زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
10-08-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ شوێنێ کە تۆی لێ نیە … !! لەوێ مانای ئەشق چییە ... ؟! لە دووری تۆیا نان ئەخۆم ... لە شوێنەی خۆمان تیا ئەشۆرد لە شوێنێکی تر خۆم ئەشۆم ... مۆم لە ژوورم داگیرسێنێ ... ئیتر چی بێ شیعر بۆ خەیاڵم بێنێ .... نە تاقەتی ئەوەم ماوە تۆم خۆش بوێ بە ئیدیکە دانیشم و بە دیار خۆت و خەماکانت هیچی بۆ دڵخۆشیم نەبوو ... کەی تۆ ئاوا وەفات هەبوو ... بە دوای تارمایی تۆ وێڵە ... بۆ شوێنێ کە تۆی لێ نەبێ ... لەوێ مانای ئەشق چی بێ ...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
10-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ مامۆستا
گه‌شی نیگا‌و بێ‌وچانی پێکه‌نین‌و زانی زار دێوجامه‌ی مه‌رگ شێته و برسی و نایێژم و نابێت چاوه‌ڕوانی هه‌ڵاڵه‌ی دیمه‌ن بین! له وێنه‌یه‌ک بۆتان ئه‌دوێم... چناره‌ی باڵای، ده‌ستی له قۆڵی ڕۆژ ئه‌گیران و سبقه‌تی هه‌نگاوه‌کانی، باڵاخانه‌ی هه‌وری گرتبووه ئامانج! له وێنه‌یه‌ک بۆتان ئه‌دوێم... هه‌موو جارێک سه‌ر له به‌یانی و ڕووناکی بوو و مه‌شغه‌ڵێک له سووچی لێڵایه‌تی و کوێره‌وه‌ری! گه‌شی نیگا و بێ‌وچانی پێکه‌نین و زانی زارتیان له قاپ نا و هێڵێکی ڕه‌ش ده‌ورتی ته‌نی و بیره‌وه‌ری... ! له وێنه‌یه‌ک بۆتان ئه‌دوێم... ئه‌ستێره‌یه‌ک کووژایه‌وه و منداڵێک له برسانا مرد و ماسییه‌ک خنکا و مامۆستایه‌ک دڵی له لێدان که‌وت.. ، مامۆستا! گه‌شی نیگا‌و بێ‌وچانی پێکه‌نین‌و زانی زارت مامڵه‌ی هه‌رمان ئه‌که‌ن و مردن چ بێ‌واتایه و به‌سه‌زمان... مردن چ بێ‌واتایه و به‌سه‌زمان...
هادی ماجدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پێوه‌ر
ئه‌ونه‌ی برسیه‌تی ئافریقا و
قاچاخچیه‌تی خۆشه‌ویستی ئه‌م وڵاته
هاوده‌نگی باران و ڕۆژم،
به‌ڵام ئه‌ونه‌ی سه‌ر هه‌ڵدێنم و ده‌ڕوانم،
پتر له‌وه‌ی تا هه‌نووکه پێم زانیبوو
هه‌ست به وه‌حشی بوونی مرۆڤ
به ئه‌سرین و
که‌می ئه‌که‌م...
هادی ماجدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
داهاتوو
زۆر به هه‌ڵکه‌وت یه‌کیان ناسی و ..
ئاشنایی بوو به ده‌ره‌تانی ویستێک ئه‌هوورایی!
به گه‌مه ڕوانیان بۆ یه‌ک و ..
نیگاکان بوون به پردی حه‌ز و ئامێز!
بزه‌ی یه‌که‌م بێ واتا بوو ..،
به‌ره به‌ره زه‌رده‌خه‌نه بوو به بیانووی هه‌ناسه دان!
ئاخافتنه ئه‌وه‌ڵیه‌کان بۆ ده‌رمان بوو..،
پیت و وشه ئیسه بوونه به ئاگر، به شه‌و، به باران!
ئه‌و ڕۆمانه‌ی ئه‌سته‌م بۆنی چێژی ئه‌دا ..،
بوو به سه‌یرانگای دڵداران، ئه‌وین و ماچ ئه‌پشکوێن و پێکه‌وه بوون!
.،
خانم له‌نجه..!
تۆ ئه‌ونه‌ی دونیا کچیتوو، منیش ئه‌ونه‌ی پاییز شاعیر
تۆ بڵێی داهاتووی ئێمه‌یش هه‌ر ئاوا بێت!؟؟
هادی ماجدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له باتی نیگا سه‌رگه‌ردانه‌کانتا...
له‌و کاته ساتی ئێواره ئه‌ویناویه
دزه‌ی نیگا‌و لرفه‌ی قاقات
هه‌وری نه‌زای ئه‌م به‌هاره تۆزاوییه‌ی،... هێنایه زا
شار و شاعیر، بوون به ژێر شه‌پۆلێ ڕه‌هێڵه‌ی تاسه و حه‌زا،
به‌ره‌و کوێ دی...
ئه‌ی هه‌یکه‌ل و هێمای جوانی
ئه‌ی ئۆخژنی خایله و مه‌ژوو هزری قه‌ڵه‌م
تۆمی به‌هاره‌ی رواوه‌ی مه‌زرای شێعر
بۆنه چنووره‌ی چنوور ناوت له هه‌ر لاوه هات به ڕووما
له یه‌ک ساتا گه‌ییه هه‌ستم، واقم وڕ ما!
به‌س نیه وا...
ئیتر مه‌یێ و به‌ره‌و کوێ دی؟ رابوه‌سته
خۆ ئه‌زانی ته‌مه‌ن، به‌ربه‌ستێکی ژوقماویه
زنجیرێکی قه‌وی و قۆڵه و ده‌نگی نایه! ئا‌وه هانێ له پێم دایه؟!...
خۆ ئه‌زانی مه‌ودا نادا ته‌مه‌ن بێم و گوێ رابخه‌م بۆ لاوک و حه‌یرانی پێکه‌وه بوونمان
بۆ ده‌رس و به‌یتی دڵداری و تاسه‌باری...
به‌ره‌و کوێ دی؟ رابوه‌سته..
ئام‌وشۆی سه‌ر عه‌ڕش و عه‌رزی کۆڵانه‌کانی (به‌ردبڕان) مه‌که‌و، مه‌چۆو، هه‌نگاو مه‌نێ!
ئه‌وین له‌وێ ڤایرۆسێکه گیرۆ
ده‌تگرێت و بۆ هه‌میشه به‌رت نادا!
ئه‌م هه‌وێڵه،... مه‌کۆ و ڕێژوانی دڵداری و پێکه‌وه بوونی "بێزار"ه!
ئه‌و هه‌ڵوه‌داو... منیش تارا و نوقم بووی زه‌ریای پێکه‌وه‌یه‌ک بوون و دڵداریتم...
به‌ڵام بێزار..! به‌ڵام بێزار..! به‌ڵام بێزار..!
خۆ ئه‌زانی ته‌مه‌ن، به‌ربه‌ستێکی ژوقماویه
زنجیرێکی قه‌وی و قۆڵه و ده‌نگی نایه! ئا‌وه هانێ له پێم دایه؟!...
خۆ ئه‌زانی مه‌ودا نادا ته‌مه‌ن بێم و گوێ رابخه‌م بۆ لاوک و حه‌یرانی پێکه‌وه بوونمان
بۆ ده‌رس و به‌یتی دڵداری و تاسه‌باری...
له‌ویش بێزار له‌ویش بێزار له‌ویش بێزار...
ده‌ده‌ی نازدار،... ده پێم بڵێ چه‌ن ساڵ ته‌مه‌نم پێویسته!؟
چه‌ن ساڵ... چه‌ن ساڵ... چه‌ن ساڵ!؟
سه‌لاحی مه‌حموودی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کۆنه یاران
ئه‌رێ ئه‌ی به زولف و روخسار سه‌نه‌می چین ماهتابم
ده‌مه‌که و خه‌نده‌که و نیگاهت نمه‌ک و مه‌زه‌ی شه‌رابم
من له‌به‌ر نیگاهت بمرم، تۆ سه‌ر و غه‌مزه‌که‌ی جه‌لابم
بڵێ پێم گوڵه‌که‌ی به‌هاری! له تۆ تا به‌که‌ی جودا بم؟
وه‌ره‌وه، به شه‌رتی جاران، رۆژی سه‌د جارت فیدا بم
له وێرانه‌ی دڵی شێواوم شیوه‌ن و واوه‌یلا و رۆڕۆ
ئاورێک به‌ربۆته هه‌ناوم دێته ده‌ر له هه‌ناسه‌م بۆ سۆ
بوومه ئه‌فسانه‌ی وڵاتان شار به شار،ماڵ به ماڵ، کۆ به کۆ
خاڵی چاوت ، گۆشه‌ی ئه‌برۆ، دوو دینیان کردم له‌سه‌ر تۆ
یا بمکه پیری مه‌یخانه، یا موریدی خانه‌قا بم
عاشق وا ده‌بێ به هه‌موو ده‌م چاو پڕ ئاو ، دڵ بڕاو، مه‌حزوون
پێی هه‌وای بشکێی پێی نه‌مێنێ غه‌یری هوو له ده‌روون و بیروون
خاکی رێی دولبه‌ری وه‌بزانێ سورمه‌یه بۆ چاوی پڕ خوون
سه‌گه‌که‌ی رێبازی له‌یلێ وه‌ره سه‌ر دوو چاوی مه‌جنوون
دونیا‌م ئه‌و رۆژه لێ روونه خاکی به‌ر پێی ئاشنا بم
رووحه‌که‌م رووی خۆت بنوێنه، تا به‌که‌ی کوشته‌ی نازت بم،
ده‌مه‌که‌ت به ته‌که‌للوم بێنه تا نه‌مردووم هه‌مڕازت بم
جارێک به که‌ره‌م بمدوێنه من فیدای ده‌نگ و ئاوازت بم
من که هاتم قیبله‌م گۆڕی، یاخوا کافر بێ جه‌لابم!
سه‌رچاوه:
پێنج خشته‌کی پیتی میم له دیوانی وه‌فایی چاپی ئانا1387
شێعری: مامۆستا وه‌فایی
ئاماژه:
ئه‌م پارچه هۆنراوه رازاوه‌یه له لایه‌ن خوا لێ خۆش بوو، مامۆستای پایه‌به‌رزی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی، محه‌مه‌دی ماملێ به‌و ده‌نگه به‌سۆزه‌یه‌وه کراوه‌ته ئاواز و گۆرانی و رۆحی مرۆڤ دێنێته سه‌ما و پاش بیستنی ئه‌م هۆنراوه‌یه به ده‌نگی مامۆستا ماملێ تێده‌گه‌ین که مامۆستا وه‌فایی چی خوڵقاندووه! ئه‌م به‌شه‌ی که ئێمه نووسیومانه‌ته‌وه به‌شێکه له هۆنراوه سه‌ره‌کیه‌که‌ی مامۆستا وه‌فایی له‌به‌ر ئه‌وه‌یش به ته‌واوی نه‌مانووسیه که ئه‌مه هه‌ر ئه‌و به‌شه‌یه که له گۆرانیه‌که‌ی ماملێ‌ی ئازیزی سه‌ربه‌رز هاتووه. یادیان به‌خێر و وێنه‌یان فراوان!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
که بتبینمه‌وه
ئاوێته‌ت ده‌بم
وه‌کا رووبار که له تاسه‌ی‌دا
به‌ره‌و ده‌ریا
به پێ‌خواسی ره‌وان ده‌بێ
بتبینمه‌وه... ئاوێته‌ت ده‌بم!
هۆ به‌رخی مه‌کینی به‌لار
باڵا جوانی بێ‌بڕانه‌وه
له زه‌ینی خۆگری که‌ودا هه‌نگاو هه‌ڵدێنی و
له زه‌ینی ناسکی خونچه‌دا پێده‌که‌نی
من له‌و ئۆقره‌یه ده‌گه‌ڕێم
له کۆشت‌دا خه‌و بردۆیه‌ته‌وه!
مستێ له ئاوڕ دانه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌ت
به‌سه لۆ هه‌ناسه دانی ژووری بچووکی ژه‌نگاویم
دوا ئه‌ستێره‌ی پاشماوه‌ی پشتی ئاسمان
گردی ته‌ماو هێوی شه‌و نخوونی گراو گرشه‌ی تۆیه
بریسه بده... دا بتبینمه‌وه
ئاوێته‌ت بم!
مریه‌م نامداری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌مای لاو لاو
کلم ده‌کاته چاو
نیگام ده‌خاته دا‌و
هزرم ده‌کاته پێڵاو
له‌گه‌ڵ خۆ ده‌مبا و
به‌راوی حه‌زم پێ ده‌کێڵێ و
ناکاو پڕتا و
جێم ده‌هێڵێ
پرسیاریش ، یه‌ک له شوێن یه‌ک
ته‌مووره‌م ده‌ده‌ن
ته‌واوی ته‌مه‌نم تاو توێ ده‌که‌ن
هێند دوور و سه‌راو تۆقان
هێند نزیک و نه‌زۆک‌مان
چمامێکی چه‌م به گریان
بێ مه‌ودا هه‌نسکێک و
هه‌ر مان
سه‌مای لاو لاو
گا گورج و گا خاو
که رۆژێ تۆیشی رفاند
تۆی به عه‌رشی بێ فه‌رشی حه‌ز
گه‌یاند
رامه‌مێنه
نوێنی نهێنیه‌کانی بپشکێنه و
ئه‌وسا
بڕواتم بۆ بچڕێنه
با بزانم
ئاخۆ... خۆ دوور گرتوو هێند جوانه؟!
یا خۆ ...
خۆ دوور گرتنی لێ‌جوانه؟!
مریه‌م نامداری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
...
تا به‌که‌ی
به ملوانکه بچڕاوی
ده‌نک گه‌نمی ژیانمان
شانۆ و پێشانگا پێک ده‌هێنن و
یاسای ژیان ده‌نووسنه‌وه؟!
ئاگادار بن
زه‌رده‌خه‌نه‌یان زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاند و
بۆ شایلۆغانی مه‌رگ
ده‌هۆڵ و زوڕنایان ژه‌نی
تابۆ شکێنیه گه‌ر بڵێم
کاکم بوو
کاکم بوو ئه‌و ئه‌که‌سه‌ی
که ملوانکه‌ی چڕاند و
ده‌نکه گه‌نمه‌کانی له ژێر پێ نا!
له نه‌شمیلانه بوونی
گه‌ردنی به ملوانکه گه‌ڕێ
په‌پووله‌یه‌کم بۆ بهێنه
که ئاهه‌نگی ده‌نگی
بارانی مه‌زرا مه‌زرا
گه‌نمی گه‌ش بێ
فوئاد قامووسی
سه‌قز ره‌شه‌مه‌ی 2705
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوو شێعر له شاعیری جوانه‌مه‌رگ "ژیلا حسینی"
(1) پێوانه
نه ئه‌وه‌نده‌ی باڵای دووریت
نه به قه‌ده‌ر ئه‌و ساتانه‌ی له ناو خۆما ئه‌تبینمه‌وه
به درێژایی چاوه‌ڕوانی...
نه به چڕی دارستانی نیگاکانت
نه به قه‌د کێو به‌قه‌د ئاسمان به قه‌د جوانی
خۆشم ئه‌وێی به ئه‌ندازه‌ی
ئاسووده‌یی
ئه‌و کاتانه‌ی پێش تۆ بووم و
پێم نه‌زانی
(2)
ئاڵا
خۆشه‌ویستیت بوو به چرا
بوو به پێڵاوی ئاسن و گۆچان پۆڵا
خۆشه‌ویستیت بوو به هه‌تاو
بوو به به‌رگی دڵ و هه‌ناو
ڕچه‌م شکان، هاتم بۆ لات
له سه‌ر لووتکه‌ی ئه‌وینه‌که‌ت
باڵام کرد و بووم به ئاڵا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 32 نفر (0 عضو و 32 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 10:39 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|