زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
08-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
که‌و
که‌و یه‌کێکه له‌و باڵندانه‌ی له وڵاتانی ئاسیادا ناسراوه، به تایبه‌تی له وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست. یه‌کێکن له‌و باڵدارانه‌ی هه‌وڵی ماڵی کردنیان دراوه. به‌ڵام هه‌رده‌م وه‌ک باڵنده‌یه‌کی کێوی ماونه‌ته‌وه.
که‌و له کاتی ڕاوکردندادژی ڕه‌گه‌زی خۆی به‌کارده‌هێنرێ. که‌و زۆر جۆری هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ڕاوکردنهوهجۆرهکانی که‌م ده‌بێته‌وه. که‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باڵنده‌یه‌کی بچکۆله‌یه که‌چی مرۆڤ که‌و یه‌کێکه له‌و باڵندانه‌ی له وڵاتانی ئاسیادا ناسراوه، به تایبه‌تی له وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست. یه‌کێکن له‌و باڵدارانه‌ی هه‌وڵی ماڵی کردنیان دراوه. به‌ڵام هه‌رده‌م وه‌ک باڵنده‌یه‌کی کێوی ماونه‌ته‌وه.
که‌و له کاتی ڕاوکردندا دژی ڕه‌گه‌زی خۆی به‌کارده‌هێنرێ. که‌و زۆر جۆری هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ڕاوکردنه‌وه جۆره‌کانی که‌م ده‌بێته‌وه. که‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باڵنده‌یه‌کی بچکۆله‌یه که‌چی مرۆڤ به‌رده‌وامه له ڕاوکردنی.
قه‌له‌ڕه‌ش و داڵ زۆر جار هێرش ده‌به‌نه سه‌ر هێلانه‌کانیان و هێلکه‌کانیان ده‌خۆن.
که‌و به شیوه‌یه‌کی گشتی به‌کۆمه‌ڵ ده‌ژین. که‌و له‌کاتی جوتبوونیاندا زۆر ده‌خوێنن، به‌تایبه‌تی نێره‌کانیان. نایه‌ڵن نێرینه‌یه‌کی تر له مێینه‌که‌ی ئه‌و نزیک بکه‌وێته‌وه، ئه‌گینا خۆی گیڤ ده‌کاته‌وه خۆی بۆ شه‌ڕ ئاماده ده‌کات. نێره‌که‌و له کاتی نزیک کهوبوونهوهی هێلکه‌دانان و کڕکه‌وتنی مێینه‌کاندا، هێلانه دروست ده‌که‌ن. میینه‌کان له ده تا پانزه هێلکه ده‌که‌ن و به‌سه‌ر هێلکه‌کاندا کڕده‌که‌ون، نێرینه‌کان پاسه‌وانی که‌وی مێنهو هێلکه‌کانی ده‌که‌ن. مێینه ته‌نیا کاتێ به‌دوای خواردن و ئاودا ده‌گه‌ڕی هێلکه‌کانی جێده‌هێڵێ. هه‌رکه هێلکه‌کان تروکان ئه‌وا نێرینه‌که جێیان ده‌هێڵێ و به‌ره‌و پۆله کهوێكی تر ده‌ڕوات.
ماکه‌و ئاگاری بێچوه‌کانی ده‌بێت، ده‌یان پاریزێ و یارمه‌تیان ده‌دات له خوارن دۆزینه‌وه، له‌و ماوه‌دا بێچوه‌کان له‌سه‌ر کرم و مێرووله ده‌ژین. ئێوارانیش هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هێلانهکهکهیان. به‌مجۆره ده‌ژێن تا فێری باڵه‌فڕه ده‌بن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
08-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عه‌له‌شیش
یا
قه له مونه
عه‌له‌شیش له سه‌ره‌تاوه له ناوچه‌کانی ئه‌مه‌ریکای باکووڕدا ژیاوه، به درێژایی مێژوو گۆڕانکاری به‌سه‌هاتووه. عه‌له‌شیش نۆ شێوه‌ی جیاوازی ماوه. یه‌کێکه له‌و باڵندانه‌ی ماڵی بووه. نێره و مێیه‌نه‌ی زیاتر پێکه‌وه ده‌ژین. سه‌رو ملیان په‌ڕی پێوه نییه، به‌ڵکو به پێستێکی ئه‌ستووری چرچی سوور داپۆشراوه.له‌سه‌ره‌تاوه به پۆل له ناوچه دارستانیه‌کاندا ده‌ژیان، که گه‌رم
عه‌له‌شیش له سه‌ره‌تاوه له ناوچه‌کانی ئه‌مه‌ریکای باکووڕدا ژیاوه، به درێژایی مێژوو گۆڕانکاری به‌سه‌هاتووه. عه‌له‌شیش نۆ شێوه‌ی جیاوازی ماوه. یه‌کێکه له‌و باڵندانه‌ی ماڵی بووه. نێره و مێیه‌نه‌ی زیاتر پێکه‌وه ده‌ژین. سه‌رو ملیان په‌ڕی پێوه نییه، به‌ڵکو به پێستێکی ئه‌ستووری چرچی سوور داپۆشراوه.له‌سه‌ره‌تاوه به پۆل له ناوچه دارستانیه‌کاندا ده‌ژیان، که گه‌رم بووه و خواردن و ئاوی لێ ده‌ست ده‌که‌وت. به شه‌وانیش له سه‌ر داره به‌رزه‌کان ده‌نیشنه‌وه و ده‌خه‌ون. عه‌له‌شیش ده‌توانێ بفڕێ، به‌ڵام که‌مجار ئه‌م توانایه‌ی خۆی به‌کارده‌هێنێ. هه‌ر نێرینه‌یه‌ک کۆمه‌ڵه مێینه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ده‌بێ. هه‌ندێ شێوه‌ی عه‌له‌شیش زۆر گه‌وره ده‌بن، درێژییان ده‌گاته یه‌ک مه‌تر تا مه‌ترو بیست سانتیمه‌تر و کێشیان نزیکه‌ی یانزه کیلۆ ده‌بێت.
له سه‌ره‌تایی مانگی چواردا، مێینه‌کان به داوی وشکاییهکدا ده‌گه‌ڕێن، هێلکه‌ی تێدا بکه‌ن. شوێنێکی وشکایی ده‌دۆزنه‌وه‌و چاڵی ده‌که‌ن و به گه‌ڵاو پوش دایده‌پۆشن. هه‌شت تا ده هێلکه ده‌که‌ن، هێلکه‌کانیان بۆره‌و په‌ڵه‌ی قاوه‌یی پێوه‌یه. مێینه له سه‌ر هێلکه‌کان کڕده‌که‌ون، ته‌نیا له‌کاتی خوارندا هێلکه‌کان جیده‌هێڵێ، ئه‌وکاتیش به گه‌ڵاو پوش دایده‌پۆشێ تا باڵنده‌و ئاژه‌ڵی نه‌یاندۆزنه‌وه. زۆر جار چه‌ند مێینه‌یه‌ک هێلکه له هه‌مان هێلانه‌دا ده‌کات و به نۆره له سه‌ر هێلکه‌کان کڕ ده‌که‌ون، پاش بیست و هه‌شت ڕۆژ هێلکه‌کان ده‌تروکێن، هه‌موو پێکه‌وه ئاگاداری بێچووه‌کانیان ده‌بن. پاش چوارده رۆژ بێجووهکانیان فێری فڕین ده‌بن و ئێواران ده‌فڕنه سه‌ر داره‌کان و له‌وێ ده‌خه‌ون.
له کاتیکدا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببنه‌وه زۆر به خێرایی ڕا ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌سپیش پێیان ناگاته‌وه. مرۆڤ زوو عه‌له‌شیشی ماڵی کردووه. عه‌له‌شیشی ماڵی زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێت له کێوی، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به خواردنیانه‌وه هه‌بێت، هه‌ندێکیان کێشیان ده‌گاته بیست کیلۆ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
08-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له‌قله‌ق
یا
حاجی له گ له گ
یه‌کێکه له‌و باڵندانه‌ی له هه‌رپێنج کیشوه‌ره‌کاندا هه‌یه، هه‌ژده جۆریان هه‌یه. له‌و شوێنانه ده‌ژین که نزیکه له ئاوه. له‌قله‌ق له‌سه‌ر زینده‌وه‌ره بچووکه‌کان ده‌ژین، وه‌ک بۆق، ماسی، مارمایلکه و مار...هتد. نیرینهو مێینه‌ی له‌قله‌ق پێکه‌وه ده‌ژین و هێلانه زۆر گرنگه بۆیان. هه‌ردووکیان پێکه‌وه له‌سه‌ر هێلکه‌کان کڕده‌که‌ون و پاش تروکاندنی هێلکه‌کانیش هه‌ردووکیان پێکه‌وه ئاگاداری بێچووه‌کان ده‌بن.له‌قله‌ق زۆر ڕه‌نگی جیاوازی هه‌یه، ئه‌و شێوه‌یه‌ی له وڵاتی ئیمه هه‌یه، ئه‌وانه‌ن که په‌ڕه‌کانیان سپییه‌و په‌ڕی کۆتایی باڵه‌کانیان ڕه‌شه‌و ده‌نووک و قاچیان سووره. له‌قله‌ق وه‌ک زۆربه‌ی باڵنده‌کانی تر گه‌رمیان و کوێستان ده‌که‌ن، له‌قله‌ق توانایه‌کی سه‌یری تێدایه له‌وه‌ی که ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌مان شوێن و هه‌مان هێلانه‌ی خۆی، گه‌ر له‌م کۆچه‌دا مێینه‌که نه‌گه‌ڕایه‌وه ئه‌وا نێرینه‌که له‌قله‌قێکی مێینه‌ی تر بۆ خۆی ده‌دۆزێته‌وه. هه‌ر که گه‌ڕانه‌وه خه‌ریکی تازه‌کردنه‌وه‌و چاککردنه‌وه‌ی هێلانه‌که‌یان ده‌بن و پوش و په‌ڵاشی تازه‌ی بۆ ده‌هێنن.
له ناوه‌ڕاستی مانگی چواردا مێینه هێلکه ده‌کات، هه‌ردووکیان به نۆره له‌سه‌ر هێلکه‌کان کڕده‌که‌ون و هه‌رچه‌ند نێرینه‌که زیاتر پاسه‌وانی ده‌کات. هه‌رکه هێلکه‌کان تروکان و بێچووه‌کان هاتنه ده‌ره‌وه، ئه‌وا به هه‌ردووکیان ئاگایان لێیان ده‌بێت و خواردنیان بۆ ده‌دۆزنه‌وه. له‌قله‌قی نێرینه‌و مێینه له دهنووکیاندا ئاو بۆ بێچووه‌کانیان ده‌هێنن. کاتێکیش گه‌رما بێت به شێوه‌یه‌ک ده‌وه‌ستن که سێبه‌ر بۆ بێجووهکانیان بکه‌ن یان ئاوپرژێنیان ده‌که‌ن. له کاتی باران بارینیشدا به باڵه‌کانیان دایان ده‌پۆشن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئایا ئه‌زانی که ژماره‌ی ئیسقانی پێی مرۆڤ 32 ئیسقانه؟
ئایا ئه‌زانی که ئیسقانی که‌له‌سه‌ری مرۆڤ پێکهاتوه له 22 ئیسقان؟
ئایا ئه‌زانی که له وڵاتی به‌رازیل هندێک جاڵجاڵۆکه هه‌ن کێشانه‌ی نزیکی 85 گرامه؟
ئایا ئه‌زانی که دڵی مێشووله له یه‌ک ده‌قیقه 1000 جار ته‌پ لێ ئه‌دا؟
ئایا ئه‌زانی که مێشووله نزیک 47 دانه ددانی هه‌یه؟
ئایا ئه‌زانی که مێشووله له درێژایی ته‌مه‌نی زیاتر له 500 دانه گرا دائه‌کات؟
ئایا ئه‌زانی که کوله( ملخ ) توانای ڕێکردنی هه‌یه هه‌تاکو هه‌ردوو قاچی له جه‌سته‌ی ئه‌بێته‌وه؟ ئایا ئه‌زانی که کوله 900 دانه ماسولکه‌ی هه‌یه؟
.نزیکه‌ی 200 دانه‌ی له ماسولکه‌کانی مرۆڤ زیاتره
ئایا ئه‌زانی که ئه‌و ده‌سته کولانه‌ی که به‌یه‌که‌وه ئه‌ڕۆن نزیکی یه‌ک ملیۆن ئه‌بن وه له یه‌ک ڕۆژ نزیکی20 ته‌ن خۆراک له‌ناو ئه‌ده‌ن؟
نه‌هه‌نگ ده‌ریایه؟
.به گوێره‌ی گه‌وره‌یی خۆی به هه‌مان شێوه‌ش پارچه‌کانی جه‌سته‌ی زۆر قورسن
.دڵی نزیکه‌ی 450 کیلۆ گرامه
.سییه‌کانی نزدیکی 1000 کیلو گرامه
.بڕبڕه‌ی پشتی 7 ته‌ن
.زمانی 3 ته‌ن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-17-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماناى وشةى ئاسيا
ھیچ بیروڕایە کی یە کلاکەرەوە لەمەڕ بنچینەی وشەی((ئاسیا))نیە،بەڵام رای
پەسەند وایە کە ئەم وشەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەر بناخە سامیەکەی لە رەگی
((ئاسۆ)) بە زبانی ئەکەدی یان ئاشووری،و بە عیبری ((یاسا))و بە ئارامی
((یەعا)) بەو پێ یەی ((ع))ی ئارامی ھاوشانی بە ((س)) لە زمانە سامی یە کانی
تردا،و تێکڕابە مانای ((دەرچوو،ھەڵات)) دێت وەک ئاماژە بۆخۆر،یان بە مانای جوان و خاوێنی
بەڵام وەکو دیارە مانا ئەکەدیەکەی لە ھوویان راسترە ،چونکە دەکرێ وشەی ئاسیا به
مانای ناوچەی خۆرھەڵاتن یا خۆد ھەڵاتنی خۆر بێت ، و ئەمەش ئەو باوەڕە دەخاتە
روو کە ئەو نەتەوە سامی یانەی کە لە خۆرھەڵاتی یونان نیشتەجی بوون ((دانیەکان و کەنعانیەکان))،
ناوی ((ئاسیا)) یان نابوو بەسەر ئەو ناوچانەی کە دەکەوتنە خۆرھەڵاتی وڵاتەکەیان
و بە ئاسیای بچووک واتە ((ئانادوڵ)) ناوزەندیان کرد بوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-17-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بزه‌ی ژۆكۆند
بۆ ئاشكرابوونی نهێنی تابلۆی بزه‌ی ژۆكۆند گۆری لیئۆناردۆ داوینچی ده‌پشكنن
توێژه‌ران ده‌یانه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی نهێنی زه‌رده‌خه‌نه‌ی تابڵوی ژۆكۆند ئاشكرا بێ، گۆری لیئۆناردۆ داوینچی خولقێنه‌ری ئه‌و تابلویه ههڵكهنن. توێژه‌ران ده‌ڵێن داوینچی وێنه‌ی خۆی وه‌ك روخساری ئافره‌تێك كێشاوه و ئێستا ده‌یانه‌وێ به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پاشماوه‌ی كه‌له سه‌ری داوینچی نهێنی ئه‌و تابلۆیه بدۆزنه‌وه.
رێكخراوی میراتی كه‌لتووری ئیتالیا ده‌یه‌وێ مۆڵه‌تی هه‌ڵكۆڵینی گۆری داوینچی به‌ده‌ست بێنێ.
داوینچی هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی ئیتالی بووه كه خولقێنه‌ری به‌نرخترین تابلوی نیگاركێشی جیهان به ناوی زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژۆكۆنده. ئه‌و تابلو وێنه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش له ئافره‌تێكه كه ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه سه‌یری بكه‌ین ده‌بینین ئه‌و ئافره‌ته پێده‌كه‌نێت و ئه‌گه‌ر له لایهكیترهوه سه‌یری وێنه‌كه بكه‌ین ئافره‌ته‌كه روخسارێكی ئاسایی هه‌یه و هیچ جۆره پێكه‌نینێك له روخساریدا نابینین.
توێژه‌ران پێیانوایه داوینچی به خولقاندنی وێنه‌ی خۆی له چه‌شنی ئافره‌تێك وێنه‌ی خۆی بۆ هه‌تاهه‌تایی مێژوویی كردووه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-25-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه زانى فرميسك له بيكه نين جوانتره؟¡
بيكه نين ده توانى بيشكه ش به هه مووكه س بكه يت به لام فرميسك بؤئه وكه سه يه كه ناتةوئ له ده ستى بده يت —
هه‌میـشه بۆ که‌سێـک پێبکـهنه کـه ده‌زانیـت به پێکـهنینـهکانت دڵ خـۆش ده‌بێـت.
بۆ که‌ســێک بگری که کاتێـــک ده‌زانیت تۆ دهگریــت ئه‌ویش بگــری.
بــۆ که‌سێک خــه‌م بخــۆ که شهریکــی خهمهکانتــه.
هــاوڕێی که‌ســێک بكه که دهزانیــت به دڵ هاوڕێتـــه
خودایه فێرم بکه،:
ئه‌و که‌سانه‌م خۆش بوێت که خۆشیان ناوێم
بگرییم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌رگیز خه‌می منیان نه‌خواردووه
بزه بکه‌م بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که که هه‌رگیز بزه‌یه‌کیان نه‌خستوه‌ته سه‌ر لیوم
خۆشه‌ویستی ده‌رببڕم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆشیان نه‌ویستووم .........
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-25-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌ناوبانگترین (10) شوێنی جیهان بۆ خۆكوشتن
ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك به هۆی خۆكوشتنه‌وه (الانتحار) ده‌مرن، وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕیزی پێشه‌وه‌دایه، هه‌روه‌ك هه‌زارانی تر له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ خۆكوشتن فه‌شه‌ل ده‌هێنن، پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (تۆپتێنز ـ toptenz) له توێژینه‌وه‌یه‌كدا به‌ناوبانگترین 10 جێگای جیهانی دیاریكردووه كه ساڵانه زۆرترین كردار و هه‌وڵی خۆكوشتن له‌وێدا ڕووده‌دات، به‌پێی ئه‌م ڕیزبه‌ندیه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ پردی (گۆڵدن جیت)
ئه‌م پرده شهعیبیهتێكی زۆری هه‌یه بۆ خۆكوشتن، نه‌ك هه‌ر له ئه‌مریكا، به‌ڵكو له هه‌موو جیهانه‌وه ڕویتێده‌كه‌ن، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پرده هه‌ڵواسراوه‌كانی جیهان و درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته (3000 مه‌تر) شاری (سانفرانسیسكۆ) به شاری (مارین) ده‌به‌ستێ.
پردی (گۆڵدن جیت) له ساڵی 1937 كرایه‌وه كه له‌و ڕۆژگاره‌دا درێژترین پردی جیهان بوو، نهێنی ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌و ژماره زۆره له خۆكوژه‌كان ڕویتێده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه به‌رزیه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ڕووی ئاوه‌كه ئه‌گاته (75 مه‌تر)، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌وێوه خۆی به‌رئه‌داته‌وه به (4 سانیه) واته به خێرای (138 كم/سه‌عات) ئه‌گاته خواره‌وه، گوڕی ئه‌م خێراییه و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شی ئه‌و كه‌سه به هۆی ساردی ئاوه‌كه‌وه ڕاسته‌وخۆ مردن به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ، ته‌نیا له ساڵی 2003دا (1200 كه‌س) له‌م پرده‌دا كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.
دووه‌م/ دارستانه‌كانی (ئۆكیجاهارا)
ئه‌م دارستانه له زمانی یابانیهكاندا به‌مانای (ده‌ریای دره‌خته‌كان) ناسراوه، ئه‌كه‌وێته شاخی (فۆجی)، له ساڵی 1950 به‌دواوه بووه‌ته شوێنی خۆكوشتن، نهێنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م شوێَنه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه یه‌كێك له به‌ناوبانگترین ڕۆمانه یابانیه‌كان به‌ناوی (دارستانی ڕه‌ش) كه (كیوری جوكای) نووسیویه‌تی، پاڵه‌وانی ئه‌م ڕۆمانه له‌م دارستانه‌دا خۆیده‌كوژێت، كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له زیهنی یابانییهكاندا جێهێشتووه.
سێیه‌م/ كه‌نده‌ڵانی (سیدنی)
ئه‌كه‌وێته ویلایه‌تی (نیو ساوس ویلز) له شاری سیدنی، باشترین شوێنه بۆ خۆكوشتن لای ئوستراڵییهكان، سێیه‌م شوێنه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ساڵانه نزیكه‌ی 50 كه‌س لێره‌وه خۆیان فڕێئه‌ده‌نه ناو ده‌ریاكه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك ڕێگری كراوه وه‌ك دانانی كامێرا و ته‌له‌فون بۆ په‌یوه‌ندیكردن به پۆلیسه‌وه.
چواره‌م/ (بیچی هید)
ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شاری (ساكس) له جوانترین شوێنه‌كانی به‌ریتانیایه، له‌گه‌ڵ دیمه‌نه سیحراویه جوانه‌كه‌یدا، مێژوویه‌كی ناخۆشی له‌گه‌ڵ خۆكوشتن هه‌یه له ساڵی 1600ه‌وه، (لاپاڵ)ێكی گه‌وره له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌یه ساڵانه زیاتر له بیست كه‌س سهرئهكهونه سه‌ره‌وه‌ی لاپاڵهكه و له‌وێوه خۆیان هه‌ڵئه‌ده‌نه خواره‌وه، له به‌رزترین شوێنی لاپاڵهكهوه كه ئه‌گاته (162 مه‌تر).
پێنجه‌م/ شاری (سوفولز)
ئه‌كه‌وێته ویلایه‌تی (داكۆتای باشوور) له ئه‌مریكا، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین شاره‌كانی دنیا بۆ خۆكوشتن، له‌م شاره‌دا كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له (120) هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕناكات ساڵانه (25) كه‌س خۆیان ده‌كوژن، كه زۆربه‌یان گه‌نج و تازه‌پێگه‌یشتوون.
شه‌شه‌م/ تاڤگه‌كانی (نیاگارا)
ئه‌كه‌وێته سنووری نێوده‌وڵه‌تی (كه‌نه‌دا ـ ئه‌مریكا)، له جوانترین تاڤگه‌كانی دنیان، ساڵانه ملیۆنان گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌كه‌ن بۆ چێژوه‌رگرتن له دیمه‌نه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی، هه‌روه‌ك له به‌ناوبانگترین شوێنه‌كانی دنیایه بۆ خۆكوشتن، له‌نێوان ئه‌و ملیۆنان كه‌سه‌ی سه‌ردانی ئه‌كه‌ن، هه‌ندێكیان له وێوه له به‌رزی (52 مه‌تر)ه‌وه خۆیان به‌رئه‌ده‌نه‌وه.
له كۆندا ئه‌م خۆهه‌ڵدانه وه‌كو سه‌ركێشیه‌كی وه‌رزشی ئه‌كرا، به‌ڵام دواتر گۆڕا بۆ خۆكوشتن، بۆیه بازدان له‌وێدا تاوانێكی نایاساییه، به‌ڵام ئه‌مه ناتوانێ ڕێ له‌وانه بگرێت كه ئاره‌زووی مردن ئه‌كه‌ن.
حه‌وته‌م/ شاری (لاس فیگاس)
ئه‌م شاره ئه‌كه‌وێته ویلایه‌تی (نیفادا)، گه‌وره‌ترین شاری ویلایه‌ته‌كه‌یه، ساڵانه (37 ملیۆن) گه‌شتیار ڕویتێئهكهن بۆ كاتبه‌سه‌ربردن و چێژوه‌رگرتن له (گازینۆ)كانی كه شاره‌كه‌ی پێناسراوه، (لاس فێگاس) پایته‌ختی خۆشی و چێژوه‌رگرتنه لای ئه‌مریكییه‌كان، هه‌روه‌ك پایته‌ختی خۆكوژهكانیشه، ڕێژه‌ی خۆكوشتن له نێوان گه‌شتیاران و دانیشتوانی شاره‌كه له (50%) زیاتره له هه‌ر شارێكی تری ئه‌مریكا، سیحری خۆكوشتن له (لاس فیگاس) زیاده‌ڕه‌ویكردنه له خواردنه‌وه كحولیه‌كان و به‌كارهێنانی ماده سڕكه‌ره‌كان و قوماركردن.
هه‌شته‌م/ (برید جند)
شارۆچكه‌یه‌كی بچووكی نزیك (كاردیف)ی پایته‌ختی (ویڵزه)، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له (40 هه‌زار) كه‌س تێناپه‌ڕێت، له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ئه‌م شارۆچكه‌یه شه‌پۆلێك كرداری خۆكوژی به‌خۆوه بینی له‌نێوان ئه‌و گه‌نجانه‌ی ته‌مه‌نیان (15 ـ 30) ساڵه، ساڵانه (23) كه‌س له‌م شارۆچكه بچووكه خۆیان ده‌كوژن.
نۆیه‌م / پردی ( قه‌وس)
ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی (كالیفۆرنیا)، خاوه‌ن دیزاینێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشه له ساڵی 1963 دروستكراوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆكوژه‌كان په‌نای بۆئهبهن، له به‌رزای (1214 پێ)وه خۆیان به‌رئه‌ده‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ندێك به‌ربه‌ست و ڕێوشوێن گیراوه‌ته‌به‌ر تاكو ڕێ له خۆكوژه‌كان بگرن.
ده‌یه‌م/ به‌رده‌ڵانی (ساند نبیكی)
(ساند نبیكی)، شارێكی یابانی بچووك و هێمنه و ده‌كه‌وێته پارێزگای (ئۆكایاما)، هیچ شتێك ئارامی ئه‌م شاره جوانه ناشێوێنێ تاكو ئه‌وكاته‌ی كه یابانییه‌ك له به‌رزترین شوێنی بهردهڵانهكهوه خۆی فڕێئه‌داته خواره‌وه بۆ كه‌ناره شهپۆلاویهكانی ده‌ریاكه، لێره‌دا لافیته‌یه‌ك هه‌یه كه نووسراوه (ساتێك چاوه‌ڕێبكه.... گوڵی مردوو... جارێكی تر ناگه‌شێته‌وه).
Xendan.Org
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-01-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نرخی کات بزانه
...........................................
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی ده‌ساڵ بزانیت
پرسیار له ژن و پیاوێک بکه که قسه‌یان به‌یه‌که‌وه نیه.
... ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی چوار ساڵ بزانیت
له که‌سێک بپرسه تازه زانکۆی ته‌واو کردبێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک ساڵ بزانیت
له خوێندکارێک بپرسه له کۆتایی ساڵدا ده‌رنه‌چوبێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک وه‌رز بزانیت
له‌جوتیارێک بپرسه که خه‌رمانه‌که‌ی سوتاوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخییه‌ک مانگ بزانیت
له دایکێک بپرسه که منداڵه‌که‌ی مانگێک پێش کاتی خۆی له‌دایک بووه.
یان له موچه خۆرێک بپرسه.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک هه‌فته بزانیت
له‌سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌یه‌ک بپرسه.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک ڕۆژ بزانیت
له‌کرێکارێک بپرسه که چاوه‌ڕوانی ئێواره‌یه ڕۆژانه‌که‌ی وه‌ربگرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک کاتژمێر بزانیت
له‌و خۆشه‌ویستانه بپرسه که چاوه‌ڕێی دیداری یه‌کتر ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک چرکه بزانیت
له که‌سێک بپرسه له ڕوداوێک ڕزگاری بووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی نیو چرکه بزانیت
له که‌سێک بپرسه مه‌دالیایه‌کی ئاڵتونی له ئۆڵۆمپیاتدا به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی ژیان بزانیت
له‌که‌سێک بپرسه له‌سه‌ر جێگایه و له لێواری مه‌رگدایه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
01-04-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌رژه‌نتین : سه‌رزه‌وی زیو.
ئه‌فریقای باشوور : سه‌رزه‌وی بێ سه‌رما .
ئه‌ڵمانیا : سه‌رزه‌وی هه‌موو پیاوان.
ئه‌رمه‌نستان : سه‌رزه‌وی منداڵه‌كانی ئه‌رمه‌ن.
ئسپانیا : سه‌رزه‌وی كه‌روێشكی كێوی.
ئوسترالیا : سه‌رزه‌وی باشووری.
ئه‌فغانستان : سه‌رزه‌وی قه‌ومی ئه‌فغان.
ئه‌نگلته‌را : سه‌رزه‌وی قه‌ومی ئانگل.
ئۆكراین : ناوچه‌ی سنووری.
ئیرله‌ند : سه‌رزه‌وی قه‌ومی ئیر.
ئیسله‌ند : سه‌رزه‌وی سه‌هۆڵ.
به‌حرین : دوو ده‌ریا.
به‌رازیل : داری سوور.
پاكستان : سه‌رزه‌وی پاكهكان.
پاناما : شوێنێكی پڕ له ماسی.
تایله‌ند : سه‌رزه‌وی قه‌ومی تای.
روسیا : وڵاتی رووناكییه‌كان.
سوید : سه‌رزه‌وی قه‌ومی سوی.
سودان : ره‌شه‌كان.
سوریا : سه‌رزه‌وی ئاشووره‌كان.
شیلی : كۆتایی وشكی.
سه‌حرا : بیابان.
سربستان : سه‌رزه‌وی قه‌ومی سرب.
فه‌ره‌نسا : سه‌رزه‌وی قه‌ومی فرانك.
فه‌نلاند : سه‌رزه‌وی قه‌ومی "فه‌ن".
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 06:52 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|