زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
10-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چوارینه
هۆنراوهی: سهلاح مهحموودی
قهڵهم ههسته له خهو ، گهرچی شهوه هێشتا له ئێشی جهرگی سووتاوم تلاوتلمه له جێ هێشتا بنووسه خهم، دهبا کهم بێتهوه خهمناکی جهرگی من قهڵهم سهد جار بنووسی خهم ، دهمێنێت خهم له دڵ هێشتا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
10-21-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
رەعنا
خۆت مەدە دەست ئەم مەرگە بێ دەرەنجامەوە دەستت بدە با پێکەوە دەرگاکانی گازندە دابخەین ئەم مەرگە باش باش شارەزای جەستە پڕ شەهوەتەکانە وەرە با چاوە تینووەکان، پڕ بکەین لە لەنجەو لاری لەشمان وتم خۆت مەدە دەست ئەم هەموو دەستە نامۆیەوە! وتم بیانوو مەگرە لەشت مەکە بە قوربانی سمێڵ و چەمچەو گۆچان وتم وەرە، با قەڵەمەکەی من لە سەر جەستەت سەما بکات وتم وەرە، با بتکەم بە میوانی وشە باکرەکانم وتم وەرە، تابلۆکانم دەبن بە میوانخانەی لەنجەو لارت ئەڵێم رەعنا! تا ئێستا دڵت بوەتە میوانی هیچ ژنێک؟ خۆرپەی دڵت قورسایی دەستی هیچ مێیینەیەکی بە خۆوە دیوە؟ ویستم بە گوێتا بڵێم، کە لێوم نزیکی گوارەکانت کردەوە... لە سنوور تێپەڕیبووم هێشتا بریقەی گوارەکانت... رەعنا! ئەڵێم رەعنا! مەمکەکانت لە نێوان دەست و لێوانمدا نەشئە ببوون، وەک پەرییەکی خومار، خۆت دابووە دەست لەشمەوە. وتم وەرە! ئەم ئاگرە بەقای بۆ کەس نەبووە وەک هەمیشە قامک لە سەر لێو وتت: وس بە! شەرم کە، شەرم! قاچێکم لەمبەری سنوور و ئەویتریان لەوبەر پاڵداوینی کراسەکەت لە نێو دەستی من و فەقیانەکانت لە نێو دەستی ئەو وتم: و....ە...ر........ه! خۆت مەدە دەست ئەو مەرگەوە... رەعنا! لە جوانییەکەی جارانت بڵێ مەڵی روومەتت پڕ بووە لە چرچ و لۆچ! مەڵی کە بێ دەرەنجامتر لە مەرگی! خۆزگا ژمارەی سووتیانەکەت هەر ٨٥ بێت مەڵی کە مەمکەکانت داچەکاون و کراسەکانت چیتر شانازی بە بەرزایی ژێر ملتەوە ناکەن! تۆخوا رەعنا، وێنەیەکم بۆ بنێرە نانا مەنێرە، قەینا! نامەوێت دیمەنی ئاوێتە بوونی لەشمان ببێت بە کابووسی قاقای ئەو سێبەرانەی پاڵ داوێنی کراسەکاتیان لە چنگم دەرهێنا!
نارین محەمەدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-23-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئێواره ی پاییز..
مامۆستا هێمن:
................
له ئاسۆیه کی دووره ده ست
ئاوابوو زه ردی پایزی
ده تگوت بووکێکی بێ نازه
په رده جێ دێ ڵێ به زیزی
***
په ڵه هه ورێکی چڵکنه
گرتی سووچێکی ئاسمان
گه ڵای زه ردی دارێک وه ری
زریان بردی به ره و نه مان
***
جووتێک کۆتری سه ر به کڵاوه
هه ڵکورماون له سوانه یه ک
دیاره له و ده ورو به رانه
پێیان شک دێ هێلانه یه ک
***
پاساری سه رداذی کۆڵان
فره و جیکه یان لێ برا
قه ل..فری فری..تاون بوو
هه ر روو ره شیی خۆی پێ برا
***
شه پۆلێک موسیقای به سۆز
هات رابوارد به بن گوێمدا
شوێنێکی بۆ خۆی کرده وه
له ناخی د ڵی توێ توێمدا
***
ئاخر کۆڵی بۆ برده ژوور
بار به رێکی درێژی رووت
ده رگی دووکانی گاڵه دا
مام حاجی و به ره وماڵ بزووت
***
نازدارێکی چارشێو به سه ر
به ته نیشتمدا تێپه ری
به غار هات و توند قیژاندی
رووته ڵه یه ک به به د فه ری
***
که مێک راوه ستا جا رابورد
ئه و لاوه ی جاده ی ده پێوا
دیاربوو خێسێکی دابوویه
ئه و شۆخه له بن چارشێوا
***
کیژێک خۆی له ژوور کوتاوه
ده رکه ی حه و شه که ی پێوه دا
ئیتر شوێنه واری جوانی
به دی ناکه م له نێوه دا
***
تا تاریکان په یدا ده بێ
چۆڵ و چۆڵتر ده بێ جاده
نه دێته ده ر کیژی له بار
نه راده برێ لاوی ساده
***
هه وا بوولێڵه،ئاولێڵه
گوڵ سیس بووه،گه ڵا زه رده
ته نانه ت ره نگی گۆراوه
ئه م دیوار و دار و به رده
ته ماشای هه ر شتێ ده که م
ره نگی پایزی گرتووه
جوانی خۆی لێ شاردوومه وه
دزێوی رێزی گرتووه
***
چاوم له ئاسمان بری
دڵم هێنده ی دیگه گیرا
گه لێک بیروه ری کۆنم
له پر هاتنه وه به بیرا
***
ئارام ئارام به لۆژه لۆژ
ئه وا به ره و ماڵ بوومه وه
نه که س له پێشمدا ده رووا
نه که س دیاره به دوومه وه
***
نانا نارۆم، مه له ی ده که م
له نێو ده ریای مه ندی خه یاڵ
داهێزاو روو گرژ، تووره
دڵ پرتاسه، مێشک به تاڵ
***
ئاخ دیسان رووپه رێک درا
له رۆژ ئه ژمێری ته مه نم!
ئاخ،دیسان شه و داهاته وه
من هه روا دووره ته مه نم!
***
ئاخ،دیسان چوومه ژێر باڵی
ره شی شه وگاری ته نیایی
ئاخ،ده بێ دیسان بچێژم
ژه هراوی تاڵی جودایی!
***
ئاخ،دیسان ده بێ رابوێرم
له ژوورێکی ساردو سردا!
ده گه ڵ ئازار ده س له ملان بم
تا به یان له نوێنی شردا!
***
ده رۆم، ده ترسم، ده له رزم
له په لاماری مۆته ی شه و
داد له ده س ئه م دڵه ی به خه م!
وای له ده س ئه م چاوه ی بێ خه و
***
ده رۆم تا سه ر پێکه وه نێم
ده گه ڵ زام و ده ردو ئێشم
ده رۆم تا شه وێکی پایز
من شه و نخوونی بکێشم
***
دوور قاقایه کم گوێ لێ بوو
ده تگوت گول له م پێوه ده نێ
چۆن به ئێواره ی پایزیش
ئی وا هه یه پێ بکه نێ
***
خه یاڵم ببوو به وشه
نه مزانی که س به دوامه وه
ده نگێکی له رزۆک و نه رم
به سپایی جوابی دامه وه
***
«به ڵێ هه ن و یه کجار زۆرن
بازرگانی فرمێسک و خوێن
به ڵێ هه ن و و پێ ده که نن
به سه به هه ش به مل به کوێن
***
به ڵێ هه ن و پێ ده که نن
به من، به تۆ، به هه زاران
به داخی باوک کوژراوان
به هه نیسکی هه تیو باران
***
به نه زانی، به نه خۆشی
به تاریکان،به شه و زه نگ
به زنجیر ،به ته ناف ، به دار
به گرتوو خانه ی ته ر و ته نگ
***
به بۆ کرووز به چره دووکه ڵ
به هاڵاو، به گر،به ئاگر
به ته م ،به مژ،به هوره، به دۆک
به توفانی وڵات داگر
***
به بوومه له رزه،ره شه با
به سووتمان و زیان و زه ر
به هه رچی خراپ و شوومه
به گشت ده سکری وای شه ر
***
به ناڵه،به کوڵ،به گریان
به سینگ کوتان،به روو رنین
به به رگی ره ش، به چاوی سوور
به گۆرخلنه، به ۆری شین
***
به که لاوه ،به کونده بوو
به دیواری هه رس هێناو
به داوێنی تیتۆڵ تیتۆڵ
به ئانیشکی پینه کراو
***
به نووکه نووکی بێوه زتن
به هانه هانی ماندووان
به زیره زیری منداڵان
به نووزه ی نیوه زیندووان
***
به نه ره نه ری جه لادان
به قرمه قرمی شه ست تیران
به ویره ویری قه مچیان
به ئه شکه نجه ی رووناکبیران
***
به چڵکی یه خه ی کرێکار
به که فی سه ر شانی جووتێر
به په چه و رووبه ند،به خه نجه ر
به یه ک نه بوونی مێ و نێر
***
به قه ڵه می به زیوی کول
به زمانی له بند براو
به ده رکی داخراو فێرگه
به کتێب و ده فته ری دراو
***
له قامووسی ئه وانه دا
به زه یی مانای نه ماوه
بێزیان له بزه هه ڵ ده ستێ
وازیان له خوێن و زووخاوه
***
هه ر د ڵۆپی خوێنی لاوێ
بۆ وان یاقووتێکی سووره
هه ر تکه ی فرمێسکی کیژێ
بۆ وان مرواریی به رمووره
***
هه ناسه ی ساردی ئاواران
کۆشکی ئه وان گه رم ده کا
له شی ره ق و زگی برسی
جێ پاروویان نه رم ده کا
***
سه رمایه ی وان له گه ردابێ،
با زۆر ده رک به قور گیرێ!
دولار له بره و نه که وێ
با کۆڵه وار بێ داپیرێ!
***
ده با خوین بێ و سه ران به رێ
چه رخی کارگه یان بگه رێ
پێ ده که نن، پێ ده که نن
به بڵێسه ی ئاگری شه رێ»
***
گوتم:«که وابوو،ئاشنا!
به شی ئێمه له نێو چوونه»
گوتی:«نا،نا،دوور بنواره...
دووربنواره...ئاسۆروونه...»
===============.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-23-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستا هێمن:
په یامی من به گوێی ئه م د ڵبه ره نازداره راناگا
نه سیم بێ سیم ده بینێ،شل ده بێ به م کاره راناگا
گوتی سه برت هه بێ دووباره دێمه و دیتنت ئه مما
له گورتی دا ته مه ن،وا دیاره به و دیداره راناگا
وه کوو په روانه ده وری لێ ده ده ن لاوانی خۆوڵاتی
گوڵی ئێره به ژوانی بولبولی ئاواره راناگا
نه خۆش و ده رده دارو دڵ بریندارم،په رستارێک
به حاڵی ئه م دڵه پر ژان و و پر ئازاره راناگا
ده که ی ماچی ده م و لێوان ئه گه ر هێز و گورێکت بێ
ده نا جوانێک به ده ردی ئاشقی بێ چاره راناگا
هه تا کۆمتر ده بێ پشتم پتر هه ڵده کشێ مینی ژۆب
ئیتر ده ستم به داوێنی کچی ئه م شاره راناگا
ده بێ بولبول له من فێربێ غه زه ڵ خوێنی،به ڵام چبکه م
گرفتارم،چریکه م به و گوڵ و گوڵزاره راناگا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-23-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
روحمي بكه به حالم ئه ي شوخي كورده واري
*كز بلبلان برآمد فرياد بي قراري
جه رگم برا به تيرت ئه و كاره كه ي ره وايه؟
*مرهم به دست ومارا مجروح مي گذاری
گه رتوله كوري عاشق دابي ده بن هه مووگه ش
* چون بر شكوفه بارد باران نو بهاري
عه ترت له باغه لي دا يا بوني ميخه كانه؟
*يا مشك در گريبان بنماي تاچه داري؟
گولغونچه كه ي وه كووتون گه رچي هه مووجوانن
* تو در ميان گلها ، چون گل ميان خاري
مردم به داوي زولف وتيري موژه ي خه ده نگت
* ان ميكشد به زورم اين ميكشد به زاري
پرچت كه مه ندي ملمه پيم وايه من كه مردن
* دربند خوبرويان خوشتر كه رستگاري
به زماني چه ور وشيرن گيان و دلت ستاندم
* چون مهر سخت كردم سست آمدي به ياري
ماچم نه كرد ليوت داخم گرانه چه بكم ؟
* کاين عمر صرف كردم اندر اميدواري
، قيبله ي دلي من و تو روويي جوانه عابيد
* باطل بود كه صورت بر قبله مي نگاري
چاره ي غه مي فيدايي ماچي له رووي ياره
* درمان درد سعدي با دوست سازگاري
ما موستا فيدايي
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-23-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خودا لێگره یه کیژۆڵێ
شایه ت خودا ، پێکه نینێک له سه ر لێوی منداڵێکه و وه کۆ دڵخۆشیێکی ساکار، له دڵی دایکیا ده ژیته وه . شایه ت خودا گه رمای دهستی باوکێکه که وا لێوی منداڵه که ی ده سڕێته وه . خودا لێگره یه کیژۆڵێ شایه ت خودا هه ستی ونی شاعێرێکه و هه ر به وێنه ی په پووله یێک له نێو دهفته ری بیره وه ری کیژێکدا وشک کراوه . شایه ت خودا گوڵێکی سووره و دوای کۆچی گوڵچنه کان له بن ریشه ی خه یاڵێکدا به جێ ماوه به ر به یانێک بوو له په پووله یێک بیستم : (( ئێواران کاتێ له نێو هه سته کانا ده خولێمه وه و ده نیشمه سه ر گوڵاڵه ی خه مه کانه وه ده نگی ناڵه یێک ده بیسم )) ئاخ کیژۆڵێ شایه ت خودا له نێو باوڕێکدا دیله و چاوه روانی دوایین هه ناسه ی ئینسانه بێته ده ر و تووله بگرێ شایه ت خودا په شیمانی پیاوکوژێکه که ده بێ بمرێ خودا لێگره یه کیژۆڵێ من خودام له نێو گرپه ی دڵی تۆدا بیستوه ته وه تۆ گوێ شل که شایه ت خودا له نێو بێده نگی ماچێکدا بدۆزیه وه فه ردین میرزایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-23-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بڕوام وایه ، جه هه نده مم له بۆ ئاوات رێك خراوم
بڕوام وایه ، كه كانیاوێك له سینگمدا هه ڵده جۆشێ سووته ئاواتێكی لاسار ، ترسان ترسان لی ده نۆشێ
بڕوام وایه ، ئه ستێره كان له ده روونما ئه زریكێنن بۆ خوڵقاندن شعرێكی تر وشه به یه ك ئه دوورێنن
بڕوام وایه ، له هه ناوما خه م ئاواتێك ئه خنكێنێ پیره هیوایێكی ژاكاو ته نافی بۆ ئه دوورێنێ
بڕوام وایه ، كه هه ناسه م بۆی دووكه لی لێ نیشتووه بۆكرۆزی ئاواتێكه ، دیسان له دڵدا مردووه
بڕوام وایه ، رۆژێك ئه وین دێت و رۆحم ئه شێوێنێ یاسای مێشكم له یه ك ئه دا و دڵ حه قێقه ت ئه دركێنێ
بڕوام وایه ، كه سه رئه نجام ئاواتێك له سینگم ده فڕێ رۆحم له گه ڵ خۆیدا ئه بات ، جه سته م له شوێنی گڕ ده گرێ
فه ردین میرزایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
10-23-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وه رنه نێو ره وتی خه یاڵم
ئـه گه ر ده ردم هـه یـه ، ده رمانی هـه ر تـۆی سه رێـكم گه ر هـه یـه ، سامانی هـه ر تۆی ئـه گه ر عـاقل ئـه گه ر دێـوانه حاڵم بـیـانـووی ژین و مه رگم گیـانه هه ر تۆی
عه زیـزم خۆت ده زانی بۆ تـۆ چـۆنم به شـێـوه بێ وه فا ، به دڵ زه بوونم وه ره سه یـری دڵی دێـوانه خۆ كه كه چۆن دایم ده جۆشێ بۆت ده روونم
ئه وه نده پـێـم گوتـت ئامانه ده ستـت ئه وه نده پـێـم گوتـت ئامانه چاوت ده ترسم رۆژی پرسیـن لـێـم بـپـرسی زمانم ون بكه م نه مبـێ جواوت
سه رم سووڕه له كار و سازه كه ی تۆ له قـیـن و پـێـكه نـیـن و نازه كه ی تۆ به رۆژا دار ئـه نـێـژی بۆ به هه شـتـم كه شه و دێ بۆم جه هه نـده م ساز ئه كه ی تۆ
بـڵێ بۆچی ئه من كه وتوومه ژێـر پـێـت ؟ فریوی كام نه یارم كه وتـه سه ر رێـت ؟ له نـێـو تاریـكه شه و چاوت له من بوو كه ئـیـستا رۆژی رۆشن ون ده بم لـێـت.
له بـیـرم ره نگ و شێـوه ت نادیـاره گوتـت رۆژێ ده ڕۆم ، ئـه مڕۆ هه زاره له داخت دامدڕی قـۆڵ و به رۆكم ئه دی بۆچـیـمه ئـه م هیـلانـه ماره
فه ردین میرزایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
10-23-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كاتێك به هار
جلی سپی كوێستانه كان بكا روبار دڵم ده نێمه نێو لۆتكه یێك فیرعه ونه كه م به ده ست روباری ده سپێرم كاتێك كاروانی خه یاڵم كه وێته رێ دڵم له چاوانه ی سینگم ده ر ده هێنم و دوور له چاوانی نه یاران زوڵه یخا كه م بۆت ده ینێرم كاتێك دانی میوه ی به هه شت له سینگتدا ریشه بكا و ببێته ره ز دڵی قه قنه زم ده نێرم مریه مه كه م له ده روونت هیلانه كات كاتێك ئه وه ڵ تیشكی هه تاو له سه ر لووتكه ی كێوی ئه وین كه ویه به ر چاو په پووله ی دڵم ده نێرم له سه ر قیبله ی ئه وینداران ئه وینت بۆ هه ڵاڵه كات
فه ردین میرزایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
10-23-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه ونم بینی
خه ونم بینی من و تۆ بوین و پیره ئاواتیكی هێـژا خه مه كانم ، یه ك به یه ك تاڵی قژمیان ده نا نێو مووریێكی سپی و له نێو گۆڕی زه مانێكی بابردوودا ده یاننـێـژا
خه ونم بینی له بیابانی بیـر و باوه ڕی خه ڵكـیدا لـێوت باری تـیـنوویه تی ماچی دڵداری گرتبـوو له به ر تۆزی لۆمه ی ئه وین وێنه م له نێو چاوه كانـتـدا مردبـوو
خه ونم بینی له ئه شكه وتی ته نیایـیدا شه مشه مه كوێره ی جودایی دڵۆپ دڵۆپ رۆحم ده مژێ
خه ونم بـیـنی دڵداری خودای ده تزانی كه له نێو خه وندا، خودایش ده مری ، خوێـنی ده ڕژێ ؟ به ڵام ئیستا له نێو دونیای بـیداریدا دڵم روونه
هیچ رێگرێ من و تۆ به هۆی ماچـێكه وه ناگرێ تۆیش خه یاڵی خه یاڵ هه رگیـز جێم ناهـێـڵێ قه د نامرێ .
فه ردین میرزایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 27 نفر (0 عضو و 27 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 07:14 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|