زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
04-20-2010
|
|
کاربر فعال
|
|
تاریخ عضویت: Mar 2010
محل سکونت: کرج
نوشته ها: 353
سپاسها: : 35
47 سپاس در 28 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لاوکی هه ڵه بجه..
ره فێق سابیر:
به ته نیا جێی مه هێڵن
ئه مشه و زریان ده یچێنێت
ته م ومژدایده پۆشێت
مانگه شه و ده یرفێنێت
گه رووی به گزنگ ته رکه ن
زامه کانی به شیلان
به گورانی دایپۆشن
یان به سه وزی دارستان
سه ری به شه پۆلان که ن
با ئه م شه وه رایژێنێت
باڵای له هه و‌ر بگرن
برووسکه و با ده چێنێت
به ته نیا جێی مه هێڵن
منداڵێکی لاساره
شار به رده باران ده کات
مانگ ده کات به کۆلاره
سواره،چ شۆره سوارێک
ئه سپی هه تاو زین ده کات
به گۆرانی و تیشک وماچ
سه رزه مین به رین ده کات
با گه ژاوه ی له گوڵ بێت
یان له په لکه زێرینه
زه ماوه ندی خوێن ده کرێت
ئه م شه و پاشای ئه ڤینه
ئاشقێکی لاساره
بروسکه وبا ده چێنێت
به ته نیا جێی مه هێڵن
مانگه شه و ده یرفێنێت
12 ساله ئه گه ریم به شوینی ئه م شیعره دا
هه ر دوو به یتی یه که م‌م له بیر دا مابوو
ده ست و چاوت خوش بیت.
راستی سه ره رای ئه م هه موو ده رده چون ده توانین ده نگی سی‌و بنووسین
چون ده توانین شیعری ئاشقانه بلیین
ئاخر چون بتوانین؟؟؟!!!!!!
__________________
سوال نکن تا به تو دروغ نگویند
ویرایش توسط behnam5555 : 07-26-2010 در ساعت 05:11 PM
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
04-25-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه
دیسان مه‌ترسی خستوومیه‌ته نێو ته‌نووره‌ی به ته‌وژمی خۆیه‌وه،دیسان هیوای سانه‌وه و پشوودانم کلۆر بۆته‌وه،من له‌وه ده‌ترسم ئه‌م شه‌ماڵه شادی هێنه ،پێش ئه‌وه‌ی بگاته کاکۆڵی یاری نازداربه ته‌زووه زریانێکی سڕبسڕێته‌وه‌و له گاڵه گاڵ بخرێ.بروابکه‌ن! هیچپهردهیێکم به سه‌ر گهشبینییمدا نه‌کێشاوه،به‌لام مه‌ترسی هێنده چاو زه‌قانه‌م ده‌ڕوانێتێ ،ته‌واو ته‌واو هه‌مووجێژنه قوربانه‌کان وهه‌موو نه‌ورۆزه سووره‌کانم وهبیرهاتۆتهوه.
له ناڵه‌م چۆم شه‌پۆلی ڕاده‌ژێنێ
هه‌ور گرمه و هه‌نیسکی داده‌مێنێ
چه‌مه‌رچۆپی ده‌گێڕێ بای شه‌ماڵێ
به چنگی پڕ قژۆ دار ڕاده‌مێنێ
نه‌شه‌ی مه‌ل داده‌مرکێ، شینه ڕۆڕۆ
هه‌تا ئاونگ له چه‌م گوڵ داوه‌رێنێ
دڵی ڕه‌ق تاشه به‌ردی سه‌ر چیایێ
ده‌تۆقێ، ئاو له ژێڵڵاڕا ده‌هێنێ
له تاوی ئه‌من و تۆیه تاوی ئاسۆ
سه‌ری بۆ نێو خه‌می کۆ دانه‌وێنێ
کچی نێومانگ ده‌کۆڵێ ڕوومه‌تی زه‌رد
ستێر ده‌گرین و شه‌وگار داده‌مێنێ
ژیان ژاری له ده‌فرا گرته ده‌ستی
ههڵیباوێ و هه‌ناسه‌ی داسه‌کێنێ
په‌ری ئاسمان له بۆ مه‌ی قۆڕدهپێوا
هه‌تا به‌یداخی هاوار ڕاشه‌کێنێ
له سه‌ر هه‌نیه‌ی ده‌نیشێ ته‌م سروشتێ
به باوبۆران خه‌می دڵ ڕاده‌هێنێ
کپ و خامۆش وکوێرن ژیرووریا
به‌ڵا قاقا له لایه‌ک داده‌مێنێ
"ئه‌وانگه‌ل" شاد و سه‌رمه‌ست و به فیکه‌ن
به شوێن کۆچی مه‌دا جین دابه‌زێنێ
به شووشی قه‌مچی قاقا ناینه‌وێنێ
چه‌م و هه‌ور و که‌ژ و خۆر ڕاپه‌ڕێنێ
گوڵم بڕوانه مه‌رگ جواناو ئه‌ڕێژێ
"ئه‌مین" هه‌رمان ڕه‌قیب وندا ده‌مێنێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
05-01-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له ناڵه‌م چۆم شه‌پۆلی ڕاده‌ژێنێ
هه‌ور گرمه و هه‌نیسکی داده‌مێنێ
چه‌مه‌رچۆپی ده‌گێڕێ بای شه‌ماڵێ
به چنگی پڕ قژۆ دار ڕاده‌مێنێ
نه‌شه‌ی مه‌ل داده‌مرکێ، شینه ڕۆڕۆ
هه‌تا ئاونگ له چه‌م گوڵ داوه‌رێنێ
دڵی ڕه‌ق تاشه به‌ردی سه‌ر چیایێ
ده‌تۆقێ، ئاو له ژێڵڵاڕا ده‌هێنێ
له تاوی ئه‌من و تۆیه تاوی ئاسۆ
سه‌ری بۆ نێو خه‌می کۆ دانه‌وێنێ
کچی نێومانگ ده‌کۆڵێ ڕوومه‌تی زه‌رد
ستێر ده‌گرین و شه‌وگار داده‌مێنێ
ژیان ژاری له ده‌فرا گرته ده‌ستی
ههڵیباوێ و هه‌ناسه‌ی داسه‌کێنێ
په‌ری ئاسمان له بۆ مه‌ی قۆڕدهپێوا
هه‌تا به‌یداخی هاوار ڕاشه‌کێنێ
له سه‌ر هه‌نیه‌ی ده‌نیشێ ته‌م سروشتێ
به باوبۆران خه‌می دڵ ڕاده‌هێنێ
کپ و خامۆش وکوێرن ژیرووریا
به‌ڵا قاقا له لایه‌ک داده‌مێنێ
"ئه‌وانگه‌ل" شاد و سه‌رمه‌ست و به فیکه‌ن
به شوێن کۆچی مه‌دا جین دابه‌زێنێ
به شووشی قه‌مچی قاقا ناینه‌وێنێ
چه‌م و هه‌ور و که‌ژ و خۆر ڕاپه‌ڕێنێ
گوڵم بڕوانه مه‌رگ جواناو ئه‌ڕێژێ
"ئه‌مین" هه‌رمان ڕه‌قیب وندا ده‌مێنێ
حه‌مه‌ده‌مین شامحه‌مه‌دی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-24-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه‌ڵه‌بجه
هه‌ڵه‌بجه
ئێرە کوێ و ئەوێش هەر کوێ
گووناهتر لە هەموو کەس دیواری ماڵی زیندوەکانەو
لاپەڕە خەیاڵاویەکانی تۆپێک
کەهاویین و دەروازەو و یاری و دو سێ شەقی کوردی
ببێتە بیرەوەری و ئاخ و داخەکەشی خاتری خۆت
ژوانگەی قەڵەمە حەزاویەکەی نووسەرێک
ئێستاش یاسی بۆنەو سێوی لەسەر سفرە
گووناهتر لەهەموو کەس
سەربانەقیرەکانن کەچاویان لەزیندووبونەوەی
تاکەتاکەی پەنجەرەکان نەبوو
نا ...
لێرە تەنیا چرکەی ساعەتەکان و
شەقەی پەنجەرەکان
شایەتی لەسەر ژوری نوسەرێک ئەدەن
کە فیشەکی بۆنەو
کراسە سورەخوێنکەی هەلبەستێک ئەشارێتەوە
کرمەکرمی سێوە لاشینەکەی سەرسفرەکە
رات ئەماڵێتە خۆی
من بەدەم (( قد قامە الصلاە )) ی جادەکان و
پێکەنینی بزرکاوی بۆمبێکەوە
خۆم لەگەڵ بێشکەی ناو رەسمەکانا
رائەژێنم و
شایەتی لەسەر شکانی پەنجەرەکان و سەربرینی سێبه‌ره‌کان ئەدەم
شایەتی لەسەر هەڵفرینی هەمو خەیالە کانم.
رەزا سووری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-24-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه‌ڵه‌بجه
پیکاسۆ بانگ که‌ن :
بێته‌کوردوستان
وێنه‌بکێشێ
تابلۆ چێ بکات : یه‌ک تا چه‌ن هه‌زار
ناویشیان لێ نێ:
گڕۆنیکای دوو
تاکوووووو چه‌ن هه‌زار.
نه‌جمه‌دین براخاسی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-19-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
"ئه‌و گرمه‌یه چی بوو دایه"
چ دۆزه‌خێکی پڕ له قیژه بوو ئه‌و رۆژه‌ی مناڵه‌کان باوه‌شی دایکیان ره‌ق هه‌ڵات
من دڵنیام خودا له دۆزه‌خی خۆی په‌شیمانه
ئه‌و رۆژه‌ی ژنێک له سه‌ره‌ژانی هیوا و گۆرانی مێرده‌که‌ی،
چڕنووکێکی دووکه‌ڵاوی،
فووی دایه ده‌ریای دڕی مه‌رگه‌وه.
ئه‌رێ دایه بابۆڵه‌یه‌ک ماست و په‌نیرم ده‌ده‌یه‌ی؟
ئه‌و کاته‌ی پێش خواردنی دمی به بابۆڵه‌که‌یه‌وه ره‌ق هه‌ڵاتووه،
ئه‌و مناڵه‌ی برسی بوو.
ئه‌رێ بابه کایه‌م له‌گه‌ڵ ده‌که‌ی؟
ئه‌و کاته‌ی به سه‌ر هه‌ر دوو پێی باوکییه‌وه ره‌ق هه‌ڵاتووه،
ئه‌و مناڵه‌ی ئیشتیای کایه‌ی له گه‌ڵ باوکی کردبوو.
مناڵێکی ساوا ده‌گریی و داوای دایکی ده‌کا
ئه‌و کاته‌ی دمی به گۆنای دایکییه‌وه وشک هه‌ڵاتووه و دایکیشی لاره‌مل دمی که‌فی کردووه.
من دڵنیام دۆزه‌خێک ساز کرا،که خودا له دۆزه‌خی خۆی په‌شیمان بۆوه
ئه‌و رۆژه‌ی دووکه‌ڵێکی پیس تر له سێحه‌بی ده‌ستی چڵکنی ئاڵقه‌ی ملی دوو دڵداری سه‌رخۆش له ژووان کردبوو.
ئه‌رێ چی ڕووی دا دایه؟
ئه‌و گرمه‌یه چی بوو؟
باوکم بۆ نه‌هاته‌وه دایه؟
ئه‌و کاته‌ی پیاوێک ده‌ستێکی به ئاڵقه‌ێ ده‌رگا و ده‌ستێکی به 15 _20 نانه‌وه هه‌ڵوه‌ریوه.
من دڵنیام ئه‌و رۆژه مناڵێک به خه‌ونێکی هیرۆشیماییه‌وه له خه‌و راپه‌ڕی،
ئه‌و ساته‌ی دایکی له حه‌وشه له کاتی شیوی رانک و چۆغه‌ی مێرده‌که‌ی گیانی داوه.
ئه‌و رۆژه چه‌ند مه‌زن، پیس بوو...
چه‌نده سوجده‌ی ته‌مه‌ننا فڕی به‌ره‌و خودا...
چه‌نده کۆڵان و شه‌قام که خۆیان پیس نه‌کرد...
من دڵنیام گشت پێغه‌مبه‌ره‌کانی رووناکی ئه‌ژنۆیان شکا،
ئه‌و رۆژه‌ی شارێک له هه‌رێمی قیژه و مه‌رگ و خنکان و خاپور و نه‌مان،
شارێک له سه‌وزترین بیری خودا بۆ زه‌وی
که‌وته که‌مینی جه‌نایه‌ت و جه‌بر و جندۆکه‌کانی تاریکی.
چ دۆزه‌خێکی نامرۆڤانه بوو ئه‌و رۆژه‌ی جیهان لابه‌قوون و زگ شۆڕ
تێر‌و ته‌سه‌ل له قاناوه‌کانی نامرۆڤی
خرپ بۆی خه‌وتبوو.
ئه‌رێ، ئه‌و رۆژه له کوێی بوو؟
خودای به‌زه‌یی له کام وڵات ده‌سووڕاوه؟
ئه‌رێ دایه بۆ که‌س وه‌ڵام ناداته‌وه؟
ئه‌و رۆژه چ دۆزه‌خێک ساز کرا؟!
ئه‌و کاته‌ی مناڵێک له سه‌ر سفره‌ی سڕی دایکی نیوه‌گیان ده‌ی قیژاند:
ئه‌رێ چی رووی داوه دایه؟
ئه‌و گرمه‌یه چی بوو؟
باوکم بۆ نه‌هاته‌وه دایه؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-28-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بو هه لبجه ی له ژه هر دا خنکاو
پێنج هه زار گولی سوور
بو له پێنج هه زار گول خونچه ی وه ری‌و
له ژیاندا خوشی نه دیو
له ده مه و به هاریکی ته مه ن
کاتیک لقی داره کان گول بارانی چرو بوو
کاتیک هه موو خه لک دلخوشی ژیانی نوی بوو
بیست سال به ر له ئیستا
ده ستی ره شی تاوان
ئه وانه ی که هه رگیز نی یانه ویژدان
هه لبجه یان کرده هیروشیما و
بومبی ژه هراوی یان به سه ر ئاسمانی شارداباراند
شآرێکیان له ناو دوکه لی شیمایی دا خنکاند
پینج هه زار نه مامی ژینیان له ریشه وه وشک هه لگه ران
بیست هه زار مومی گه ش هه ل که ن بو پینج هه زار گولاڵه سوره ی له ژه هردا خنکاو
بو پینج هه زار جه سته ی بی تاوان کوژراو
بو پێنج هه زار شه هیدی هه لبجه
بو شآرێک که بوو به داستانی مێژوو
چ تاوانیکی شومه چ ئازاریکی سه خته
شازده ی سێ ، دوژمنه کان شاریکیان له گاز و ژه هر و دوکه ل و باروت و تاوان دا خنکاند
شاریک قر کرا به به بومبی شیمیا
گه و ره و مندال و پیر و لاو وه ک یه ک به بێ تاوان له ناو گازی ژه راوی یا خنکا
ئه م تاوانه ئه م برینه به ژانه
ئه م ئازاره به کوڵه ئه م ده رده بێ ده رمانه
تا هه تایه له ویژدانی مروڤایه تی دا هه ر ده مێنێ
کوان ئه وانه ی کردیان تاوان
چی یان لێ هات
کوا ده مێنێ هه تا کوو سه ر بو زالمان خو ده سه لات
ئه وه هێزو توانایی گه له
هه ر ده مێنێ نه ک به بومب و نه به شیمیا هیچ ده وله تیک نه ی توانی وه و ناش تروانێ هیزی باور له ناو ببا
ئیمه خاوه نی رابرودویین ئیمه چیروکی گه ل بو مێژویین
شه هیدانمان تاجی سه رن
بۆ مێژومان هه ر رابه رن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-02-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌زانی تابلۆیه‌ک (هه‌ڵه‌بجه)
حامید به‌هرامی - مه‌ریوان
له‌نێو باڵونی خه‌یاڵا
له ئاسمانی پڕله هه‌تاوی پێکه‌نین
تێ ده‌په‌ڕیم
له‌وکاته سه‌رخۆشه‌ی خۆمدا
دڕکێ نه‌بوو
پێکه‌نینی
سه‌وز و شینی
گوڵ و بوڵبوڵ
بڕوشێنێ
له‌ناکاوا
ئاسمان مۆن بوو
تاقم تاقم
قاڵاوی مه‌رگ
به‌ده‌ستی پڕله دڕک و به‌رد
به‌قاڕه قاڕ
رژانه خوار
بزه‌ی ساوا
به‌زیندوی نایانه چاڵ
جه‌سته‌ی ساردی
هه‌تاوی مات
بێ کفن و دفن
له‌پشت کێوێ
له‌چاڵ نرا
ئاوێنه‌کان
یه‌ک له‌دوای یه‌ک
دران به‌سه‌ر
به‌ردی ره‌شی شه‌وگارێکا
هه‌موی شکان
تابلۆ وردبوو
بوک هه‌ڵ‌وه‌را
زاوا سوتا
به‌تیری ژه‌هراوی دڕک
گوڵ و بوڵبوڵ
له باوه‌ش یه‌ک
به خاکی سوورا دادوران
رۆباره‌کان
وشکاویان هات
هه‌مو داران
ئاوریان گرت
ته‌نیا دارێک
له تابلۆدا
که سه‌وز مابوو
هه‌ڵ نه‌وه‌ری
سه‌وڵی سه‌وزی
باوه‌ڕمان بوو
ده‌وری تابلو له پۆڵا بوو
شه‌و کووده‌تای
تیا کردبوو
لوره‌ی سوور‌و
قاڕه‌ی ره‌شی
گورگ و قاڵاو
موسیقای شه‌و
ئه‌م بیابانه‌ی
پێک هێنا بوو
به‌بینینی ئه‌م دیمه‌نه
هه‌ناسه‌کانم
سوار ده‌بن
ئه‌ژنۆم ئه‌شکێ
دار ئاواتم هه‌ڵ ده‌پڕوزێ
هه‌ناسه‌یه‌ک
ده‌بێته په‌ت
به سێداره‌ی ئه‌وینمدا
پێنوسه‌که‌م
هه‌ڵ ده‌واسێت
ئه‌و ده‌هه‌زار ئه‌ستێره‌یه‌ی
له چاڵ نران
له سیروان‌و له تانجه‌رۆی
چاوی دایکیان
تێراو بوون‌و
چاوی سه‌وزیان
بو سه‌وڵی به‌رز
ده‌کرده‌وه
پۆل پۆل ئه‌ستێره‌یان
ده‌گرت
هه‌مو ته‌وره ژنگاویه‌کان
له به‌رده‌می
شای شه‌وگارا
له ترسی ئاسمانی شینی
به‌ره به‌یان
رێژه ده‌چون
پێنوسه سه‌وز‌و تیژه‌کان
بۆ نووسینی
دار‌و
گوڵ و
خوشه‌ویستی‌و
کوژاندنه‌وه‌ی
ته‌ورو
دڕک‌و
چاره‌ڕه‌شی
هاتنه مه‌یدان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-17-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه ڵه بجه ی خنکاو له گازی شیمیا
هه ڵه بجه ی خنکاو
له گازی شیمیا
پێنج هه زار که سی
تیا شه هید کرا
ئیواره یه و شار غلبه ی دێ
هه ر وه ک ئه وه ی که خه ڵک بزانن
ته مه نی شار واخه ریکه کوتایی دێ
ئاسمانی شار به دوکه ڵی تار و ڵێڵ داپوشراوه
ماتی و ره نگی مه ر‌گ
به بالای شاره وه هه ل واسراوه
که روژ هه ڵ دێ
روژێکی نوێ
پر له ته م و غه م و ڵێلی باروت
شاریان کرد خاپور و
خه ڵکیان کومه ڵ کوژ کرد
له گه ڵ گرمه ی ته یاره کان له سه ر ئاسمانی شاره که
چه ند بۆمبی قورس و ره زا گران
شاریان له ناو خوێنا گه وزاند
شاریان قر کرد
شاریان خنکاند
هه لبجه یان به ده ردی مه رگه ساتی کومه ڵ کوژ برد
به دوکه ڵی ژه هر و باروت
داریان وشک کرد
له به هاری ته مه نی ژیان
گوڵاله کانیان هه ڵ پروکاند
کانیاوه کانیان خنکاند
پێنچ هه زار گوڵی سوره یان هه ڵ وه راند
پێنچ هه زار که سی بێ تاوان
له ناو ژه هری گازی شیمیایی دا خنکاند
گول چروی داره کان وه رین
هاواریان کرد بو به منداڵی بێ مراد بین
کانیاوه کان ده میان وشک بوو له تفت و تاڵی ژه هره که
هاواریان کرد که ی ئیمه ویستمان ژه ر بکه نه گه رومان
که ی داوای مه رگما ن کرد هه ر هه مومان
گوڵه کان به ژاکاوی هاواریان کرد ئیمه مژده ی به هارێکی ره نگاو ره نگ بووین
بو وا به ژه هری شیمایی به ئاسانی وا له ناو چو ین
پێنچ هه زارشه هید به ده نگی خنکاوه وه هاواریان کرد
بۆ ئازادی گیانی ئیمه ش با بێ به پرد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-17-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دنيا خه مه ژيان ژانه
بو شاره که ی به هاری سوور
هيرووشيمای کوردستانه
حه له بچه ی دايکی شاره زوور
کورپه بوچکه به لانکه وا
مندال به سينکی دايکه وا
بو يادی نه ورووژی ئمسال
سووتان و بون به کوو زووخال
مه رچ بی هه مووی به رد و داری حه له بچه ی تينی رزگاری
ده کينه خه نجه ری توله ی
به ر پيشته ينی کورده واری
اما ترجمه ی اين شعر به فارسی با ذکر اين نکته که هر چند هم ترجمه ی اين شعر
قوی باشد نمی تواند مانند متن کردی آن درد ملت کرد را بيان کند و سوز خود را از دست می دهد.
دنيا غم است و زيستن چون درد و شهر ( حلبچه ) بهاری سرخ ( نشانه ی بدبختی )
دارد.
هيروشيمای کردستان است حلبچه مادر منطقه ی شاره زور( شاره زور منطقه ای وسيعی
در کردستان است.)
نوزاد کوچک در گهواره ی خود و کودک در آغوش مادرش به بزرگداشت نوروز امسال
مانند زغال سوخته شدند.
شرط ( وعده) باشد که تمامی سنگ ها و درختان حلبچه حلبچه ای که تشنه ی آزادی
است را يک خنجر کنيم و اين خنجر را برای انتقام ملت کرد در پشتين ( کمربند
کردی و شالی که کردها به کمر می بستند و خنجر را در ان غلاف می کردند ) همراه
خود خواهيم داشت.
جی ژوان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 12:00 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|