زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
منداليك چووه لاي مامؤستاكه‌ي بؤ ئه‌وه‌ي سئ پرسياري لئ بكا منداله‌كه ووتى ئه‌گه‌ر سئ پرسيار لئ بكه‌م ئةتواني وه‌لامي هه‌رسئ پرسياره‌كه‌م بةيته‌وه ، مامؤستا ووتى به‌لئ ئةتوانم ، منداله‌كه ووتى پرسياري يه‌كه‌مم بؤچي ئيمه خوا نابينين له كاتيكدا ئه‌و هه‌يه ، پرسياري دووه‌م قه‌زا و قه‌ده‌ر چي‌يه ، پرسياري سئ يه‌م باشه بؤچي كاتيك كه شه‌يتان له‌ناو ئاگردا ئازار ده‌درئ ئيشي پئ ده‌گات و هاوار ئةكات له‌كاتيك‌دا خؤي له ئاگر دروست كراوه ، مامؤستاكه يه‌ك زله‌ي به‌هيزي دا له روومه‌تي منداله‌كه،به‌جؤريك منداله‌كه ئازاري پيگه‌يشت پاشان ووتي ده‌زاني بؤچي ئه‌و زله‌يه‌م لئ داي ، منداله‌كه ووتى نه‌خير ، مامؤستا ووتى بؤيه ليمداي تا وه‌لامي هه‌رسئ پرسياره‌كه‌ت بةمه‌وه ، منداله‌كه ووتى به‌لام من هيچ تينه‌گه‌يشتم ، مامؤستا ووتى هه‌ستت به ئازار كرد كاتيك ئه‌و زله‌يه‌م لئ داي ، منداله‌كه ووتى به‌لئ مامؤستا ووتى ئايا ئازار هه‌يه ، منداله‌كه ووتى به‌لئ ئازار هه‌يه ، مامؤستا ووتى ئه‌ي ئازار ئةبينريت ، منداله‌كه نه‌خير ، مامؤستا ووتى خواش هه‌يه به‌لام ئيمه ناي بينين به‌لكو ته‌نها ئه‌و ده‌مان بينئ ، منداله‌كه ئه‌ي وه‌لامي پرسياري دووه‌مم ، مامؤستا ووتى ئايا دويني هيچ به خه‌يال و بيرتا ئةهات كه من ئه‌مرؤ زله‌ت لئ بده‌م ، منداله‌كه ووتى نه‌خير ، مامؤستا ووتى ده‌ي ئه‌وه قه‌زا و قه‌ده‌ره ، منداله‌كه ووتى ئه‌ي وه‌لامي پرسياري سئ يه‌مم ، مامؤستا ووتى كاتيك كه زله‌كه‌م لئ داي ئايا هه‌ستت به ئازار كرد ، منداله‌كه ووتى به‌لئ ، مامؤستا ووتى دةستي من له قور دروست كراوه و روومه‌تي تؤش هه‌ر له قور دروست كراوه كه‌واته قور له قوري دا و له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش دا ئازارت پئ گه‌يشت ، منداله‌كه ووتى وايه ، مامؤستا ووتى ئه‌وه‌ش وه‌لامي پرسياري سئ يه‌مت بوو ،، منداله‌كه ووتى به‌لام تينه‌گه‌يشتم ، مامؤستا ووتى شه‌يتان له ئاگر دروست كراوه و به ئاگريش ئه‌شكه‌نجه ئةدريت و ئازاريشي پئ ئةگات ،،، داواكارين له خوا كه ئه‌م چيرؤكه‌تان بؤ بكاته مايه‌ي سوود
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
03-10-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کچێکی سەرگەردان
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
بە فیزێکەوە سەیری کردم و بە کەشوفشێکەوە لە دەرگا چووە دەر و منی لە بار و دۆخێکی رق و سووکایەتی پێکراویدا بەجێهێشت. لە نێو جانتاکەما دەستم کوتا بۆ جلەکانی خەوم، بەئارامی لەبەرم کردن، چراکەم کوژاندەوە و لە نیو جێگەدا ئەو هەستە ئاشنایەی کە پێی دەڵێن دەردی دووری یان دڵتەنگی بۆ نیشتمان و خزم و کەس دایگرتم. بەدەم گریانەوە خەو بردمیەوە.
میسیۆن
هەر کە لەسەر هەنیشکان بەرز بوومەوە بۆ ئەوەی لە پەنجەرەکەوە بڕوانمە ئەو تەپۆڵکانەی دەوری بنکەی میسیۆنیان داوە، تەوژمی بۆنێکی خۆشی تووتڕکی کێوی هات بە لووتما. هێشتاش ئەمن خەمبار و گیانداهێزراو بووم، چونکە ئەو رۆژە دەبوو بۆ کارکردن بۆ سپی پێستان ماڵی خۆمان بەجێ بێڵم.
دەزانی لە سەرەتای رۆژانی تەقەلا و کێشمەکێش بۆ مانەوە، دژواری و ئێش و ئازارێکی زۆر رووبەرووی خەڵکی ئێمە دانیشتوانی کۆنی ئوسترالیا بوویەوە. لە رێگەی بەلاڕێدا بردن و هەڵخەڵەتاندن، پیاوانی بەناو دڵسۆزی سپی پێست ئێمەیان لە دایک و باوکی سروشتیمان دوور ئەخستەوە. ئەمەش کاری کردە سەر هەموومان. دایک و بابی راستەقینەمان لەدەست چوون، لە رێی چوونە نێو میسیۆنەکان ناو و نیشان و پێناسەمان نەما، بەزۆرەملی شێوە ژیانی ئەوروپییان پێ سەپاندین.
هێشتا منداڵ بووم کە لە ریڤەرداڵ خستیانمە هەتیوخانەیەک بەناوی 'سەینت یوسف' ئەم هەتیوخانە لە ژێر فەرمانی 'سەینت جان'دا بەڕێوە دەچوو. کە بوومە سێ ساڵان بردمیانە ماڵێکی تر پێیان دەگوت 'میسیۆنی گەڕۆک' لەم میسیۆنە سیانزە سال لە تەمەنم تێپەڕ بوو. کلیسای کاتۆلیک ئەم میسیۆنەی بەڕێوە دەبرد. ئەو راهیبە و قەشە و برادەرانەی ئێمەیان پێ سپاردبوون بە رەگەز ئاڵمانی بوون. لە هەموو ئەو ساڵانەی مناڵیمان پەروەردە بە شێوەیەکی زۆر توندوتیژ بەڕێوە دەچوو. هەموو رۆژێک بە لێدانی زەنگ ئەرکەکانمان دەستی پێدەکرد. یەکەم پرینسیپیشیان جیاکردنەوەی کوڕان و کچان لەیەک بوو.
لێرە لەم میسیۆنە ئەگەر لە ژێر پەروەردەیەکی زۆر توندوتیژیشدا بووین بەڵام رۆژانی خۆش و ناخۆشیشمان هەبوو. ئێمە دەبوو کۆمەک بین بۆ کاروباری رۆژانەی مەزرا وەکوو شیردۆشین، هێلکە کۆکردنەوە، لەگەڵ برادەران بچین خواردن و ئالیک بدەین بە بەرازان و بە رەشەوڵاخان، یان سەر بدەین لە ئاشەباکان.
لە میسیۆن دەشیانناردینە بەر خوێندن. من لە خوێندن زۆر زیرەک نەبووم. تەنانەت ئەو کاتەیش کە بۆ کارەکەری لە میسیۆن قوتابخانەم بەجێهێشت نەمدەتوانی کاتژمێر بخوێنمەوە. ئەمەش مانای ئەوە بوو تادەبوومە پانزە و شانزە ساڵ دەبوو لە میسیۆن بۆ سپییەکان کار بکەم.
بەمجۆرە ساڵانی مناڵیم تێپەڕبوو، هەتا ئەو بەیانییە بەهارە تایبەتییەی کە بە هەست و سۆزێکی ناخۆشەوە لە خەو ئاگا بوومەوە. یەکەمجار بوو لە ژیانمدا لە تەمەنی شانزە ساڵیما شوێنی لە دایکبوونی خۆم بەجێدەهێشت. نەمدەزانی چی چاوەڕێم دەکا، دەترسام. نەمدەویست بڕۆم، بەڵام هیچ چارم نەبوو.
لە ئاڵۆزی وپەرۆشیدا ماڵاواییم لە هاواڵانم کرد. ئەوجا سپییەکان هاتن لەگەڵ خۆیان بمبەن. ئەوان ژن و پیاوێک بوون لە ماشێنێکی شیکدا، هەردووکیان پۆشتە و پەرداخ و گەڕاوە بوون، وابزانم لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا. بەڕێوەبەری میسیۆنەکە منی پێ ناساندن و پێمی گوت دەبێ بۆ ئەم خەڵکە باشە کار بکەم.
ماشێن بەرەو شوێنێکی نادیار بردمی. لە پشتەوە بەدەم خەم و ئاڵۆزییەوە دانیشتبووم. سەفەرەکە ئارام و بێدەنگ بوو. ئەو ژن و پیاوە پێکەوە قسەیان ئەکرد، ئەمنیش وەنەزم ئەدان.
خزمەتکارێکی رەش
لەو رێگەی کە ئەگەیشتە ماڵیان، کابرا ماشینەکەی راگرت. خانووەکەیان زۆر گەورە بوو. ژنەکە لای کرد بەلامەوە و گوتی دابەزم. خۆیشی دابەزی و دوای کەوتم بۆ ژوورەوە. چووینە چێشتخانەکەیان و دانیشتین. ژنەکە وتی ئەچێت پیاڵەیەک چا دروست ئەکا و زۆری پێناچێ. ئەو چووە ژوورەکەی خۆی بۆ حەسانەوەی دوای ئەو سەفەرە درێژە.
من لەوێ دانیشتم، نائارام و بەپەرٶش بووم. بیرم کردەوە با چاوێک لە ژوورەکەی تەنیشتمەوە بکەم. ئەوەی کە بینیم هەناسەی لێ بڕیم! قاڵییەکی ئەنتیک و جوان بە رەنگی سوورێکی تۆخ لە تەختی ژوورەکە راخرابوو. کەلوپەلی نێو ماڵ هەموو جوان و خاوێن بوون. ورشە و پرشەی قاپ و قاچاخی زیو لە دەوری ژوورەکە نەشەی ئەخستە دڵەوە. ئاجورەکانی دەوری زۆپاکەش لە رەنگێکی سووری تێردا بریسکەیان ئەداوە. چلچرایەکیش بە میچی ژوورەکەوە چاومی خستە شەوارەوە. لەو کاتەدا سرمەی پێیان هاتە گوێم، خێرا چووم و لەسەر کورسییەکەم بە کزی دانیشتمەوە.
ژن و پیاوەکە هاتنە ژوور، پیاوەکە دانیشت و ژنەکەش خەریکبوو بە ئامادە کردنی چاوە. منیش گوێم شل کردبوو بۆ گفتوگۆی نێوانیان. کە هەموو شت تەواو بوو، ژنەکەش دانیشت و رووی لە من کرد و گوتی: ناویان ئاغا و خانمی بیجلۆیە.
لەو کاتەیدا کە بۆ خۆی و پیاوەکەی چای دەکردە نێو ئەو پیالە و ژێر پیاڵە جوانانەدا، لای خۆم بیرم ئەکردەوە، بڵێی منیش لەو پیاڵانەدا چا بخۆمەوە. بەڵام من تەنیا دوو پیاڵەم لەسەر مێزەکە دەبینی. کاتێک ژنەکە چوو بە لای دۆڵابەکەوە لە گۆشەیەکی دووری چێشتخانەکە، بە خۆمم وەت، "ئۆی چەند خۆشە! ئەوە ئەچێ لەو پیاڵە و ژێر پیاڵانەش بۆ من بهێنێ." بەڵام بە سەرسووڕمانەوە بینیم، بە قوتویەکی کۆنی تەنەکەوە گەڕایەوە لای مێزەکە، چای تێکرد و لەبەر دەمما داینا. بە شێوەی سەیرکردنەکەی من دەبێ سەرسامییەکەمی لە دەموچاوما خوێندبێتەوە.
من لە دۆخێکی دژوار و بندەستیدا پەروەردە بووم، بۆیە لەو جۆرە کەسانە نیم ئازادانە بێمە زمان و بیروبڕوای خۆم دەرببڕم. واش فێر کراوم قەت سەربەخۆ نەیەمە قسە مەگەر لە پێشدا قسەم لەگەڵ بکەن، ئیتر گرینگ نییە لە کامە بارودۆخیشدا بم.
زۆر بەرێزەوە لێم پرسی، ئەتوانم لەو پیاڵەو ژیرپیاڵانەدا چا بخۆمەوە، من فێری خواردنەوە لە قوتووی تەنەکەدا نیم. قەت لە میسیۆن ئەمەم نەکردوە.
ئەو وەڵامەی وەرمگرتەوە، دەنگێکی بەرز و تووڕە بوو. ئەو ژنە وتی: من وەک کارەکەرێکی رەش لێرەم، هەرچی ئەو دەیڵێ دەبێ ملکەچی بم. قوتووە تەنەکەکەم وەرگرت و بە پەشۆکاوی چاکەم خواردەوە. ئەوسا خانم وتی لەگەڵیا بچم ژوورەکەمم نیشان بداــ شتێک کە چاوەڕوان نەبووم، لام وابوو ژوورێکە وەکوو ئەو ژوورەی نانخواردنە، کە دیبووم.
لە دەرگای پشتەوەی چێشتخانەکە چووینە دەر، دوور لەو ژوورە جوانە بە چەند پلەکانێکا سەرکەوتین بە لای ژوورێکی کۆنی دووشدا تێپەڕیین، سەرێکم بردە ژوور و چاوێکم پیا خشاند، لە شوێنێک دەچوو کە سەگی لێ ڕادەگرن.
بەردەوام بووین لە گەڕان، لام سەیر بوو، ئەی ژوورە جوانەکەم لە کوێیە. لەم بیرکردنەوانەدا بووم کە خۆمان لە بەر دەرگای گاراجێکدا بینییەوە! خانم دەرگاکەی کردەوە، چرا نەوتییەکی پەیدا کرد بە قولاپێکەوە هەڵواسرابووــ چراکەی هەڵکرد. لەبەر رووناکی کزی چراکەدا جانتاکەمم بینی بە لای تەختەخەوێکی دارینەوە دانرابوو. هاوارم کرد و پرسیم، جانتاکەم لەم دیوە پیس و ترسناکە چی دەکا؟ لەوانەیە بە هەڵە هاوردبێتت؟
وابزانم نەدەبوو ئەم پرسیارە بکەم، چونکە بە وەرگرتنەوەی وەڵامێکی توند کۆڵی خۆمم قورس‌تر کرد. لەبەر خۆمەوە بەخۆمم گوت: من کارەکەرێکی رەشی ئەو خانمەم! تا ئەو کاتەی کاری بۆ دەکەم ، ئێرە دیوی خەوی من دەبێ.
خانم بە وتارێکی دوور و درێژ وتوندوتیژ هیرشی هێنایە سەرم و گوتی لە منی دەوێ بەیانی زوو هەستم لە خەو. ئەگەر تەماشای دۆڵابی تەنیشت تەختەکە بکەم سەعاتێکی زەنگداری تێدا دەبینم. دەبوو لە سەر سەعای پێنج کۆکی بکەم. لە پشت دەرگای گاراجەکەشەوە، گەسکێکی گەورەی قامیش ببینمەوە. بەو گەسکە دەبوو ئەو ریگایە بماڵم کە دێ بۆ ماڵەوە. دوایی زانیم ئەو رێگایە مایلێک درێژە. پاش ئەم کارەش دەبوو لە چێشتخانە چاوەڕوانی خانم بمێنمەوە.
بە فیزێکەوە سەیری کردم و بە کەشوفشێکەوە لە دەرگا چووە دەر و منی لە بار و دۆخێکی رق و سووکایەتی پێکراویدا بەجێهێشت. لە نێو جانتاکەما دەستم کوتا بۆ جلەکانی خەوم، بەئارامی لەبەرم کردن، چراکەم کوژاندەوە و لە نیو جێگەدا ئەو هەستە ئاشنایەی کە پێی دەڵێن دەردی دووری یان دڵتەنگی بۆ نیشتمان و خزم و کەس دایگرتم. بەدەم گریانەوە خەو بردمیەوە.
ژێرنووس:
گلێنیس وارد ـ ١٩٤٩ Glenyse Ward
نووسەری ئابۆرجینی گلێنیس وارد هێشتا زۆر مناڵ بوو لە ماڵ برایە دەر و زۆری تەمەنی مناڵی خۆی لە میسیۆنێکا تێپەڕ کرد کە راهیبە ــ واتە سۆفیلکە ژنانی ئاڵمانی بەڕیوەیان دەبرد. گلێنیس خۆی وا راهێنا کە زاڵ بێ بە سەر دەورەی ناشادی مناڵیی خۆیدا و ببێتە نووسەرێک. ئەم چیرۆکە کورتە نووسینی خۆیەتی لە بەسەرهاتی ژیانی. ساڵەکانی١٩٥٠ ئەو کاتەی گلێنیس وارد منداڵ بوو، کاربەدەستانی ئوسترالی بە شێوەیەکی رێکوپێک منداڵانی ئابورجینی و منداڵاڵە دووڕەگەکانیان لە دایک و باوکیان دوور ئەخستەوە. لە ساڵەکانی ١٩٦٠ دا، سپی پێستە ئوسترالییەکان ئەم رەفتەیان لەگەڵ ئابورجینییەکان بۆ کەوتە ژێر پرسیار و خوازیاری ئاڵ و گۆڕیان بوون. ساڵی ١٩٦٧ بۆ یەکەمجار مافی دەنگدان درایە ئابورجینییەکان. هەر چەند حکومەت لەو کاتەوە هەتا ئێستا، دەستی پێکردوە بە قەرەبووکردنەوەی ئەو ناڕەواییانەی کە لە رابردوودا، دەرحەق بە دانیشتوانی رەسەنی ئوسترالیا کراوە، بەڵام هێشتاش زۆر کار ماوە بکرێ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-22-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پیاوێک لە خەو هەستاو لەگەڵ هاوسەرەکەی دەستی بە خواردنی نانی بەیانی کرد پاشان چووە ژوورەکەی تا کلیلەکانی بەڕێت لەسەر مێزەكه بینی مێزەکەش و تەلەفزیۆنەکەش تۆزێکی زۆریان لەسەر بوو، چووە دەرەوە بێ ئەوەی کلیلەکانی بەرێت، بە خێزانەکەی وت: گیانەکەم کلیلەکانم لەسەر مێزەکەن بۆم بهێنە ئەویش چوو کلیلەکان بهێنێت بینی لەسەر ئەو مێزەی کە بە تۆز داپۆشرابوو بە پەنجەی دەست نووسراوە هاوسەرە ئازیزەکەم خۆشم ئەوێی! پاشان سەیری تەلەفزیۆنەکەی کرد بە هەمان شێوە لێی نووسرابوو خۆشم ئەوێی ئەی هاوبەشی ژیانم!
ئافرەتەکەش کلیلەکانی برد بۆ هاوسەرەکەی و زەردەخەنەیەکی بۆ کرد کە مانای ئەوە بوو پەیامەکەت گەیشت و گرنگی بە خاوێنی ماڵەکەمان دەدەم!!ئەوە نیشانەی هۆشیاری و ڕۆشنبیری پیاوەکە بوو کە بە شێوەیەکی ژیرانە توانی خێزانەکەی تێ بگەیەنێت بێ ئەوەی هەستی بریندار بکات ....خۆزگە چ پیاوانمان چ ژنانمان ئەو هەڵوێستەیان هەبووایە .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-22-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌ریك بوو ئه‌چووم بۆ ده‌وام مۆبایله‌كه‌م زه نگی لێ دا ،، كه وه‌ڵامم دایه‌وه ووتم فه‌رموو ؟
کەس قسەی نەئەکرد و به‌س فووی ئه‌كرد...!
ووتم: " ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ رابوێری یه‌كجار فوو بكه ،، ئه‌گه‌ریش ئه‌ته‌وێ یه‌كتر بناسین دوو فوو بكه..!"
دوو فووی كرد..
ووتم: "ئه‌گه‌ر جوانی دوو فوو بكه ،، ئه‌گه‌ر ناشرینی یه‌ك فوو بكه.."
... ... دوو فووی كرد..
ووتم: "ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ موعید دابنێین دوو فوو بكه ،، ئه‌گه‌ر نا یه‌ك فوو بكه.."
دوو فووی كرد..
وتم: " باشه سه‌عات ٥ی ئێواره له فڵان شوێن یه‌كتر ئه‌بینین،، ئه‌گه‌ر ڕازیت دوو فوو بكه ئه‌گه‌ر نا یه‌كجار فوو بكه...
دوو فووی كرد..
خواحافیزیم كرد‌و به خۆشحاڵیه‌وه مۆبایلم داخست.. ئێواره خۆم جوان گۆڕی و بۆنێكی خۆشم لێداو فكرم هه‌ر لای موعیده‌كه‌م بوو... كه ویستم له ماڵ ده‌رچم به ماڵه‌وه‌م ووت ئیشێكی به‌په‌له هاتۆته پێش ئه‌بێ بڕۆم..!
خیزانه‌كه‌م ووتی: " ئه‌گه‌ر ئێواره بۆ نان خواردن یەیتەوە دوو فوو بكه،، ئه‌گه‌ر نا یه‌ك فوو بكه...!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-22-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کچێکی گەنج لە قاوەخانەیه‌کدا دانیشت لە چاوەڕوانی ده‌ستگیرانه‌که‌ی,,,کە ڕێکەوتبوو لەگەڵیدا کە بیبینێت دوای تەواو بوونی کار,, چاوی گێڕا وە سەیری شوێنێکی کرد
گەنجێکی بینی سەیری دەکات و زەردەخەنە دەکات هیچ گرنگییەکی پێنەدا,,
دوای چەند خولەکێک بەدزییەوە بەلاچاوێک سەیرێکی کرد بۆ شوێنی دانیشتنی کوڕە گەنجەکە بینی هێشتا سەیری دەکات و بەهەمان شێوەش زەردەخەنه دەکات!!!
زۆر بێزار بوو وە کاتێ ده‌ستگیرانه‌که‌ی هات پێی وت ده‌ستگیرانه‌که‌ی هەستایەوە و ڕۆشت ڕووەو گەنجەکە بۆکسێکی لێدا کەوتە سەر زەوی!!!کچە گەنجەکە سەیری کرد بەسەرسامییەوە بۆ پیاوەتی ده‌ستگیرانه‌که‌ی و پارێزگاری کردنی لێی وە دەستبەجێ چونە دەرەوە لە قاوەخانەکە دوای کەمێک گەنجەکە بەهۆی یارمەتی خزمەتکارەکەوە هەستایەوە وە چاویلکە ڕەشەکەی کردەچاوی وە گۆچانەکەی بەرزکردەوە بۆئەوەی هەست بە ڕێگەکەی بکات بۆ دەرەوەی قاوەخانەکە ئــــــــــای ! پەلە کردن چیمان لێدەکات کابرای داماو نابینا بوو!!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-22-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وه‌ڵامێكی موسته‌حه‌ق..!!
كه‌سێك ده‌چێته شوێنێكی دوور بوَخوێندن وماوه‌یه‌كی زوَر له‌وشوێنه ده‌مێنێته‌وه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بوَناو خێزانه‌كه‌ی داوایان لێ‌كرد كه ماموَستایه‌كی ئایینی بوَبێنن بوَ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و سێ پرسیاره‌ی بداته‌وه كه له مێشكی‌دا گه‌ڵاڵه بووه.. ماموَستایه‌كیان بوَ دوَزییه‌وه‌و هێنایان تا وه‌ڵامی پر...سیاره‌كانی بداته‌وه... ئه‌م گفتوگوَیه له‌نێوانیاندا روویدا:
قوتابییه‌كه: توَكێیت؟ ئایا ده‌توانیت وه‌ڵامی هه‌رسێ پرسیاره‌كه‌ی من بده‌یته‌وه؟
ماموَستاكه: من به‌نده‌یه‌كم له به‌نده‌كانی خودا، په‌شتیوانی خودا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانت ده‌ده‌مه‌وه.
قوتابییه‌كه: توَ دڵنیای كه ده‌توانی وه‌ڵامم بده‌یته‌وه؟! چونكه من ئه‌و پرسیارانه‌م له زوَر له‌زاناو شاره‌زایان كردووه نه‌یان توانیوه وه‌ڵامم بدنه‌وه.
ماموَستاكه: هه‌موو هه‌وڵی خوَم ده‌ده‌م تا وه‌ڵامت بده‌مه‌وه به پشتیوانی خوا.
قوتابییه‌كه: سێ پرسیارم هه‌یه:
1- ئایا خوا هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه كوانێ نیشانم بده؟
2- قه‌زاوقه‌ده‌ر چییه؟
3- ئه‌گه‌ر شه‌یتان له ئاگر دروست كرابێ، كه‌واته ئاگر كاری تێناكات وئازاری ناگات، كه‌واته بوَچی روَژی دوایی ده‌خرێته ناو ئاگر كه هیچ كار ناكاته سه‌ری..؟
ماموَستاكه: زلله‌یه‌كی زوَر به هێزی له قوتابیه‌كه دا.
قوتابییه‌كه: به ئازاره‌وه پێی گوت: بوَچی ئه‌و زلله‌یه‌ت لێدام؟ بوَچی لێم توڕه بوویت؟..
ماموَستاكه‌زۆر به هێمنی وه‌ڵامی دایه‌وه: نا من توڕه نه‌بووم .. به‌ڵكو ئه‌م زلله‌یه وه‌ڵامی هه‌ر سێ پرسیاره‌كه‌ت بوون!!.
قوتابییه‌كه: به‌ڵام من هیچ تێنه‌گه‌یشتم!
ماموَستاكه: هه‌ستت به چی كرد كه ئه‌و زلله‌یه‌م لێ دایت؟
قوتابییه‌كه: بێگومان به ئازار.
ماموَستاكه: (ئایا پێت وایه ئازار بوونی هه‌بێ)؟
قوتابییه‌كه: به‌ڵێ.
ماموَستاكه: كوا شێوه‌كه‌یم پێ نیشان بده؟
قوتابییه‌كه: ناتوانم!
ماموَستاكه: ئه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مت بوو, هه‌موومان هه‌ست به بوونی خودا ده‌كه‌ین، به‌ڵام ناتوانین بیبینین...
پاشان پێی گوت:ئایا دوێنێ توَ ده‌تزانی كه ئه‌مڕوَ من ئه‌و زلله‌یه‌ت لێده‌ده‌م؟
قوتابییه‌كه: نا.
ماموَستاكه: ئایا به‌خه‌یاڵیشت دا ده‌هات كه ئه‌و زلله‌یه‌ت لێ بده‌م؟
قوتابییه‌كه: نا.
ماموَستاكه: ئه‌وه‌ش قه‌زاو قه‌ده‌ره.
پاشان گوتی: ئه‌و ده‌سته‌م.. كه زلله‌م پێ لێ دایت..له‌چی دروست كراوه؟
قوتابییه‌كه: له قوڕ.
ماموَستاكه: ئه‌ی ده‌موچاوی توَ له چی دروست كراوه؟
قوتابیه‌كه: ئه‌ویش له قوڕ.
ماموَستاكه: هه‌ستت به‌چی كرد كه ئه‌و زلله‌یه‌م لێت دا؟
قوتابییه‌كه: وه‌ك وتم به ئازار.
ماموَستاكه: زۆر راسته ...هه‌رچه‌نده شه‌یتان له ئاگر دروست كراوه.. به‌ڵام ئاگر ده‌بێته‌وه
به شوێنێكی به ئازار بوَ ئه‌و.
.تێبينی :
مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكانه بۆ هه‌موو به‌ڕێزێكه به‌تایبه‌ت بۆكه‌سێك كه په‌روه‌رده‌ی خودی خۆی پێ ئه‌كات..!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-22-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئەگێڕنەوە: لەكۆندا پاشای وڵاتێك نەخۆشیەكی ترسناكی گرت، پزیشك و حەكیمان لێی كۆبوونەوە و ویستیان چارەسەری بكەن، بەڵام هەموو سەرسام بوون و هیچیان بۆ نەكرا.
یەكێك لە پزیشكەكان وتی: بگەڕێن، كراسی مرۆڤێكی دڵخۆش و ئاسوودە بهێنن و بیدەن بەسەروچاوی پاشادا چاك دەبێتەوە. پاشا راكەی پەسەند كرد و وەزیر و پیاوەكانی كەوتنە گەڕان بە دوای كراسی ئاسوودەیدا، زۆر گەڕان، ماندووبوون، بەڵام هیچیان دەست نەكەوت.
رۆژێكیان بەلای دەوارێكدا رۆیشتن، دەنگێك هاتە گوێیان، دەیووت زۆر سوپاس بۆ تۆ خوایە، رازیم بەوەی ئەمڕۆ پەیدامكرد و ئەوا خواردم، باوەڕناكەم كەس هەبێ هێندەی من دڵخۆش و ئاسوودەبێ.) لەم كاتەدا هەموو خۆشیان پێكەوت ئەوا ئەو كەسەیان دەست كەوت كەپاشا داوای كراسەكەی دەكرد. كە چوونە ژوورەوە بینیان پیرەمێردێكی ریش سپی لاوازی دەم بەخەندەیە، بەڵام كراسی لەبەردا نیە! هەربۆیە زانایەك ئەڵێ: ئاسوودەیی و دڵخۆشی و سەكینەت لەهەژاریەكی دەم بەخەندەدایە نەك لەدەوڵەمەندیەكی پڕ لەكێشە .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-22-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئارەق خۆر و موسوڵمان
ئاره‌ق خۆرێك له موسلمانيكى پرسى : ئایا من خراپ ئه‌که‌م که خورما و ترێ بخۆم ؟؟
موسوڵمانه‌كه : نه‌خێڕ
...
... ئاره‌ق خۆره‌که : ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ندێ گژوگیای له‌گه‌ڵا بخۆم ؟؟
موسوڵمانه‌که : قه‌یچێکه زۆر ئاسایه .
ئاره‌ق خۆره‌که : ئه‌ی ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵاوی ئاویان بکه‌موو بیان که‌م به شه‌ربه‌ت ؟؟
موسوڵمانه‌که : بیخۆره‌وه‌و نۆشی گیانت بێت .
ئاره‌ق خۆره‌که : ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مانه رێگه پێدراوه بۆچی ئیسلام ئاره‌قی حه‌رام کردووه که خۆی له‌و مادانه‌ی سه‌ره‌وه پێکهاتووه که باسمان کرد ؟؟
موسوڵمانه‌که : باشه ئه‌گه‌ر من ئاو بکه‌م به‌سه‌رتا ، ئازارت ئه‌گات؟؟
ئاره‌ق خۆره‌که : نه‌خێڕ
موسوڵمانه‌که : ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ندێ تۆز و خۆڵ تێکه‌ڵاوی ئاوی بکه‌م و به‌سه‌رتا بپرژێنم ئازارت ئه‌گات ؟؟
ئاره‌ق خۆره‌که : نه‌خێڕ ، له‌و بڕوایه‌یا نیم .
موسوڵمانه‌که : ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌و دوو ماده‌یه خشتێکی زۆر گه‌وره دروست بکه‌م و بیکێشم به سه‌رتا ، ئازارت ئه‌گات .
ئاره‌ق خۆره‌که : ئه‌وه ئه‌مکوژێی .
موسوڵمانه‌که : هه‌مان شتیش بۆ ئاره‌ق ئه‌کرێت دوو ماده یان زیاتر تێکه‌ڵاو بکه‌ین ژه‌هر یان ده‌رمانی لێ دروست بکه‌ین
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-22-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بووك و زاوا له يەكەم بەيانى له ژيانى هاوسەرگيريان ... رێككەوتن لەسەر ئەوەى دەرگا له كەس نەكەنەوه ...!
و كاتێ كەس و كارى پياوەكه هاتن له دەرگايان دا ... هەردوكيان سەيرى يەكيان كرد و سور بوون لەسەر ئەوەى ئيتيفاقەكەيان جێ بەجێ بكەن ... و ... دەرگايان نەكردەوه !
باش ماوەيەكى كەم, كەس و كارى ئافرەتەكه لە دەرگايان دا ... پياوەكه سەيرى خێزانەكەى كرد بينى فرمێسك له چاوى دەبارێ ... و دەلێت : بەخوا دلم نايەت باوك و دايكم لەبەر دەرگا بن و لێ يان نەكەمەوه ... و... دەرگاكەى لێ يان كردەوه !
دواى چەند سالێك ... جوار كورىيان هەبوو ... خوا كچێكى پێيان بەخشى !
باوكه به سەربرينى چەند سەرەمەر دلخۆشى خۆى دەربرى ...!
خەلكى لايان سەير بوو هۆى دلخۆشى ئەو پياوه كه له خۆشى بۆ كورەكانى زياتر بوو ! ؟
له وەلامدا ووتى :
♥ چـــوونكه ئــــەوەيان دەرگــــام لــــێ دەكـــاتــــەوه ♥
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-22-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بیاویك ده‌كیرته‌وه ده‌لى :من كه‌سیكى زۆر ده‌وله‌مه‌ندبووم به‌لام له‌ماوه‌یه‌كى كه‌م زه‌ره‌ریكى كه‌وره‌م كرد‌و هه‌موو مال و سامانه‌كه‌م له ده‌ست دا .قه‌رزارى كه‌سانیكى زۆر بووم ،بیویستم به حه‌وت سالى كاركردن هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانم بده‌مه‌وه .رۆزیك زۆر خه‌مبار و نیكه‌ران له بازارى شاردا بیاسه‌م ده‌كرد به نیكه‌رانیه‌وه .له‌وه‌به‌رى شه‌قه‌م كه‌سیكم بینى هه‌ردوو قاجى نه‌بوو به‌دار ده‌رویشت ،كاتیك كه كه‌یشتمه بیاوه‌كه ،بیاوه‌كه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى دریزى بۆ كردم كووتى (به‌ریز به‌یانى باش ؟ رۆزیكى زۆر خۆشه وا نیه؟) منیش له جیكاى خۆم راوه‌ستام سه‌رم سورما .له دلى خۆما كۆتم ئه‌م بیاوه هه‌ردوو قاجى نیه به‌لام له‌م من ئاسوده‌تر ! خۆ من شتى به‌نرخى وه‌ك قاجه‌كانم له ده‌ست نه‌داون بۆجى نیكه‌ران بم؟
ئاده‌میزاد ده‌بیت به‌رده‌وام بیر له‌وه بكاته‌وه كه خوا بى به‌خشیوه،وه سوباسكوزارى خوا بكات جونكه زۆر كه‌س هه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ى تۆیان نیه
( نیكه‌ران بووم جونكه بیلاوه‌كانم درابوون تا ئه‌و كاته‌ى بیاویكى ده‌م به خه‌نده‌م بینى كه هه‌ردوو قاجه‌كانى برابوو)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 12:08 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|