زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوو پارچە شیعر
سوتاوم بۆت برژاوم بۆت ئاگرت بەردا لەدلم
بەیمانێکەو تازە داومە یان بۆتۆ یان بۆگلم
تۆش بەزەیت بێت ئەزیزم بە گریە و نالە نالم
گەر رەحمێ نەکەى بەحالم منیش پێت ئەلێم زالم
***************************
ئەی ئەو کەسەی بویتە خولیام
کەتۆ دورى منیش تەنیام
دوریەکەشت ناگرمە دل
بولبول ئاشق بێت هەردەگا بە گول
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژانـــــــــى عـــەشــــق .........
گـەر دەمـزانــى خــۆشــەویــســتــى وا بــەژانــە قــەت نــەمــدەکــرد
ئــەوەى ســیــعــرى چــاو بــوایـــە چـــاوى خــۆمــم لــێ ون ئــەکــرد
گـەر دەمـزانـى نـامـە نـوسـیـن دەسـت و پـەنـجـەم ئـەشـکـێــنــــى
دەریــای خــەیــال هــەمــووســاتــێ مــاســی رۆحـم ئـەخـنـکـێـنـێ
هـەرگـیـز رازى ئــەم دلــەى خــۆم بــۆ کــاغــەزێ دەرنـــەئــــەبــــری
وەکــو مــەجــنــون بــەشـێـتـانـە یـەخــەم بــۆیــار دەرنــەئـــەبـــــــرى
خــۆم نــادایــە بــەر روبـــارى نــەهــــامـــەتــــى ئـــەویـــنـــــــــــدارى
دلــم نـــاکــرد بــەرێــبــوارى رێــی فــرمــێــســـک و رێـــی دلــــــدارى
بــەلام چـى بـکـەم کـە عـاشـق بـووم ئـەوسا زانـیـم عـەشـق ژانــە
بـۆ هـەنـدێ کـەس زەردەخـەنـەو بـۆ هـەنـدێ کـەس هـەرتــــاوانـــــە
شـــەهـــــاب زەنــــگــــەنـــە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خۆشه‌ویستم
سه‌یری چاوه‌کانم که
ئازیزه‌که‌م
وا خه‌ریکه رۆح له جه‌سته‌ما ده‌رده‌چێ
بۆ دوا جار
لاشه‌م به‌ره‌و گۆرستان ده‌چێ
به‌لێ
دڵم له لێدان ده‌که‌وێ
چاوه‌کانم بۆ دوا جار نیگا ده‌که‌ن
تا هه‌تایه
که‌سێکی تر نابیننه‌وه
که وه‌کو تۆ خۆشیان بوێت
ده‌سته‌کانم ده‌یانه‌وێت
باوه‌ش به مردن‌دا بکه‌ن
بۆیه ئه‌ڵێم
ئازیزه‌که‌م
وه‌ره پێش ئه‌وه‌ی بڕۆم
با دوا وته‌ت پێ بڵێم
با دوا نیگات که‌م
با ده‌سته‌کانت بگوشم
با پێت بڵێم
له‌م جیهانه‌و
له‌و جیهانیش
تۆ خۆشه‌ویستی منی
ئارام خۆشناو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دره‌خت پڕ نهێنییه
نهێنییه‌ک له سێبه‌ری
دره‌ختی هه‌ڵچوو بۆ باوه‌شی ئاسمان
نهێنییه‌ک دره‌خته‌کان تهی ئه‌کاو
چاره‌نووسی گه‌ڵا مردووه‌کان
به ڕه‌شه‌با ئه‌سپێرێ
نهێنییه‌ک مه‌زن ئه‌بێ
به گواستنه‌وه‌ی گیانی هه‌تاو
بۆ لق و پۆپی ئه‌و دره‌خته‌ی
سه‌رسامی سه‌مای په‌پووله‌یه‌که ..
نهێنییه‌کی تر
مامۆستاکه‌م پێی وتم:
(دره‌خت به پێوه ئه‌مرێ)
من ئه‌وسا هه‌رزه‌کار بووم تێ ئه‌فکریم
ئاخۆ هاواری گیانه‌ڵای
تا چه‌ند به‌رز ببێته‌وه و
کێ بیبیستێ!
کێ ماڵئاوایی لێئه‌کا و .. کێ بۆی ئه‌گری..
قوژبنی سه‌ره‌وه‌ی سه‌ختترین
لقا‌و ته‌ریبی لقه‌کانی کپ و ماته
بێ مه‌راسیم
بێ رێپێوان
با وردیله رازی دڵداره‌کان
نه‌ورووژێنن
شه‌رمه‌زاری مه‌رگیش نه‌بێ
ساته‌وه‌ختێ
سێبه‌ره‌که‌ی به ره‌نگێکی تاریکه‌وه
جێی ژوانان بوو .
شه‌هێن ته‌ها
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بگه ڕێوه مالی دڵم ئستاش جێی تۆی هه رلێماوه
بگه ڕێوه ناو چاوانم ئستاش نیگایی تۆی تیاماوه
بگه ڕێوه ناو هه ناسه له ناو سنگما قه تیزماوه
بگه ڕێوه په نجه کانم گه رمی په نجه تی تیا ماوه
بگه ڕێوه لێوه کانم ته ری لێوتی له سه رماون
بگه ڕێوه هه تا گوێچکه م توانایی بیستنیان تیاماون
زۆرده مێکه چاوه ڕوانم هه ناسه که م زووبێیته وه
ئاگردانی کوژاوه ی دڵ به ده ستی خۆت گه ش که یته وه
ئازیزه که م که هاتیه وه به ئسپایی ده رگایی دڵم بکه ره وه
تازه دڵم وا پیر بوه به رگه یی خۆشی وا ناگرێت
نه با مردن رێم پێبگرێت خه نده ی لێوت بتۆرێنت
ئایی چه ندخۆشه وه کو جاران چاوم له خنده لێوت بێت
یاوه ک جاران چاوه کانم له نیگا جوانت تێرنه بێت
بگه ڕێوه زۆر ده مێکه چاوه ڕێتم ئا زیزه که م
دڵم ئۆقره ی لێ براوه به ر گه یی چاوه ڕوانی ناگرم
مۆمی ته منم واکزبووبه ر گه ئاهی خۆشه ویستی تر ناگرێ
چاوه کانم وا وشکه که ن فرمێسکی که یان لێنایێ
بگه ڕێوه وه کوجاران مۆمی ته مه ن گه شکه ره وه
ژینی خۆشی به ده ستی خۆت بۆ ئه م دله بهێنه وه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گوڵە هێرۆکانى پشت روحمان
گوڵە هێرۆکان تێکەڵ بە مەمکەکانى یادگارى ئەبن و
من و تۆش وەک دوو کانیلە و .. دوو سنۆبەرى دوور
تێکەڵ بە بۆنى ئەو مەمکانە ئەبین و
وەک مناڵان دەم ئەنێین بە لێوى پشکۆکان..
سەختە هەڵزنان بە چێژى ئەم وشانەوە
لەزەتە ئەو ئازارەى لە رۆحمانەوە بەرەو هەبوون
رۆئەچێتە خانە خانەى چیرۆکەکانى عەشق
لەو ئازارە رائەژیێن و بەزەمان و خەڵوەتگەکانى روحمانەوە وەرئەبین
وەرئەبین بە بۆنى گوڵە هێرۆ و دیدەى شەوانێک
کە تروسکایى چاوى شعرى تێدا دا ئەگیرسێ
نامەکان ئێستا بۆنى دوور دوورى ئێمە لە گەردەن و سینگمانەوە ئەفڕێنن
ئەفڕین و بێ باڵ بە مەستى خەیاڵێکەوە لە جوانى
من بە گومان و سەماى وشنە گەڕۆکەکان
تۆش بە خەزینەى جوانییەکان و شەرمنى خۆشەویستییەکەوە
باڵ ئەگرین لە باخچەیەکدا و
گوڵ ئەگرین لە ئاسمانێکدا..
لەسەر لەرەى دەنگتەوە ئاوازێکى دوور دوور ، نزیک نزیک ئەخەیتەوە رۆحى من
من چیم هەیە .. گوڵە هێرۆ
فانتازیایەک لە مەحەبەت و
نازێک بەبەر پەنچەکانتەوە بکەم
من چیم هەیە لە سەرمایەى شعر و لە بۆنى جێژوانەکان زێتر
من چیم هەیە لە تریفەى شەڕابێکى مەست مەست بە بۆنى ترێ
با، لێرەوە رەت ئەبێت و ئەگاتە کۆڵانەکانى روحم
هەتاو، لێرە دەرئەکەوێت و ئەچێتەوە خوێنم
بە عومرێکى درێژەوە لەبەرامبەر برژانگەکانى مندا گۆرانى بۆ خۆت و خۆم و دونیا بڵێ
بەسۆزى حەرفێکى هەوەسبازەوە سەمایەک لەسەر دڵم بکە و
بزانە تۆ لەوێوە ئازادى
لەوێوە ئەتوانى بۆنى گوڵە هێرۆکان تێکەڵ بە خۆم و خۆت کەیت
ئیدى وەرە بمبە بۆ ناو باخى گوڵە هێرۆکان
بمبە لەو گوڵانەوە تەڕ تەڕم کە
لەو گوڵانەوە بزر بزرم کە
با رەنگى گوڵە هێرۆیەک بگرم و لەبەر تریفەى تریفەدا ببریقێمەوە
وامەزانە تریفە تەنیا شەوەکان جوان ئەکات
تریفە رێگە بۆ گوڵە هێرۆکانیش خۆش ئەکات
تا بۆنیان بگەیەننە سەر گەردەن و نێوان مەمکى درەختەکان
هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هەناسە تاریکەکان
باخچەیەک بۆى هەیە بە رەنگ و بۆنى لە ناو خۆیدا ختمم بکات
گوڵە هێرۆیەک ئەتوانێت لە قەدى خۆیدا فەنام بکات
تاکە دارێک ئەشێت لە پەلکێکى خۆیدا بمپێچێتەوە
من وام لە ناو تۆدا وەک شەنگەبى لەبەر شەپۆڵەکانى روحتدا
رۆژانە دەیان جار بەبەردەممدا رائەبورى و بەردەوامیش نامناسیتەوە
ئێوارەیەک بە رەنگە نەرمەکانى خۆى لەناو خۆیدا غەریبم ئەکات و
شەوێک لە ناو رەنگە رووناکەکانى خۆیدا ئەمبات
دە تۆش بمبە و لە ناو رەنگى چاوەکانتدا بمناسێنەوە بە سەفەر
لە دەنگى شعرێکەوە بمکەوە بە هاوارى گەردونێک لەبەر دەستى قەدەر
بمخۆوە ئەى باى رەنگەکان.. لە منەوە با رووبارەکان هەڵبێنەوە
لە منەوە با هەتاوى گومانێکى رەها داگیرت کات
لە منەوە با با و بۆنى خۆم بەسەر تریفە و شەرمى گوڵەکاندا برژێ
بە سەفەر و گەڕانە بێکۆتاییەکان عەشق و چیرۆکەکانت بشکێنە
با بشکێن بتەکانى روحى من و ئینجانەکانى یەقینەکانت
وەرە دەستت بگرم بۆ تاریکى
وەرە روحت بخە لە پمەوە و با بتبەم بۆ ژوورە تاریکەکانى گوڵەکان
هەر لەو باخچە رووناکانەدا تەماشاى رووناکى مەکە
لەو ماڵانەى بێدەنگیدا تەماشاى سەفەر مەکە
وەرە سەفەر ستاندنەوەى تەمەنە لەقەدەر
سەفەر کڕینەوەى روحە لە خودا
رۆیشتن بەسەر بەردەکاندا پێت ئەڵێ بەیارەکان بۆ حەز لە رەنگى خاک ئەکەن
رۆیشتن بە بەیارەکان پێت ئەڵێ گەڵاکان چەند حەز لە رەنگى ئاسمان ئەکەن
وەرە با بڕوانینە چیرۆکى دارەکانى کەنار دەریاکان و ئەو تەعریفى جوانى نەناسینى شەپۆڵەکانمان بۆ بکات
دەریا بە گەورەیى خۆى ناتوانێت کەنار بە شەپۆڵەکان بناسێنێت
ئاسمانیش ناتوانێت تەعاروفێک لە نێوان زەوى و هەورەکاندا رێکخات
با ئنجانەیەک من و تۆ لە خۆیدا شین نەکات
لە بالکۆنێکەوە رۆژانە ئاسمانێکى نوێ و دارێکى نوێ بەدى ئەکەم
بۆنى ئەمڕۆ وەک هى دوێنێ نیە
من بۆنێک ئەگرم و بۆنێک جێمئەهێڵێ
رەنگێک ئەگرم و رەنگەکانى دى ژوانم بۆ رۆژەکانى دى دا ئەنێن
من هەمیشە لە ژوانى بۆن و رەنگەکاندا بێزار نابم
من هەمیشە لە گومانەکان و پرسیارەکان تەواو نابم
بمبورە ئەى تاریکترین ژنى ئەم دونیایە من لە ئێوارە و چاوەکانى تۆدا ئەگەڕێم و
شتێک بۆ ئەبەد نادۆزمەوە
ئەوە منم بەسەر ئەو ئێوارە رەنگاورەنگانەى تۆ و بەسەر ئاسۆ رەنگینەکانى چاوەکانتدا هەر رۆژەى بە بارانێکەوە ئەبارم کە لەبارانەکانى پێشووم ناکات
من بە گوڵدانێک لە نهێنییەوە بە شەقامەکانى شعرەکانتەوە وەرئەبم و ئنجانەکانم ئەشکێنم
من کارم شکاندنى ئنجانە و وێرانکردنى تاریکییەکانە بۆ تاریکییەکى دى
روناکى چاوەکانم بە تاریکى بگۆڕەوە
من لە تاریکییەوە خۆشم ئەویێت و لەتاریکییەوە عەشق ئەنووسمەوە
من خۆم حەرفەکان بزر ئەکەم و وشەکانیش لە خۆم ئەتۆرێنم
من وام روحى سەرگەردان و بێ رووناکى هەمیشە دۆستى سرووتەکانى نوتەکیم
با ژیان بگۆڕینەوە بە قومێ تریفەى بێ رەنگ
ئەى گوڵى تاریکى با روناکى بگۆڕینەوە بە مردن
وەرە گیان لەم ژمارانەوە شۆڕبینەوە ناو ماتماتیکى روحێک کە نازانێت لەسەر کانى ئەنجامێک ئاو بخواتەوە
وەرە با گوێ لەو گۆرانى یە بگرین کە هەمان گۆرانى یەکەمجار و دووەمجار نیە لە گوێ‌گرتن‌دا
وەرە ئەو کتێبە بخوێنینەوە کە ناگاتەوە هەمان وشەکانى خۆى
وەرە پیاسەیەک پێکەوە بکەین کە نامانباتەوە هەمان باخچە و هەمان خودمان
من دێمەوە و هەمان عەشق و هەمان ئیمانم پێ نیە
دێمەوە و هەمان تریفە و هەمان هۆشەنگم لە روحدا نیە
دێمەوە و تەماشام هەمان تەماشا نیە بۆ ئێوارە و گوڵ و بەیارەکان
بۆ روناکى و باران و ئاسمان و دەریا و شەپۆڵ و کەنارەکان
دێمەوە و هەمان سەفەر و گەڕان و فڕین و نیشتنەوەم پێ نیە
12/10/2007 دهۆک
هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نازانم
نه چرپه بوو
نه ترپه بوو
نه تنۆکی باران
تاریکه شه‌وێک بوو
په‌نجه‌ری ژووره‌که‌م
وینه‌ی کۆتایی ژیانی ئه‌کێشا
سه‌خته ڕێگایه‌ک بوو
ئه‌و شه‌وه ڕۆشنایی هه‌رگیز نه‌ئه‌بینرا
له‌و قه‌راغ ئه‌و ئاوه‌ی هه‌موو شه‌وێ
ماچی بارانم پێ ئه‌سپێرێ
دوعام ئه‌کرد
ئه‌موت خوایه
ماچی من بنێره به‌و بارانه
دوعام ئه‌کرد ئه‌م وت باران
بیسپێره به فریشته ترسی ئه‌و شه‌وانه
کچه‌که‌ی ئه‌و شه‌وه‌ی
ده‌نگت له ده‌نگی باران ئه‌چوو
له کوێی؟
کچه‌که‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ناسه‌ت
له بزه‌ی شکۆفه ئه‌چوو
له کوێی؟؟
ئێستا من له‌م بێ تۆییدا
ناسنامه‌و
پاسپۆرتی وڵاتی ژان
ئه‌که‌م به هاوڕێم
گریانی گوڵی ئێواران
بزانه کیژۆڵه‌که‌ی هه‌موو شه‌وێک له‌و دیو
په‌نجه‌ره‌ی حه‌زی منه‌وه
ئه‌کا سه‌ما
سه‌مای ده‌نگی باران
هه‌موو شه‌ویک له لاپه‌ڕی ده‌فته‌ری شعرمهوه
ئه‌نوسرێ
با به‌س بێ دابڕان
با به‌س بێ دابڕان
هاوڕێ ڕه‌ش
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گه‌ر بوی به پاشا نه‌بی بهزوحاك
كاوهيێك ده بێ بتكاته ژێرخاك
ئه‌وه‌نده عاشقی به‌رگ وخۆراكين
نازانين خۆمان خۆراكی خاكين
ئه گه ر بوی به پۆڵا دنيا بده‌ی له كۆڵا
هه‌ر ئه‌بێ بڕزی له خۆڵا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چاوه‌ڕێتم
ئه‌ڤينی تۆ گه‌وهه‌رێك بوو
لهگهنجينهی ئومێدی من
گوڵدانێك بوو پڕله خه‌نده‌ی
سۆز و خوليای رهنگينی من
**** **** ****
خۆشه‌ويستيت شه‌ماڵێك بوو
لێوان لێو له وه‌فاداری
سروه‌ی به‌هاری مێهر بوو
بۆ له‌خاچدانی بێداری
**** **** ****
يه‌كه‌م وێستگه‌ی ناسينی تۆ
گۆشه‌ی به‌هه‌شتی ته‌مه‌ن بوو
يادگاری تۆ وه‌كو سێبه‌ر
هاوسه‌فه‌ر و ياوهرم بوو
**** **** ****
نيگاكانت په‌يامێك بوون
تارمايی ژينيان راوئهكرد
پهيڤهكانت شه‌ونمێك بوون
گوڵی هيوامی ماچ ئه‌كرد
**** **** ***
له‌ناكاودا وه‌ك باڵنده
بۆ هه‌واری ون كۆچتكرد
دڵی منت له‌گه‌ڵ خۆتا
به‌هێمنی له‌توپه‌ت كرد
**** **** ****
چاوه‌ڕێتم تا ئه‌و ساته‌ی
له‌نێو گۆڕمدا ئه‌خه‌وم
هه‌ركه‌سێك بێت لێم بپرسێت
ئه‌ڵێم شه‌يدای باڵای ئه‌وم
فرسه‌ت ته‌حسین
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 30 نفر (0 عضو و 30 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 10:41 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|