بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1531  
قدیمی 06-22-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


چه‌ند وردیله‌ شێعر

*
سروودی باڵنده‌ غه‌مگینه‌کان :
که‌ی دێته‌وه‌
دارتێله‌کانی چپه‌ی دوو دڵدار.

*
ئه‌و بازه‌ غه‌مگینه‌
قه‌ت خۆی نابوورێت
له‌ سه‌ر شانی چ که‌لاکێک هه‌ڵنیشت.


*
به‌ره‌و کوێ ده‌یبا
قشقه‌ره‌
گه‌ڵا زه‌یتونی ئه‌م کۆتره‌ دیله‌؟


ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #1532  
قدیمی 06-22-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



ماندوو، ئه‌رێ ماندوو، به‌ڵام کۆنه‌ سه‌ربازێکه‌،
ناوبانگی شه‌رڤان؛

که‌ له‌ پاش سه‌د، به‌ڵکوو هه‌زاران جار سه‌رکه‌وتن
له‌ چه‌می گۆره‌پان داکه‌وتووه‌
ئێستا
داماو له‌ ره‌فتار؛

بمێنه‌ تا خۆت تێنووسی رۆژگار ببینی و ده‌ڵێی
کۆنه‌ سه‌ربازێک نه‌ قه‌ت هاتووه‌، و نه‌ هه‌رگیز بووه‌.

شکسپیر


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1533  
قدیمی 06-22-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



په‌رته‌و


«ئه‌رمه‌نی» په‌رته‌و کرماشانی

ئاواره‌گه‌‌ی بیچاره‌گه‌ی بی خانومانم ئه‌رمه‌نی
مالد نیه‌زانم ها له کوو، رووح و ره‌وانم ئه‌رمه‌نی
ترسم وه‌گه‌ردم تا نه‌که‌ی، بویشی بچوو ده‌ر وا نه‌که‌ی
ئمجا، م دی، دیوانه‌گه‌ی ئاگر وه گیانم ئه‌رمه‌نی
تۆ با‌و موسلمانی بکه، له‌ی گه‌وره ميهمانی بکه
هه‌ر چی ک خوه‌د زانی بکه، م ناتوانم ئه‌رمه‌نی
بیخود ئه‌
ڕا ترسی، خوه مم، قورسه ده‌مم، خاتر جه‌مم
مانگه شه‌وه،‌ سایه‌ی خوه‌مه، ‌ها شان وه‌شانم ئه‌رمه‌نی
نه‌وش ئه‌قه‌ره، چشتی نیه، ده‌ر واکه، بارم که‌فتیه
هه‌ر یه‌ی چکی نه‌زری بکه، ته‌ڕ بوو زوانم ئه‌رمه‌نی
ئه‌ر یه‌ی که‌سی له دژمنی پرسی یه(شه‌راوه) له کوو سه‌نی
وه گیان هه‌ر چی کافره ئویشم نیه‌زانم ئه‌رمه‌نی
پشتم له بار ده‌رد و خه‌م شکیا نیه‌زانم چه بکه‌م
ده‌ردم یه‌سه له ماڵ خوه‌م بی‌خانۆمانم ئه‌رمه‌نی
رووژ و شه‌وم جوور یه‌که،‌ ده‌ر وا که، مه‌ئیووسم نه‌که‌
ئاخه وه ناشه
‌ڕ تازه من جیه‌ل‌ وجوانم ئه‌رمه‌نی
ده‌ر واکه زویتر « په‌رته‌وه‌» مهمانه‌گه‌ی ئاخر شه‌وه
یه‌ی شیشه له‌و به‌د‌مه‌سه‌وه پڕ که بزانم ئه‌رمه‌نی


تێبینی:
ئەم شیعرە لە یەک‌دوو شوێندا لەنگ و لۆڕی هەیە، بەڵام چون دەقی سەرەکیم لەبەردەستا نییە نەمویست دەستکاری کەم.
کامران جه وهه ری


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1534  
قدیمی 06-22-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

چه‌نده‌ له‌ به‌ختی من ده‌که‌ن
گه‌ڵا وه‌ریوه‌کانی سه‌ر شه‌قام؛
مردم هێنده‌ ره‌نگی خه‌م
به‌ به‌ژنی عومرما هه‌ڵگه‌ڕێ
وه‌رزی سووروساتیشم ونه‌
هۆ به‌هاری شه‌نگی دڵداریم!
"ئه‌م پاییزه‌م لێگه‌ڕێ..."

کامران جه وهه ری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1535  
قدیمی 06-22-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


له‌وه‌تا ده‌غڵی ته‌مه‌نم
که‌وتۆته‌ قه‌ف و گوڵه‌وه‌
سروه‌ی ژیان زۆر هێدی­تر
به‌سه‌ر کێڵگه‌ و خه‌له‌وخه‌رمانمدا ده‌شنێت
تێناگه‌م بۆ
ئامان نه‌کا چنیاری گه‌ردوون
ته‌ونی عومرم به‌راوه‌ژوو بچنێت!

کامران جه وهه ری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1536  
قدیمی 06-22-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


جه­ سته ­م هێند گلاراوه
رۆحی ماندوومی
تێدا ئۆقره‌ ناگرێ
من دڵنیام
داوی مه‌رگم له‌سه‌ر رێیه
به‌ڵام کام فریشته‌ی یاخی
زات ده‌کا ئه‌م کفنه‌ قورسه‌م
له‌ ئه‌ستۆ داگرێ؟

کامران جه وهه ری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1537  
قدیمی 06-24-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



وه‌رزی گه‌ییشتن، خاتوون!


له‌ دوایین وێستگه‌ی دڵه‌ڕاوکێ و ئاواره‌گی و غوربه‌تدا، له‌ ژێر هه‌ره‌سی ته‌متوومانێکی ئه‌به‌دیدا، ئه‌و کاته‌ی له‌ لێواری ده‌سته‌ سه‌رابییه‌کانی مه‌رگ دا هه‌ناسه‌م ده‌کێشا، خاتوونێک له‌ چه‌شنی به‌رامه‌ و بۆنی دایک و خۆشه‌ویستیی هه‌موو کچانی شاره‌که‌م، هاته‌ ژیانمه‌وه‌. ژیانێک که‌ ناوی ده‌نێم وه‌رزی گه‌ییشتن.
دڵۆپ دڵۆپ
به‌ سه‌ر شانی شه‌وگاره‌‌وه‌ ‌

شه‌و!

تا چاو بڕکا خه‌مێکی تر و
تا بارانێکی تر
ته‌نیایی.

زه‌مه‌ن
داچۆڕاو له‌ چۆمی چاوانت و
ژیان
ده‌ژێته‌وه‌ له‌ که‌زیه‌ی ژنانه‌ت و
منیش پڕ پڕ له‌ تۆ
ئه‌ی ژنانه‌ترین هه‌ناسه‌
خاتوون!

ئه‌ی شه‌که‌تی ساڵانی فێ گرتوو

شا ژن!
" خێر ئامای وه‌خه‌یر هه‌ی به‌رگوزیده

بۆ نه‌ جای مه‌ردم، جاگر نه‌ دیده"
10.03.2011 به‌رگێن
تێبینی: وێنه‌ی دانراو، تابلۆیه‌کی نه‌قاشی سالوادۆر دالی یه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1538  
قدیمی 06-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


خه ونێکی په مه یی

بێ ئۆقره یی وگرێ پرسیارێک
له سووچێک
له ئاسمانێک
له چاوه رۆانێکدا
چاو ئه ترووکێنن
گریانه کان
چریکه ی نه هێنی ترین
په یکه ره ی یاد
سه ر شێتترین
شه پۆلی عه شق
به ده م شنه ی ده نگه یاخیه کان و
ده ر گا داخراوه کان
به هه قێقه ته وه
خولیاکان له منداڵی دا ده گرنو
هاواری بێ ئۆقره یی ئه درکێنن
ده نگی ئه م ئۆقیانووسه چۆڵه
ڵێلاوی ئه م ئه فسانه ی
تریفه ی باوه شی سه ده فه کان
ون ده کا
ده پێم بڵێ
کانیه کانی کام ده ڤه رم
بۆ ده فرێنی و
پێم ده بخشی
سه ر ئیشه زامه کان
له قه راخی حه زێک و
خنکانی لێوێک
یاقووتیه کان ناناسنه وه
روانین و رێگا و خه ونه کان
رووناکی رووباری
نۆقمبووی زه ریاکان ده خوێننه وه
تینوتر
تینو
تینو
رازی ئێواره و بێ وچانی لێوه کانت
تینوترم ده کا
که ژاوه ی چاوه روانیه دڵه له دوواکان
له هه رێمی ئه م غۆر به ته باڵا ده کا و
بۆنی نه بۆنی لێی نه براوه
گژه با
له سه ر خۆڵه مێشی ئه شقه وه
سه ما مه که
له بێکۆتایی نه هێنیه کانمدا نۆقم ده بێ
له سه ر شانی شه و ئایه تی خه م نوسینه وه
کاره ساته
کاره سات
گه رانه وه ی ئه وکاتانه ی
شه وم له باوه شتا شێت کرد
دیالۆگی ئه ستێره کانه
وا خه ونێکی په مه یی له سه ر ته وێڵم
دا ده گرسێنێ.

له‌یلا وه‌زیری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1539  
قدیمی 06-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



بتڵة شه‌رابه‌كانی خودا

ئاودیرۆكی گۆرانییه‌فۆلكلۆره‌كانی بارانه‌
هه‌وره‌كان زگیان به‌ئاوپڕه‌
هه‌ربارانه‌:ڕه‌نگه‌كانی هه‌قیقه‌ت ته‌ریق ده‌كاته‌وه‌
ڕه‌شه‌با تووڕه‌ نییه‌!
له‌سۆراغی مه‌عشوقه‌كه‌یه‌تی گڤه‌ گڤه‌ بێهوده‌كانی
به‌رد بێ زمان نییه‌!
شه‌رابی ئه‌م بێده‌نگییه‌ی بۆ ڕۆژی خۆیی هه‌ڵگرتووه‌
هه‌موو وسیته‌كانی زه‌وی بۆئاسمان ده‌گێڕێته‌وه‌
من هه‌میشه‌ دڵم به بێئومێدبوونی ئارامگه‌كان ده‌سوتێت
دڵم له‌ تاوی غه‌ریببوونی باغه‌كان خه‌ریكه‌ شه‌ق به‌رێ
دڵم نێرگزێكی ساوایه‌
به‌شنه‌بایی حه‌زه‌ نه‌زۆكه‌كانی پاییزده‌له‌رێته‌وه‌
دڵم به‌ پشكۆ گه‌شه‌كانی چاوی نازدار حه‌یران ،چزاند
چاوه‌كانی مه‌ته‌ڵێكبوون
تا سه‌رقورگم نهێنی پێبوو
نیگام له‌ چاوی ده‌خلیسكا
كه‌له‌گه‌ڵ گزه‌نگی سه‌حه‌رده‌رده‌كه‌وی
سیله‌ نیگا ئاگراوییه‌كانی
خانه‌كانی جه‌سته‌ به‌ مووچڕكه‌ گه‌رمه‌كان ده‌هێنته‌ سه‌مای مه‌ستبوون
كه‌ ده‌رده‌كه‌وی...
ژیان به‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رقا ڵ ده‌كات
مه‌رگ فریو ده‌دات
گاره‌ گاری منداڵه‌ چه‌توونه‌كانی كۆڵان كپ ده‌كا‌ته‌وه‌
تۆزی سه‌مفۆنیای دوێنێ،له‌ گۆرانییه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌تكێنی
باخچه‌ پیره‌ بێتاقه‌ته‌كان،به‌ده‌م پیاسه‌یه‌كه‌وه‌ حه‌یران ده‌كات
واده‌كا..
ئه‌م وجوودبوونه‌ ناشیرینه‌ تف به‌ خۆی دابكات
ڕابردوو خۆی بخاته‌ باوه‌شی ئاینده‌وه‌
تا:سه‌رله‌ ته‌مه‌ن بشێوێنێت
تاڵه‌ مووه‌ سپیه‌كانی خوربه‌تنامه‌،له‌ نیشتمانی ڕه‌ش ده‌ربهێنین
تا:بزانین له‌بن (كا)ش ئاگرهه‌یه‌
واده‌كه‌ی..
قفڵی ده‌رگاكانی به‌رائه‌ت بشكێنم
په‌نجه‌ره‌كانی ئۆخژنی بخه‌مه‌ سه‌رپشت
تا:سه‌رله‌نوێ له‌خۆمه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌مه‌وه‌.
خودا بتڵه‌ شه‌رابه‌كانمی فرۆشتۆته‌ شه‌یتان
خودا لێم تووڕه‌یه‌
خودا به‌دلێم حاڵی بووه‌
كه‌ شه‌وان ته‌سبیحاتی خۆكوژی به‌ته‌سبیحی ئومێد ده‌كه‌م
وه‌ك بۆقێك له‌ زه‌ڵكاوێك له‌و په‌ڕی په‌راوێزدنیا قیڕه‌ قیڕمه‌
وه‌ك سه‌گه‌ بێوه‌فاكانی دێیه‌ وێرانكراوه‌كان حپه‌ حپمه‌
تۆ وه‌ره‌ بته‌كانی ناخت ورد و خاش كه‌
كڕنۆش بۆئه‌م هیچییه‌ به‌ره‌
(خودا به‌ بتڵێك شه‌راب ئاشت نابێته‌وه‌)
گه‌ڵا به‌ سۆیه‌كانی یاده‌وه‌ریی
گۆرانی سه‌وزبوونه‌وه‌ بۆكۆڵانه‌كانی منداڵیم ده‌ڵێن
مشتێ پشكۆی ئاڵییان خسته‌ ڕۆحمه‌وه‌
تازه‌ ده‌لاقه‌یه‌ك له‌دڵمدا پڕبووه‌ له‌ چرا خانی نیگا
به‌ به‌ردی نیگا كان ره‌جم كراوم
تازه‌ دڵم پێكراوه‌
وه‌ك ئه‌و چۆله‌كه‌یه‌ی به‌منداڵی به‌ دارلاستیك ده‌مپێكا و
هه‌ڵده‌ په‌ڕی له‌ ئازار ده‌تلانه‌وه‌
تازه‌ له‌ هه‌روێستگه‌یه‌كدا بگیرسێم
سه‌فه‌ره‌ خۆ ‌ویسته‌كان ده‌مهێننه‌وه‌
تازه‌ له‌ هه‌ر كوێیه‌كدا بم
دڵه‌ كوو ته‌ بێئۆقره‌كان
سنگی وشه‌م كون كون ده‌كه‌ن
تازه كڕنۆشی ‌ ڕوو گه‌‌كان ئایینه‌كان ته‌ریق ده‌كه‌نه‌وه‌
تازه‌ هه‌موو فڕینه‌كان
له‌ بێ باڵی ئێمه‌دا كۆتایییان دێت
تازه‌خودا حاشا له‌ ‌بتڵه‌ شه‌رابه‌كانی به‌هه‌شت ده‌كات
به‌یانیان ژیان به‌ وسه‌رقاڵییه‌وه‌
له‌ شه‌وانی مه‌رگ ماره‌ناكات.
خوداهه‌موو به‌یانییان ...
به‌تریفه‌ی دیده‌نی سه‌رچه‌فی شه‌و لاده‌دات
به‌یانییه‌ك سه‌رچه‌فی ئه‌م بێده‌نگییه‌م لانه‌چوو
تا:وێنه‌ی برژانگه‌كانم له‌ چاومدا هه‌ڵبواسم
تا:له‌ ژێركراسه‌ سپییه‌كانی شه‌و گه‌ڵاكانی ماچ كۆبكه‌مه‌وه‌
تا:به‌بتڵه‌ شه‌رابه‌كانی خودا خۆم ڕووت ڕووت بكه‌مه‌وه‌ له‌ مرۆبوون
تا:به‌ قوولابی ژیان ورده‌ ماسییه‌كانی قیامه‌ت له‌حه‌وزی مانگدا ڕاوبكه‌م
تازه‌ به‌ پیاڵه‌ی عه‌شقێكی ڕه‌به‌ن
فێری قاوه‌ خواردنه‌وه‌ی ژیان نابم
مه‌رگ نه‌یهێشت كورپه‌ بێحاڵه‌كه‌ی ناخم
له‌ لانكی مه‌مكه‌كانی ژیان ڕابژێنم.
خودا نه‌تهێشت سه‌ربخه‌مه‌ سه‌رسینگی عه‌شق
ئه‌ستێره‌ی به‌ختم له‌شه‌وی ئه‌نگوسته‌ چاوه‌ی بدۆزمه‌وه‌
یارنه‌تهێشت ستیانه‌كانه‌كانی بكه‌مه‌ ئاڵا
تاعوونی ئه‌و عه‌شقه‌ له‌ بالیفێكدا ته‌قه‌تی كردووم
هێنده‌ خه‌می ژیانم خواردووه‌
ڕشانه‌وه‌ی مردنم دێت.
سه‌راب ژیانی له‌مردن ماره‌كردۆته‌وه‌
ژیان به‌ خه‌یاڵی مردنه‌وه‌ سێكس له‌گه‌ڵ سه‌راب ده‌كات
سه‌رابه‌كان خه‌ریكه‌ له‌تێنووه‌تیدا ده‌خنكێن
غه‌ریبییه‌كی سه‌ڵت..
نیوه‌ شه‌وان جاده‌كانی بێئومێدبوونم ئاو ڕژێن ده‌كات
مۆته‌گه‌یه‌كی ڕه‌زا گران..
سه‌ر له‌ ئێواران به‌ بیانووی باران خۆی ده‌خاته‌ ژووره‌كه‌م
تازه‌ ته‌واو...
ئاسكه‌ وێڵه‌ كانی نیگا به‌ دۆڵی چاوه‌ڕوانیدا سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت
تازه‌ بێ فایده‌یه‌
ئه‌م فانۆسه‌ باسی تریفه‌ بۆ تاریكی بگێرێته‌وه‌
تازه‌ خودا ت تیخ تیخه‌داوه‌
گه‌مه‌كانی مه‌رگت له‌‌ژیانی دزی
خودا ئه‌م شه‌ڕه‌ ناوه‌ستێنێت
بتڵێك شه‌رابه‌كان به‌نیو چاوانی ژیان ده‌شكێنێت
شه‌وێك دێ خودا لێم هه‌ستێت
شه‌وێك دێ خوداله‌ پێستی ئاسمان بێته‌ ده‌ر
شه‌وێك دێ خودا ده‌ستی بۆشه‌ڕهه‌ڵكات.
وه‌ك ئه‌مشه‌و شه‌وێك دێ خودا تووڕه‌ یه
ئه‌م‌ ته‌نیاییه‌م له‌نێو بتڵه‌ شه‌رابه‌كانی ده‌خات بن ده‌ستوو پێی.

خه‌مگین بۆڵی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1540  
قدیمی 06-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


...
رەنگە هەور زۆربڵەیەكی میزكەر بێ
لە ناو نۆنی تەنیایی هەرچی چێژی پەنجە
دەستەوەستاكانی بێ‌دەسەڵات
رەنگە زەندەقی ئاسمان لە رووڕەشی پڕتاو ئاسای
هەور
رووحێكی مەنگی لەبەرەخۆ كردبێ و
نەزم لە ژوانگەی هەناسە و تەناف پەڕۆ بڕۆێ و
هەرچی خاكی هەتیو و بێ باوكە لە
سنوورێكی غەریب
چەقەسرۆ بێ و
مێژووی دەمارەكانی حەسرەت
لە بەرخۆدانی
رژان و تكان
جیكڵدانەیەكی بە سەوزایی تۆڕ دابێ
گەر لەم ژوانگەی تەمەن
بڕستی بەر هەناسە و هەتاو
بە هەڵە بژمێردری.
گەر جانتای بێ‌ڕەنگ و بۆن
لە شەوی بوردومانی
هەناسە تەزیوەكانی رووح
بێزوو بە كۆلارە و بزوەی پەنجەكان بكا
قەڵشانی وتە دەكەم بە سەرەتای
مێژوویەكی سارد
كە دەرزی بە سەر گشت سووچەكانی
رووڕەشی، بێ‌وەستان خول بخوا
رەنگە بە دڵۆپە كڕیستاڵییەكانی
گریمان لەم جەنگە دڵساردییە
روو كەمە سەر تاتەشواری بیرە پساوەكانی شەیتانی
ئاو
سەر بخەمە سەر رانی
هێلانەیەكی سەرهەڵگرتوو
شینی لە چاوی
تەڕایی لە لاجانگی
پرچی هەموو دڕك وداڵی خیچانی
هەناسە نەپشكۆكان
هەور چ بێ‌واتا لەم مەڵبەندە
سوجدە بۆ داشكانەوەی
روخساری بێ‌بڕەو دەكا
ئیزن بە سووچێكی پووچ
بڕوا بە دیوارێكی مەنگ
سوێند بە هەڵپچڕانی
قژی هەناسەیەك
لە تەرزە یاخێكانی ئەم رووبارە بێ بنە
سەر دەنێمە ناو
دەرزی پەتی شەیتانی
تۆڕی لادیوارەكانی ناشێعریم دەزێنم
بەڵكوو لە سینگت گوڵی پەژان بڕوێنم
بە ئێرەیی هێڵی هەور قژ خەڵات كەم
تف لە بۆگەنی سپی
تف لە شەرمی بێدەنگی تەمی رووح
چ ئارام و لە سەرەخۆ
بەرەو نوقسانی هەناسە
دەخوشێ.
رەنگە كچانی گەڕەكی چاوكراوەی شێعرم
بەردی ئاوات لە جەستەیان مۆر بكەن
لەم تەپۆڵكەیە قاقڕ بە سەر بێوەژنی هەناسەدا
دادەكۆڕمێ و
لەفزی جەستەی
بە ئاسمانیش ناگێڕدرێ
تەقە لە بێدەنگی سنووربەزێنی شار
دێنێ
جاڕی
خەتەنەی با بە كۆڵانە بێ‌پرچەكانی ئەوان كچان
وەك هێڵێكی سوور دەرگا دەڕمێنێ
حەساوەیەك رووت
لە تاپۆیەكی بێ‌دم كە جەستەی نازی ژنێكی
تاكوو ئەوپەڕی داپلۆسكان، رووح
لە نای شار دەژەنێ و
تەریقەتی مەنگی دەستەكانی
نابەخشێ بە دیوار .

هه‌وار خزر راده‌ - مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 06-26-2011 در ساعت 07:34 PM
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 2 نفر (0 عضو و 2 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 04:24 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها