زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
12-02-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وه‌رزی په‌پووله‌م هه‌ڵبژارد، گوڵ ده‌ستی نا به ڕوومه‌وه
دوا ژووانم كرده شیعرێك و، كه‌چی هه‌ر نه‌یئه‌خوێندمه‌وه
كه پێكی عه‌شق مه‌ستم ده‌كا، بێ وه‌فاییت لێ ده‌وه‌ری
كه تۆ هێنده دڵت ڕه‌قه، چۆن شیعر له ئامێزت ئه‌گری
به ڕقی شێتانه‌ت كۆڵ ناده‌م، ناخی دڵت ده‌خوێنمه‌وه
گوێ له قسه‌ی ڕقت ناگرم، له نیگاتا ده‌توێمه‌وه
که عه‌شقی تۆ ده‌مسووتێنێ ببینه سه‌ختی برینم
که‌تۆ ته‌بیبی رۆح نه‌بویت چۆن بویته مه‌رهه‌می ژینم
عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
12-02-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
♫نیگــەران مــەبـــە♫
نـــەکـــەی ئــازیــز وابــزانــی
لــەبــیــرم چــویــت بــەئاســانــی
بــیــر و فــیــکرم ھــەمــوو ســاتــێ
ڕۆحــی خــۆمــت پێدەسپــێــرێــت
ھــەرگــیــز نــەکــەیــت نیگــەران بیت
واھــەســت بــکــەیــت لــەیــادم چــویــت
ھــیــوای ژیــان تۆ ئــەوکــەســەی ھــەمــوو ســاتێ
خــۆشــەویــســتــیــت لــەرۆحــمــدا پــەرەدەگــرێ
ڕۆژان نەوزاد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-02-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گیانه‌که‌م
گیانه‌که‌م ئه‌وه تۆ له‌من تۆراوی
بۆ پیم ناڵێی بۆ ماتوو مه‌لوولی
**
بۆ خه‌نده‌ت گۆری کوانێ سه‌بووری
منت کرده جه‌زیره‌ی گه‌مارۆ دراوی
**
به‌فرمێسکی چاوی تۆ له‌جێگای ئاوی
بۆ واده‌که‌ی بۆ داماوی بۆ ده‌ناڵی
**
ئه‌وه تۆی بۆچی گریان لێت ده‌باری
کوانێ خه‌نده‌ت بۆ کۆچی کردیه‌كجاری
**
ئه‌ی ئه‌وماچه‌ی که‌لێوت لێم ده‌ئاڵی
ده‌نگی ده‌هات هه‌ناسه‌م بوو میوانی
**
ئه‌وه تۆی پارچه هه‌وری ئاسمانی
به‌سه‌ر جه‌سته‌م قه‌د نه‌بووسێبه‌ری
**
یان ده‌ریایه‌کی قؤڵی که‌ماسی تیائه‌ژی
شه‌پۆڵت لێدام تاکه‌وتمه سه‌ر لیوی
**
ئه‌وه‌تۆی دێمی خه‌مت بۆم ده‌هێنی
ئه‌ی خه‌می من بۆ جێ ده‌هێڵی
**
ئه‌وه‌تۆی نازت هه‌ڵدینی له‌دڵم ده‌چێنی
به‌هۆی ناوه‌که‌ت زیاتر ده‌ڕوێنی
**
ئه‌ی من بۆ ناڵێی بۆلیم ناپرسی
دڵۆپه دیوانه‌م هێشتا نایناسی
**
له‌ناو چاوم بوون له‌وێ ده‌وه‌ری
فرمێسکانم بوون له‌دووریت ده‌ڕژی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-02-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کۆتایی
رابه‌نده‌رنات تاگۆر
گۆرینی له ئینگلیزییه‌وه: تابلۆ حه‌سه‌ن
کاتی کۆچکردنه دایکه ، من کۆچ ده‌که‌م
له گزنگی به‌ره‌به‌یانێکی ترسناکدا
ئه‌و ده‌مه‌ی له‌ناو نوێنه‌که‌تدا
په‌ل بۆ کۆرپه‌که‌ت درێژ ده‌که‌یت
له سه‌رمه بێژم کۆرپه‌که‌ت لێره نییه
دایکه ، من کۆچ ده‌که‌م
ده‌بم به شنه‌یه‌ک و
ده‌تلاوێنمه‌وه ..
ئه‌و ده‌مه‌ی مه‌له ده‌که‌یت ئه‌ز شه‌پۆل ده‌ده‌م
ماچت ده‌که‌م و ماچت ده‌که‌مه‌وه
له شه‌وه‌زه‌نگدا،
له‌گه‌ڵ ترپه‌ی باراندا به‌سه‌ر سه‌وزه گیا
تۆ گوێت له چرپه‌م ده‌بێت له نوێنه‌که‌تدا
خه‌نده‌م ده‌بێته برووسکه و
له په‌نجه‌ره‌ی کراوه‌ی ژووره‌که‌ته‌وه دێته ژووره‌وه
گه‌ر تۆ هه‌ڵسایت و بێ‌دار بوویته‌وه
من له جێی ئه‌ستێره گۆرانیت بۆ ده‌چرم
بنوو ، دایه بنوو ..
له ژێر تیشکی مانگه‌شه‌ودا بنوو
من دێمه ناو جێگاکه‌ته‌وه
له سه‌ر سینگی تۆدا راده‌کشێم و
ده‌بم به خه‌ونێک و له پێڵووی چاوه‌کانته‌وه
ده‌خزێمه قووڵایی خه‌وته‌وه
کاتێکیش هه‌ڵده‌سیته‌وه به په‌شۆکاوی ،
دوور ده‌فرم به‌ره‌وه تاریکی
وه‌ک په‌پووله‌یه‌کی گه‌ش
له ئاهه‌نگی مه‌زنی دایکاندا (*)
له‌و کاته‌ی منداڵانی هاوسێماڵ
له بازنه‌ی ماڵماندا یاری ده‌که‌ن ..
من له ناو ئاوازی زووڕناکاندا ده‌توێمه‌وه
به درێژایی رۆژ له‌گه‌ڵ ترپه‌ی دڵتدا
(سه‌نتای) به خۆیی و دیاریه‌کانیه‌وه دێت و ده‌پرسێ :
کوا جگه‌رگۆشه‌که‌ت خوشکێ ؟
تۆش به ئه‌سپاییه‌که‌وه ده‌ڵێیت :
وا له بیلبیله‌ی چاومدایه
ئه‌و رۆحی ره‌وانمه. ___________________________________
(*) جێژنێکی کۆنی هیندستانه ، له سه‌ره‌تای ئۆکتۆبه‌ر ده‌ستپێده‌کات تا ده‌ی هه‌مان مانگ ، له‌وێ ناوی جه‌ژنی دورجا بورجایه ، دورجا دایکێکی پیرۆزی هیندیه‌کانه له داستانه‌کاندا ده‌ڵێن گوایه ژنێکی باڵابه‌رزی ده گه‌زییه ، هه‌روه‌ها خاوه‌نی ده ده‌سته و له هه‌ر ده‌ستێکی چه‌کێکی هه‌ڵگرتووه به مه‌به‌ستی سه‌رکوتکردنی هێزه‌کانی شه‌ڕ .
* رابه‌نده‌رنات تاگۆر . شاعیر و فه‌یله‌سوفی ناوبانگی جیهانی ، له ساڵی 1861 له به‌شی به‌نگالی شاری که‌لکه‌ته له دایک بووه ، سه‌ره‌تا له سه‌ر ده‌ستی باوکی خوێندوێتی که مامۆستا و شاعیر بوو ، براگه‌وره‌کانیشی له‌و بواره‌دا ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ کردووه ، دواتر شاعیر و رووناک‌بیر ده‌ڤینده‌رانت وانه‌ی جۆراوجۆری پێ وتووه و له هه‌مان کاتیش‌دا فێری وه‌رزشی جۆدۆ بووه .
تاگۆر وانه‌کانی زمانی سه‌نسکرێتی به باشی فێر بووه ، له زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزیشدا شاره‌زایه‌کی ته‌واوی هه‌بووه ، له ساڵی 1913 خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری ئه‌ده‌بیاتی پێبه‌خشراوه ، دواتر له1918 خوێندگایه‌کی فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زراند به ناوی (فیسفا به‌هاراتی) یان زانکۆی خوێندنی باڵای هیندی ، له 7 ی ئاوگۆستی 1941 هه‌ر له که‌لکۆتای سه‌ر به به‌نگه‌لادیشی ئێستا کۆچی دوای کرد.
تاگۆر له ماوه‌ی ژیانیدا پتر له هه‌زار هه‌ڵبه‌ستی پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی کرد که دوانیان ئێستا کراون به سروودی نیشتمانی هیند و به‌نگه‌لادیش هه‌روه‌ها 25 شانۆگه‌ری نووسیوه له‌گه‌ڵ هه‌شت رۆمان و هه‌شت موجه‌له‌دی گه‌وره‌ی کورته چیرۆک و سه‌ده‌ها بابه‌تی فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی ، له دوایین رۆژه‌کانی ژیانی مه‌یلیدا به هونه‌ری شێوه‌کاری و له‌و بواره‌شدا سه‌دان تابلۆی پڕمانای بۆ به‌جێ هێشتووین .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
2 کاربر زیر از behnam5555 سپاسگزاری کرده اند برای پست مفیدش:
|
|
12-02-2011
|
|
مدیر تالار انگلیسی
|
|
تاریخ عضویت: Apr 2008
محل سکونت: کرمانشاه
نوشته ها: 1,577
سپاسها: : 3,750
4,670 سپاس در 1,282 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
من فره خوشم تی له م شیعره:
قـه ت نه ده ی ئــازاری گــیانی مـه ست و بیـدارانی شـه و
خـوت نـه خه یته به ر شه پولی ئه شکی بی پایانی شه و
ئه ی کچـی خـواوه نـدی جوانی وئه ی چرای دیوانی شه و
"خــوت بپـاریــزه لـه ئـــاهـی دل بــــــرینـــــدارانی شـه و
نـه ک خـووا نـاکه رده گیرابـی دوعـای نـالانـی شــه و !
ویلـم وتـاریـکـه ده ورم فـه رشـی ریـگه م مـه ینـه تـــه
بیـکه سم تــه نیا ئـه نـالم مــه رگی خـومـم عـه زره تـه
سازی ئاهه نگی شه وانم سوزی جه رگی له ت له ته
"یـاوه ر و یاری ئـه نیسم ئـا هـوو ئـه شکی حه سره ته
ئـافـه رین ئـه یی بـاره که للا ، دیـده یـی گـریـانی شـه و"
وا نـه زانـی ده ستـی خـه م یـادت لـه دلـدا ده ر ئه کا
ئـه شـکی خـوینینم ده لیله بــو کـه سی بــــاوه ر نـه کا
گیانه که م به وتیشکه چاوه ی شه رله گه ل ئه خته رئه کا
"دل ئه بیته قه تره یی خوین و لـه دیـده م سه ر ئـه کـا
هـه ر کـه رابـووری بـه دلما : سوحبه تی جـارانی شــه و"
هاوده مـی فه رموی : له به رچی کرده وه ت گریانه هه ر ؟
تـافی لاوی تــــیته لاوی ، قـه لبـه زه ی سـه یـرانـه هـه ر
من وتم سه یران و خوشی پیش کـه شی شـادانـه هـه ر
"ئـه شکی حـه سره ت لاز می جه معی سیا به ختانـه هـه ر
شه ونـه مـی سوبـحه ده لیلی قـه تره یه ک گریانی شه و "
هـه ولـی زورم دا لـه داوی زولفی ئه و بـی مـروه تـه
ده رچــم و دوایـی بهینم بـه و عـه زاب و مـه ینـه تـه
پیـی وتـــــم : بـی سوده هه ولت تاکـو مـاوی جیـگه ته !
"نـوری ! لـــه م پیـچ وخـه مـی زولفـه نه جاتت زه حمه ته
لای سه خی ته بعان مه حاله رو خسه تی میوانی شه و"
__________________
|
2 کاربر زیر از مهرگان سپاسگزاری کرده اند برای پست مفیدش:
|
|
12-02-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خۆویستیی
نه‌زارقه‌بانی
وه‌رگێڕانی: تابلۆ حه‌سه‌ن 1
ئه‌و شاعیرێکی خۆویسته
چونکه شیعراوی خۆی ده‌خواته‌وه و
به ته‌نیا له ڕۆخی په‌یڤه‌کانیدا پێهه‌ڵده‌گرێ
قاوه‌یه‌ک دروست ده‌کات و
له به‌رده‌می خۆ داده‌نێ
هه‌مو رۆژێ گوڵێک پێشکه‌ش خۆی ده‌کات
گه‌ر که‌سی چنگ نه‌که‌وێ بۆی بکاته دیاری.
2
ئه‌و شاعیرێکی خۆویسته
سه‌ر ده‌کاته سه‌ر باڵی وشه‌کانی خۆی
ئه‌گه‌ر باڵی شۆخێکی ده‌ست نه‌که‌وێت
سه‌رکاته سه‌ری.
3
خۆویستی ...
ئه‌وه‌یه شاعیر باوه‌ڕ بێنێ ،،
که هۆنراوه‌که‌ی ئه‌و،
چه‌قی گۆی زه‌ویه.
4
شاعیری خۆویست،
وا هه‌ست ده‌کات ،
که ئه‌مه تاجی شه‌هی
ئه‌نێته سه‌ر پادشاکان،
هه‌ر خۆشیتی ده‌یانروخێنێ و
هه‌ر خۆیشی ئه‌ندێشه‌یه‌کی زێبایه
وا ئه‌زانێ ئه‌م بوو
شاعێرێکی گه‌وره‌ی وه‌ک موته‌نه‌ببی
جوانه‌مه‌رگ کرد....
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-02-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
باوکم، بۆ چی سه‌رکوتم ده‌کات ؟
نه‌زار قه‌بانی
وه‌رگێڕانی: تابلۆ حه‌سه‌ن
هه‌روه‌کو دێڕێک له رۆژنامه‌که‌ی
هه‌ر وه‌کو من به‌شێک بم له ساماناکه‌ی
ده‌بێ پێوه‌ی بنووسێم
وه‌ک کورسی ناو هۆده‌که‌ی
ئایا به‌سه که من کچی بم و
پۆپێک بم له خێزانه‌که‌ی!؟
تا خۆراکم بداتێ و
تێهه‌ڵکێشم کات له خێرخواییه‌که‌ی؟
نا من یاخی ده‌بم له سامانه‌که‌ی،
له دووڕو گه‌وهه‌رو مه‌رجانه‌که‌ی
سه‌رنجی ئه‌و رۆژێک نه‌جوڵایه‌وه به لای
جه‌سته‌ی من و هه‌یه‌جانه‌که‌ی
باوکم خۆپه‌رسته
نه‌خۆشه خۆشه‌ویستیه‌که‌ی،
نه‌خۆشه بیرته‌سکیه‌که‌ی،
نه‌خۆشه زه‌بروزۆره‌که‌ی،
ئه‌و هه‌ڵده‌چێ زوو،
کاتێک ده‌بینێ سینگم
خڕ بووه هه‌ناره‌که‌ی !
ئه‌و هه‌ڵده‌چێ زوو،
کاتێک ده‌بینێ پیاوێک،نزیک بووه له باخچه‌که‌ی
باوکم رێگا نادات به سێ‌و
پێبگات وه‌ک ئه‌ندازه‌ی خۆی
نازانێ که هه‌زار چۆله‌که دێن و
دزی ده‌که‌ن له باخچه‌که‌ی ...
دزی ده‌که‌ن له باچه‌که‌ی ...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
12-03-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چرای ئەسرين
دەستم لەمل ڕێگەی غەریبی کرد و ڕۆیشتم
خۆزگە و خەم و تەنیایی خۆمم برد و ڕۆیشتم
قرچەی دڵی خاکێکی توونی و خونچەیێکم بیست
چۆخەی ڕەشی هەورم لەبەر دڵ کرد و ڕۆیشتم
دەنگێکی تەنیا لەوپەڕی ئاسۆ زریکاندی
من ئەشق و ڕۆحم کردە ڕێگە و پرد و ڕۆیشتم
تەنیایی ئینسان، چاخی دووکەڵ، مردنی جوانی
نامۆییی دڵ، بەو دەردە ڕۆحمی برد و ڕۆیشتم
شەوبا لە ڕووی دام شەونمی ئەستێرەیێکی سوور
دەسنوێژی ئەشقم بەو دڵۆپەی شرد و ڕۆیشتم
تاریکی داباری ڕچەی هیوامی هەڵلووشی
چاوم چرای ئەسرینی بۆم هەڵکرد و ڕۆیشتم
ژاکانی ئەشق و مردنی دەریا و ژیانم دی
شێتانە ئەمنیش بۆیە ڕۆحم مرد و ڕۆیشتم.
ئه‌مين گه‌رديگلاني
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-03-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕووناكی
تا دڵی ئێمە لە سایەی هونەرێ ڕووناكە
شەوی ئاواتی هەموو خەملەبەرێ ڕووناكە
وەشەوارەی دەكەوێ چاوی زەمان زۆر بێ نوور
تا ژیان پڕ لە شەوە وچەسەرێ ڕووناكە
تاكوو باخی گوڵەهیوایە هەبێ و تینوو بێ
چاوی ئەسرینی هەموو دەربەدەرێ ڕووناكە
بەسیە ڕەشبینی تەمی خەم لە دڵت دەرباوێ
كانی فرمێسكی لە قوڕ دێتەدەرێ ڕووناكە
دەنكە بارانە لەنێو ڕۆحی رەشی هەورایە
بۆخەمی پیرەزەوی دادەوەرێ ڕووناكە
خۆر كە بۆماچی زەوی دانەگەڕێ ناشلوێ
ماچی ئەستێرە بكا هەر لەسەرێ ڕووناكە
# #
مانگی ڕووت جووتە لە بن دوو پەڵەهەوری ڕەشدا
بە نیگای خۆری مە هەریەك لە بەری ڕووناكە
چاو لە من داگری چاوت بە گەشی هەڵدێنی
تاكوو ئەستێرە مژۆڵی دەلەرێ ڕووناكە
ئه‌مين گه‌رديگلاني
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-05-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئای چه‌ن گرفتاری تۆم
ئای چه‌ند گرفتاری تۆم
جگه‌ر برینداری تۆم
دڵ به‌سۆز و ناری تۆم
شۆخی و جوانی و لاوی تۆ
بۆ ژیانم بو به هۆ
دنیا تۆی تیا نه‌بینم
نابم ده‌ربه‌ستی ژینم
له‌ناو باخ و گوڵزارا
له مێرگ و مێرغوزارا
له هاوین و به‌هارا
گه‌رام ڕوانیم خوار و ژوور
له نزیكی چ له دوور
نه‌مدی وه‌ك تۆ باڵا به‌رز
وه‌ك تۆ شوشو عه‌رعه‌ر ته‌رز
قاسپه‌ی كه‌وانی سه‌ركه‌ل
ئاوازی قومری و مه‌ل
له‌سه‌ر ئه‌م چڵ و ئه‌و چڵ
ئه‌بیم ئه‌م هه‌موو ده‌نگه
هه‌رچیه‌ك ناوی چه‌نگه
له‌لای منی ره‌نجه‌رۆ
ناگاته (ئا)یه‌كی تۆ
گوڵاڵه‌ی سورو شه‌وبۆ
وه‌نه‌وشه‌ی سه‌ر له ئه‌ژنۆ
سفێده‌ی ده‌می ئاسۆ
دیم نه‌مدی له‌مانه
وه‌ك تۆ رازاوه گیانه
شین و مۆر و زه‌رد و ئاڵ
چاوو گه‌ردن كوڵم و ئاڵ
جوانیم كرده چه‌پكێ گوڵ
گوڵی رازاوه به دڵ
لێم بژارد دڕك و چقڵ
خۆشم بوومه یه‌ك بولبول
پێما ڕوانی گوڵا و گوڵ
كه‌چی له‌و چه‌پكه جوانه
تاسه‌ی تۆم نه‌شكا گیانه
ژیانی كامه‌رانی
ئه‌م دنیایه و سامانی
هه‌رزه‌كاریه و جوانی
توخوا وه‌ره تا جوانین
ئه‌ركی پیری بزانین
با بیچێژین بێ (زاری)
تامی عه‌شق و دڵداری
ئـــــــه‌خۆل
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 10:45 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|