زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
12-24-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خێزان ( 2 )
ئیترئه‌و كاوه خۆشه‌ویسته وای لێهات رقم به‌سه‌ردا ببارێنێ، ئهزانیجارێكیان دایك و (ئاواز)ی خوشكم هاتن بۆ ماڵمان و (كاوه) بهخێرهاتنیكردن، وتیان ئه‌ی (تارا) له كوێیه؟ بۆ دیار نییه؟ (كاوه)ش وتی وا له‌ژووره‌كه‌ی تره. كه ئه‌وان هاتن بۆ ئه‌و ژووره و منیان بینی، زۆرگریان.
كه ئه‌وان هاتن له‌به‌رئه‌وه‌ی قاچم شكابوو نهمتوانیلهبهریان هه‌ستم، دیمه‌نی من زۆر كاری له (دایكم) و (ئاواز) كرد،بۆیه گریان. رووداوی قاچ شكانهكهشم ته‌نها داوایه‌كی بچوك بوو: رۆژێكیان (كاوه) له ماڵ بوو، پێم وت: پیاوه‌كه بۆچی من و تۆ ئهمبارگرانییهی ماڵی دایكت كه‌م نه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وان (12) كه‌سن،خانووه‌كه‌ش بچووكه، ئه‌وكات هه‌م ئه‌وان و هه‌م ئێمه‌ش باشتر ده‌بین، بابۆخۆمان هه‌وڵی دروستكردنی خانوویه‌ك بده‌ین، ئه‌مه بۆ هه‌موان باشتره. به‌ڵام سه‌د خۆزگه قسه‌ی خێر و باشم نه‌كردایه، كه‌چی ئه‌م قسانهیمن (كاوه)ی زۆر په‌ست كرد و وه‌كو دێوی لێهات په‌لاماری دام‌و قاچیشكاندم.
ده‌مزانی ئه‌و قسه‌یه‌ی من بوویه بیانوو، چونكه هه‌ر ئهورۆژهو پێش سزادانه‌كه‌ی من، (شنۆ) له ماڵمان بوو به گریانه‌وه دهیوتمن دوو مناڵم هه‌یه كه‌چی (تارا) ژیانی له من خۆشتره. ئهومهبهستی ئه‌وه بوو (كاوه) هار بكات كه من منداڵم نییه، تاوه‌كو سزامبدات، وه‌ك باسیشم كرد ئه‌مه‌ی كرد.
رووداوه‌كان زۆرن، خهمهكانزۆرن، هه‌رگیز ئه‌و رۆژه‌م بیر ناچێ كه چێشتی په‌تاته‌م ئاماده كردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مێك تفت بوو ئه‌زانی چی كرد؟! یه‌ك كهوچكیچێشتلێنانی پڕ بیبه‌ری تفت كرد و به زۆر كردیه ده‌ممه‌وه، هه‌رچه‌نده‌زۆر گریام و زۆریش پاڕامه‌وه، به‌ڵام ئه‌و مرۆڤ نه‌بوو، له قسهتێنهدهگهیشت، بۆیه بێسوود بوو.
هه‌ر جارێ (كاوه) به هه‌ر دارێكسزامی بدایه، ده‌بوو داره‌كه له گیانمدا بشكایه، جا باشترین بهختیمن ئه‌وه بوو كه داری سزادانهكهم ئه‌ستوور نه‌بوایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، من به‌ختێكی باشم نه‌بوو، بڕوات هه‌بێت داری وه‌های له‌گیانمدا شكاندووه مێشك بڕوای پێناكات.
بروات هه‌بێ هیچ ههڵهیهكمنهدهكرد كه شایه‌نی سزادان بێت، به‌ڵگه‌شم بۆ قسه‌كانم، رۆژێك (كاوه) پێی وتم: من ده‌توانم له‌سه‌ر په‌رداخێك ئاو بیانوت پێبگرم و لێت بده‌م،یان به‌بێ هیچ هۆكارێك، ته‌نها له‌به‌ر ئاره‌زووی خۆم سزات بده‌م.
ماڵیدایكم زۆر باش به‌م سزادانه‌ی منیان ده‌زانی، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه ژنبه ژن بوو، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی من بۆ ماڵی دایكم، یان هه‌ڵهاتنم له‌ده‌ستی (كاوه)، واتا قوڵكردنه‌وه و سهختكردنهوهی سزادانی خۆم،چونكه (دانا)ی برام دووباره منی ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ لای (كاوه)،ئه‌مه‌شی له به‌رژه‌وه‌ندیی (شنۆ)ی خێزانی ده‌كرد. ئه‌گه‌رنا ده‌بوو (شنۆ)ش بگه‌ڕایه‌ته‌وه ماڵی (كاوه). هاوسێیه‌كمان هه‌بوو كه‌مێك باشبوون، به‌ڵام نهم ده‌وێرا باسی هیچ شتێك بكه‌م، چونكه بنه‌ماڵه‌ی (كاوه) رقیان له‌و ماڵه بوو. رۆژێكیان (كاوه) زۆر سزای دام‌و روخسارمههمووی مۆر و شین بووبوو، ژنه‌كه‌ی هاوسێمان پێی وتم ها (تارا) ئهوهروخسارت بۆ وای لێهاتووه؟! منیش وتم پورێ نه‌خۆشم، ئه‌ویش دڵنیابوو كه‌راست ناكه‌م. بۆیه به لاوازیهكهوه وتی (إن شا‌و الله) چاكده‌بیته‌وه.
هه‌ندێ جار منیان ده‌بردوو پیشانی پیرێژنیان ده‌دام،یاخود ده‌رمانخانه‌یه‌ك له نزیكی ماڵمان هه‌بوو كه خاوه‌نه‌كه‌ی دكتۆرنهبوو، ته‌نها كاری ئه‌و ده‌رمان دابه‌شكردن بوو.. بنكهیهكیتهندروستیی له لای ماڵمان هه‌بوو، یه‌ك دووجاریش سه‌ردانی ئهوێشمكرد، یه‌ك دكتۆری پسپۆڕی لێ نه‌بوو كه شاره‌زابێت له بواری منداڵنهبووندا، كه‌چی (خه‌سووم) و (شیلان) پێیان ده‌گوتم: ئێمه پاره‌ی دووژنمان له تۆدا خه‌رج كردووه، كه چی هه‌ر منداڵت نابێت!
پێم سه‌یربوو وه‌ختێ (كاوه) بڕیاری دا خانوویه‌كی قوڕ له نزیك ماڵی (خه‌سوو)مدروست بكات، به راستی ئه‌مه بۆ من زۆر دڵخۆشكه‌ر بوو، من له خانوودروستكردنهكهدا زیاتر له كرێكارێكی پیاو كارم ده‌كرد، به خشت و قور ودار دروستمان ده‌كرد. هه‌رچه‌نده ئه‌م ئیشكردنهشم زۆر ماندووی ده‌كردم،به‌ڵام خۆ به ئاره‌زووی خۆم نه‌بوو، ئه‌وه باسی پشوودان هه‌ر مه‌كه. هه‌ر چه‌نده كاره‌كه قورس و ناخۆش بوو، به‌ڵام من رازی بووم بهمكاركردنه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ چه‌ند هه‌نگاوێك له ماڵی (خه‌سوو)م دوور كه‌ومه‌وه. له خانوو دروستكردن به‌رده‌وام بووین تـاتهواومان كرد..
به‌ڵام ئه‌وه‌ش چاره‌ی ده‌ردی منی نه‌كرد، كاوهكهی دڵخۆشیی و به‌خته‌وه‌ریی منی ویستووه، تاوه‌كو ئه‌م كاره بكات ومن رزگارم بێت له ده‌ستی (خه‌سوو)م و (شیلان)، ئه‌مه فێڵ بوو فێڵ!!
ههركهخانووهكهمان ته‌واو بوو، هێشتا ئازاری له‌ش و ماندووبوونه‌كه‌م كۆتایینههاتبوو، وه‌ك جاری جاران (كاوه) وه‌ك گورگ كه‌وته سه‌رم و هه‌مووگیانمی بریندار كرد، وتی: ئێستاكه من ماڵم جیایه له‌گه‌ڵ ماڵی باوكم،منیش چاره‌سه‌ری تۆم پێناكرێت، ده‌ت به‌مه‌وه ماڵی دایكت با ئهوانچارهت بكه‌ن.
هه‌ر زوو تێگه‌یشتم (كاوه) نیازی ئه‌وه بوو ژن بهێنێ،بۆیه خانووی به من دروست كرد، چونكه له ماڵی باوكی جێگای من وئه‌و نه‌ده‌بووه‌وه، ئیدی چۆن جێگای ژنێكی تر ده‌بێته‌وه، ئه‌و منیوهكو كۆیله به‌كار ده‌هێنا له دروستكردنی خانووه‌كه‌دا، كه‌چی ته‌نهاله‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بوو، نه‌ك من له ماڵی باوكی دووربخاته‌وه.
ئه‌وه دوای ته‌واو كردنی خانووه‌كه ژنی هێنا.
كاوه خۆی پێیی وتم، به راستی زۆر نیگه‌ران بووم، خه‌مێكی زۆرم خوارد، به‌ڵام رازی بووم.
ئه‌گه‌رمن رازیی نه‌بوومایه ته‌ڵاق ده‌درام، ئه‌وساش ده‌بوو له‌گه‌ڵ (دانا) و (شنۆ)و دایكم ژیان به‌سه‌ر به‌رم، واتا له ماڵی (شنۆ) بژیامایه، چونكه (ئاواز)ی خوشكم مێردی كردبوو، خۆشت باش ده‌زانی كه گه‌ڕانه‌وه‌م بۆئه‌و ماڵه، واتا هه‌ڵبژاردنی دۆزه‌خێكی نوێ به سزا‌و ئازاردانێكینوێوه.
(دانا) (دانا)ی جاران نه‌بوو، به راستی (شنۆ) زۆر به ته‌واویی كۆنترۆڵی كردبوو.
كاوه په‌یمانی زۆری پێدام كه لای دادوه‌ر رازی بم جیاوازییمان نه‌كات.
هه‌ر له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد.
دڵنیابنمن شه‌ڕ ناكه‌م، به‌ڵكو ته‌نها سزا ده‌درێم، ببووره كه وتم شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد، به‌ڵكو ده‌بوو بڵێم لێدان و سزادان ده‌ستی پێكرد.
(چنار)یژنی تازه‌ی هاوسه‌رم ده‌یگوت (كاوه) ده‌بێت تۆ ته‌ڵاق بدات، چونكه منبهو مه‌رجه مێردم كردووه به (كاوه) كه تۆ ته‌ڵاق بدات.
من له‌ماڵی (كاوه) رازی بووم به هه‌موو شتێ، به‌ڵام (چنار) توانجی لێدهدامدهیوت تۆ چۆن مێردت به (كاوه) كردووه، كه هیچ زێڕێكی نهكردووهبۆت، یان ده‌یگوت تۆ بۆ ماڵت نییه. هه‌روه‌ها (كاوه) بۆ خه‌رجی ماڵپارهی ده‌دایه ده‌ست (چنار) به‌بێ هیچ مه‌رجێك، كه‌چی جاران بۆ من به‌مه‌رج و لێپێچینه‌وه بوو. (كاوه) ده‌یگوت تۆ بۆت نییه هیچت هه‌بێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك لایه‌نگریی ئه‌وی ده‌كرد له هه‌موو شتێك‌دا.
به (چنار) ده‌گوت بۆ وا ده‌كه‌یت، با هه‌ردووكمان له‌م ماڵه له‌گه‌ڵ (كاوه) ژیانێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رین. ده‌مگوت به‌سه با واز له كێشه و شهڕبێنین، ئه‌وه له خوا به‌زیاد بێت تۆ ماوه‌یه‌كی تر منداڵت ده‌بێت، ئیتربا شه‌ڕ نه‌كه‌ین، نازانم بۆ وایان لێده‌كردم زۆر جار بیرمده‌كرده‌وه كه‌من مرۆڤ نه‌بم.
هه‌ر چه‌نده منداڵه‌كه‌ی (چنار)م وه‌ك گوڵ وهكمنداڵی خۆم به‌خێو ده‌كرد زۆر خۆشم ده‌ویست هه‌ر كاتێ (چنار) بۆ شوێنێكیان كارێكی هه‌بوایه ئه‌وه منداڵه‌كه‌ی له‌لای من دهمایهوهبهراستی زۆرم خۆش ده‌ویست.
وای لێهات زۆر كه‌م ده‌چوومه‌وه ماڵیدایكم. (كاوه) هه‌ر نه‌ی ده‌هێشت بچمه‌وه ماڵی دایكم، یان زۆر كه‌م ده‌یهێشت ئه‌گه‌ر رێگه‌شی بدایه ده‌بوایه پرسم به گشت ئه‌ندامانی خێزانی (كاوه) بكردایه، كه ده‌گه‌رامه‌وه ماڵی دایكم منداڵه‌كه‌ی چناردهبرد له‌گه‌ڵ خۆم نهم ده‌هێشت بۆ ساتێك لێم دووربێت، هێنده خۆشمده‌ویست.
پاش ماوه‌یه‌ك چووین بۆ گوندێك بۆ كشتوكاڵ كردن به‌زۆر كاریانپێدهكردم براكانی (كاوه)ش له‌گه‌ڵمان بوون. ئه‌زانی رۆژێك له‌و شوێنهچی روویدا.. (كاوه) هه‌ندێ سه‌گی تێ به‌ردام له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه،سه‌گه‌كان به ددانه‌كانیان و نینۆكه‌كانیان لاشهمیان هه‌مووی برینداركردو خوێنی له‌شمیان به خاك سپارد، هێنده بریندار ببوم له هۆشی خۆم چووبووم، له بیرمه دواتر كه چاوم كرده‌وه سه‌یرم كرد هه‌ر له شوێنهكهیخۆمم، له تاو ئازاری لاشه‌م به هۆش خۆم هاتمه‌وه. به براكانی (كاوه)م وت: تووخوا له‌گه‌ڵ خۆتان بمبه‌نه‌وه بۆ ماڵ زۆر ئازارم هه‌یه،كه چی ئه‌وان وتیان تۆ چیت تاكو له‌گه‌ڵ خۆمانت ببه‌ینه‌وه، وتیانشایهنی له‌وه زیاتری، هه‌ر به پێكه‌نینه‌وه وتیان: ئه‌مه كاریئێمه نییه، با پیاوه‌كه‌ت بتبات بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار، تاكو چارهسهرتبكات! واتا گاڵته‌یان پێ ده‌كردم. سه‌یره بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نێكی نوێ وجوانتر ببینێـت یان هێز و بازووی خۆی تاقی ده‌كرده‌وه به جه‌سته‌ی منوا دیاره ئه‌مجاره وای ئاره‌زوو كردووه، یاخود دیمه‌نی كۆمه‌ڵێك سهگئازاری ئافره‌تێكی بێ ده‌سه‌ڵات بده‌ن له‌لای شتێكی جوان بووه بۆیه‌وای كرد.
زۆر بێزاربووم له دڵی خۆمدا وتم مردن هه‌ر مردنه گه‌ر له‌ماڵی دایكم بشمرم هیچ نه‌بێ چاوه‌كانی دایكم لێوه دیاره بۆیه هه‌ركه له‌و گونده گه‌ڕاینه‌وه ئیتر چوومه‌وه ماڵی دایكم.
دوای ئه‌وبڕیاره‌ی من كێشه‌كه گه‌وره‌تر بوو بنه‌ماڵه‌ی ئێمه بهمسوكایهتییهیان زانی كه به من كراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خزمانی (كاوه) له‌گه‌ڵ خزمانی ئێمه كۆبوونه‌وه، بۆ باسكردنی ئه‌م كێشه‌یه،خزمانی ئێمه به (كاوه) یان وت: تۆ بۆچی وا له (تارا) ده‌كه‌یت؟ (كاوه)ش له وه‌ڵام دا وتی: ژنی خۆمه وه‌كو سه‌گ دهیتۆپێم. ئهمقسهیهی ئه‌و له‌لای هه‌ندێ له خزمانی ئێمه قبوڵ نه‌كرا،به‌سوكایه‌تی پێكردن وه‌رگیرا بۆیه ناكۆكی ده‌ستی پێكرد.
ئهوهبووخزمهكانمان زۆر سه‌رزه‌نشتی (دانا) یان كرد وتیان: تۆ هه‌ر مرۆڤ نیت،چونكه رێگه ده‌ده‌یت وه‌كو ئاژه‌ڵ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ت بكه‌ن وده‌نگیش ناكه‌یت.
هه‌تاكو ئێستا خۆم و خێزانم قوربانی بووین، بهڵاملێره به دواوه خانه‌واده‌كه‌شم تووشی كێشه ده‌بن بۆیه بریارم داته‌ڵاق بدرێم.
سه‌باره‌ت به (كاوه) ئه‌م بریاره‌ی من شتێكی زۆر باشبوو، چونكه ئه‌و ژن و منداڵی خۆی هه‌بوو به‌ڵام سه‌باره‌ت به (دانا)یبرام!!
چیرۆكی من تا ئێره ئه‌و ئازاره بوو، به‌ڵام دانای برام ئهوئازارهی سه‌د قات كرد به‌وه‌ی (14000) هه‌زار دیناری (پارهیسویسری)دا به (كاوه)، ئه‌مه رێككه‌وتن بوو له نێوان هه‌ردووكیان به‌مه‌به‌ستی: یه‌كه‌م (كاوه) (شنۆ) له (دانا) نه‌سێنێته‌وه. دووه‌م بۆئه‌وه‌ی (دانا) من فریوو بدات داوای هیچ مافێك نه‌كه‌م و سكاڵا له دژی (كاوه) تۆمار نه‌كه‌م، چونكه گه‌ر سكاڵام له دژی (كاوه) تۆماربكردایه، ئه‌وه (كاوه) تووشی لێپرسینه‌وه و به‌ند كردن ده‌بووه‌وه،به هۆی مامه‌ڵه‌ی سزادانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به من. به مه‌ش (كاوه) (شنۆ)ی له (دانا)ی برام ده‌سه‌نده‌وه، بۆیه ئه‌م رێكه‌وتنه‌یان كرد. به‌راستی دواتر كه ئه‌مه‌م بیست زۆر خه‌مم خوارد كه چۆن بازرگانیان به‌هه‌ست و ژیانی من كردووه، پێیان وتم كه (دانا)ی برام پاره‌ی ئامادهینهبوو ته‌نها له‌به‌ر رێكه‌وتنه‌كه ته‌نانه‌ت قهرزشی بۆ (كاوه) كردووه.
من چووم بۆ دادگا و كه‌چی (كاوه) و (دانا) له وێش منیانفریودا نه‌یان هێشت داوای هیچ مافێك یان سكاڵا له دژی ئه‌و سته‌مه‌ی (كاوه) تۆمار بكه‌م. هه‌روه‌ها (دانا)ی برام داوهرهكهی ده‌ناسی به‌واسته پێشتر هه‌موو شتێكیان رێك خستبوو، (دانا) پێی وتم داوای هیچنهكهم.
چونكه بێ سووده، ئه‌گه‌ر داوای هه‌ر شتێك بكه‌م ئهوهتهڵاق دانه‌كه تێكده‌چێت، پێی وتم ته‌نها بڵێ ژیانم له‌گه‌ڵ (كاوه) ناخۆشه ده‌مه‌وێت جیاببمه‌وه، هه‌ر به په‌له داوهرهكه هه‌موو شتێكیتهواو كرد..
به راستی من خۆش باوه‌ڕ بووم، چونكه من درۆناكه‌م واده‌زانم هه‌موو خه‌ڵكی هه‌ر وان به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه من دوژمنی خۆمزۆر باش ده‌ناسی، به‌ڵام ئه‌و ساته من له ژێر فشارێكی زۆری ئازاریجهسته و ده‌روونیدا بووم ئاماده بووم تۆ هه‌موو شتێ به‌س له (كاوه) جیاببمه‌وه.
كاتێ له به‌رامبه‌ر داوه‌ر بووم پێی وتم بۆ ئهتهوێله (كاوه) جیابیته‌وه؟ منیش هیچم بۆ نه‌وترا (ته‌نها ده‌م ویست له‌و بار‌و دۆخه رزگارم بێت) ته‌نها وه‌ڵامه كه‌ی (دانا)ی برام وت، وتم: ژیانمناخۆشه، ده‌مه‌وێت جیاببمه‌وه، ئیتر دادوه‌ره‌كه له ماوه‌ی یهككاتژمێر هه‌موو شتێكی ته‌واو كرد.
له‌و رۆژه‌وه ئه‌م رووداوه بۆخه‌ڵكی وه‌ك مردوویه‌ك خرایه ژێر گڵه‌وه. به‌ڵام بۆ من هه‌تا ههتایهوهكو داستان و تێشون، له هه‌گبه‌ی ژیانم، ئه‌م رابردووه‌ش لهمێشكیمندا تۆماركراوه و به‌به‌رده‌وامی وه‌كو زنجیره درامایه‌ك خۆم باشترینبینهری ئه‌و درامایه‌م، هه‌رگیز زنجیره دراماكه كۆتایی نایه‌ت، چونكهههمیشه دووباره ده‌كرێته‌وه له مێشكمدا ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای منیبینهره.
من (12) ساڵ خێزانی (كاوه) بووم ئه‌و ئازار و خه‌م وكێشانهی باسم كرد له ماوه‌ی ئه‌و (12) ساڵه‌دا بوو، بۆیه هه‌ر كه‌م وكوریهك هه‌بوو له قسه‌كانم داوای لێبوردن ده‌كه‌م. چونكه گومانله‌وه‌دا نییه چۆن ده‌توانی ژیانێكی دوانزه ساڵی به دانیشتنێكیئهوا هه‌موو شتێ باس بكه‌ی، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م،كه من نزیكه‌ی (7) ساڵه ژیانێكی نوێم هه‌ڵبژاردووه، مێردم به‌پیاوێكی كه‌مێك به ته‌مه‌ن كردووه. له راستیدا وا ده‌زانم هیچ كهسژیانی وه‌كو ژیانی من خۆش نییه، هه‌روه‌ها هه‌ر وه‌كو هه‌میشه و به‌به‌رده‌وامی زۆر سوپاسی خوای گه‌وره ده‌كه‌م، كه پاش ئه‌و ههمووئازار و ناخۆشییه ئه‌و كه‌سه به‌رێزه‌ی كرده هاوسه‌رم، به‌راستی منئهوم زۆر زۆر خۆشده‌وێت، به‌ڵام ئه‌و له من زیاتر. ئه‌وه‌ی له كۆتاییدادهیڵێم دوو شته:
یه‌كه‌میان من له سه‌ره‌تای گێرانهوهیباسهكهم، ئاماژه‌م به جادوو كرد، له راستیدا ئه‌م شته زۆر جێگایپرسیاره، وه‌ڵامه‌كه‌شی نازانم، چونكه گه‌ر جادوو له دژی من كرا بێت،بێگومان له‌به‌ر ئه‌وه بوو منداڵم نابێت یان (شیلان) رقی له من بوو. باشه خۆ دواتر (كاوه) بوو به خاوه‌نی منداڵ و (شیلان) یش مێردی كرد،كه‌چی ئه‌م زاڵمانه هه‌ر خراپ بوون له‌گه‌ڵ من. كه‌واته (كاوه) خۆیئهژدیهایهكی پر ژه‌هر بوو، نه‌ك كاریگه‌ری جادوو.
دووه‌میان. پێشچهند ساڵێك له مه‌و به‌ر له‌سه‌ر داوای هاوسه‌ره تازه‌كه‌م چوومه لایپزیشكی پسپۆر له‌بواری منداڵ نه‌بووندا، پزیشكه كه پێی وتم، سهرهتاكێشهیهكی زۆر بچووكت هه‌بووه، كه زۆر به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌كرا،به‌ڵام دواتر كێشه‌كه زۆر گه‌وره بووه، هیچ هیوایه‌ك نییه بۆچاره‌سه‌ری تۆ. پزیشكه‌كه به‌رده‌وام بوو له قسه‌كانی و وتی: خوشكه (تارا) پێشتر تۆ كاری گرانت ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها زۆر به توندیجهستهت ئازار دراوه، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی و گه‌وره‌بوونی كێشهیمنداڵ نهبوونهكهته. وه‌كو پێم وتی هیچ هیوایه‌ك نییه بۆ چارهسهریمنداڵ نه‌بونه‌كه‌ی تۆ. به‌ڵێ پزیشكه‌كه زۆر راستی ده‌كرد، چونكه (كاوه) هه‌موو جه‌سته‌می به لێدان نه‌خشاند بوو، وه‌ك وتم ههمووجهستهم! واتا هه‌موو شوێنێكی جه‌سته‌م.
هه‌روه‌ها مێرده تازهكهمكه گوێی له‌م قسانه‌ی پزیشكه‌كه بوو، به نیگایه‌كی سه‌یر تهماشایكردم و هێمنی هه‌موو قسه‌یه‌كی خوارد، پاشان مێرده تازه‌كه‌م هه‌ر خۆیهێمنی له ژووره‌كه كرده ده‌ره‌وه. وتی: دڵنیابه (تارا) گیان هه‌رگیزله‌به‌ر منداڵ تۆم نه‌كردۆته هاوسه‌ری خۆم، دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه مهگهرئهو رۆژه‌ی بمرم لێت دووربكه‌ومه‌وه، یاخود سزات بده‌م.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
12-24-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سێ دزه‌كه
سه‌رچاوه: وانه زیرینهكان ئاماده‌كردنی :جاسم شوانی
سی براده‌ر ده‌بن ئه‌و سی براده‌ره تابلیی ته‌مبه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل ده‌بن هیچ ئیشیكیان پێ ناكریت بۆیه بریاری دزیكردن ده‌ده‌ن .
یه‌كه‌م كاریان ئه‌وه ده‌بیت كه‌وا كه‌سیك ده‌مریت ده‌بینن كه‌س و كاری مردوو پرسه‌ی بۆ داده‌نین ... ئه‌وانیش بیر ده‌كه‌نه‌وه له‌رۆژی ته‌واو بوونی پرسه‌كه به‌ر لهخۆرههلاتن ده‌چن گۆری مردووه كه ههلدهدهنهوه ،یه‌كیك له‌و سییانه ده‌چیته نیو گۆره‌كه له‌جیی ئه‌و مردووه‌كه ،كونیكی بچوكی نهینی بۆدههیلنهوه پاشان خۆری به‌سه‌ر داده‌كه‌ن .
دوای ئه‌و كاره دین بۆلای كوری كابرا و ده‌لین باوكت به‌ره‌حمه‌ت بیت پیاویكی زۆر باشبووه و براده‌ری ئیمه بووه ان شا‌ء الله جیگه‌ی باش ده‌بیت، به‌لام شتیك هه‌یه ده‌ترسین به‌هۆی ئه‌و شته‌وه سزا بخوات .
كوری مردووه‌كه حه‌په‌ساو گوتی ئاخر تائیستا نهمبیووه باوكم براده‌ریكی زای هه‌بیت .
بۆیه كوره وتی یانی بابم ئازار بدریت ؟ یانی چی تیناگه‌م؟ دهزووكهن پیم بلین به‌لكو چیم له‌ده‌ست دیت بۆی ئه‌نجام بده‌م .
دوو دزه‌كه گوتیان:
جا وه‌للا به‌تۆ ده‌كریت گه‌ر بۆی بكه‌ی .
كوره گوتی ده پیم بلین بزانن ده‌یكه‌م یان نا.
دوو دزه‌كان گوتیان جا بلیین چی باوكت پیش مردنی سه‌د لیره‌ی زیری له ئیمه قه‌رز كرد به‌و واده‌یه‌ی كه پاش سێ مانگی دیكه بمانداته‌وه به‌لام ئه‌وه باوكت مردووه گه‌ر پاره‌كه كه‌م بوایه هه‌ر خۆمان لیی خۆش ده‌بووین ، جا ئه‌وه تۆمان ئاگادار كرده‌وه تۆش ئاره‌زووی خۆته .
كوری مردوو زۆر سه‌یری پێ هات چونكه باوكی ده‌وله‌مه‌ند بووه ، ئیتر قه‌رزی بۆ كردووه ؟
كوره گوتی باشه قه‌رزی له ئیوه كردووه به‌لام من تا ئیستا ئیوهمك نه‌دیووه حه‌ز ده‌كه‌م چشایهدیكتان هه‌بیت تا پاره‌كه‌تان بده‌مه‌وه.
دوو دزه‌كان سه‌ر دینن و ده‌به‌ن ... دواتر ده‌لین ئا ئه‌وه به‌بیرمان هاته‌وه باوكت پیاوه‌كی چاك بووه ده‌چین له‌سه‌ر گۆره‌كه‌ی پرسیاری لیده‌كه‌ین بزانین چی ده‌لێ له‌وانه‌یه خوا مۆله‌تی بدات بۆ ئه‌وه‌نده قسه .
كوری مردوو هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی پی سه‌یر ده‌بیت به‌لام رازی ده‌بیت له‌دلی خۆی ده‌لی مردوو قسه ناكات منیش ئه‌وانه‌م له‌كۆل ده‌بیته‌وه ، بۆیه به‌ره‌و گۆرستان به‌رێ ده‌كه‌ون.
ده‌گه‌نه سه‌ر گۆرهكهو سلاویك دهن كوره‌ی مردوو پرسیار ده‌كات ده‌لی:
باوكه وایه تۆ پاره‌ی ئه‌و پیاوانه‌ت لایه ؟
له‌نیو گۆره‌كه دزی سێ یه‌م ده‌لی : به‌لێ كورم من سه‌د لیره‌ی ئه‌وانه قه‌رزدارم .. له‌به‌ر ئه‌وه له ئازاریكی ناخۆش دام ، بۆیه تكات لیدهك كورم هه‌تا زووه بیانده‌وه.
كوری مردوو ئیتر هیچ گومانی نامینێ ، واده‌زانی باوكی یه‌كیكه له ئه‌ولیایانی خودا ، زۆر دلخۆش ده‌بیت ، ده‌ست به‌جی سه‌د لیره‌ی ده‌دا به دزه‌كان و سوپاسیكی زۆری دوو دزه‌كه ده‌كات .
به‌م شیوه‌یه دوو دزه‌كان سه‌د لیره‌یان ده‌ست كه‌وت ویستیان بچن براده‌ره‌كه‌یان ده‌ر بینن له ناو گۆر به‌لام یه‌كیكیان وتی باشه بۆ بچین ده‌ری بینین تازه پاره‌كه‌مان وه‌رگرتووه بۆ كیشه بۆ خۆمان دروست بكه‌ین وه‌ره پاره‌كه ده‌كه‌ین به‌نیوه ئه‌ویش كه‌یفی خۆیه‌تی بابمری پیویستمان پیی نه‌ما.
بۆیه دزه‌كه‌ی تریش به‌م قسه‌یه رازی ده‌بی ، ده‌لی خۆ راست ده‌كه‌ی ئیمه پیمان ناكریت بچین گۆر ههلكهنین و گۆر پركهینهوه تازه وا شاردراوه‌ش .
دزی سێ یه‌میش دوای چاوه‌روانی دوو رۆژ له‌نیو گۆردا بۆی ده‌ركه‌وت براده‌ره‌كانی زۆر خراپ بوون په‌شیمان بوویه‌وه و دوای ئه‌و دوو سی رۆژه له‌برسی و تینوویه‌تی گیانی ده‌رچوو.
ئینجا بزانن براده‌ری خراپ ئاوایه چیت به‌سه‌ر دینی ، به‌خوا بۆ بیهژهوهنیهكی كه‌می خۆی تۆ له‌گۆر ده‌نی تۆش پیی نازانیت .
له‌سه‌ر زاری براده‌ره خراپه‌كان له‌رۆژی قیامه‌ت كهخۆزگه ده‌خوازن ههریهكتریان نه‌ناسیبایه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموویت :
(( یا ویلتا لیتني لم أتخذ فلاناً خليلا))الفرقان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-24-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌م چیرۆکه ڕاستیه‌و له‌یه‌کێك لهوڵاتهعهرهبیهکاناڕویدا وه
چیرۆکی ئه‌م مناڵهههرلهدایك بونیهوهدهستپێدهکات کاتێك دایکی له‌کاتی له‌دایکبونی ئه‌مدا ئه‌مرێت..باوکی دوای 7 مانگ له‌مردنی ژنه‌که‌ی ژنێکی‌تری هێنایه‌وه وهمناڵهکهی خۆی کهکوڕێك بوو ناردی بۆماڵی خوشکه‌که‌ی تاله‌گه‌ڵ مناڵه‌کانی ئهواپهروهردهبکرێت و هه‌ست به‌سۆزی دایکایه‌تی بکات لای پوری....
باوکهکهژنی هێنایه‌وه ودومناڵی بوو .کات ڕۆشت وهات کوڕه‌که‌ی که‌لای خوشکه‌که‌ی داینابو ته‌مه‌نی ببوو بو4 ساڵ باوکی بڕیاریدا ئیتربیهێنێتهوهلای خۆی تاله‌گه‌ڵ خۆیداژیان به‌سه‌ربه‌رێت...وهبهژن ه‌که‌ی وت که‌چاودێری بکات هه‌روه‌ك مناڵه‌کانی خۆ6 سه‌یری بکات..به‌ڵام هه‌رگیز باوه‌ژن وه‌ك مناڵه‌کانی خۆی سه‌ری ناکات...هه‌موکات ڕه‌فتاری توندبوولهگهڵی و هیچ چاودێری نه‌ده‌کردو لای خزمهتکاروچێشت لێنهرهکان دایئهناتائاگاداریبن
ڕۆژێك ژنه‌که ده‌عوه‌تی ماڵی باوك وخزمانی خۆی کردبوو
سهرسفرهڕازاوهبو به‌هه‌مو جۆرهخواردنێکی باش وخۆش وجوان
کاتی نان خواردنی ئێوارههات و مناڵهفهقیرهکه زۆری برسیبوو نه‌یده‌زانی چۆن ده‌ستی بگات به پارچه‌یه‌ك لهوگۆشته یان هه‌رجۆرێك له‌و موقهبلاتانه
به‌ڵام باوه‌ژنی دڕنده به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێبداتهئهوهی ئه‌مه مناڵهوبرسیهتی یه‌ك قیژهیکردبهسهریدا مناڵهکهڕهنگی زه‌ردبوو وه قاپێکی شکاوی هێناو تۆزێك برنج‌و بۆتێکردو وتی ههرئێستابڕۆ حهوشهکهبیخۆ ئیزعاجمان مه‌که
مناڵکهش بهوسهرماوزستانه چوه حه‌وشه‌که‌و له پشت ده‌رگاکه‌وه خۆی گرمۆڵهکردبوو لهتاوسهرماتۆزهتۆزه لهبرنجهکهی ئه‌خوارد
ئه‌وانیش له‌ژوره‌وه خه‌ریکی نان خواردنی خۆیان بوون به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گوێبده‌نه ئه‌م مناڵه هه‌تیوه
کات ڕۆشت مناڵه ههرلهدهرهوهبوو میوانه‌کانی باجی ڕۆشتنه‌وه وه
به‌بێ ئه‌وه‌ی عهزێتێك بکێشێت و هه‌واڵێکی ئه‌م مناڵه بزانێت خزمهتکارهکهیبانگ کرد تاخوانهکه کۆبکاتههوه و خۆشی چووهسهرجێگاکهی و خه‌وت وه خزمه‌تکاره‌که‌ش به‌هۆی کاره‌وه بیری مناڵه‌که‌ی نه‌مابوو
کات ڕۆشت و شه‌ودره‌نگ بوو باوکهلهسهفهر بهودرهنگههاتهوه
ژنه‌که‌ی به‌خێرهاتنی کرد‌و ده‌ستی کردهوهبهخهوهکهی پیاوه‌که لێی پرسی کواکوڕهکهم؟
ژنه‌که‌ش وتی:لای خزمه‌تکاره‌که‌یه جلوبه‌رگی ئه‌گۆڕێت وئهیخهوێنێت
باوکه مورتاح بوو خه‌وت...له‌خه‌ویا ژنهکۆنهکهی هاته پێی وت ئاگات لهکوڕهکهمان بێت باشنیه ئێستا
پیاوه‌که لهخهڕاچلهکی وژنه‌که‌ی هه‌ستان له‌خه‌و پێی وت کواکورهکهم خه‌وێکی وام بینیوه ژنه‌که‌شی وتی هیچ نیه هئهوه هیلاکی سه‌فه‌ره بخهوهرهوه خه‌مت نه‌بێت
پیاوه‌که به‌قسه‌ی کردهوهوخهوتهوه
سه‌رله‌نوێ ژنه‌که‌ی هاته‌وه خه‌وی پێی ووت کوڕه‌که‌مان لهخهتهریاتدایه ئاگاداری به ئه‌وه‌ت بۆماوه‌ته‌وه له‌منه‌وه
پیاوه‌که ئه‌مجاره‌ش به‌خه‌به‌ر هات وژنه‌که‌ی ههستانهوهژنهکهی خۆی ورهکردو وتی تۆ دیارهتهواونیت پێته‌ڵێم مناڵه‌که‌ت ئێستا خه‌وتوه مهچۆبۆلای باههڵنهسێت
هه‌رچۆنێك بوو باوکهئهمجارهش خه‌وته‌وه
بۆجاری سێیه‌م ژنه‌که‌ی هاته‌وه خه‌وی پێی وتت تۆ دره‌نگ که‌وتیت ئێستاکوڕهکهم لای خۆمه
باوکه بهترسو خه‌مێکی زۆره‌وه خه‌به‌ری بۆوه‌و به‌په‌له ڕایکردهژوری مناڵه‌که‌یه‌وه بینی که‌سی لێنیه ڕای‌کرد بۆلای خزمه‌تکاره‌که خزمه‌تکاره‌که‌ش ووتی ئه‌مڕۆ من ههرنهمبینیوه هرقاڵی میوانه‌کان بووم
باوکه به‌گریان و دڵته‌نگیه‌وه بهشێتانهبهماڵهکه ده‌گه‌ڕا تاچووه حه‌وشه‌که و مناڵه‌که‌ی بینی لهپشیت ده‌رگای حهشهکهدا لهتاوسهرماخۆی لول کردبوو چوهپێشهوهو به‌ترسه‌وه ده‌ستێکی لێدا و بانگی کرد بینی جسهتهی ڕه‌ق بووهوسارد و شین هه‌لگه‌ڕاوه و کوڕه‌که‌ی مردووه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 12-24-2010 در ساعت 08:16 PM
|
12-24-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه وی ئاهه نگی بووك گواستنه وه يه، ئه ڵێن بووك چووه ته ژووره كه ی خۆی بگۆرێت، هه رچی چاوه ڕييان كرد نه هاته ده ره وه، ده رگاكه شی قوفل كردبوو. زاوا به په شۆكاوی له به رده م ده رگاكه وه هاتوچۆ ئه كات له نيگه رانی و دلته نگيدا خه ريكه شێت ئه بيت. دايك و باوكی كچه كه له پشت ده رگاكه وه هاوار ئه كه ن: "له يلا، كچم ده رگاكه بكه ره وه. له يلا گيان سه لامه تی؟ "
زاوا ئيتر خۆی پێ ناگيريت، به هه ر حاڵێك بێت ده رگاكه ئه شكێنێت و ئه چنه ژووره وه. له يلا ئه زيزه كه ی دايه و بابه وه كو بووكه شووشه يه كی جوان له ناوه راستی ژووره كه دا كه وتووه. جله بووكێنی يه جوانه كانی تێكه ل به خوێن بووه، به ڵام له سه ر لێوه كانی زه‌رده خه نده يه ! هه موويان كپ و بێ ده نگ حه په ساون به م ديمه نه، وه ره قێك له ته نيشت ده ستی له يلاوه يه، وه ره قێك كه له گه ل خوێندا بووه به يه ك، باوكی له يلا ئه چێته پێشه وه و هێشتا ئه وه ی كه ئه يبينێت بڕوا ناكات، به ده ستی له رزۆكه وه وه ره قه كه هه لئه گرێت، ئه يخوێنێته وه:
سڵاو ئه زيزم. خه ريكم نامه بۆ تۆ ئه نووسم. دوا نامه ی ژيانم. ئاخر ئێره خه تی كۆتايی ژيانمه. خۆزگه منت له جلی بووكێنيدا ئه بينی. مه گه ر تۆ ئاره زووت ئه وه نه بوو؟! ئارش گيان خه ريكم ئه رۆم. ئه رۆم كه بزانيت تا كۆتايی له سه ر قسه كانم وه ستام. ئه زانی ئارش جاريكی تر توانيم قسه ت له گه ل بكه مه وه. ئه ها پيم وتيت قسه له گه ڵ يه ك ئه كه ينه وه. به لام خۆزگه منيش قسه كانی تۆم ببيستايه. ئه ڕۆم چونكه سوێندم خواردووه، تۆش خواردت، له بيرته ؟! وتم يان تۆ يان مه ر‌گ، تۆش وتت، له بيرته؟! ئارش تۆ لێره نيت، من له جلی بووكدام به لام تۆ له كوێيت؟! زاوای دلم تۆيت، بۆ نايه يت بۆ لام؟! خۆزگه لێره بويتايه و ئه تبينی له يلاكه ت چۆن جله بوكێنيه كه ی به خوێنی خۆی ڕه نگ ئه كات. خۆزگه لێره بوويتايه و ئه تبينی له يلاكه ت تا كۆتايی له سه ر قسه ی خۆی وه ستا. ئارش له يلاكه ت ئه ڕوات بۆ ئه وه ی پيشانت بدات كه خۆشی ويستی. ئيستا كه چاوم تاريك ئه بيت، ئيستا كه گيانم ئه له رزيت، هه موو ژيانم وه فلمێك له به رچاوم تێ ئه په ڕێت. ئه و ڕۆژه ی كه نيگاكانمان ئاڵا به يه كدا له بيرته؟! رۆژێك كه دڵه كانمان له رزی، له بيرته؟! رۆژه خۆشه كانی عاشقيمان، له بيرته؟! به رنامه كانی ئاينده مان، له بيرته؟! ئارش من له بيرمه، له بيرمه كه چۆن گه وره كانمان، هه ر ئه وانه ی كه هه موو ژيانيان بووين، پێيان نا به دڵی هه ردووكماندا. له بيرمه ئه و ڕۆژه ی كه باوكت ده ری كرديت له ماڵ كه ئه گه ر خۆشت ئه ويت به ته نها بڕۆ بۆ لای.
له بيرمه كه باوكم پێی وتيت كه ئيتر بۆت نيه ناوی بهێنيت. له بيرته ئه و ڕۆژه چه ند گريام، تۆ فرميسكه كانمت سڕی و وتت " كه ئه گريت چاوت جوانتر ئه بێت!" ئه توت كه پێ بكه نم. ئارش ئيستا وه ره بزانه چاوه كانم جوان بووه يان زياتر بگريم. هێشتا له بيرمه كه باوكت ناردتی بۆ شارێكی دوور بۆ ئه وه ی چاومان به يه ك نه كه وێته وه به ڵام نه يده زانی كه عه شقی تۆ، له دڵمدايه نه ك له چاوه كانمدا. ڕۆژيك كه باوكم ئێمه ی ئاواره كرد له به رئه وه ی من دڵم به عه شقێك دابوو كه ده سته كانی به تاڵ بوون كه بۆ ئاينده پاره ی نه بوو، به ڵام نه يده زانی كه ئاره زووه كانی من له نيگای تۆدا بوو نه ك له ده سته كانتدا. ئێستاش له سه ر قسه ی خۆمم يان تۆ يان مه ر‌گ. له م ژووره بچمه ده ره وه ئيتر هيی تۆ نيم، ئيتر تۆم نابيت. ناتوانم ببينم له بری ده سته گه رمه كانی تۆ، ده ستيكی ديكه ی سارد له ده ستما بێت. هه ر لێره ته واوی ئه كه م. وای ئارش خۆزگه ليره بوويتايه و ئه تبينی ڕه نگی سووری خوێن له گه ڵ ڕه نگی سپيی جلی بووك چه ن جوانه! ئه زيزم ئيتر توانای نووسينم نيه. زۆر بيرت ئه كه م. ئه مه وێت بتبينم. ده ستم ئه له رزێت. شێوه ی چاوه كانت له به رچاومه. ده ستم بگره. منيش له گه ڵت دێم...
باوكی له يلا نامه كه له ده ستيدايه، ئه ژنۆی شكاوه، له سه ر ته رمی كچه جوانه كه ی وه ستاوه و ئه گری. ئاوڕی دايه وه بۆ لای خه ڵكه ماته م داگيراوه كه ی پشتی كه بلێت چ موسيبه تێكی بۆ هاتووه، له ناو ده رگاكه دا كه سێكی ناسراو ئه بينێت. به لێ باوكی ئارشه، ئه ويش نامه يه كی به ده سته وه يه، چاوی سوور هه ڵگه ڕاوه، ده موچاوی له گه ڵ فرمێسك بووه به يه ك. نيگای دوو باوكه كه تيك ئاڵان، نيگايه ك كه زۆر قسه ی تيا بوو. هه ردوو بێ ده نگ بوون و سه يری يه كيان كرد، بێ ده نگيه ك كه هاواری ئازاره كانيان بوو. باوكی ئارشيش هاتبوو نامه ی كوڕه كه ی بگه يه نێت به ده ستی له يلا، هاتبوو كه بلێت كوڕه كه ی په يمانی بردووه ته سه ر به ڵام دره نگ گه شت. ئيتر هه موو شتێك ته واو بوو، كتێبی عه شقی ئارش و له يلا داخراوه. ئێستا ئيتر دوو دلی په شيمانی دوو باوك ماونه ته وه و فرمێسكی ساردی دوو دايك و دڵيكی سووتاوی زاوايه كی چاره ڕه ش! ئيتر هه رچی ماوه ته و ه تێپه ر بوونی زه مه ن و ئاينده و دووباره بوونه وه ی ئه و هه ڵانه ی كه ده رفه تی جوبران كردنه وه ی نيه.
کورد ماکس
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تاوان
له مێژ بوو یه‌کتریان ده‌ناسی. هه‌ر که چاوی پێکه‌وت، نیگای خزایه ژێر ئه‌و کراسه ته‌نکه‌ی به‌ری و حه‌زێک له گیانی ئاڵا. زۆر به‌لایه‌وه سه‌یر بوو، هه‌موو جارێ به بینینی ئه‌م ئافره‌ته پێست ئاڵه، وای لێئه‌هات. هه‌رچی ئه‌کرد نه‌یده‌توانی چاوی لێ هه‌ڵبڕێ.
ناچار خۆی تێکه‌ڵ کۆڕی هه‌ڵپه‌ڕکێ کرد. نه‌یده‌زانی چۆن هاته ده‌ستیه‌وه. هێچ کاتێ هێنده لێی نزیک نه‌ببو. ئافره‌ته‌که بۆنێکی خۆشی لی ئه‌هات. بۆنی له‌ش بوو. ئه‌میش به‌و بۆنه هێنده‌یتر سه‌رمه‌ست ده‌بوو. جارێک به توندی ده‌ستی گوشی و زیاتر خۆی لێ نزیک کرده‌وه. ورده ورده کات و ساتی له‌بیر چوو. پاش زه‌مه‌نێکی نادیار که وه‌خۆ هاته‌وه به جوته سه‌مایان ده‌کرد. به‌س ئه‌م و ئه‌و.
جه‌ماعه‌ت ئاپۆڕه‌یان دابوون. هه‌ندێ به رقه‌وه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌کردن و هه‌ندێ به به‌زه‌یی و پرسیاره‌وه سه‌یریان ده‌کردن. ترسێک به سه‌ریا زاڵ بوو. نه‌یده‌زانی چۆن کۆتایی به‌و سه‌ما دوو که‌سیه بێنێ. هاوار له گه‌رویا خنکا، ویستی خۆی ده‌رباز کات. به‌ڵام ئه‌ی ئه‌و؟ ئه‌و چی لێبکات؟! تاسابوو. له‌پڕ به زرمه‌ی سه‌ری له هۆش چوو. له‌و ڕۆژه‌وه ئه‌م به ته‌نیا سه‌ما ئه‌کاو ئه‌ویش بوه‌ته تابلۆیه‌کی زیندوی جێ پێی رێبواره تۆزاویه‌کان.
فه‌ره‌یدون ئه‌مینزاده 29.09.86بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌زانی دانیشتی وتت به‌ڵام غه‌ڵه‌ت بوو
بیر له چیی ده‌كه‌مه‌وه نازانم. تا توانیم درگاكه‌م به هێمنی كرده‌وه دانهیێك وتی هێواشتر ئێشی دێ ده‌ستم وێل كه له كۆڵم وهكهوه وه‌ی دیسانه‌وه ده‌نگی متۆڕ هات... ڕقم لێیه‌تی... هێواشتر ده‌نگی به گوێم دهگێشت زانیم كه دوور كه‌وتۆته‌وه ده‌نگی هاوار هات ده‌ست له به‌رۆكی وه‌كه ئه‌تهه‌وێ چی بكه‌ی تا توانیم به دوو په‌نجه قورقوورایچكهیم گووشی نهم ده‌ویست بیخنكێنم ده‌نگی فیكه هات كێ بوو من نه‌بووم ئه‌و بوو كۆكا دیسانه‌وه ده‌نگی فیكه هات متۆرسهوار ویه‌كی دیكه‌ش تێپه‌ڕ بوو ده‌نگی هات ڕۆشته‌وه ناگه‌ڕێته‌وه چه‌ن ده‌نگێ ئَههات نه‌مده‌ناسی كه‌سێك هه‌ستا سه‌ر پێ وێڵم كه منیش به‌و ئاواته پێنه گێشتووهی كه له نێو دڵما بوو دوو په‌نجه‌كانم له قورقووراچكهی بوه وه ئه‌ی چ تامێكی بوو جوان دانیشه له بیرم چوو بوه‌وه خه‌ریبوو ئهتكوشت به تووڕه‌یی چ باشتر قوڕبه‌سه‌ر ئهكهوتییه زندان به هات و هاوار كوونه ڕه‌ش باشتره ئَهم نیو ساعه‌ته سه‌ره‌تایه هه‌ر چی گوێ بگری له پایا ئه‌نووسرێ ...نه قبووڵم نییه له وانه یه منیش رۆژێك به‌م شێوه سوكنایت پێ به‌م ماشینه‌كه هه‌ڵ كرا وابزانم به لای خواره‌وه ده‌چوو له‌وانه‌یه له ماڵه‌وه نه‌بین خوا ئَهزانێ حه‌تمه‌ن ئهیكووژی نییه زۆر تامهئهیا بێچاره‌ی به‌دبه‌خت ئه‌ونده‌ت لێ ئه‌ده‌ن كه نتوانی قسه بكه‌ی وریته وریتی سیسرك به گوێ دهگێشت سریوهیێكی فێنك كێشای به گۆناما جه‌سته‌م مووچڕكێك گرتی سارد بوو وه‌ك سه‌هۆل كه‌س قسه‌ی نه‌ده‌كرد ده‌نگی گریانی منال به گوێ ده‌گه‌یشت سێبه‌ری جلهههڵواسراوهكان له سه‌ر عه‌رز كۆ ببوونه‌وه قسه‌یان ده‌كرد بێ خه‌یاڵ به ئه‌زانم درۆ ئه‌كا گاڵته ئه‌كا ده‌نگێكی بۆر ئه‌هات وه‌ره ده‌ره‌وه ده‌یی وه‌ره ئه‌ی چ ده‌نگێكی پێكه‌نین هات قاقای ده‌كێشا دیسانه‌وه ده‌نگی هات له ناخی دڵه‌وه پێ ئه‌كه‌نی دروستكراو نه‌بوو ئه‌وی كه‌ش به دوایا پێكه‌نی وه‌ره ده‌ره‌وه پیاوه‌كه ئه‌م ده‌نگی سیسركه پیس ناخۆشه ماندوو بووم له پاڵ دانه‌وه به ده‌ركه‌كه تا توانیم پاڵم پێوه‌نا دیسانه‌وه ده‌نگه‌كه‌ی پێشوو پێكه‌نی پێكه‌نینه‌كه‌ی ته‌واو بوونی نه‌بوو ئه‌ی خه‌ریكه بركه ئه‌كا دانیشتم و گوێم له پێكه‌نینه‌كه‌ی گرت له لای دهركهبهستراوهكه چ شیرین پێده‌كه‌نێ كه‌سێك وتی پێمه‌كه‌نه به‌سه كه‌چی دیسان پێكهنییهوه.
شادي شريف پور
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
" هاوین له ڕۆژێكا " 1
_"حازرن ؟ "
_"حازرین."
_" ئێستایه... "
_ " خه‌ریكه..."
_ " یانی زاناكان به ڕاستی ئه‌زانن؟ بڵه‌ی ئه‌مڕۆ ڕووبات ؟ بڵه‌ی ؟ ...."
_ " تیمشا كه‌ن له ده‌ستتان ده‌ر ئه‌چێ ، فه‌قه‌ت تیمشا كه‌ن ..."
منداڵه‌كان به یه‌كا ترنجابوون . وه‌كوو گووڵ ، وه‌كوو گیا ، ئاڵابوون به‌یه‌كا. هه‌موو به‌قه‌ی یه‌ك بوون و بۆ تیمشا كردنی هه‌تاوی شاریاو به‌ڕیز وێستابوون. باران ئه‌باری.
حه‌وت ساڵ بوو هه‌ر باران ئه‌باری . ههزارانو و هه‌زاران ڕۆژ یه‌ك به‌دوای یه‌كا هه‌ر باران بوو. هه‌ر ده‌نگی شۆڕه شۆڕی باران ئه‌هات. ده‌نكه درشته‌كانی باران وه‌كوو كریستاڵ ئه‌هاتنه خووارۆ و تۆفان و هه‌وره گرمه‌ی زۆریان له‌گه‌ڵ خۆیان ئه‌هێنا. شه‌پۆلی زه‌ریا به‌تووندی ئه‌درا به جهزیرهیا. هه‌زاران دارستان له به‌ین چوبوون. هه‌زاران كه‌ڕت دووباره دار ڕوابو ، دووباره له به‌ین چوبووۆ. ژیان له سه‌یاره‌ی وێنووس 2 هه‌ر به‌م شێوه بوو . ئه‌و منداڵانه‌ش له‌گه‌ڵ ژنوو پیاوه‌كانی تر به سه‌فینه هاتبوون بۆ ئه‌وێ تا له وێنووسی بارانی ژیانێكی نوێ دا بمهرزێنن .
_ " ... خه‌ریكه ته‌واو ئه‌بێ ....."
_ " وایه ... خه‌ریكه.... "
مارگۆت 3 دوور له‌وان وێستابوو. دوور له‌و منداڵانه‌ی كهقه ت پێش باران و باران و بارانیان له بیر نه‌بوو . هه‌موو نۆ ساڵیان بوو . حه‌وت ساڵ له‌وه پێشیان له‌بیر نه‌بوو كه هه‌تاو سه‌عاتێك هاته ده‌ر و ڕووی خۆی به دنیای ته‌ماوی نیشان دابوو. شه‌وانه ئاگای لێ بوو كه منداڵه‌كان به‌ده‌م خهوۆ ئهجوولانۆ . ئه‌یزانی كه خه‌ریكن خه‌و به میدادڕهنگیێكی زه‌رد یا ته‌ڵایی ئه‌بینن، یا تاقڕانیێكی ئه‌ونه گه‌وره كه ئه‌توانن ته‌واوی دنیای پێ بكڕن. ئه‌و ئه‌یزانی كه منداڵه‌كان له‌گه‌رمای هه‌تاو هه‌ر ئه‌ونه‌یان له‌بیره كه پێیان وایه وه‌كوو گه‌رمای سه‌ر گۆناو خوێن و ده‌ست و لاقیان وایه .
ڕۆژی پێشووی له كهلاسا هه‌ر له‌باره‌ی ههتاوۆ خوێندبوویانۆ ، كه چه‌نده له لیمۆ ئه‌چێ و چه‌نده گه‌رمه . چه‌ند كورته چیرۆكوو ههڵبهستیشیان وتبوو :
_ " هه‌تاو گوڵێكه ، ته‌نیا یه‌ك ساعه‌ت ئه‌پشكوێ . "
ئه‌مه هه‌ڵبه‌ستی مارگۆت بوو. به‌ده‌نگێكی ئارام له كهلاسێكی بێ چرپهیاخوێندبوویۆ . له ده‌رۆش هه‌ر باران ئه‌باری . یه‌كێ له كوڕه‌كان وتی :
_ " ئه‌وه هه‌ڵبه‌ستی خۆت نه‌بوو."
_" هی خۆم بوو ، خۆم... "
مامۆستا وتی: " بێ ده‌نگ به ویلیا‌م."
به‌ڵام ئه‌وه دوێنێ بوو . ئێستا باران خه‌ریك بوو هێواش ئهبوۆ . منداڵه‌كان پاڵیان دابوو به شیشه ی ئه‌ستووری په‌نجه‌ره‌كه .
_" مامۆستا له كوێیه ؟ "
_" دێته‌وه..."
_" ئه‌گه‌ر زوو نه‌كات له‌ده‌ستی ده‌ر ئه‌چێ ..."
هه‌موو به شانوو كۆڵی یه‌كترا سه‌ر كه‌وتبوون با باشتر ببینن . مارگۆت به‌ته‌نیا وێستا بوو. كچێكی زه‌ردوو زه‌عیف بوو. ئه‌ڵه‌ی ساڵه‌ها له ناو بارانا گوم بووبوو و باران شینایی چاوه‌كانی و سورایی لێوه‌كانی و كاڵی قژه‌كانی شۆردبووۆ . وێنهیێكی كۆنی تۆزاوی بوو له ئه‌لبۆما ، ڕه‌نگوو ڕوو ڕۆیشتوو . ئه‌گه‌ر قسه‌یێكی كردایه ده‌نگی له ڕۆح ئه‌چوو. ئێستاش به ته‌نیا وێستابوو . چاوی بڕیبووه باران و دنیای ته‌ڕی پشت شیشه‌كه .
ویلیا‌م وتی : " تیمشای چی ئه‌كه‌ی ؟ " ... مارگۆت وه‌ڵامی نهداوۆ . ویلیا‌م چووه پێشۆو پاڵێكی پێوه‌نا : " وه‌ختێ قسه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ن وه‌ڵام به‌رۆ ! "
مارگۆت به پاڵهكه تۆزێ جوڵاوۆ و هیچی نه‌كرد . هه‌موو له ده‌وری دوور كهوتنۆ ، بێ ئه‌وه‌ی تیمشایشی كه‌ن .
مارگۆت كایه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ئه‌كردن. ئه‌و حه‌زی له‌و تونێله درێژانه‌ی ژێر ئه‌رز نه‌ئه‌كرد . له قه‌را قهرایا هه‌ر وه‌خت گول ئه‌بوو هه‌ر وا ئه‌وێستا و تیمشای هه‌ڵاتنی ئه‌وانی ئه‌كرد و دوایان نائهكهوت . یا وه‌ختێ ئاهه‌نگێكیان سه‌باره‌ت به خۆشی و كایه و ژیان ئهخوێندۆ ، ئه‌م به حاڵ لێوی ئه‌جوڵان . به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌تاوو هاوینۆ بوایه ، ئه‌میش له گه‌ڵیان ئهیخوێندۆ و تیمشای په‌نجه‌ره ته‌ڕه كه‌ی ئه‌كرد.
جهنایهتێكی گه‌وره له مافی ئه‌وا كرابوو. چون پێنج ساڵ پێش له ئهرزۆ هێنرابوو . ئه‌و به باشی هه‌تاوی له‌بیر مابوو ، ئاسمانی له‌بیر مابوو . له ئۆهایۆ 4 ته‌مه‌نی چوار ساڵ بوو . به‌ڵام منداڵه‌كانی تر ته‌واوی ژیانیان له وێنووس بوون . دوو ساڵیان بوو كه هه‌تاو بۆ ئاخربار ، ماوه‌ی سه‌عاتێك هاته ده‌ر. ئێستا هیچیان له گه‌رماو ڕه‌نگی هه‌تاو له‌بیر نه‌مابوو. به‌ڵام مارگۆت له‌بیری مابوو .
كهڕهتێكیان چاوی قونجاند و وتی : " هه‌تاو وه‌كوو تاقڕانی وایه! " منداڵه‌كان هاواریان كرد : " نه‌خێر ، وانیه! " وتی : " وه‌كوو ئاوری ناو ته‌نوور وایه! " . دووباره هاواریان لێ به‌رز بووۆ : " درۆئهكهی ، تۆ هیچت له بیر نیه ! " .
به‌ڵام ئه‌و له‌بیری بوو . به هێواشی لێیان جیا بووۆ و چوه لای په‌نجه‌ره خوساوه كه وێستا. مانگێ له‌وه پێش نه‌یویستبوو له حه‌مامی مه‌دره‌سه له ژێر ئاوهكهیا بێستێ . چرنووقی له‌سه‌روو گوێچكی ئه‌گرت و ئه‌یقیژان كه نابێ ئاو له سه‌روو چاوی بدرێ . ورده‌ورده بۆی ده‌ركه‌وت كه له‌وانی تر جیاوازه . منداڵه‌كانیش به‌و جیاوازیه گه‌یشتنوو لێی دوور كهوتنۆ .
ئه‌یانوت قه‌راره دایك و باوكی ساڵی داهاتوو بیبهنۆ بۆ سه‌ر ئه‌رز . ئه‌م كاره بۆ ئه‌و زۆر پێویست بوو . بنه‌ماڵه‌ی مه‌جبوور بوون هه‌زاران دۆلار له به‌ر ئه‌و خه‌رج كه‌ن . هه‌ر له‌به ر ئه‌و هه‌موو كێشه گه‌وره و چكۆلانه ، منداڵه‌كان ڕقیان لێ هه‌ڵگرتبوو . خۆشییان له ڕه‌نگی په‌ڕیوو زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوی نه‌ئه‌هات . خۆشییان له بێده‌نگی و زه‌عیفی نه‌ئه‌هات . یه‌كێكی كه له‌كوڕه‌كان پاڵێكی تری پێوه‌نا :
" بۆچی لێره وێستاوی ؟... له ڕێی چی وێستاوی ؟ "
بۆ ئه‌ووه‌ڵ جار ڕووی تێ كردوو چاوی بڕیه ناو چاوی . ئه‌و شته‌ی وا له‌ڕێی وێستابوو له‌ناو چاویا دیار بوو. كوڕه‌كه قیژاندی به‌سه‌ریا :
" له‌م ده‌وروو به‌ره مه‌وێسته ، قه‌رار نیه شتێك ببینی ! "
لێوی جووڵاوۆ ، ئه‌یویست شتێك بڵێ . دووباره قیژاندی :
"هیچ شتێك ... هه‌مووی شۆخی بوو. "
تیمشایێكی منداڵه‌كانی تری كردوو چاوێكی لێ داگرتن: " ئه‌مڕۆ هیچ شتێك ڕوونایا ... مه‌گه‌رنا ؟! "
ئه‌وانیش پێكه‌نین و سه‌ریان له‌قاند : " نا... هیچ شتێك ... هیچ ڕوو نایا. "
مارگۆت له‌به‌ر خۆیۆ وتی : " به‌ڵام ... قه‌راره ئه‌مڕۆ بێ ... زاناكان خۆیان وتبوویان ... ئه‌وان ئه‌زانن.... هه‌تاو..... "
كوڕه‌كه تون گرتی و وتی : " هه‌مووی شۆخی بوو. وه‌رن با بیخه‌ینه كومۆدهكهوه تا مامۆستا نه‌هاتوه ..."
مارگۆت خۆی كێشا دواوۆ : " نا... ده‌ستم لێ مه‌یه‌ن... "
هه‌موو هوروژمیان بۆ برد و حه‌وایان دا و بردیان . هه‌ر چی هاواری كردوو قیژاندی ، نه‌یتوانی خه‌لاس بێ. بردیانۆ بۆ ناو تونێله كه‌و ناو دیوێك و له ئاخریشا ناو كومۆدێك . درگاكهیان لێ داخست . وێستان تا لهقیژان و جووڵان هیلاك بوو به خۆشحالیۆ ڕۆشتن ، گه‌ڕانۆ بۆ ناو تونێله‌كه . مامۆستا تازه هاتبوو . تیمشایێكی ساعهتهكهی كرد:
_ " هه‌موو حازرن منداڵه‌كان ؟ "
_" به‌ڵێ حازرین ... "
_ " هه‌موو هاتوون ؟ "
_"به‌ڵێ هاتووین ... "
باران خه‌ریك بوو ته‌واو بێ . هه‌موو به‌ره‌و ده‌روازه هه‌ڵاتن . باران ته‌واو بوبوو.
وه‌كوو ئه‌وه وابوو كه له‌سینه‌ما له‌وه‌سه‌تی فیلمێكی ترسناك سه‌باره‌ت به هه‌ره‌س و گێژه‌ڵۆكه و تۆفان و هه‌وره گرمه ، كتووپڕ ده‌نگ قه‌تع بێ . چۆن هه‌موو ساڵۆن پڕ ئه‌بێ له بێده‌نگی . له دوای ته‌واو بوونی بارانه‌كه‌ش ، هه‌موو دنیا بێ ده‌نگ بوو. منداڵه‌كان ده‌ستیان به گوێچكیانۆ گرتبوو . وایانزانی كه‌ڕ بوون . تازه ئه‌یانزانی گوێچكیان به چ ده‌نگێ عاده‌تی گرتبوو.
هه‌موو دوور له یه‌كتر وێستابوون . ده‌روازه‌كه كراوۆ و بۆنی بێ ده‌نگیان بیست ... هه‌تاو ده‌ركه‌وت .
ڕه‌نگی بڕۆنزی گه‌شاوه بوو و زۆر گه‌وره . ئاسمانی ده‌وریشی له كاشیێكی شین و ساف ئه‌چوو . دارستانی ده‌وریشی له شه‌وقی هه‌تاو ئه‌دره‌وشاوه. منداڵه‌كان وه‌كوو له ده‌ست جادووگه‌ر خه‌لاسیان هاتبێ ، هه‌ڵ ئههاتنوو ئهیانقیژان . مامۆستا وتی :
"زۆر دوور مهكهونۆ ، فه‌قه‌ت دوو ساعه‌ت وه‌ختتان هه‌یه ،حاڵی بوون؟ "
منداڵه‌كان له ژێر هه‌تاوا هه‌ڵ ئه‌هاتن. ده‌موو چاویان ئه‌كرده هه‌تاو . گه‌رماكه‌ی وه‌كوو ئاسنێكی داخ ئه‌درا لهڕوومهتیان. جله‌كانیان دا ئهكهند تا هه‌تاو قۆلیان بسووتێنێ .
_ " له لامپا ههتاویهكهی خۆمان باشتره ! "
_ " ئه‌رێ زۆر باشتره ..."
له هه‌ڵاتن هیلاك بوون . به‌رامبه‌ر دارستانه‌كه‌ی كه ته‌واوی وێنووسی داپۆشیبوو وێستان .له هێلانه‌ی هه‌شت پێ ئه‌چوو . ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشی بوو. ئه‌ونه هه‌تاوی لێ نه‌درابوو كه له به‌ردوو له په‌نیری سپی و له‌ڕه‌نگی مانگ ئه‌چوو .
منداڵه‌كان خۆیان به‌ئه‌رزا ئه‌خست . پێ ئه‌كه‌نین و به ده‌وری دارستانهكهوه هه‌ڵئه‌په‌ڕین . له به‌ینی دارهكانۆ هه‌ڵئه‌هاتن . ئهخلیسكانوو ئه‌دران به‌ئه‌رزا . پاڵیان بهیهكۆ ئه‌نا . قهراقهرایان ئه‌كرد . بڕێكیشیان به چاوێكی قوونجاوه ئه‌ونه تیمشای هه‌تاویان كرد تا فرمێسك به چاوو ڕوومه‌تیان هاته خوارۆ . ده‌ستیان له‌به‌ر زه‌ردوو شینی سه‌یری ئاسمان ئه‌گرت . هه‌وای تازه‌یان هه‌ڵئه‌مژی . گوێیان بۆ بێ ده‌نگی ئه‌گرت . تیمشای هه‌موو شتێكیان ئه‌كرد . دنیایان زۆر پێ جوان بوو. دواییش وه‌كو جانه‌وه‌ری وه‌حشی ده‌ستیان كرد به هه‌ڵاتن . ههلاتنێكی بێ وه‌ستان.
له ئاخرا .... له‌ناو ههڵاتنیانا ، یه‌كێ له كچه‌كان قیژاندی . هه‌موو وێستان . كچه‌كه وێستابوو . ده‌ستی به‌رامبه‌ری ڕا گرتبوو . ئه‌له‌رزی . وتی :
" ئااااای..... تیمشا كه‌ن.... تیمشاكهن... "
هێواش له‌ده‌وری كۆ بوونۆ و تیمشای ناو ده‌ستیان كرد. له ناو ده‌سته پانوو خڕه‌كه‌ی دڵۆپێك باران نیشتبوو. ده‌ستی كرد به گریان و تیمشای كرد . منداڵه‌كان سه‌ریان حه‌وا دا و تیمشای ئاسمانیان كرد . " ئااااای......"
چه‌ن دڵۆپی باران كه‌وته سه‌ر لوت و چهناكهو ده‌میان . هه‌تاو ڕه‌نگی په‌ڕی و له ژێر ته‌م و مژا گووم بوو . بایێكی سارد به ده‌وریانا سووڕا . گه‌ڕانۆ به‌ره‌و ماڵه ژێر ئهرزهكهیانۆ . ده‌ستیان گرتبوو به سهریانۆ . پێكه‌نین به ڕوویانۆ نه‌مابوو.
ده‌نگی هه‌وره گرمه حهمویانی داچڵه‌كان . پاڵیان به یهكۆ ئه‌نا. وه‌ك شێت هه‌ڵ ئه‌هاتن . تۆفان ده مایل لێیان دوور بوو... پێنج مایل... یه‌ك مایل.... نیو مایل . ئاسمان له له‌حزه یێكا وه‌كوو نیوه شه‌و تاریك داهات .
له به‌ر ده‌روازه‌ی تونێله‌كه تۆزێ وێستان تا باران زۆر بوو . ده‌رگاكه‌یان به‌ست . گوێیان له‌ده‌نگی به‌رزوو ناخۆشی باران بوو . ئیتر هه‌ر ئه‌باری .
_ " حه‌وت ساڵی تر ڕوو ئهیاتۆ ؟ "
_ " ئه‌رێ..... حه‌وت سااااڵ ..."
یه‌كێ له منداڵه‌كان هاوارێكی لێ به‌رز بوۆ :
_" مارگۆت ! "
_ "چی ؟! "
_ " ئێستا ئه‌وتا له ناو كومۆدهكهیا.... نه‌بوو درگاكهمان لێ داخست ..."
_ "... مارگۆت...!! "
كتووپڕ هه‌مویان وێستان. وه‌كوو چیلكه له‌جێی خۆیان وشك بوون . تیمشایێكی یه‌كتریان كردوو تیمشایێكی دهرۆیان كرد كه باران ئه‌باری و ئه‌باری و ههرئهباری . ڕه‌نگیان په‌ڕی . تیمشای ده‌ستوو قاچیان ئه‌كرد . نه‌یان ئه‌توانی سه‌ر حهوایهن . یه‌كێ له كچه‌كان وتی :
" ده‌ی !؟ ... " كه‌س له جێی خۆێ نهجووڵاوۆ . كچه‌كه وتی : " بڕۆین..."
له ناو ده‌نگی ساردی باران ، ورده‌ورده به‌ره‌و داڵانه‌كه ڕۆشتن . له به‌ر درگای دیوه كه‌یا وێستان . گوێیان له ده‌نگی هه‌وره گرمهبوو . شه‌وقی شینی هه‌وره تریشقه ئه‌یدا له سه‌روو چاویان . چونه به‌رامبه‌ر كومۆده داخراوه‌كه و له به‌ریا وێستان .
ناو كومۆدهكه بێ ده‌نگ بوو . درگاكهیان زۆر به هێمنی كردۆ و مارگۆت هاته‌ده‌ر .
1 - All Summer in a Day
2 - Venus
3 - Margout
4 – Ohayo
نوسینی: ڕه‌ی برادبێری
وه‌رگێڕ " سدیقه سه‌میعی"
27 به‌فرانبار 1387
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
" شه‌ڕی یه‌ك ڕۆژه" 1_ " به‌یانیتان باش خه‌ڵكی ئه‌مریكا. به‌خێر هاتنتان پێ ئه‌ڵێین بۆ شه‌ڕی یه‌ك ڕۆژه . له‌م ڕۆژه تایبه‌تیه له مێژوومانا، WCDW 2 چاوو گوێچكی ئێوه‌یه و ڕاسته و خۆ ئه‌م به‌رنامه‌تان پێش كه‌ش ئه‌كات . له‌م به‌شه‌یا ئهوتاین له خزمه‌ت پڕۆفسۆر برهینارد3 كه داهێنه‌ری پڕۆژه‌ی " شه‌ڕی یه‌ك ڕۆژه‌یه" . به ته‌ئكید هیچ ئهمریكیێك نیه كه سه باره‌ت به‌م پڕۆژه‌یه نه‌یبیستبێ ، چوون له‌م چه‌ن مانگی ڕابردوه زۆربه‌ی باسه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌ڕۆیشت . ئه‌مڕۆش ڕۆژی 9 ی ئه پریلی2065 گه‌یشتوو ، ئێمه‌ش هه‌مو به‌شێكین له‌م ڕۆژه گرنگه. هه‌وا زۆر خۆشه و هه‌موو شتێك به باشی ئه‌بینرێت .هیچ هه‌ورێك له ئاسمانا نیه و ئاسمان شینوو سافه . له‌م سه‌كۆوه ئێمه ئه‌توانین هه‌موو شتێك بێ كه‌م و كووڕی ببینین . تا ده‌ست پێ كردنی شه‌ڕه‌كه ده‌رفه‌تێكه له‌گه‌ڵ پڕۆفسۆر برهینارد ، باوكی شه‌ڕی یه‌ك ڕۆژه، وتوو وێژێك بكه‌ین."
"جه‌نابی پڕۆفسۆر ، زۆر سپاس كه‌ئه‌م وتوو وێژهتان قه‌بووڵ كرد ، هه‌ر چه‌ند ئه‌زانین كه‌بۆ سه‌رپرشتی ئه‌م شه‌ڕه سه‌رت زۆر قه‌ڕه بالغه ، به‌ڵام له‌سه‌ره تا بێ زه‌حمه‌ت تۆزێ سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی شه‌ڕه كه قسه‌مان بۆ بكه‌ن."
_ "زۆر خۆشحاڵم كه‌له‌م وتوو وێژه‌یا له‌گه‌ڵتانم . تا ئێستاكه پڕۆژه وه‌كوو به‌رنامه چۆته پێش . منیش بۆیه لێره‌م تا ئه‌گه‌ر كێشه‌یێك پێش هات حه‌لی كه‌ین . هه‌ر وا كه خۆشتان ئاگادارن سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ناوخۆیی4 ته‌حقیقم زۆر كردوه و داوایان لێ كردبووم كه بۆ جێژنی دووساڵانه به‌رنامه‌یێك بڕێژم . هه‌ر وا كه ئه‌زانن پاره و وه‌ختێكی زۆر له شه‌ڕی ناوخۆییا به فیڕۆ ئه‌چێت . به به‌كارهێنانی تێكنۆلۆجی مۆدێرن ئێمه ئه‌توانین له سه‌ره تای ده‌ست پێكردنی شه‌ڕه‌كه، هه‌ر ئه‌و شه‌ڕه چه‌ند ساڵه له ڕۆژێكا كورت كهینهۆه.
" له هه‌موو شهڕێكا ، پاره‌یێكی زۆر بۆ ئاڵووگۆڕ كردنی سه‌ربازه‌كان و ماشینه‌كان و كه‌لوپه‌ل و كارمه‌ندانی پزشكی ته‌رخان ئه‌كرێ ، هه‌روه‌ها بۆ ناشتنی كوژراوه‌كان . ئه‌نجام دانی هه‌موی ئه‌م كارانه له وه‌ختی شه‌ڕا هه‌م گرانه ، هه‌م سه‌خته و هه‌م به ته‌واویش ناكرێت. به یارمه‌تی پێش كه‌وتوویی عیلم و كولتورمان له‌م 200 ساڵه‌یا ، ئێمه ئه‌توانین هه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه به ههزینهیێكی كه‌م بخولقێنین . گرنگترین به‌شی ئه‌م به‌رنامه كه‌زۆر له‌به‌ر چاوه ، ئه‌وه‌یه كه ئێمه سه‌ربازه كوژراوه كانمان هه‌ر له مه‌یانی شه‌ڕ بنێژین و هه‌زینه و زه‌حمه تی دوایی كه‌م كه ینۆ . مه‌یانی شه‌ڕ ئه‌بێته گۆڕستانێك ."
" كاره‌كان هه‌موو به ته‌رتیب یه‌ك به دوای یه‌كا ئه‌نجام ئه‌درێن . كۆمپیوتێر سه‌ربازه‌كان هه‌ڵ ئه‌بژێرێ . له‌وه پێش بڕێك گۆڕ كه‌ن ، به‌رد تراش و گووڵ فرۆشمان به ئیجاره گرتووه . چوون پێویستیێكمان به تانك و تۆپ و فڕۆكه نیه ، پاره‌یێكی زۆرمان كه‌م كردۆتۆ . ته‌نیا شتێك كه پێویسته یه‌ك چه‌ك بۆ هه‌ر سه‌ربازه و هیچی كه . پێویستیێكیش به كه‌لوو په‌لوو كارمه‌ندانی پزشكی نیه . له‌وه پێش بنه‌ماڵه ی سه‌ربازه‌كان ئاگادار كراون و ئه‌وان ئه‌توانن وه‌كوو به‌رنامه بێن و كاره‌كانی خۆیان به‌ڕێوه به‌رن ."
"هه‌ڵبه ت ... به‌عزێ كه‌س له كۆنگره‌یا پێیان وابوو ئه‌م پڕۆژه‌یه "غه‌یری ئینسانیه" ، به‌ڵام من پێیان ئه‌ڵێم كه چۆن ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێمه به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌و شهڕهیكه دوای چوار ساڵ كۆتایی پێ هاتوو چه‌نده هه‌زینه و ناڕاحه‌تی و ناخۆشی بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌تا له‌شه‌ڕه كهیشا نه‌بوون. شه‌ڕێكی بێ هوروژم ، بێ سووتانی ماڵه‌كان ، بێ مردنی بنه‌ماڵه‌كان به هۆی تاڵانی سه‌ربازه‌كان. له ئاخرا هه‌موویان پێ ئه زانن كه ئه‌م شه‌ڕه چه‌نده له شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌منتر ، به‌كه‌ڵك هاتووترو ئینسانیتره. نوێنه‌رانی یه‌كگرتوی ڕۆژئاوا له واشینگتۆن زۆریان دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كردم چون ئه‌بوا بۆ ناردنی تێلێگراف بۆ ئاگاداری بنه ماڵه‌ی كوژراوه‌كان پاره‌یێكی زۆریان بدایه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆمپانیێكا به ته‌وافوق گه‌یشتن كه به‌جێی تێلێگراف، ئاڵایێكی چكۆله‌ی ئه‌مریكی بده‌نه ده‌ست هه‌ر بنه ماڵه و خه‌لاس..."
_ " جه‌نابی پڕۆفسۆر ، ئێستاش دووای چه‌ن مانگ تێكۆشانوو به‌رنامه ڕشتن ، پرۆژه‌كه‌تان خه‌ریكه به واقعیه‌ت ئه‌گات. زۆر سوپاس بۆ ئێوه پڕۆفسۆر برهینارد . سڵاو‌و ده‌ستخۆشی ته‌واوی خه‌ڵك به ئێوه كه به‌ڕاستی وڵات په‌ره‌ستن ئه‌گه‌یێنم."
" ئازیزان كات ژمێر ههشتوو نیوه. هه‌موو بۆ ده‌ست پێ كردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه حازرین. له‌به‌ر چاومانا دوو ڕیزی زۆر درێژ سه‌رباز له مهیانێكی شه‌ڕی زۆر گه‌وره به‌رامبه‌ر یه‌كتر وێستاون. سه‌ربازه‌كان موڕهتهبوو ئاماده‌باشن . سپایێكی شین به‌رامبه‌ر سپایێكی توسی. زۆر بێ جووڵانوو چرپهن وه‌ك به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ . له سووچی چهپمانۆ بۆڵدزێرهكان ئه‌بینین و له سووچی ڕاستۆ گووڵ فرۆشه‌كان . له سه‌ر ئه‌م سه‌كۆوه پیاوه گه‌وره‌كانی حوكمه‌ت دانیشتوون : جه‌نابی سه‌رۆكۆمار ، جه‌نابی موعاونی سه‌رۆكۆمار، وته‌بێژی كۆشكیسپی ، ڕه‌هبه‌رانی مه‌جلیسی سێنا ، ئه‌ندامانی كابینه، وه‌زیری دادپه‌روه‌ری و وهزیرانوو ئه‌ندامانی شه‌ڕ. "
" هه‌موو بۆ خوێندنی سروودی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵ ئهستینه سه‌رپێ . سه‌رۆكۆمار ئه‌چێته سه‌ر سهكۆیێكی تایبه‌تی و عهلامهتێك ئه‌دا . گروپی موسیقا ده‌ست ئه‌كه‌ن به لێدانی ئاهه‌نگی ته‌پ5 . له ئاخری ئاهه‌نگه‌كه گرووپه‌كه ڕوو ئه‌كه‌نه سه‌ربازه‌كان...
" به نه‌زمێكی نیزامی، هه‌ر سه‌ربازێك چه‌كی خۆی ده‌ر ئه‌هێنێ و ئه‌یگرێ به لای چاویۆ و 204 هه‌زار گولله به یهكۆ ئه‌ته‌قێ ... هه‌وا پڕ ئه‌بێ له دووكه‌ڵ . ئیستا ئاسمان ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشیه، وه‌كوو وه‌ختێك كه ئه‌یه‌وێ تۆفان بێت . مه‌یانی شه‌ڕ زۆر بێ ده‌نگه. ته‌رمه شینوو تووسیهكان ناڕێك به ئه‌رزا كه‌وتوون . بهنهزهرم هێچ كه‌س ناتوانێ ئاوا جووان گیانی فه‌دای وه‌ڵاتی بكات. سه‌ربازه‌كان ڕۆلی خۆیان به ئه‌نجام گه‌یاند. ئێستاكه‌ش نۆرههی باقی ئه‌ندامانی شه‌ڕه بێنه مه‌یان.
" دانیشتوانی سه‌كۆ ورده‌ورده سه‌كۆ به‌جێ ئێڵن و سووارلیمۆزینهكهیان ئهبنوو ئه‌ڕۆن. سه‌رۆكۆمار له‌گه‌ڵ پڕۆفسۆر برهینارد ده‌ست ئهیاتۆ . وه‌ختێكه هه‌موو سه‌رۆكه‌كان ڕۆشتن بۆڵدزێرهكان دێنه مه‌یان و له چه‌پۆ بۆ ڕاست خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵن و ته‌رمه‌كان ئه‌خه‌نه ژێرخاك و مه‌یان به‌جێ ئه‌هێڵن. به‌دووای ئه‌وان به‌رد تراشهكان دێن و له‌سه‌ر گۆڕی هه‌ر سه‌ربازێك به‌ردێك دائه‌نێن . له‌سه‌ر به‌رده كه‌یش ناوی سه‌ربازه‌كه و ڕۆژی له‌دایك بوون و ڕۆژی كوژرانی هه‌ڵ كهنراوه . زۆر به ئه‌سپایی و بهدێقهت ، ڕیزڕیز كاره‌كه‌یان ته‌واو ئه‌كه‌ن . به دوای ئه‌وانیشا ، گووڵ فرۆشه‌كان دێنوو سه‌ر هه‌ر گۆڕ چهپكهیێك گووڵی تازه دا ئه‌نێن.
" ئێمه خه‌ریكین ئاخرین مه‌رحه‌له له شه‌ڕی یه‌ك ڕۆژه تیمشا ئه‌كه‌ین . بۆڵدزێرهكان ڕۆیشتوون ، هه‌روه‌ها به‌رد تراشهكانوو گووڵ فرۆشه‌كان . هه‌موو یان مهیانیان به‌جێ هێشتوه . چه‌ن ئوتووبوس خه‌ریكن بێوه ژنه‌كان‌و هه‌تیوه‌كان ئه‌هێنن بۆ مه‌یان. بنه ماڵه‌ی هه‌موو سه‌ربازه‌كان بهیه كۆ گه‌یشتوونه‌ته ئێره. هه‌موو له سه‌ر بوجه‌ی حوكمه‌ت هێنراون. به ڕیز ئه‌چنه ناو مه‌یان. ڕاهنهماكان كه بهجلوو به‌رگی تایبه‌تی دیارن ، بنه ماڵه‌كان به‌ره‌و گۆڕی سه‌ر بازه كه‌یان ئه‌به‌ن. هه‌ر بنه ماڵه ئاڵایێكو و كارتێكی پێناسه‌ی به دهستۆیه . گرووپی مووسیقا ئاهه‌نگی" وه‌ختێ جان دووباره هاتۆ بۆ ماڵ" 6 لێ ئه‌یه‌ن . ئێمه هه‌موو وێستاوین و تیمشا ئه‌كه‌ین . بایێكی ئارام دێت‌و و به سه‌ر مه‌یانا ئه‌ڕوا .
" زۆر سه‌رنج ڕاكێشه كه‌بیری تیژوو ئازای ئه‌مریكی ئه‌توانێ كاری ئاوا گرنگ بكات، كه له‌م به‌یانییه مهیانێكی عادی ببێته گۆڕستانێكی نیزامی. زۆر ڕۆژێكی جووانو و خۆشه . بۆ من جێی شانازیه كه توانیم ئه‌م ڕووداوه بێنم بۆ ماڵه‌كانتان . به‌ڵێ ... زۆر ڕۆژێكی خۆشمان بوو .... شه‌وتان باش خه‌ڵكی ئه‌مریكا و خه‌وی خۆش ببینن......... "
نوسینی: جودیس ساڵۆوهی وه‌رگێڕ " سدیقه سه‌میعی"
20 به‌فرانبار1387 1 - One Day War
2 - كاناڵێكی تێلێفزیۆنی
3 - Professor Brainard
4 – Civil War
5- Tap: ئاهه نگێ كه له ناشتنی كووژراوانا لێ ئه درێ.
6 - When Jan came to home again
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-09-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دڵه ڕاوكێ
له‌و قه‌ڕه‌باڵغیه له‌سه‌ر جه‌دوه‌له شكاوه‌كه‌ی خۆی دانیشتوه و جارجار كه‌سێك شتێكی لێ ئه‌كڕێ . ده‌ره‌لینگی پانتۆڵه دڕاوه تووسیه‌كه‌ی ، به‌ره‌و قاوه‌یی ئه‌چێ . دوو بابۆڵه په‌نیری كوردی خرابووه گیرفانیه وه . وه‌عده‌ی نیوه‌ڕۆی بوو . كراسێكی چڵكنیش كه گیرفانی ، یه‌خه كه‌ی داخستبوو . هه‌موو ڕۆژێ به‌مانه‌وه به دڵه‌راوكێ ئه‌هاته به‌ر پاساژ بۆ كاسبی .
حه‌فته‌ی پێشوو سهرنجام توانیبووی جلی جوانی تاناكۆرا بۆ هه‌ر سێ خوشك و براكه‌ی بكڕێ و خۆشحاڵیان بكات . هه‌ستی به پیاوه‌تی ئه‌كرد . ئه‌مڕۆش بۆ خۆی ئه‌كڕێ . هه‌ر له تاناكۆرا كراسێكی شینی ده‌س نیشان كردبوو بۆ خۆی . « خوایه گیان نه‌یفرۆشتبێ . » دڵه‌ڕاوكێی بوو.
روومه‌تی گه‌ش و جوان بوو ، كه‌چی ده‌ستی له ده‌ستی لاوێكی كرێكار ئه‌چوو : زبر …
بهینێ حه‌ماڵیشی ئه‌كرد . ده‌ره‌قه‌ت نه‌هات !
ده‌ورانده‌ور ، ڕیزبه ڕیز ئاسن و ئاجور ئه‌چوو بۆ ئاسمان . دڵه‌ڕاوكێی بوو . جارجار كه ماندوو یان بێتاقه‌ت ئه‌بوو ، له‌ناوبه‌ینی پاساژ و ماڵ و مزگه‌وته‌وه ، ئه‌یڕوانیه ئاربه‌با . ئاربه‌بای زۆر پێ جوان بوو . ئێستا ئه‌ویشیان لێ ئه‌گرت …
كاجه‌لالی خزمیان كه له پاساژ دووكانی هه‌یه ، ئه‌یوت :
”كوڕه قه‌ینا ! به قوربانت ، باهه‌رپاساژ درووست بكه‌ن ! با موسافیر و موشته‌ری زۆر ببێ . خه‌مت نه‌بێ بازاڕی ده‌س فرۆشه‌كانیش باش ئه‌بێ .”!
شه‌وێكیش باوكی وتی : ” ده‌ڵێن شه‌ش پاساجی تریش ساز ده‌كه‌ن . “
« كوڕه چش ! ئاربه‌بام بۆ چیه ؟ با فرۆشم زۆرببێ ، بتوانم تۆزێ له خه‌رجی عه‌مه‌لی چاوی دایكم به‌م . »…
رۆژ دێت و ئه‌ڕوا . خه‌ڵكیش دێن و ئه‌ڕۆن . له بێ بازاڕی ئه‌وینا ، گیرفانی هه‌ندێ ئه‌ماسێ و هی ئه‌میش ته‌قه‌ی دێ و بزه‌ی دێته سه‌ر لێو!
« ده‌ی خوایه بینێری! » سبه‌ینێ زه‌ماوه‌ندی بێگه‌رده . دڵه‌ڕاوكێی بوو . بیری ئه‌و كاته‌ی ئه‌كرد كه‌باوكی ته‌حویلی زاوای ئه‌یا و دایكی ئه‌گری و چاوی خراپتر ئه‌بێ . په‌له‌ی بوو بچێته‌وه بۆماڵ . ئه‌مشه‌و خه‌نه‌به‌ندانه .
ژنێكی جوانی چاویلكه ره‌ش له‌به‌ر ده‌می وێستا . مناڵێكی كاڵی گووپنیشی پێ بوو ، به‌سته‌نی ئه‌خوارد .
« ئاخر به‌م به‌هاره به‌سته‌نی چی ؟ خۆ به‌سته‌نی هاوینان ئه‌خورێ . »
ـ دونه‌ای چند ؟
ڕاچڵه‌كی . ژنه جوانه‌كه بوو .
ـ ها ؟
ـ گفتم یكی چند ؟
ـ …
ژنه زانی .
ـ هه‌زار و پونصه ت.
ـ چقدر گرون !
« له‌و بۆنه !»
ـ چی خانم ؟ … هین … موغازه‌ها سه هه‌زار می فرۆشن .
ـ هزار میدی ببرم ؟
مناڵه هه‌ر خه‌ریكی به‌سته‌نیه‌كه‌ی بوو .
ـ هین … ناولله … خێر نمی كوند .
ژنه رۆی .
« خۆزگه بمدایه »
دڵه‌ڕاوكێی بوو . هه‌تاوی نیوه‌ڕۆ ئازاری ئه‌دا . ته‌وقی سه‌ری گه‌رم ببوو.
« پێم وایه به‌سته‌نی بۆ ئێستاش ئه‌بێ . »
كتێبه علومه‌كه‌ی له ژێر خۆ‌یا ده‌رهێنا و خستیا سه‌رسه‌ری .دڵه‌ڕاوكێی بوو ئێواره زوو بگاته‌وه بۆ خه‌نه‌به‌ندان .
هه‌ر له سك و زاوه دڵه‌ڕاوكێی بوو . سوبحی سه‌لیمی ـ بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-11-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تاهیره گۆج
هه‌ر كه‌س ماوه‌یه‌ك له بۆكان بووبێت تاهیره کۆج ده‌ناسێ . جا ئه‌که‌ر له ساڵه‌كانی 1360 دا هاتووچۆی ئه‌و شاره‌ی كردبێت ئه‌م به سهرهاتهی زیاتر بۆ ئاشناێه.
له پێش دا بڵیین كابراێهك نیشته جێی بۆكان بوو به ناوی وه‌ستا عه‌بڵای قهرهکوێز. ئه‌و پیاوه دوو كوڕی بوو یه‌كیان هه‌مان تاهیر بوو كه لایه كی ئه‌ندامی کوج و خێچ و خوار بوو. ئه‌م كه‌م ئه‌ندامیه زه‌بری له سه‌ر مێشكی داناوه و iqی هیناوه‌ته كزی. كوره‌كه‌ی تری وه‌ستا عه‌بڵا دوكتور سه‌لێم پووره . ئه‌و كاته دوكتور بوو خه‌ریكی خوێندنیش بۆ ته‌خه‌سوسی چاو پزیشكی بوو.
ههتیوێكیش بوو به ناوی ئه‌بووبه‌كر، شتێكی سندان له سه‌ر دراو و ده‌مشڕ و ناڕه‌سه‌ن بوو. گه‌لێ جار سه‌ری ده‌خسته سه‌ر تاهیر و گۆڵمهزێكی ساز ده‌كرد و عاله‌مێكی ده‌هێنا سه‌یری خۆیان.
قاوه‌خانه‌ی ئازه‌ری هه‌میشه له خه‌ڵك دا جمه‌ی ده‌هات. شاری بۆكان كه‌وتبووه ده‌ست پاسدار و یه‌ك له‌و پاسدارانه خڕێكی قه‌ڵه‌وه بوو زۆر توند به هه‌ڕه‌شه و رقهسوور بوو كه ناوبانگی خوی به (وه‌لی پووست كه‌ن) ده‌ر كردبوو . دایمه ده‌ستی له سه‌ر ماشه‌ی تفه‌نگ و هه‌ر به گولله قسه‌ی ده‌كرد. ڕوژی سه‌د جار به‌و سێ چوار شه‌قامه‌ی بوكان دا به ماشێنێكهوه فڕكه‌ی ده‌هات.
ئه‌و ده‌می كه كوڕه‌كان له ناو شار بوون تاهیر لاێه‌نگری حێزب بوو. ئه‌وانیش بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ی ببه‌سنه‌وه ده‌مانچه كۆنێكی بێ گولله و ده‌رزییان دابوویه و تاقه چوار رێی شار ( چوار رێی ئه‌سكه‌نده‌ری) یان پی سپاردبوو كردبوویان به پولیسی هاتووچۆ.كاتێ ئه‌وان چوونه ده‌رۆ، تاهیر بێ ده‌مانچه و خۆ گێل خه‌ریكی ژیانی ئاسایی خۆی بوو.
له‌و سه‌رو ده‌می هاشه‌و هووشهدا، هه‌ر كه‌س كۆنه ڕقێكی له كه‌سێك ببوایه، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س بوو ڕاپۆرتێكی لێ بدات. ئیتر نه‌خوازه رووبه ڕووی خۆی به پاسدارێكی وه‌ك وه‌لی بلێ: ئا ئه‌مه له‌وانه!
رۆژێك له قاوه‌خانه‌ی ئازه‌ری تاهیر دانیشتووه و ئه‌بووبه‌كر ده‌چێته ژووره‌وه. زۆر نزیك له تاهیر داده‌نیشێ و به ده‌نگێكی به‌رز ده‌ڵێ: وه‌ی ڕه‌حمه‌ت له‌و قه‌بره‌ی بابه‌ت وه‌ستا عه‌بڵای قه‌ره‌گوێز بۆ كوڕێكی ته‌حویلی جامیعه‌ت داوه كوڕ ئا وا ده‌بێ. ڕۆژی سه‌د كوێر چاك ده‌كاته‌وه!
تاهیر كه قه‌تی ئه‌بووبه‌كر هێنده ده‌م و زمان سڵامه‌ت نه‌دیوه زۆریشی پێ خۆش ده‌پێ به‌م جۆره وه‌ك قاره‌مانێك براكه‌ی ناو برده ده‌كرێت، ڕوو ده‌كاته ئه‌بووبه‌كر و به ده‌نگێ به‌رز به جۆرێك كه خه‌لكه‌كه‌ش تێ بگه‌ن باسی براكهێ ئه‌و كراوه و ئه‌و دوكتوره به‌ڕێزه برای ئه‌وه، ده‌ڵێ: كاك عه‌بو ئه‌من له گیانیبی كاكمهوه تهشهكوورت لێ ده‌كه‌م....
هێشتا قسه‌كه‌ی ته‌واو نه‌بووه، ئه‌بوو به‌كر كه بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌گه‌ڕێ ده‌ڵێ: چهقهمهكه هه‌تیوه خێچ و خواره‌ی گێڕ و گهوێڕه. وه‌ی له گۆڕی بابت .... وه‌ستا عه‌بڵای قه‌ره‌گوێز بۆ توخمت . ته‌مشای كه‌ن ئه‌م شته عه‌جایه‌به ته‌حویلی جامیعه‌ی داوه. بۆێه ده‌ڵێن مریشك هێلكه‌ش ده‌كا و جیقنهش ده‌كا!
تاهیر كه چاوه‌ڕوانی ئه‌م جنێوانه‌ی نه‌كردووه زۆر تووڕه ده‌بی به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی قڕهكه زل نه بێته‌وه به خۆشی و به ئه‌ده‌به‌وه پێی ده‌ڵێ: عیفه‌تی كه‌لامت بێ كاكه عه‌بوو جنێو مه‌ده ده‌نا خراپ ده‌بینی.
عه‌بوو كه خۆی ئا ماده كردووه شه‌ڕه جنێوێكی خۆش ساز كا سێ چوار جنێوی پیسی پێ ده‌دا و ده‌ڵێ : خه‌ڵكه لێی گه‌ڕێن بزانم گه‌مژه‌ی وا چی له ده‌ست دی؟ دا مه‌مگرن با به‌ر شه‌قی ده‌م !!
تاهیر كه له‌و كاته‌دا ده بیسێ ده‌نگی ماشێنه‌كه‌ی وه‌لی پووست كه‌ن دێت، یه‌ك به خۆێ هه‌را ده‌كات : به‌راده‌ر وه‌لی به‌راده‌ر وه‌لی....
وه‌لی گوێی له ده‌نگی تاهیر ده‌بێت له تورمزی ماشێن ده‌دات و جیڕه له ته‌گه‌ری ماشێن به‌رز ده‌بێته‌وه . خه‌ڵكی ناو قاوه‌خانه‌كه ده‌زانن له‌وانه‌ێه هه‌ر ئێستا وه‌لی بێت و بهشكاتی تاهیر، ئه‌بووبه‌كر بداته به‌ر گولله ێان هه‌ر نه‌بێ بیگرێت و بیبات بۆ زیندان دواییش ئیتر خودا ده‌زانێ چی ده‌قه‌ومێت، لێی ده‌پاڕێنه‌وه: كوڕه تاهیر نه‌كه‌ی . كوڕه عه‌بوو كه‌ره تۆ عاقڵ به.
نه‌خه‌یر تاهیر ده‌زانێ ئه‌بووبه‌كر زۆر ترساوه هه‌ر ده‌نه‌ڕێنی و بانگ ده‌كا له وه‌لی. تا ئاخری پێی ده‌ڵێن: كوڕه تاهیر شه‌ره‌فی كوردایه‌تی نه‌فرۆشی. كوڕه مه‌ردبه، پیاو به پیاو.
رسته‌ی (شه‌ره‌فی كوردایه‌تی نهفروشی) كار ده‌كاته سه‌ر تاهیر و ئارام ده‌گرێت . له‌و كاته‌دا ولی به‌چاوی ههڵبڵۆقاۆۆ دێته ژوور و ده‌ڵێ: ها؟ چیه؟ چه خه‌به‌ره؟
تاهیر نازانێ شه‌ره‌فی كوردایه‌تی بفرۆشێ ێان .....ئاخری به سه‌ر ڕقه‌كه‌ی دا زاڵ ده‌بێ و ده‌ڵێ : به‌راده‌ر وه‌لی ئێمشهب چه‌ند تا كوشته دادیم؟
وه‌لی كه چاوه‌ڕوانی هه‌موو شتێك ده‌بی غه‌یری ئه‌م پرسیاره ، وه‌ك شێت به‌ر ده‌بێته لێدانی تاهیر و به پاله‌قه شپرزه‌ی ده‌كات و دواییش به‌جنێو دان ده‌ڕواته ده‌ره‌وه.
خه‌ڵكه‌كه تاهیر ههڵدهسێننهوه . ئه‌ویش به توڕه یی خوی له ده‌ستیان ڕزگار ده‌كات و ده‌ست ده‌كا به خۆ ته‌كاندن و به خه‌ڵكه‌كه ده‌ڵێت: دایكهكهتانم گـــــ... ئه‌وه‌یش شه‌ره‌فی كوردایه‌تی!!!!!!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 07:46 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|