بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1901  
قدیمی 11-01-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


چەند پارچە شیعرێک.

1
پەیکەر
پێیان وتم
:
تۆ چۆن ئەوت خۆش ویستووە

کە تۆ پەیکەرت لە بەفرەو

چاوەکانى ئەو لە هەتاو

منیش وتم
:
هەر بۆ ئەوەى هەموو ساتێ

لە حزوریا بتوێمەوە

ببم بەئاو
.

2
رەیحانە

هەزار خۆزگە

ئەو دووچڵە رەیحانە رەشەى سەر

سنگى سپى دایکت بام

جار ناجارێ

لەگەڵ باوەشى دایکتا

بۆنت کردبام
.

3
مێخەک

ماوەیەکە بۆنى مێخەکت گرتووە

من نازانم

لەبۆنى مێخەک بەندەکەى

دایکتەوەیە

یان لە گەڵاکانى دەستى من؟
!

4
گوڵ

کە رۆشتى

هەرچى گوڵ و خونچەى شار بوو

لەگەڵ خۆت برد

بیرت چووبوو

ئەگینا من خونچەى گوڵى لێوەکانم

لە قەراغ دەریاچەى لێوتا

جێ هێشتووە

5
تابلۆ

پێیان وتم
:
تۆ باشترین وێنەکێشى

کاتێک ئەو تابلۆیەیان دى

بە سوراوى لێوەکانم

لەسەر پەڕەى دەستەکانت نەخشاندبووم
.

6
لێو

من دەزانم، کاتێک

دووچاوى عاشق بەیەک دەگەن

چ سەمایەک دروست دەکەن

ئەى کە دوو لێو بەیەک دەگەن

چ ئاوازێک دروست دەکەن
..!

7
سپێدە

ئەم سپێدەیە زۆر نامۆیە

نەبۆنى گوڵى مێخەک دێء

نە سۆزى خۆشەویستیء ماچ

لەوە دەچێ عاشقێک کۆچى کردبێء

هەمووی لەگەڵ خۆى بردبێ
..

8
عاشق

کەمن هێندە شەیداى تۆبم

کە تۆ هێندە عاشقى من

دەبێ من ببمە پەپوولەو

تۆش گوڵێکى باخەکەى من
.

9
دایک

من دوو کەسم زۆر خۆش دەوێ

یەکەم دایکم

دووەم دایکت

دایکم کە منى بۆ تۆ گۆش کرد
...
دایکت کە تۆى بۆ من گۆش کرد
...

10
بۆن

هەرچى گوڵ و خونچەى شارە

هەموو بۆنى تۆى گرتووە

دەڵێن گوایە بەر لەرۆشتن

عەترى هەناسەت ڕشتووە
..

11
ئاسک

من نازانم لەکەیەوە

بوویتە ئەو ئاسکە کێویەى

کەس ناتگرێ

منیش ئەو ڕاوچییە داماوەى

پاش هیلاک بوون

بەبێ هیوا خەم دام دەگرێ
.

12
هەوارگە

دەڵێی دەڕۆم

هەوارگەى دڵت جێدێڵم

تکا دەکەم تاپۆکەى دڵم بدەیتەوە

تۆ پێت وایە زۆر ئاسانە

تاپۆى دڵت وەرگریتەوە

پێم ناڵێی چۆن

قەرزى ئەو هەموو ماچانەم ئەدەیتەوە
.

13
تەسبیح

دەڵێی بوومە دەروێشى تۆ

تۆش ببە بەتەسبیحى دەستم

با هەر زکرت پێوە بکەم تاکو دەمرم

بۆ هەر کوێ چووم لە گیرفانما

بەنهێنى هەڵت دەگرم

دەڵێم گیانە

زۆر ئاسانە کەمن

تەسبیحى گەردنت ببم

بەڵام تۆ بڵێی

ئەگەر رۆژێ ئەو تەسبیحەى پچڕا

تۆنەتوانى دەنکەکانى کۆبکەیتەوە و

بڵێی من خاوەنی هەموویانم
.......
کەژاڵ ابراهیم خدر

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #1902  
قدیمی 11-01-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


دوورى

هەتاسەر ئاوا دوورنابین
ڕۆژگارێک دێ هەر پێک بگەین
بەدوو ئەڵقەى پەنجەکانمان
ڕۆژێکى نوێ تۆمار بکەین
ڕاستە ئێستا ساتێک نیە
پۆلێک فرمێسک نەڕێژین
کەپێک گەیشتین بەیەک ماچێ
هەرچى ئازارە ئەینێژین
هەتا دووربین ئەم ئەوینەى
نێوانمان شیرنترئەبى
لانەى دڵمان بۆ کۆترى
عەشقمان بەرینترئەبى
نیگەران مەبە بەدوورى
لەدڵمانا گوڵێک ڕواوە
عەشقى ئێمە بە هاوشێوەى
خۆشەویستى ماسى وئاوە
بەم دووریە غەمبار مەبە
ئێمە هەمیشە یەک دڵین
وەک عەشقى گوڵ وپەپوولە
تینوى ماچ وشیلەى گوڵین
ئیتر کە ئێمە بەڕوح و بەجەستەش
هەر هەمان ناوبین
دوورى چیە کەهەمیشە
دوو هەناسەى یەک هەناوبین

گۆران دوکانى

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1903  
قدیمی 11-01-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

شاری تارماییه‌کان

له‌گشت په‌ناو په‌سارێکا
له‌به‌ر ده‌رگای هه‌موو ماڵێ
له‌پاڵ هه‌موو دیوارێکا
له‌سه‌ر هه‌موو توله‌ڕێیه‌ک
له‌بن هه‌موو ده‌وارێکا
له‌ئاپۆڕه‌ی سه‌رشه‌قام و
له‌کۆڵانه‌ چۆڵه‌کانا
له‌چایخانه‌و له‌مزگه‌وت و
له‌مه‌یخانه‌و له‌بازاڕو مۆڵه‌کانا
له‌نێو بینه‌رانی شانۆ
له‌باخچه‌و له‌هۆڵه‌کانا
له‌خوێندنگاو له‌نێو زانکۆ
له‌ئاهه‌نگ و پرسه‌کانا
له‌سه‌یران و له‌سه‌ر گڵکۆ
له‌سێبه‌ری هه‌موومانان
نزیکتر له‌هه‌ناسه‌ی من
له‌چاو تروکانێکی تۆ
ئه‌وان له‌وێن
بۆنی ته‌ته‌ره‌کانی دۆزه‌خیان
لێدێ .. که‌دێن
ئه‌وان له‌وێن
کڵاوی سیحروای غه‌یبیان
له‌سه‌ردایه‌ وه‌ نابینرێن
ئه‌وان له‌وێن
گوێمان له‌زرمه‌ی پێی مه‌رگه‌
کاتێ که‌دێن
ئه‌وان له‌وێن و نابینرێن
هه‌ناسه‌کان ژمار ئه‌که‌ن
گوێ له‌چرپه‌ی دڵ ئه‌گرن
خه‌ونه‌کانیش ئه‌پشکنن
نیگا له‌چوارچێوه‌ ئه‌نێن
کاتێ که‌دێن
ئه‌وان له‌وێن و نابینرێن
کێ هه‌ناسه‌ی درێژتر بێ
له‌سه‌یزاده‌ .. ده‌یفڕێنن
کێ به‌چرپه‌ باسی بکا
دڵی له‌سینه‌ ده‌ردێنن
کێ له‌خه‌وا جوێنی پێدا
خۆی و خه‌وی ئه‌سوتێنن
کێ برژانگێکی نیگاش
تیری توانجی تێبگرێ
ترێ ڕه‌شکه‌ی چاوی ئه‌که‌ن
به‌مێووژو ئه‌پروێنن
وه‌لێ .. یاران
سه‌یرو سه‌مه‌ر نه‌بێ لاتان
له‌شاری تارماییه‌کانا که‌سانێ هه‌ن
گه‌مژه‌و زه‌لیل و ملکه‌چن
هه‌ر له‌دێوه‌ ده‌بنگه‌که‌ی
نێو چیرۆکی عه‌لادین و
قۆریه‌ سیحراویه‌که‌ی ئه‌چن

به‌ندی عه‌لی .. 2011

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1904  
قدیمی 11-01-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


په‌لكه‌زێرینه‌ی پاش وه‌رزی ئاشنابوون

پێش ئاشنابوون
لە پێش تیركىِ لە كەوان دەرچووى قەڵەم و
چەمى تاسەو
خوڕەى تاڤگەى تێكەڵاوبوون
لە پێش باڵەفرەى قامك و..
موچركى یەكەم شەپۆلى بۆ ئەبەدى گیرسانەوەت
پێش بڵاچەى نێڵەى چاوت و
داگیركردنى جەستەیى ویلایەتى بێسنوورم و ..
ئۆخژنى دواى حەوانەت
ئیتر منیش سەرماوەرزىَ..
سەرى عەشقم خستە كۆشى سەفەرێكى شێتانەوەو ..
لە پێنجەم وەرزى كۆكتێلى گڕوبەفرا لە دووت گەرام
نە رێگاى سەخت ماندووى كردم
نەش بەستەڵەك وكرێوە
پەنجەكانیان لە گۆ بردم
بە لێرەوار و دەربەندى جەنگێكى درێژخایەنا گوزەرم كرد
بیرەوەریم لەگیاكەڵەى تەمتومانا خۆى حەشارداو..
چاوم لە تاشەبەردێكى كەژىَ ئاڵا گیرسایەوە
لێوم بەدیوارى خوێنى زێدى چەقۆ و
مەرگ و جورئەتەوە نووساو
مێژووى رژاوى قوربانیم بەتروسكەى خۆر زاخاو دا
بەسەر پردى ئازارەگانى شەهید و
بەردەبازى بەرائەتدا پەریمەوە
ناوچەوانى بووكى خەڵتانم رامووسى
لەسەر گەڵاى خەزانێكى تەنگەپشوو
ئەسكڵەكان بوون بە سووتو
بۆ یەكەم جار قەدى دارێكم هەڵكۆڵى و ..
لە ژێر دڵۆپەى تێزاب و
تارماییەكانى نیساندا
بە گڕ ناوى تۆم لىَ نووسى ..!!.
****
هێندەى جوانییەكانى ناخت
چاوەروانى كرۆشتمى و ..
تلەبەردى داخ بووى هەردەم لە شوێن پێكانما بۆ چاندى
ئەزیەتت دام
زویر نەبووم
باخێكم رادەستى خۆركرد
تا بتداتىَ ..
لە شوێن هەرلەیەك چوونێكمان
چەپكىَ گوڵى وەنەوشەیم بۆ رواندى
ئەزیزى من ..ئەى هاورێكەم

*فاتیح سه‌لام *
29-9-2011

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1905  
قدیمی 11-01-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

بۆ به‌نازه‌کانی نیشتیمان

گوناهی گڕ نیه‌ کاتێ
په‌پووله‌ باڵ په‌شمه‌کیه‌کان ئه‌بنه‌ قه‌قنه‌س
ئه‌وه‌ جه‌وری دێوه‌کانی شه‌وه‌زه‌نگه‌
فێری ڕاموسانیان ئه‌کا له‌گه‌ڵ مه‌رگا
ئای .. نیشتیمان
چۆن بووی به‌قه‌ڵای دێوه‌کانی شه‌و
گوناهی ئاو نیه‌ کاتێ
پێده‌شته‌کان ئه‌بنه‌ سه‌حراو
گوڵه‌ گه‌نمه‌کان ناگه‌نه‌ ته‌مه‌نی که‌روێشکه‌
ئه‌وه‌ بێ میهریی خواوه‌نده‌کانه‌ که‌باران
هه‌ر له‌حه‌وزه‌کانی خۆیانا قه‌تیس ئه‌ده‌ن
ئای .. نیشتیمان
چۆن بووی به‌باخی عه‌ده‌نی خوداکان و
به‌دۆزه‌خی گوڵه‌ گه‌نمان
گوناهی با نیه‌ کاتێ
هه‌ڵاڵه‌ مه‌یلی سه‌فه‌ری غوربه‌ت ئه‌کاو
باکی نیه‌ گۆڕ غه‌ریب بێ
ئه‌وه‌ ئه‌مری قه‌یسه‌ره‌کانی ئه‌مڕۆیه‌
ژوان حه‌رام ئه‌که‌ن له‌گوڵان
تاسه‌رقاڵی عیشق نه‌بن
ئای .. نیشتیمانی بێ ڤه‌له‌نتاین
تۆ له‌سفری وجوده‌وه‌
موڵکی جێماوی قه‌یسه‌ری بۆ کوڕه‌کانی
گوناهی خه‌ون نیه‌ کاتێ
کچه‌ بێ نازه‌کانی حه‌وا
قژیان له‌خه‌نه‌ی گڕ ئه‌نێن
ئه‌وان چیتر متمانه‌یان به‌په‌لکه‌زێڕینه‌کانی
خه‌ون نیه‌
ئه‌و خه‌وانه‌ی هه‌ر له‌ژووره‌ تاره‌کانا
ئه‌بینرێن و نایه‌نه‌دی
ئه‌وه‌ پاڵه‌وانه‌کانی شه‌ون که‌به‌ربه‌یان
له‌خه‌و ڕابوون هیچی تر نین
غه‌یری داهۆڵ
دڵنیاشن له‌وه‌ی سه‌مای ده‌سته‌ویه‌خه‌
له‌گه‌ڵ مه‌رگا به‌داهۆڵه‌کان ناکرێ
بنوو ئازیزه‌که‌م بنوو
ئێره‌ نیشتیمانی خه‌ونی
داهۆڵه‌کانه‌ .. داهۆڵه‌کان

به‌ندی عه‌لی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1906  
قدیمی 11-01-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


زایەڵەى وشەكان

1
ویستم وەک گوڵ ناوت بێنم
گوڵێک نەبوو بگات بەتۆ
ویستم وەک جوان بتنەخشێنم
جوانێک نەبوو لە وێنەی تۆ
لەنێوانی پێناسەی تۆو وشەکانما
من تێ ناگەم
خۆم وون دەکەم یاخود تۆ؟!

2
ناتوانی وەک کەسانی تر
لێم زیزبیت و نەمدوێنی
چاوەکانم لێت خۆش دەبن
دەستەکانم لێت خۆش دەبن
بەڵام هەرگیز پێنووسەکەم
کەخوێنی لاشەی بۆ رشتووی
لێت خۆش نابێ ؟!

3
دەڵێن پەنجەکانی عاشق کەزیز دەبن
هەرچی گوڵە دەیوەرێنن
پەنجەکانی من عاشق نین
بەڵام رۆژنیە، لە پێناوتا
ملی گوڵێ نەقرتێنن .

4
لەدەفتەری یاداشتەکەم
قەت ناوەکەت تۆمارناکەم
لە نێو هەستمدا دەینوسم
دەشێ ، دەبێ
دەفتەر وون بێ و بدڕێ
بەڵام هەرگیز لەناخمدا
ناوت ناسڕێ

5
شەوێک خەوم پێوە بینی
ووتم خودایە خەون بێ
شەوێکی دی خەوم بینی
ووتم خودایە بەراستی بێ
لە نێوانی خەونەکانما، ئەوەی بینیم
نەمزانی خەو بوو یاراستی

6
دڵی من و کاتژمێرەکەی
ژوورسەرم لەیەک دەچن
ئەو چەندە بۆکات لێدەدا
دڵی منیش هێندە بۆ تۆ

7
تۆ وەک ئەسپ سوارێکی چالاک
دێیت و دەچی
هەندێ جار وا پێ دەچێ
لەشەڕێکی خوێناویا هاتوویتەوەو
هەندێ جاریش لەزەماوەند
بۆیە زۆر رۆژ من لەتۆوە
مانای پێکەنین فێردەبم و
هەندێ رۆژیش مانای گریان

8
من و هاوڕێکەم زۆرشتمان
لەیەک دەچێ
چاومان ، قژمان و بەرگمان
تەنیا جانتاکەمان نەبێ
لەجانتاکەی مندا شعرو
لەجانتاکەی ئەودا پارە

9
ئەو شانۆگەرییەی من تۆ
دەوری تیادا دەبینین
بناری کوێستانەکان شانۆیەتی
عشق نوسەریەتی
هەر خۆم و خۆت ئەکتەر و
دەرهێنەرو رەخنەگرین
تۆ هەڵۆیەکی تەریوو
من پەڕەسێلکەیەکی تەریوو
شانۆیەکە بەم شێوەیە کۆتایی دێت
من ئاو دێنم تۆ چیلکەدار
با ئەو هێلانەیە دروست کەین
تەنیا من و تۆ تێی دەگەین

10
من نەهاتووم ببمە پەیکەر بۆ دیدەنیت
هاتووم تاکوو پەنجەکانم گوڵ دەربکەن
لێوەکانم چۆڕاوگەی حەز بیانشواتەوە
من ئەو پردەم
هەر روبارێک کە نەتوانی مەلەی تیا بکەیت
لای من بپەڕیتەوە.


كةزال ئيبراهيم خدر

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1907  
قدیمی 11-01-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

پەنجە بەجێماوەكانى شیعر

خۆرنشینێك پەلى گرت و..
شەو بانگى كرد
تا لە ئاوێنەى تەمەن و حەسرەتەكانى راماندا
لە گەڵاى وەریو بروانىَ
سەما لە عومرى خەزانا داگیرسێنێ
خۆى لە مێژووى قەتیسدا
بنووسێتەوە ..
تا ..لە زمانى ئاو بگات
شەپۆل فێرى باڵە مەلەو ..
كۆتر لە فرین رابێنىَ
لە شەهوەتى فەنابوون و سەركێشیدا
ئاسمانىَ لە خۆشەویستى و
پەنجەرەیك لە بێدەنگى
لەودیوو سیحری وێڵ بوونەوە
دڕ بە تارمایى بداو
خاڵەرەشەكانى پەرەى بیرچوونەوە بسووتێنىَ
( ئەو ) رادەستى ئەهریمەنى نەفرەت كرا
پەرداخىَ ژەهرى شەوى سوور
لە ناو لەپى نەبوونیدا
چراكەى لىَ كوژاننەوە
كچێنى خۆى
چەقۆى هاویشتە سەر دڵى
مشتىَ ووشەى نێو ژوورى گوناهەكان بوو
نەعلەت رەنگى پىَ ئاڵ كردو..
سوراحییەك مانگى خستبووە سەر لێوى
سۆفییەك دەیروانییە خواو
پەنجەكانى خوێن و شیعر
پێكیان بۆ دەستەمۆ بوونى
خەڵتان بوون راخستبوو
ئەو گەواڵە هەورێكى نامۆ
تەوێڵى بۆ دەخوێندەوە
بەفرى ماچى هەڵوەریوى
بەڕچیووى لەسەر گۆناى جێدەهێڵا
قەسیدەیەك لەبەر باران
هەڵدەلەرزى و..
تێر دەبوو لە كریستاڵى دڵۆپەكان
بیرۆكەیەك بەدەم ژانى سرەوتەوە
پیاسەى دەكرد
ئەژنۆیەك لە هێز دەگەراو
بەژنێك بۆ تەڵەى ئارەزوو تلى دەخوارد
خەونێك خوێنى دەلستەوە
خەیاڵێك خۆى حەشار دەداو
حەزێك بەگڵاوى دەمرد..!.
جارێكى تر..
پەنجەكان لە سنگى یاخى شیعرەكانا
پڕبوون لە مەرگى ئاوابوون
لە دووكەڵى دۆزەخى تەریك بوونەوە
لە هەڵوەرینى جوانییەكان
جوگرافیاى دەقێكى شێت و..
مشتىَ ووشەى بارگاوى بوو
شۆربوونەوە بۆ دامێنى نزاكانى
رووت بوونەوەو ..
بە پێش چاوى كل رێژبووى ئەستێرەكانەوە
لاپەرەكان.. خۆڵەمێش لوولى دەكردن
پشكۆكان تێدەپەرین و..
پیتەكان یەك یەك دەسووتان ..!.
********
هێشتا سەرت لە كۆشى مناڵیتدایە
رۆحت لە دەلاقەى زامى بێكەسیدا چرۆ دەكات
تاریكى زۆر بىَ رەحمانە بیركردنەوەت دەهارێت و ..
شێتانە لە دەرگاى دڵى پرسەگێرى ماندووت دەدات
لەودیو شووشەى پەنجەرەى ژوورەكەتەوە
مانگەشەو غەرقى نوور بووە
پرچى تابلۆكەى عیشقى ماڵئاوایى شانە دەكات
دەست بە روومەتى خەزان و شان وملى حەزا دێنىَ
ناخت پر دەبێت لە گوڵ و..
بۆنى مێخەكى رێى جێژووان
چاوت خەونى هەڵبزركاوى لىَ دەتكىَ و
پەنجەكانیش مشتىَ حەرفى زەرنەقووتەى
سەرما بەستووى نێو هێلانەكەى گوناە و..
وێنەى بەرد و تەلیسمى لێخنى شەیتان
*********
هەوار رەشماڵێكە نوتەك
وەك ئەوەى ئەو نوتەكییەى
لە ناخى تۆوە دزی بێت
كپى بینى ناوە بە خوێنتەوە
بیركردنەوە دەتكرۆژێت
رازێكى تاڵ قووتت دەدات
لە تەنیایى تەنیاترى
شەو یەختێكى یاخى و سەركێشى دەریایە ..
تۆى لەسەر پشتى سەفەرى گومانەكان دابەستووە
بە جووت لە ئاوێزانیدا شەپۆلەكان تێكدەشكێنن
سەوڵەكان دەچنەوە كەنار
لەنگەر لە قوڵاییەكاندا كرنووش دەبات
ئەندێشەیەك دەتهارێت و پێڵووى ماندووت پىَ دادەخات
رەنگى ئاو دەتشارێتەوە
زریانى جەستەت هەڵدەكات
**********
( با ) لەدرزى شووشەى شكاوى پەنجەرەى تەمەنتەوە
بە ئەسپایى دێتە ژوورىَ و
گوزەر دەكات ..
پەردەكەى خەم وتۆز گرتوو رادەچڵەكێت
بۆ ساتێك پەلكێشت دەكات
سۆى زامەكەت رۆحت دەگوشێت
چاوەكانت دەبنەوە جووتىَ شاباڵى كاسەى سەرت و
جەستەى پڕبووى لە سێبەرت بە جێدێڵن
ژیان لە گوژاڵكەیەكدا پەنادەگرىَ و ..
تروسكاییەكان لەسەرخۆ خامۆش دەبن
خۆر خۆى دەتەقێنێتەوە
رووناكى وورد و خاش دەبێت
بە هێمنى هەنگاو دەنێى
وێستگەیەك لە چاوەروانیتا
چرایەكى هەڵكردووە
تۆش دەستێكت شیعر و كتێب
باوێشك خاوى دەكاتەوەو ..
سەرخەوێكى تیا دەشكێنن
ئەوى كەشت دەستەسرێكى خوێناوى
لە كانیاوى متمانە بوون هەڵدەژەنێت
چەمێكى شێت بۆ خۆكوشتن بانگت دەكات

فاتیح سەلام
كفرى
20/4/ 2011

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1908  
قدیمی 11-01-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


یاده‌کانی هه‌ور

-1-
ئه‌و شه‌وانه‌ی
ئاسمان ڕۆبی هه‌ور ئه‌پۆشێ
جاڵجاڵۆکه‌ی خه‌م له‌دڵما لانه‌ ئه‌کاو
منیش زیاتر هه‌ست به‌چێژی
شه‌رابی ته‌نیایی ئه‌که‌م
چونکێ چیتر ئه‌ستێره‌کان ناجریوێنن
مانگه‌شه‌ویش له‌ژێر تریفه‌ی تاڤگه‌یا
به‌ڕوتو قوتی نابینم
ئه‌و شه‌وانه‌ ، ئاسمان له‌پیره‌ ژنێکی
قژ خۆڵه‌مێشیی که‌ساس و خه‌مگین ئه‌چێ
منیش ، له‌پیره‌ مێردێکی
خه‌یاڵ .. به‌شه‌رابی ته‌مه‌ن
-2-
ئه‌و شه‌وانه‌ی
هه‌ور ئه‌بێت به‌نیگارکێش
گوڵه‌سووره‌کانی نزا
له‌به‌له‌کۆنه‌که‌ی روحما ڕه‌ش ئه‌بینم
زیاتر هه‌ر ڕه‌نگی ڕه‌ش ئه‌گونجێ
له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشیی
پشته‌وه‌ی ئه‌م تابلۆیه‌دا
ئاخر گوڵه‌سووره‌کانی خۆشه‌ویستی
که‌گڕ به‌رئه‌ده‌نه‌ خۆیان
بۆنی بۆنکڕوز ئه‌گرن و
ڕه‌نگی قه‌قنه‌س
-3-
ئه‌و شه‌وانه‌ی
هه‌ور به‌نیازی سه‌فه‌ره‌ له‌گه‌ڵ بایا
منیش پڕ به‌دڵ حه‌ز ئه‌که‌م
خۆم به‌چمکی کۆڵوانه‌که‌یه‌وه‌ هه‌ڵواسم
ئاخر ئه‌م زه‌ویه‌ جه‌نجاڵه‌
هه‌موو بیابانه‌کانی له‌یه‌ک ئه‌چن
هه‌موو دڕکه‌زیه‌کانیشی
هه‌ر به‌پێکی ئارقه‌ی مرۆڤه‌ کۆیله‌کان
سه‌رخۆش ئه‌بن
ئه‌وانه‌ی خۆشنودی لێیان بێ به‌ریه‌و
په‌ڕه‌نده‌ی به‌خت ، به‌ڕێکه‌وتیش
له‌سه‌ر چڵه‌ ووشکه‌کانی ڕۆژه‌کانیان
هه‌ڵناکوڕمێ
-4-
ئه‌و شه‌وانه‌ی
هه‌ور هه‌گبه‌ی خه‌می قورسه‌و
به‌ده‌م قریشکه‌وه‌ ئه‌گری
به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانم بۆ
ناخی منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وا هه‌ڵئه‌وه‌رێ و
دیه‌م نغرۆی گۆمی ئه‌سرین
ئاخر مه‌زاجی هه‌ردوکمان هه‌ر له‌شه‌وا
پڕاوپڕی حوزن ئه‌بن و لێیان ئه‌ڕژێ
وه‌لێ ئه‌و به‌م لێڕژانه‌
هه‌گبه‌ی خه‌می سوکتر ئه‌بێ و
روحه‌ ئیسفنجیه‌که‌ی منیش
ته‌ڕو پڕتر
به‌ندی عه‌لی .. 2011

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1909  
قدیمی 11-01-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


زۆنی سپی...زۆنی ڕەش

ئومێدەکان بەڕیز بەشوێن یەکتردا دێن و لەسەر کورسی سیسبوونەوە دادەنیشن
چەند کاڵن وەختێ بەر لە فڕینیان ئەچن خیانەت لە دڵ ئەکەن و
لەنێو پەنجەکانی شەودا بەدەم باوێشک دانەوە جفرەی ئەستێرەکان ئەخوێننەوە
سەر ئەخەنە سەر شانی مانگێکی شکاو
بەبەردەمی شەوەکاندا دەستی غەدر و سوێند بائەدەن
بلیتی شەونخوونی بۆ ئاسمانەکانی دڵنیایی خەون ئەبڕن هەتا وەکو
لەگەڵ مەسیحە دەربەدەرەکانی ڕوحم بچن لەدەرگای یەئس بدەن
چەند ونن ئەو ماچانەی بەر لەئاشنابوون بە لێو و دەمی کۆستی مەراق کێشان
بێکەسییان قۆڵبەست ئەکرد و بەموئامەرەوە ڕەشەبایان دەنارد
بۆ سەفەرە نەهاتەکانی پێشوازی لە ئەهلی ئیرەیی و شەرم
لەمەودای نێوان خەیاڵی گەڵایەک و گێرانەوەی بەسەرهاتی باخچەکانی نائومێدی
پیاسەکانم کراسێکی تەنک تەنک لەتەمی تار لەبەر دەکەن
لەوەجدی خەیاڵی خێرایی خەونێکا، گوڵێک لەسەر گۆڕی گومان دائەنێن و
عەشق ئەگرنە بەهەشت و داتاکانی سەرکۆڵانی زۆنی وەرینی کتێب و
داوەشانی قارەمانە شەرم لەخۆ کردووەکانی ناو ئەفسانەکەی گلگامش
لەسێبەری گرتنەوەی قۆڵی شیعرێکا
لەتەنیشت پەڵە هەورێکی نامراد و تەزیوی دەست شێوەکارێکی بەدگومان لەهێڵ و ڕەنگ
سەرخۆش بەکێل و بە گۆڕی زێوانێکی غەرق لە تاوان و گوناه
لەسەر پشتی ئێوارەیەکی ترساوی بەردەم مەسحەفێکی سپی
یەئس دێ و لەم خۆرهەڵاتی تاریکییەدا بۆنی میسک و بۆنی جەنگ و بۆنی شکان
بۆ شەقامەکانی شەڵاڵ لە شەرم و شەڕانگێزی و قەهر و خەیاڵ ئەیبرژێنێ
ڕووتبەرەوە لەبەردەم هەناسەکانی هەوری هاوینەی ئینجانەی پەژارەیی و
تەمی بزێوی سەر جادە تەڕەکانی نێوان عەشق و هەڵدانی کۆلارەی سەفەر
ڕووتبەرەوە...لەسەر باڵی شەوە لاقەکراوەکانی هەفتەیەکی سکپڕ بەتراژیدیای سپی
ببە بە گۆرانی و بەسەرهات. لەبەردەم ئاوێنەی شیعرا ڕووتبەرەوە
تا کتێبێک لەسەر جووتبوونی خەیاڵ و وشە و ڕەنگ و دەنگ و هێما
لەسەر جووتبوونی ئومێد و نائومێدی ئەخوێنییەوە
خەونێکی سوور لەبەردەم شەهوەتی شەوا خۆی ڕووت و قووت ئەکاتەوە و کراسێ لەتەم ئەپۆشێ
بەسەر ئەندێشەکانی خەم باز ئەداو بەگالیسکەی پێشبینییەوە دوورگەکانی مراز بەسەر ئەکاتەوە
چرایەکی سکپڕ ئەگرێ بەدەزگیران
هەینییەکانیش چەند کاژێڕێ لەسەر فەیسبووک ، سڵاو لەچەند شیعرێ ئەکات
وێنەی گەنجی خۆی دائەنێ و چەند لایک و چەند کۆمۆنتێک بۆ هەتیو بوونی باران و
نەخۆشکەوتنی تەنیایی ئەنووسێت و سێ چوار حەزی جوان ئاد ئەکات
پەڕێک لەباڵی ئومێدم بەچاویلکەی دوودڵییەوە چاوکز چاوکز
شەقامەکانی بەر باغی زویربوون و
گۆڕەپانی ماڵئاوایی و شۆستەکانی گومانی لەپاڵ یەکتر ڕیز ئەکردن و
وێنەی ئەگرتن بۆ بەردەم سەفەری شیعر و شەرم و شکۆ
منیش چەترێک لە نیگەرانی و باوەشێنێک لەترس بەنێو زۆنی ڕەش و سپی ئەگێڕم و
ڕەهێڵەیەک لە وشە و ماچ وەکو تارا ئەدەم بەسەر ئاسمانی ڕوح
ئەندێشەیەک ئەسپێرم بە کۆچی ڕەوە ئەستێرەیەک
نامەیەک ئەدەم بە غوربەت.
شیعری : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)
ئازاری 2011
ڤانکۆڤەر - کەنەدا

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #1910  
قدیمی 11-01-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


بۆنى شیعرى

ئێستا شنەیەك لەسەرخۆ
رەنگاڵەیى بە نیگاى نەرمى هێورتا گوزەر دەكات
بێدەنگییەك سەرنجەكانت دەفرێنىَ و
مانگەشەوىَ لە تریفەت هەلدەكێشێت
كۆترێك لە گمەى دەگەرىَ و..
تاڵێك قژى ئەستێرەیت
بۆ هێلانەى بەربارانى تەربووى دەبات

ــ 2 ــ
جگەرەكەت داگیرسێنە
لەگەڵ سووتان و دووكەڵیا
پۆلىَ پەپوولەى ناو مشتت
دەرژێنە نێو دارستانى عەشق بردووى پەنجەكانم
من دەستێكم بوو بە باخچە و لە سێبەرى رۆژا جێمهێشت
تۆ هەردووكیان ..
قەڵەمێكم لە هەناسەى قووڵتا وونكرد
تا لە بنارى شیعرێكما بتەقییەوە
وەكو كانى ..
غەریبیم لىَ رابماڵى و..
دڵم تەركەیت بە ئاونگى كازیوەیەكى خەمناك و
جەستەم بچنى بە نۆتەو ..
رۆحم پر كەیت لە گۆرانى

-- 3 --
لە نێوانى من تۆدا
ووشەیەك باڵى بادەدا و ..
دەفرێت بەسەر وەرزى گوڵ و
بەرامەكانى شەپۆلى نەترووكانى چاوەكانا
لە ناو لەپم رادەمێنم
بۆنى چرۆى حەرفى سپى و ..
بەرسیلەى شیعرێكیان لێدێت
تۆ بەخشیتنە رەوە هەورى گلاراو .. و
هاژەى چەمى راچڵەكین و
كسپەو گڕى تێرامانا
بە تەنیایى لە ئەلبومى هاروهاجى مناڵیتا پیاسە دەكەم
درەختەكان رووتدەبنەوە
گەڵاكان نوقمى خەو دەبن
رەنگەكان دەرژێنە جۆگەى دوا چركەى لێكدابرانا

-- 4 --
دوورى هەڵیژەندووم لە تۆ
لێوان لێو بوومە لە سۆزى روانینێكى ئەرخەوانى
بە باڵاى ئاوێتە بوونا
هێشووى ووشەم
بۆنى دەست و پەنجە و شیعرى تۆیان لێدێت
لە ژێرسۆماى ساباتێكى نێرگسیدا
جەنگ و شەیتان و ئیرەیى
فواز فواز دەبن
ئاشتى لە جێگەیان دەروێت

* فاتیح سەلام *
1/9/2011

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 2 نفر (0 عضو و 2 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 02:41 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها