێ‌دەنگییە قورسەی‌دا هەناسەیەكم هەڵكێشا... بەڵام نائومێدی پشووی لێبڕیبووم، هێشتا چاوم هەڵنەهێنابوو.. گوێم لە دە‌نگێ بوو، كوتی: شازادە بۆ وا پەرۆشی، پێت خۆشە هەموو غەم و گرفت و برینەكانی دڵت بدەی بە من و هەمووت بۆ هەڵگرم و چارەیان بكەم؟!
حەبەسام.. هەر بەو جۆرەی كە چاوم پێكەوە نابوو..قەد و باڵا و دیمەنی هاتە نێو مێشكم، بزەیەكی شێرینی لە سەر لێو بوو.. چاوم هەڵێنا.. جوانێكەی بێ‌وێنە بوو، ئاوی زارم بۆ قوت نەدەدرا؛ كوتم: مەگەر دەبێ، ئەو هەموو غەمەی من ...
نەیهێشت هێچ بڵێم ، هەر بە بزەی شیرینەوە كوتی: ئەرێ.. هەموو..هەمووی لە سەر شان و پیلی من دابنێ و بحەسێوە، كارت بە هیچ نەبێ.
ڕووناكایەك هاتە نێو دڵم، كوتم: ئەدی ئەتۆ چت لە من دەوێ لە بەرانبەری لە ئەستۆگرتنی ئەم بارە قورسە؟
كوتی: هیچ، تەنیا متمانەت بە من بێ و شان بە شانی من بڕو. نازانم بۆ بەڵام هەر وا كە دەستی لێك بڵاو كردبووە، باوەڕم پێكرد. هەر چی لە دڵم ‌دابوو خستمە سەر شانی! سووك بووم! خەو دایگرتم، وەك كەسێك كە ماوەیەكی زۆر لە بەر سەرما و بۆران‌دا پیاسەی كردبێ و شەكەت بووبێ و دەركەی دیوێكی بۆ بكەنەوە كە كورەی لێ هان درابێ، جێ‌وبانێكی نەرم و نۆڵیان بۆ تەیار كردبێ و بیبەنە ناو ئەو دیوەی، خاو بوومەوە.. حەسامەوە، و بێ‌غەم و ئازار و بێ‌پەرۆشی و خاترجەم، خەو بردمێوە ...
زه‌ینه‌ب بابایی ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #134  
قدیمی 02-19-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ڕێبوارێک له‌ جنسی خۆڵ و ئاوه‌وه
مه‌ودات بڕی
ئه‌م شه‌وه‌ی که هه‌ر چی ئه‌ستێره‌ بوون
حه‌یرانت بوون....
له‌ ڕاخوشینی گه‌شاوه‌ترین شتێک له‌ جنسی خۆڵ و ئاوه‌وه‌
مانگ و ئاسمان ڕێبوارێکیان ده‌دیت،
هه‌ر له‌ جنسی خۆڵ و ئاوه‌وه‌
ده‌وراده‌وری کاکێشان له‌م شه‌وه‌دا ئه‌ستێره‌ و نوور و شه‌به‌ق بوو
تۆ! ئه‌ی خۆشه‌ویست‌ترین بنیاده‌م...
ڕه‌نگین‌ترین شه‌وی ڕه‌شی هه‌موو ڕۆژگارت نه‌خشاند
ئێستگه‌ به‌ ئێستگه‌ی ئاسمان خۆت "پێشه‌وا"یه‌ک بووی
ساتی سارێژی شه‌وه‌ ژوانت دیاری کرد
فڕی فڕی به‌ هێزه‌وه‌
ورده‌ ورده‌ من چاوه‌ڕێت ئه‌که‌م
غه‌ریبیت ئه‌که‌م...
له‌ هه‌رچی هه‌ست و نستی ئه‌م کاکێشانه‌
خه‌به‌ر کرای،
ئارامیت له‌ دیالۆگێکی ڕاسته‌قینادا
چ ڕاسته‌قینانه‌ خۆ ده‌نوێنێ
له‌م سه‌فه‌ره‌تدا سه‌روه‌ری ئه‌که‌ی
که‌ ڕوو له‌ بنار ئه‌که‌ی، پێده‌که‌نی، ده‌گری
له‌ حه‌قیقه‌تێک ئه‌چی
که‌ خوون ئه‌بیه‌وه‌ هه‌ر له‌ ڕاستییه‌ک ئه‌چی
هوون هوون ده‌گریت و ده‌گریم
ئاخ حه‌قیقه‌ته‌ ڕاسته‌قینه‌که‌م!
حه‌قیقه‌ته‌ ڕاسته‌قینه‌که‌م کۆترێکی سپی باڵ سووره‌
گه‌رمێن و کوێستان ده‌کا
هه‌رد و هه‌وا ئه‌کا
به‌حر و ویشکایی ئه‌کا
ئازادی و ڕاستی و ئاشتی
هه‌ر له‌ له‌ کۆتره‌ سپییه‌ باڵ سووره‌که‌ی من ده‌وه‌شێته‌وه‌
مێژوو مه‌ودامانی بڕی
که‌چی تۆ ڕۆیشتی
که‌چی ده‌سته‌شکاو مامه‌وه‌
غه‌ریبی دوو باڵه‌ سووره‌که‌ت ئه‌که‌م
غه‌ریبی دوو چاوه‌ قه‌ترانییه‌که‌ت ئه‌که‌م
غه‌ریبی غه‌ریبیت ئه‌که‌م
به‌ قوربان

زانکۆ خه‌لیفه ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #135  
قدیمی 02-19-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


چه‌ند کورته شێعر له ک.د.ئازاد

هێنده‌ ده‌گه‌ڵ وه‌ڕه‌زیدا سه‌ما مه‌که‌ن، شێ هه‌ڵدێنن!

له‌ سه‌ره‌تای زامێکه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌که‌م،
گه‌رم گه‌رم!
له‌ به‌یانی ئازارێکا ڕی ده‌که‌وم،
هێور هێور!
وه‌رز ،وه‌رزی دابڕانه‌!
وه‌رزی لێک بوون و تۆرانی
باوه‌ڕه‌کان و بۆچوونی
حه‌ز و نه‌فره‌ت و دامانه‌!
که‌سێ نه‌فره‌تم هه‌ست ده‌کا،
له‌ به‌ر لێزمه‌ی ناکامی دا شڵه‌ژابێ!
که‌سێ ڕازی ئه‌م خه‌مه‌ی من باوه‌ڕ ده‌کا،
ته‌نیا جارێ،
ده‌گه‌ڵ باران دا گریابێ!

**
ئه‌ی نامه‌‌کانی ڕۆژ باش و
ئه‌ی شێعره‌کانی ئاشنا و
ئه‌ی په‌یکه‌کانی ژوانگه‌ی ماچ؛
لێواولێوم له‌ دۆزه‌خ و
دارماڵ دارماڵم له‌ ئازار!
په‌نجه‌کانی مێهره‌بانیم بۆ سه‌وداکه‌ن!
ئاوازه‌کانی ته‌سکینم بۆ فریا خه‌ن!
چرپه‌کانی ئاشناییم بۆ له‌ قاو ده‌ن!

**
له‌و‌ لای ساڕێژی ئه‌م دڵه‌م؛
خێڵێکی زام نیشته‌جێیه‌!
ئۆردووگایه‌ک له‌ مه‌ترسی،
له‌ هه‌ناوما بۆته‌ ڕاوکه‌!
په‌نجه‌ره‌یه‌ک له‌ سامناکی،
هیواکانم هه‌ڵده‌لووشێ!
چاڵێکی ڕه‌ش،
له‌ ده‌روونما بۆته‌ ڕووگه‌!
ئه‌م ناسۆره‌ بۆ کوێم ئه‌با؟
ئه‌م دابڕانه‌ که‌ی ئه‌بڕێ؟

**
ژوانگه‌ی ده‌رده‌!
ژوانگه‌ی ژانه‌!
به‌رکۆژه‌کان گاڵه‌ دراون!
وه‌رزی ده‌سکه‌نه‌ی پرچه‌کان،
غاری لێوه‌کان ته‌نراوه‌،
به‌ تۆڕی جاڵجاڵۆکه‌ی خۆف!
ده‌روون سیخناخ،
له‌موعجزه‌ی تازه‌ی بۆندار!
ئه‌م ئازاره‌ بۆ کوێم ده‌با‌؟!

**
شپرزه‌ییم غه‌ریب ماوه‌!
ئاوێنه‌کانی ڕاپه‌ڕین،
ژه‌نگ ئاژنن!
هێنده‌ ده‌گه‌ڵ وه‌ڕه‌زیدا سه‌ما مه‌که‌ن،
شێ هه‌ڵدێنن!
گوێ له‌ ناسۆری خاک بگرن!
سووکه‌ ئاوڕێ،
له‌ مێژووی تاڵی خه‌نده‌ که‌ن!
ئه‌م ئاوازه‌ لاوازانه‌‌،
ته‌شه‌نایی،
وه‌بیر زامه‌کان ده‌ێننه‌وه‌!

**
مه‌رحه‌با ئه‌ی کوێره‌وه‌ری!
سڵاو داهاتووی ڕه‌نج و خه‌م!
غه‌ریبستانی گه‌یشتن،
شه‌وه‌زه‌نگێ دایپۆشیوه‌!
به‌ تاوانی خۆشه‌ویستی تۆمه‌تبارم!
دوورخراوه‌م،
به‌ گوناهی شه‌وباشێکی دڵدارانه!
ئه‌مه‌ سه‌رتای ئازاره‌!
ئه‌مه‌ سه‌رتای خه‌زانه‌!

**
چ بارانێکی ناوه‌خته‌!
له‌ هه‌ورێکی پڕ شووره‌یی!
شه‌ڵاڵ به‌ بۆنی مێگه‌لی
تاراو له‌ به‌نده‌ن و بنار!
من شوانه‌وێڵه‌ی سه‌ربه‌ستم!
پرسێکی چاره‌نووس نه‌که‌م،
جڵه‌وی ئه‌م ڕانه‌ نابه‌م،
بۆ هه‌ڵدێری مان ونه‌مان!

**
کێ خه‌و‌نه‌کانی لێ دزیم؟
کێ نوێنی هه‌رزه‌کاریمی،
به‌ خه‌یاڵ و وه‌نه‌زه‌وه‌ ڕازانده‌وه‌؟
ڕاوێژ له‌گه‌ڵ تارێکی دا،
فێری شه‌وبێداری کردم!
کازیوه‌یه‌ک خۆشه‌ویستی،
بۆته‌ مه‌راقی مێژووییم!

**
ئه‌ندێشه‌کانی سبه‌ینێ،
عه‌مباره‌پۆن!
دیالۆگ ده‌گه‌ڵ نه‌زانی دا،
بینایی خستوونه‌ گومان!
حه‌زناکه‌م ڕێگه‌م لێ ون کا،
بیری پووچی مان و نه‌مان!
حه‌زناکه‌م ئیتر هاوڕێم بن؛
خۆزیا و بریا و
ئاخ و داخی تاڵی ژیان!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #136  
قدیمی 02-19-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


برسی نسێ
ئه‌و ڕۆژه‌ی گریان له ده‌رگای دام پاره‌م نه‌بوو ئه‌سرین بکڕم
نیگام هه‌ڵخست باران وه‌یشوا
بۆ وه‌ی ده‌بێ ئاسمان ده‌ستم بگرێ
یا دڵۆپه هه‌ورێک نیسێیه ده کاسه‌مکوشێ
به خوا تینووی نسێم و ده‌ست ناگرمه‌وه
برسیه‌تی به‌ری پێم ده‌کوشێ و ده‌چاوانم‌دا سه‌ری خه‌ونی تێر ده‌شوا
له کۆڵانی خه‌ون ناده‌م ئه‌ستۆم راست ده‌گرم
له پڕ نمه‌ی گریان تێر برسیایه‌تی ده‌خۆم
پێکه‌نین له سه‌ر زگی برسی هه‌ڵناپه‌ڕێ و وه‌ڕه‌زی ده‌که‌م
ساباتێکش نییه ڕۆبێته داخوازم له ژه‌مێک پێکه‌نین میوانی کا
ئه‌وه‌ی هه‌مه نیازه و ئه‌وه‌ی نیشمه هه‌وره و باران و به‌هار
چیت لێ وه‌شارم گه‌لێ کۆڵه خه‌ونم له ژێر ئه‌سرین ماون
فریشک به سه‌ریان‌دا ڕووخاو هه‌می بردن
دڵخۆشییه‌که‌م چه‌ند ئاره‌زوو بوو ئه‌وانیش ده‌ستمیان نه‌کرده پرێسکه و میچ و بانیان
هه‌نوکه چاوم وه‌ستڕه‌وه چڵکی دووریان گرتووه
برسیایه‌تی هاری نه‌کردوون ده‌رمانێکیان بۆ بنووسه
برسیترم له‌وه‌ی نسێم هه‌بێ یا نسێیه بکڕم
پاروویه‌کم بۆ بنووسه له‌مێژه دیمه‌نێکی جوانم نه‌خواردووه
به خوا هار نیم جه‌م مردوویی ڕه‌نگی کردووم
خۆشت به نیشانی ده‌ستم ده‌زانی پاروو له به‌ری هه‌ڵات
کاکه چاوم خه‌ونێکیان هه‌ڵگرتووه چێشته‌که‌ی له‌مێژه نه‌کوڵیوه
ده‌رمانێکم ده‌یه با گلێنه‌ی سپی هه‌ڵگه‌ڕاوم بتوانێ ژه‌مێک کۆڵانی خه‌ون بکرێ
به خوا تینووم و ده‌ستم برسییه نایه‌ڵێ چ بخۆم
کاکه جاری پێشتر خه‌وێکت دامیه نیشانی زگمی نه‌زانی
له‌به‌ر ده‌ستم فێی گرت و له برسان مرد
جێیه‌ک نه‌بوو بینێژم ناچار کردمه پاروویه‌ک
چیم کردبا وه‌هام نه‌کردبا ده‌ستێکی سه‌نگه‌سار کراو
پێشی پێ ده‌گرت هێنده‌ی وه‌دوا ده‌که‌وت تا شل و کوت خه‌و ڕاوی ده‌کرد
ئه‌و چه‌ل یا له‌گه‌ڵ خۆی ده‌خست یا ژن‌به‌ژنه‌ی پێ ده‌کرد
خۆت ده‌زانی ئیمڕۆکه پارووی هه‌ڵوه‌ریو ناکه‌وێته سه‌ر کۆش
هه‌ر بۆ ئه‌م لاو ئه‌و ڵای ده‌خوشێ چاوی له‌وه‌یه له خوانێکی شایانه سوار بێ
نازانێ ده‌نگی ده‌هۆل زۆر له‌وه‌ی دوورتره بتوانێ
ژه‌مێک خۆشه‌ویستی دێم کا ببێته پاروویه‌ک بۆ چاوی ئه‌وینداری
تۆ خوا کاکه ده‌رمانێکم ده‌یه زگم پارووی خۆی بدۆشێ
ئیدی کاری به تێکوشینی دراوسێ نه‌بێ
بابه وه‌هام لێ هاتووه باوه‌ڕ به نسێی خۆناکه‌م
چوون ئه‌و تێره و له چاوی پیس به دوور چوار شانه‌یه
ئێستاکه‌ش خۆی لێ گۆ‌راوه وه‌پێشم ده‌که‌وێ
کاکه کارێکی بکه یا له به‌رم هه‌ستی یا بێ نسێ بم
ده‌نا خۆم ببمه نسێی ئه‌و که‌سه‌ی سه‌رده‌مایه‌ک
خۆشه‌ویستیه‌که‌ی دانار به داناری خه‌ون و ئاوازم پیاسه و کۆڵان بوو
کاکی بژیسک منت ده‌سه‌ر گه‌ڕێ
ده‌توانی نووشتوو‌یه‌کم بۆ بنووسی ده‌رمانه‌که‌ی بکڕم و تازه تێر خه‌و بم له خواردن.
ئه‌میر ئه‌سعه‌د خالیدی نه‌غه‌ده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #137  
قدیمی 02-19-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


هیوا
لە سەمای گەرمی بڵێسە و لە هەتاو بڕوانە
لەلەرەی شەونم و خەونی گەشی ئاو بڕوانە

تەمی چاوی تەڕی کانی بکە چەتری ڕۆحت
لە برینجەی چەم و ئاسمانی هەساو بڕوانە

ئایەتی ڕۆشنی سەر پەلک و گەڵا وەخوێنە
لە ترووسکەی زنە، ڕووناکیی شەواو بڕوانە

لە شریخە و لە برووسکە و گڤەبا و لەنگێزە
لەخوڕە و هاژەیی چۆماو و شەتاو بڕوانە

لە لکی ڕووتەڵی داران و لە بووژانەوەیان
لە بەهاری گەشی هیوانەبڕاو بڕوانە

بە خەم و تۆزە شکانێ دڵی خۆت مەمرێنە
لە سەدان سواری ئەوینداری گلاو بڕوانە

بە شکانێکی دڵت، دەرمەکە هیوا لەسەرت
خەم لە دڵ دەرکە، لە ئاوێنە شکاو بڕوانە

بە شکاویش بە سەدان چاو لە ژیان دەڕوانی
تۆش کە نەشکاوی هەتاوی بە چاو بڕوانە

ئه‌مین گه‌ردیگلانی ــ بۆکان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #138  
قدیمی 02-19-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


زووان ڕچگیاس
ده‌س و پا به‌سیایس
مل وه‌ زریه‌یل چه‌و له‌ چه‌و بڕین
ئه‌و دار هه‌ڵخریاس
...
شه‌و
شه‌و وه‌ جنازه‌ێ مانگ شه‌و ئاخر
پشت وه‌ سه‌ردی خوه‌ر
وه‌ مه‌رگ ئاگر
تا حه‌ێ ده‌ژی شه‌خڵ نه‌شکییاێ
له‌ زڵمات نریای
ئه‌و ته‌خت تێژی زووان شاێر
له‌ گشتێ به‌تر
وه‌ وشکی ڕیشێ ئازادی به‌ساس
***
ئاخرین خه‌و
م پیر خێڵ خاڵم
له‌ خێڵ خانه‌ێ خێیاڵم
م ڕیچه‌رمێ ڕێوار سه‌راوه‌گه‌ێ شه‌ماڵم
م گورده‌ێ هوز گه‌وراێ دڵبرشییاێ وهارم
م هامه‌ هۊر ئاگر
هامه‌ ته‌مه‌ێ شه‌وه‌کیان
هامه‌ منه‌ی ئاسمان
هامه‌ موده‌ێ مردن­و له‌ێ نوو له‌ خه‌و هه‌لسان.
ئه‌مین ڕه‌حیمی نیژاد ــ کرماشان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #139  
قدیمی 02-19-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


هاموتا((hamuta
هاتبووە خوارێ و بیری لەوە دەكردەوە چۆن دەتوانێ بچێتەوە سەرێ؟! چەندین ڕێگای بۆ ئەنجام‌دانی ئەو كارە هەبوو، بەڵام تێمابوو كامیان هەڵبژێرێ؛ كێشەی سەرەكی ئەوە بوو كە هەر یەكەی بە شێوەیەك كەم‌وكوڕییان تێدابوو، هەروەها لە هیچیان بەتەواوی بەمتمانە نەبوو. ئاخر شوێنەكە جۆرێك بوو كە هاتنەخوار لەوی هێندە دژوار نەبوو، بەڵام چوونەوە سەر بەپێچەوانە پڕدژوارتر بوو؛ ئەوانی خوارێ تێی فكری‌بوون و لە پێش‌دا پێیان سەیر بوو كە ئەوە بۆوا هەڵدەڕوانێتە سەرێ. بەڵام دواتر یانی بەر لەوەی ئەو خۆی خڕ كردبێتەوە و سرنجی دابێ بە دەوروبەری خۆی، وەك كەسێكی عاقڵ‌سووك یان ڕاچەفتێك سەیریان دەكرد. هەڵبەت ئەوكات كە ئەو زەینی دا بە دەوروبەری خۆی و هەستی بە بوونی ئەوان لەو دەوروبەرە كرد، ئیتر ئەوان وازیان لە سەیركردنی وی هێنابوو، تەنانەت زۆربەیان بوونی ویان لەوێ لە بیر نەمابوو. ئاخر ئەوان لەوێ بوون بۆیان ئاسایی بوو، لێی بە پرس نەبوون، بەڵام ئەو، ئەوەی نەدەزانی، هەر بۆیە هەڵەیەكی كرد و پرسی: ئێوەیش هەر لەو سەرەڕا هاتوون؟ یەك چاوی لە یەكێ كرد و پاش چەند كاتێكی كورت هەموو وێكڕا لە قاقای پێكەنینیان دا...
...بەڵام وڵامێكیان نەداوە و دووبارە وەك لەوێ نەبێ ڕوویان لێ‌وەرگێڕا. بەرپێی خۆی چاو لێكرد، پڕبوو لە ئێسك‌وپرووسك، هەر بۆیە لە بڕیاری خۆی پاشگەز بۆوە و بۆ حەسانەوە و پشوودانێك تەمای دانیشتنی لەسەر بردە دەر؛
...وە پەلەقاژە كەوت، ئیدی زانیبووی كەس نە چاوی لێیەتی، نە سرنجی داوەتێ و نە یاریدەی دەدا، لە گەڵە خۆی گوتی: هەر چۆنیەك بێ، دەبێ خۆم وەسەر كەومەوە و لەو بارودۆخە نالەبارە و ڕەشخەنە، خۆ ڕزگار كەم. نزیكترین لێواری كە دەستی دەیگەیشتێ و دەیتوانی بیگرێ، دوو ـ سێ بست دوورتر بوو لەوەی دەستی وێی ڕابگا، هەڵبەت تازە لێی حاڵی ببوو كە ئەوە زۆر گرینگ نییە، بەڵكوو ئەوەی گرینگ بوو ئەویش تازەی پێی ‌زانیبوو قورساییەك بوو كە دەست‌وپیلی داگرتبوو، بە چەشنێك كە نەیدەتوانی دەست ببزێوێ، پێی سەیر بوو تا ئەو كاتە، هیچ جۆرە هەل‌ومەرجێكی لەو چەشنەی بەتاقی نەكردبۆوە، تەنانەت ئەو پرسەی بە مێشكی‌دا هات:
ئەرێ بڵێی ئەوە ئەمن بم؟ بزەی سەر لێوی پێشاندەری قاقای دەروونی بوو بە خۆی. ئەو جارە گوتی: خەرفاویشم. بە ئاسپایی چاوی گێڕا و هەستی ڕاگرت، گوتی: نەوەك ئەوانەی لەوێن ئاگاداری ئەو چۆنیەتی‌یە بووبن و ئەوەندەی دیكەی پێ پێبكەنن. كەچی زانی كەس ئاگای لێ نەبووە؛ لەوەتا هاتبووە خوارێ ئەوە یەكەم جار بوو كە شاد دەبوو.
بیری پەلەقاژەی هەر هەبوو، بەڵام ئەو جارەیان تێگەیی كە هێزی جووڵانەوەی لاق‌وپێیەكانیشی نەماوە...سەیر بوو بەڵام وردەوردە هەر دەتگوت شتێك هانی دەدا كە لەگەڵ ئەو هەل‌ومەرجە ڕابێ، ویستی چاوێك لە سەرێ بكاتەوە و بزانێ وەك دوایین هەل بۆ چوونەوە سەر، چی پێ‌ دەكرێ، كەچی بۆی دەركەوت كە چاویشی لە هەڵگەڕانەوە بۆ سەرێ تێماوە و ئەو كارەی پێ ناكرێ؛ بە دەست خۆی نەبوو، قاقایەكی بڵیندی لێدا، لە نەكاو بۆی دەركەوت تەنیا شتێكی كە دەتوانێ ئەنجامی بدا، قاقالێدانە...
... نازانم، هەڵبەت بۆ خۆیشی نەیدەزانی چەندە زەمان تێپەڕیوە: ساتێك، سەعاتێك، ساڵێك، هەزار ساڵ...؟
بەڵام هەر دووكمان كە وەخۆ هاتینەوە، خەومان لێ‌كەوتبوو...


هیوا قارەمانی ـ مەهاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #140  
قدیمی 02-28-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

دکتۆرێک دەگێرێتەوەو دەڵی:
منداڵێکی بچوک ھاتە ناو دەرمانخانەکەمەوە فرمێسک بە جاوەکانیا ئەھاتە خوارەوە
دەخیلەیەکی پێ بوو کە ھەموو ئەو پارانەی تێدا بوو کە رۆژانەی خۆی بوو کۆی کردبویەوە
ووتی:دکتۆر گیان موعجیزەتـان ھەیە ؟
بێزەحمەت پێویستم بە (موعجیزە) ھەیە !!!!
نرخەکەی ھەرچەند بێت من دەیکرم
فەرموو ئەوە ھەموو پارەکەمە بۆ تۆ بەڵام دکتۆر گیان ئەبێت موعجیزەیەکم پێ بفرۆشییت
منیش وتم: معجیزەت بۆچیە ؟
منداڵەکە زۆر بە جوانی و پاکی وەڵامی دامەوە و
ووتی: دایکم زۆر نەخۆشە گوێم لە دکتۆرەکەی بوو ووتی ئەستەمە چاکبونەوەی مەگەر بە موعجیزەیەک بێت
بۆیە ھەموو سامانەکەم دەبەخشم بە تۆ ئەگەر ئەو موعجیزەیەت ھەبێت بۆ چاکبونەوەی دایکم.
کاتێ منالەکە قسەی خۆی تەواو کرد من و ئەو ھاورێ یانەی لای ئێمە بوون جاوەکانمان فرمێسکی باراند نەمان توانی
لەبەر ھەلوێستی جوانی ئەم منالە خۆمان بگرین جۆن سۆزو میھرەبانی خۆی بۆ دایکی خۆشەویستی خۆی دەر ئەبرێت .
خوایە گیان لێت ئەپارێینەوە ئەوەی دایکی لە ژیان ماوە تەندروستێکی باش پێ ببەخشیت
ئەوەی دایکی نەخۆشە شیفای بۆ بنێریت
ئەوەی دایکی مردوە قەلەمی عەفوی خۆت بە گوناھەکانیا بێنة
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 08:27 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها