بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #2391  
قدیمی 07-16-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض میعراج



میعراج

لای تۆ ئا رامشێکی لیێه

ڕوتم که ره وه ئه ی با

با وه ک خولخوله گێژی گێژاوی دێوانه گیت بم

ئه ی با

ئه م سه رگه ردانیه م بسپێره

به نیهایه تی زیقه زیقی شه وانی باخ

بمدوێنه

‌ئه ی که راموسانت

ئاگردانی ڕۆحم به سۆزه یه کی پیچاوپیچ

قۆڵبه ست ئه کا

بمدوینه

من له بێشه ڵانی نوزه نوزی ڕۆحی گوم بووم و

دڵه ڵه رزه ی عه قره به کانی بێ جه رگ

ته سلیم بووم

سڵاوێک له باوه شت و

تۆقه له گه ڵ چیمه نتۆی ده سته کانت

ئه و ده سانه ی که له قیرتاوترین جومعه ی ساڵ

پێکێکی پێ ناساندمو

به سلا مه تی هێشوی نیگاکانم

خۆشاوی نۆشی به ده گمه ن

له شه مه یه کی ئه رخه وانی

ملوانکه یه کی له ملم کرد

سۆفیله که ی له شینی شۆڕی چاوه کانی

نازانم

ره نگه له جومعه شه وێکی حه وت ڕۆح

له بانگین ترین هه یوانی شار

میعراجێکمان بر بێته سه ر

یان نا

شایه ت له سزاخانه یه کی نوقاو

تاپۆی به رده کانت

مینای ڕۆحی گووم بوومی پێکابێ

نازانم

ڕه نگه باوه شت بو چرکه ساتێ

بۆنی ڕۆحی نه باتی په پوله بداو

بۆ رۆحی په پوله ئیم

بێشه لا نێک بێ

له قاموسی ڕه شی کاره سات

جومعه له قوڵایی ترسێکی مه لکه مۆتیه وه هات و

له شه مه یه کی ته بایی عاشقمی کرد و

له ئێواره شه مه یه کی بێ ئه مان ڕوت بوومه وه

یه ک شه مه

له و دیوی ده لاقه به ئه گه مه کانه وه هات و

شێعرێکی پێ ناساندم

(لێره ئارامشێکی لیێه ئه به دی)

دوشه مه چومه سه رمه زار

سێ شه مه کفرێکم نوسی

تف له شه مه

جومعه ی نوقاو

شه مه ی مێروستانی جه سته ی په نه مگیت

چوارشه مه بۆنی نه بات

پێنج شه مه ڕۆحی گوڵ گوڵی په پوله ی باخ

جومعه سلاو له ده سته قه ترمه کانی شه و

شه مه سڵاو له کچێنی پێخه فه کان

یه ک شه مه

ئاخ بۆ کچێنی پنۆک پنۆکی پێخه فه کان

« شایسته وه لیه »


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #2392  
قدیمی 07-16-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ئه مه که ژاوه ی پڕله .......


ئه مه که ژاوه ی پڕله .......

ئه مه که ژاوه ی پڕله پوله که ی ره نگاو ره نگی خه یاڵی

بوکه شوشه یه کی بێ نازه

که چاوه کانی له خه ونی ره ش و سپی وه تنگ هاتون

ئه مه ئیواره ی خوێن تاڵی ته نیایی باغچه یه

که دێر زه مانێکه نه زۆک ماوه

ئه مه نهێنی زه رده خه نده ی وشه یکی وێڵه

که سێبه ری گومان به سه ر کۆڵانه کانی حه ز دا ده کێشێت

ئه مه دوایین وێستگه ی بیره وه ری مرۆڤێکه

بار ته قای ته مه نی دار سێوه کان

خه ونی قاوه یی ده بینێت

ده ڵێن وه رزێک به رێوه یه

که پیاوێکی ریش نورانی سپی پۆش

باڵی به سه ر دا کێشاوه

فوی کردۆته گه رووی خه یاڵی ئه م رێبواره شێتانه

ئه ڵێن که سێک گوناهی که بیره مه زات ده کات

که سیک که چاوه کانی له به فری تازه باریو سپی ترن

.....

له قوڵایی فنجانێکی قاوه دا

ئه م وه رزه م بینی

له سه ر ته ختی جمشید پیاوێک

ته سبیحی خورمایی له ناو مل دا

یاسه یکی نوی ده نوسێت

بریار ئه دا به ئا فتاوه ئاوی ده ست نوێژ

بۆ حیجازبنێرن

چاوه کانم شۆر ئه بنه وه به ناو فنجانه که دا

له شۆرابه ی گواره ی زێوینی ئه م بوکه شوشانه دا

نهێنی گریانی پیاوێکی چاو قاوه یم بینی

که له قوڵایی ده ریای مه دیترانه بێ ناز که وتوه

ته نانه ت با ش ناتوانێ جێ پی کانی بشواته وه

فنجانه که لار ئه که مه وه

سوور ئه خۆم

هوو هوو هوو

له ناو حه ڵقه ی زکری ئه م قه ره جه چاو شینانه

بڕی ده م له م یاسایه

ته نانه ت سێبه ری خۆشم ئه سرمه وه

ئه ڵێێن وه رزێک به رێوه یه

به ڵام ...لاشه ی ئه م گه ڵا پیرۆزانه

تور ئه ده مه پاییزێکی خۆڵه مێشی

ئه بمه هاوری شه یتانێکی .

ببوره فریشته یکی قاوه یی

بریاره بۆ پێشوازی ئه م وه رزه نوێه

چه ند لاپه ره بنوسێت

چه ند لاپه ره ی سپی. پر له ..............؟

فرهاد سالحی فر 28/2 /90


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
  #2393  
قدیمی 07-16-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض سه فه ر


سه فه ر

سه‌فه‌رم کرد
له و خه وه دا سه‌فه‌رم کرد
ئه‌و خه‌وه‌
وه‌کوو گێژێ گێژی گۆمێ
منی خنکاند
بایه‌نی بوو
باران بارانی هیوا
شه‌قامه‌کان غه‌م بوون
میدانه‌کان غه‌مه‌کانیان تێکه‌ڵ ده‌کرد
ئیستگاکان ئازاری غه‌مه‌کان بوون
ئه‌م شاره‌ بێ ئاواز بوو
ئاوازی ئه‌و
سیسرک بوو
زور جارپرسیارم ده‌کرد
نه‌ قوتابییێه‌کوو
نه‌ سه‌ردێری روژنامه‌یه‌کوو
نه‌ هه‌واڵێکمان ده‌بیست
ته‌نها ئه‌یانزانی
که‌ ساڵی سێ هه‌زاره‌وو
ئیتر به‌س
زور سه‌یر بوو
شار ده‌بوو نه‌ بوو
کاتێ‌ ‌ویستم
به‌ره‌وو سه‌یرانگایێ بچم
من ده‌مهه‌ویست بچم و نچم
که‌ چوم
له‌ جیات ئه‌وه‌ی
گوێم له‌ ته‌قه‌ته‌قی دوومینه‌ و
غاره‌ی پیره‌ پیاوان بێ
گو‌ێم له‌ بێده‌نگییێکی زووربوو
زوور سه‌یر بوو.

« محمد افندی »

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2394  
قدیمی 07-16-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض شعری از فرهاد صالحی فر


شعری از فرهاد صالحی فر

که شه و دادی
ته می خه مێک به سه روشه کانم ئه کشێت
به سه ر ته رمی خوزگه کانم
موته ی مه رگ دێت و
ساته کانم پرن له ئاونگی فرمێسکی گه ش
روحم وه کو ده زوی دوای کولاره یک
ئه روات
له هه مو ئیستگه چۆڵه کان تی ده په رم
ده روم و دوایین نمه فرمێسکی ژان
به سه ر دڵی شه و دا ده رێژم
……
که شه و دادی
یاخی ده بم،له خوم. له تو ،له ساته کان
له سه ردڵی ساته سه هوڵیه کان
ئه بم به دوا وشه ی وێڵی با
کاتی سێبه ری تو له سه ر دیواری هیواکانم
ئه که وێت
کات ژمیری ده ستم ئه وستێت
دلم ده بێت به دارسێوێک
که له شه وێکی زستانا
قژی ئه رنێتو خه ونی ئه رخوانی ده بینێت
له به رده می پرسیاره کانه وستاوم
به زمانی ئه و رێبواره شێته ئه دوێم
که خویی و خه و نه کانی به خشین به شه قامێکی روت
من تی ناگه م
کاتی په نجه ره کان سه فه ر ئه که ن
بوچی ئه ستیره کان له باوه شی شه و زیز ده بن
مانگ هه ناسه ی سارد بو دڵی تینویی من و
چاوه خه واڵوه کانی تو هه ڵ ئه کێشێت
.........
من ئیستگه کانم خوش ده وێت
پاسه کانم خوش ده وێت
ته نانت چرای سوری سه ر شه قامه کان
له بیرت دێت؟
پیاویکی ره ش و سپی
چیروکی خه ونه کانی تۆ بوم؟
له شه وێکی ره ش ئه سمه ردا
بونی هه مو حه رفه وون بوکانت کرد
له یکه م ئیستگه دا بویته گه نم
باڵات کرد و له ناو گلێنه ی چاوه کانما قوت بویته وه
بویت به دوا وشه ی سیسی باغچه
ده ستت کێشا به سه ر لارومه تی رنراوی باغ
پری کوشی ئاسمان
گوڵه ئه ستێره ت چنی
..........
ساڵ هات و چو
ئیستگه کان هه ر له جی خون
من به بارته قای ته مه نی پاسه کان پیر بووم
ئیستاش
هه مو شه وی که وشه کانم به نیازی سه فه ر جووت ده که م
له سه ر یه که م ئیستگه داده نیشم
دییت....ناییت....دییییت........ناییییت
دییت.
ناییت
دییت
دوایین په ره ی گوڵی یادگاری رابردوش ئه ورێت
ناییت
پری دڵم ئاخ و پری گه روم هه نیسک
سه فه ر دڵم ئه گوشێت
به سه ر دڵی شه و دا ئه کشێم
به ڵام سه د داخ
ئیتر نه من ئه ونده عاشقم
بوونی هه نا سه ی مانگ بکه م
نه تو ئه ونده دلنیایی
پرچه کانت نه زری کاروان کوژه ی
به یان بکه ێت

فرهاد صالحی فر- زستانی 84

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2395  
قدیمی 07-16-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض اپیزود


اپیزود...

اپیزود ۱
نیوه رویه کی قیرتاو
چایه کی قیری
سیگاریکی پته پت
پینووسیکی په مه یی
کوریکی قیت
قاقه زیکی رووت و قووت
کچیکی فیلم هه لگر

اپیزود ۲
نیوه رویه کی قیت
کچیکی پته پت
چایه کی په مه یی
سیگاریکی رووت
پینووسیکی قیری
قاقه زیکی قیرتاو
کوریکی فیلم هه لگر

ایپزود ۳
نیوه رویکی قیری
چایه کی قیرتاو
پینووسیکی پته پت
قاقه زیکی قیت
کوریکی روت
کچیکی په مه یی
سیگاریکی فیلم هه لگر...

«شایسته ولیه »
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2396  
قدیمی 07-16-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض دارستانیکی سیحراویی



دارستانیکی سیحراویی

تابلویی یه کم
سلاو
ئیواره ت باش
تالترین بیده نگی، ئالوزترین هزر!
به ر له ره شپوشیت هاتووم
به ر له ره نگاله کردنت
به ختیار بی ، رو رازاوه !
ده ستت ده گوشم
خه ونه کانت پر بن له خرینگه ی بزه و سپیده ی ئاوایی.
ده مناسیه وه ؟
ده مامه کم له رومه تی بیده نگم لاداوه
های های نه کا نه مناسی؟ نه کا نامو بم ؟
نه کا ئالوزترین ئاشقی خوت له بیر کرد بیت؟
نه کا وابزانی دلداریم له روژی دوکه ل و زوخاوا ده ستی پی کردوه؟
ها ها بی ده مامه ک ترم له دوینی
روپوشی ره نگاله م لاداوه ، تا خوم بالا بگرمه وه
بزه یی درویینم یاساغ کردوه ، تا رواله تی تو له ناوچاوانم دا به دی که ن
هاتووم تا سه ره تا بنیمه وه
هاتوم تا روحی سپی باوکم له له پاکترین ئامیزت دا بنیژم
هاتووم پرده له سه ر هاوارت لابده م

یه کم هاوار.
دارستانیکی چریت، سالانیکی زوره له دلاواترین باوشت دا باخه وانم، به ر له من بابم ، باپیرم ، باپیرانم له رووناکترین
سه رسه وزیت دا باخه وان بون، دوایی منیش کوره که م ، کوره که ی ، کوره کانیان له به پیزترین خوراگریت باخه وانن .

دوو هم هاوار
هه ریمیکی خورجی، لیواو لیوی له ده شت ، له رووبار، له شاخ ، چیا.
دلم = ده شت، ریگام = رووبار ، وره م = شاخ ، قیبله م = چیا

سیهم هاوار
نیشتیمانیکی سیحراویی بو ئاویته بوونی من ،
دایکم = خاک
باوکم = باران
خوشکم = گول
خاک جسته مه ، باران دلم ، گول جوانییم

چواره م هاوار
هوووو ...
دارستانی چر ، هه ریمی خورج ، سیحراوی ترین نیشتیمان،
دلاواترین باخت بکه وه
هاتووم روحی سپی باوکم له پاکترین ئامیزت دا بنیژم.


تابلویی دووهم

سلاو
ئیواره تان باش
تالترین بیده نگی، ئالوزترین هزر
به ر له رشپوشیتان هاتووم
به ر له ره نگاله کردنی روخسارتان
به ختیار بن ، رو رازاوه
ده ستتان ده گوشم
خه ونه کانتان پر بن له خرینگه ی بزه و سپیده ی ئاوایی
ده مناسنه وه؟
های های های نه کا نه مناسن ، نه کا نامو بم؟
نه کا ئالوزترین ئاشقی خوتان له بیر کردبیت؟
نه کا وابزانن دلداریم له روژی دوکه ل و زوخاوا ده ست پی ده کا؟
سه یر که ن
هیچ تر سیک له رومه تی گرمم دا به دی ده که ن؟
هیچ بیده نگییک له سوچی چاووم دا دابینن؟
هیچ هاواریکی خنکاو له دلم دا خوی حه شار داوه؟
هاتووم سه ر هه لبرم
هاتووم تا روحی سه رکیشی خومت پی بسپیرم
هاتووم سه ر له نوی داتریژمه وه

یه که م هه نگاو
ده ستم بگره
ده ستم بگری!
جوانی ئه و هه مو گوله له مندا شکوفه ده دا
خروشی ئه و هه مو رووباره له مندا لیژ ده بیته وه
خورجی ئه و هه مو دارستانه له مندا بالا ده گری
زولالی ئه و هه مو بارانه له مندا داده باری
به رزی ئه وهه مو چیاییه له مندا ره نگ ده داته وه
- دستانت را به من بسپار و باورت را به پاکترین رویایت –
باد ما را خواهد برد. 1

دووهم هه نگاو
حیجاب رامم ده کا ، باوه ش وحشی
له پاکترین ئامیزت دا بمشاره وه
گه ر له باوه شی پاکت ئالیم
صد کانی له دلی گرمم دا بال ده گره
هه زار پنجه ره له نیگای ته رم دا ده پشکوه

سیهه م هه نگاو
داستانیکی بی کوتاییه
ئاویته بونم بو نیگات
دل به ستنم بو بزه ت
حه زم بو ئامیزت

دلوپ ... دلوپ
تا مه رگ
تا دوایین هه ناسه م!
عاشقانه ترین باخی باوه شت له ئامیزم بباره

ئه های ژن
ئه های پیاو
هاتووم تا رووحی سه ر کیشی خوم به پاکترین ئامیزت بسپیرم
ده ستم بگره ، باوشم که ، لیمم بباره
- بگذار کسی باشم که در کوهسار با تو گام بر میدارد –
آهای زن ،
آهای مرد!
بگذار کسی باشم. 2

تابلویی سیهم
له سالروژی زامی گه وره
له روژیکی به سام
له وحشه تی روژی حه و تم
وه ک بالنده یک پی به پیی تو بال لیده ده م – وه ک دلداریکی بی ریا به ده ستی پره وه حه زم بو ئامیزت راده کیشم
تا بمدزی – تا بمشاریه وه
ده میکی زور بو لیت ده گرام
شار به شار، حه ماسه به حه ماسه ، شیعر به شیعر ، وشه به وشه .
روخساری توم له هه راشی دلی هه مو شاعیریک دا دوزیه وه
له هاواری هه مو وشه یک دا به دی کرد

ده ستم – بیرم – دلم ، پرن له وشه – رسته و هاوار
تا داستانی ئاویته بونی خومت بو بلیمه وه

یه کم دیاریم

24 وشه ی ره سه نن بو پیناسه ی جوانی تو و رازی ئاویته بونی من

شاخ ، چیا ، قیبله م ، وره م
دره خت ، دارستان
کانی ، رووبار ، ریگا
دلم ، ده شت ،
بفر ، زوزان
جوانی ، خوشکم
خاک ، دایکم
باران ، باوکم
روحم ، جه ستم ، جوانییم
ده ستم ، ده ستت

دووهم دیاری
حه وت داخوازی سه ر شیتی منن

ده ستم بگره
باوه شم که
لییم بباره
بمشاره وه
دامپوشه
مه م له رزینه
ئاویته م که
سیهم دیاری چوار قصیده ی والان
یه کم..
ئه وه م له قصیده کی شیتی شاعیریکی شیت بو دزییویی
مه مله رزینه
که من له رزیم تو ده خنکیی
که تو سرودی کوتایی بلییه وه
من ده خنکیم. 3

دووهم له ره سته وانیکی سه ر شیت تر
خوشه و یستی من له گه ل تو به ر هه می ژیان و خه باته
وه ک به هاری کورده واری پر گول و لافاوی سه خته
هیوایی سه ربه ستی و ئه وینم ، مه رهه می زام و برینم
ده بی ئه م روژه له لات بم ئاسوی گشتی کورد روناکه. 4

سییهم لای لای دایکمه له ژانیکی به کیش کردوو
لای لای لای لای
کور په که م لایی
بو خه وت ناییه
ئه وه کام هه وره ره شه هه والی سه فری بی گرانه وی روحی سپی باو کتی له دلت ناوه
چی خه به ریکی تالت بیستوه که له باوه شی هیچ لای لاییک دا ژیرنابیه وه
لای لای لای کورپه که م لایی
لایی لای هه ناسه کم لایی
لای لایی نور چاوم لایی

چوارهم حیرانیکی ره ش پوشی بابه گه وره مه
له ترسی که پوزو لووره ی گورگ له زمانیکی غه ریبه دا
دیله مه وه

هوو دارستانی چر
هه ریمی خورج
نیشتیمانی سیعراویی
هاتووم روحی سپی باو کم له پاکترین ئامیزت دا بنیژم
هاتووم سه ره تا بنیمه وه
تا روحی سه ر کیشی خوم له دلاواترین باوشت حشار ده م
هاتووم بتلیمه وه
هاتووم چه مکیک زیندو که مه وه
ته نیا چه مکیک له نه هینی دلی من و تو تیده گاه
ته نیاو ته نیا ئه و چه مکه
هو و سیحراوی ترین نیشتیمان
بونت ، بونمه

حه وتی پو شپه ری هه مو سالیک . زه مین/ ئاسو ئیبراهیم زادگان

1- له شیعریکی فروغ فروخ زاد ورگیراوه
2- تیکستیکی خوم
3- یوونس ره زایی ،شین ترین به تال ، لا په ری 57
4- ستران بیژی کورد ، مه زهه ر خالقی
* هیچ وشه ییک ناتوانه زامی گه وره ی تو به یان کا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2397  
قدیمی 07-16-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض زامێک به‌ قووڵایی ده‌ریا


زامێک به‌ قووڵایی ده‌ریا

ساڵ له گه‌مارۆی ئاوێلکه‌یه‌‌
به‌ده‌ستی کیژۆڵه‌یه‌کی قژزه‌رد
له‌ساغه‌رێکی شین
شه‌ڕابی ئێواره‌یه‌کی دوازده‌ ده‌نۆشێ
تا‌رۆژپه‌ری ڕووبارێکی پڕله‌قه‌وزه‌
شنه‌له‌دیلانی ره‌شبه‌ڵه‌کی چیا
کۆتری هه‌تاو هه‌ڵده‌فرێنێ
تاشه‌رمه‌زاری بوکی سپی
به‌سه‌رشانی ئاشق دابڕژێ
‌سێبه‌ری دێمه‌نێکی ره‌نگینه‌‌
په‌رده‌یه‌ک له‌روخساری ئه‌م دووازده‌یه‌
‌کازێوه‌‌له‌ حیکمه‌تی ئه‌م حکایه‌ته‌ پڵژیانه‌
بم هێڵه‌ بارووت،رووت به‌قووڵایی ده‌ریادارۆچم
ئه‌م سه‌فه‌ره‌ پڕه‌ له‌
‌پاپووچکه‌ی سه‌رسامی نه‌گه‌رانه‌وه‌
به ‌دیار نه‌هێنییه‌کانی چاوه‌روان
له‌ سه‌ر بێشکه‌یه‌کی ڕۆزه‌ڵه‌ی سه‌ماكه‌ر
له‌ لێواری گۆمێکی بێ زرووقه‌
ئه‌م دووازده‌یه‌ داپژانی ره‌نگه‌کانه‌
که‌ له ‌قژمپاڵی سه‌رکه‌وتن
خۆیان به ‌ره‌ش و سوور دۆڕاند
له‌چرکه ‌ساتێکدابه‌سه‌ر
پاپه‌نجه‌ی سینه‌ی پڕسۆزی ئاسمان هه‌ڵگه‌ڕان
له‌م دووازده‌یه،‌ممکه‌کانی دایکم
له‌ژانی ،مژانی دوولێوی سوور
‌ ته‌ڕ،ته‌ڕ به‌ نه‌پسانه‌وه‌ی ویشکایی دا فڕین
چ مه‌ودایه‌کی نادیاره‌ ئه‌م دووازده‌یه‌
شێعر له‌ ئۆڕگانیزمی ئه‌م مه‌ودایه‌ پێده‌گا
خۆشه‌ویستی له‌دوواهه‌ناسه‌ی مرۆڤ
ئه‌رێ برا......
تۆ له‌حیکمه‌تی ئه‌مدووازده‌یه‌دا مه‌مشاره‌وه‌
بم هێڵه‌ با رووت،رووت به‌قووڵایی ده‌ریادارۆچم
‌له‌ بزه‌ی برینی ماسی دا
سه‌بووریم به‌ماچێکی سوور ده‌به‌خشم
خه‌وم به‌چاوی جۆگه‌له‌یه‌ک
له سه‌مفۆنیای عشق
به‌دوو تای ناسینه‌وه‌دا هه‌ڵده‌گه‌رێم
تاروخساری ئاوێنه‌کانی پێنه‌گه‌یشتوو
کاتژمێرله‌‌سه‌ر جه‌سته‌ی نیوه‌ گیانی زمان
خوولانه‌وه‌ تا روگه‌ی پێکه‌نین
چ مه‌ودایه‌که‌ ئه‌م دووازده‌یه‌
له هه‌نگاوی‌نێوان مه‌رگ هه‌ناسه‌دا

( پێشکه‌ش به‌ روحی په‌پوله ‌بێ تاوانه‌کانی سه‌رده‌شت )

شنۆ:فه‌تاح محه‌ممه‌د نیژاد (رێباز)
انجمن ادبي سردشت


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 07-16-2012 در ساعت 08:31 PM
پاسخ با نقل قول
  #2398  
قدیمی 07-17-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض حه نایی کردووه به په نجه ی به خوێناوی دڵی زارم



حه نایی کردووه به په نجه ی به خوێناوی دڵی زارم


حه نایی کردووه به په نجه ی به خوێناوی دڵی زارم
ئه مه ڕه نگه شه هاده ت بێ که من کوشته ی ده ستی دڵدارم

گوتم: ئایا به زاری خۆت ده پرسی حاڵی زاری من
بڕۆی هێنایه یه ک وه ک شکڵی( لا) یه عنی که بێزارم

عه جه ب ئه ستێره شه و هه ڵ دێ له تاوی خوسره وی خاوه ر
به ڕووی تۆم دیده هه ڵ نایێ شه و و ڕۆژ ، ئه گه ر چی بێدارم

ته بیبی من ده بێ ده خڵی هه بێ ، ساحیب ئیشاره ت بێ
مه گه ر چاوت بزانێ من له به ر چی مه ستوو بیمارم !

به سه رووم وت که ڕاسته سه رکه شوو به رزی ، که چی له رزی :
که فه رقیشم بگاته ئاسمان به ندی قه دی یارم !

له شیرینی ئه تۆ ئه ی خوسره وی ته ختی زه مین ، ڕه نگه
بگاته ئاسمانی بێستوون فه رهادی هاوارم

برۆت باڵی هوما سایه ی سه ری سوڵتانی حوسنت بوو
خه تت هاتوو وتی : من ناسیخی توغرایی خونکارم

سه راپا هه ر وه کوو حه ڵقه ی زرێ په ره وێزه ی خوێنم
به یه ک یه ک تیری موژگانی زرێ دۆزت بریندارم

حه ماێێل که حه ده می تێغت له حه ڵقه ی گه ردنی ( نالی )
مه گه ر تێراو ببم به و ڕه نگه ، تینووی ساعیدی یارم

نالی


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2399  
قدیمی 07-17-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض گولبه نی قه دت



گولبه نی قه دت

گولبه نی قه دت له قوببه ی سینه غونچه ی کردووه
غونچه به م شیرینیه قه ت نه ی شه که ر نه ی کردووه

نه خلی بالات نه به ره تازه شکوفه ی کردووه
تو که بوی شیرت له ده م دی ئه م مه مه ت که ی کردووه

قامه تت نه خله به شیری فائیقه ی په ی کردووه
نه حلی بی نیشی مه مت شه هدی سپی قه ی کردووه

نه خل و روممان پیکه وه ن یا غه ب بان وه ی کردووه
سه روی هینا وه له سیوو به ی موتره به ی کردووه

بو مه مک نالی چ مندالانه وه یوه ی کردووه
گه رچی مووی وه ک شیره به و شیره شکوفه ی کردووه

خوش به هه ر دوو ده ستوو ده م گرتوویه ئوخه ی کردووه
کیزبوو توهمه ت ئیفترا و بوهتان که توبه ی کردووه

ماموستا نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2400  
قدیمی 07-17-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض له گورانیکانی عه دنان که ریم



له گورانیکانی عه دنان که ریم

بیکه به خاتر زه رده که ی خور ئاوه
سه ری بینه ده ر وه ی له توی که ژاوه

یاران له جه رگم ئاخ یاران له جه رگم
تیری شه م ئیمشه و وه ی درا له جه رگم

به و تیره گه ییوم تا ئاکامی مه رگم
شه هیدم کفن وه ی مه که ن به به رگم

سه دا ی لایه لایه که ت هات له دوو ره وه
سه ر به گیل گه له ئازیز زه ردوو سووره وه

چریکه ی سورناو ئا پریکه ی خه نده
په شیوی زولفان ئه ی ریشه ی دل که نده

ئیشاره ی وه نا ز ئه ی له بخه نده ی وه نه رم
نه مانا ی خالان ئه ی نه توی په رده ی شه م

سه دای لایه لایه که ت ....

سه رچوپی وه ناز ئه ی قول ورده ی ده سمال
بریقه ی شیشه و ئه ی له ره ی لیموی کال

چون به زم شیرین منیش که ن وه یاد
به زمتان جه م بو ئای دایم وه دل شاد


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 6 نفر (0 عضو و 6 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 12:25 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها