زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
11-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بـارگــــه
شــادن ئه‌وڕۆ دڵ و گـیانـم ، بـارگهت گـهیـی
له خۆشــیانا ئهســرین له نـێو چـاوان مهیـی
رۆیـی واده‌ی نـیـگـــــــهرانـی و بـێ وادهیـی
دڵ هاته جۆش، ده‌ستی پێ کـرد خۆ ئۆخه‌یی
خـۆش هـاتیهوه کـوڵمه ئـاڵـی روو پـهمهیـی
بـۆ بــاوهش دڵ خــۆت و دڵـی پـڕ بـهزهیــی
ئه‌ستێره‌ی به‌خت سه‌ری ده‌رکرد له ژێر ته‌ما
گـریه و زاری ، شـــین و وه‌یلا مۆده‌ی نه‌مـا
ناڵه‌ی دووری له بن هات و جێ ی گرت ته‌ما
لـه خـۆشــیـانـا ووشـــهکـانـم هــاتنه ســـهما
خـۆ هـاتیهوه به خـۆشـــی بۆم روو پهمهیـی
بـۆ بـاخـــی دڵ خــۆت و دڵـــی پـڕ بـهزهیــی
ببینـه تـۆ نـزیکـــیت لـێـم چ جــۆر گــهنـجـه
کـێ دهمبینـێ له ســـایهی تۆ ده‌ڵـێ گــهنـجـه
هه‌ر وابه بۆم ، نزیک به لێم ، لێم مهرهنجه
لـه‌بـه‌ر چـــاوم بـێـرهو بـڕۆ وا بـه لـهنـجـــه
تـا هه‌ر بڵێم خۆش هـاتیهوه روو پـهمـهیـی
بـۆ بـههــهشـــتم خۆت و دڵــی پـڕ به‌زه‌یـی
وا کۆڕیان به‌ست ناحه‌زانم ده‌سته ده‌ســته
نـاڕهحـهتی دڵـــی مـنـیــان لا مـهبـهســـتـه
نا هـهموارن دڵم شـــاده و پڕ ههوهســـتـه
با هه‌ر بڵێن ، رزگارت کرد گیانی خهسـته
من پێت ده‌ڵێم خۆش هاتیه‌وه روو په‌مه‌یی
بۆ باوهشـــم ، خۆت و دڵـــی پـڕ بـهزهیـی
نـاحـهزانم پـێ خـۆش مـه‌کـه ، بـمێـنـه لام
به نزیکــیت تێر ده‌رمـان کـه بـریـن و زام
ژین به بێ تۆ تێ ی دا نـییه ئـاوات و کـام
به بێ تۆیی هـێـزم نـه‌مـا ، خـۆ من نه‌مـام
با پێت بڵێم خۆش هاتیه‌وه روو پـهمـهیـی
بۆ بهههشـــتم خـۆت و دڵــی پڕ به‌زه‌یــی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
11-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕازی دڵ
گه‌ر شێخی سه‌نعانی له‌به‌ر چی؟
گه‌ر مه‌ستی که‌نعانی به من چی
گه‌ر شێت و زانای له‌به‌ر چێ ؟
تۆ خۆشی مدهۆش من بڵیم چی
گه‌ر مه‌ی فرۆشی له‌به‌ر چی ؟
گه‌ر مه‌ی نۆشی به من چی
گه‌ر شه‌ڕ فرۆشی له‌به‌ر چی ؟
تۆ ڕەخش دەکێشی من بڵیم چی
ڕۆژانه ڕازی دڵی زۆر که‌س
له نێو کۆڵانی دڵ دەگه‌رێ
شه‌وانه له کۆڵانی خه‌یاڵ ویڵه
به‌دوای هاودەرد دەگه‌رێ
تۆ که ڕازی دڵ لای که‌سێ دەدرکێنی
پێت وایه ڕاز دەمرێنی ؟
گه‌ر ڕۆژێ ڕاز له‌گه‌ڵ ڕاز نێوانی نه‌بێ
پێت وانیه خۆت دەمرێنی؟
که‌س هه‌یه ڕاز بهمرێنێ
له نێو دڵ گۆری بۆ ههڵقهنێ ؟
تا دەمرێ له‌گه‌ڵ خۆی کفن بکا
له نێوان دوو کێل بهمێنێ ؟
هه‌ر سفرەیهک که ڕاخرا
پێت وانه‌بێ ته‌عامی تۆی له‌سه‌ر بێ
بڕو بوو سه‌ر سفرەی که‌سێ
که بۆنی چێشتی خۆتی لێبێ
که‌ماڵ ماملێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
((( تکا ده که م )))
دڕۆم له گه ڵ مه که تخوا
چونکه ئازار جه رگم ده خوا
هه رگیز مه ڵێ تۆم خۆش ده وێت
گه ر ده زانی وانی یه وا ...
باسی ئه وینم بۆ مه که
گه ر خاوه نی ماڵۆ چکه یه کی ئه وین نیت ...
ده ست مه خه نێو ده ستمه وه
گه ر نیازته رۆژێک ئه م دڵه م بشکێنیت ...
به چاوان پر له سیعرت سوێندێ مه خۆ
گه ر ئه و هه موو به ڵێنانه ی به من ده ده یت درۆ ده که یت ،
هه ر گیز مه ڵێ ئازیزم سڵاو
گه ر رۆژێکت داناوه بۆ ماڵ ئاوایی
پێم مه ڵێ بۆ هه تا هه تا هه ر تۆم ده وێ
گه ر ده زانی رۆژێ دادێ بۆ هه تا هه تا یه چاو به گریان به جێم دێڵی..
وه ر گێرانی له ئه ڵمانی یه وه . ئیسماعیل کریم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مه‌مله‌که‌تی عه‌شق
ده‌گه‌ل هاژه‌ى ئه‌و به‌یانیانه ئه‌دوێم
گه له چاوه‌ڕوانى دا ئه‌مرن
ئه‌و (با)یه‌ى
که سارێژى فرمێسکه‌کانى گولێک ئه‌کا
په‌لکه زێرینهى ئه‌ستێره‌یه‌کى کشاو
له‌ژێر ساته‌کانى نێرگزێک ئهنهخشێنىَ
ئه‌و پێڵوانهى سۆز ئهبارێننه پاییز و
سینه‌ى په‌پوله‌یه‌ک له خه‌م ئهشۆنهوهو
حه‌زه شێته‌کانى تاوانێکى گومان
له خه‌یاڵى گهلاَیهکى زولف شۆر ئه‌کوژن
ئه‌و رۆحه‌ى دڕک له پێى سه‌فه‌رێک ئهچێنىَ
باوه‌ش بۆ گوڵنامهى دره‌ختێکى به‌فر ڕه‌نگ ئه‌کاته‌وه
چیتر نامهوىَ
له‌گه‌ل هه‌وره سپى یه‌کانى ناز
تریفه‌ى بێوه‌ژنێک له رۆژکارى به‌هار
به خه‌نده‌ى رووى مانگێک بتۆرێنم
نامهوىَ
له به‌ندیخانه‌کانى باران
شیوه‌ن بۆ ده‌ریاچه‌کان بگێرم
ئه‌و دهریاچانهى له ئارایشگاى سیحرى تۆ وه ئه‌بێته مه‌نزلێک
ئه‌و به‌یانیه ئاڵتونیهى له‌دیدى تۆ وه ئه‌بارێت
تۆ له‌و له‌ته سێوه‌ى که له سفره‌ى ژیان پڕشنگدارترى
له به‌رى عه‌ترێک
جوانى ساتێکى مێلاَقى
ئه‌و ساتانه‌ى هه‌ر له‌تۆ ئه‌چن
تۆى په‌رى گوڵشه‌ن
تۆى جوانترین هه‌ناسه‌ى په‌یکه‌رى عه‌شق
چیتر نامهوىَ له‌گه‌ل ئه‌و دارانه بیت
که له‌سێبه‌رى بهرداخێکى شکاو فه‌نا ئه‌بن
له پاڵ ئه‌و سهماکهرانهى
که له دڵێکى خنکاو که‌له سه‌رێکى پوچ ئه‌په‌رستن
به‌ردێک لهشادهمارهکانى دڵێکى زیندوو ئه‌به‌ستن و
بوڕکانێک له ڕێگه‌ى گهلاَ ئهڤینیهکانى ئێمه ئه‌بارێنن
ئهودارانهى که سهولێکى شکاون
فهلهکێکن له گله‌یى وله هه‌ڵفڕینى قه‌ڵه‌ره‌شه‌کان
درزێکن بۆ نقووم بوونى دڵۆپه خوێنى قاره‌مانه‌کانى به‌هه‌شت
ته‌مه‌نێکى پڕ گوناهن
هێمایه‌کى تێکشکاوى جه‌سته‌یه‌کى رووتن
له نێو رۆحى ئه‌ژدیهایه‌کى قه‌ترانى
ئه‌و ژیانه به‌د گومانییهى که پاییزێکن بىَ باران
گێژاوێکى نهێنى پاشه‌ڕۆى روخسارى کتێبێکى چهپهلن
شایه‌دى زویربوونى باخهکاننله ته‌نهایى وه‌رزه‌کانى عه‌شق
ئه‌ى یار چیتر نامهوىَ
له مه‌مله‌که‌تى قوڵهرهشهکان ئه‌وینى بفرۆشى و
میهره‌بانى ده‌ریا له‌نیگاى سه‌رمه‌ست بوونى ئاگر بتۆرێنى
نامهوىَ حه‌زه وهنهوشهیهکانى ئاوازى من و
گۆرانیه هه‌ژاره‌کانى ئه‌م دونیایه
به کهمانێکى قیناوى مه‌رگ بژهنرىَ
نامهوىَ له‌ڕێگه‌ى عه‌شق
شالوور...گوڵ....رووناکى
له بیابانه‌کان به ماچێکى کز له گۆڕبنێن
نامهوىَ ڕه‌نگه ناسکه‌کان له سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانى
کتێبێکى دۆزه‌خى تێکه‌ڵ به‌یه‌کترى بکرێن و
له‌سه‌ر سینه‌ى ژنێکى رووت قومار بکه‌ن
چیتر نامهوىَ له پاییزا
عه‌شق به‌ره‌و ده‌ریا وشکه ساڵیهکان بچێت
ئهمهوىَ به‌هار به ئاوازێکى نه‌رم
بخورى کفر له قینى هه‌ناسه‌یه‌کى وشک
به فووى نزایێک بمرێنى و
وشه‌یه‌ک له نێو ڕه‌ونه‌قترین کانیاوى عه‌شق بچێنیت
سیروان شه‌قلاوه ...... 16/5/2008
کوردژين
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فریشته‌ی نادیارم ،،،،،،،،،،،،!
فریشته‌ی ئه‌م عه‌شقه وونهم تۆ له‌کام زه‌وی نیشته‌جێی؟
کچی کام خواوه‌ندی جوانیت پێم بڵی له کام نه‌ته‌وه‌ی؟!
خۆ تا ئێستا سۆزی پاکم جێگه‌ی تۆی نیشان نه‌داوم
ناشزانم له کوێوه تیرت ، بێ ئاگا دڵی پێکاوم !
شه‌وانه ته‌کیه‌ی خانه‌قام پڕ له دێوانه‌ی ئه‌وینه
ڕوو له ئاسمان دوعا و نزا ، ئاوێزانی گه‌رمه‌شینه
لهسهحهرا وه‌ک ئیمامێ ، نوێژ بۆ وه‌سڵت دائه‌به‌ستم
به‌ره‌و یه‌زدانی میهری سه‌ر ، به‌رز ده‌که‌م هه‌ردوو ده‌ستم
به‌ڵکو گه‌وره‌یی و قودره‌تی بێت به فریادی سۆزمه‌وه
ڕه‌حمێ بکات کهرۆژێ بێ ، له هه‌رکوێ بیت بتدۆزمه‌وه....
به‌کرحه‌بیب
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه‌پۆلی گڕاوی چاوم
تۆ بێئه‌وه‌ی پێی بزانی تیرت له جه‌سته‌ی من داوه
نه‌مامێکی چیاباڵای قه‌دت له قه‌دم ئاڵاوه
دڵیش گیرۆده و بێ په‌نا به کڵۆ خوێنی تێزاوه
له‌نێوان هه‌زاران دڵا به‌س دڵی منی پێکاوه
کێ گوێ ده‌گرێ له ئازارم خوایه فریاڕهسم کێیه
به‌ره‌و کام لا نیگا ده‌که‌م به ته‌نها شێوه‌ی تۆی لێیه
چۆن هه‌ڵزنێم به باڵاتا چۆن ده‌کرێ لێت جیاببمه‌وه
خۆ به‌س به ناوهێنانی تۆ له بۆتهمدا ده‌توێمه‌وه
تا دێ ، بڵیسه‌ی ئه‌وینت زیاد ده‌کات له هه‌ناومدا
شه‌پۆلی گڕاوی دیاره به ئاشکرا له چاومدا .
به‌کر حه‌بیب
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌یاڵی تۆ!
من هه‌مووجارێ
خه‌یاڵی تۆده‌که‌م
ئه‌ی بۆچی؟ تۆ!
خه‌یاڵی من ناکه‌یت.
هه‌مووجارێ به‌خه‌یاڵی تۆوه
سهرکزدهگرم
لهژوورهتاریکهکهمدا
خه‌یاڵت ده‌مباو ده‌ڵێم
ئاخۆ ئهورؤژه که‌یبێت
ئه‌ڵقه‌ی بووکێنی
له‌ده‌ستی چه‌پت بکه‌م
تۆهاوسهری ژیانم بیت
تێر ده‌ست له‌ملانت بکه‌م
تێر بتگوشم به‌خۆمه‌وه‌و
ئه‌وکاته به‌یه‌کجاری
غه‌می دنیام بیر ده‌چێته‌وه
سه‌رله‌نوێ دوور له‌بێ تۆیی
ده‌ست به‌ژیانم بکه‌مه‌وه.
هۆگر غریب.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خۆتم لێدورمهخهرهوه
ئه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی پڕم له‌تۆ
هێنده په‌یوه‌ستم پێته‌وه
وته‌م بوهبهناوی تۆ
شه‌ورۆژ بیرم خه‌یاڵم
فڕیوه‌و میوانه له‌لات
تۆ بێئاگای له‌هه‌ستی من
بۆیه ئه‌ڵێیت نایه‌م بۆلات
خۆتم لێدورمهخهرهوه
چیبكه‌م بێ تۆ ئۆقره‌ناگرم
بۆكوێ ئه‌ڕۆیت جێم مه‌هێڵه
ئه‌ی نازانی دوای تۆ ئه‌مرم
کوردژين
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نهشهپۆلێک بۆکه‌ناری دڵنه‌وایی ده‌ستم ده‌گرێ
نهگوڵێکیش جورئه‌ت ده‌کا ده‌ست بهزامم دابهینێ!!
نهدهریایێک باوه‌شێ به‌خه‌مه‌کانم دادهکاتن
ته‌نیاییش هێنده‌ی داڵدهدام هه‌ر بمبینێ ڕادهکاتن!!
نه‌شه‌و له‌خۆی ڕاده‌بینێ ،بۆوهڕسیم بێ بهسهرینێ
نهڕوباریش بۆ چیرۆکی ئهشکهکانم گوێ هه‌ڵده‌خا!!
تابارانیش ئۆقره‌ی نه‌ما به‌سه‌ر خاکی دڵ ببارێ
نهخونچهیهک سه‌ر ده‌ردێنێ و نهبههارێک سڵاو ده‌کا!!
ئێسات چاوی هیچ کوچه‌یه‌ک چاوه‌ڕوانی هاتنم ناکا
دڵی هیچ کام له‌شه‌قامێک به هه‌واڵی من گوێ نادا!!
ته‌نها گۆڕه به‌خۆی ده‌گرێ عومری ئه‌شقێکی جوودایی
له‌دوای کۆچی له‌ناکاوت هه‌موو شتێک بوو کۆتایی
هۆگر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له ناو ماچی نا دیارتا ده‌توێمه‌وه
بۆ ژیانی من تۆ له کوێیت؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ؟؟؟؟؟؟
چه‌شنی سهراب
لهتوولهڕێی په‌نجه‌کانمه‌وه تێپه‌ڕ بوو
خه‌ته‌کانی ناو لهپمی خوێنده‌وه
هه‌روه‌ک ناو له‌پم
به‌گه‌رووی یاده‌وه‌ریه‌کاندا
ره‌تبوو ..
ڕژایه شه‌وگاره دوورودرێژه‌کانی
وه‌رزه‌کانم
په‌لکه‌زێڕینه‌یه‌کی حه‌وت ڕه‌نگ بوو
له‌دوای چوار لێزمه بارانه‌وه
هه‌ڵهاتبوو
له‌گه‌ڵ خۆیدا گوڵی په‌مه‌یی و
ئێواره‌ی ئه‌رخه‌وانی هه‌ڵگرتبوو
ئه‌فسانه‌ی حه‌وت شه‌وی زستان و
هاوینه درێژه‌کانی ماد بوو
ناو نیشانی .. دووچاوی قه‌رسیلی
ناسنامه‌ی .. ئامێزێکی هه‌ڵاتوو
له‌ودیوو په‌نجه‌ره‌ی چاوه‌ڕوانی
بۆنی ده‌که‌م و
له‌به‌ر ده‌رگای بێهوده‌یدا سه‌وز ده بم
به باڵای سنه‌وبه‌ره ههڵلهرزیوهکانی
ته‌مه‌نمدا هه‌ڵده‌که‌م
له ناو کڕێوهو سه‌هۆڵ به‌ندانی
سبه‌یدا
بۆی ده‌گه‌ڕێم
ده‌بێته ته‌م
ئۆقره ناگرێت
له‌بیابانێکدا
چه‌شنی سهراب
لهتولهڕێی په‌نجه‌کانمه‌وه
تێپه‌ر ده‌بێته‌وه
ده‌چێته وه ناو هه‌ناوی
بیره‌وه‌ریه‌کانمه‌وه
له‌سه‌ر لێوه‌کانم
په‌مه‌یی ده‌بێته‌وه ..و..
له‌ناو ماچێکی نادیاریدا
ده‌م توێنێته‌وه......
فرمێسك مسته‌فا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 3 نفر (0 عضو و 3 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 01:16 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|