بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1591  
قدیمی 07-14-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


هه‌تا...

ده‌سرازه‌ی بێشکی خونچه‌ی ده‌م به گۆی مه‌مکێک
گرێ گرێی گۆچانێک
مۆدنه‌ و قرۆشکه‌ و
ره‌شکه ره‌شکه‌‌ی داره‌مێخه‌کیش
کردیان به ده‌یده‌ک،
کردیان به زاوه،
کردیان به پللار،
تاویاندا ، ورتاندیان
هاویشتیان و
رایان چڵه‌کاند بۆ گوێزێک،
بۆگوێزێک...
سه‌ماس سه‌ماس به سه‌ما
کرێوه‌یه‌کی زه‌رد دایدا
پڕ به ئێواره‌یه‌کی پاییز.

فه‌رهاد مام‌مه‌حموود./ پیرانشار

فه‌رهه‌نگۆک
بێشک، بێشکه‌ = گهواره‌
ده‌یده‌ک، جۆلانه‌ی گوریس = تاب
زاوه‌ ، چامه‌ی گۆچان = کمان تیراندازی
ورتاندن = عمل تیراندازی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #1592  
قدیمی 07-14-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


دڵۆپ دڵۆپی خه‌ونه‌کانم

دڵۆپ دڵۆپی خه‌ونه‌کانم
له‌ودیو ئاوه‌ڵایی دا
پڕ به‌ باڵای ئه‌و چاوه‌یه‌ی ‌
نێوان به‌سه‌رهاتی په‌نجه‌ره‌ و حه‌بسێتیم
تا خووڕافاتی ته‌فسیره‌ نامۆکانی مه‌رگ ده‌لوورێنن
ئه‌وه‌ نازه‌ ده‌مار گرژه‌کانی خه‌یالن
هه‌ره‌شه‌ی تاوان ده‌هۆننه‌وه‌
تاوانێک له‌ باوه‌ڕ
له‌ ساوایه‌تی هزرێکی بیژوو
نه ‏فره‌ت...
ئه‌ی ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی
شه‌پۆل شه‌پۆل
ئاوه‌ژووی باوه‌ڕه‌کانم ده‌بوویه‌وه‌
ئه‌وه‌ منم حه‌یرانی هه‌ڵاتن ده‌ڵێمه‌وه‌
به‌ده‌م ڕیتمی ئه‌سپێک
که‌ ئێستای وێرغه‌تیم
به‌ره‌و ئا‏یه‌ته‌کانی شێعرێک
لغاو ده‌کا
پڕ به‌ بۆشایی ئه‌و حه‌جمه‌ی پاوانه‌ و
پڕ به‌ خه‌ستی ئه‌و خولیایه‌ی سه‌رشێته‌
ده‌بمه‌ کڕنۆش بۆ ساته‌ بزره‌کانی هه‌ڵوه‌دایی
خه‌ونه‌کان له‌ کابووسێکی زکماک
باوه‌شی له‌به‌رچوونیان
قه‌واره‌یه‌که‌ به‌ باڵای
نه‌هامه‌تی دڵۆپه‌ جوانه‌مه‌رگه‌کانی باران

ده‌نگی بێ حه‌جمینی خه‌وی نێو شێعرێکه‌
ڕاده‌چه‌نێ!!!
ئه‌وکات سپێده‌
له‌ ئه‌ژنۆی شه‌ودا
تک تک
ده‌تکاوه‌ :
من ئه‌و باوه‌ڕه‌ی له‌ تۆدا دوورییه‌
تۆ
ئه‌و دوورییه‌ی له‌ مندا باوه‌ڕه‌ و
ئه‌و وشه‌یه‌ی له‌ قامووس دا
له‌ لاپه‌ره‌ی "کاف"
تا ئه‌و دیوی کۆچ ده‌خۆ ده‌گرێ

بستێک له‌ نیگام
تا خه‌نده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ت
قه‌واره‌یه‌ک له‌ هه‌ناسه‌
تا چێژی ژیانه‌وه‌
ئه‌وه‌یه‌ زامی باڵای خه‌ونه‌کانم
هه‌میشه ‏یی ‏ترین ئازاری
مه‌ودای ئه‌و دیو
ئا‏وه‌ڵایی و ......................حه‌بسیم
[تۆمار ده‌کا]

پڕبه‌ قورسایی خه‌ونێک
وێرغه‌ی ئه‌سپێک له‌ مندا
ڕیتم ده‌گرێ...
ڕیتمی وێرغه‌یه‌ک
پڕ‏به‌ قورسایی خه‌ونێک...


فه رهــــــاد بابــــۆڵی

فه‏ رهه ‏نگوک:

قه‌مچی – قامچی = تازیانه‌
نسکۆ – سه‌رسم = سکندری
خێسه‌ = چشم آغیل
پزیسک = شراره‌
پاچ = کوڵینگی یه‌ک ده‌م
کوڵینگ = کوڵینگی دوو ده‌م
قه‌ڵپن:نوعی گیاه‌ هرز
قامکی شایه‌تمانی:انگشت اشاره‌
گابه‌رد:سنگ بزرگ،خرسنگ
ره‌وه‌ز:سنگ های چین برچین در کوه‌
په‌یژه‌: نردبان
تاقم: گروه‌ - دسته‌
هزرڤان – بیرمه‌ند: دانشمند
گره‌و: شرط
داب و نه‌ریت: سنت و رسم
پت = ضربه‌ی کم جان
کۆلکه‌دار = کنده‌ی درخت
کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ = کشتار جمعی
راشکاو = صراحت، آشکار
ئه‌نتیکه‌ = آنتیک، عتیقه‌
ره‌گه‌ز = نژاد
ئه‌ستێرۆک = سیاره‌
لایه‌ن = ۥبعد
پێکهاته‌ = ساختار
راوێژ = لحن
له‌پ = کف دست
وڕێنه‌ = هذیان
مۆڵه‌ق – مۆله‌ق = چشم برآمده‌ی بی حرکت
ئۆقره‌ = آرامش
سه‌ربزێو – بزۆز = سرکش – ناآرام
لێڕه‌وار = جنگل
ماگما = مواد مذاب درون هسته‌ زمین
چپه‌ = پچ پچ
گژه‌ = تحریک شدن برای جنگ
ته‌نگه‌ژه‌ = تنگنا
هه‌راو = گسترده‌
خه‌ره‌ند = پرتگاه‌
هه‌رمان = جاودانگی
کڵاوڕۆژنه‌ = روزنه‌ی بام
ئاسته‌نگ = سختی و دشواری
په‌یڤ = گفتار – سخن
شه‌ق ژن – شه‌ق ژه‌ن = تیپازن
پاپۆڕ = کشتی
گرێبه‌ست = قرارداد
گڵان – گلان – سه‌رانگرێ = سکندری خوردن
پێک = پیاله‌ی شراب
په‌مه‌یی = رنگ صورتی
مۆته‌ = کابوس
گولللله‌ = همان گلوله‌ است که‌ نویسنده‌ فرمش را عوض کرده است‌
گه‌ڤه‌ز = خون‌آلود – سرخ‌فام
بلاڤ‌دکت = پخش می‌کرد
شڤان = چوپان
که‌ڤ = کبک
ژده‌م = موقع
ره‌بات = نام منطقه‌ای از کردستان
ب‌له‌یزا = گۆڤه‌ند = هه‌ڵپه‌ڕکێ = رقص کردی
سیتاڤک = په‌شقه‌ل = تیرێژی رۆژێ = پرتو نور
ب‌هوری = تێپه‌ڕی =گذشت
هه‌یڤ = ماه‌
خه‌یدی = خشمگین
خولیا = آرزو
زێراب = مجرای فاضلاب
چرکه‌ = ثانیه‌
مژاوی و نادیار = مه‌آلود و نامریی
گێژاو = گرداب
پاساو = توجیه‌
کڵیشه‌ = تن بی‌جان
بواردن = اهمال
ته‌وژم = فشار
چه‌واشه‌ = آشفته‌
ره‌هه‌ند = نقب
هێور هێور = آرام آرام
کاژه‌ڵاک = جمجمه‌
وه‌رژوودان = ماساژ دادن
شینباو = سفید کبود فام
بارستایی = حجم

خوناڤ = شبنم
ب‌هنا = بوی
یه‌خترمه‌ = اسب یدک
ته‌وه‌زه‌ل = تنبل
شه‌ک = بره‌ی دو بهار دیده‌
سه‌پان = کارگر کشاورزی که‌ یک پنجم بهره‌ می‌گیرد
قۆرت = چاله‌
لالۆیچ = پر یک کف دست
چێنک = سبزه‌ و چمنی که‌ اطرافش خشک باشد
کوێت = اسب سرخ مایل به‌ سیاهی، کهر
هێڵی ئاسۆیی = خط افقی
قووچه‌ک = مخروطی کوچک
سێ ره‌هه‌ند = سه‌ بعدی
تراویلکه‌ = سراب
پارگین = جوی اطراف خانه‌
سوورخون = اسب سرخ روشن با لکه‌های سفید
قرمژنی = غرنبه‌، صدای مهیب
که‌ڤه‌ر = کمر کوه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 07-14-2011 در ساعت 07:23 AM
پاسخ با نقل قول
  #1593  
قدیمی 07-14-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض





" تۆ که‌ نیگات،گه‌نمه‌ڵانی هه‌زارهه‌تاوی حه‌سانه‌وه‌یه‌"

تاڵێکی زوڵفت له‌ لقه‌دارێکه‌وه‌ ده‌هاڵێنم
پنچکه‌کان تێک ده‌هه‌ڕستن له‌ نه‌جابه‌تا،
واکه‌ موویان ده‌به‌روه‌ناچیت و
ئیدی "با" ش وێستاوه‌ له‌ کتێبی زانستی مناڵان دا،
تۆ هه‌موو ڕۆژێ له‌ مندا وه‌رزت پێوه‌دێ و
هه‌تاو له‌تۆدا گوڵ ده‌ڕوێنێ و
چوارچێوه‌ی جیهانیش داده‌گریت،
نیگات که‌ بۆلام ده‌چه‌مێته‌وه‌
ئه‌م گۆخۆڵینه‌یه‌ ده‌ق نه‌شکاو ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ ئه‌وینداو
تۆ لێوڕێژ ده‌بی له‌ عه‌زره‌تان و
منیش که‌ سلوول به‌ سلوول سواڵم کردووی
له‌ خوێنت دا ده‌پشکوێم،
ئه‌و چه‌ل له‌وپه‌ڕی تۆدا ده‌گیرسێمه‌وه‌و
کۆچ له‌ عه‌شیره‌تا داده‌مه‌زرێنم،
ئیتر
له‌ غه‌واره‌ییت دا مه‌مسووڕێنه‌،
که‌ بازنه‌کان تێک چڕژاون
له‌ چوارچێوه‌ی شان وباهۆت دا،
تێم بڕوانه‌ وه‌ک ورکه‌خیزێک
وه‌کوو سه‌ده‌ف له‌ نیگای ماسی دا
که‌ له‌ گلێنه‌ی دا... تونگی بلوورین‌ ده‌بێ مه‌له‌بکرێ،
له‌ گه‌نمه‌ڵان که‌ ڕاده‌بری
من ده‌دروێمه‌وه‌ له‌ خه‌م و
پرچم هه‌زاربه‌هه‌زار ده‌نکه‌ هه‌تاو
له‌خۆی دا ده‌چنێت،
چ دڵڕفێن
سه‌رله‌ گۆڵ به‌ڕۆژه‌کان ده‌شێوێنم
به‌ سه‌مای ئه‌گریجه‌کانم به‌ده‌م بادا،
که‌زیه‌کانم بهۆنه‌وه‌و
دابهێنه‌ دڵته‌نگیه‌کان،
که‌زیه‌کانم بهۆنه‌وه‌
تاوه‌کوو سه‌رئه‌نگووسته‌کانت
هه‌زاربه‌هه‌زار ده‌نکه‌ هه‌تاو لێک هاڵێنن،
ده‌رزیله‌یه‌کیش به‌سه‌ری زوڵفه‌کانمه‌وه‌
هه‌ڵواسه‌... له‌ ساده‌یی،
ئه‌گه‌رهات ونه‌تدۆزیه‌وه‌
له‌به‌رۆکی داوه‌ڵێکی دابڕنه‌،
که‌ ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ چاوه‌ڕیی ئه‌وگه‌نمانه‌یه‌
‌ نه‌ک قه‌له‌ڕشه‌ برسیه‌کان
به‌ڵکوو ڕه‌شه‌ له‌شکرێک بردوونی
تادایبه‌شی‌ به‌سه‌ر زه‌وی دا،
تاوه‌کوو جیهان دابگرێ، ئه‌وین
به‌ ڕوانی هه‌تاو.

سارا دانیش دووست - شنۆ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1594  
قدیمی 07-14-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

ققنووس

ورسێ و تیه‌نێ، له‌ ڕێ وا مه‌نێ
له‌ کووچ ساڵان وه‌ ته‌نیا مه‌نێ
له‌ هۊر ته‌نگ خێاڵات خوه‌ێ
هه‌ر شه‌و وه‌ ته‌نیا ته‌مۊره‌ ژه‌نێ.
***
ورسێ و تیه‌نێ،
وه‌و ته‌نیا مه‌نێ،
هاز ته‌کانێگ له گیان نه‌مه‌نێ.
ورسێ و تیه‌نێ
میه‌نێ و مه‌نێ
ئه‌ول ئزرایلا ها چه‌ن وه‌ چه‌نێ.
***
ورسێ و تیه‌نێ ئاو و دانۊکه‌ێ له‌ێره‌وه‌ر گاێار
لانه‌ ورێز ‌و ده‌رکه‌فته‌ێ دییار.

تاسه‌ێ هڵاڵه
سووره‌ هڵاڵه‌ێ وهار جاران
بێ که‌لاوه‌ و لان
بێ مینگه‌ میلکان
وه‌یلان
ئاواره‌ێ ده‌ره‌و چووڵ و بیاوان.

له‌ دنیا بێ به‌ش، به‌ش بڕیاێ ئه‌و خوه‌ێ
له‌ باوانی مڵک، حه‌ق خوریاێ ئه‌و خوه‌ێ
کوانێ کوچگانێ، هه‌ڵکنیاێ ئه‌و خوه‌ێ
پشتێ ئه‌و کوڵنان، وه‌ر له‌ واڕووه‌
هساره‌ێ له‌ ئه‌وج، داچووڕیاێ ئه‌و خوه‌ێ.

زامێاره‌،
زامێاره‌ و زه‌خمی تیر زه‌مانه
بێ سه‌ر ئه‌نجامه
بێ هاوزوانه
له‌ ئه‌شره‌ت بڕیاێ، بێ هاو زوانه،
بێ هاوزوانه.

ده‌ێدام ته‌نیای له‌پ ناسه‌و بانێ،
ئانگوڵ زمسان
نیشته‌سه‌و بان خونچه‌ێ زووانێ،
قوروه‌تی شه‌یتان
تووڕ که‌و کیشاس له ناو چه‌وانێ.

باڵه‌یلێ شکیاس،
ده‌نۊکێ بڕیاس،
چنگیڕێ خۊنه‌
تێژ باڵێ کریاس، په‌ڕه‌یلێ که‌نیاس.

پیره‌ داڵ حه‌ق مه‌ناس له‌ێره‌ وه‌ر
بن قاو خوه‌ر سفره‌ێ شکار پێره‌که‌ێ
وساێه‌ تا له‌ گیانێ، نیمه گیانێ فڕ بکه‌ێ؛
ققنووس
ماڵ وێران
باخ خاپوور
باخ وێران
باخ بێ ناو جه‌رگه‌ێ هه‌ژاران
قرچه کوت ته‌فتێ دار و دارسان .

باێه‌ بۊاتان جه‌مه‌و له‌ ده‌ورێ
ئه‌و په‌ل دارێ
ئه‌و بان که‌ورێ
ئه‌و په‌ڕ که‌نیاێ گێێه‌ڕ قه‌ورێ
گشتێ بنیشتان ئه‌و جێ میلکان ئازییه‌ت وارێ،
مه‌ل کوو بکردان له میر میلکان جاران وهارێ
جه‌مه‌و بۊاتان،
جه‌مه‌و بۊاتان تمام مه‌له‌یل، گشتێ له‌ ده‌ورێ.

بنیشتان گشتێ، گشت ئازییه‌ت وار
ته‌وق ئاوێز مل، هه‌فت چه‌پاڵ دووار
گشتێ وه‌ بێ ده‌نگ
خۊن ڕێژ بکردان دییه‌ وه‌ خۊنوار.
***
**
*
پێره ڕێچه‌رمێ مه‌لێگ
گ ته‌نیا، وه‌ ته‌نیا
چووڵ ساڵێاره‌یل له‌ێره‌ وه‌ر بڕۊد
لاپه‌ڕه‌یل خرافات تاێْفه‌یل خوه‌نۊد
ده‌سه‌یل نمازێگ
له‌ قوڵپاو خاو
ئاو لیخناو
ئاو ڕووشناو
مه‌ناو سه‌نگاو
یا له‌ پاشاراو پشت ئاسیاو
ئڕه‌ێ د ڕکه‌ت، ئایه‌ت نماز نه‌وه‌ وه‌خت گرتۊد.
پیره‌ ڕیچه‌رمێ مه‌لێگ
گ بێ خێاڵ و خه‌وف و ژوێ ژان
له‌ مرده‌موو ژیاننه‌یل پیره‌ داڵ
له‌ گاڵ گه‌رم شین شه‌و چه‌قه‌ڵ چڕه‌یل باخه‌گان
له‌ هه‌ێ مه‌ڕوو مه‌ڕوو مه‌ڕوو قڵا قیڕان بێ زوان
ئاگر وه‌ گیان چاخ چووخ
له‌ پێڵه‌ێ به‌رز باوه‌ڕێ
وه‌ ئزن پرسێار هۊر فام
له‌ جا ماڵ مردن خسۊد.
پیره‌ ڕیچه‌رمێ مه‌لێگ
گ دڵ خڵات باوه‌ڕێ
ئڕه‌ێ هامشوو وه‌ ماڵ هه‌ر خوداێگْ وه‌ دڵ دنیه‌ێد نه‌کردۊد
پیره‌ ڕیچه‌رمێ مه‌لێگ
گ واز دله‌و له‌ چه‌قه‌ چناوکه‌ێ
کیل من جه‌ڕ که‌فتن ته‌رمه‌یل فه‌لسه‌فه‌ هاوردۊد؛
***
باێه‌ بنیشتاد ئه‌و شان به‌رز گێێه‌ڕ ققنووس
ئه‌ێ ده‌س له‌ زۊ یه‌ک له‌ ئاسمان
گشت ئه‌زره‌ته‌یل ئاخر وه‌ شه‌ڕ میراتی ققنووس
یه‌ک یه‌ک بچنیاد ئه‌و په‌ڕ داوان.

نمام مه‌له‌یل گشتێ بیاتان
گشتێ ئاژنه‌فتان، گشتێ بیاتان
له‌ ته‌ڵپ خێاڵ ڕی وه‌ ڕاێ خوه‌ێان
ڕه‌نجه‌یل ساڵان وێه‌رده‌ێ ققنووس
بگرتانه‌و گیان.

گشتێ ئه‌ژنه‌فتان، گشتێ بیاتان
تانگکیش خیاڵ گاز واز که‌فتێ
خه‌ون ئه‌زره‌ته‌یل
هۊر خوه‌زیه‌وه‌یل
تاسه‌ێ هه‌ڵوڕیاێ له‌ پێڵه‌ێ چه‌وه‌یل
یه‌ک له‌ یه‌ک جییا له‌ خه‌ڕێ که‌فتێ .
گشتێ بیاتان
گشتێ ئه‌ژنه‌فتان
خزه‌ێ خڕخاڵ ئه‌زره‌تێگ شکیاێ
ملوانکه‌یل وه‌ خۊنه‌و بڕیاێ
گوواره‌ێ له‌ گووش زه‌مانه‌ که‌نیاێ
مه‌رگ زووانێگ له‌ قڵآنگ نریاێ
گه‌رمه‌ شین داڵگه‌یل هه‌ور واران
هۊر هه‌ور زلف هۊل شووڕ واران
له‌ سه‌ر هه‌ڵکه‌نیاێ
وه‌ ده‌سا پێچیاێ
مرواری دییه‌ێ له‌ خۊناو ژنیاێ
هاناێ که‌لاوه‌ێ خاپوور بێ دووس
هاوار خۊن سۊه‌رشک ققنووس
هاوار مه‌لێگ بێ واێه‌ خه‌فتێ
له‌ ژێر ساێ گه‌ردوون کووس له‌ کووس که‌فتێ
چریکه‌ێ مه‌له‌یل هاوار خوه‌ێان
گشتێ ئه‌ژنه‌فتان
گشتێ بیاتان
تا ئاگر بچیاد
له‌ به‌رزی ئاڵآێ باڵْ خێاڵْ بێ تووژ و خه‌وشێ
گشتێ بیاتان
گشتێ ئه‌ژنه‌فتان
هۊر ئازادی چۊنه‌ چۊ هێما
ته‌مۊره‌ ژه‌نێ له‌ په‌رده‌ێ گووشێ
گشتێ بیاتان
گشتێ ئه‌ژنه‌فتان
له‌ ئازای گیان و ئازادی خێاڵ
له ئازای خێاڵ و له‌ ئازادی گیان
په‌ڕێ وه‌و گره‌ێ گوڕ هه‌ڵخسێێه‌ تا هه‌ل کزانان
گیان له‌ دیلامه‌ێ جوه‌رێه‌ر ده‌رچێ
چه‌و له‌ زرکه‌ که‌ر
ماوا وو مه‌ودای پشت دێو جامه‌ێ له‌ێره‌ وه‌ر لاچێ
...
چه‌وگلی گرتێ دییه‌ێ په‌لسه‌فه‌ی خرافات په‌ره‌س
په‌ێ تۊتییاێ چه‌و هه‌وزامات که‌فتێ
مه‌نه‌و ساڕێژێ مس وه‌ تڵا که‌ر
مه‌ڵهه‌م ئه‌و زه‌خم نادیاری نه‌ر

باێه بکردان خوه‌ڵه‌کوو ققنووس
سۊه‌رمه‌ێ چه‌وه‌یل له هسره‌ت مردی
له‌ دۊری خونچه‌ێ سوورێگ وه‌ په‌له‌و
له تاسه‌ێ گوڵیغ له‌ خه‌ڕێ که‌فتێ.
باێه بکردان؛
سۊه‌رمه‌ێ چه‌وه‌یل وهار قه‌ردار
وه‌ دڵ ئیمه
وه‌ چه‌و ئیمه
وه‌ گووش ئیمه
وه‌ سه‌ردی هناس خۊن ڕێژ ئیمه
شاێه‌د نادیار زه‌خمێ ساڕێژ بوو
سه‌ردی هناسه‌ێ که‌سێگ گه‌رمه‌و بوو

هه‌ێ داد...............
پووڕ و په‌پووله‌و ژه‌رژه‌و په‌ره‌ستوو
سه‌ێره‌و بڵبڵ و وناوکه‌و که‌پوو
شه‌مشه‌مه‌کووره‌ک
مه‌لۊچگ
هه‌لوو
گشتێ که‌فتنه‌
شه‌که‌ت له‌ ژیان
په‌ێ واته‌ێ بسات، گشتێ مردنه
گشتێ نه‌زار و به‌دبه‌خت و بیمار
له‌ مردن وه‌ ده‌س ژیان گرفتار

له‌و لاێا؛ ققنووس
ده‌رکه‌فتێ ققنووس
له‌ میلکانه‌وار
وه‌یلان و هه‌ژار
خوه‌ێ تاسه‌ێ گوڵێگ له‌ فه‌سڵ وهار
ژیان له‌ دۊره‌و چارێ لێ ناچار
ده‌روه‌ن وه‌ ده‌روه‌ن
ده‌را وه‌ ده‌را
له‌ پا کۊه‌یل وڵاته‌یل دۊر
گه‌ردێ له‌ منه‌ی چه‌مێگ
سه‌راوێگ
شاێه‌د سه‌نگاوێگ
یا کونه‌ وه‌ کووڵ کیژه‌ ڕێوارێگ.

ئه‌مین ڕه‌حیمی نیژاد - گیلانغه‌رب

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1595  
قدیمی 07-14-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض




ده‌روێشانه‌

ئه‌و ده‌مه‌ی له‌ گه‌ڵ – با- دا
میوانی زیکری ده‌روێشانه‌ی
شۆڕه‌بییه‌کان بووم
هاوڕێکه‌م ده‌یزانی
په‌پووله‌ پاییزه‌کانم خۆش ده‌وێن
ئه‌و که‌سێک بوو له‌ ڕه‌گه‌زی من
چاره‌نووسی گه‌ڵایه‌کی تێکشکاوی ده‌خوێنده‌وه‌
من ڕه‌نگه‌کانم هه‌ڵگرتبوو
تریفه‌کانم ده‌زانی
چێژه‌کانم ده‌ناسی
کچه‌ سه‌وزه‌کانم ده‌خوێنده‌وه‌
هێشتا پێکه‌نینێکی به‌جێ ماوی
وه‌رزێکی بێ ناوم له‌ ئه‌لبۆممدا ڕاگرتبوو
دره‌نگان بوو
قه‌تییه‌کان ڕۆیشتبوون
خه‌ڵکی ده‌یانکوت:
ساڵگارێکه‌ پاییزه‌!
به‌ڵام هاوڕێکه‌م مردبوو.

حوسێن جه‌وانشیر - سایین قه‌ڵا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1596  
قدیمی 07-14-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


بۆ ئه‌وانه‌ی نیشتمانیان لێکردم به‌ ئه‌فسانه

پشوو ئه‌ده‌ن له‌نێو له‌پما
ئه‌وانه‌ی له‌من بێزارن
ئه‌وانه‌ی لێیان بێزارم،
په‌پکه‌ ئه‌که‌ن له‌نێو ده‌ماره‌کانمداو
هزره‌کانم ئه‌پشکنن
ئه‌ی ناڵێی بۆ......
له‌کارناواڵی مردنا چۆن بوومه په‌ن؟!
په‌تی په‌تی ڕاونرام و
که‌س نه‌هاته‌ شه‌وگه‌ڕی ڕه‌شی به‌ختمه‌وه‌؟!
ئه‌و سێبه‌ره‌ی له‌شه‌ودا بۆ من ئه‌گه‌ڕێ
له‌گه‌ڵ یه‌که‌م زرته‌ی چاوی سپێده‌دا
پێمئه‌که‌نێ و
جه‌سته‌ بۆ مه‌رگم ڕائه‌خات،
هۆ...داگیرکه‌ر!
من ده‌ریا نیم په‌ل دابکوتم بۆ وشکایی
تینووی ئه‌وینی وڵاتم
ئه‌وینێکی بێ‌ئارام و
بێ‌کۆتایی.

گوڵباخ به‌هرامی - دیوانده‌ره

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1597  
قدیمی 07-14-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



گومانلێکراو

مه‌ست بوووووووو
نه‌بوو
به تۆ چی؟
یا چۆن؟
ده‌کرا گڵۆپه‌کان به کوژاوه‌یی مردبای!
حه‌تمه‌ن خه‌ونی نۆشابه‌ت ده‌دی
تا ئێستا خۆت به‌ نۆشابه‌ی شوردووه‌؟
لانیکه‌م ده‌بوو زانیبات
نۆشابه‌ و کۆمۆنیزم چ ڕه‌نگێکه
نازانی؟
ده‌بێ وانه‌ی تێکه‌ڵ کردنی ڕه‌نگه‌کانت
سه‌ر له‌ نوێ بخوێنیه‌وه‌
گرفت نییه‌
ئه‌و جاره‌ی پێت ده‌ڵێم
مه‌ستی، مه‌ستی و
لێت دووپات ناکاته‌وه‌
که‌ نه‌تتوانی به شۆفیر و تاکسی
ڕسته‌یه‌ک ساز ده‌ی
که‌ مه‌ست نه‌بێ
نۆشابه نه‌بێ
کۆمۆنیست نه‌بێ
دیسان گرینگ نییه‌
حه‌تمه‌ن گڵۆپه‌کانت به‌ کووژاوه‌یی نه‌مردبووی و
به‌ گۆڕی بابی خێوی "سێکس"
په‌رده‌یه‌ک پێویست بوو
یا دیوارێک
به‌ڵام ده‌زانی مناڵه فۆسفۆریه‌که‌ت
ته‌نیا به‌ ڕه‌نگێک
شانازی ده‌کا و
ته‌نیا بۆ شتێک ئیستیخاره‌ ده‌گرێته‌وه‌
ئه‌ویش ساغی موزاویکه‌کانی حه‌سار
دوعاش بتهه‌وێ یا نه‌تهه‌وێ
قافیه‌ی بۆ واکس ده‌کا
ئه‌گه‌ر چی گوتبووت
پێویستی به‌و کارانه‌ نییه‌
چوونکه‌ هه‌تا سنووری نه‌قووستانی
پۆتینه نوێیه‌کانت له‌به‌ر ناکه‌ی
سه‌ر له‌ نوێ زه‌ماوه‌ند ناکه‌ی
به‌ڵام ئه‌رخه‌یانه‌
که‌ ده‌بێ شه‌تڵی ئاسن بچێنی
به‌شکه‌میش له‌ ڕووی هه‌ڵنه‌هاتبێ
پێت بڵێ تونگه‌ڵه‌ی ماسی
به‌ سێ ماسی ڕه‌نگ سووری چاو پێمه‌ڕه‌یی
ده‌ یه‌خچاڵ نانێن
به‌ڵام هه‌ر به‌ وه‌ش
کۆتایی نایه‌ت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ شه‌وی بارانی دا
مه‌سته‌کان ته‌نیا گۆرانیه‌کن و
ئه‌گه‌ر وه‌بیری نه‌هێنابایه‌وه‌
گه‌رمانکه‌نێک
قسه‌ی کردبا
چه‌ند مه‌حشه‌ر ده‌بوو
دایکت
له‌ ده‌فته‌رچه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانت
ڕه‌ش ده‌کرده‌وه‌
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ویست بێت
یان نه‌تهه‌ویست بێت
له‌ قاپی عه‌کسه‌که‌ی‌دا
نووستبووی و
زۆریش به‌خته‌وه‌ر بووی
که‌ له‌ جانتای تایبه‌تی زانکۆی
نه‌هاویشتبووی
چوونکه‌ ئه‌وده‌م ڕاسته‌وخۆ
ده‌گه‌ڵ بێ ئه‌ژمار
قودوولکه‌ی کۆنسێروی ئیکسپایه‌ری
ئوستاد و کتێب و جوزوه‌
تێکه‌ڵ ده‌بووی و
هه‌ر ئه‌و کاته‌ش ده‌بوو
که‌ سه‌لماندنی ئه‌ڵکۆڵی بوونی
گومانلێکراوێک
بۆ هیچ پۆلیسێکی شار
گرینگ نه‌ده‌بوو.

غه‌فور پیرزاده - مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1598  
قدیمی 07-17-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


كه‌ش­‌وهه‌وا

من كه‌ش­‌ناس نیم
به‌ڵام كاتێك
سه‌یرى چاوه‌كانت ده‌كه‌م
هه‌موو كه‌شێك ده‌خوێنمه‌وه‌
كه‌ سه‌یرم كرد
باش ده‌زانم
به‌یانیه‌كه‌ی هه‌وا تووش و كڕێوه‌یه‌
یاخود ئاسمانێكى ساماڵ.
له‌ شرۆڤه‌ى نیگاكانته‌وه‌ ده‌زانم
كه‌ به‌یانى
ڕه‌شه‌باى دێ، یاخود شه‌ماڵ.
من كه‌ش‌­ناس نیم
به‌ڵام "پارۆمه‌تر"ى دڵم
هه‌موو كه‌شى
دوورگه‌ى دڵى تۆم پێده‌ڵێ
كه‌ باشتره‌
له‌ سه‌د ئامێرى دیجیتاڵ.

خالید فاتیحى
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1599  
قدیمی 07-17-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض




***ڕووناكی***

تا دڵی ئێمە لە سایەی هونەرێ ڕووناكە
شەوی ئاواتی هەموو خەملەبەرێ ڕووناكە

وەشەوارەی دەكەوێ چاوی زەمان زۆر بێ نوور
تا ژیان پڕ لە شەوە و چەرمه سەرێ ڕووناكە

تاكوو باخی گوڵەهیوایە هەبێ و تینوو بێ
چاوی ئەسرینی هەموو دەربەدەرێ ڕووناكە

بەسیە ڕەشبینی تەمی خەم لە دڵت دەرباوێ
كانی فرمێسكی لە قوڕ دێتەدەرێ ڕووناكە

دەنكە بارانە لەنێو ڕۆحی رەشی هەورایە
بۆخەمی پیرەزەوی دادەوەرێ ڕووناكە

خۆر كە بۆماچی زەوی دانەگەڕێ ناشلوێ
ماچی ئەستێرە بكا هەر لەسەرێ ڕووناكە
# #
مانگی ڕووت جووتە لە بن دوو پەڵەهەوری ڕەشدا
بە نیگای خۆری مە هەریەك لە بەری ڕووناكە

چاو لە من داگری چاوت بە گەشی هەڵدێنی
تاكوو ئەستێرە مژۆڵی دەلەرێ ڕووناكە

ئه‌مين گه‌رديگلاني

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1600  
قدیمی 07-17-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



(کەنی)

چەند غەزەل ئەسرینە مەودامان کەنی!
تاکوو شەققەی گەرمی سەودامان کەنی؟!

ئەم شەقامانە هەموو هەستانە پێ
تاکوو کەی دڵمان لەخەودامان کەنی!

چاوی خۆر سیس بوو ئەوەند ما چاوەڕێ
عەیبە بەخوا هەر لەشەودامان کەنی!

دەمدەمان بین با بەعالەم ئاشکرا
بەسیەتی ئیتر لە ڕوودامان کەنی!

دەنکە تۆزین پۆز دەمانبا بۆ سەران
داگەڕێین چاکە بەرەو دامان کەنی!

هێندە ئاڵۆزین بەدەم دەردانەوە
دەستی خەم کردی بە هەودامان کەنی!

بەسیە بادڵمان گرێدەین پێکەوە
عالەم و ئادەم بەسەودامان کەنی!

قەت چرۆی زەردەم لەسەر لێوت نەدی
هێندە بێ هەستی لەمن وا مانکەنی !

بالەیەک هاڵێن دڵ و دەست، بەرلەوەی
داگرێ دیسانە خەودامان کەنی!

سەد شەوم گریان پەڵەی دا و دووری لێم
چەند غەزەل ئەسرینە مەودامانە کەنی؟!

ئه‌مين گه‌رديگلاني
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 07-17-2011 در ساعت 01:21 PM
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 05:33 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها