زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
02-11-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوو شێعر له یونس حسه‌ینی
دوو شێعر له یونس حسه‌ینی
بمگره‌خۆم
و لێت نه‌ترازم
له گۆچووی دۆعای داییک و
بێتاقه‌تیه‌کانی کچێکم
له‌م هه‌رێمی ته‌ورداسه !
کۆمکه‌روه و
له لۆچی وێردێکتاسپێده‌م که و
بم روانه به
ئه‌رخه‌وانتا
تا ئه‌م کفنه بشه‌رمێ و
بمڕژێنێته باڵاتا !؟
قه‌ره قه‌ره‌ی ته‌ورداسه !
مناڵیم پیابده‌نه‌وه.
ترازانی بزه‌یێک و
دوایین دۆعا
ره‌نگه
خۆر له په‌نجه‌م گرێ بدا !
............................................................ ........
ئێره ...
...ئێره سه‌قزه و
تۆ به‌ئیشتیای باران
خه‌یاڵت تاو و توێ ئه‌که‌ی
به پێی دڵ ته‌نگیت گوڵێ له مانا سه‌وڵ ئه‌ده ی!
ئێره سه‌قزه و
له‌م شه‌قامه‌دا
نه بیانوی ژیر بوونه‌وه‌ی نه ته‌ماحێ بۆ نه‌فه‌وتان
چرکه ته‌مه‌ن ئه‌کرمێنێ و وشه‌کان پڕ زارم حه‌رام...
ئێره....
کۆڵانه‌کانی شه‌وانه‌یش
باوێشکی چه‌قۆ و برسیه‌تی
گۆناکانی ماره ئه کا!
قاچاخ و ره‌نجه‌ڕۆیی و... گاوه‌ڵکێ له کۆرپه ئه‌خا!!!
شان کزی
کانی و چوله‌که و بارانم
نه خه‌یاڵم.....
نه په‌نجه‌م تامی سووره گوڵێ ئه‌کا!!
ئێره‌ییمه و
له که‌ناره‌کانیا
ئه‌زێمه‌وه به باڵاما
داڵده‌ێه‌ک دا ئه‌که‌م
سه‌فه‌رێ دا ئه‌م مه‌زرینی
تا به ئیشتیای پاساری
ئه‌و کاته‌ی فڕین ته‌عارفی قه‌فه‌سێکه...!!!
چیم لێ ئه‌که ی ،دا ئه‌شۆرێیم به ژیانا و
هیلاکم له گۆرکه‌نا ،ئه‌و کاته‌ی ده‌ستت هه‌ڵم ناپێکێ له ئه‌وین.
تا بینه قاقام پێکه‌نین لۆچ که‌وتوه و
کرێ چی که‌وشه‌کانمم و
که‌س و شارێ ڕام ئه‌ده ن
غه ریبی ئێسکی خۆیانن!!!
له کام ده روازه ی بیانوا
ئاسوده‌ییت شپرزه‌ییم رسوا ئه‌کا
له کام شه‌پولی تیشکتا
مناڵیم گه‌رم ئه‌که‌یته وه!!!
باوان ئێره سه‌قزه و
پڕ به منیش وێران
تلم بخه جوڵه‌ێیک هه‌ره‌س به‌م ته‌لسمه بێنێت
پڕ خه‌یاڵ تر سه‌قزیم کا و
تۆش شنه هه‌ر تاقه‌تت و
بم خه‌سه‌ر پشت .
خانمی به‌ر په‌نجه‌ره
هه‌ندێ خۆت بارانیتر و
نیسکێ من کۆتری تر که‌و
ته‌ڕبونیی باڵه‌کانمه‌و
ئامێزت هێلانه !!!!
ئوخژنێکی سه‌قزی تر
رێم لێ بگرێ
سه ر هه‌ڵ بڕێ!!!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
2 کاربر زیر از behnam5555 سپاسگزاری کرده اند برای پست مفیدش:
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
02-12-2012
|
|
کاربر عادی
|
|
تاریخ عضویت: Dec 2011
نوشته ها: 50
سپاسها: : 77
79 سپاس در 34 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نقل قول:
نوشته اصلی توسط مهرگان
شیعر کوردی - شعر کردی - خاکی کوچه ی یاره که م . . .
خاکی کووچه ی یاره که م ئیکسیری ساغی و ژینمه
جوانی روخسار وو نگاری هیزی ئه ژن‌و وو تینمه
بو چی به م ده رده م ئه با خو خوی ده زانی حاله که م
بو قژی ئالووز وو لوولی دایمه هه ر شینمه
گه ر به بی تو بچمه سه یری سه روی باخ وو شوره بی
تف له سه رو وو شوره بی بی تو له هه ر دوو قینمه
هه ر وه کوو پووش وو په لاش که وتوم له کووچه ی یاردا
گیژه لووکه ش نام فرینی چوونکه که عبه ی دینمه
خه لک ئه لین کوفره مه که به م ته ر حه مه دحی یاری خوت
گوی گرانی خوشه ویست من یاره که م ئایینمه
کی خه یالم بیته دی یاران بلیم ئوخی منم
وا که قولی یاری خوم شه و له ژیر بالینمه
|
میشه معنی این شعر‌و برام بنویسید
|
کاربران زیر از unique(بی تا) به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
02-15-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌ری ساڵ
سه‌ری ساڵ
سه‌ری ساڵه‌وبێ شه‌معی ڕووت
خێر نابینم له‌م سه‌رساڵه‌ش
گوڵی ده‌ستم بۆ کێ ببه‌م
دیاری کێ بگرم له باوه‌ش
ئیتر بۆ مۆم داگیرسێنم
دووا ڕۆژی من پڕ گریانه
حه‌زم وایه زووتر بمرم
ڕزگارم بێ له‌م زیندانه
من گیرۆه‌رده‌ی ده‌ردی خۆمم
شیرینیشم له‌لا تاڵه
یه‌ک شادیه‌ک ڕووم لێ ناکا
چیبکه‌م له گه‌ڵ سه‌ری ساڵه
هه‌موو خه ڵکی بۆ ئه‌م جه‌ژنه
نوور دێته خوار بۆ سه‌ر ماڵی
به‌س بۆ عمران خه‌م ده‌بارێ
جه‌ژن و بۆنه‌و سه‌ری ساڵی
...................................
له م سه‌ر ساڵه شدانه هاتی
کچێ دیسان سه‌ری ساڵه‌و
تێ ده‌په‌ڕێ ساڵێکی تر
ڕۆیشتنێ تۆ ڕۆیشتی
نه‌هاتیوه جارێکی تر
جه‌ژنی قوربانم تێپه‌ڕ کرد
هه‌ر ده‌ژیام له گه‌ڵ ئومێدا
ده‌مگوهات من هه‌ر چاوه‌ڕوانم
به‌ڵکوهات له ساڵی نوێ‌دا
به‌ڵام دیسان تۆ نه‌هاتی
تێربم له نیگای شیرینت
تۆ له کۆێیت و منیش له کوێ
چاوو ده‌گێڕم بۆ بینینت
هه‌ر چه‌ن یه‌کجاری ڕۆیشتی
بێ به‌ش بوم له خه‌نده‌ی کاڵت
به‌ڵام سه‌د جار پێرۆزت بێ
قوربانی جه‌ژنی سه‌ر ساڵت
عمران خمبار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-15-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌ندیخانه
به‌ندیخانه
باڵدارێك بووم
به‌سه‌ر ده‌ریای فێداره‌وه
سه‌وڵی باڵم لێده‌دان و
سه‌رانسه‌رم بریندار بوو ،
ئه‌نگێورا بوو
ئه‌وه‌نده‌ی چاو هه‌ته‌ر بكا
سروشت هه‌مووی له سه‌ر پاشوو ،
ده‌ریا خجڵی كوده‌تا بوو .
له پڕێكا ،
دامڕوانی و تۆم به دی كرد ،
شاگه‌شكه بوو !
هه‌روام زانی دورگه‌یه‌كی بچكۆلانه‌ی ،
بۆ ئارامی و فه‌رامۆشم داڵده و لانه‌ی ...
كه نیشتمه‌وه تێگه‌یشتم :
تۆ داڵده نیت ،
شیرین‌ترین به‌ندیخانه‌ی !
Abdulla Peshew
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-17-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
په‌یكان
په‌یكان
ئه‌ها په‌یكی شه‌هی شاهان چ خۆش په‌یمانه وو په‌نده
په‌راوێزی په‌ڕِه‌ی عه‌شقی به‌ڕێژنه هه‌وری گۆڤه‌نده
كه بارین و تریشقه‌ی هه‌وری دڵ ژیلوانی چاوانم
له قه‌ڵبه‌ز شیوی گۆنام و له ڕووباری دڵم مه‌نده
گه‌مارۆی كه‌پری عه‌شق و دڵ له نیساری بزه‌ی تۆ دا
كه دیل و كه‌ل په‌چه‌ی به‌نده و كه ئه‌سری دیده نابه‌نده
بڵێ مه‌ولا له مه‌ولا من له له‌یلا لاده‌م و له‌ی لا
وه‌كه‌م لێرانه من ڕێگه‌م له ڕێگه‌ی تۆ وه‌بم به‌نده
ڕوخی دژوار و دژ داماو و ژێ ژانی نیگاهێكم
په‌ڕی ئاوازی شه‌تره‌نجت له له‌نجه‌ت بۆ سیامه‌نده
كه دیم نا دیمه‌نێكی چڕ له سوڕماوی له سورماوی
دوو چاوی دیم كه نابینێ دوو چاوی ماشقه‌ی ڕه‌نده
ده دیمنا بێژه ڕه‌نجاوی په‌چه‌ت تا كه‌ی به ئاڵۆز و
به داردارداری سێ داره‌ی قژت خاچی دڵم به‌نده
" فوئاد جه‌هانی " بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-17-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وه‌مكوژێنه په‌نجه‌ره‌م تا ته‌ماشای
وه‌مكوژێنه
په‌نجه‌ره‌م تا ته‌ماشای
نیئۆنه‌كانی چاو
نوتڕۆنه‌كانی پێكه‌نین و
گه‌دای شه‌رمی دڵه قورمیشیه‌كه‌ت نه‌بێ
له پشت چرای سووری ئه‌م چوارِ ڕێیه
سه‌رگه‌ردانه و
تازه شیری قژه‌كانم مه‌ستی تاپۆی بزه‌كانته
های ئاگات له كوێیه
په‌نجه ته‌زیوه‌كانم
چه‌ند جار كووچه‌كه‌تانی سڕِیوه و
ئه‌وا ئیتر سه‌عات دووی نیوه‌شه‌وه
به‌ڵام تیشكی مانگ
زایه‌ڵه‌ی ئه‌م فرمێسكه‌چاوه
به په‌نجه‌ره‌ی دیوه‌كه‌تدا تابلۆیه
ئای تابلۆ
بۆ هێنده ته‌ڕِ سه‌یرم ناكه‌ی
تا له سه‌فینه‌كانی ئاسمانه‌وه
بێمه سه‌ر بانیژه‌تان و
باگردێنی حه‌زێكی كۆن
به ئیزۆگامی ئه‌م بارانه بشێوێنم
ته‌ڕ بووی ؟ نانا
تۆ بێده‌نگیت , بێده‌نگ , بێده‌نگی تۆی , بێده‌نگ
بێده‌نگ تۆی
من كه‌ڕم كه‌ڕ
بێده‌نگی تۆ كه‌ڕِی كردووم
هه‌ر تۆ ده‌نگی , بێده‌نگی تۆی
پێ مه‌كه‌نه
له‌وانه‌یه شێتابم و
ناوه‌كه‌یشم له‌گه‌ڵ جوابێكی هه‌ڵه‌دا
ئوستاد ئیجازه ؟ تووڕِ ده‌یه ناو سه‌تڵی ئه‌شغاڵ
به‌ڵام له‌م سیاسووته زه‌مانه
خۆڵه‌مێشی ئه‌م حه‌زانه‌یش
هه‌تا به كۆشكه‌كه‌تا هه‌ڵ نه‌گه‌ڕِێ و
نه‌چێته ناو فایلی گۆرانییه‌كانته‌وه
ژیر نابێ
شات داونم كه
من هه‌ر هیچم هیچ , هیچ منم .
هیچ ، پووچ نا ، سفر نا ، بێده‌نگی نا
هیچ هیچ نیم...
" فوئاد جه‌هانی " بانه
زستانی 82 بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-19-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خانم!
خانم!
خانم !خانم!
که چاو ده‌بڕیه چاوانم،
شێتم ئه‌که‌ی!
خۆم ئه‌زانم!
**
زۆر زۆر حه‌زم له بارانه،
وه‌ک ئازادی!
که ئه‌زانم،
هه‌ر کاتێ باران ده‌بارێ،
تۆ دڵشادی!
**
باران، گریانی ئا‌سمانه و
ڕووبار،
گریانی کوێستانه!
چه‌ند دیوانی شێعرت ده‌وێ
بۆ گریانی شاعیرانه؟
**
وه‌رزی هه‌ناره چاوه‌که‌م!
ده لێم گه‌ڕێ!
تا ده‌تبینم،
نیگام له چاوه‌کانت را
به‌ره‌و سنگت داده‌گه‌ڕێ!
**
تا له لای تۆم،
مه‌رگ ونه!
چاووڕاوێکی دوژمنه!
که لێم دووری،
هه‌موو ساتێکم مردنه!
**
خانم مه‌ڕۆ!
تا بمێنم؛
ڕێیه‌کانم ده‌گه‌ن به تۆ!
ته‌نیا خاکه مه‌یل بڕه!
من تازه بڕوام هێناوه؛
زه‌وی خڕه!
**
ماڵه‌که‌م بۆنی تۆ ده‌دا!
کام خه‌وه تۆی بۆ هێناوم؟
کام خه‌یاڵه،
تۆی هێناوه بۆ ئه‌م ماڵه؟
**
هێند ده‌ستوبرد،
خه‌یاڵت منی برده‌وه؛
تێپه‌ڕبوونی،
شه‌وم به لای په‌نجه‌ره دا،
هه‌ست پێ نه‌کرد!؟
**
كە لە لای تۆ گەڕامەوە؛
له‌شم بۆنی تۆی لیده‌هات!
له‌و شه‌وه‌وه،
په‌لێک شه‌وبۆ،
له په‌نجه‌ره‌ی ئاوه‌ڵاوه
له به‌ژنی ڕووحم ئاڵاوه!
**
که خه‌یاڵت،
به‌رانبه‌رم ڕاده‌وه‌ستێ;
دڵم،
له لێدان ده‌وه‌ستێ!
**
من وكاتژمێری دەستم،
له وه‌رزی ژوان!
کێشه‌مانه به ڕۆژ و شه‌و؛
یه‌ک بۆ فڕین،
یه‌کمان بۆ خه‌و!
**
خۆزگه قه‌ت جێت نه‌ده‌هێشتم!
هیچ یاسایه‌ک،
تۆی لێ بزر نه‌ده‌کردم!
خۆزگه له لای تۆ ده‌مردم!
**
ئێوارانه؛
تۆ له قاپی په‌نجه‌ره دا،
چاوه‌ڕوان بووی!
له‌و ساته‌وه چووی بۆ سه‌فه‌ر
من حه‌سره‌ت و خه‌م ده‌نوێنم،
وه‌ک ئاوێنه!
په‌نجه‌ره‌ش قاپی بێ وێنه!
**
ئه‌مبه‌رانبه‌ر گوڵه هێرۆ
به سه‌رمانا نووشتاونه‌وه!
په‌رژینێکی به گوڵانه!
بۆیه حاڵم په‌رێشانه!
**
مه‌ستم لای تۆ!
نازانم کێم!
ده‌ریای چاوت لێم ناگه‌ڕێ!
تا له دورگه‌ی باوه‌شت دا
بۆ هه‌میشه چاوم لێک نێم!
**
گوڵه‌کانی ئه‌م به‌هاره
هه‌موویان بوونه ئاشنام!
که ده‌هاتی،
بۆنی گشتیانت بۆ دێنام!
**
نیگات،
به‌هارێکی سه‌وزه!
باوه‌شی تۆ،
هاوینێکی گه‌رم گه‌رم!
پایز،
تۆرانی تاو تاو و
جستان ،دووریت!
بۆیه خانم،
تا ئه‌وینی تۆم له لایه، گش وه‌رزێکم ئاشنایه!
نوو‌سراوه‌ی: ك.د.ئازاد ـ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-24-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تاهیر به‌گی جاف
تاهیر به‌گی جاف
قوربانی روخت بم که شکستی به قه‌مه‌ر دا
حه‌یرانی له‌بت بم که ره‌واجی به شه‌که‌ر دا
هه‌ر له‌حزه عه‌ده‌ی وه‌عده‌یی وه‌سڵ و نیه ئه‌سڵی
کارت وه‌کوو دونیایه هه‌ر ئه‌مــــــــــــــــڕۆیه به فه‌ردا
مه‌قسوودی له سه‌ر کوشتنی عوششاقی زه‌عیفه
وه‌ختێ که ده‌کا خه‌نـــــــــــجه‌ری تیژی به که‌مه‌ردا
هه‌رچه‌نده ده‌که‌م سه‌عی ، له به‌ر خوێنی سریشکم
خاکێ نیه بیکه‌م به هــــــــــه‌وه‌س گاهێ به سه‌ردا
ناحه‌ق نیه ناوه‌ستـــێ ئه‌گه‌ر پردی ته‌حه‌مموڵ
سیروانی سریشـــکم که ئه‌کا هاژه له سه‌ردا
دڵ رۆویوه قوربان له وجــــــــوودم به خه‌یاڵات
دایم له سه‌فه‌ردایه ئه‌گه‌رچــــی له حه‌زه‌ردا
مه‌یلت هه‌یه ( تاهیر ) که بپرسی له برینم
بڕوانه که ئه‌و شـــــۆخه چ تیری له جگه‌ردا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-24-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه ژار و مستوره اردلان و بیکه س و هیمن
هه ژار و مستوره اردلان و بیکه س و هیمن
ماموستا هه ژار
هه ر کوردم به ده ربه ده ری یان له مالی خۆم له خاکی عه ره ب ، له ئیران و ڕۆم کۆک و پۆشته بم، ڕووت و ڕه جاڵ بم کۆشکم ده قات بی، ویرانه ماڵ بم ئازا و ڕزگار بم، شادان و خه ندان یان زنجیر له مل له سووچی زیندان ساغ بم جحیل بم، بگرم گوێ سوانان یان زار و نزار له نه خۆشخانان دانیشم له سه ر ته ختی خونکاری یان له کولا نان بکه م هه ژاری کوردم و له ڕیی کورد و کوردستان سه ر له پیناوم و گیان له سه ر ده ستان به کوردی ده ژیم، به کوردی ده مرم به کوردی ده یده م وه رامی قه برم به کوردی دیسان زیندوو ده بمه وه له و دنیاش بۆ کورد تی هه لده چمه وه
شیرکوبی کس
دووهه‌زارو پێنج‌سه‌د ساڵه مێژوو ئه‌ڵێ له‌دایک بووین!. دووهه‌زارو پێنج‌سه‌د ساڵه زرپ‌و زیندووین! به‌ڵام هێشتا، باوێشک ئه‌ده‌ین هێشتا نووستووین هێشتا ته‌واو، تێر خه‌و نه‌بووین هیشتا ئه‌نووین. دووهه‌زارو پێنج‌سه‌د ساڵه له خه‌ڵک بوردوین! له خۆمان هه‌رگیز نه‌بوردوین. دووهه‌زارو پێنج‌سه‌د ساڵه وه‌ک ئێسته واین یه‌ک نه‌گرتووین!. له‌و کاته‌وه، چه‌ک هه‌ڵگرتووین به‌ڵام هێشتا سه‌رنه‌که‌وتووین. که‌چی ئه‌ڵێین: هه‌ر سه‌رکه‌وتووین. ئه‌ڵێین: ئێمه هه‌ر نه‌مردووین!. هه‌ر لێره‌وه.. تا وڵاتی به‌رینی "چین" به نۆکه‌ریی، گه‌ڕاین رۆشتین به ئاواتی سه‌رکه‌وتنی بێگانه گه‌لێ گه‌ییشتین: له خوێنی خۆمان بۆ ڕشتن.. له ڕۆڵه‌ی خۆمان بۆ کوشتن تا توانیمان قسه‌ی زۆری مه‌راییمان.. بۆ هه‌ڵبه‌ستن سه‌مامان کرد، بۆمان رستن. وتیان: ئاده‌ی دنیا بگرن، ئه‌وه پاره! وتمان: باشه! وتیان: بمرن، ئه‌وه پاره! وتمان: باشه! وتیان: ماڵی یه‌کتر ببڕن، له‌ناو یه‌کا، یه‌ک سه‌ربڕن هاتین گه‌ڕاین.. که‌وتینه دووی گزی‌و فزیی له قوژبنی مێژوونی کۆن دا خوێنده‌وارمان.. که‌وتنه دزی دزی‌کردن.. له شانازیی که‌سانی تر مایه‌و مووری گه‌لانی تر. هه‌موو دنیایان کرد به کورد!
ماموستا هیمن
شاعیرم، جوانیپه‌رستم، دڵته‌ڕم، شێـــــــــتم له شۆق
کێوی بژوێن، دیمه‌نی جوان، ده‌شتی ڕه‌نگینم ده‌وێ
من به فرمێسکی ڕنووی کوێستانی کورد په‌روه‌رده بووم
کوڵمی سوور و چاوی شین و سینگی به‌فرینــم ده‌وێ
خۆشه‌ویستی من کچه کوردێـــــــــــکه پاک و نازه‌نین
باغه‌وانه پیره‌م و باغی به په‌رژیـــــــــــــــــــــنم ده‌وێ
نایه‌ڵن قه‌ت چێــــــــــــــــــــــژی ئازادی بچێژم من ده‌نا
خوێنی شیرینم ده‌وێ، کوا ته‌رمی خوێــــــــــنینم ده‌وێ
نایه‌ڵن ئاسووده دانیــــــــــــــــــــــــــ ــشم له لاپاڵی چیام
قاسپه‌قاسپی خاسه‌که‌و بێ، گرمــــــــــــه‌ی مینم ده‌وێ؟
هه‌ڵپه‌ڕین و پێکه‌نین ده‌بزێوێ هه‌ســـــــــــــــتی ناسکم
کوا دڵی پڕ ئێش و ئۆف و جه‌رگی به بریـــــنم ده‌وێ؟
جێی گه‌رم، پارووی نه‌رم خۆشه، به‌ڵام بۆ مافی خۆم
سێبه‌ری ئه‌شکه‌وتی سارد و نوێنی به‌ردیــــــــنم ده‌وێ
مستوره کردستانی
از كوي خود دواندي آخر به صد جفايم
در حضرت تو اين بود اي ماه وش سزايم؟
در خيل عشقبازان رسم من اين نباشد
با يار خويش عهدي، بربندم و نپايم
ما را مزن ز درگه، همچون غزال وحشي
بگريزم ار ز كويت، مشكل دگر بيايم
بي جرمي اي ستمگر، انداختي ز چشمم
يا زين غمم رها كن، يا بر شمر خطايم
ما را ز گلشن و گل، صد بار خوشتر آيد
خاري ز كوي جانان گر مي خلد به پايم
شب تا سحر بنالم، و آن سنگدل ندارد
گوشي ز روي رحمت، بر نوحه و نوايم
مستوره، از وفايش، سر بر لحد گذارم
تا قصه ها پس از من، گويند از وفايم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-26-2012
|
تازه کار
|
|
تاریخ عضویت: Feb 2012
نوشته ها: 11
سپاسها: : 106
6 سپاس در 5 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده ستان خوش بیت بو او شیعره جوانانه ماندو نه بن
|
کاربران زیر از raamis به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 06:48 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|