هه‌ڵات هه‌ڵاتی شار"
له‌ت بوونی ده‌نگت نابیسترێ
هه‌ڵات هه‌ڵات ناتگاتێ _ هیچ قالۆنچه‌یه‌ک_
که سه‌رکه‌وتووانه
قالۆنچه‌یه‌ک به‌دی بێ،له سینگتدا.
بابت مێشکت ده‌خوا و به پێچه‌وانه برسیتر دایکت.
هه‌ڵات هه‌ڵات ناتگاتێ شار
که ورده به‌ردی بێخه‌به‌ری بن پێڵاوت،
پان بکرێته‌وه به ڕووی رووشاوترین رێگا.
ته‌قه له تفه‌نگی شار نه‌هات
نه‌فه‌وتا کۆخه‌ی کرمینی فڵان سه‌گ
که به‌هار بێ باران و
دووکه‌ڵی کارخانه‌ی فیشه‌ک سازی
چ کوێستانێک بگرێته به‌ر.
ته‌قه له تفه‌نگی قالۆنچه دێ و
ده‌چینه‌وه سه‌ره‌تای گاکۆمهڵ
که لاوێک سهگترین کرێکاره و
شه‌رت نییه شانی بخزێته که‌لێنی زه‌وییه‌وه.
هه‌ڵات هه‌ڵاتی مانه‌وه‌یه و
کۆخه‌ی چڵکنی ئه‌وین دهمانپێکێ
که خۆر جه‌للادی گوڵ بێ و
کوڕێک سینگی چه‌پی کچێک بکێڵێ و
کچێک چه‌پتر کوڕێک،
که لایه‌نی چه‌پی شار، بسڕێته‌وه ئینسان.
(له ڕوانگه‌ی ئه‌ویندا
دوورترین درۆی دۆڕاوی دوو به دووی دوو دڵدار،
روخساری هه‌ڵات هه‌ڵاتی شاره.)
که تریاک دوژمنی حه‌شیش بێ و
قامکی زه‌ردی ئینسانێک،
په‌ڕاویزی گه‌نده‌ڵی بی.
***
له‌ت و په‌ت ره‌نگت_لێڵه
لێڵتر هیوات که ڕووشا رووبه‌ڕووت
تۆ ناگه‌یه ئه‌نجامی بیرت
که بیرێکه قووڵ، رووبه‌ڕووت.
مه‌یدانی شار هه‌ڵات هه‌ڵاتی برسیه‌تییه
که بۆنی پیسی سیگار، سهگترین کرێکاره.
برینی ته‌ڕ و تازه‌ی سینگمان
که دوژمنتر هه‌ناسه‌ی تاراند
کۆ ده‌بینه‌وه کۆمتر بێ ژیان
ئه‌گه‌ر کۆڵبه‌رێک،
بزمارێک بزه‌ی بێ و
زه‌رده‌یه‌ک زیڕه‌ی بێ.
***
مه‌یدانی شار هه‌ڵات هه‌ڵاتی تارماییه
که چڵمی هه‌ڵلووشێ لاوێک.
بێ تهممهننا،
چۆک دادا تاوێک.
وێڵی درێژ ترین قاناو بێ
مه‌ودایه‌ک، چاوی.
(له ڕوانگه‌ی له‌ت و په‌تی ناندا:
ده‌سته‌کان چه‌وساوه‌ترین چاره‌نووسن.)
د
ه
س
ت
ه
ک
ا
ن
تهممهننای شارن
که شێرترین مه‌رگه_نان_.
***
مه‌یدانی شار شه‌ره سه‌گی نانه
حه‌و حه‌و، که حورمه‌تی نانم
حه‌و حه‌و، زنجیر پساوی نانم.
که برسی تر له بستێک برینی بێ ره‌حمی شارم.
(له روانگه‌ی سه‌رمابردووی شاردا:
رووتترین رهتهڵی بێ ره‌گه‌زی زستانم)
که داوێنی سه‌رما دهمانپۆشێ و
وێڵی چڵکاوی روومهتین.
ئه‌گه‌ر مه‌رگ ئه‌منییه‌تی مان بێ
پێ به پێی درۆیه‌ک
دووکه‌ڵێک ئۆقره بگرێ
که کرمه کرمی کۆنترین کۆڵانی که‌له‌که‌ی وڵات،
وێڵی وردترین وسته‌ی رزینه.
***
مه‌یدانی شار شه‌ڕه شه‌قی مانه
که مه‌رگ ده‌تناسێ و
ده‌سته‌کانی لاولاوه به باڵاتدا.
(له روانگه‌ی نه‌خۆشی مرۆڤدا:
خنکاوترین خه‌ونی خه‌مناکه مرۆڤ).
ئه‌ڕسه‌لان چه‌ڵه‌بی - بۆکان