زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
07-01-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
( ئه ی قه زات!)
( ئه ی قه زات!)
بــــۆچـــی نـه‌گریــــم سه‌د كــه‌ڕه‌تم دڵ ده‌شــــكێنــــی
بـــۆ مـــه‌ی نـه‌ڕژێ شــوشــــه له‌سه‌د لاوه شــــــكاوه
هــــــه‌ر جــــۆگه و جۆ بارێ كه سـوور وســـوێربــــــێ
جـــــێی جــــۆشــشی گــــریانی مـــــنه‌و خۆێــنه رژاوه
هــــــه‌رچه‌نده كه ڕووتــم به‌خــــودا مایلــی ڕووتــــــــم
بـــــــێ بـــــه‌رگیه عیللـــه‌ت كـــه هه‌تیو مه‌یلی هه‌تاوه
نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
07-01-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه بکه گوڵێک له نالی
چه بکه گوڵێک له نالی
هه‌ر له‌بت، یا سینه‌شت هه‌ر دوو به‌ده‌رخه، دابڵێن:
له‌علی ڕوممانی هه‌یه، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه
وه‌حشیه لێمان له‌به‌ر ته‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ سیفه‌ت
ڕاسته هه‌ر زیی‌ڕۆحێ بۆ وه‌سواسه شه‌یتانی هه‌یه
دڵ موشه‌ببه‌ک بوو له به‌ر ئێشانی نیشانی موژه‌ت
حه‌یفه قوربان! ئاخر ئه‌م نیشانه‌یه شانی هه‌یه
له‌حزه‌یێک و له‌محه‌یێک چاوم به چاوی ناکه‌وێ
کێ ده‌ڵێ وه‌حشی غه‌زاله مه‌یلی ئینسانی هه‌یه
تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی، له جێ ڕاوه‌ستی دێ‌و و کافریش
دێن ده‌ڵێن: به خودا قیامه‌ت ڕاسته هه‌ستانی هه‌یه
فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه
«نالی» ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه دیوانی هه‌یه!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-01-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستا په شێو
مامۆستا په شێو
گه ر سێوێک بوو له تی ده که م
له تێک بۆ خۆم له تێک بۆ تو
بزه یه ک بوو له تی ده که م
له تێک بۆ خۆم له تێک بۆ تو
خه فه تێک بوو به شت ناده م
هه لیده مژم وه ک دوا په توو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-01-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاخ هیوا
ئاخ هیوا
کاتێ کە شەو دێ
بە پێکەنینەوە
مەڵهەم لە زامەکانم ئەدەم
دڵ،
پڕ لە هیوا
پڕ لە هیوای بینی خەونێک
بۆ بیستنی دەنگی گەش کەری جەرگەکەم
دەنگی شین کەری ئاسمانی ژیانم
پڕ لە هیوا
پڕ لە هیوای بینی کاتێ کە وا برژانگی چاوی لاوێنەری دڵی هەژارم
لێک باتو
زامانی جەستەی برینداری پڕ ئێشم بسرەوێنێ
بەڵام
کاتی چاولێکردنە!
کە تێدەگەم
خەڵەتاوم
ڕەفێقەکەی شەوانی بێکەسیم، "هیوا"
مزگێنی خەونێکی غەریبی دوور‌و درۆی پێداوم!
دڵی هەژار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-03-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌هارى دڵشکاو
به‌هارى دڵشکاو
به‌هار هات و گوڵ و نه‌سرینه‌که‌م نا
شنه‌ش هات بۆنى نه‌ورۆزى نه‌هێنا
مه‌لان هاتن، گوڵانى ده‌شت‌وده‌ر نین
ئه‌رێ بۆچى گوڵ و مه‌ل هاوسه‌فه‌ر نین؟
گوڵستان چى به سه‌ر هات، چى به سه‌ر هات؟
که ئایینى به‌هاران نایه‌ته یاد؟
هه‌ور بۆچى ده‌ناڵێنێ به‌یانى؟
ده‌ڵێ چى وا به گرمه‌ى پڕ له ژانى؟
له به‌ر چى گوڵ دڵى پڕ له برینه؟
چ قه‌وماوه له بولبول وا خه‌مینه؟
چ ژانێکه، چ ژانێکه به ناسۆر،
که گوڵزارى وه‌ها خسته شه‌ڕوشۆر؟
شنه بۆچى هه‌مووى هه‌ر بۆنى خوێنه؟
وه‌نه‌وشه چۆنه ئاوا مل به کوێنه؟
گوڵى نێرگز له به‌ر چى سه‌رنه‌وى بوو؟
چ بوو قومرى غه‌ریب هات و غه‌ریب چوو؟
له به‌ر چى باڵى په‌روانه شکاوه؟
له گشت لا بۆ غوبارى غه‌م پژاوه؟
له به‌ر چى ده‌نگى خۆشخوان نایه ئه‌مڕۆ؟
نه‌ما ده‌نگت، له کوێى ساقى، له کوێى تۆ؟
چ ده‌ردێک هات که ئه‌م ده‌شته‌ى ته‌نیوه؟
چ ده‌شتێکه که‌وا ڕه‌نگى په‌ڕیوه؟
له به‌ر چى خۆر خه‌وى لێکه‌وت و نه‌بزووت؟
به‌هار هات و گوڵى نه‌ورۆز نه‌پشکووت؟
گوڵ و خۆر کام قسه‌ى تاڵیان له کێ بیست؟
که ئه‌م لێوى کرۆشت، ئه‌و مه‌رگى خۆى ویست؟
ده‌ڵێى گوڵ تازه‌بووکى نامراده،
که زاوا ڕۆى و... په‌رده‌ش، پڕ له یاده
ده‌یندارى زه‌وى بوو خۆر، دیاره
له خوێنى هه‌ر شه‌هیدێک شه‌رمه‌زاره
به‌هارێ! سه‌رهه‌ڵێنه، بێره بۆ لام
بزه‌ت بێتێ، له خه‌م ده‌ربێنه دنیام
به‌هارێ! هه‌سته، به‌و هه‌ورى قه‌ده‌م خۆش
بڵێ تێراو بکا ده‌شتى سه‌وزپۆش
له ڕه‌نگ و بۆ زویرن، زه‌رد و بێبۆن،
که سه‌رو و یاسه‌مه‌ن هه‌رچاوه‌ڕێى تۆن
نه‌وایى نوێى ده‌وێ باڵدارى بێ‌جووت
له ته‌نیایى وه‌ڕه‌ز بوو، وا دڵى سووت
له قۆڵ ده‌ربێنه ده‌ستى گوڵ پژێنت!
به سه‌وزه گوڵ ببه‌خشێ، پێ و شوێنت
له تارا ده‌ربخه نۆ بووکى سه‌رچڵ
که نه‌شکێنێ خه‌فه‌ت ئه‌ستونده‌کى دڵ
نه‌سیمى به‌ربه‌یان با بێ به‌جارێ
خه‌وى به‌فرین له چاوى گوڵ بتارێ
به‌هارێ! سه‌یرى که، خاکى به‌ڵاگر
که چۆن که‌وتۆته ژێر بارانی ئاگر
به‌هارێ! سه‌یرى که، خاکى خه‌فه‌تپێژ
که چۆن هه‌ر پنجه‌دڕکێک بۆته خوێنرێژ!
به‌هارێ! چاو بگێڕه، ده‌شتى غه‌مناک
له هه‌رلا کوشته‌یه‌ک که‌وتۆته سه‌ر خاک
به‌هارێ! سه‌یرى که، کێو و ده‌ر و دۆڵ
هه‌موو هه‌ر خوێنه، بێده‌نگ و کپ و چۆڵ
به‌هارێ! پڕ به کۆشت لاله بێنه
له سه‌رى گۆڕى عه‌زیزان، بیوه‌رێنه!
دڵى شووشه و قه‌دى سوورگوڵ شکاون
شه‌راب و سووره‌گوڵ وا تێکڕژاون
له هه‌ر دووکیان گڕێک هه‌ستێنه تاوێ
په‌ڵاسی ده‌رد و ژانى تێ‌بهاوێ
به‌هارێ! سۆزى عیشقم باوه‌شێن که
به شیر و شه‌کرى ئه‌و عیشقه‌م هه‌وێن که!
سه‌رێ بمکه به هاژه‌ى جۆیباران
سه‌رێ بمکه برووسکه‌ى روونى ئاسمان
وه‌ره بمکه به هه‌ورێکى ڕق ئه‌ستوور
که گرمه‌م، پڕ بکا خوار و سه‌ر و ژوور
به‌هارێ! هه‌ر بژى، بژوێنى ژینى
که وه‌رزى خۆره‌تاو، کانى ئه‌وینى
ئه‌مێستاکه‌ش، جه‌وانى لێره ماوه
نه‌فه‌س گه‌رمه و، ئه‌وین جێگه‌ى هه‌راوه
مه‌ڵێ دارێک شکا و ئیتر وشک بوو
سبه‌ینێ هاکا دیتت خه‌ڵفى هه‌ڵچوو
مه‌ڵێ ئه‌م سه‌رزه‌مینه شۆره‌کاته
سبه‌ى، کاتێ به‌هار هات، سووروساته
به‌هارێ! گه‌ر بمێنى له‌م دیاره
ده‌بینى خوێنى نێو خاک، ئه‌م به‌هاره...
هه‌تا پشتێن گوڵاڵه‌ى سوور ده‌هێنێ
وه‌کوو ئاگر له دووکه‌ڵ سه‌ر ده‌رێنێ
گوڵى سوور دێته‌وه به‌رده‌رکى ماڵێ
ئه‌گه‌رچى سه‌د خه‌زانیش ڕاى بماڵێ
به‌هارێ! خۆش بژى و هه‌ر خۆش بمێنى
خه‌ڵاتى گوڵ بکه‌یت و لێى بسێنى
ته‌مه‌ن مه‌ودا بدا سه‌ر هه‌ڵده‌هێنین
دڵ و گیان لێک ده‌ئاڵێنین، ده‌مێنین
ئه‌گه‌ر ئاگر له ڕێ بێت و ئه‌گه‌ر خوێن
شه‌پۆل بێ و گه‌رده‌لوول بێ، ئێمه هه‌ر دێین
که ئه‌مجار هاتى ژینت شادمان بێ
سه‌رت سه‌وز و دڵت هه‌ر ئاوه‌دان بێ
که نه‌ورۆزێکى دی هاتیته دیدار
به ئایینێکی دی بتبینم ئه‌مجار
م : مردم سرا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-03-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شیعری ئەحمەدی شاملوو
شیعری ئەحمەدی شاملوو
ده‌رفه‌ت
گه‌لێک بێڕه‌حمانه کورت و
کاره‌سات له ناکاو.
چێژى ته‌ماشاى به‌هارمان نه‌کردبوو
که قه‌فه‌س
هه‌موو باغى لێ ژاکاندین.
له هه‌تاو و له هه‌ناسه
به چه‌شنێک داده‌بڕێین
له چه‌شنى دابڕانى لێو، له ماچى ناته‌واو.
به ڕووتى
ده‌بڵێ به‌ڕووتى بمنێژن
سه‌راپا به‌ڕووتى
ئا به‌و چه‌شنه که سوجده بۆ عیشق ده‌به‌ین
بێ په‌رده‌ى حیجابێک
له‌گه‌ڵ خاک
ده‌مه‌وێ
به عه‌شق
له‌گه‌ڵ خاک تێکه‌ڵ بم.
له کۆمه‌ڵه شیعری ((ابراهیم در آتش))
1352 ی هه‌تاوی
1973ی زایینی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-03-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گریانی نیوه شه‌و
گریانی نیوه شه‌و
شه‌وانه ئه‌و ده‌مانه‌ی شه‌و ده‌گاته کاتی نیوه‌ی شه‌و
خه‌ڵک نووست و له چاوی من که‌سه‌ر دیسان ڕه‌واندی خه‌و
سکووتێکی به‌سام سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دێیه داده‌گرێ
ده‌ڵێی هه‌ر زینده‌وارێکی هه‌یه له‌و دێیه‌دا ده‌مرێ
له هیچ لایه‌ک خشپه‌یه‌ک نایه،چرای ماڵێکی ناییسێ
به ئه‌سپایی له ماڵ دێمه ده‌رێ،ده‌خوشم وه‌کوو نیسێ
ته‌ک و ته‌نیا به‌ئارامی ده‌چم بۆ گرده‌که‌ی به‌ردێ
به‌دڵته‌نگی و کز و خه‌مناکیی ڕاده‌کشێم له‌سه‌ر به‌ردێ
ده‌که‌م جا سه‌یری ئه‌ستێران و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی شه‌وبا
شه‌و و بێده‌نگیی چه‌ند خۆشه،هه‌میشه خۆزگه هه‌ر شه‌و با
وه‌کوو ئاواڵی چاک ،ئه‌ستێره‌کان گوێ ڕاده‌دێرن بۆم
هه‌تا بۆیان به‌یان که‌م، موو به‌موو ڕازی ده‌روونی خۆم
کوڵم هه‌ڵده‌ستێ ئه‌و جاره و له‌به‌ر ده‌ردم ده‌ناڵێنم
هه‌تا ئاوری دڵم ده‌کوژێته‌وه، ئه‌سرین ده‌بارێنم
شه‌وانه گه‌ر نه‌که‌م ئه‌و شیوه‌ن و ناڵین و گریانه
ده‌سووتێنێ وجوودم ،ئاگری ئه‌م جه‌رگه بریانه
به‌ڵی گریانی نیوه‌ی شه‌و ده‌کا ناسۆری دڵ، مه‌رهه‌م
کوڵ و کۆم داده‌مرکێنێ و به‌جێ دێڵێ دڵی من خه‌م
هیمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-03-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نه‌خۆش و مه‌ستی دوو چاوی كاڵــــم
نه‌خۆش و مه‌ستی دوو چاوی كاڵــــم
نه‌خۆش و مه‌ستی دوو چاوی كاڵــــم
حه‌قم به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر بنــــــــــــاڵم
به‌غه‌مزه‌ی چاوت به‌خه‌نـده‌ی زارت
بردیان به‌غاره‌ت خه‌و و خـــــه‌یاڵم
فه‌رمووت چلۆنی چ بڵێم عه‌زیـــــزم
دوور له زولفی تۆ، كافر به‌حاڵـــــم
سه‌با ده‌خیلم هه‌ر تاكو مــــــــــاوم
بڵێ به‌زاری بڕۆ به‌خاڵــــــــــــــــــم
ده‌مێكی بابێ ده‌وای دڵم كــــــــــــا
به‌چاوه‌كانی گه‌لێ بێ حاڵــــــــــم
(وه‌فایی) چی دیت له‌سه‌ر بــگێڕێ
نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه سه‌ر نه مـــاڵم
وفایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-04-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تاکوو تۆ نازێ ده‌که‌ی ئه‌و دڵه شووشه‌م ده‌شکێ
تاکوو تۆ نازێ ده‌که‌ی ئه‌و دڵه شووشه‌م ده‌شکێ
چـی کوڵ و داخی دڵم بێ گ له چاوم ده‌تکێ
نوێژه بارانه به‌سه ، تۆ بڵێ بابت وه حه‌سێ
چاوی من خۆش بێ که‌هه‌ر تینویی عه‌رزه و د‌شکێ
ئاوی مرواری ده‌ڕێژم به حه‌زی نازی ئه‌تۆ
وه‌ره بیبه ده هه‌مووی بو گوڵی سووخمه و له‌چکێ
من له بازاڕی ژیان ئه‌و ته‌مه‌نه‌م کرده حه‌ڕاج
بایی ماچێکی ئه‌تۆ،حه‌یفێ که نه‌تدا ده‌نکێ!
ئیسته شاییته گوڵم،ره‌بی موباره‌ک بێ له‌تۆ!
خۆزگه به‌و خۆزگه که‌وا دێت‌و به دڵتا ده‌لکێ
چی چه‌مه‌رگێڕی منه هه‌ر هه‌موو هاتوونه سه‌ما
چاوه‌ڕێی چیته؟ وه‌ره! بمده له‌داری به‌لکێ . . .
میلاد ئه‌مانه‌ڵڵاهی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-04-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌هار
به‌هار
نـه‌سـیـمـی بای سـه‌بـا دیـسـان له گـه‌ڵ بۆنـی گـوڵـاڵـانـا
پـه‌یـامـی هـاتـنـی نـــه‌ورۆز ئــه‌دا بـه‌گــوێــی هـه‌واڵـانـا
ئـه‌ڵـێ مـوژده جـه‌مـاوه‌ر وا بـه‌گـووڵ رازاوه کـوێـسـتـانـان
ده‌هـه‌ستـن ئـه‌ی کوڕانی گه‌ڵ له‌گه‌ڵ گشت چاو کـه‌ژاڵـانـا
له‌گه‌ڵ بوڵبوڵ به‌گـۆرانی و به شـایـی و به‌زم و هـه‌ڵپه‌رکێ
بـگێــڕن جـه‌ژن و ئـاهـه‌نگـێ لـه کـێو و ده‌شـت و یـاڵـانـا
لـه‌پـاش بـه‌فـر و کـڕێــوه‌ی پـیـره زسـتان وا هـــه‌واری ڕۆژ
له‌گه‌ڵ نــه‌ورۆز وچـانـی گرت له مـه‌ڵـبـه‌نـدی هـــه‌ڵـاڵـانـا
پیاسه‌و گه‌شت و سـه‌یـرانـی کـه‌ژ و کـێـو و نــزار و هــه‌رد
له گه‌ڵ کــانـیــاو و رووبـارو خــوڕه‌و تـاڤــگــه‌ی نـــواڵـانـا
چریکه‌ی بوڵبولی شــه‌یـداو غه‌زه‌ڵ خوێنی و جـریـوه‌ی مه‌ڵ
له‌گه‌ڵ قاسپه‌ی که‌و و قومری و شنه‌و له‌نجه‌ی غــه‌زاڵـانــا
به چـاوی تیژی تێبینی ســه‌یـرکـه‌ی ئـه‌و ده‌ر و ده‌شته
له‌باس ناێیتو ناگونجی له نـێـــو خــه‌زنـه‌ی خـــه‌یـاڵـانـا
خـڕو دۆل و گــه‌وه‌و ڕژد و پـه‌ساره و زه‌رد و هـــه‌ڵـدێری
بـه‌سـانــی بـووکــی رازاه‌ون لـه کـۆری کوڵـمـه ئـاڵـانـا
شیـفاو ده‌رمانی ده‌ردانه هــه‌وای کوێـسـتـانی کوردستان
وزه و بزوێـنه‌ری هـه‌سـتـه له رۆحی خه‌سته حــاڵـانـا
له گشت ئه‌و ڕه‌نگ و بۆ و نه‌خش و نگارو پــه‌ڵـکـه‌زێـریـنـه
هه‌زاران مـانـی سه‌رسامن! له ریــزی بــیـر بـه‌تـاڵـانـا
به دڵ خوازیاری ڕزگـاری گـه‌ڵ و سه‌ربه‌ستیه ((ئــارام ))
له ماوه‌ی ژینی خۆی ئێستا‌و له‌سه‌رجه‌م مانگ و سـاڵـانـا
مه‌ڵا حه‌سه‌ن فه‌یزبه‌خش ((ئــــارام ))
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 06:44 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|