ئێواره ی پاییز
له ئاسۆیه کی دووره ده ست ئاوا بوو زه رده یی پاییزی
ئه توت بووکێکی به نازه په رده جێ دێڵێ به زیزی
په ڵه هه ورێکی چڵکنه گرتی سوو چێکی ئاسمان
گه ڵای زه ردی دارێک وه ری زریان بردی به ره و نه مان
جوو تی کۆتری سه ر به کڵاوه هه ل کوڕ ماون له سوانه یه ک
دیاره له و ده وروو به ره پێیان شک دێت هێلانه یه ک
پاساری سه ر داری کۆڵان فڕه و جیکه یان لێ بڕا
قه ل فڕیی فڕیی تا وه ن بوو هه ر ڕوو ڕه شی خۆی پێ بڕا
شه پۆلێک مۆسیقای به سۆز هاتوو ڕابرد به بن گوێما
شوێنێکی بۆ خۆی کرده وه له نا خی دڵی توێ توێما
ئاخر کۆڵی بۆ برده ژوور بار به رێکی درێژی ڕووت
ده رکی دوو کانی گاڵه دا مام حاجیو به ره و ماڵ بزووت
نازدارێکی چارشێو به سه ر به ته نیشتم دا تێ په ڕی
به غار هاتوو توند قیژاندی رووته ڵه یه ک به به د فه ڕی
که مێک ڕا وه ستا جا ڕا برد ئه و لاوه ی جاده ی ئه پێوا
دیار بوو خێسێکی دابووێ ئه و شۆخه له بن چارشیوا
کیژیک خۆی له ژوور کوتاوه درگای حه وشه که ی پێوه دا
ئیتر شۆینه واری جوانی به دی ناکه م که م نێوه دا
تا تاریکان په یدا ئه بێ چۆڵوو چۆڵتر ئه بێ جاده
نه دێته ده ر کیژی له بار نه ڕاده برێ لاوی ساده
هه وا بوو لێڵه ئاو لێڵه گوڵ سیس بوه گه ڵا زه رده
ته نانه ت ڕه نگی گۆڕاوه ئه م دیواروو دارو به رده
ته ماشای هه ر شتێ ئه که م ڕه نگی پاییزی گرتووه
جوانی خۆی لێ شاردوومه وه دزێوی ڕیزی گرتووه
چاوم له ئاسمان بڕی دڵم هێنده ی دیکه گیرا
گه لێک بیره وه ری کۆنم له پڕ هاتنه وه به بیرا
ئارام ئارام به لۆژه لۆژ ئه وا به ره و ماڵ بوو مه وه
نه که س له پێشم دا ئه ڕوا نه که س دیاره به دوو مه وه
نا نا ناڕۆم مه له ی ده که م له ناو ده ریای مه ندی خه یاڵ
دا هێزراو ڕوو گرژ تووڕه دڵ پڕ تاسه مێشک به تاڵ
ئاخ دیسان ڕوو په ڕێک دڕا له ڕۆژ ژمێری ته مه نم
ئاخ دیسان شه و داهاته وه و من هه ر وا دووره وه ته نم
ئاخ دیسان چوومه ژێر باڵی ڕه شی شه وگاری ته نیایی
ئاخ ده بێ دیسان بچێژم ژه راوی تاڵی جودایی
ئاخ دیسان ده بێ ڕابوێرم له ژوورێکی ساردوو سڕا
ده گه ڵ ئازار ده س له ملان بم تابه یان له .......... شڕا
ده ڕۆم ده ترسم ده له رزم له په لاماری مۆته ی شه و
داد له د ه س ئه م دڵه ی به خه م وای له د ه س ئه م چاوه ی بێ خه و
ڕۆم تاسه ر پێکه وه نێم له گه ڵ زاموو ده ردوو ئێشم
ده ڕۆم تا شه وێکی پاییزمن شه و نخونی بکێشم
دوور قا قا یه کم گۆی لێ بوو ده ت وت گوولله م پێوه ده نێ
چۆن به ئێواره ی پاییزیش هی وا هه یه پێ بکه نێ؟؟؟؟
خه یاڵم بوو بوو به وشه نه م زانی که س به دوامه وه
ده نگێکی له رزۆکو نه رم به ئه سپایی جوابی دامه وه
به ڵێ هه نوو ئێک جار زۆرن بازرگانی فرمێسکوو خۆین
به ڵی هه نوو پێ ده که نن به سه ر به هه ژ به ل به کۆێن
به ڵێ هه نوو پێ ده که نن به من به تۆ به هه ژارن
به داخی باوک کۆژراوان به هه نسکی هه تیو بارن
به زنجیر به ته ناف به داربه گرتوو خانه ی ته ڕو ته نگ
به بۆ کڕووزو چڕه دوو که ڵ به هاڵاو به گڕ به ئاگر
به ته م به مژ به غوڕڕه به دۆ به تۆفانی وڵات داگر
به بومه له رزه ڕه شه با به زگما؛وو زیانوو زه ڕ
به هه رچی خراپوو شوومه به گشت ده ست کردی خودای شه ڕ
به ناڵه به کوڵ به گریان به سینگ کوتان به ڕوو ڕنین
به به رگی ڕه ش به چاوی سوور به گؤڕ خانه به گۆڕی شین
به که لاوه به کونده بوو به دیواری هه ره س هێناو
به داوێنی تیتۆڵ تیتۆڵ به ئه نیچکی پینه کراو
به نوو که نوو کی بێوه ژن به هانه هانی ماندوان
به زیڕه زیڕی مناڵان به نووزه ی نیوه زیندوان
به نه ڕه نه ڕی جه لادان به قرمه قرمی شه ست تیران
به ویڕه ویڕی قامچیان به ئه شکه نجه ی ڕووناک بیران
به چڵکی یه خه ی کرێکار به که فی سه ر شانی جووتێر
به ۆه چه و ڕوو به ند به خنجێر به یه ک نه بوونی مێو نێر
به قه ڵه می به زییوی کول به زمانی له بنا بڕاو
به درگای داخراوی فێرگه به کتێبوو ده فته ری دڕاو
له قامووسی ئه وانه دا به زه ویی مانای نه ماوه
بێزیان له بزه هه ڵ ئه سێ وه ازیان له خۆینوو زوو خاوه
هه ر دڵۆپی خۆینی لاوێ بۆ ئه وان یاقووتێکی سووره
هه ر تکه ی فرمێسکی کیژێ بۆ ئه وان مرواریو به رمووره
هه ناسه ی ساردی ئاواران کۆشکی ئه وان گه رم ده کات
له شی ڕه قوو زگی برسی جێ پاروویان نه رم ده کات
سه رماییه ی وان له گه ڕ دا بێ با زۆر ده رک به قوڕ گیرێ
دۆلار له بره و نه که وێ با کۆڵه وار بێ داپیرێ
ده با خوێن بێو سه ران به رێ چه رخی کارگه یان بگه ڕێ
پێ ده که نن پێ دکه نن به بڵێسه ی ئاگری شه ڕێ
وتم : که وا بوو ئاشنا به شی ئێمه له ناو چوونه
وتی : نانا دوور بڕوانه ئاسۆ ڕوونه
مامۆستا هێمن مۆکریانی
. ناڵه یی جودایی