به‌شه‌قامى بیست وپێنج دا...
ئه‌مشه‌و
چاوه‌کان وه‌ک گڵۆپى سه‌ر شه‌قام ده‌بریسکێن
ده‌بریسکێن و ره‌شه‌با
شه‌پۆله‌کانیان بڵند ونه‌وى ده‌کا
ئه‌مشه‌و
نیگا به‌نیازى سه‌فه‌ره
سه‌فه‌ر بۆ ناو تۆ
سه‌فه‌ر به‌کۆلآنه‌کانى تۆدا
به‌بن خۆڵى پڕ له شه‌هیدى تۆدا
ئه‌مشه‌و
فریشته‌یه‌کى میهره‌بان
فریشته‌یه‌کى خه‌مپۆش
ده‌گاته ئێره
ده‌ست به‌سه‌رى منداڵیتدا دێنآ
به‌سه‌رى روتاوه‌ى پیریتدا
چ زوو پیر بووى ئه‌ى شار
ئه‌ى شارى سوورپۆش
شارى سپى پۆش
چه‌ند نورانى
به‌وگۆچانه خوار و خێچه‌ته‌وه
به‌وچاویلکه بێخه‌وش وخۆڵه‌ته‌وه
چه‌ند به‌سه‌برى بۆ چاوه‌ڕوانى هاتنه‌وه‌مان
دێین وله‌ده‌روازه‌ى سه‌وزپۆشى چاوێکته‌وه دێینه ژوورێ
دێین وپیاسه‌یه‌کى دوور ودرێژ به‌شه‌قامى (٢٥ ) دا ده‌که‌ین
ئه‌وشه‌قامه‌ى ده‌چێته‌وه سه‌ر گۆڕه‌پانى ماڵئاوایی
ئه‌و رۆژه‌ى هه‌نسکى خوداحافیزى نوتقى قسه‌کردنى بڕین
ئه‌و رۆژه‌ى بێده‌نگى باڵى خسته سه‌ر رۆحمان
گوڵ گریا ...ئینجانه گریا
دیوار‌و وێنه‌کان گریان
ئه‌و رۆژه‌ى ئێمه ده‌گریاین و
تۆ ده‌گریایت و
په‌پوله‌و باڵنده‌کان به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه ده‌فڕین
* * *
فرمێسکى روبارێکت سوور ..سوور و
ئه‌وى دیکه‌ت سوێر ..سوێر
فرمێسکى چاوێکمان روون ..روون و
ئه‌وى دیکه‌مان ره‌ش ..ره‌ش !
چاوه‌ڕوانیت چه‌ند به‌سه‌بره ئه‌ى شار
له‌خۆرئاواى دنیابین یان له خۆرهه‌لآت
له‌باکوور بین یان له‌باشوور
به‌داگیرساوى دێینه‌وه
هه‌موو چاوه داگیرساوه‌کانى ئه‌و کات
له‌گه‌ڵ شه‌پۆلى نارنجى خه‌مێکى قووڵدا
ده‌گه‌نه ئێره
به‌گریانێکى گۆرانى ئامێز، سروودێکى نه‌بیستراو ده‌چڕن
سروودێک ,,
هه‌ر پیتێکى باسى ماڵێک و هه‌ر ووشه‌یه‌کى گه‌ڕه‌کێک و
هه‌ر ئاوازێکى ، وێرانییه‌ک به‌با ده‌کا
ئاوه‌دانى ..
به ویقارى بێوه‌ژنێکى خمپۆشه‌وه ، خه‌نده‌یه‌ک ده‌کا و
منداڵه‌کانى وێرانبوونمان ژیرده‌کاته‌وه
پێمانده‌ڵێ :- ئومێدتان به‌و خۆره پرته‌قاڵیه بآ
که‌له ئێوارانى ئه‌و لوتکه‌یه‌وه ، سلآوى تیشک ده‌نێرآ !
ئیدى به‌سه....
سنوورێک بۆ گریان و
په‌رژینێک بۆ پاڕانه‌وه بکێشن
له‌و دیوى گریانه‌وه ،ده‌ریایه‌ک هه‌یه بۆئه‌وین
هه‌موومان به ره‌نگى خۆى ،ره‌نگ ده‌کا
به‌شه‌پۆلى سه‌رشێتى
ناخى تۆزلێنیشتوومان ده‌شواته‌وه
ده‌مانکاته ئاوێنه‌یه‌کى روون و
که‌ڵه کوڕان و ئاسکه کچانى نیشتمان
سه‌ماى له‌به‌ردا ده‌که‌ن
سه‌مایه‌کى جیاواز
سه‌مایه‌ک ،تا کۆتاییى ماندووبوون ،تا پله‌ى حاڵگرتن
ئیدى ته‌واو ..
په‌رژینێک به‌ده‌ورى گریاندا و
سنوورێک بۆ پاڕانه‌وه ده‌کێشین
ئیدى ته‌واو .. ئیتر ته‌واو.....!
* * *
سارا فه‌قێ خدر