زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
08-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پاشاکانی ماد (فرەڤەرتیش و کەیخەسرەو)
پاشاکانی ماد (فرەڤەرتیش و کەیخەسرەو)
فرەڤەرتیش :
فرەڤەرتیش پاش دیاکۆ دەسەڵاتی گرتە دەست و بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ لە نێوان ساڵانی ٦٥٥ و ٦٣٣ حوکمی گێڕا. لە کاتی ھاتنە سەرتەختی فرەڤەرتیش، ھۆزی سەکا کە تیرەیەکی شەڕانی و جەنگاوەر بوون لە دەوروبەری زەریای ورمێ‌دا دەژیان. پارسەکانیش لە باشوور دەژیان. فرەڤەرتیش ھەردەم ھەوڵی دەدا کە سنوورکەی ئیمپراتۆریی ماد بەربڵاوتر بکا، ئەوە بوو ھێرشی بردە سەر پارسەکان و مەڵبەندەکەیانی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی و قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریی مادی بەرینتر کرد. بەڵام ئەو لە خولیای ئەوەدا بوو کە ھێرشیش بەرێتە سەر ئیمپراتۆریی ئاشوور و کۆتایی بە زۆڵم و ستەمی ئاشووریەکان بێنێ و گەلێ نەتەوە کە ناچار بوون باج و پیتاک و سەرانە بە ئاشووریەکان بدەن لە ژێری ئەو بێدادییەدا ڕزگار بکات.سوپایەکی گرانی کۆ کردەوە و بەرەو نەینەواپایتەختی ئاشوووریەکان کەوتە ڕێ. ھەواڵ گەیشتە ئاشووریەکان، ئەوان لە پێشەوە بەرپەرچی مادەکانیان دایەوە. سەکاکانیش کە لە دەوروبەری زەریای ورمێ‌دا دەژیان و ھاوپەیمانی ئاشووریەکان بوون، سوپایەکی گرانیان لە پشتەوە خستەڕێ بۆ ھێرشبردنە سەر مادەکان و پشتیوانی لە ئاشووریەکان. ماوەیەکی دوورودرێژ گەلێ شەڕی قورس و گران لەو نێوەدا کرا. مادەکان کەوتبوونەگەمارۆی سەکاکان و ئاشووریەکانەوە.لە یەکێ لەو شەڕانەدا لە ساڵی ٦٣٣ی پێش زایین فرەڤەرتیش کوژرا و دەوڵەتی ماد کز بوو و سەکاکان کە ھەلیان بە لەبار دەزانی کەوتنە داگیرکرتن و تاڵان‌کردنی مەڵبەندی مادەکان. ئەوان نزیکەی ٢٨ ساڵ ھەتەران و تەتەرانیان لە وڵاتی ماد‌دا دەکرد و کەوتبوونە کوشتوبڕی مادەکان.
ھەڤەخشترە (کەیخەسرەو):
پاش کوژرانی فرەڤەرتیش، کوڕەکەی کە ناوی ھەڤەخشترە یان بە کوردیکەیخەسرەو بوو دەسەڵاتی گرتە دەست. دیارە ئەو کێشەی زۆری لەگەڵ سەکاکان ھەبوو. ھەڤەخشترە پێشەوایەکی لەبار و لە بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات‌دا سەرکردەیەکی بێوێنە بوو. ئەو بۆ ئەوەی کە بتوانێ بەرەنگاری سوپای دوژمن بێت، سوپایەکی ڕێکوپێکی کۆکردەوە و پسپۆڕانە باریھێنان. سوپایەک بریتی لە سوارە و پیادە. سوارەکانیان شانیان لە شانی سوارەکانی ئاشووری دەدا و پیادەکانیان لە تیرھاویشتن بێوێنە بوون و بە تیروکەوان و نێزە چەکدار بوون. لەبەر ئەوەی کە وڵاتی ماد جێگەیەکی لەبار بۆ پەروەردەی ئەسپ بوو و مادەکان ھەر لە منداڵییەوە شارەزای ئەسپسواری و تیرھاویشتن بوون، کاری ھەڤەخشترە ئاسانتر دەبوو بۆ پێک‌ھێنانی سوارەیەکی خاوەن ئەزموون. ھەڤەخشترە توانیی جەنگاوەرانی ئازا و بەجەرگی وا بار بێنێ کە لە ھیچ شتێ نەترسن. ھەر بەیارمەتیی ئەو سوپا نەبەزە توانیی سەکاکان کە دەمێک بوو لە وڵاتی ماد‌دا کەوتبوونە تاڵان و کوشت‌وبڕ تێک بشکێنێ و لە وڵات وەدەریان نێ. بەوجۆرە تۆڵەی باوکی و وڵاتە تاڵانکراوەکەی مادی لە سەکاکان کردەوە. پاشانیش لەگەڵ نەبوو پۆلاسار پاشای بابل کە پێشتر بە یارمەتیی مادەکان سەربەخۆیی خۆیان بەدەست ھێنا بوو، یەکی گرت و بە سوپایەکی گرانەوە ھێرشی بردە سەر ئاشووریەکان و شاری نەینەوای لە ٦١٢ی پێش لە زایین‌دا گرت کە پایتەختی ئاشووریەکان بوو.ساراکوس )سەنا خەریب) کە پاش مەرگی ئاشوور بەنیپال ببووە پاشای وڵاتی ئاشوور، کە دی بەرگەی مادەکان ناگرێ ئاگرێکی گەورەی ھەڵکرد و خۆی و خاووخێزانی خستە ناو ئاگرەکە و بەوجۆرە چرای تەمەنی ھەزار ساڵەی ئیمپراتۆریی ئاشوور کوژرایەوە.لە سەردەمی ھەڤەخشترەدا وڵاتی ماد گەلێک پەرەی سەند. ھەڤەخشترە بە تێگەیشتوویی و زانایی خۆی خزمەتی گەورەی بە مادەکان کرد. ئیمپراتۆریی ماد لە سەردەمی ئەودا زۆر بڵاو و بەرین ببوەوە. ھەڤەخشترە لە ساڵی ٥٨٤ی پێش زایین کۆچی دواییی کرد.
منبع :ئاوات
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
09-27-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه‌ریف پاشا
شه‌ریف پاشا
ناوی محه‌مه‌د كوڕی سه‌عید پاشای كوڕی حسێن پاشای كوڕی ئه‌حمه‌د ئاغای خه‌ندانه. بنه‌ماڵه‌ی خه‌ندان هاوكارێكی نزیكی پاشاكانی بابان بووه‌و دوای كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌كان. له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا سه‌عید پاشا چۆته ئه‌سته‌مبوڵ.
شه‌ریف پاشا كه هاوپۆلی شێخی نه‌مر بووه له حوجره‌كه‌ی خواجه ئه‌فه‌ندیدا، له ئه‌سته‌مبوڵ درێژه به‌خوێندن ئه‌دات و له‌وێ ئیتاڵی و فه‌ره‌نسی و یۆنانی فێر ئه‌بێت. ساڵی 1885 ئه‌چێته پاریس و خوێندنی عه‌سكه‌ریی ته‌واو ئه‌كات و ئه‌بێ به ژه‌نه‌ڕاڵ.
ساڵی 1890 خێزان پێكه‌وه ده‌نێت. هاوسه‌ره‌كه‌ی كچی عه‌باس حیلمی و ئامۆزای مه‌لیك فاروقی پاشای میسره. ساڵی 1898 دهكرێتهباڵیۆزی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له سوید. ساڵی1908 ئه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌سته‌مبوڵ و له‌گه‌ڵ ئه‌مین عالی به‌درخان و شێخی شهمزینیدا كۆمه‌ڵه‌ی "ته‌عالی و ته‌ره‌قی كورد" دائه‌مه‌زرێنێت. لێره‌وه كه‌سایه‌تی شه‌ریف پاشا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد په‌روه‌ر به‌رجه‌سته ئه‌بێت.
له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته ئیتیحادییه‌كان پشتی تێ ئه‌كه‌ن وهیچ پۆستێكی ئیداری ناده‌نێ. ساڵی 1909 له پاریس حزبی "رادیكالی عوسمانلی" دائه‌مه‌زرێنێت و هه‌ر هه‌مان ساڵیش گۆڤاری "مه‌شرووتییه‌ت" له پاریس ده‌رئه‌كات. ئه‌م گۆڤاره، ئه‌وه‌ی 55 ژماره‌ی لێ ده‌رچووه، بانگه‌واز بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ده‌ستووری په‌رله‌مانی ئه‌كات له‌و بیروباوه‌ڕه‌ی شه‌ریف پاشاوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ژێر ده‌سته ته‌نیا له ده‌وڵه‌تێكی دیموكرات و ده‌ستووریدا پارێزراوه.
ساڵانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی شه‌ریف پاشا چالاكییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌نواندو خۆی بۆ رووداوه‌كانی پاش جه‌نگ ئاماده‌كرد به‌و هیوایه‌ی بتوانێ له‌بارودۆخێكی گونجاوتردا داكۆكی له مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات. له كۆتایی حوزه‌یرانی ساڵی 1918 دا له شاری مارسیل چاوی به "سێر پێرسی كۆكس" كه‌وت و داوای لێ كرد وه‌ك كاربه‌ده‌ستێكی حكومه‌تی بریتانیا چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد پشت گوێ نه‌خات.
گه‌وره‌ترین چالاكی سیاسی شه‌ریف پاشا له مانگی ئازاری 1919دا ده‌ركه‌وت، ئه‌و كاته‌ی كه به‌ناوی نوێنه‌رێكی متمانه پێ به‌خشراوی كورده‌وه یاداشتێكی پێشكه‌شی كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس كرد‌و نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ی كرد به پاشكۆی یاداشته‌كه‌ی و داوای كرد ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد دابمه‌زرێ.
ئه‌م یاداشته‌ی شه‌ریف پاشا بووبه بنه‌مایه‌ك بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له په‌یمانی سیڤه‌ردا كه مانگی ئابی ساڵی 1920 په‌سه‌ند كرا. سێ ساڵ پاش ئه‌وه‌و له كۆنفرانسی لۆزان دا هه‌موو ئاواته‌كانی شه‌ریف پاشا هه‌ره‌سیان هێنا. ئه‌م زوڵمه گه‌وره‌یه كارێكی خراپیان كرده سه‌ر باری ده‌روونی ئه‌م سه‌ركرده لێهاتووه‌ی كورد‌و رووبه‌ڕووی قۆناغێكی خه‌ته‌رناكی ژیانی پڕ نائومێدی و چه‌رمه‌سه‌ری بووه‌وه.
ئه‌م گه‌وره پیاوه‌ی كورد، شه‌ریف پاشای خه‌ندان، له كۆتایی ساڵی 1945دا له ئیتاڵیا كۆچی دواییكرد و له گۆڕستانی قاهیره گۆڕ غه‌ریب بوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێخ مه‌حموودی حه‌فید
شێخ مه‌حموودی حه‌فید
شۆڕشگێڕی ناوداری كورد و پاشای كوردستان شێخ مه‌حموودی كوڕی شێخ سه‌عیدی كوڕی شێخ محه‌مه‌دی كوڕی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ له ڕۆژی 1956.10.09دا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا كۆچی دوایی كرد و ته‌رمی پیرۆزی به‌ڕیزێكی زۆر له‌ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵكی دڵسوزی شێخی نه‌مر و كورد و كوردستان له ته‌نیشت گۆڕی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی به‌خاك سپێدرا.
ئه‌م كه‌سایه‌تییه مه‌زنه‌ی كورد له‌ساڵی 1881دا له‌سلێمانی له‌دایكبوووه، زانستی شه‌ریعه‌ت و فیقهـ و داڕشتن و بنچینه‌ی ته‌سه‌وفی خوێندووه و له‌ساڵی 1904دا له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عیدی باوكی سه‌ردانی ئه‌سته‌مبوڵیان كردووه و چاویان بهسوڵتا عه‌بدولحه‌میدا كه‌وتووه و ڕێزێكی زۆریان لێنراوه.
كاتێك له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی له دوا دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له ناوچه‌ی سلێمانی هۆزه‌كانی خۆی ده‌كێشێته‌وه، شێخ مه‌حموود له 1918.11.15دا میرییه‌كی كوردی له كوردستانی باشوور داده‌مه‌زرێنێ، له‌م هه‌نگاوه‌یدا "مه‌یجه‌ر نۆئێل"ی فه‌رمانڕه‌وای ڕامیاری به‌ریتانیا له كوردستان پشتگیریی ده‌كات و حه‌ز ده‌كات كورد ده‌سه‌ڵاتێكی ڕامیاری خۆی هه‌بێ و جودابێ له ئێراق.
"ستیڤن لۆنگریك له په‌رتووكه‌كه‌ی "ئێراق له 1900 - 1950"دا له‌باره‌ی فه‌رمانڕه‌وایی شێخ مه‌حمووده‌وه ده‌ڵێ:"ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕاویی شێخ مه‌حموود ناوچه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی تا ده‌گاته ڕه‌واندزی گرته‌وه و ماوه‌یه‌كیش كۆیه و ناوچه‌كه‌یشی سه‌ربه میرییه‌كی شێخ بوون و به‌ده‌یان سه‌رۆك خێڵی كوردی كه‌وتنه پاڵی و كوردی بووه زمانی فه‌ڕمیی میرییهكهی و فه‌رمانبه‌ری له كورد به‌ولاوه كه‌سی تر نه‌بوون."
شێخ مه‌حموود هه‌ستی ده‌كرد به‌ریتانیا به‌دڵ له‌گه‌ڵ كورد نییه و ورده ورده له په‌یمان و به‌ڵێنه‌كانی، كه به‌كوردی دابوون پاشگه‌ز ده‌ێته‌وه، بۆیه له ڕۆژی 21ی مایسی 1919دا سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و ئینگلیزه‌كانی له سلێمانی و ناوچه‌كانی وه‌ده‌رنا و هه‌ندێكیشی به‌دیلگرتن.
به‌ڵام پێنه‌چوو ئێنگلیزهكان هێزێكی چه‌كداری گه‌وره و گرانی خۆیان كۆكرده‌وه و له قۆڵی كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و سلێمانی هاتن و له ده‌ربه‌ندی بازیان به‌له‌شكری خۆبه‌ختكاری شێخ مه‌حموود گه‌یشتن، به چه‌كی نوێ له كوردیان دا‌و له ئه‌نجامدا شێخی نه‌مر له په‌نا به‌رده قاره‌مان به برینداری به‌دیلگیراو بردرا بۆ به‌غدا و دادگای سه‌ربازی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی دا، به‌ڵام دوایی بیریان له‌وه‌كرده‌وه، گه‌ر شێخ مه‌حموود بكوژرێ باری كوردستان پتر ئاڵۆز ده‌بێ و شێخ‌یش دیله‌كانی ئێنگلیزی نه‌كوشتوون و هێرشێ نه‌كردۆته سه‌ر سوپای به‌ریتانیا، به‌ڵكو له‌باری به‌رگری له خۆكردن دابووه، بۆیه بڕیاریان دا فه‌رمانی سزاكه‌ی سووك بكرێ و دوور خرێته‌وه بۆ هیندستان.
له‌پاش دوورخستنه‌وه‌ی شێخ مه‌حموود له سلێمانی، باری ئاسایشی كوردستان پتر تێكچوو، بۆیه به‌ریتانیا بیری له هێنانه‌وه‌ی ئه‌و پاشایه‌ی كوردستان كرده‌وه بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌شێوییه، وابوو ئێنگلیزهكان له‌دوا دوای مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 1922دا شێخ مه‌حموودیان هێناوه كوردستان و پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكراو ناوی نا پاشای كوردستان و له‌مانگی تشرینی دووه‌می 1922دا میرییه‌كی نوێ دامه‌زراند و میری به‌ریتانیا و مه‌لیكی ئێراق فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م دانیان پێداهێنا.
به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ كورد سه‌ر ڕاست نه‌بوو، به‌تایبه‌تی كه په‌یمانی سیڤه‌ر پووچه‌ڵكرایه‌وه و له‌شوێنی ئه‌و په‌یمانی لۆزان له 1923.07.24دا له‌گه‌ڵ توركیا كه‌مالی مۆركرا، دووباره له میریهكهی شێخ مه‌حموود دراوه و ماوه‌یه‌ك پاشا مه‌حموود چووه چیای سورداش و دوایی گه‌ڕایه‌وه سلێمانی.
به‌ڵام له‌ساڵی 1924دا سوپای ئێراق به پشتگیری تانك و تۆپ و فڕۆكه‌ی به‌ریتانیا سلێمانی داگیركرد و ئه‌ندامی به‌ریتانیا خودموختاریش بۆ كورد ڕه‌وانه‌بینی ته‌نیا ئه‌و مافه‌ی دا به كورد، "كه فه‌رمانبه‌ره‌كانی كوردستان كوردبن یا كوردی زان بن و زمانی كوردی بكرێ به‌زمانی فه‌ڕمی له‌ناوچه‌كه‌دا."
ئه‌مه‌یش به‌نامه‌یه‌كی فه‌ڕمی بۆ شێخ مه‌حموود ناردوو تێیدا نووسی له‌وه زیاتر چی دیكه‌تان پێ نادرێ.
دوا ڕاپه‌ڕینی شێخ مه‌حموود له‌دژی میری ئێراقی ژێر چاودێری به‌ریتانیا له‌دوای شه‌ڕه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی و كوشتنی ده‌سته‌یه‌ك له‌خۆپیشانده‌ران بوو، كه ئه‌و ساكه له‌دیوی كوردستانی ئێران له (پیران) داده‌نیشت، كه هه‌واڵی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی میلله‌تی زانی، هاته دیوی پێنجوێن و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئازادكرد و پیاوماوقوڵی ئه‌و ناوه‌ی كۆكرده‌وه و به‌هه‌موویان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی شێخی نه‌مر یادداشتێكی توندیان بۆ نوێنه‌ری به‌ریتانیا له‌به‌غدا نووسی و داخوازییه‌كانی گه‌لی كوردیان تێدانووسی، كه بریتی بوون له مانه‌ی خواره‌وه:
1. دامه‌زراندنی وڵاتێكی كوردی له زاخۆوه تا پشتی خانه‌قین و هیچ عه‌ره‌بێك نه سه‌رباز نه سیڤیل له‌م شوێنه‌دا نه‌مێنێ.
2. ئه‌م ناوچه‌یه واته "كوردستان" له‌ژێر چاودێری به‌رتیانیا دابی تاكو كۆمه‌ڵی ئه‌قوام (عصبه الامم) بڕیارێكی له‌سه‌ر ده‌دات.
3. بهڕهڵڵاكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی (شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌را)وه گیراون و دوورخراونه‌ته‌وه بگه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنی خۆیان.
4. هه‌ر ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌رێكی كورد له وڵاتی عه‌ره‌بستاندا هه‌یه بنێردرێنه‌وه بۆ كوردستان.
له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی ئه‌م یادداشته، ده‌سته‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی كورد له سوپای ئێراق هاتنه‌ده‌ر و چوونه پاڵ بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخی نه‌مر له‌وانه "مه‌حموود جه‌وده‌ت، حه‌مید جه‌وده‌ت، كامیل حه‌سه‌ن" هه‌روه‌ها "ماجید مسته‌فا"ش خۆی ئاماده‌كرد بۆ گۆڕپانی جه‌نگ له پێناوی سه‌رخستی داخوازییه‌كانی كورد.
كاتێك كه شێخ مه‌حموود هیچ وه‌ڵامێكی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشت، له ئاوباریك له‌وته شه‌ڕێكی قورس له‌گه‌ڵ سوپای ئێراق، به‌ڵام له‌به‌ر ناهاوكوفی له‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هێزی شه‌ڕكه‌ر بۆیه شێخی نه‌مر ناچاربوو له ڕۆژی 1931.05.13دا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌بدات و بردار بۆ به‌غدا و سه‌ماوه و له‌دواییدا بۆ ناسریه، ئینجا گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ به‌غدا، تاكو له‌ساڵی 1941دا له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌ی ڕه‌شید عالی گه‌یلانی له‌دژی به‌ریتانیا خۆی له‌ژیانی ده‌ست به‌سه‌ری له به‌غدا ڕزگاركرد و چوو له گوندی "داری كه‌لی" دانیشت دواكاتی ژیانی لێ به‌سه‌ربرد هه‌تا كۆچی دوایی كرد، میلله‌تی كورد هه‌ر به‌پاشای كوردستانیان زانی و گیانی پاكی چووه به‌هه‌شتی نه‌مرانی كورد و كوردستان.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لیلا قاسم
لیلا قاسم
لیلا قاسم (زاده 1952 در خانقین، اعدام شده 1974 در بغداد)، از چهرههای مبارز و مخالف رژیم بعث صدام بود که توسط رژیم بعث عراق به دلیل مبارزه برای احقاق حقوق مردم کردستان اعدام شد. وی در بین مردم کرد یک قهرمان و "شهید" محسوب می‌شود.
33 سال قبل دختر مبارز کردی به نام "لیلا قاسم" به چوبه اعدام آویخته شد. لیلا دختری خانقینی بود. او یکی از شجاع ترین زنان آزادیخواه و انقلابی بود که روز چهارشنبه 27 دسامبر سال 1950( بنا به منابعی دیگر در سال 1953) در یکی از روستاهای کرد نشین خانقین به نام "مسفا" چشم به جهان گشود. لیلا در سال 1959 پا به دبستان گذاشت و تحصیلات ابتدایی و متوسطه اش را در شهر خانقین به پایان رساند و سپس برای ادامه تحصیل در دانشگاه، در سال 170 به بغداد رفت. او دانشجوی رشته جامعه شناسی دانشگاه ادبیات بغداد بود و همه ساله با درجات بسیار بالایی ترم های دانشگاهی اش را پشت سر می گذاشت. لیلا عضو فعال اتحادیه دانشجویان کردستان بود و فعالیتهای زیادی را در این اتحادیه به ثبت رساند.
او در سال 1970 به عضویت پارت دمکرات کردستان در آمد. لیلا یکی از مبارزین سرسخت و مخالف رژیم بعث صدام بود. پس از آغاز جنگ در کردستان در بهار سال 1974 لیلا با همراهی یارانش (جواد، حسن، نریمان و آزاد) فعالیتهای سیاسی زیادی را در بغداد برای رسیدن به خواسته ها و اهداف کرد به انجام رساند و بر علیه رزیم بعث مبارزه کرد.
در 29 آوریل سال 1974 در دانشکده ادبیات بغداد به بهانه فعالیت سیاسی اش برای پارت دمکرات کردستان دستگیر شد و مدتی در زندان وحشتناک "ابوغریب" در سلول انفرادی رژیم زندانی گردید، ولی هرگز لب باز نکرد و اسامی افراد حزب پارت را آشکار نکرد. اینگونه بود که رژیم سرنگون شده بعث حکم دار را برای او و چهار تن از همراهانش بریدند.
لیلا قاسم این دختر شجاع کرد روز دوشبنه، 13 مه سال 1974، ساعت 7 بعدالظهر به دار آویخته شد. چهار تن از یاران آزادیخواه لیلا به نامهای" نریمان فواد مستی"، "حسن محمد رشید"، "آزاد سلیمان میران" و جواد مراد هموندی" که با او در زندان "ابوغریب" به سر می‌بردند نیز به دست رژیم صدام حسین به دار آویخته شدند.
او در میان آزدیخواهان به "خواهر لیلا" (در زبان کردی به" خوشکه" لیلا) شه‌رت داشت. لیلا نخستین زن کرد در کردستان عراق بود که به خاطر احقاق حقوق مردم کردستان و فعالیتهای سیاسی اش از طرف رژیم بعث به دار آویخته شد. در حال حاضر مزار این دختر شجاع کرد در گورستان "وادی سلام" در شهر نجف اشرف است. زنان کرد در طول تاریخ نهضت آزادیخواه کردستان همواره در صف اول تلاش و مبارزه بودند و به خاطر آزادی حماسه های زیادی آفریدند و در این راه قربانیان زیادی داده اند.
زنان کرد از هوشیاری سیاسی والایی برخوردارند و از همان ابتدای دهه ششم قرن بیستم یعنی در سال 1960 در کمیته مرکزی پارت دمکرات کردستان عضو بودند و حضوری فعال داشتند.و‌ر در میان مردم کرد یک قهرمان ملی و شهید محسوب می شود. لیلا نمونه بارز و برجسته این نهضت است. او سمبل آزادیخواهی و جنبش زنان کرد است و چون قهرمان و اسطوره ای جاودان، برگ های تاریخ کرد را با خون خود مزین کرد.
م : كتێبخانه ی كوردی ئه وين
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كه‌ریم خانی زه‌ند
كه‌ریم خانی زه‌ند
كه‌ریم خان ههڵكهوتووترین ناوداری زه‌ندی-یه‌كانه كه هۆزێكی گه‌وره‌ی عه‌شره‌تی (له‌ك)ه و له‌گوندێكی ناوچه‌ی مه‌لایه‌ر له‌دایكبووه.
ئه‌و كاته‌ی نادر شای ئه‌فشار خاكی لوڕ‌و به‌ختیاری خسته ژێر ركێفی خۆیه‌وه، كه‌ریم خان چووه ناو ریزی سوپاكهیهوهو دواتر گه‌یشته پله‌ی سه‌ركرده‌ی سوپا.
پاش له‌ناوچوونی نادرشا، پشێوی‌و پاشاگه‌ردانی ئێرانی گرته‌وه، كه‌ریم خان توانی له‌و باره دژواره‌دا ده‌سه‌ڵاتی زهندییهكان دامهزرێنێو حوكمی ئێران بكات.
ئه‌م پیاوه گه‌وره‌یه هه‌میشه خۆی به‌خزمه‌تكاری گه‌ل زانیوه‌و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه نه‌یهێشت پێیبڵێن پاشا.
له‌ماوه‌ی 33 ساڵی ده‌سه‌ڵاتیدا دادوهرییو ئاسایش سه‌رانسه‌ری ئێرانی گرته‌وه.
هه‌رچه‌نده كه‌ریم خان نه‌خوێنده‌وار بوو، به‌ڵام له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌وڵه‌تدا لێهاتوو بووه، له‌گه‌ڵ دوژمنهكانیا نه‌رم و نیان و لێبوردوو بووه.
ئه‌م سه‌ركرده ناوداره‌ی كورد ساڵی 1779 كۆچیدوایی كرد‌و پاش مردنی جارێكی تر ئاشووب و شه‌ڕ و كوشتار له ئێران‌دا سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نادر شاه افشار پادشاه كرمانج
نادر شاه افشار پادشاه كرمانج
وی رئیس طایفه افشار و بنیان‌گذار دودمان افشاریه بود که دوازده سال بر ایران حکومت کرد. پایتخت وی شهر مشهد بود. او در تاریخ به اسکندر دوم و به ناپلئون ایران مشهور است.
سلطنت نادر
نادر شاه افشار در سال ۱۶۸۸ در ایل افشار از ایلات کرمانج در خراسان به دنیا آمد. اسم اصلی او نادرقلی بود و هنوز به ۱۸ سالگی نرسیده بود که همراه با مادرش در یکی از یورشهای ازبکهای خوارزم به اسارت آنها در آمد. بعد از مدت کوتاهی از اسارت گریخته و به خراسان برگشت و در خدمت حکمران ابیورد
باباعلی بیگ بود. او گروه کوچکی را به دور خود جمع کرده بعد از کنترل چند ناحیه خراسان خود را نادرقلی بیگ نامید. فئودال بزرگ ملک محمود سیستانی (حاکم سیستان) تا حدی مانع قدرت گیری نادرقلی بیگ شد ولی نادر در سال ۱۷۲۶ پشتیبانی شاه طهماسب صفوی و فتحعلی خان قاجار (پسر شاه قلی خان قاجار و پدربزرگ آقا محمدخان قاجار) را جلب کرده توانست ملک محمود را شکست دهد و حاکمیت شاه ایران را در خراسان بر پا نماید.
شاه طهماسب نادر قلی را والی خود درخراسان اعلام کرد و بعد از آن نادر اسم خود را به طهماسب قلی تغییر داد. سال بعد او مناسباتش با شاه طهماسب را قطع کرده و بعد از سرکوب چند ایل ترک و کرد به حکمرانی کامل خراسان می رسد آنگاه برای به قدرت رساندن شاه طهماسب با افغانها وارد جنگ شده در ۱۷۲۹ رییس افغانها یعنی اشرف افغان را در نزدیکی دامغان و سپس در مورچه خورت اصفهان و برای بار سوم در زرقان فارس شکست داد و بعد در تعقیب وی، افغانستان را مورد تاخت و تاز قرار داده و قبایل این دیار را مطیع نمود. سپس با دشمنان خارجی وارد جنگ شد و روسها را از شمال ایران راند، اما در زمان جنگ با عثمانیها که غرب ایران را در اشغال داشتند متوجه شورشی در شرق ایران شد و جنگ را نیمه کاره رها کرده به آن سامان رفت. شاه صفوی به قصد اظهار وجود دنباله جنگ وی را با عثمانیان گرفت که به سختی منهزم شد.
در سال ۱۷۳۱ به دنبال یک قرارداد بین شاه طهماسب و دولت عثمانی که قسمتی از آذربایجان را به آن دولت وا گزار می کرد نادر، رهبران ایلها را که پشتیبان صفویه بودند در یک جا جمع نمود و با کمک آنها طهماسب را از سلطنت برکنار گردانیده پسر هشت ماهه او عباس را به جانشینی انتخاب کرد و خود را نایب السلطنه نامید. اما در واقع قدرت اصلی در دست نادر بود. نادر شاه در عرض دو سال کل آذربایجان و گرجستان را از عثمانیان پس گرفت. سپس با استفاده از اوضاع آشفته هندوستان به این کشور لشکر کشید و ده‌لی را تسخیر کرد. نادر با غنائم فراوان که از غارت هند به چنگ آورده بود به ایران بازگشت و هند را در دست سلاطین مغول هند باقی گذاشت. در میان این غنائم جواهراتی چون کوه نور و دریای نور و تخت طاووس شه‌رت دارند. نادر شاه در اواخر عمر تغییر اخلاق داد و پسر خود رضاقلی میرزا را کور کرد. بعد، از کار خود پشیمان شده بعضی از اطرافیان خود را که در این کار آنها را مقصر میدانست کشت. سرانجام شورشها آغاز شد و نادر به سرکوب شورشیان پرداخت اما زمانی که برای رفع یکی از این شورش ها رفته بود شبانه در چادر خود به قتل رسید.
سلطنت نادر
از یکی از مستشرقین نقل شده که اگر فرماندهان خائن سپاهش او را نمی کشتند نادر قصد تسخیر آلمان را نیز داشته است. رد پای جاسوسان و فرستاده های دول غربی در تحریک سرداران او به کشتن وی دیده می‌شود. در زمانی که صفویان با هجوم افغانها از هم پاشیده بودند و کشور مورد تجاوز دشمنان داخلی و خارجی بود: عثمانیها ازغرب و روسها از شمال و اعراب از جنوب و افغانها در داخل و ترکمانان از شرق به تاخت و تاز و قتل و غارت مشغول بودند، نادر وضعیت حاکمیت ایران را به سامان نمود. بعد از نادر، کریمخان (از سرداران نادر) که از طایفه زند بود به قدرت رسید و حکومت بازماندگان افشار محدود به خراسان شد و کریمخان این منطقه را به احترام نادر که او را ولی نعمت خود میدانست در اختیار جانشینانش باقی گذاشت.
ایران در عهد نادر
در عهد نادر دشمنان و متجاوزان به کشور توسط وی سرکوب شدند و کشور اندکی از قدرت گذشتهٔ خویش را در حفاظت از مرزها و اعمال قدرت یک حکومت مقتدر مرکزی بر تمام وطن، بازیافت. ترکمانان و ازبکان به ماوراءالنهر عقب نشینی کردند. بناهایی که به د‌ستور نادر در مشهد بنا شده اند نظیر کلات نادری و کاخ خورشید از آثار مهم بازمانده از این دوران هستند. در عهد او به سپاه و تأمین نیرو بسیار توجه می شد. مردم ایران با وجود ظلم و ستم پادشاهان آخر صفوی به این سلسله امید داشتند. وی همچنین سعی داشت با کمک یک انگلیسی به نام دالتون نیروی دریایی ایجاد کند که ناموفق ماند.
جانشینان نادر
نادر زمینه را برای جانشینی مناسب از بین برد. وی بسیاری از اطرافیان خود را از پای درآورد. پس از مرگ وی سرداران او نیز در گوشه و کنار علم استقلال بر افراشتند؛ کریمخان زند وکیل الرعایا در شیراز، احمدخان ابدالی در افغانستان، آزادخان افغان در آذربایجان و حتی محمد حسن خان قاجار در مازندران شروع به حکومت کردند. در خراسان نیز علیقلی خان افشار (برادرزاده نادر) بسیاری از اولاد و خانواده نادر را قتل عام کرد و خود را «عادلشاه» نامید و شروع به حکومت کرد. وی که مردی خونریز و عیاش بود، محمدحسن خان قاجار را شکست داده، پسرش آقامحمد خان را مقطوع النسل کرد. اما سرانجام توسط برادر خود ابراهیم خان، کور و سپس کشته شد. نوهٔ نادر، به نام شاهرخ میرزا را به قدرت رساندند. یکسال بعد، او نیز مخلوع و کور شد اما دوباره به قدرت رسید و با حیله و نیرنگ شاه سلیمان ثانی (از خاندان صفوی که مورد احترام عموم بود) از پای درآمد. شاهرخ نابینا چهل و هشت سال سلطنت کرد اما فقط بر خراسان که همانگونه که ذکر شد، در واقع به مثابه صدقه ای بود از طرف کریم خان به بازماندگان نادر. پس از مرگ کریم خان، آقامحمدخان به قدرت رسید و به خراسان حمله کرد و شاهرخ را با شکنجه کشت. نادر میرزا فرزند شاهرخ پدر پیر و نابینا را بدست خونخواران قاجار رها کرد و به افغانستان گریخت و در زمان فتحعلی شاه ادعای سلطنت کرد که دستگیر و کور شد و زبانش را بریدند و او را کشتند. بدین سان آخرین مدعی سلطنت از خاندان افشار از میان برداشته شد.
م : كتێبخانه ی كوردی ئه وين
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عه‌بدولخالق حوسێنی(ئه‌سیری)
عه‌بدولخالق حوسێنی(ئه‌سیری)
شاعیری نه‌ته‌وه‌یی ناوداری كورد عه‌بدولخالق حوسێنی نه‌قشبه‌ندی ناسراو به "ئه‌سیری"، له‌ساڵی 1890دا له شاری كه‌ركوك چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه‌و له باوه‌شی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی زانست په‌روه‌رده‌دا ژیاوه له گه‌شتی خوێندنی مه‌لایه‌تی دا گه‌لێك شاری كوردستانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات گه‌ڕاوه له كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستی له كه‌ركووك له مه‌لا عه‌لی حیكمه‌ت سیامه‌نسووری وه‌رگرتووه.
له‌ساڵی 1920دا چۆته ئه‌سته‌مبوڵ و له‌و گه‌شته‌یدا چاوی به نه‌جمه‌دین ئه‌فه‌ندی برا بچووكی و شێخ عه‌بدولقادری شه‌مزینی كه‌وتووه كه‌خه‌ریكی خه‌باتی كوردایه‌تی بوون و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان وانه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی فێربوو، بۆیه كه له 1921دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركوك و ده‌ستی به خه‌باتی كوردایه‌تی كردووه‌و شیعری نه‌ته‌وه‌یی هۆنیوه‌ته‌وه، تاكو بووته شاعیرێكی ناسراوی كورد و له‌گه‌ڵ شاعیرانی وه‌ك ئه‌حمه‌د موختار جاف و فایه‌ق بێكه‌س و مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه جێی حاجی قادری كۆییان له هۆنینه‌وه‌ی شیعری نه‌ته‌وه‌ی گرتۆته‌وه.
ئه‌سیری له شیعری وهسپدا گه‌لێك سه‌رنج تیژبووه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه، ئه‌و هۆنراوه سهركهوتووهیهتی كه له‌سه‌ر وه‌سپی كوردستانی داناوه‌و له گه‌شته‌كه‌ی خوێندنی بۆ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چاوی به‌و دیمه‌نه جوانانه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی خۆی كه‌وتووه، هۆنراوه‌كه‌شی به‌ناوی "بێره كوردستان"هو له سه‌ره‌تاكه‌یدا ده‌ڵێ:
بێره كوردستان عه‌زیزم گهرتــــــــــۆ سه‌یرانت ده‌وێ
بتبه‌مه قه‌ندیل ئه‌گه‌ر تۆ گۆڵزاری كوێستانت ده‌وێ!
ئه‌م شاعیره نه‌ته‌وه‌ییه به جه‌رگه‌ی كورد له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له ڕۆژی 1962.06.18دا كۆچی دواییكرد و له گۆڕستانی شێخ میحه‌دین له كه‌ركوك به‌خاكی نیشتمانه‌كه‌ی سپێردرا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستا زێوەر
مامۆستا زێوەر
لەدایکبوون :سلێمانی، کانێسکان -١٨٧٥
مەرگ :١٠ ی تشرینی دووەمی ۱۹۴۸
شوێنی گۆڕ:سلێمانی- گردی سەیوان
ھاوسەر: رەعنا کچی حاجی حەسەن سەلیم ئاغای جوامێر ئاغای پشدەریی، شەمسە کچی حاجی حەمەسووری مەلا قادر
منداڵەکان :زوهرە، حەلاو، جەمیلە، ئامینە، شایستە، مەحموود، حەسەن.
مه‌لا عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌لا محه‌مه‌دی كوڕی مه‌لا ڕه‌سووڵ ناسراو به "زێوه‌ر" له‌ساڵی 1875 له‌شاری سلێمانی هاتۆته دنیاوه و له سلێمانی و له‌شاره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌ك بانه و مه‌هاباد و له‌كوردستانی باشووریش له هه‌ولێر و كه‌ركووك خوێندوویه‌تی بووه‌ته مه‌لایه‌كی زانا و سه‌ردانی ئه‌سته‌مبووڵی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عوسمانی كردووه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ زانا و ئه‌دیبه‌كانی ئه‌و شاره به‌هات و باته كردووه و كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری سلێمانی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1908 دا كراوه به مامۆستای قوتابخانه‌ی "ڕوشدی عه‌سكه‌ری" له سلێمانی و له دوای دامه‌زراندنی میری عێراقیش له ساڵی 1921دا كراوه به مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و ماوه‌ی 30 ساڵ نه‌وه‌ی نوێی كوردی فێری خوێندنه‌وه‌و نووسین و وێژه كردووه.
مامۆستا زێوه‌ر شاعیرێكی به‌هره‌داری به‌توانا بووه، له شیعری غه‌زه‌لدا مامۆستایه‌كی باڵاده‌ست بووه و گه‌لێك نموونه‌ی به‌رزی له‌م بابه‌ته ناسكه هۆنیوه‌ته‌وه و یه‌ك له هۆنراوه سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئه‌م نموونه‌ی خواره‌وه‌یه‌تی و چه‌ند دێڕێكی لێ ده‌خه‌ینه ڕوو:
تكانی ئابرووی چه‌مه‌نی به‌روویی ئابراره‌وه
شكانی نرخی ئه‌سته‌ره‌ن به زوڵفی موشكباره‌وه
چمه له‌مه‌ی، له نه‌ی، له‌جام، ئه‌گه‌ر به‌له‌نجه بێته‌لام
به‌ڕووی تابداره‌وه، به‌چاوی پڕ خوماره‌وه!
شاعیر له نشتمانی و سروودی پڕ سۆزی قوتابیانیش یه‌كجار لێهاتوو بووه و ئاشقێكی شه‌یدای كوردستان بووه،
بۆیه له هۆنراوه‌یه‌كی نیشتمانیدا كه كراوه به سروود گوتوویه‌تی:
ئه‌ی وه‌ته‌ن چه‌ند خۆشه‌ویستی ڕۆحی شیرینی منی
مه‌زره‌عه‌ری توخمی نه‌شات و باعیسی ژینی منـــی
تیشه‌یێ ناده‌م له‌به‌ردت تۆی كه‌شیرینی منـــــــــی
تاكو له كۆتایی هۆنراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
ئاره‌زوو و فیكری سیاحه‌ت ناكه‌م ئیتر ئه‌ی وه‌ته‌ن
تۆ له جێگای قاهیره و تاران و به‌رلینی منــــــی!!
زێوه‌ر جگه له شیعری غه‌زه‌ل و وه‌سف و نیشتمانی و شیعری فه‌لسه‌فه ئامێز، كۆمه‌ڵێك شیعری فێركردنی بۆ قوتابیانی كوردستان داناوه و ده‌توانرێت بووترێت یه‌كه‌مین شاعیری كورده ئه‌م جۆره شیعره فێركردنی دانابێ.
جگە لەزمانی کوردی، زمانی فارسی و تورکی و عەرەبیشی زانیوە و ھۆنراوەی بەھەریەک لەو زمانانە ھەیە.
شاعیر و مامۆستای په‌روه‌رده‌كاری ناسراوی كورد مه‌لا عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌لا محه‌مه‌دی كوڕی مه‌لا ڕه‌سووڵ، ناسراو به "زێوه‌ر" لە ١٠/١١/١٩٤٨ لە شاری سلێمانی لەتەمەنی ٧٣ ساڵیدا ماڵئاوایی لەم جیھانە کردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە. و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له ناو شاعیره كلاسیكییه‌كانی كورد به‌جێهێشت.
ئەو کاریگەرانەی بەسەر زێوەرەوە دیارن، ئەمانەن:
1.زێوەر ھەر لەتەمەنی لاوییەتیدا دیمەنە ڕەنگاورەنگەکانی کوردستان کارییان کردۆتە سەر دڵ و دەروونی و ھەستی ناسکیان جوڵاندووە.
2.تام و بۆنی شیعرەکانی مەولەوی و نالی لەھەموو دەمارەکانیدا ھاتووچۆیان کردووە و تەلی سۆزیان بزاندووە.
3.دیوانی شاعیرە فارسەکانیش کارییان تێکردووە و ھەستییان جوڵاندووە، وایان لێکردووە کە باوەش بە ئاسۆی شیعردا بکات.
4.ھەروەھا ستەم و زۆرداریی و رۆژگار‌و چەوساندنەوەی نەتەوەی کورد ئەوەندەی تر دڵییان ھێناوەتە کوڵان و بەرەو کۆشی شیعری‌یان بردووە و ئیلھامی شیعری‌یان بەتینتر کردووە.
رووخساری ھۆنراوەکان و ناوەڕۆکی شیعری
ھۆنراوەکانی لەبارەی دڵداری و خەویستی، وەسفی سروشت، کۆمەڵایەتیی، نیشتمان پەروەریی و نەتەوەیی، فێرکردن و ھاندان بۆ خوێندن و پێشکەوتن، فەلسەفە ـەوە بوون، واتە لەڕووی مەبەستەوە دەکرێن بەم جۆرانە:
دڵداریی و خۆشەویستیی
زێوەر وەکو شاعیرەکانی تر لەسەرەتادا دەکەوێتە مەیدانی دڵداریی و خۆشەویستییەوە، لەوبوارەدا ئەسپی خەیاڵی تاوداوە و پەپوولەی ئارەزووی لەڕەنگینترین باخچە نیشتۆتەوە، بیری ورد و خەیاڵی ناسک و سۆزی بەتین لەھۆنراوەکانیدا دیارن، یەکێکە لە شاعیرەکانی ڕیزی پێشەوەی بابەتی ھۆنراوەی دڵداریی لەئەدەبیاتی کلاسیزمی کوردی‌دا.
ئەمەش نموونەی شیعرێکی دڵداری زێوەر، کە چۆن باس لە یارەکەی دەکات و وەسفی دەکات:
تکانی ئابڕووی چەمەن بەڕووی ئابدارەوە
شکانی نرخی نەستەرەن بەزولفی مشکبارەوە
چمەلەمەی؟ لەنەی! لەچام ئەگەر بەلەنجە بێتە لام
بەڕووی تابدارەوە، بەچاوی پڕ خومارەوە
عەرەق نییە لەعالەما کە لابەرێ لەدڵ غەما
بەغەیری قەترە عارەقێ لەڕووت کە دێتە خوارەوە
نیشانی من، جەمالی تۆ، بەراتی من، ویساڵی تۆ
خەیاڵی من لەخاڵی تۆ، بەعیشوە لێم مەشارەوە
عەزیزەکەی حەبیبی من، نیگارەکەی تەبیبی من
با شەف بەرێ رەقیبی من، وەرە بەسەد ویقارەوە
فیدا خەو و قەدی تۆ، چەمەن بەفەوجی گوڵییەوە
بەبولبول و بەچڵیەوە، بەقومری و چنارەوە
جوانیی سرووشت
زێوەر باسی جوانیی سرووشتی کردووە کەبەدەستی کردگار نەخشاوە، سەیری ئەو دیمەنەی کردووە، کە لەبەرھاردا ھاتۆتە کایەوە، لەم بارەیەوە وتووییەتی:
بنواڕە نەوبەھار و ھەوای تەڕاوەتی
نووسانی پێکەوە لەبی غونچەی حەلاوەتی
ھێنایە شەوق و زەمزەمە، تەیرانی سەر زەمین
سەرما بڕایەوە، ھەموو توندی و سەڵابەتی
ھەورە تریشقە بۆتە سەقا ئاوڕشێن ئەکا
تا سەبزە زاری ئەرز موجەلابێ سەفوەتی
ئەم عەردە مردووە ھەموو ڕۆحی کرایە بەر
گۆڕاوە سەربەسەر ھەموو دونیا قیافەتی
بادی سەبا بەجیلوە قەدی گوڵبەنی لەران
گوڵزاری کردەوە کە بکا شوکری نیعمەتی
م : كتێبخانه ی كوردی ئه وين
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زندگینامه دکتر فرهاد پیربال
زندگینامه دکتر فرهاد پیربال
فرهاد پیربال:شاعر، نویسنده و پژوهشگر کرد، در سال 1961 در شهر "هولیر" (اربیل) کردستان عراق متولد شد. کودکی و نوجوانیاش را درهمان شهر گذراند و بعدها به سلیمانیه رفت تا در دانشگاه آن‌جا زبان و ادبیات کردی تحصیل کند. پیربال به خاطر مبارزاتش با حکومت صدام ابتدا به ایران پناهنده شد و سپس زندگی در تبعید را در کشورهای سوریه، دانمارک، ایتالیا، آلمان و فرانسه سپری کرد. در دانشگاه سوربن فرانسه دکتری تاریخ و ادبیات معاصر کردی را گرفت. او آثار بسیار ارزندهای در شعر، داستان، رمان، نمایشنامه و پژوهشهای ادبی و تاریخی مربوط به کردها خلق کرده است. مجموعه شعرهای exile (تبعید)، "سیاهیهای درون سپید و سپیدیهای درون سیاه" و "برای رودان پسرم" از جمله آثار شعری او هستند.
رمانهای "سروان تحسین و چیزهای دیگر"، "سانتیا کودی کومپوستلا" و "یک مرد کلاه سیاه پالتو آبی"، و مجموعه داستانهایی چون "سیب‌زمینی خورها" و نیز نمایشنامه‌های متعدد و بیست کتاب پژوهشی، از جمله آثار قلمی وی هستند.
پیربال به کار روزنامهنگاری و ترجمه نیز اشتغال داشته و گزیدهای از اشعار "رمبو"، "بودلر" و شاعران معاصر فرانسوی را همراه با نمایشنامههایی از "استریندبرگ" و "آرتور.ی. آداموف" و همچنین آثار نویسندگان سوررئالیست فرانسوی، به کردی ترجمه کرده است. او هم اکنون در هولیر زندگی می‌کند و در دانشگاههای سلیمانیه و زادگاهش سمت استادی دارد. سردبیری مجله "ویران" و مدیریت یک مرکز فرهنگی مستقل به نام "خانه شرفخان بطلیسی" نیز از مشاغل دیگر او برای بازسازی فرهنگ مردمان کرد است.
فرهاد پیربال در شعرش به روایتی نوستالژیک از معشوقی از دست رفته پرداخته و آن طور که در شعرهایش نمایان است، این معشوق نامزدش بوده که گویا بعد از مهاجرت پیربال دست به خودکشی به شیوه تلخ خودسوزی زده است.
زندگی وی در تبعید منجر به تالیف و خلق آثاری شده است که مشکلات و معضلات کردها و ستمهایی را که بر این قوم رفته، باز میتابانند. پیربال در آثارش دست به ابتکارات فرمی و زبانی خاص و غیرمتعارفی نیز زده و به امضای خاصی رسیده است که آثار او را منحصر به فرد جلوه میدهد.
پیربال در شاعری از شاعران معاصر ایرانی مانند فروغ فرخزاد و نیما یوشیج متاثر بوده و این مولفه در بعضی از آثار او به وضوح نمایان است.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-27-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستا خه‌مین (حەزین)
مامۆستا خه‌مین (حەزین)
ئەگەرلاپهڕهکانی مێژووی نووسراو ونه‌نووسراوی گه‌له‌که‌مان هه‌ڵبده‌ینه‌وه گه‌لێ زاناوبلیمهت بوونه‌ته ئه‌ستێره‌ی پڕشنگداری فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی کورده‌واری و به‌رده‌وام ته‌نانه‌ت له شه‌وه ئه‌نگوسته چاوه‌کاندا ئه‌دره‌وشێنه‌وه ، یه‌کێک له‌و زانا و زاته پاک وبێگهردانهی فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی کورده‌واری له‌ناوچه‌ی سه‌قز خوالێخۆش بوو مامۆستا مه‌لاعه‌لی سه‌عدی ناسراو به "خه‌مین" که له ناساندنی ئه‌م جاره‌ماندا سه‌ردانی حوجره‌ی هه‌ست وخه‌یاڵی ئه‌که‌ین و شێعری ته‌ڕوپاراوی ئه‌ومامۆستایه هه‌ست پێ ده‌که‌ین.
مامۆستا "مه‌لا عه‌لی سه‌عدی خه‌مین " ساڵ 1300 هه‌تاوی له گوندی "سڵێمان که‌ندی" له ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی سه‌قز له‌دایک ده‌بێت ، مامۆستا له ته‌مه‌نی 5 ساڵاندا دایک وبابی کۆچی دوایی ئه‌که‌ن وه‌ک ده‌ڵێن به هه‌تیوی له لای ئامۆزایه‌کی به ناوی "مه‌لا شێخ جه‌لاله‌دین "گه‌وره ئه‌بێت ، له ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا ئه‌چێته به‌ر خوێندن و کتێبه‌کانی باوی سه‌رده‌م وه‌ک بوستان وگوڵستان و دیوانی حافز ....له‌به‌رئه‌کات هه‌ر به هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که مامۆستا شێخ جه‌لاله‌دین له ژیانی خۆیدا هه‌یبوو مامۆستا خه‌مینیش له سایه‌یدا ده‌بێته هۆگری کتێب و تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی کتێبه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و بابه‌ته ئه‌ده‌بی یه‌کان که مامۆستا خه‌مین له داوێنی چیاورهزوباخی کورده‌واریدا چرۆی هه‌ستی ده‌پشکوێ و له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا یه‌که‌م هه‌ڵبه‌ستی هۆنیوه‌ته‌وه و به‌دوای ئه‌ودا ده‌ست ئه‌داته فێربوونی سه‌رف ونهحوی عه‌ره‌بی و هاوکات له‌گه‌ڵ موتالای بهرههمهئهدهبیهکانی شێعر کتێبه مێژوویی وجوگرافیاکانیش ئه‌خوێنێته‌وه ، له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا کتێبی "یوسف وزڵێخا " وهردهگێڕیته سه‌ر زمانی کوردی و له‌و وه‌رگێرانه‌دا هۆنه‌ر و ناسک خه‌یاڵی مامۆستا خه‌مین خۆ ئه‌نوێنێ و بۆ شاره‌زایانی هونه‌روئه‌ده‌بی کوردی زیاتر ئاشکرا ئه‌بێت ، وه‌ک خۆی ده‌ڵێ : غه‌زه‌ڵه تهڕوبهتازهکانی ده‌ورانی لاوی که له‌گه‌ڵ حه‌لاوه‌تی ئه‌وینێکی ئاگراوی وپاک تێکه‌ڵ ببوون تهراوهتێکی تایبه‌تی یان داوه به شێعره‌کانم "
به‌داخه‌وه به‌شی زۆری ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌ریانه‌ی مامۆستا به‌تاڵان چون هه‌روه‌ک خۆی ده‌ڵێ : شه‌وێک بۆره فه‌قێیه‌کی رووره‌ش له لیباسی میوانێکی له مه‌ردی بێ به‌ش بوه‌ته میوانی و له دڵ‌پاکی مامۆستا که‌ڵکی وه‌رگرتوه و له‌گه‌ڵ چه‌ند کتێبی خه‌تی ونایاب دا به‌دزیه‌وه هه‌ڵی گرتوه‌و هه‌ڵاتوه ، هه‌رچه‌ند مامۆستا زۆر هه‌وڵی دا هه‌تا بیبینێته‌وه به‌ڵام بێ سوود بوو که هه‌ر ئه‌م رووداوه شوێنه‌وارێکی خراپی له‌سه‌ر رۆحیه‌ی مامۆستا خه‌مین دا دانابوو که هه‌تا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک وازی له نووسین وخوێندنه‌وه هێنابوو .
شێعره‌کانی مامۆستا خه‌مین پتر له ده‌هه‌زار دێڕن که زۆربه‌یان کوردین و به شاره‌زابوون له دهستوورزمانی فارسی شێعری فارسیشی هۆنیوه‌ته‌وه و به‌رهه‌می عه‌ره‌بیش له شێعرهکانیدا دیوانه‌که‌یان بۆن خۆشتر کردوه .
له بابه‌ت زانستی ئاینیشه‌وه مامۆستا دوای ئه‌وه‌ی له خزمه‌ت مامۆستا شێخ جه‌لاله‌دین فێری بابه‌ته‌کانی ئهوسهرهدهمهدهبێت له خزمه‌ت مامۆستای به‌ناوبانگ حاجی مه‌لا سه‌یفه‌دین خانی غه‌فاری به‌ته‌واوی ره‌وانی ده‌کات و هه‌رله‌خزمه‌ت ئه‌ودا ئیجازه‌نامه وه‌رده‌گرێ و پاشان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئه‌وکات مه‌دره‌کی لیسانسی پێ ئه‌درێت .
مامۆستا دوای وه‌رگرتنی ئیجازه‌نامه ئه‌چێته ئاوایی "باشبڵاغ" ی سه‌قز وله‌وێ چوار ساڵ به‌رنوێژی ئه‌کات و دواتر ئه‌چێته دێی "کوردکهن" ههرلهوناچهدا بۆماوه‌ی ساڵێک دواتر ده‌چێته گوندی مێژوویی "زێویه" ودوای ماوه‌یه‌ک له‌ویشه‌وه ئه‌چێته گوندی "قوزڵوی سۆفیان" به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که حه‌سه‌ن خان وبرایم خانی که‌یخوسره‌وی که ئاغای گوندی زێویه ده‌بن بهرێزوحورمهتهوه ئه‌چن به‌دوایاو ده‌عوه‌تی لێ ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت له‌به‌ردڵی ئه‌و مزگه‌وتی کۆنی ئاوایی زێویه سه‌رله‌نوێ تازهئهکهنهوه ده‌گه‌ڕێته‌وه گوندی زێویه وماوه‌یه‌کی زۆر له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه . هه‌رله گوندی زێویه مامۆستا له لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌بت وئهسنادهوهدهفتهری ره‌سمی سه‌بتی ئیزدواج وته‌ڵاق داه‌نێ و دوای ماوه‌یه‌ک ده‌بێته موعه‌لیم وبۆ یه‌که‌مجار قوتابخانه ی ره‌سمی له گوندی زێویه به مامۆستایه‌تی خه‌مین ی شاعیر ده‌ستبه‌کار ده‌کات ، دیاره هه‌ر به‌هۆی ئه‌م تایبهتمهندیانهوهیه که "رهشیدکهیخوسرهوی"نووسه‌ر ی کتێبی ده‌وارنی بی خه‌به‌ری که باسی زێویهدهکات چه‌ندین جار به باشی ناوی مامۆستا ده‌بات .
مامۆستا ساڵی 1342هه‌تاوی ئه‌چێته گوندی "سوننه‌ته" له سه‌ر جاده‌ی سه‌قز – سنه که له‌ساڵی 1353دا له وێ تووشی نه‌خۆشینی زه‌خمی مه‌عده ئه‌بێ و بۆ چاره‌سه‌رکردنی گه‌رمێن وکوێستانی زۆرده‌کات له ساڵی 1362دا نیشته‌جێی شاری سه‌قز ده‌بێ و له گه‌ره‌کی خۆیان مزگه‌وتی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی سازده‌کات و له زستانی ساڵی 1363 دا بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی یه‌که‌ی ده‌چێته شاری ته‌ورێز که له گه‌ڕانه‌وه‌دا له کاتژمێر چواری به‌یانی له‌شاری بۆکان کۆچی دوایی ئه‌کات .
مامۆستا له سه‌رده‌می خۆیدا له گه‌ڵ زۆرێک له هاوه‌ڵانی شاعیری نامه‌و چامه‌ی هه‌یه وه‌ک خوالخۆشبوان شێخ نافێع مه‌زهه‌ر ، سه‌ی کامیل ئیمامی ، مه‌لاعه‌بدول که‌ریمی هیدایه‌تی ، مه‌لاکه‌ریمی زاری ، سه‌ی برایم ئه‌فخه‌می و هه‌روه‌ها به‌ڕێزان مه‌لا عومه‌ر ساڵحی ساحێب ، سه‌عید نه‌جاری ئاسۆ ....
مامۆستا خه‌مین دیوانه شێعرێکی له پاش خۆی به‌جێهێشتوه که هه‌تا ئێستا بڵاونه‌بوه‌ته‌وه له شێعره کوردیهکانیدا نازناوی "خه‌مین " وله فارسیهکانیدا "حه‌زین" ی بۆ خۆی داناوه هه‌ر بۆیه له فارسیه کاندا ده‌فه‌رمێ:
بسی درد و بسی درمان چشیدم
بسی هجر و بسی حرمان كشیدم
ندیدیم غیر حزن و ناله و اه
تخلص را [حزین] من برگـــــزیدم
دیوانی شێعری مامۆستا به هۆی هه‌وڵی کاک ئهنوهرو کاک ناسێح وکاک فوئادی کوری وهه‌روه‌ها خهتهخۆشهکهی کاک ناسری وسووقی زاوایان کهدووبارهنووسی کردوه‌ته‌وه له‌فه‌وتان رزگاری بوه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین به‌م زوانه له لایه‌ن ئاغای ئه‌نیسی یه‌وه به ویراستاری دوکتور شابازی موحسینی بێته بازاڕه‌وه.
له کۆتایی دا دوونموونه له شێعره کانی مامۆستاتان پێش که‌ش ده‌که‌ین که ده‌فه‌رمێ :
تاری گێسوت را مه‌كێشه چیـته تۆبــهم كاره‌وه
چـون بنـاغه‌ی قه‌لبی من به‌سراوه‌تۆ به‌و تـارهوه
رۆژی رووی خۆت دامه‌پۆشه تۆبهلهیلی زولفه‌كه‌ت
به‌س دڵی من كهلهدووری خۆت به كووره‌ی ناره‌وه
كـه‌م به بـهرقی جـازبهی چاوت بسـووتـێـنه دڵــم
ئـه‌م رهوشتـه عهیـبـه بۆ تۆ چیـتـهبـهم بـێچـارهوه
ئه‌و وه‌فاو عه‌هدو سه‌فای پێشـوته كوانێ بێ وه‌فا
ئـه‌و وه‌فـا حه‌یفه به زولماتی جـهفـا مــهیــشارهوه
تیری مــوژگانـت له رۆحم كاری كــردوهو رۆیـــوه
كـوَشتـهیی تـیــرم نـهمــا كارم بـه تیــروو تـارهوه
بــۆ په‌رێشان كـردنی زولفت په‌رێـشانم مـهكــــه
گێژی ئه‌فعی ده‌ردوو ره‌نجم چیمـه من به‌و ماره وه
گێژئهخۆم وه‌ك تاریههورێشملهدووری روویی تۆ
زۆر لــه‌مێژه نـه‌ك لـه پارۆ بـێ وهیـا پیــَـرارهوه
باری غـه‌م باره لـه‌سـه‌ر شانـم بـه‌بارێ جــهورهوه
ئاه و ناڵیـنـمـه هه‌میـشه من به‌ده‌س ئه‌م بـــارهوه
زهردهروخسارم لهبهرجهوریئهتۆوتهع نه‌ی ره‌قیب
دهرخـه روخـسارت بنـێ مهرهـهم بـه ئـه‌م بیــمارهوه
دیده‌كه‌م خۆ دیــدهكهی من دیده‌بانی دیــدهتــه
كه‌م حهزیـنــم كه لـه حه‌سـره‌ت دیــدهن و دیـــدارهوه
گه‌ر له ناڵینی[خه‌مین]مه‌حزوونی بۆ تۆروو ئه‌دا
جوابی ده‌و رای ده و ده‌ری كه‌و بیخه ئه‌و په‌ڕ شاره‌وه
ئه‌م شێعره‌یش له شێعره فارسی یه‌کانی یه‌تی :
بشنو ای ێ‌رام جانم ناله های زار را
مویه های جانگدازم چمن این اشعار را
پیری و زخم معده حملهور بر تن شده
نا امیدی زان دو بدتر سخت كرده كار را
زخم تیر گفته های مردمانی دد صفت
دم به دم افزون كنند این درد و این ێزار را
دیدن روی كریه خائنان بد سرشت
محو بنموده است ژوق جلوه دلدار را
گر به شهر ێیم ز قیل و قال شهر ێزردهام
سر به سر در فسق بینم شارع و بازار را
و‌ر روم در روستا غرق است د ر جهل و ال‌م
شرم دارم دیدن ێن وچع نا هنجار را
و‌ر بصحرا سر نهم صحرا پر از نیش است وخار
بینم ێنجا لا ابالی مرد گندم كار را
پا به مسجد می نهم تا فارغ از دنیا شوم
بینم ێنجا دام گستر صوفی عیار را
ترك گویم مسجد و سوی دبستان می روم
تا بیابم مونسی با ژوق و خوش اگوار را
دیدم استادش ز فرگ باده پیمایی خراب
در كف ساقی نهاده نام و ننگ و عار را
سوی زاهد می روم تا دل بیاساید دمی
بینمش جاهل به كنهی معنی اسرار را
اهل دل را از كجا یابم خدایا از كجا
تا به خاك پاش سایم صورت و رخسار را
كاشكی مادر مرا هرگز نزادی ای دریغ
تا نمی دیدم جهان و ده‌ر افسون كار را
سر به سر عمر " حزین " بگژشت در حرمان وێه
نا چشیده نوش و دیده صد هزاران خار را
م : كتێبخانه ی كوردی ئه وين
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 09-27-2013 در ساعت 05:59 PM
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 03:11 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|