زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
07-19-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عباس کمندی
شاخی مه‌ڕ، شیری مهلیچك/بۆت ده‌سێنم/نه‌تۆری../تۆ گیانمت بوێ
هه‌ر به‌خودا بۆت ده‌ردێنم/نه‌تۆری
عباس کمندی متولد سال ۱۳۳۱ در شهر سنندج است. او از همان سنین کودکی با ادبیات فولکلور کردی آشنا می شود و آثار نبوغ وی برای آشنایان نمایان شده. در شانزده سالگی به شعر سرایی، قصه نویسی، قصه پردازی مشغول می‌شود. به گفته خود وی از هیچکس تقلید نکرده و سبک مخصوص به خود را دارد. سال ۱۳۴۹ در سن ۱۸ سالگی در یک مسابقه داستان نویسی در رادیو سنندج مقام اول را کسب نموده. و با توجه به کسب این مقام توسط مدیر وقت رادیو به کار در رادیو سنندج دعوت شد. در سال ۱۳۵۰ پس از شرکت در یک شب شعر با حضور جمعی از بزرگان ادبیات ایران از جمله رحیم معینی کرمانشاهی که با ارایه تنظیم شعر حافظ مسئولیت ترانه سرایی خانه فرهنگ و هنر به عهده وی گذاشته شد. تا سال ۱۳۵۶ نود و پنج درصد ترانه هایی که در رادیو سنندج ضبط می شد از خانه فرهنگ و هنر ارایه می گردید. پس از انقلاب با همکاری گروه کامکارها کارهای ن‌و ای را شروع کرد.
سبک اشعار آهنگهای عباس کمندی عاشقانه است و بیش‌تر آن ها از شاعران هورامان (اورامان) گرفته شده است .عباس کمندی ۱ خرداد سال ۱۳۹۳ به دلیل ناراحتی کلیوی به بیمارستان توحید سنندج منتقل شد اما بر اثر ایست قلبی در ۶۲ سالگی درگذشت.
کتابها:
- دیوان شعر کردی و فارسی
۲- جمع آوری اشعار دیوان میرزا شفیع
۳- ورزش باستانی و پهلوانان کرد
۴- زندگی نامه سید علی اضعر کردستانی
۵- اورامان
۶- رمزگشایی در مظاهر فرهنگی
۷- گردآوری اشعار هیجایی ایرانی قبل از اسلام
که مه ندی :"ده نگی من بۆخه ڵوه ت و ته نیایی یه"
جلوه ها کردم و نشناخت مرا اهل دلی / مثل آن سوسن وحشی که به ویرانه دمید
............................................................ .............
کیژی لادێ هام بە تاسەی پەلکە ڕەش سەرشانەکەت
هام بە تاسەی دەم بەیانی بۆی تەنووری نانەکەت
هام بە تاسەی بۆنی مێخەک، تۆی تورەنجی شاڵەکەت
ڕەنگی سوخمە و سینە پۆش و بازنە و خڕخاڵەکەت
سەردەمێکە دوور لە باڵات وا لە شارانا ئەژیم
ژین؟ چ ژینێ؟ چاوەکانم گیرۆدەی ئاخر شەڕیم
جار بە جارێ دێتە بیرم ژینی ڕابردوم لە دێ
سێبەری دار و تەلان و خەیزەڵانی دەوری ڕێ
خوڕخوڕی فرمێسکی حەسرەت جا لە چاوم دێتە خوار
بۆ خۆم و بۆ بەختی سەرگەردانم ئەگریم زاری زار
کیژی لادێ هام بە تاسەی پەلکە ڕەش سەرشانەکەت
هام بە تاسەی دەم بەیانی بۆی تەنوری نانەکەت
هام بە تاسەی بۆنی مێخەک، تۆی تورەنجی شاڵەکەت
ڕەنگی سوخمە و سینە پۆش و بازنە و خڕخاڵەکەت
دڵ تەنگم بۆ لێوی ئاڵ و دوو دیە شەرمینەکەت
بۆ دەم ئێوارانی حەوش و سۆزی مەڕ دۆشینەکەت
کیژی لادێ سەختە دووریت، تاڵە ڕەنجی ڕۆژگار
ناحەزە دووری وڵات و ناخۆشە ژینم لە شار
وەختە کوێراییم دەرێ هاکا دڵم بێ بە کەواو
هێندە تینووی ئاوی کێوم پڕ بە تاسەی کانیاو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
07-19-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئەبولقاسم لاهووتی كرماشانی، شاعێری لەبیر كراوی كورد
ئەوبولقاسم لاهووتی كرماشانی (1264 - 1336) سیمایەكی ناسراوی ئەدەبی، رۆشنبیری و سیاسیی دەورەی مەشرووتەی ئێران بووە و دواتر بۆتە ئەندامی حیزبی توودە و چۆتە ناو هێزی نیزامییەوە و پلەی سەرگوردی پێدراوە، لە سەردەمی رەزا شادا بەهۆی بیروباوەڕی سیاسیەوە حوكمی ئیعدامی بۆ بڕاوەتەوە، بەڵام توانیویە هەڵبێت و پەنا بەرێتە بەر یەكیەتیی سۆڤیەت. بۆ ماوەیەك پۆستی وەزیری فەرهەنگ و هونەری تاجیكستانی سەردەمی یەكیەتیی سۆڤیەت بووە و لەو ناوچەیە رەوتی شانۆی "ئۆپێرا"ی بنیات ناوە و لەناو كانوونی نووسەرانی شۆرەویدا جێگە و پێگەیەكی تایبەتی هەبووە و بۆ ماوەیەك لەناو لیژنەی بەڕێوبەریی نووسەرانی شۆرەویدا جێگری ماكسیم گورگی نووسەری گەورەی رووس بووە.
لاهووتی هەتا كۆتایی ژیانی نەگەڕایەوە ئێران و هەر ئەو خۆشەویستیەی وای لێ‌كرد كە كاتێك لەساڵی 1336 لە تەمەنی 72 ساڵی لە مسكۆ كۆچی دوایی كرد بە رێز و حورمەتەوە لە گۆڕەستانی
"نۆڤۆدویچی"ی مسكۆ و لە ریزی گەورە نووسەر و سیاسەتمەدارانی یەكیەتیی سۆڤیەت وەك: گوگول، خرۆشچوف، ئانتوان چوخوف، تۆپۆلۆف و... بنێژری.
لە سەردەمی لاویەتیدا لە كرماشان بە هاوكاریی چەند كەسێكی تر "رۆژنامەی بیستوون"ی چاپ كردووە، لاهووتی شاعێرێكی ناسراو و خاوەن دیوانی فارسیە و بە یەكێك لە گرینگ و جیدیترین شاعێرانی نوێخوازی ئێران و چینی كرێكاری ئێران و تاجیكستان دێتە ئەژمار. ئەبولقاسم لاهووتی بە یەكەم پێشڕەوی نوێ كردنەوەی شێعری فارسی لە ئێران دادەنرێت و یەكەم شاعێری پڕۆلیتاریای ئێرانە. لاهوونی لە ئازاد كردنی شێعری فارسی كۆت و بەندی كێش و سەروا لە ئاستی ئێران‌دا شوێن پەنجەی دیارە، لاهووتی دەیتوانی لە بواری پرۆسەی نوێكردنەارسیدا بەرلە نیما یووشیج شۆِشێك وەڕی بخات، بەڵام بەداخەوە شێعری كردە قوربانیی سیاسەت، چونكە بەهۆی تێكەڵاو بوونی بە سیاسەت و بیری چەپ كەمتر توانی لەم بارەوە خۆی دەربخات و كەمتریش لەبارەیەوە لێكۆڵینەوە و چاقاخ بوونی بەرهەمەكانی لە ئێران لەسەر دەمی حكوومەتی پاشایەتیدا هۆیەكی دیكەی ئەو لەبیر كرانەیەتی.
زمانی شێعریی لاهووتی زمانێكی سادە و رەوان و خەڵكی بووە و لە قاڵبی غەزەل، تەركیب بەنددا شێعری بەرزی فارسیی داناوە و ئەم بەرهەمانەی لێ بەجێماوە: 1 ـ كاوە ئاهەنگەر(1947) 2 ـ قەسیدەی كێرملین ( 1923) 3 ـ تاج و ئاڵا (1935) 4 ـ كۆمەڵە شێعر( 1960 ـ 1363).
شێعرە فارسیەكانی لاهووتی هەرچەند چەندین جار لە ئێران و یەكەیتیی سۆڤیەت بڵاو كراونەتەوە، بەڵام بەهۆی هەڵوێستی توندی بەرامبەر بە دەرەبەگ، سەرمایەدار، شا، مەلا، شێخ و ئایین، جگەلە هێندێ بڕگەیی مێژوویی نەبێت، بە ئازادی لەناو خۆی ئێران لەبەر دەستی خوێنەراندا نەبووە.
ئەبولقاسم لاهووتی، ساڵی 1304 لە شاری كرماشان لەدایك بووە، دایكی لە هۆزی "سنجاوی" بووە و باپیرانی باوكی خەڵكی باشووری ئێران بوون، باوكی لاهووتی"میرزا ئەخمەد ئیلهامی" شاعێر بووە و دوو كۆمەڵە شێعری لە كرماشان و تاران چاپ كراون.
هەرچەند هێندێ بەڵگە لەبەر دەست دان كە لاهووتی تەنیا شێعری فارسی نووسیبێت، بەڵام نووسەر و لێكۆڵەری گەورەی كورد "محەممەد عەلی سوڵتانی" لە بەرگی سێهەمی كتێبی "حەدیقەی سوڵتانی"دا نووسیویە لاهووتی لە سەرەدەمی مێرمنداڵیدا شێعری هەجو و تەنزی كوردی بۆ هاوگەڕەكەكانی لە كاتی شەڕە گەڕەكدا خوێندووە. دواتر لاسایی شێعری ئایینی ـ حەیرانعەلیشانی كردۆتەوە، پاشان لە قۆناغی لاویەتیدا سەردانی سلێمانی، كەركووك و ئەستەمبۆڵی كردووە و لەوێ ژیاوە و هات و چۆی لای شێخی بەردە قارەمانی كردووە كە ئەودەم لە بەندی بریتانیاییەكاندا یەخشیر كرابوو، چۆن دەكرێت و دەگونجێت بە كوردی شێعری نەنوسیبێ.
هەتا ئێستا بە هەوڵ و تەقەلای توێژەر و دلسۆزانی ئەدەب و مێژووی كورد وەك: محەممەدی مەلا كەریم، حەسەن قازی، ئەنوەر سوڵتانی و محەممەد عەلی سوڵتانی، سێ پارچە شێعری لاهووتی كە بە زمانی كوردی نووسیویەتی، دۆزراونەتەوە و لە گۆڤار و ماڵپەڕە كوردییەكاندا چاپ كراون.
1 ـ پارچە شێعری یەكەم لە ژمارە 25ی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری "ژین"دا بڵاو كراوەتەوە، واتە هی ئەو بڕگەیەی ژیانی لاهووتیە كەلە ئەستەمبۆڵ ژیاوە كە دەكاتە دەوروبەری ساڵانی 1919 و 1920ی زایینی.
2 ـ پارچە شێعری دووهەم مامۆستا مەحەممەد عەلی سوڵتانی ساڵی لە 2000دا بڵاوی كردۆتەوە كە رێكەوتی نووسینی بۆ دیاری نەكراوە.
3 ـ پارچە شێعری سێهەم لە ژمارە 23ی گۆڤاری ژین چاپی 28/8/1919ی ئەستەمبۆڵ دا بڵاو كراوەتەوە.
دیارە بەهۆی مێژووی ژیانی سیاسی و فكریی لاهووتی، لە ئەندێشە و نووسین و شێعرەكانیدا خاوەن بیرۆكەیەكی توندوتۆڵی ئێرانگەرێتی و لایەنگری پاراستنی یەكڕیزیی گەلانی ئێران بووە و هەر هەنگاوێكی گەلانی ئێرانی لەپێناو سەربەخۆیی نەتەوەیی، بە پیلانی ئیمپریالزم زانیوە كە ئەو سەردەمە دروشم بووە و لاهووتی لە هەر دوو ئەو پارچە شێعرەیدا كەلە گۆڤاری ژین بڵاو كراوەتەوە، بانگی كورد دەكات لەگەڵ گەلانی دیكەی ئێران یەك بگرن و فریوی بێگانان نەخۆن. بە وتەی ئەو كە گوایە دەیانهەوێ لە بەژنی "وڵاتی دایك" جیایان بكەنەوە و بیری ناسیۆنالیستیی گەلانی ئێرانی بە هەوڵێكی بچووك دادەنا و هەڵبژاردنی سەردێڕی ئەم شێعرەش هەر لەو بیرۆكەوە سەرچاوە دەگرێ.
لەبەر رۆحی كوردە بچووكەكان *
خەڵقی كورد بۆ كەسبی شەرەف حازر جەنگە
ئەی میللەت كورد! هەڵسە، كە ئەم نوستنە نەنگە
فەرموویە نەبی: حوبی وەتەن مایەی دینە
مونكیر بە خودا، كافر و مەلعوون و مەلەنگە
هەر قەومێ كە ئەسڵ و نەسەبی خۆی نەزانێت
رووی رەوشەنی ئەڵبەتە سا وەك شەوەزەنگە
هەم تەنبەڵی و هەم عیزەت و ئیقباڵ!
ئەم كارە كحاڵاتە و ئەم قافیە، لەنگە
كوردان كە هەموویان"مەدی" و ئەسڵی كیانن
لەم فكرە چلۆن غەفڵەتیان كرد، ئەمە "رەنگە"
ئەی كوردی بچووكان! هەموو تاریخ بخوانن
تا بابی خۆتان زوو بشناسن، كە درەنگە
خەسمی لەگەڵ خاكی وەتەن زیللەت و نەنگە
هەركەس كە دەڵێ كورد لە ئێران لێ جیابوو،
یا خائینی كوردانە، وەیا شێت و جەفەنگە
كرمانج، ئەدی ئیلحاق بە ئێران بكەی ئاخر
دەست وەقتێ كە مولحەق وەتەن خوە بوو، قەشەنگە
ئەسڵی مەد و ساسانی و، بیگانە لە ئێران!
ئەم مەسئەلە كەیفیەتی ئایینە و سەنگە
رێگەی تەرەب و مەیكەدە لاهووتی دەزانێت
ئەمما لە فیراقی وەتەنی حەوسەلە تەنگە
--------------------------------------------------------------------------------------------
زاڕۆكان، منداڵان: لاهووتی ئەم شێعرەی بۆ منداڵانی كورد نووسیوە
سەرچاوە:
وتارێكی بەڕێز ئەنوەر سوڵتانی، لێكۆڵەری كورد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-19-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستا خه‌مین (حەزین)
ئەگەرلاپهڕهکانی مێژووی نووسراو ونه‌نووسراوی گه‌له‌که‌مان هه‌ڵبده‌ینه‌وه گه‌لێ زاناوبلیمهت بوونه‌ته ئه‌ستێره‌ی پڕشنگداری فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی کورده‌واری و به‌رده‌وام ته‌نانه‌ت له شه‌وه ئه‌نگوسته چاوه‌کاندا ئه‌دره‌وشێنه‌وه ، یه‌کێک له‌و زانا و زاته پاک وبێگهردانهی فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی کورده‌واری له‌ناوچه‌ی سه‌قز خوالێخۆش بوو مامۆستا مه‌لاعه‌لی سه‌عدی ناسراو به "خه‌مین" که له ناساندنی ئه‌م جاره‌ماندا سه‌ردانی حوجره‌ی هه‌ست وخه‌یاڵی ئه‌که‌ین و شێعری ته‌ڕوپاراوی ئه‌ومامۆستایه هه‌ست پێ ده‌که‌ین.
مامۆستا "مه‌لا عه‌لی سه‌عدی خه‌مین " ساڵ 1300 هه‌تاوی له گوندی "سڵێمان که‌ندی" له ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی سه‌قز له‌دایک ده‌بێت ، مامۆستا له ته‌مه‌نی 5 ساڵاندا دایک وبابی کۆچی دوایی ئه‌که‌ن وه‌ک ده‌ڵێن به هه‌تیوی له لای ئامۆزایه‌کی به ناوی "مه‌لا شێخ جه‌لاله‌دین "گه‌وره ئه‌بێت ، له ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا ئه‌چێته به‌ر خوێندن و کتێبه‌کانی باوی سه‌رده‌م وه‌ک بوستان وگوڵستان و دیوانی حافز ....له‌به‌رئه‌کات هه‌ر به هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که مامۆستا شێخ جه‌لاله‌دین له ژیانی خۆیدا هه‌یبوو مامۆستا خه‌مینیش له سایه‌یدا ده‌بێته هۆگری کتێب و تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی کتێبه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و بابه‌ته ئه‌ده‌بی یه‌کان که مامۆستا خه‌مین له داوێنی چیاورهزوباخی کورده‌واریدا چرۆی هه‌ستی ده‌پشکوێ و له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا یه‌که‌م هه‌ڵبه‌ستی هۆنیوه‌ته‌وه و به‌دوای ئه‌ودا ده‌ست ئه‌داته فێربوونی سه‌رف ونهحوی عه‌ره‌بی و هاوکات له‌گه‌ڵ موتالای بهرههمهئهدهبیهکانی شێعر کتێبه مێژوویی وجوگرافیاکانیش ئه‌خوێنێته‌وه ، له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا کتێبی "یوسف وزڵێخا " وهردهگێڕیته سه‌ر زمانی کوردی و له‌و وه‌رگێرانه‌دا هۆنه‌ر و ناسک خه‌یاڵی مامۆستا خه‌مین خۆ ئه‌نوێنێ و بۆ شاره‌زایانی هونه‌روئه‌ده‌بی کوردی زیاتر ئاشکرا ئه‌بێت ، وه‌ک خۆی ده‌ڵێ : غه‌زه‌ڵه تهڕوبهتازهکانی ده‌ورانی لاوی که له‌گه‌ڵ حه‌لاوه‌تی ئه‌وینێکی ئاگراوی وپاک تێکه‌ڵ ببوون تهراوهتێکی تایبه‌تی یان داوه به شێعره‌کانم "
به‌داخه‌وه به‌شی زۆری ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌ریانه‌ی مامۆستا به‌تاڵان چون هه‌روه‌ک خۆی ده‌ڵێ : شه‌وێک بۆره فه‌قێیه‌کی رووره‌ش له لیباسی میوانێکی له مه‌ردی بێ به‌ش بوه‌ته میوانی و له دڵ‌پاکی مامۆستا که‌ڵکی وه‌رگرتوه و له‌گه‌ڵ چه‌ند کتێبی خه‌تی ونایاب دا به‌دزیه‌وه هه‌ڵی گرتوه‌و هه‌ڵاتوه ، هه‌رچه‌ند مامۆستا زۆر هه‌وڵی دا هه‌تا بیبینێته‌وه به‌ڵام بێ سوود بوو که هه‌ر ئه‌م رووداوه شوێنه‌وارێکی خراپی له‌سه‌ر رۆحیه‌ی مامۆستا خه‌مین دا دانابوو که هه‌تا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک وازی له نووسین وخوێندنه‌وه هێنابوو .
شێعره‌کانی مامۆستا خه‌مین پتر له ده‌هه‌زار دێڕن که زۆربه‌یان کوردین و به شاره‌زابوون له دهستوورزمانی فارسی شێعری فارسیشی هۆنیوه‌ته‌وه و به‌رهه‌می عه‌ره‌بیش له شێعرهکانیدا دیوانه‌که‌یان بۆن خۆشتر کردوه .
له بابه‌ت زانستی ئاینیشه‌وه مامۆستا دوای ئه‌وه‌ی له خزمه‌ت مامۆستا شێخ جه‌لاله‌دین فێری بابه‌ته‌کانی ئهوسهرهدهمهدهبێت له خزمه‌ت مامۆستای به‌ناوبانگ حاجی مه‌لا سه‌یفه‌دین خانی غه‌فاری به‌ته‌واوی ره‌وانی ده‌کات و هه‌رله‌خزمه‌ت ئه‌ودا ئیجازه‌نامه وه‌رده‌گرێ و پاشان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئه‌وکات مه‌دره‌کی لیسانسی پێ ئه‌درێت .
مامۆستا دوای وه‌رگرتنی ئیجازه‌نامه ئه‌چێته ئاوایی "باشبڵاغ" ی سه‌قز وله‌وێ چوار ساڵ به‌رنوێژی ئه‌کات و دواتر ئه‌چێته دێی "کوردکهن" ههرلهوناچهدا بۆماوه‌ی ساڵێک دواتر ده‌چێته گوندی مێژوویی "زێویه" ودوای ماوه‌یه‌ک له‌ویشه‌وه ئه‌چێته گوندی "قوزڵوی سۆفیان" به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که حه‌سه‌ن خان وبرایم خانی که‌یخوسره‌وی که ئاغای گوندی زێویه ده‌بن بهرێزوحورمهتهوه ئه‌چن به‌دوایاو ده‌عوه‌تی لێ ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت له‌به‌ردڵی ئه‌و مزگه‌وتی کۆنی ئاوایی زێویه سه‌رله‌نوێ تازهئهکهنهوه ده‌گه‌ڕێته‌وه گوندی زێویه وماوه‌یه‌کی زۆر له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه . هه‌رله گوندی زێویه مامۆستا له لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌بت وئهسنادهوهدهفتهری ره‌سمی سه‌بتی ئیزدواج وته‌ڵاق داه‌نێ و دوای ماوه‌یه‌ک ده‌بێته موعه‌لیم وبۆ یه‌که‌مجار قوتابخانه ی ره‌سمی له گوندی زێویه به مامۆستایه‌تی خه‌مین ی شاعیر ده‌ستبه‌کار ده‌کات ، دیاره هه‌ر به‌هۆی ئه‌م تایبهتمهندیانهوهیه که "رهشیدکهیخوسرهوی"نووسه‌ر ی کتێبی ده‌وارنی بی خه‌به‌ری که باسی زێویهدهکات چه‌ندین جار به باشی ناوی مامۆستا ده‌بات .
مامۆستا ساڵی 1342هه‌تاوی ئه‌چێته گوندی "سوننه‌ته" له سه‌ر جاده‌ی سه‌قز – سنه که له‌ساڵی 1353دا له وێ تووشی نه‌خۆشینی زه‌خمی مه‌عده ئه‌بێ و بۆ چاره‌سه‌رکردنی گه‌رمێن وکوێستانی زۆرده‌کات له ساڵی 1362دا نیشته‌جێی شاری سه‌قز ده‌بێ و له گه‌ره‌کی خۆیان مزگه‌وتی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی سازده‌کات و له زستانی ساڵی 1363 دا بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی یه‌که‌ی ده‌چێته شاری ته‌ورێز که له گه‌ڕانه‌وه‌دا له کاتژمێر چواری به‌یانی له‌شاری بۆکان کۆچی دوایی ئه‌کات .
مامۆستا له سه‌رده‌می خۆیدا له گه‌ڵ زۆرێک له هاوه‌ڵانی شاعیری نامه‌و چامه‌ی هه‌یه وه‌ک خوالخۆشبوان شێخ نافێع مه‌زهه‌ر ، سه‌ی کامیل ئیمامی ، مه‌لاعه‌بدول که‌ریمی هیدایه‌تی ، مه‌لاکه‌ریمی زاری ، سه‌ی برایم ئه‌فخه‌می و هه‌روه‌ها به‌ڕێزان مه‌لا عومه‌ر ساڵحی ساحێب ، سه‌عید نه‌جاری ئاسۆ ....
مامۆستا خه‌مین دیوانه شێعرێکی له پاش خۆی به‌جێهێشتوه که هه‌تا ئێستا بڵاونه‌بوه‌ته‌وه له شێعره کوردیهکانیدا نازناوی "خه‌مین " وله فارسیهکانیدا "حه‌زین" ی بۆ خۆی داناوه هه‌ر بۆیه له فارسیه کاندا ده‌فه‌رمێ:
بسی درد و بسی درمان چشیدم بسی هجر و بسی حرمان كشیدم
ندیدیم غیر حزن و ناله و اه تخلص را [حزین] من برگـــــزیدم
دیوانی شێعری مامۆستا به هۆی هه‌وڵی کاک ئهنوهرو کاک ناسێح وکاک فوئادی کوری وهه‌روه‌ها خهتهخۆشهکهی کاک ناسری وسووقی زاوایان کهدووبارهنووسی کردوه‌ته‌وه له‌فه‌وتان رزگاری بوه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین به‌م زوانه له لایه‌ن ئاغای ئه‌نیسی یه‌وه به ویراستاری دوکتور شابازی موحسینی بێته بازاڕه‌وه
له کۆتایی دا دوونموونه له شێعره کانی مامۆستاتان پێش که‌ش ده‌که‌ین که ده‌فه‌رمێ :
تاری گێسوت را مه‌كێشه چیـته تۆبــهم كاره‌وه
چـون بنـاغه‌ی قه‌لبی من به‌سراوه‌تۆ به‌و تـارهوه
رۆژی رووی خۆت دامه‌پۆشه تۆبهلهیلی زولفه‌كه‌ت
به‌س دڵی من كهلهدووری خۆت به كووره‌ی ناره‌وه
كـه‌م به بـهرقی جـازبهی چاوت بسـووتـێـنه دڵــم
ئـه‌م رهوشتـه عهیـبـه بۆ تۆ چیـتـهبـهم بـێچـارهوه
ئه‌و وه‌فاو عه‌هدو سه‌فای پێشـوته كوانێ بێ وه‌فا
ئـه‌و وه‌فـا حه‌یفه به زولماتی جـهفـا مــهیــشارهوه
تیری مــوژگانـت له رۆحم كاری كــردوهو رۆیـــوه
كـوَشتـهیی تـیــرم نـهمــا كارم بـه تیــروو تـارهوه
بــۆ په‌رێشان كـردنی زولفت په‌رێـشانم مـهكــــه
گێژی ئه‌فعی ده‌ردوو ره‌نجم چیمـه من به‌و ماره وه
گێژئهخۆم وه‌ك تاریههورێشملهدووری روویی تۆ
زۆر لــه‌مێژه نـه‌ك لـه پارۆ بـێ وهیـا پیــَـرارهوه
باری غـه‌م باره لـه‌سـه‌ر شانـم بـه‌بارێ جــهورهوه
ئاه و ناڵیـنـمـه هه‌میـشه من به‌ده‌س ئه‌م بـــارهوه
زهردهروخسارم لهبهرجهوریئهتۆوتهع نه‌ی ره‌قیب
دهرخـه روخـسارت بنـێ مهرهـهم بـه ئـه‌م بیــمارهوه
دیده‌كه‌م خۆ دیــدهكهی من دیده‌بانی دیــدهتــه
كه‌م حهزیـنــم كه لـه حه‌سـره‌ت دیــدهن و دیـــدارهوه
گه‌ر له ناڵینی[خه‌مین]مه‌حزوونی بۆ تۆروو ئه‌دا
جوابی ده‌و رای ده و ده‌ری كه‌و بیخه ئه‌و په‌ڕ شاره‌وه
ئه‌م شێعره‌یش له شێعره فارسی یه‌کانی یه‌تی :
بشنو ای ێ‌رام جانم ناله های زار را
مویه های جانگدازم چمن این اشعار را
پیری و زخم معده حملهور بر تن شده
نا امیدی زان دو بدتر سخت كرده كار را
زخم تیر گفته های مردمانی دد صفت
دم به دم افزون كنند این درد و این ێزار را
دیدن روی كریه خائنان بد سرشت
محو بنموده است ژوق جلوه دلدار را
گر به شهر ێیم ز قیل و قال شهر ێزردهام
سر به سر در فسق بینم شارع و بازار را
و‌ر روم در روستا غرق است د ر جهل و ال‌م
شرم دارم دیدن ێن وچع نا هنجار را
و‌ر بصحرا سر نهم صحرا پر از نیش است وخار
بینم ێنجا لا ابالی مرد گندم كار را
پا به مسجد می نهم تا فارغ از دنیا شوم
بینم ێنجا دام گستر صوفی عیار را
ترك گویم مسجد و سوی دبستان می روم
تا بیابم مونسی با ژوق و خوش اگوار را
دیدم استادش ز فرگ باده پیمایی خراب
در كف ساقی نهاده نام و ننگ و عار را
سوی زاهد می روم تا دل بیاساید دمی
بینمش جاهل به كنهی معنی اسرار را
اهل دل را از كجا یابم خدایا از كجا
تا به خاك پاش سایم صورت و رخسار را
كاشكی مادر مرا هرگز نزادی ای دریغ
تا نمی دیدم جهان و ده‌ر افسون كار را
سر به سر عمر " حزین " بگژشت در حرمان وێه
نا چشیده نوش و دیده صد هزاران خار را
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-19-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قه‌دریجان
قه‌دریجان شاعیر و ڕامیاریناس و چیرۆک‌نووس و وتارنووس و وه‌رگێڕ، یه‌كێکه له‌و شۆڕه‌سوارانه‌ی بواری جیاجیا. له‌ساڵی 1911دا له شارۆچکه‌ی "دیرك" له نزیك "ماردین" له دایکبووه.
له‌ساڵی 1928 بۆ 1931 له‌خانه‌ی مامۆستایان خوێندوویه‌تی. به‌هۆی جموجۆڵی ڕامیارییه‌وه له‌ده‌ست ته‌نگه‌تاوی ده‌سه‌ڵاتی تورك نیشتمانه‌که‌ی به‌جێهێشتووه و ڕووی کردۆته ڕۆژئاوای کوردستان.
له‌وێ خوێندنی خانه‌ی کشتوکاڵی ته‌واو کردووه، بۆته مامۆستا. دوای چه‌ند ساڵێك چۆته مۆسکۆ، له‌وێ چاوی به بارزانیی که‌وتووه. دوایی گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی بۆ نیشتمان قه‌دری جان ڕوو ده‌کاته به‌غدا و ده‌بێته میوانی بارزانی.
له‌ساڵی 1939دا ژنی هێناوه. له‌ساڵی 1959دا گه‌ڕاته‌وه سوریا و له‌وێ چه‌ند جارێك به‌ندکراوه. شاعیر له دونیای شیعره‌کانیدا گه‌لێك ده‌ست باڵا بووه. زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداوه مێژوویانه‌ی، که له کوردستان ڕوویانداوه، جا له هه‌ر پارچه‌یه‌کی بێت، شاعیر له په‌سن و زیندووکردنه‌وه‌یان که‌مترخه‌می نه‌کردووه. ده‌توانرێت بووترێت، که مێژوونووسێك ڕاستی ڕووداوه‌کانی به شیعر تۆمار کردووه. بۆ نموونه له ڕووخانی کۆماری کوردستان و له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د بناغه و کۆڵه‌که‌یه‌کی دیکه‌ی دوو شیعری قه‌دری جانه، له‌ناوچوونی ئه‌م کۆماره، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها هیوا و مه‌به‌ستی هه‌موو کوردێک بووه، ڕووداوێك نه‌بووه، که مرۆڤی کورد لێی بێده‌نگ بێت، هه‌روه‌ها له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا، که ویژدانی مرۆڤی هه‌ژاندووه، به‌تایبه‌تی ئه‌و کوردانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا بوون و بێئاگانه‌بوو. شاعیر ئه‌م ڕووداوه پڕ نه‌هامه‌تییه دڵ و گیانی بریندار کردووه و له‌ناخه‌وه هه‌ژاندوویه‌تی. بۆیه له شیعری "شینا پێشه‌وا" ناوه‌ڕۆکی ته‌واوی ڕووداوه‌که‌ی وه‌رگرتووه.
له شیعره‌که‌دا نزا له‌وانه ده‌کات، که هاوکاری شای ئێرانیان کردووه، هه‌روه‌ها له شیعره‌که‌دا ئامۆژگاری ئێزگه‌ی تاران ده‌کات و ده‌ڵێت: "ئیتر با به‌س بێت شاه په‌رستی."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆ پاشماوه‌ی کۆماره خه‌م هه‌ڵگره، بۆ منداڵانی بێ باوك، بۆ ژنی بێ پیاو بگرین، بۆ دایکی شه‌هیدان فرمێشك بڕێژه."
شاعیر له بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌که‌م شیعری له ژماره‌یه‌کی گۆڤاری "هاوار"دا له‌ساڵی 1932دا کێشی خۆماڵی به‌کارهێناوه و بایه‌خی به سامان و که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌ییداوه و سوودی له ئه‌فسانه و په‌ند و که‌ره‌سه‌ی فۆلکۆری وه‌رگرتووه. جگه له کاریگه‌ری وێژه‌یی کوردی، سوودی له وێژه‌ی فه‌ڕه‌نسی و تورکیش وه‌رگرتووه. وه‌ك شاعیرێکی داهێنه‌ر هاتۆته گۆڕه‌پانی نووسین.
"قه‌دریجان" به زمانه پاراوه‌که‌ی خۆی له شیعری کۆن جودا ده‌کاته‌وه. چونکه نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌که‌م ته‌ماشاکراوه و له منداڵییه‌وه هه‌ستی به‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی نه‌یرانی کورد کردووه، هه‌ربۆیه هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی له‌ناخیدا چهسپییهوه و له نووسینه‌کانیدا تیشکیانداوه‌ته‌وه.
"قه‌دریجان" له 1972.08.09 له ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا له شاری دیمه‌شق کۆچی دوایی ده‌کات و ته‌رمه‌که‌ی له گۆڕستانی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی به‌خاك ده‌سپێردرێت.
له کاره‌کانی قه‌دریجان:
چیرۆك
1. Tayê Pora Sipî - ڕۆژنامه‌ی ڕۆناهی، ژماره 3، 1931.
2. Hewar hebe, Gazî li dayê - گۆڤاری هاوار ژماره 1، 1932.
3. Gundê Nû Ava - گۆڤاری هاوار ژماره 2، 1932.
4. Silêman Bedirxan - گۆڤاری هاوار ژماره 3، 1932.
5. Hêviya çarde şevî - گۆڤاری هاوار ژماره 6، 1932.
6. Gelo newisan - گۆڤاری هاوار ژماره 10، 1933.
7. Tabûta bi xwînê - گۆڤاری هاوار ژماره 11، 1933.
8. Bihara Dêrikê - گۆڤاری هاوار ژماره 13، 1933..
9. Dabê - گۆڤاری هاوار ژماره 14، 1933.
10. Sehên zozanan - ڕۆژنامه‌ی ڕۆناهی، ژماره 14، 1933.
11. Gulçîn - ڕۆژنامه‌ی ڕۆناهی، ژماره 16، 1933.
12. Guneh - گۆڤاری هاوار ژماره 16، 1933.
13. Rojên Derbasbyî - گۆڤاری هاوار ژماره 52، 1943.
14. Sond - گۆڤاری هاوار ژماره 33، 1944.
هۆنراوه
1. Tabûta bi xwînê - گۆڤاری هاوار ژماره 2، 1932.
2. Berdêlk - گۆڤاری هاوار ژماره 6، 1932.
3. Hesinker - گۆڤاری هاوار ژماره 7، 1932.
4. Di Şorezarekêda - گۆڤاری هاوار ژماره 10، 1933.
5. Cegerxwîn - گۆڤاری هاوار ژماره 12، 1933.
6. Xewna hişyartî - گۆڤاری هاوار ژماره 13، 1933.
7. Dadê - گۆڤاری هاوار ژماره 14، 1933.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-19-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عه‌بدولخالق حوسێنی(ئه‌سیری)
شاعیری نه‌ته‌وه‌یی ناوداری كورد عه‌بدولخالق حوسێنی نه‌قشبه‌ندی ناسراو به "ئه‌سیری"، له‌ساڵی 1890دا له شاری كه‌ركوك چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه‌و له باوه‌شی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی زانست په‌روه‌رده‌دا ژیاوه له گه‌شتی خوێندنی مه‌لایه‌تی دا گه‌لێك شاری كوردستانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات گه‌ڕاوه له كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستی له كه‌ركووك له مه‌لا عه‌لی حیكمه‌ت سیامه‌نسووری وه‌رگرتووه.
له‌ساڵی 1920دا چۆته ئه‌سته‌مبوڵ و له‌و گه‌شته‌یدا چاوی به نه‌جمه‌دین ئه‌فه‌ندی برا بچووكی و شێخ عه‌بدولقادری شه‌مزینی كه‌وتووه كه‌خه‌ریكی خه‌باتی كوردایه‌تی بوون و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان وانه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی فێربوو، بۆیه كه له 1921دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركوك و ده‌ستی به خه‌باتی كوردایه‌تی كردووه‌و شیعری نه‌ته‌وه‌یی هۆنیوه‌ته‌وه، تاكو بووته شاعیرێكی ناسراوی كورد و له‌گه‌ڵ شاعیرانی وه‌ك ئه‌حمه‌د موختار جاف و فایه‌ق بێكه‌س و مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه جێی حاجی قادری كۆییان له هۆنینه‌وه‌ی شیعری نه‌ته‌وه‌ی گرتۆته‌وه.
ئه‌سیری له شیعری وهسپدا گه‌لێك سه‌رنج تیژبووه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه، ئه‌و هۆنراوه سهركهوتووهیهتی كه له‌سه‌ر وه‌سپی كوردستانی داناوه‌و له گه‌شته‌كه‌ی خوێندنی بۆ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چاوی به‌و دیمه‌نه جوانانه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی خۆی كه‌وتووه، هۆنراوه‌كه‌شی به‌ناوی "بێره كوردستان"هو له سه‌ره‌تاكه‌یدا ده‌ڵێ:
بێره كوردستان عه‌زیزم گهرتــــــــــۆ سه‌یرانت ده‌وێ
بتبه‌مه قه‌ندیل ئه‌گه‌ر تۆ گۆڵزاری كوێستانت ده‌وێ!
ئه‌م شاعیره نه‌ته‌وه‌ییه به جه‌رگه‌ی كورد له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له ڕۆژی 1962.06.18دا كۆچی دواییكرد و له گۆڕستانی شێخ میحه‌دین له كه‌ركوك به‌خاكی نیشتمانه‌كه‌ی سپێردرا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-22-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زندگی نامه شکرالله بابان
شکرالله بابان در سال ١٣٠٢در شهر سنندج متولد شد. وی پس از اخذ دیپلم در سنندج برای ادامه تحصیلات به تهران رفت و در رشتەهای الهیات، روان‌شناسی و حقوق به تحصیل پرداخت.وی ۳ لیسانس در رشته‌های ادبیات فارسی، جغرافیا و معقول و منقول (الهیات) داشت.
بابان فعالیت رادیویی خود را در سال ١٣٣٧ در تهران آغاز کرد و به عنوان مسئول برنامەهای کردی در رادیو ایران به کار خود ادامه داد.
رادیو کردی تهران در اواسط پاییز سال ١٣٣٧ با ١٥ دقیقه برنامه در هر روز کار خود را آغاز کرد و سرانجام به پخش برنامەهای خود به مدت یک ساعت به دو گویش سورانی و کرمانجی پرداخت.
رادیو کرمانشاه نیز دراواخر پاییز همان سال با یک ساعت برنامه سورانی و نیم ساعت برنامه کلهوری فعالیت رادیویی خود را آغاز کرد. با آغاز به کار رادیو کرمانشاه، برنامەهای کردی رادیو تهران قطع و کادر آن نیز به کرمانشاه منتقل شدند. شکرالله بابان نیز همزمان با این تغییرات به کرمانشاه منتقل شد و تا سال ١٣٤٧ مدیریت رادیو کرمانشاه را بر عهده داشت.
بابان در سال ١٣٣٨ روزنامەی کردستان را به همراه استاد بدیع الزمانی، عبدالرحمان سراج الدینی، صدیق مفتی زاده و شیخ عابد در تهران چاپ و منتشر کرد. این روزنامه تا سال ١٣٤٢ به زبان کردی به فعالیت مطبوعاتی خود ادامه داد.
شکرالله بابان با شعرخوانی در رادیوکرمانشاه به شه‌رت رسید و مخاطبان زیادی را به خود جذب کرد.
آقای بابان سالها به عنوان مدیر کل مراکز صداوسیمای کردستان، کرمانشاه و آذربایجان غربی فعالیت نمود.
شکرالله بابان علاوه بر گویندگی و سرودن شعر، به نویسندگی و ترجمه پرداخت.
جغرافیای کردستان-کرد و کردستان، صلاح ا‌لدین ایوبی قهرمان کرد، گلزار کردستان و فرهنگ لغت هزار صفحه‌ای فارسی به کردی از آثار آقای بابان است
۸ فرزند (۶ پسر و ۲ دختر)؛ فواد بابان گوینده قدیمی صدا و سیما، بابک بابان گوینده اخبار ورزشی شبکه خبر و بخت‌یار بابان کاپیتان پیشین تیم ملی بسکتبال ایران از جمله فرزندان سرشناس مرحوم شکرالله بابان هستند.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
02-22-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دیمانه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم؛
کوردپرێس- "حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم" ئێستا له سووچێکی ژووره‌که‌یدا دانیشتووە و خه‌ریکی قوربانی کردنی دواهه‌مین هه‌ناسه‌کانی بۆ ئه‌ده‌ب و گه‌له‌که‌یه‌تی!
ئاوەها کە بە وتەی شێرکۆ بێکەس؛ دەبەیت لەو ژوورەدا، خەڵاتێ له بەفر و لە چنووری کاوانەکانی هەورامانی بدەنێ بۆ ساغکردنەوەی بەردەمۆری شێعری خانای قوبادی، پەپوولەکانی مەولەوی، هەناسە غەریبەکانی نالی، ئیشراقەکانی عیرفانی مەحوی، مەشغەڵی سینەی حاجی قادری کۆیی و گەشتی هەورامانەکەی گۆران.
دارهەرمێی وشە، کاتێک وڵامی پرسیارەکانی دەداتەوە که ڕه‌نگی پیری ڕوومه‌تی پیرۆزی داگرتووه و ئێستا زیاتر له هه‌موو کاتێکی پێویستی به هێمنایه‌تی و ئیستراحه‌ت هه‌یه، که‌چی وه‌ک هه‌میشه‌ی پێشتری به سینگی ئاوه‌ڵاوه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئێمه ده‌داته‌وه!
دیمانە له‌گه‌ڵ حه‌مه‌ی مه‌لاکه‌ریم هه‌م ساده‌یه و هه‌م دژوار! ژیانی پڕ له هه‌وراز و نشێو و له هه‌مان کاتدا پڕ بەرهەم، باوه‌شێ ده‌لاقه پرسیارمان بۆ ئه‌کاته‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌زانین که ناتوانین له دیمانەیەکدا هه‌موو ژیان و قوژبنی ئه‌م که‌ڵه‌پیاوه بخه‌ینه به‌ردیدی خوێنه‌ر!!
کاتێ وەکوو زۆربەی دیمانەکان لە تەمەن و شوێنی لەدایک بوون و پهروهردهبوونیمان پرسی، بە هێمنایەتییە قورس و بەسامەکهی ئاخێکی هەڵکێشا و ...فەرمووی: کاتێ ئه‌م پرسیاره‌م لێده‌کرێ، پڕ ئه‌بم له بۆن و به‌رامه‌ی کووچه و کۆڵانه‌کانی بیاره‌ی هه‌ورامان و ڕۆحم دەفرێتەوە بۆ حوجره‌کانی لاوەتی و سه‌رده‌می فه‌قیه‌تی و رۆژنامە و خەبات و گۆران و...
حه‌مەی مەلاکەریم لە ساڵی 1931 له بیاره‌ی سه‌ر به قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی له دایک بووه و ژیانی منداڵی له ژێر کارگیری فیکری و ژیانی باوک و بنه‌ماڵه‌که‌ی گوزه‌راوه و له قوتابخانه‌ی منداڵه شێخه‌کانی بیاره‌دا قورئانی پیرۆزی ته‌واو کردووه و سه‌رف و نه‌حو و زانستی شه‌رعی دوایی پێهێناوه و هه‌ر له حوجره‌دا فێری خوێندنی زمانه‌کانی کوردی و فارسی بووه.
* حه‌مه‌ی مه‌لاکه‌ریم وێڕای ئه‌وه‌ی که خوێندنی مه‌لایه‌تی ته‌واو کرد و ده‌یتوانی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌ربگرێ، به‌ڵام مێزه‌ره‌ی سپی نه‌کرده سه‌ری! بۆ له‌گه‌ڵ ژیانی و بیری مه‌لایه‌تی ڕێکنه‌که‌وتوون؟ وێرای ئه‌وه که وه‌کوو ڕێبوار سێوه‌یلی ده‌ڵێ؛ باوکتان گه‌وره‌ترین پیاوی ڕۆحانی سه‌ده‌ی 20 ی کورد بوو؟
- ڕاستییه‌که‌ی من ئاره‌زووی مه‌لایه‌تیم نه‌بوو، تامه‌زرۆی ڕۆژنامه‌نووسی و لێکۆڵینه‌وه و دنیای ئه‌ده‌ب و شیعر و سیاسەت باڵی بیر و قهڵهممی به‌ره‌و دنیای خۆی کێشا!
شیرینی ئه‌و دنیایه و دواتر ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ گۆرانی شاعیر و بلیمه‌ت به یه‌کجار په‌لکێشی ئه‌م دنیایه‌ی کردم و هەتا ئێستاش هەر خەریکی زمان و ئەدەبی گەلەکەمم و هەستم بەوە کردوه کە نەتەوەکەم زیاتر لە هەر شتێ پێویستی بەوە بوو.
* لە نێو کۆمەڵگای کوردەواریدا زۆرتر حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم وەک و ئەدیب و کۆڵەکەیەک بۆ ئەدەبی کلاسیک دەناسن! بەڵام لایەنەکەی دیکه‌ی ژیانی کاکە حەمە واتە رۆژنامەنووسی بەشی باسنهکراوهی ئه‌م ته‌مه‌نه‌یه، لەوەی کە بەرەو ئەم دنیای پڕ هەوراز و نشێوە رۆیشتن و مەلایەتی و حوجرهتان جێهێشت پەشیمان نین؟
- دوای خوێندنی مه‌لایه‌تی لای باوکم ده‌متوانی درێژه به مه‌لایه‌تی بده‌م و له ده‌ریای ئاییندا بتوێمه‌وه.
به‌ڵام هه‌روه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێ‌کرد؛ ویستی گه‌له‌که‌م و هه‌روه‌ها ویستی ده‌روونی خۆم به‌ره‌و نووسین و ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕایکێشام. بیروڕای من جیابوو له بیروڕا و ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی که باوکم سه‌رقافڵه‌ی بو.
باوکم پێی خۆش نه‌بوو ئێمه نزیکی دنیای سیاسه‌ت بکه‌ینه‌وه؛ ئه‌و له‌و گرفتانه‌ی که به نزیکبوونه‌وه له دنیای سیاسه‌ت تووشمان ده‌هات نیگه‌ران بوو، به‌ڵام له هه‌مان حاڵه‌تدا هیچ ڕێگرێکی بۆ کاری سیاسی و ڕۆژنامه‌نووسی من دروست نه‌کرد.
به گشت ئه‌مانه‌وه باوکم زۆری پێ خۆش بوو ببم به مه‌لا، له یادمه ئه‌و ده‌مه‌ی کۆلێژی شه‌ریعه‌ت دامه‌زرا، زۆرم داوا لێکرد بچمه ئه‌و کۆلێژه، به‌ڵام ئه‌و پێیان خۆش بوو ببمه مه‌لای گوندێکی نزیک بیاره، بەڵام من ملم پێ نەدا.
له ساڵانی 1947 و 48دا ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی حیزبی شیووعیدا په‌یدا کرد و چوومه ناوه‌ندی ڕێکخراوه‌ی ئه‌و حیزبه و له ساڵی 1954دا گیرام و دوایی به که‌فاله‌ت ئازاد کرام.
له ئهیپرێڵی 1955دا دیسانه‌وه به تۆمه‌تی شیووعییهتی گیرامه‌وه و حوکمی دوو ساڵ زیندانیم به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
من به گشتی له‌ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی ئهلتهئهخی، برایه‌تی، بیری نوێ، شه‌فه‌ق، ئازادی، ئیسلاحی زه‌راعی، ئه‌لئێتحاد، هیوا و به‌رپرسی چالاکی و ئەزموونی نوسینم بووه، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ به‌شێکی زۆری ئه‌م ده‌سکه‌وتانه گرێ بدرێته‌وه به باروودۆخی سه‌رده‌م که منیان به‌و رێگایانه ده‌برد.
* که‌سانێک هه‌ن که له حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم ڕه‌خنه ده‌گرن بۆ له بری ئه‌وه‌ی ته‌نیا هه‌موو کات و ده‌رفه‌تی خۆی له‌سه‌ر شیعری کلاسیک ته‌رخان بکات سه‌ری له زۆر بواری تردا ده‌رهێناوه و چالاکی نواندووه! وه‌کوو سیاسه‌ت و ڕۆژنامه‌وانی و وه‌رگێڕان و... لە حالێک‌دا ده‌یتوانی له بواری ئه‌ده‌ب ڕڵێکی به‌رچاوتری هه‌بێت؟
- من پێشتر وه‌ڵامی ئه‌مه پرسیاره‌م داوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌م وه‌ک پێداویستی دوێنێی میلله‌ته‌که‌م ناوبرد کرد که به‌ره‌و ئه‌م ڕێگا هانیان ده‌دام، هه‌ستم ده‌کرد که گه‌له‌که‌م پێویستی به ڕۆژنامه و بیری ڕۆشنبیرانه‌وه هه‌یه و بۆیه له هیچ کۆششێک بۆ خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌م درێغم نه‌کردووه!
* ئه‌ده‌بی کوردی و به‌تایبه‌ت شیعری کلاسیکی کوردی کۆ کردنه‌وه، پێداچوونه‌وه و ساغکردنه‌وه‌ی شیعری زۆربه‌ی شاعیرانی گه‌وره‌ی کورد وه‌ک: مه‌وله‌وی، نالی، مه‌حوی، سالم، بێسارانی، حاجی قادر، خانای قوبادی، کوردی و ... له‌ژێر کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕێس به‌تایبه‌ت حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریمه، جه‌نابتان تا چ ڕاده‌یه‌ک له‌و کارانه‌ی که کردووتانه ڕازین و چۆن ئاوڕ له‌م کاره قورسه‌ی بنه‌ماڵه‌تان ئه‌ده‌نه‌وه!
- پێش هه‌موو شتی ئێمه له ده‌لاقه‌ی باوکمانه‌وه ده‌مان ڕوانییه ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردی و ئه‌وه‌ی که کردووشمانه له پێناو نه‌ته‌وه‌که‌مان، وه‌ک ئه‌رکی سه‌رشانمان پێناسه کردووه‌و ناڵێم ئیشه‌که‌مان بێ هه‌ڵه بووه و توانیومانه ته‌واو دیوانه کوردییه‌کان کۆ بکه‌ینه‌وه و له سهریبنووسین، به‌ڵام دریغمان نه‌کردووه و ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات و تواناماندا بووه کردومانه.
ته‌نگ و چه‌ڵه‌مانه‌ی له به‌رده‌م کۆ کردنه‌وه و ساغکردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردین زۆره، به‌ر له هه‌ر شتێک ناوه‌ندێکی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو نوسخه‌کان و هه‌وڵ بۆ به‌راوه‌ردکردن و ساغکردنه‌وه‌یان و هه‌روه‌ها پاراستنی ئه‌مانه‌ت و دروستی کار و دڵسۆزی و ماندووبوونێکی یه‌کجار زۆری ده‌وێ.
یه‌که‌م دیوان که ده‌ستم به ساغکردنه‌وه‌ی و لێکدانه‌وه‌ی کرد، دیوانی مه‌وله‌وی بوو، کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو شیعره که مه‌وله‌وی بۆ ئه‌م و ئه‌وی نووسیوه، پێداچوونه‌وه و له‌سه‌ر نووسین و ... ماندووبوونی زۆری دیکه که بۆ باس کر5دن ناشێت.
له یادمه، ئه‌و کاته که ئێمه به وردی خه‌ریکی له چاپ دانی دیوانه‌که‌ی مه‌وله‌وی بووین، رێک له‌و کاته‌ی که خه‌ریکی ساغکردنه‌وه‌ی ئه‌و شیعره‌ی مه‌وله‌وی که باسی له سووتانی کتێبخانه‌که‌ی ده‌کات، بووین، چاپخانه‌که ئاوری گرت.
* جا مامۆستا به‌ر له‌وه‌ی بچینە سەر باسکردنی دیکەی دیوانه شیعرییه‌کان، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه که جه‌نابتان هه‌ورامی نین و چۆن ئه‌م ئه‌رکه قورسه‌تان وه‌ها به ڕێک و پێکی ته‌واو کرد؟
- به‌ڵێ ڕاسته! باوکم و باپیرم به ڕه‌چه‌له‌ک خه‌ڵکی "ماین دوڵی" شاره‌زوورن دوایی چوونه‌ته ته‌کیه‌که‌ی خورماڵ و له‌وێشه‌وه گه‌یشتوونه‌ته مه‌ریوان؛ باوکم له مه‌ریوان له دایکبووه به‌ڵام که دواتر به‌ره‌و بیاره‌ی هه‌ورامان ڕۆیشتن؛ له خانه‌قا و هه‌روه‌ها له خزمه‌ت شێخه مه‌زنه‌کانی هه‌ورامان و خه‌ڵکی بیاره هیچ کێشه‌یه‌کمان له سه‌ر ئاشنایه‌تی و ئاگایهتی به زاراوه‌ی هه‌ورامی نه‌بوو.
* بگه‌ڕینه‌وه سه‌ر دیوانه کوردییه‌کان، دوای دیوانی مه‌وله‌وی چیتان کرد؟
- دیوانی مه‌حوی که پێشتر مامۆستا گۆڕان و کاکه‌ی فه‌لاح خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی بوون و من پێداهاتمهوه و دوای رزگارییم له زیندانی به‌عس بووم، هه‌وڵی له چاپ دانی ئه‌م نوسخه‌یه‌م دا.
هاوکات باوکم که هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ ئه‌م ڕیگه ته‌رخان کردبوو له‌گه‌ڵ کاکه فاتێحم سه‌رقالی دیوانی نالی و بێسارانی بوون؛ دواتر به هه‌ر ئه‌رک و ماندووبوونێک بوو نالیمان له چاپ دا و به‌ڵام هێشتا بێسارانی ماوه‌ته‌وه و به ته‌مای ده‌رفه‌تێکم پێداچوونه‌وه‌یه‌کی دووباره‌ی به‌سه‌ر بکه‌مه‌وه و له چاپی بده‌ین.
ڕه‌نگه باس کردن له‌سه‌ر چاپ دیوانێک بۆ خوێنه‌ر ته‌نیا بیستنێک بره‌خسێنێت، به‌ڵام له ڕاستیدا کێشه‌یه‌کی یه‌کجار زۆری بۆ ئێمه‌مانان هه‌یه.
ڕووبه‌ڕووکردنه‌وه‌ی نوسخه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی نوسخه‌یه‌کی نوێ و پێداچوونه‌وه‌ی، دیقه‌تێکی زۆری ده‌وێت.
بۆ نموونا که ده‌ستمان به کۆکردنه‌وه‌ی دیوانی "نالی" کرد بانگه‌وازێکی به‌ربڵاومان دا و داوامان کرد که هه‌ر که‌سێک دیوان، شیعر، یا هه‌ر باسێک و بیره‌وه‌رییه‌ک له نالی هه‌یه‌تی بگه‌یه‌نێته ده‌ستمان، ئه‌وه بوو که هه‌ر ڕۆژی شێعرێک و حیکایهتیک و ڕه‌وایه‌تێکی نوێمان ده‌ست ئه‌که‌وت و ئیدی بزانن چۆن دیوانی نالی پێکهات!
* مامۆستا، جیا له کۆکردنه‌وه و ڕووبه‌ڕووکردنه‌وه‌ی نوسخه‌کان ئه‌رکێکی دیکه که بنه‌ماڵه‌ی مه‌لاعه‌بدولکه‌ریم به ئه‌ستۆیان گرتووه، له‌سه‌ر نووسین و ساغکردنه‌وه‌ی دیوانگهلێکی وه‌ک مه‌حوی و نالی و مه‌وله‌ویه، وه‌ک بۆ خۆشتان ده‌زانن له‌م دواییه‌دا هه‌مان شرۆڤه‌ی ئێوه له لایه‌ن تاقمێک له بیرمه‌ندان و ره‌خنه‌گران تووشی ڕه‌خنه هاتوون، ئێوه له‌مباره‌وه چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه؟
- ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دیوانی ئه‌م شاعیرانه نووسراوه، بۆچوونی ئێمه‌یه و ئایه‌تی قورئان نییه و ته‌نیا ده‌سکه‌وتی تێگه‌یشتنه‌کانی ئێمه بووه، من هه‌میشه گووتوومه و دیسان دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که به باوه‌شێکی ئاوه‌ڵا به‌ره‌و پیری ئه‌وانه‌ی ده‌چم که خوێنده‌وه‌یه‌کی تازه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م شاعیرانه بێت.
دیاره شیعره‌کانی نالی، مه‌وله‌وی و ... ده‌یان خوێندنه‌وه‌ی جیاواز هه‌ڵده‌گرێت بۆ وێنه تێگه‌یشتن له شیعری نالی به‌بێ ساغکردنه‌وه دژواره.
تایبه‌تمه‌ندی شیعری شاعیرگهلێک وه‌کوو نالی که پڕیه‌تی له ئایه‌ت و فه‌رمووده و وشه‌گه‌لی عەره‌بی و سه‌ناعاتی ئه‌ده‌بی و عه‌رووزی و یان شعری مه‌وله‌وی جیا له زمانه ئه‌ده‌بییه‌که‌ی پێوێستی به زانینی زاراوه‌ی هه‌ورامی هه‌یه.
ئێمه، چ باوکم و چ کاک فاتێح هه‌موو هه‌وڵی خوممان دا که ئاسانکاریه‌کی بۆ خوێنه‌ری دروست بکه‌ین تا ئاستی تێگه‌یشتنه‌کان ببه‌ینه سه‌رێ.
شتیکی تر له‌مه‌ڕ ئه‌و ڕه‌خنه و هه‌ڵوێستانه که شێاوی ئاماژه‌یه بوونی بۆچوونێکی جیاوازه له شیعری مه‌وله‌وی لای هه‌ندێ که‌سه و ڕه‌نگه‌ش بۆ چوون و ده‌لاقه‌کانی ئه‌وان به دروست تر بێت، که‌واته نابێ ئه‌وه له‌بیر بکه‌ین که مه‌رج نییه ئێمه هه‌موو ئه‌وانه ساغ که‌ینه‌وه یان بۆ ده‌بێ ئه‌وان بۆ خۆیان ناینووسنه‌وه؟
* با باسێکیش له کۆری زانیارانی کورد بکه‌ین! ئایا هه‌ر له 1970 که کۆڕی زانیارانی کورد دامه‌زرا تا ئێستا که ته‌نیا ناوێکی لێماوتهوه، ئایا توانیویه‌تی تینوویه‌تی حه‌مه‌ی مه‌لاکه‌ریم بشکێنێ؟
- ده‌بێ پێش له هه‌موو شتێ بیر له زه‌مان و بارودۆخی ئه‌و ده‌مه که کۆڕی زانیارانی کورد ئه‌ویش له به‌غدا له سه‌رده‌می به‌عس دامه‌زرا، بکه‌ین.
پێم وابێ ئه‌و گۆڤاره‌ی که له‌م کۆڕه‌دا ده‌رده‌چوو و له‌گه‌ڵ پرۆفسۆڕ عیزه‌ددین مسته‌فا ڕه‌سوول و هەندێکی تر لە دۆستان سهرپهرشتیاریمان ده‌کرد هێشتا کاریگه‌رییه‌کانی مابێ.
باس له‌سه‌ر ڕه‌وه‌ند و مێژووی کۆڕی زانیاران باسێکی دوور و درێژه و ده‌رفه‌ت و کاتێکی زۆری ده‌یه‌وێ به‌ڵام چ ئه‌و ده‌مه‌ی له‌ژێر ناوی کۆڕی زانیارانی کورد بووین و چ ئه‌و ده‌مه‌ی سیاسه‌تی به‌عس به کێشانی حه‌سارێک به ده‌وری پێکهاته‌کان هه‌موونی له ناو کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ده‌بییه‌کانی عێراق له‌ژێر ناوی کۆڕی زانیارانی عێراق کۆ کردبووه‌وه، خه‌ریکی چالاکی بووین و هه‌روه‌ها له‌م دواییانه‌دا و له گه‌ڵ پێکهێنانی کۆڕی زانیارانی کوردستان له هه‌ولێر له ساڵی 2007 هه‌موو هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کان بۆ خزمه‌ت به ئه‌ده‌ب و زمانی کوردی چڕ بوونه‌وه و ناشڵێم که‌م و کۆڕی نه‌بووه به‌ڵام هه‌موو هێزی خۆمان به‌کار به‌ستووه!
* مامۆستاگیان نامانه‌وێت زۆر ماندووتان بکه‌ین، هه‌روه‌ها که له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا وتمان، باس له‌سه‌ر حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم، به‌راست باسێکی ساکار نییه و ده‌رفه‌ت و زانیارییه‌کی تایبه‌تی ده‌وێ! وه‌کوو دواهه‌مین پرسیار، قسه‌تان بۆ به‌ره‌ی نوێ که خه‌ریکی چالاکی و نووسین له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب و به‌تایبه‌ت ئه‌ده‌بی کلاسیکن چییه؟
- جیلی تازه ده‌بێ چ له باری تاکه‌که‌سییه‌وه و چ له زانکۆکان به داڕشتنی پرۆگرامگهلێک بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ و ساغکردنه‌وه‌یه‌کی تازه له قوژبنێکی تر ژیان و لایه‌نێکی تری شاعیران و نووسه‌رانی وڵاته‌که‌یان چالاکییه‌کانیان وه‌گڕ بخه‌ن.
ئێمه شاعیری زۆرمان له هه‌موو زاراوهکاندا هه‌یه که به‌داخه‌وه کاری ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر نه‌کراوه، هیوادارم ئه‌م چینه بتوانن ئه‌م ئاواته‌ی ئێمه به‌جێ بێنن و بتوانن ئه‌و هه‌ڵانه و که‌م کۆڕییه که ئێمه بوومان ساغی بکه‌نه‌وه!
ئامادەکردن: هەورامان بەهرامی
ژێده‌ر: چرۆ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-22-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عه‌بدول مه‌جید لوتفی
نووسه‌ری گه‌وره‌ی كوردی به عه‌ره‌بی نووس عه‌بدولمه‌جید لوتفی كوڕی عومه‌ر كوڕی عه‌بدولڕه‌حمان كوڕی محه‌مه‌د له ڕۆژی 1905.06.30دا له شاری خانه‌قین له بنه‌ماڵه‌ی "خه‌ڵووزی" له‌دایكبووه.
ناوی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یان له ئمانی عه‌ره‌بی بووه‌ته "خلوصی"، چونكه ئه‌وانه به "خه‌ڵووزی"، واتا خه‌ڵووز فرۆش ناسراون، باوكی له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا شه‌هید كراوه، ئه‌میش خوێندنی دواناوه‌ندی له به‌غدا ته‌واوكردووه و له‌و شاره ژیاوه بۆیه نووسینه‌كانی به عه‌ره‌بی بوون.
بنه‌ماڵه‌ی "خه‌ڵووزی" گه‌لێك زانا ونووسه‌ری لێهاتووی لێ هه‌ڵكه‌وتووه.
"عه‌بدولعه‌زیز خلوصی"ی برا گه‌وره‌ی دادوه‌رێكی ناسراو بووه و دادگایی كردنی تاوانبارانی به‌زمانی كوردی كردووه خۆیشی وێژهناسێكی گه‌وره و چیرۆكنووسێكی ڕاسته‌قینه‌ی بووه، دكتۆر "صفاء خلوصی"ی برازای پڕۆفیسۆرێكی زانا و مامۆستایه‌كی لێهاتووی زانكۆ بووه و له زانكۆكانی به‌غدا و ئۆكسفۆرد وانه‌ی گوتۆته‌وه و باشترین وه‌رگێڕ بووه له ئینگلیزیه‌وه بۆ عه‌ره‌بی و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش.
عه‌بدولمه‌جید بۆ وێژه و نووسین و په‌رتووك دانان خوڵقابوو، تا له ژیاندا بووه 19 په‌رتووكی به‌نرخی چاپ و بڵاوكردۆته‌وه، به‌ڵام كاتێك كه له ڕۆژی 1992.10.27دا له‌شاری به‌غدا كۆچی دواییكرد، نزیكه‌ی 190 په‌رتووكی ده‌سنووسی له‌پاش به‌جێما و هه‌ندێك له‌و دهسنووسانهی به‌زمانی كوردین و چونكه زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و توركی و به‌چاكی ده‌زانی بۆیه چه‌ند پهرتووكێكیشی له‌زمانی توركی وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی به‌زمانی كوردیش كه‌م كه‌مه نووسین و هۆنراوه‌ی چوارێنی هه‌بوو.
عه‌بدولمه‌جید لوتفی له‌پاڵ چیرۆك و ڕۆماننوسیشهوه شاعیرێكی هه‌ست ناسك بوو، دیوانێكی هۆنراوه‌یی هه‌یه به‌زمانی كوردی و زۆربه‌ی هۆنراوه‌كانی چوارینن و تام و چێژی چوارینه‌كانی بابهتاهیری هه‌مه‌دانیان لێدێ و ده‌توانین بڵێن یه‌كه‌مین وێژهناس بووه له ئێراق و له كوردستان په‌خشانه هۆنراوه‌ی له سییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه نووسیوه، له چیرۆكنووسیشندا هاوتای جه‌عفه‌ر ئه‌لخه‌لیلی و زه‌نوون ئه‌یوب بووه، عه‌بدولمه‌جید لوتفی ته‌مه‌نێكی باش ژیا‌و 87 ساڵ له ژیاندا ململانێی له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا ده‌كرد و هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد بوو له چوارچێوه‌ی ئێراقدا له هه‌موو چالاكییه‌كانی ڕۆشنبیری و زانستی كورددا به‌شداریی ده‌كرد و له كۆنگره‌ی دووه‌می مامۆستایانی كورد له شه‌قلاوه له نێوانی 15-17ی ئابی 1960 به‌شداریی كرد و گه‌لی پێشنیازی له‌باره‌ی زمان و مێژوو وێژه‌یی كودری پێشكه‌ش به گۆنگرهكه كرد و په‌سندكران هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی پاڵی پێوه‌نا و ڕاسپارده‌ی كرد، كه پاش مه‌رگی ته‌رمه‌كه‌ی ببڕێته‌وه بۆ خانه‌قین تاكو له كوردستان له گۆڕستانی "باوه‌ڕ مه‌حموود" له سه‌ر ڕووباری ئه‌ڵوه‌ند بنێژرێ هه‌تاكو خه‌ڵكی بزانن، كه ڕۆڵه‌یه‌كی دڵسۆزی كورد بووه ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌ش بووترێت، كه گرنگی وێژه‌ی عه‌بدولمه‌جید لوتفی له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو چۆنێتی پته‌وی بابه‌ته‌كانیه‌تی، چونكه له هه‌موو كاره وێژهییهكانیدا یه‌كسانی و ئاشتی و برایه‌تی داوا ده‌كرد و له دژی سته‌م و زۆرداری بوو، هه‌ندێ له كاره وێژهكانی وهرگێردراته سه‌ر زمانی ڕووسی و ئیسپانی و فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیزی و ته‌نانه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتناس و ڕه‌خنه‌گرێكی ڕووس به‌بۆنه‌وه‌ی كۆچی دوایی ئه‌م وێژه مه‌زنه گووتوویه‌تی "گۆركی ئێراق" كۆچی دواییكرد.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-22-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نەجمەدین مەلا
نەجمەدین مەلا ( - ١٩٦٢) ڕۆژنامەنووس و مامۆستای خوێندنگا و نووسەری کورد بوو.
ژیان
نەجمەدین مەلا کوڕی مەلا غەفوری کوڕی مەلا عەلییە، خوێندنی ئەو سەردەمەی لە حوجرە تەواو کردووە و پاشان قوتابخانەی ئەعدادییەی مەلەکی تەواو کردووە. ژیانێکی زەحمەت و پڕئەشکەنجەی بردۆتە سەر، ماوەیەک لە ڕانیە بە مووچە خۆری ئەمێنێتەوە و پاشان لەپێناوی پەیداکردنی بژێویدا لە شاری حەڵەب ماوەیەک ماوەتەوە. دواتر گەڕاوەتەوە سلێمانی و خوێندنگای تایبەتی کردۆتەوە بۆ فێرکردنی خوێندەواری. ھەر لەم حوجرەیەشدا کە ناوی نابوو کەشتیی نوح کتێبخانەیەکیشی دامەزراندبوو، کتێب و رۆژنامە و بڵاوکراوەکانی ئەو سەردەمەی تیا ئەفرۆشت. لەم حوجرەیەوە نەجمەدین مەلا نزیکەی حەوت ھەزار کەسی لە نەخوێندەواری ڕزگار کرد و ژمارەیەکی تریشی فێری زمانی فارسی کردووە.
مامۆستا نەجمەدین مەلا ھاوکارێکی ھەمیشەیی رۆژنامەی ژین بوو، لە رێی ئەو رۆژنامەیەوە ژیاننامەی زوربەی شاعیر و پیاوە گەورەکانی لە فەوتان ڕزگار کرد و نزیکەی ٩٠ چیرۆکیشی بڵاوکردەوە کە زوربەیان چیرۆکی فۆلکلۆرین.
جگە لەمانە، بەدەست و خەتی خۆی دیوان و بەرھەمەکانی گەلێ شاعیری پاراستووە لەوانە دیوانەکانی حەمدی و مەولەوی و سالم و نالی و کوردی. نەجمەدین مەلا، گەلێ کەشکۆڵ و دەستنووسی دانسقەی لەپاش بەجێماوە کە ئێستا بوونەتە سەرچاوەی لێکۆڵینەوە زانستییەکان لە بواری ئەدەب و مێژووی کورددا.
رۆژی ٢٣/ ٤/ ١٩٦٢ ھەر لە حوجرەکەی خۆیدا و بە بێکەسی کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی و پاش تێپەڕ بوونی چەند ساڵێک تەرمەکەی لە چیای ئەزمڕ بە خاک سپێردرایەوە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-22-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوکتور محەمەد سدیق موفتی زادە
دوکتور محەمەد سدیق موفتی زادە ساڵی ١٩١٨ لە گوندێکی ناوچەی جوانڕۆ لەدایک بووە. مەلا عەبدوڵای باوکی یەکێک بووە لە زانا ئاینییە بەناوبانگەکانی سەردەمی خۆی و لە تاران نازناوی موفتی کوردستانی پێ دراوە. محەمەد سدیق بە منداڵی خراوەتە بەر خوێندن و بەفەقێیەتی گەلێ شوێن گەڕاوە وەک موکریان و شارەزوور و پێنجوێن و سلێمانی و کەرکوک و رواندز و سەرەنجام لەشاری سنە ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. دواتر لە زانکۆی تاران ھەردوو قۆناغی بەکالۆریۆس و دکتۆرای تەواو کردووە و بووە بە مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی.
لەبواری رۆژنامەنووسیشدا خزمەتێکی زۆری بە ئەدەب و مێژووی نەتەوەکەی کردووە و ئەو ماوەیەش کە لێپرسراوی بەشی کوردی بووە لە رادیۆی تاران گەلێ بەرنامەی گرنگی سەبارەت بە کەلتورو ئەدەب و مێژووی کورد بڵاوکردۆتەوە. ئەم زانا پایە بەرزە چەند لێکۆڵینەوەیەکی گرنگیشی ئامادەکردووە بۆ چاپ کە یەکێکیان سەبارەت بە رێزمانی کوردییە و بەرھەمێکی تریشیان لێکدانەوەو شیکردنەوەی ھۆنراوەکانی مەولەوییە. دکتۆر موفتی زادە لەشیعر نوسینیشدا دەستێکی باڵای ھەبووە و ھەوڵی داوە لەم بوارەی ئەدەبدا ئامۆژگاری میللەتەکەی بکات و پەندەکانی ژیانیان فێربکات. ئەم پیاوە رۆشنبیرە لەتەمەنی شەست و سێ ساڵیدا لە شاری تاران کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی (وەیسی قەرەنی) نزیک شاری کرماشان بە خاک سپێردرا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 02:00 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|