زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
09-27-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لێره و له‌وێ
لێره‌دا
شه‌قام
دوگمه‌کانی کردۆته‌وه و
سه‌د کلیل خه‌ریکی کردنه‌وه‌ی قوفڵێکن
لێره‌دا گلێنه‌ی چاویش
وه‌ک دوو کۆتری شپرزه‌ن
له‌وێدا
بان و کۆڵانان
که‌ڕ و کاسی
فڕه‌ی باڵی بێ ئۆقره‌ییانن و
لێره‌دا
هێڵی قه‌ڵه‌می وێنه ونه‌که‌ت
ئه‌وه‌نده له دوو توێی
په‌ڕه‌ی کاغه‌زی ئاڵاواڵای
تامه‌زرۆ
له‌سه‌ر لاقێک راوه‌ستاوه
به‌رگی تۆزی پشتگوێخراوی
خۆی له خۆی ئاڵاندوه
شوشه عه‌تره‌که‌یش
ئه‌وه‌نده بۆنی به خۆوه کردوه
چ ماچی دی هیچ بۆنێکیتر ناناسێته‌وه‌و
لێره‌دا
هه‌واڵ وه‌ک پۆسته‌چی
کۆڵان به کۆڵان و
قوژبن به قوژبن
له گه‌راندایه
له‌وێدا
نه هه‌وای هه‌واڵێک له پرسینه‌و
نه باسی له خواستی بوخچه‌که‌ی سینگم له ئارادایه
لێره‌دا پیته‌کانی ناو کتێب و جه‌ریده‌کانیش
جموجۆڵ و مقۆ مقۆیانه
ئاره‌زوی نوسین و
دارشتنی چیرۆکێکیتریان له سه‌ردایه
لێره‌دا
من نامه‌وێ ده‌ست له‌م چیرۆکه هه‌ڵگرم
عه‌تا سه‌لیمپور
بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
09-27-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئالپاچینۆ
پیره‌مێردێک ئاوه‌ژوو چه‌ترێکی به ده‌سته‌وه‌یه
خه‌تی دامێنی پاڵتۆکه‌ی خیابانێکی بێ بڕانه‌وه‌یه
باران له ناو چه‌تره‌که‌یدا حه‌وزێکی ره‌ش دروست ئه‌کات و
ماسیه‌کانی حه‌وزه‌که له گیرفانیا تینویانه
که‌سێکیش له ته‌نیشتیه‌وه ته‌نیایه
جگه له دڵۆپی باران و ئاوی دامێنی گوێسپانه‌کان که‌سێک ده‌نگی لێ نایات
پیره‌مێردێک ده‌ستی که‌سێکی ته‌نیای گرتووه
ئاوه‌ژوو سه‌مای تانگۆ ئه‌که‌ن
دنیاش ره‌ش و سپییه ...
بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبکه‌م ئالپاچینۆ کۆتایی به فیلمه‌که‌ی هێنابوو
ره‌زا سوری
تاران ۲۷۰۹/۹/۲۷
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاخر بۆچی؟
ئاخر بۆچی پێت ده گوتــــــــم تۆ م خـــــــــــــــۆش ده وێ
ئاخر بۆ چی درۆت بۆم کردئێســــــــــتا خه وم لێ ناکه وێ
ئاخر بۆچی وه کو دارێک وشـــــکت کـــــــــــــــــــــــــــرد م
ئاخر بۆچی توشــــــــــی ئیشــــــــــــقی خۆتـــــــت کردم
ئاخر بۆچی وه کو مۆمــــــــــــێ هه م‌و گیانمت ســــوتاند
ئاخر بۆچی به جێت هێشـتم دلی خۆمت له خۆت ره نجـات
ئاخر بۆچی ده بلــــــــــــێ بۆچــــــــــی درۆت بــــۆم کـــرد
ئاخر بۆچی وه ک دیـــــــــــکـــــــتـــــــا تــۆر دلــــــمت پرکرد
ئاخر بۆچی وه کو هـــــــــاوین وشکــــــــــــــت کــــــــــردم
ئاخر بۆچی تێنوی لێوی خۆتــــــــــــــــــــــت کــــــــــــــردم
ئاخر بۆچی به بێ روحم دلمت شـــــــــــــــــــــــــــــ ــــکاند
ئاخر بۆچی هه ناسه مت له سی برانــــــــــــــــــــــــــ ـــد
دیوانی هه رکی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بـاخه‌وان بـۆ ئه‌و مـه‌به‌سته گوڵ ئـه‌لاوێنێته‌وه
بـۆ ئه‌وه‌ی گـه‌وره‌ی بـكا و بـۆ پـاره بـیگۆڕێته‌وه
بیفرۆشێ به‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵقی ئه‌ڕوتـێنێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی مـێـزی شـه‌رابـی پـێ بـڕازێنێــته‌وه
كچ له‌لای ئێمه گوڵێكه، بۆیه په‌روه‌رده‌ی ئه‌كه‌ن
تــا بــڕازێـنـێـتـه‌وه مـێـزی شـه‌رابـی ده‌وڵـه‌مه‌ن!
ئەحمەد هەردی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه نگوین
نالی پرسی:
هه نگوێن چ روژێ په ی‌دا بوو
مه م و زین پێکه وه وتیان:
هه نگوێن ئه و رۆژه په یا بوو
که شانه ی ده می دوو دڵدار
هه نگی ماچیان به خێوکرد و
له لادیێوه ناردیانه شار
شێرکۆ بێکه‌س
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-28-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شکاو به فر و باران باران و به فر و تۆ به فراوی چاوانی مانگ شه و زه نگ که ر ده کا باو و بۆ ران و عه شق سێلاو به رێوه! زریانی کاته کانی سێ داره تێ ده شکێ و مڵ هۆری شه قامه کان تێ ناگا شه پۆ ڵانی دڵی تۆ و من و رۆبار ته واو نابین! زه مان بۆ نا پیاوان سه ر و خوار ده نووسێ چرۆ یه ک ده بێ به چرا و چرا ده بێ به چه م و چه م ده بێ به چه م خانه و به چاوانی شه وا هه زاران شه م دا ده گیر سینێ یاسای گه ڵا سووتان په ره په ره له کانیاوی کانیه سووره کان ده سووتێ رۆژ به دوای رۆژ ئه ستێره شه و چؤل نا کا و پاڵ ئه داته رۆناکییه کانی شیعر و مۆسیقای هاواره به زه کان شه و ره بییه کانی بێ وچانی مێژو جڵ به باڵای شۆره سواران ده خوینن گزنگی رۆژ له رێگای تنگانه ی کاته کاندا بتی شکاو به جێ دێلێ !
ئیر ه ج عیبادی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-28-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پينج شيعرى كورت
محمد كوردۆ
1-نیشتمان
ئێمه دوو مرۆی پڕ سووتانین
خه‌ڵك سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی ماڵ و
ئێمه هه‌ڵوه‌دای راوكردنی
چه‌ن چركه‌ساتێكی جوانین
خه‌ڵك شپرزه‌ی ئیشی به‌یانیان و
ئێمه وێڵی
پیاسه‌ی
ئێوارانین!
ده‌ڵێن: ماڵ نیشتمانێكی بچكۆلانه‌یه
ئێمه ماڵێكمان نییه پێكه‌وه كۆمان بكاته‌وه
ئای من ئێستا ئه‌زانم
ئێمه‌ی خه‌ڵكانی رۆژهه‌ڵات
چه‌ن بێنیشتمانین!!
2-نازانم چاوه‌ڕوانی‌كێ‌ده‌كه‌م؟!
ژیان وێستگه‌یه‌كی دڵته‌نگه
هه‌موو ده‌مه‌و ئێوارانێ
من چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م
ده‌ڵێم دێت و
داوای ده‌سته میهره‌بانه‌كانی لێده‌كه‌م
ده‌یانخه‌مه سه‌ر دڵم
تامناڵ ده‌بمه‌وه
ئینجا وڕكی لێده‌گرم و
گێچه‌ڵی پێده‌كه‌م
له‌ناو قژ و
له‌به‌ینی مه‌مكه بۆنخۆشه‌كانیا
تێر چاوشاركێ ده‌كه‌م
ئای به‌ڵام هه‌مووجارێ
شه‌و دادێت و
كه‌س دیارنیه و
منیش نازانم چاوه‌ڕوانی كێ ده‌كه‌م؟!
3-وێنه‌كانی ناوچاوم
له ئێواره‌یه‌كی خه‌مگینا
ژنێك
له‌شێوه‌ی فریشته‌یه‌كی نازه‌نینا
پرچی به‌سه‌ر شانیا شاباش كرد
به‌دڵێكی لێوان‌لێو له‌سۆز و میهره‌وه
ده‌ستی خسته ناو ده‌ستم و
په‌نجه‌كانمی پڕ له‌ئێواره باشكرد
به‌بۆنی گۆی مه‌مكه‌كانی
دڵمی وه‌ك لیمۆی حه‌په‌ساو قاش قاشكرد
به‌رله‌وه‌ی بڵێم ماڵئاوا
سه‌رنجێكی ئه‌فسووناوی تێگرتم
هه‌رچی وێنه‌ی ژنی جوان له‌ناو چاومابوو
هه‌مووی وردوخاش كرد!!
4-ژیربوونه‌وه
نیشتمانه‌كه‌م گریا
به‌حیكایه‌تێكی ئه‌فسانه‌یی و
به‌چه‌ن به‌ڵێنێكی درۆ ژیر بۆوه
كتێبخانه‌كه‌م گریا
به‌دیوانێكی ئه‌دۆنیس و
به‌رۆمانێكی ڤیكتۆر هۆگۆ ژیربۆوه
مناڵه‌كه‌م گریا
به‌فیلمێكی ڤاندام و
به‌وێنه‌یه‌كی رۆناڵدۆ ژیربۆوه
دڵم گریا
هه‌رگریا و هه‌رگریا
هه‌رچیم بۆ هێنا بێسوود بوو
سه‌ره‌نجام
لای دڵه میهره‌بانه‌كه‌ی تۆ ژیربۆوه!
5-دار
له‌ناو هه‌موو داره‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا
دارێكی نه‌شمیل چاو ده‌ده‌م
ده‌یكه‌م به‌تۆو
له‌بری مه‌مكه نازه‌نینه‌كانت
به‌گه‌ڵا نازداره‌كانی ئه‌و
دڵ و گیان و
بوونم زاخاو ده‌ده‌م
هه‌ركاتێكیش
هه‌ستم كرد دووریت زۆری بۆ هێناوم
وه‌ك كه‌سێك سرووتێكی ئایینی جێبه‌جێ بكات
تێر تێر داره‌كه ئاو ده‌ده‌م !
م : ئاوینه ی کوردستان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-02-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کسپه‌ی سوتان
ئه‌ڵێن مردن یانی
خرمه‌ی دابڕانی له‌ش و ره‌گی ژیان له‌یه‌ک
کاتێ داسی مه‌رگ ئه‌یدورێ
که ژیانیش لێت ده‌بێته شوشه‌ی شکاو
لێوه‌ی تیژی ماڵئاوایی
ئه‌ناسێنێ به شلکایی دڵی جووتی خۆشه‌ویستان
چه‌شنی شوتی و زه‌بری چه‌قۆ
کرچه‌ی بڕین و دابڕان
مردنێ وا ده‌خولقێنێ
که‌ته‌رمه‌که‌ی به تابووتی چ وشه‌یه‌ک هه‌ڵناگیرێ
جه‌هه‌ننمی ئه‌و مردنه
دوایین ساتی سه‌ر لێواری دابڕانه و
له ته‌نوری ماچ و بوغز وفرمێسکدا
هه‌ڵم ئه‌بیت و..
خه‌یاڵ ئه‌تباو..
له‌شه‌وێکی چاوو خنکێنا
که هه‌ناسه‌ی گه‌رمی ژیان
له سپیایی کفنی به‌فرا قه‌تیس ده‌بێ
یه‌که‌م گوڵه به‌فری ئه‌تۆ
وه‌ک په‌پوله له‌لێواری په‌نجه‌ره‌که‌ی ژووری خه‌ویان
به‌ئه‌سپایی هه‌ڵئه‌نیشی و
وه‌کو زه‌رده‌ی لێوی ساوای خه‌ولێکه‌وتو
که‌م ته‌مه‌نی و
به‌برووسکه‌ی دیدارێکیان
وه‌ک کۆتری تیر لێدراو
یه‌ک دوو فرته و
سێ چوار په‌لی با هه‌ڵگرتوت
له‌چوار چێوه‌ی بیره‌وه‌ری په‌نجه‌ره‌که تۆمار ده‌بێ
له‌ده‌سرێژی رێژنه بارانی به‌هاراندا
دڵۆپێکی فرمێسک ئاسای
وه‌ک باڵنده‌ی ترس هه‌ڵگرتوو
خۆ ده‌کووتی به‌سه‌ر چاوه‌ی شووشه‌یاناو
وه‌ک رێبواری وزه سووتاوبه‌هه‌ناسه‌ی سووری هاوین
که ده‌گاته ژێرسێبه‌ری تاقه‌داری گوێ شلکردو
بۆ گۆرانی کانیاوێکی بچکۆلانه
ئارام وه‌کو خزانی خه‌و به‌جه‌سته‌دا
ئه‌خشی به‌سه‌ر کوڵمی ساردی په‌نجه‌ره‌دا و
به‌پرشنگی تاوی چاوی به‌ره‌و رۆچنه‌ی چاوه‌ڕوانی داکوتراویان
وه‌کو ئاوی تکاوی سه‌ر سۆپای به‌تاو
ته‌نیا کسپه‌ی سووتانێک و
هێڵی شوێنه گریانێکت
له‌سه‌ر گۆنای شوشه‌ییان جێ ده‌مێنێ
له‌گه‌ڵ سروه‌ی به‌یانێکدا
ئه‌چیه سنگی گڕکه‌یه‌کی دێمه‌کار و
شان به‌شانی کۆڕه میوه‌ی ره‌شبه‌ڵه‌کی نێو سه‌له‌یان
به بێده‌نگی خۆ ده‌که‌یتۆ به‌درگادا و
پڕ به پێستی گشت ماڵه‌که ده‌گه‌ریت و
به‌قه‌د تاسه‌ی دیداریشیان
ئه‌چیه ناخی سنگیانه‌وه.
به‌هارێک و پاییزێک و
ساڵێتر و
چه‌ن ساڵی‌تر …
به‌قه‌یرایی سه‌ده‌یه‌که ئه‌م مردنه‌م له‌گه‌ڵدایه و
گه‌رد و لوولی گه‌رده‌لوولم له‌سه‌ردایه و
هه‌مو رۆژێ سه‌دان که‌ڕه‌ت
له سه‌دان جێی له‌شی له‌تله‌ت کراۆمدا
ئه‌و کرچه‌یه ده‌چێژم و
ئازارێکی تیژتر له خوێ
زامه‌کانم دێنێتۆ سوێ
ره‌سوول سه‌فه‌ریانی . وه‌یلان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-02-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بیستووحه‌وت ساڵ ژان
نه‌له خاک و
زێدی خۆم دا
توانیم بژیم وه‌ک
ئینسانێ…
نه‌له‌م ده‌ڤه‌ره نامۆیه‌ش !
شوێنیان پێدام
وه‌ک مێوانێ…
بیستووحه‌وت ساڵ
په‌نابه‌ر بووم
له ئه‌لتاش و …!
ئه‌لکه‌رامه. !
له ژێر خێمه و
له نێو ته‌لبه‌ند.
وه‌ک دیل ژیام
چۆن ژیانێ…!
عارف‌عه‌زیزی
1/9/2006 سوئێد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-02-2011 در ساعت 06:41 PM
|
10-02-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له که‌نارى پڕبووندا.. لێم رژاو خاڵى بوومه‌وه
پێشکه‌شه به‌و کچه ئه‌نفالکراوانه‌ى فرۆشرانه ووڵاتانى عه‌ره‌بى دایکه گیان
مه‌پرسه چى ده‌که‌م و له کوێم
مه‌پرسه خواردنم چیه‌و چۆن ده‌خه‌وم
بپرسه بۆ منیان برد‌و.. له کوێ هه‌راجیان کردم
من ئه‌وه‌تام له پشت ئاوێنه شکاوه‌کانى ئه‌ودیو
خه‌ریک کۆ کردنه‌وه‌ى جه‌سته‌ى خۆمم له نێو پارچه‌کاندا
من ئه‌وه‌تام
له نێو باوه‌شى دڕنده‌کانى ئه‌و دۆڵ
خه‌ریک ده‌رکدنى ددان و چڕنوکه تیژه‌کانم
له مه‌مک و گه‌ردنمدا
من ئه‌وه‌تام
خه‌ریکى خڕکردنه‌وه‌ى ته‌ڵه مووه‌کانى پرچه‌که‌مم
که له نێو چنگى ئه‌واندا به‌جێما
من ئه‌وه‌تام
خه‌ریک نوسینه‌وه‌ى یاداشتنامه‌ى خۆمم
له نێو مه‌لهه‌کاندا
ئه‌وه‌تام ئه‌وه‌تا
خه‌ریک کڕینه‌وه‌ى ئابرووى خۆمم
که به‌هه‌رزان فرۆشرا
چونکه ئه‌مێستا من خاڵیم
خاڵیى له مرۆڤایه‌تى
خاڵیى له گه‌مه‌ى چاوشارکێ
خاڵیى له خۆم
خاڵیى خاڵیى
خاڵییتر له‌و وشه‌یه‌و
کاڵتر له بوون
له‌و کاته‌وه‌ى بردمیان و فرۆشتمیان
له بنارى بێ ئه‌مه‌کی و نامۆییدا
زۆر چاوه‌ڕێى بابم کرد بێ بماته‌وه
وتیان کاتێ غیره‌تیان دایه ده‌م که‌ڵبه‌کانى نوگره سه‌لمانه‌وه
واژوى حاشاکردنیان پێ کرد
له‌و پێکه‌ى
بۆ دروست بوونى تۆ هه‌ڵیدا
زۆر چاوه‌ڕێى برام کرد بێ له‌سه‌رم بکاته‌وه
وتیان کاتێ به‌رگى که‌رامه‌تیان له‌به‌رتدا دادڕى و..
ئه‌ویشیان ده‌رخواردنى دێوجامه‌کانى بیابان کرد
حاشاى له خوشکایه‌تیت کرد
زۆر چاوه‌ڕێى ووڵاتم کرد بێ بمباته‌وه
وتیان کاتێ تۆ بوویت به‌شایه‌تحاڵى خه‌باته‌که‌ى
پێویستى به جه‌سته رووته‌که‌ى تۆ نه‌ماو..
هه‌زارانى وه‌ک تۆشى ئه‌تک کردووه
زۆر چاوه‌ڕێى خودام کرد بێ ده‌ستم بگرێ بمباته‌وه
وتیان کاتێ سوره‌تى ئه‌نفالى به‌یان کرد
تاوانى که‌نیزه‌ى به رۆحتا هه‌ڵواسی
ناڵه نزاکانى تۆش دایکه گیان
ناگه‌نه من
تا په‌لم راکێشێ و بێ بمباته‌وه
گریانه‌کانى تۆش دایکه گیان
به‌شى ئه‌وه ناکه‌ن
خۆمى پێ بشۆمه‌وه
من رۆیشتم و..
که‌س بانگى لێ نه‌کردم
من مردم و که‌س له پرسه‌که‌م دانه‌نیشت
بۆیه لێم رژاو خاڵیى بوومه‌وه
خاڵیى خاڵیى
خاڵیى له هه‌موو شتێک و..
پڕ پڕیش له هیچ
ئاوێزان نورى
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 23 نفر (0 عضو و 23 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 07:41 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|