زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
11-19-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چاوهروانی
وا مهغريب هات هــهتا ئێستا چــاوهرِوانــى زهنگێكى تۆم
کهچى هێشتا تۆ نــازانــى كـه چــهنده تؤ پێويستــى بۆم
ئاهــى دڵــم چـهنده گهرمه هـهر تهنها خهم لهتـۆ دهخۆم
تـهمــهنــى گةنجيم وا فهوتا لــه بۆ تۆ دهسوتێ وهك مۆم
بــهڵام هێشتا من نــازانـــم گـونــاهــى مــن چییـه گيانه
بۆ هـــهر دهبێ بههۆى تۆوه فرمێسكــى بێ ئــهو چاوانه
دلــم وهك ئاسمانــى زستان پڕ لــه هــهورهو خهم بارانه
ههرچى ههستى خۆشى ههيــه لـه دڵم بــهرهو نهمانه
ههتاكو كهى رِهحمێ ناكهى كۆتى بێ دهنگى ناشكێنى
ههموو شهوێ ئــهو دڵهى من وهفادارى خــۆى دهنوێنى
بـهلاَم چى لـهدلــى تۆ كهم تۆوى بێ ههستى دهچێنى
ههستـى جــوانـى خۆشهويستى له دڵى من دهمرێنى
دانا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
11-22-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خۆشەویستم
ماوەیەکە نیگای چاوەکانم بەبێ سنوور ئەتدوێنن
پێت دەڵێن کە مەهێڵە بتوانن واز لە بینینت بهێنن
پێویست ناکات لەوەزیاتر هەستەکانم بشارمەوە
ڕوو لەکام لا بکەم نیگای چاوم بۆ لای تۆم ئەباتەوە
هەرچەند بڕۆم هەرچەند دوور بم دڵم لای تۆ جێ ئەمێنێ
چەند تەمەن بڕوا چەند بژیم خۆشەویستیم بۆتۆ هەر ئەمێنێ
خۆشەویستی من بۆ تۆ زۆۆر گەورەیە.... زۆۆر جیاوازە
نازانم چۆن وەسفی بکەم زۆۆر دەگمەن.... زۆۆر شازە
هەرچەند بڵێم هەرچەند بنوسم بڕوا ناکەم کەس تێبگات لێم
زەمەنێکی ترم پێویستە بۆ ئەوەی لەخۆشەویستی تۆ بدوێم
لەنیا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
11-22-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تا پرتهقاڵ و مۆز و سێو مابن،
کۆبوونهوهکان قهت تهواو نابن!
گهر دهتانهوێ
ئهو سیسارکانه وهک کهو کهوی کهن
له بهغدا چۆنن،
له کوردستانیش
سهری سهقهتیان وا پێ نهوی کهن،
توخوا، ئهمجاره، که کۆبوونهوه
چهرهز و مێوهی سهر مێزهکانیان
ههموو وهلا نێن:
هێسک و پرووسکی ئهنفالهکانیان
لهبهردهم دانێن
عهبدوڵڵا پهشێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
2 کاربر زیر از behnam5555 سپاسگزاری کرده اند برای پست مفیدش:
|
|
11-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
«بێ تۆ»
رێگام دووره و هه ناسهم سواره ئهم شهو
دووره يارم چارم ناچاره ئه م شهو
به جێ یارم، ده س لهمل مهينهت دهكهم
بێ ئه و ،چ دڵگيرهئه م شاره ئهم شهو
ههناسهی سه رده مۆسيقای گورانيم
خهماوييه بۆمن ،ئهم تاره ئهم شهو
بڵێ! تاكهی بسووتێم ياری گيانيیم!؟
شاريش له گه ڵ منا نه ياره ئهم شهو
وهكۆ كوێرێکی گۆچان لێ وون بيووم
بێ تۆ ،دڵم ،چ پڕ ئازاره ئهم شه و
له ئه ڵقه ی دهرگای خوا دهس دهكهم گير
بگرم ئه ڵقه ی زوڵفی ئهو ياره ئهم شهو
به فرمێسكی دوو ديدهم. ئاو هه ڵده که م
بۆكوژانی ئاگری ئهم جاره ئهم شهو
ئهزيزان لێم مهگرن، بێ ئۆقره بوومه
كه س چ زانێ، چۆنم قهراره ئهم شهو!؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه و چاوانه ت جوانترن له خۆر
باسی به هارم بۆ ده که ن
ئه و ڕوخساره ت مانگ شێت ده کا
له گه ڵ چاوان هۆشم ده به ن
با وه فا به پڕ وه فا به
ته وقی خه م له ملم که ره وه
چاو هێلاکی دووری تۆیه
شه که تیی له بیر به ره وه
وه ک دره ختی گه ڵا وه ریوو
چاوم له نمه ی بارانه
داره بییه کیی دڵ سۆتاوم
وه رزم هه ر گه ڵا ڕێزانه
خوا که ی هه وری خۆشه ویستی
فرمێسک به سه رما بڕژێنێی
وام لێبکات له ناخمه وه
چرۆی ژیانم سه ر ده ربێنێی!
وا به هاره گوڵ ده بینم
گۆنای تۆم دێنێته به رچاو
که ناوێرم سه ر هه ڵبڕم
تۆم بیر ده خاته وه هه تاو
شه رته ڕێگام کوردستان بێی
قه ت کانیم بیر نه چێته وه
ئه م دڵه م بێی کانی نه ژێی
بێی نیشتمان نه ژێته وه!
امجد محمدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه رێمی ئاسووده !
خۆزگه به هه رێمی ئێوه ! لای ئێوه بولبول سییه کانی له خه فه تی بێ ده نگ کردنی نه سۆتاوه
دڵی ئاوه ڵایه کانی،چاوی له دیمه نی به هار دانه خراوه
زه وی، زوقم و شه خته چنگیان له پێستی نه چه قاوه
گوڵاڵه کان ده م به خه نده ن
باڵیان بڵاوه به ئاسماندا ،چی باڵنده ن
خۆزگه به هه رێمی ئێوه!
په تای خۆخواردن ،نه که وتووه ناو دارستان
دوورن له بزه ی پاش نیچیری گورگ و تاقمی خۆ پهرستان
ئاگری جه سته تان نه بینیوه
قاڵاو شادانه ی قه نارییه کانتانی نه چنیوه
له ڕه شی ڕه شاوی زۆخی زامی مامزی زخمی دوورن
ڕاوچییه گورگ بیره که، په ڕانی نه ته قاندووه به سه رتانا
ئێوه ده نگی شاڵاوی ئه نفاڵتان نه هاتووه چاودا و
شارتان خۆره تاوه و پاسه وانتان ئه ستێره س و منداڵی نوورن
په پووله له زه ماوه ندی گوڵانتاندا بێ به ش نییه
به ختی نیڕگس له ڕه شی چآوی ئه و ناچێ
چاو ڕه ش و جوانه،به خت ڕه ش نییه
خۆزگه م به م هه رێمه وا هه تانه
لای په رییه کانیش وا خۆش نییه !
امجد محمدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بێ قه رارم ،وام لێ مه که ،ئه ی فریشته ی شاری دڵم هه وای بینین له سه رمایه
خۆتم لێ مه شاره وه گوڵم
خۆ ده زانی ، بۆ هه واری گیانم بارانی
بۆ چاوه کانم ترۆسکه ی چرای شه وگاری ره شی
تۆ ،به له می ڕزگاریمی له ده ریای پڕ شه پۆلی ژیانمدا
بۆچی ئه مه نازانی؟
ئه ی ئاشنای دانه دانه ی رێزه گیانداره کانی ناو جه سته م
باش بزانه ،یادت گیانه و
پێوه ده ژی مه لی به سته م
رۆحم له ره وانی ده که وێ تۆی تیا نه بیی
خه ست ئه بێت خوێنم
ناگاته دڵی شکه سته م
ئای له یلی ،وای له یلی ،چاوێک بگێڕه بۆ مه جنوونت
دێوانه ته ،وه کۆ بێچوه مامز
که دایکی لێ ڕا بکا ،ده که ویه شوونت
چۆن( مه م )له شوێنی (زین)ساتێ وه ستانی نییه
ده خیلتم ،ئه ی گیانی جه سته ی شه که تم
بڕژه گیانم ،ببه عیسام، گه ر فۆی گیانبه خشی خۆت نه بێ
دڵنیا به ،گیانم ده مرێ، جه سته م هێزی هه ستانی نییه !
چۆن به هارێک، که شه خته ناکاو ده م بنێته ناوی ده می
خنکاووم و سه رمای دووریت بزه ی له بزه م گرتووه
راست نابێته وه قامه تی به هاری ژینم
هه موو پێویستێکی هه بێ
گیان ناگرێ ،چۆن تۆی لێ که می
به ڵێنی من هه ر تازه یه و ،گیانم ئاماده ی فیدا بوونته
بێی و تۆیش وابه ،شه ماڵی گوڵی نه پشکاوی دڵم به
له ژاکاندایه و لێو ناکاته وه
ڕه ش هه ڵگه ڕاوه،ڕه شپۆشی چوونته.
امجد محمدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
غوربه ت نیشتمان باسی غه ریبی من و تۆ قه د نابڕێته وه
دووری باڵی کشاوه به سه ر ئاسمانی ژیانمدا
گرێیه کی کوێر له هیواما ماسیوه
ده ترسم هه تا مردن بۆم نه کرێته وه
کانی له دڵی چیاو که شتا چاوی له ناو چاومه و
به ژنی دار بی و باڵای چنار چۆکی پێ داداووم
من ڕۆحی باڵنده م و به شنه ی ئه وانه وه به ستراووم
نازانم ،به ره و ڕۆژهه ڵات برووم یان ڕۆژئاوا؟
له باشۆردا هه وای نیشتمان سه رمای ده ره کی لێداوه
باکۆریش دارستانه که ی چه په ڵه و پڕ له بزه ی قاڵاوه
چی به خۆم که م،چی به دڵ که م؟
هه وای غوربه ت له سه رما هه ڵساوه
جانتاکه ی شانیشم پڕه له وشه ی، ئاخۆ له کوێ بگرسێمه وه
وادیاره ته نانه ت خوایش له زمانی من تێ نه گات و
له ماڵی بێگانه دا سیینگم له نرکه بکه وێ و
بۆن نه نێمه بۆنی خاکی نیشتمانه وه و
به و حه سره ته مێژوویه وه،سه ر بنێمه وه
خراوترین خنکان ئه وه یه، چاوت بۆنی نیشتمانی لێ حه رام بێت
ئێسقانی جه سته ی به هارت به ددانی ڕه گه ز په رستی پاییزانه
بکرۆژن و
له غوربه تێکی بێ کۆتاییدا ده نگی شکانیان بێته گوێت.
یان گڕی ره گه ز په رستی به رده نه جه سته ی دارستانی کۆترنشین
تۆ له غه ریبیدا ،گوێت لێیان بێت، که ئه ڵێن:
نیشتمانی که س نابێ ببێته جێ ئاگر و قین.
زۆر ده ترسم له م غوربه دێرینه ، که دوور له دایکم بم خنکێنێ
من بکات به خۆڵ و هیوام له خاکدا ، هه تا هه ستانی دوایی
له نێو تاریکی غه ریبیدا هه ر بمێنێ !
امجد محمدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه ناسه !
ئێمه له گرووی چینی خودا نیین با بسۆتین، با بڕۆتین،له به ر چاوی خه ڵکی دنیا چیین؟
زمانی چی ؟ کێ ده زانێ ئێمه یش دایکمان هه یه؟
ناوی چی؟ هیوای چی؟
که ی که س چاوی له گڕی ئێمه یه؟
با بسۆتین له سه ر هه ناسه کێشان
برینمان با بێنه سۆ ،بمرین له ئێشان
بێ ئاوه زین،ئازار پڕ پێستی ژینمانه
شادمانی به ئێمه چی؟
کات ،وه رزی شینمانه
زه ماوه ند له کیژی وڵاتی ئێمه حه رامه
ئه و کچه ی وا له سه ر سینگی دایکی خۆی وچان بدا
و بحه سیه وه
من نابینم ،گه ر شکی ده به ی ،کامه؟
کێ نه ی دیوه مه ل چۆن باوه ش ده کاته هێلانه که یدا؟
ده جریوێنی و خۆ ئه نوێنێ
هه ر وایه ،وا،ئه و سه ر به رزه له ماڵی خۆیدا
به ڵام، ئه ی من، ئه ی خوشکی من، ئه ی دایکی من
له گه ڵ ئێوه مه ،وا ئه ڵێن :
لایه نگه ری ماڤی مرۆڤن
ئه وانه ی وا ده رزێنه خاک ،ده مرن بێ باک
شێتی ناو و ناوبانگی زۆر نین
به ڵام په پووله ن و بۆ رووناکی ده گه ڕن وئه بنه فیدای ژین !
امجد محمدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-26-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاره زوو !
بۆ کوێ ده چی بۆکوێ ده چی ؟ بۆ بینینت چاوه ڕوانم
چۆن بۆیته په ریه که ی ناو خه ون ؟
له گه ڵ یادت ده س له ملانم
له گه ڵ تۆمه ئه ی سه ر به رزی
ناوت ده به م زیڕه ده که م
ئاخۆ ئه ر بێت وتۆ بڕویت
من په نا بۆ لای کێ ببه م
له و شه وه ی شه وار ه مه وه
یادت ده که م ،له دوێت وێڵم
وه خته هه رچی جاڕی دڕک و داڵه
بۆ گه یشتن به تۆزی پێت بکێڵم
ئاره زوو له دڵما وه ک چرۆی دار
نه رم و ناسک به چاوی پڕ له تاسه وه
به لشکرێک ته نووری گڕ
تۆی ئه وێ ،ده ر چێ له ئازار
امجد محمدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 05:05 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|