بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #2481  
قدیمی 12-10-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض به هاری لادێ


به هاری لادێ

به هاره،کاتی کاره،خۆشه ویستم بۆچی بێم بۆ شار
ئه گه ر من بێمه شاری،کێ وه ئه ستۆ بگرێ کاروبار؟
ئه من کرمانجم و کرمانج که هات فه سڵی به هار وه ک هار
ده بێ بخولێته وه کێو و ته لان و به نده ن و نیسار
هه تا په یدا بکا نان و بی با بۆ خه لکی شار هاوار

له وه ی دواوه ده بێ قۆڵی هه تا ئانیشکی هه ڵماڵێ

هه موو ڕۆژێ هه تا ئێوارێ بچته جووت و جۆماڵێ
که بوولێڵی شه وێ په یدا بوو ئه نجا بێته وه ماڵێ
به بێ وه ی که س هه بێ بیشێلێ،یاخۆ پشتی داماڵێ
که نانی خوارد و لێی نووست تا به یان نابێ له خه و بێدار

ئه وێستا کاکی جووتیاری به کاری چابوک و مه زبووت
به بێ باکی،به دڵپاکی،به پێخواسی به سینگی ڕووت
ده دێرێ ئاو،ده چێنێ تۆو،ده کا جێ شه تڵی په ین و کووت
ده ڕێژێ ئاره قه،په یدا بکا تا بۆ منالێ قووت
پشوو نادا،وچان نادا،وه ڕه ز نابێ له ئه رک و کار

هه موویان توندو تۆڵ و گورجو گۆڵ و چوست و چالاکن
هه موویان بێ فڕوفێڵ و به کار و ساده و پاکن
له لادێدا خراب زۆر که م ده بینی نێر و مێ چاکن
نه ئالووده به ئاڵکۆڵ و نه فێری به نگ و تریاکن
ده بێ بێ ده رسی ئه خلاق لێره بخوێنێ کوڕیژگه ی شار

به تاڵ و تفت و سارد و گه رم و ناخۆشی ژیان ڕادێن
به گژ تین و بڵێسه و به فر و باران و هه وردا دێن
په نیر و ڕۆن و ماست و هێلکه ت بۆ له دێڕا دێن
خوری،مازوو،که تیره،ده غڵ و تووتن به رهه می لادێن
نمه ک خورده ی ده سی وه رزێره شێخ و حاکم و سه ردار

ده کێشن زه حمه ت و ناخۆن وه کو وان نانی خۆڕایی
ده که ن کار و ده ڕێژن ئاره ق و ناژین به ڕیسوایی
له سه ریاندا نییه پۆز و ئیفاده و فیزی ئاغایی
له سایه ی زه حمه ت و ڕه نج و له سایه ی کار ئازایی
به سه ربه رزی ده ژین بۆ کۆمه ڵ و گه ل نابنه سه ربار

نییه داوێن و ده ستی خه ڵکی لادێ پیس و ئالووده
له ده س ناچێ وه خت لێره به خۆڕایی،به بێهووده
ئه وان وه ک ئێوه ناژین ته مبه ڵ و بێکار و ئاسووده
ئه وان وه ک ئێوه ناخۆن شه ربه ت و شه کراو و پاڵووده
له کوێ بێنن پڵاو و گۆشت و خۆرشت و فڕو فیسار؟

ئه وان وه ک ئێوه ناکه ن پۆکه ر و پاسۆر و ئاس و نه رد
یه کێک سه رگه رمی شێوه ئێسته کانه،یه ک خه ریکی وه رد
ئه وه ی تریان خه ریکه هه ڵده وێژێرێ له کێڵگه ی به رد
یه کێک ماڵوو ده کا یه ک داده چێنێ تازه شیناوه رد
ئه وه ی تر هه ڵده په رتێوی لک و پۆپی چڵووکی دار

ده بینی یه ک ئه وه مه شغووڵی هه ڵگێڕانه وه ی بانه
ئه وه ی تر داده مه زرێنێ پلووسک و چۆته گوێسوانه
یه کێک کوتکی له ده س دایه،یه کێک بێڵی له سه ر شانه
یه کێک ده شکێنێ به رد و یه ک خه ریکی شووره هه ڵدانه
به ڵێ نابینی کاکی خۆم له لادێدا که سێ بێکار

کچێک پێیه تی دوو گۆزه به له نجه ده چته سه ر ئاوێ
کچێکی تر شه کۆی هه ڵگرتووه ده ڕواته پاراوێ
ژنێک چه ند ماشه ری پێیه،ده یانهێنێته به ر تاوێ
ژنێکی تر به ده ستاڕی ده هاڕێ گه نمی بۆدراوێ
به ره و ماڵ بوونه وه پۆلێک و پۆلێک ده چنه وه بۆ بژار

عه زیزم تۆ وه ره ئێره که چاو له جوانی نابێ تێر
ببینه خاو و گیابه ند و هه ڵاڵه و سوێسن و شللێر
له لایه ک زاوه ماک ده ڕوا،له لایه کی ده که ن هاوێر
له لایه ک باسکی هه ڵماڵیوه بێری مه ڕ دراوه بێر
ده بینی دیمه نی وا جوان له ناو بازاڕی پڕ ئازار؟

چ خۆشه کاڕ و کووڕی مه ڕ،چ خۆشه پڕمه که ی که حلان
چ خۆشه فیته فیتی شوان،چ خۆشه ئوحه که ی گاوان
چ خۆشه خرمه که ی خڕخاڵ و بازن و ژێرچه نه ی کابان
چ خۆشه نه غمه که ی بلوێر،چ خۆشه لاوک و حه یران
چ خۆشه ده نگی باللۆره،چ خۆشه هۆوه ره ی جوتیار

وه ره ئێره و مه پرسه تۆ ئه دی چارشێو و ڕووبه ند کوان؟
وه ره ئێره و ببینه چاوی مه ست و به ژن و باڵای جوان
وه ره ئێره ببینه ورده هه نگاوی به ره و جێژوان
وه ره ئێره و ببینه نازی بێری و ده سبزێویی شوان
بچۆ ناو ڕه شبه ڵه ک بگوشه ده سی دۆی ناسک و نازدار


هێمن..شیلان ئاوی.. مه هاباد..سالی 1322/1943
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 12-10-2012 در ساعت 06:14 PM
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #2482  
قدیمی 12-10-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



له بارو قیت و قۆزه خاوه نی زێڕ

ئه گه ر کووڕه و وه گه ر گۆجه و شه ل و گێڕ

به ژن باریک و شووش و شۆڕه لاوه

ئه گه ر پیرێکی خوێن تاڵه و ورگ تێڕ

ده ڵێن زانا و ئه دیب و خوێنده واره

ئه گه ر نه ێخوێندبی شه ش پیت و دوو دێر

به ڵام زێڕت نه بێ سووکی ئه گه ر تۆ

بده ی ده رسی هه زاری وه ک شکسپێر

مامۆستا هێمن

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2483  
قدیمی 12-10-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


فرمێسکی گه ش

قه ت له دنیادا نه بوو بێجگه له ناخۆشی به شم
مات و داماو و په شێو و بێکه س و چاره ڕه شم

سه رده مێک ئاواره بووم و ماوه یێکیش ده سبه سه ر
نه مدی ڕووی ئاسووده یی،هه ر تووشی گێره و قه ڕقه شم

دابی کوردی وایه،که س لاگیری لێقه وماو نییه
بۆچی سه رکۆنه ی بکه م لێم زیزه یاری مه هوه شم؟

تیغی بێ مه یلی و جه فای ئه و نازه نینه دڵڕه قه
جه رگی له ت کردم و به جارێک ئه نجنیویه سینه شم

کوشتمی شه ش خانی ئوممێدی له من گرتن حه ریف
مۆره هه ڵداوێم و بێهووده به هیوای دووشه شم

نابینی زه رده له سه ر لێوی که سێ له م شاره دا
گه رخه م و ده ردی دڵی خۆمیان به سه ردا دابه شم

خۆشه ویستی گۆشه که ی ته نیایی هه ر ئه ژنۆکه مه
بۆیه ڕۆژ و شه و وه ها گرتوومه ته نێو باوه شم

نایه ڵێ دوژمن به ڕه نگه زه رده که ی من پێکه نێ
تا ده می مردن ئه من مه منوونی فرمێسکی گه شم

شاعیرێکی ڕاست و یه کڕووم و فیداکار و نه به ز
کوردم موحتاجی محه ک نیم زێڕی بێ غه لل و غه شم

مامۆستا هێمن-شیلان ئاوی مه هاباد..سالی 1327



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2484  
قدیمی 12-10-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض یادگاری شیرن


یادگاری شیرن

چاوه که م!چاوی ره شی تو ئافه تی گیانی منه
گیانه که م!برژانگی تیژت نووکه رمبی دوژمنه

شیری ده ستی شیری ئالایه برو راکشاوه که ت
جه رگی لاویکی هه ژاری کوردی ورد پی بنجنه


دیده که ی به خوماری تو تورکانه به د مه ستی ده کا
بویه مه یلی وا به کیشه و فیتنه و خوین رشتنه

به ژنه که ت سیداره یه،که زیه ت ته نافه زووبه ده ی
بیخه ئه ستوی من که کوردم کورد به شی خنکاندنه

زامی جه رگی من به فه رمووده ی گراوی سورای کورد
مه لهه می هه ر ژه نگی گواره و ئاره قی به ر گه ردنه

ئاره زومه هیچ نه بی جاریکی ماچ که م زاری تو
ئاره زوی من چووکه،ئه مما تا بفه رمووی شیرنه

دل به گرمه ی توپی گه وره ی دوژمنیش رانه چله کی
داده خورپی ئه م دله ئه مما به خرمه ی بازنه

خه لکی دنیا رازی دلداری به بیته ل پیک ده لین
راسپارده ی لاو و کیژی کورده ئیستاکه ش شنه

روژی به ختی هه ر له ژیر هه وریکی ره شدا لاوی کورد
تاکو روخساری کچی شاری له پیش چاوان ونه

نایه لی گوشه ی بروکه ت ده رکه وی چارشیوه که ت
ئه ی له ده س ئه و چلکه هه وره مانیعی مانگ دیتنه

چون ده بی سه ربه ست گه لی ژیرده ست که کچ دابه سته بی
به س نه بی ئه و کویله تی و ئه و کچ له ژوور دابه ستنه

ده رکی داخستووه له تو بابت که چی ده رکی نییه
ده رکه داخستن له تو ده رکی هومید داخستنه

دارزینه،مردنه،ئاخر هه تاکه ی پیت بلین
نابی بیته ده ر له مال،مافی ژیانی کوا؟ژنه

لاده چارشیوی ره شت با ده رکه وی کولمه ی گه شت
چون له قه رنی بیسته ما زور عه یبه ئه و رووگرتنه

کیژی خه لکی بومی ئاتومی دروست کردو ئه توش
هه ر ده زانی ناوی (ئه ستیولک)و(ده رخونه)و(پنه)

فیری زانست و هونه ر بوو ئه و له سایه ی خویندنی
توش ته شیمان بو ده ریسی یادگاری شیرنه

ئه و به ئاسمانا فری،دنیا گه را،چووه بن به حر
ده ک نه مینم کاری ئیوه ش هه ر له ژوور دانیشتنه

کور به زینه ئه و له عیلم و ئه و له کارو سه نعه تا
گوره ویشه سه نعه تی تو،پیت خه نی بووم بیچنه

ئه و په چه و رووبه ندو چارشیوه ی نه دیوه نه نکی تو
ئه و شر و شالاته دیاری دوژمنی دل چلکنه

کیژی شیخ و کیژی حاجی و کیژی ئاغا ره نجه رون
کیژی ئازاده ئه وی ژینی به نووکی گاسنه

شه نگه بیری یارو ده سباری کوری کوچه ر نه بی
چون ده گاته جی هه وارو هوبه ئه و بارگه و بنه؟

قه لشی ده ست و کولمی سووتاوی کچی لادی نه بی
چون ده گاته ده ستی ده سبر ئه و هه موو تا تووتنه؟

نیسک و نوک و ماشی ناو عه مباری ئاغای مفته خور
پاک له سایه ی ده سکه نه ی زین و مروت و سویسنه

شوره ژن بنکول نه کا برکه ی به قرچه ی نیوه رو
چون له کاله ک تیر ده بی ئه و زگ زله بیستان رنه؟

کوا مه تاعی کورده واریمان ده چوو بو هه نده ران؟
گه ر به سه ربه ستی نه ژیبا ئه و کچه مازووچنه

بیر و هاویری له گه ل کاکی نه کردبا بن پشک
چون ده مانبوو ئه و هه موو گوشت و په نیرو به رگنه؟

ده ست و که رکیتی کچی نازداری هه وشاری نه با
چون ده رازاوه به قالی شار و بازاری سنه؟

با هه زار (زی)و(گاده ر)و(لاوینی)روونیشمان هه بی
تاکو ژن ئازاد نه بی،سه رچاوه که ی ژین لیخنه

کویله تی باوی نه ماوه،کیژی کوردی خوشه ویست!
راپه ره،هه سته له خه و،ئاخر چ وه ختی خه وتنه؟

ده رکه بشکینه،په چه بدرینه،راکه مه دره سه
چاری ده ردی کورده واری خویندنه،هه ر خویندنه

دایکی زانایه کوری ئازا ده نیریته خه بات
من گوتم توش تیبگه(ناگاته ده ریایه زنه)

گواره که ی زیرت به کار نایه،له گوی بگره قسه م
لایقی گویی تو عه زیزم شیعری ساده ی (هیمنه)

مه هاباد..سالی 1324

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2485  
قدیمی 12-10-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض هێلانه ی به تاڵ


هێلانه ی به تاڵ

نییه باکم ئه گه ر زاڵم شکاندوویه تی باڵی من
ئه وه سه خته که وا ناگاته گوێی که س ناڵه ناڵی من



به هارهات و ته بیعه ت حوکمی ئازادی مه لانی دا
له ناو کونجی قه فه زدا دیاره چۆنه ئێسته حاڵی من


له گوڵزاری ورینگه ی بلبلی سه رمه ست و شه یدا دێ
به ڵام نایه جریوێکیش له هێلانه ی به تاڵی من



له سه ر ناچێته ده ر ساتێ خه یاڵی بسکی خاوی تۆ
ئه گه رچی تێگه یشتم چاوه که م خاوه خه یاڵی من



ئه رێ ئه ی ئاسکی ناسک هه تا که ی ده سته مۆ نابی؟
ئه رێ پیرۆزه که ی خۆشفه ڕ هه تاکه ی نایه ماڵی من؟



گوتت:بۆت دێمه جێژوانێ،هه زار سوێندت به شاڵم خوارد
له ئاهی ئاشقانه ی من بترسه،نه ک له شاڵی من



که ماڵت بێ که ماڵت بۆ چییه له و شاره وێرانه
که ماڵی ده وڵه مه ندی دی،گوڵم نه یویست که ماڵی من



ئه گه ر ده یزانی مانای خۆشه ویستی ئه م کچه کورده
به سه د یاقووت و گه وهه ر نه یده دا فرمێسکی ئاڵی من



ڕه ش و تار و درێژ و پڕ له ئازار و خه م و ده رده
به ڵێ شه وگاری دووری بوو سه راسه ر ژینی تاڵی من

هێمن.مه هاباد-1339




__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2486  
قدیمی 12-10-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ئه گه ر شه ش دانگی دونیا مولکی تو به
هه زار سالی ته واویش عومری توبه


بزانه عاقبه ت قه بره مه کانت

به مه ردانه بژی و ئاگات له خو به

ماموستا هه ژار

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2487  
قدیمی 12-10-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض بۆ مه ‌هاباد



بۆ مه ‌هاباد

شاره‌ كه‌ م، به ‌ندی دڵم، ئه‌ ی باغی من!
ڕه‌ وڕه ‌وه ‌ی ساوایه‌ تیم، سابڵاغی من

دڵ به‌ هیوات لێده‌ دا، لانكی دڵی
تۆ له‌ وه ‌رزی یادی من دا سه ‌رچڵی

ببیه‌ ناڵه ‌م، من له‌ سوێیانت گڕام
من له‌ تۆ بووم و له‌ یاران دابڕام

دووره‌ یارم، دووره‌ یارم، دووره‌ یار
ڕاونراو و ده‌ ركراو و دووره‌ شار

دڵ مه ‌گۆڕه‌، لێم مه‌ تۆرێ، یاری تۆم
ڕووگه‌ كه ‌م! كوێستانی دڵ! ئه‌ ی زێدی خۆم!

هێدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2488  
قدیمی 12-10-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



ئـه‌م ژینـه‌ كه‌ ڕابـه‌ری ، چ شـیـرین و چ تـال
تووش بی به‌ مه‌رگ ،چ ده‌ر به‌ ده‌ر بی چ له‌ مال

بێ خه‌م بژی خۆش به‌ ، پاش مه‌رگی من وتۆش
بێ پسـانه‌وه‌ دێن رۆژ و شـه‌و و مانگ و سـال

(( هه ‌ژار موكریانی ))
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2489  
قدیمی 12-10-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


پـێـم به هه شـته پارکی شار و ساحيلی و بـلـواره که ت
فـه رشی ڕازاوه ی گـوڵانه ديـمه نی کـۆساره که ت

لام وه کـوو ئاسکی نـزاره کـيـژی گـوڵ ڕوخساره که ت
سه د به هاری شه رمه زاره چـيـمه ن و گـوڵـزاره که ت

ئه شکی ديده ی ئاشـقانه ، ده نکه که ی بارانی تـۆ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2490  
قدیمی 12-10-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


خاکی زێـڕت مه رهـه مي جه رگی بـريـنـداری مـنه
ناوی خۆشـت شـه معی ڕووناکی شه وی تاری منه

ئه ی مهاباد خاوه ن دڵـێکـم ، مه دحی تـۆ کاری منه
شاهـيدم هه ڵـبه ست و شـيعـر و ويـردی شه وگاری منه

پـێـم شـنه ی خۆشی به يانه ، سـۆزه که ی زريانی تـۆ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 6 نفر (0 عضو و 6 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 01:45 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها