زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
07-17-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سێ عاشق و چاوه قوچاوه‌كانی ده‌ڤه‌رێك ...!!
عه‌شقه‌كانیان
هێنده پیرۆز بوون
زۆر جوان و پاك و
بێگه‌رد بوون
هه‌موو سنورێكیان
به‌زاند كه لێیان قه‌ده‌غه بوو
ده‌رگا داخراوه‌كانیان
خسته سه‌ر پشت و
واڵایان كرد
عه‌شقێكیان له دڵ دابوو
چاونه‌ترس و جه‌ربه‌زه بوو
دژی هه‌موو یاسا و نه‌ریتێكی
كێخوا و میر و به‌گ بوو
خۆ باش ده‌یانزانی
ئه‌و ڕێگایه‌ی گرتوویانه
زۆر به‌ترسه
ڕۆژێ دادێ
مه‌رگ چاوه‌رێیان ده‌كا
كه‌چی ملكه‌چی
ئه‌و نه‌ریته بۆگه‌نه‌ی
میر نه‌بوون
زۆر ئازا و دلێر و به جه‌رگ بوون
هه‌موو شه‌وه دره‌نگه‌كان
خه‌وی له چاوی ده‌زڕاو
به ماته مات و ترس
ده‌هاته ده‌رێ
بۆ ئه‌و دیوی دیواره‌كه‌ی
پشت ماڵیان
بۆ جێگای ژوان
چاوه‌كانی كردبوونه
كامیره‌ی چاودێری
تاكوو یه‌كێ نه‌یانبینی
چاوه‌ڕێیه
ئه‌ستێره گه‌شه‌كه‌ی
دره‌نگی شه‌وی
هه‌ر ده‌رنه‌كه‌وت
چاوه‌ڕوانه
به‌ڵكوو له پڕ وه‌ده‌ركه‌وێ
كه‌چی هه‌ر ده‌رنه‌كه‌وت
ئه‌وه ئه‌و شه‌وه‌ش به‌سه‌ر چوو
ئه‌وه دیسان وا
ڕۆژ بۆوه هه‌ر نه‌یبینی
ئای كه‌ساتێكی ناخۆش بوو
به‌درێژای شه‌و له جێ‌ژوان
چاوه‌ڕێ بوو
كه‌چی ئه‌و كچه دڵپاكه
وا له ماڵه
له ژوورێكه ده‌رگای
له‌سه‌ر داخراوه
له ده‌ستی میر هه‌ر ناڵه‌ی دێ و
سندم و كۆتی له ده‌ست دایه
هه‌ر ده‌یان ویست
ئه‌م دوو عاشقانه
لێك دابڕێن
ئه‌گه‌ر نا
چاڵی مه‌رگیان
بۆ هه‌ڵكه‌نن
لێزا زۆر له خۆی بێزاره
ژیانی تاڵ بوو وه‌كوو
ژه‌هری مار بوو
ئامێزی كرد به كاره‌با و
كه‌چی نه‌مرد
چونكه عاشق بوو
دڵی زۆر پاك و بێگه‌رد بوو
جارێكی تر په‌نای
بۆ مه‌رگ برد
كه‌چی نه‌مرد
چونكه كچێكی به وه‌فا بوو
ئێڤانی لاو
فرمێسكی له چاو
قه‌تیسماو
وایده‌زانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی
له ده‌ست ده‌چێ
بێ ئارام بوو
ئه‌ویش په‌نای بۆ مردن برد
به‌ڵام نه‌مرد
كۆڤانی لاوی هه‌رزه‌كار
هاوڕێی گیانی به‌گیانیان
ئه‌ویش له پێناوی
خۆشه‌ویستی ئه‌وان
خۆی كرده قوربانی
هه‌ر دووكیان
بووه سیمبۆلی
خۆشه‌ویستی و ئازادی
دژی نه‌ریته كۆنه‌كه‌ی
به‌گ و میران
بێ ئارامیان بووه
ڕووبارێكی بێ كۆتایی
هه‌موویان ده‌سته وه‌ستان
ئه‌مجاره‌یان
هه‌رسێكیان به‌یه‌كه‌وه
بڕیاریان دا
ئه‌م هه‌واره به‌جێبێڵن
كه ڕایان كرد
زۆرر دڵخۆش بوون
به‌ڵام كێخوا میر و به‌گ
پێیان زانی
به دوایان چوون
ئه‌وان له خۆشیانه
شاگه‌شكه بوون
له ده‌ست ئه‌م نه‌ریته
بۆگه‌نه‌ی میر
نه‌جاتیان بوو
به‌ڵام نه‌یان زانی
له پڕ ده‌كه‌ونه ناو تۆڕی به‌گ و میر
وه‌كوو چۆڵه‌كه باڵ به‌ست ده‌كرین و
ده‌درێنه به‌ر ڕێژنه‌ی گولله
خه‌ڵتانی خوێنیان ده‌كه‌ن
خوێن ده‌رژێنن
هه‌ر له هه‌مان شوێن
ده‌یان خه‌نه ژێر گڵ و
وونیان ده‌كه‌ن
نازانم بۆ چاوه قوچاوه‌كان
ئه‌م ده‌ڤه‌ره بۆ بێ ده‌نگن
شه‌رم ناكه‌ن
تاكه‌ی ملكه‌چی
ئه‌م نه‌ریته بۆگه‌نه‌ی می‌رن و
سه‌رشۆرده‌كه‌ن
به‌سه شه‌رمه
تاكه‌ی چاو له‌و تاوانه ده‌پۆشن و
ژێر ده‌سته‌ی به‌گ و میر بن
هه‌ر كۆیله‌بن
كێخوا و به‌گ و میره‌كه‌تان
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان
مافه‌كانتان پێشێل بكه‌ن
ئێوه چینی ژێر ده‌سته‌ن
جا بۆخۆتان باش تێبگه‌ن
ئه‌مانه‌ی خه‌ڵتانی خوێنیان كردن
عاشقێكی بێ وێنه بوون
سیمبۆلی خۆشه‌ویستی و ئازادی بوون
چاونه‌ترس و به‌جه‌رگ بوون
ملكه‌چی ئه‌و نه‌ریته
پیسه و چه‌په‌له نه‌بوون
دژی یاسا و نه‌ریت و
ده‌سته‌ڵاتی میر بوون
له پێناوی خۆشه‌ویستی
خه‌باتیان كرد
بوونه قوربانی
ڕێگایی عه‌شق و ئازادی
هه‌تا مردن
خالید شه‌یدا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
07-17-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كه مناڵ بووم ...........!!!!
كه مناڵ بووم ،
به‌سه‌ر من دا قیژاندیان
تۆ دۆم و قه‌ره‌جی
بۆ ده‌ره‌وه
ئێره جێگای تۆ نی یه
بڕۆ لێره .
منیش ووتم
گه‌ر دۆم و قه‌ره‌جیش بم
ئه‌وه خاكی منه ،
هه‌ر دوو سۆمای چاوی منه
من له‌و خاكه‌دا له دایك بووم
ده‌بێت هه‌ر له‌م خاكه‌ش بمرم
وڵاتی من كوردستانه
جێی ناهێڵم بۆ بێگانه...!
خالید شه‌یدا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-17-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پەپوولــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــە
په پوله
ئه‌ی په‌پووله‌ی باڵ نه‌خشین
خه‌می چیت هه‌یه له‌ژین؟
ده‌فری له‌م چڵ بۆئه‌و چڵ
له‌ناو باغ و له‌سه‌ر گوڵ
زۆر جوان و وه‌فاداری
له‌هه‌موو شوێنێ دیاری
ئێسک سووک و باڵ نه‌خشین
سه‌ما ده‌که‌ی له‌بۆ ژین
خنجیله‌و ورد‌و ره‌نگین
تۆ بێزار نابی له ژین
هه‌ر ڕۆژێ له باغێكی
له سه‌ر چڵی دارێكی
ته‌نیا هۆگری گوڵ بوویت
ناتوانی بێ گوڵ بژیت
خالید شه‌یدا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-25-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
که‌ش‌وهه‌وا
خالید فاتیحی به‌ر له‌وه‌ی شاعیرێكی ناسكخهیاڵ بێ، خۆی كه‌سێكی ناسكه. مخابن، له‌گه‌ڵ ئه‌و ناسكییه‌یدا ژیان به‌رده‌وام به زبری له‌گه‌ڵی جووڵاوه‌ته‌وه و ژاكاندوویه‌تی. ناسكبوون له دنیای بێ‌به‌زه‌ی ئه‌مڕۆدا هێنده نالێكه، هێنده ڕیزپه‌ڕ و هێنده دژوازه، ئاكامه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌رینی وه‌ك باڕێزه‌ی گوڵه‌كانی ته‌مه‌نه. خالید ده‌بوایه له ئه‌ستێره‌یه‌كی تر دابه‌زیبا. ئه‌ستێره‌یه‌ك كه ته‌نیا شێعری لێ‌با و ته‌نیا جوانی و ته‌نیا وه‌فا. ئاخ بێ‌وه‌فایی! داخ ده‌وروبه‌ر! داد كۆڵی قورسی ژیان! كه شانی ناسكی هه‌ندێ مه‌خلووق بۆ ئه‌وه نه‌خوڵقاوه بچێته بن باری. كه‌سێك دیوی ژوورێ و ده‌ره‌وه‌ی یه‌ك بێ و هه‌موو شتێكی تێ‌ڕا دیار بێ وه‌ك بلوور، بۆ ده‌بوو كڵۆڵی هه‌ڵگرتنی كۆڵی قورسی ژیان بێ؟ بلوور "حاڵی ده‌بێ چۆن بێ" له‌ناو فڕكه‌به‌ردی شه‌ڕ و فه‌رته‌نه‌ی ژیان؟ ئه‌و شێعره كه خالید به ئیمێلی كه‌سێكی تردا بۆی ناردووم (ئاخر ئه‌و هێشتا بۆخۆی ئیمێلی نییه) هه‌مان ناسكی و هه‌مان هه‌ستی ئینسانیی جارانی پێوه دیاره. به‌ڵام پێشیه‌وه دیاره كه كۆڵی ژیان خالیدی له شێعر دوور خستووه‌ته‌وه. شێعری خالید جاران تۆكمه‌تر، یهكدهستتر و ئۆرگانیكتر بوون.
كه‌شوهه‌وا خالید فاتیحى من كه‌شناس نیم به‌ڵام كاتێك سه‌یرى چاوه‌كانت ده‌كه‌م هه‌موو كه‌شێك ده‌خوێنمه‌وه كه سه‌یرم كرد باش ده‌زانم به‌یانیه‌كه‌ی هه‌وا تووش و كڕێوه‌یه یاخود ئاسمانێكى ساماڵ. له شرۆڤه‌ى نیگاكانته‌وه ده‌زانم كه به‌یانى ڕه‌شه‌باى دێ، یاخود شه‌ماڵ. من كه‌شناس نیم به‌ڵام "پارۆمه‌تر"ى دڵم هه‌موو كه‌شى دوورگه‌ى دڵى تۆم پێده‌ڵێ كه باشتره له سه‌د ئامێرى دیجیتاڵ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-25-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه ند سئ خشتی یئن ن‌و تامل رووني ساتئ ده‌رد دل كه‌م چاوان ژه هئستران شل كه‌م به‌لكم وئ ژانا تامل كه‌م! ..................................... ده‌رمان رئ گرئ دان له ئه‌رمانان برين چئ بوون وه خه‌رمانان خه‌لكو ناوينم ده‌رمانان! ....................................... ما‌لا سيسه بووزا مينا سئوان مينا گولان كه‌ن له لئوان ما‌لا له من بو يا مئو ان! ...................................... خين گوللئك پچيا له ده‌نگئ بئ گوله‌ك وه بوو له سينگي چئ ديسا كانيه‌ك خين كه‌ته رئ! ...................................... وه دووته وه دوو ته را هاتم چوومه ژه پئ كه‌تم ژه جين بوومه مه‌گه‌ر ژه ته ده‌ست ده‌شوومه؟! ............................................. دوومان دوومانه‌ك هات داران دوو كر بئ ژه سه‌رمان جه‌نگه‌ل كوو كر دوومان ره‌وي بئ رادوو كر! .............................................. هشكه‌سال! ژه باغان ت‌ئ ديسا ياره باره‌ك ئيزنگ كريئ باره نام ژه چيه دل وه داره! ...................................... چاو له رئ ما‌لا ده‌هاتي وئ ما‌لا ته ئه‌ز ده‌ديم له وي حالا چاو له رئ يه وا هه‌والا! .............................. هوور ددان هوورا هوور ده‌كه‌نئ ژه سه‌ر چياي دوور ده‌كه نئ لئوا هيوئ ، نوور ده‌كه‌نئ ! .................... باران له سه‌ر باغان باري باران گول كه‌نين له شاخئن داران هئستر كه‌ته چاوئن ياران!!
ئه لیرزا سپاهی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-25-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
رقم لێتە ….!!!
كه ئه‌و ڕۆژه‌ی
به‌ردم بینی وه‌كو باران
به سه‌ر سه‌ری دوعادا
ده‌یانباران…
سه‌ری دوعای پان كرده‌وه
له ناو گۆمی مه‌رگ و خوێنا
گه‌وزاندیان ..
له تاو ئازاری جه‌سته‌ی
پڕ به ده‌نگی ده‌ینالاند
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی
ڕقم له به‌رد ده‌بێته‌وه
به‌ردێك له هه‌ر كوێ ببینم
یه‌كسه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌م بیر دێته‌وه
هه‌رگیز من به‌ردم خۆش ناوێ
گه‌ر مردیشم نامه‌وێ كێلی گۆره‌كه‌م بێ …
ڕه‌قم له هه‌موو به‌ردێكه
هه‌تا به‌ردی ئه‌لحه‌دیش بێ ..
١٭ ((له دوایی ئه‌وه‌ی ..به‌ردم بینی
سینگی دوعای كرد به دوورگه‌ی ئازار و خوێن
دابێژ دابێژ بوون
گیان و له‌ش
ڕقم له هه‌موو به‌ردێكه))٭
هه‌تا به‌ردی قیبله‌ش ….
خالید شه‌یدا
هانۆڤه‌ر ئه‌لمانیا
١٭ ئه‌م چه‌ند دێره شیعره هی خاتوو ترێ عومه‌ره
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-25-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له‌مه زیاتر چیت بۆ بكه‌م .....!!!
نامه‌یه‌كم بۆت نووسیوه
هه‌ر كاتێ خوێندته‌وه
لێم تێده‌گه‌ی
چیم لێت ده‌وێ
ئیتر به‌سه ڕازی نابم
له‌مه زیاتر چیتر دڵم
ئازار بده‌ی
چیم لێ كردی
هه‌ر چی هه‌بوو بۆم نه‌كردی
گووت وه‌ره بینه دڵت
گووتم هانی
با بۆ تۆ بیته كانی
گووت چاوت
گووتم هانی
با بۆ تۆ وه‌كوو مۆمێك
دابگیرسێ تا به‌یانی
ئیتر به‌سه له‌مه زیاتر
چیت بۆ بكه‌م
دڵی منت له‌ت له‌ت كرد و
كه‌سیش نی یه
پێ ی بزانی
ئێ ده‌به‌سه ده‌واز بێنه
چیتر دڵم به‌رگه‌ی خه‌می تۆ
ناگری
به‌سه ئیتر ڕازی نیمه
له‌مه زیاتر
چیتر دڵم ئازار بده‌ی
خالید شه‌یدا /هانۆڤه‌ر ئه‌لمانیا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-25-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كچی كانی.....
كچی كانی ...كچی كانی
تۆ بۆ من زێده جوانی
به نیگای چاوه‌كانت
عه‌شقت بووم پێت نه‌زانی
به خه‌نده‌ی لێوه‌كانت
دڵی منت ده‌رهانی
ماچی سه‌ر لێوه‌كانت
بیده‌ره من به دیاری
كچی كانی ...كچی كانی
تۆ بۆ من زێده جوانی
وه‌ره له من زیز مه‌به
با دڵی منیش نه‌ڕه‌نجێ وه‌ره لێم دوورمه‌كه‌وه
با عه‌شقی من گڕنه‌گرێ
كچی كانی ...كچی كانی
تۆ بۆمن زێده جوانی
خاڵی سه‌ر چه‌نه‌گه‌ت
سووتاندمی نه‌تزانی
وه‌ره سه‌یری دڵمكه
پڕه له زامی عه‌شقه
ماچت بۆ من هه‌توانه
با زامه‌كه‌م سارێژكه
كچی كانی ...كچی كانی
تۆ بۆ من زێده جوانی
خالید شه‌یدا
هانۆڤه‌ر 06.11.02
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-25-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كێخوای دزان...!!
له‌و دیوی دیواره
ڕوخاوه‌كه
دڵی په‌نجه‌ره
درزی داوه
ده‌رگاش زۆر شه‌كه‌ت و هیلاكه
هه‌ناسه‌ی نایی
به سه‌ر وورده شووشه
ڕه‌ت ده‌بێ
خوێن له ژێر پێ
فركه‌ی دێ
گۆر هه‌رهه‌ڵكه‌نه‌كانیش
ددانیان له مشار و قازمه
تیژ تره
بۆنی لاشه‌ی كه‌ری تۆپی دێ و
سه‌گه‌كان ده‌می خۆیان
تیا ناوه
له‌م شاره سه‌ر لێ شێواو وێرانه
خه‌ڵك هه‌موو كش و ماته
نوقه‌یان لێوه نایه‌ت
ده‌میان به ده‌رزی و دا‌و دووراوه
چۆڵه‌كه‌كانی سه‌ر دار و بن سوانده‌كان
ئه‌وانیش وه‌كوو جاران
جریوه‌یان لێوه نایه‌ت
كه له ده‌رگاكان ده‌چیه ده‌ره‌وه و
ره‌ت ده‌بی
گوێت له ده‌نگێكی
زۆر كز ده‌بی
له به‌ر كێخوای دزان
تۆقیوون
نوقه‌یان لێوه نایه‌ت
كێخوای دزان زۆر دڵخۆشه
خاوه‌نی كۆشك و دۆلار و
ته‌كیه و خانه‌قایه
ئه‌گه‌ر سه‌یری ناو
پێچی مێزه‌ره‌كه‌شی بكه‌یت
هه‌ر دۆلاره
كێخوای دزان زۆر ده‌وله‌مه‌ند و پاره‌داره
خاوه‌نی كارخانه‌ی هه‌مه جۆره
كارخانه‌ی تایبه‌تیشی هه‌یه
ئه‌ویش كارخانه‌ی
خاولی و مه‌سینه‌یه
هه‌ر كه‌سێ دیده‌نیكه
خاولی و مه‌سینه‌یه‌كی
به دیاری پێ ده‌دا
كێخوای دزان
خاوه‌نی مه‌زار و ته‌كیه و خانه‌قایه
ده‌روێشیش
له هه‌موو لایه‌ك
ده‌وره‌ی دایه
كه‌س بۆی نی یه
له به‌ر ده‌می نوقه بكا
ده‌بێت شه‌و و رۆژ
مه‌سینه‌ی بۆ هه‌ڵبگری و
زكری بۆ بكا
خالید شه‌یدا
هانۆڤه‌ر..22/03/06
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-25-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
په‌ڕه‌سێلكه.....!!!
ئه‌ی په‌ڕه‌سێلكه‌ی هه‌ژار
تۆ له ده‌شت بووی هاتیه شار
وا له سه‌ر جاده كه‌وتووی
كه‌س نازانێ تۆ مردووی
له‌م شاره دڵ مردووه
که‌س هانای بۆت نه‌بردووه
وا به گوڕ له گریانی
هه‌ر ئاخ‌و ئۆف ده‌زانی
فرمێسكت بۆ ده‌ڕێژی
ته‌رمی جوانت ده‌نێژی
بێ خزم و كه‌س و كاری
بێ هاوده‌م وهاوکاری
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ كه‌سی
بێ نازو فریاد ڕه‌سی
ئه‌گه‌ر تۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بای
خاوه‌نی كۆشك و ته‌لار بای
خه‌ڵك له شار و ڵادێ
ده‌هاتنه لات ده‌ست به‌جێ
ئێستاش به‌بێ که‌س ماوی
له سه‌ر ڕێ فڕێدراوی
دوور له‌ماڵ وژیانی
مردویی كه‌س پێت نازانێ ....
خالید شه‌یدا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 2 نفر (0 عضو و 2 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 10:44 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|