زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
01-22-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لە بیرت دێ جارێ پرسیم
سەرمات نابێ
بەفر ئاوا دێتە خوارێ و
تۆش وا سنگت ڕووت کردووە
تۆ پێت وتم نا مەترسە
شیعری تۆم لەبەر کردووە.
لەو دەمەوە گشت زستانێ، هەر چەندیش لە چاوت ونم
هەر بۆ ئەوەی لەبەری کەیت
شیعری گەرمت بۆ ئەچنم.
ڕەنج سەنگاوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
2 کاربر زیر از behnam5555 سپاسگزاری کرده اند برای پست مفیدش:
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
01-22-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌فرو پشکۆ
به‌فرو پشکۆ
بمزانیایه
جارێکی تر
سێبه‌رم سێبه‌رت شانه ناکاته‌وه
بمزانیایه
جارێکی تر
خه‌یامی ده‌روونی هه‌ڵچووت
پێکی وشه‌ی شیعره‌کانم ناخواته‌وه :
پشکۆی هه‌زار ئاگردانم
ده‌هێنایه سه‌ر لێوی خۆم
تا کتێبی ماچی دوایی بکه‌ینه‌وه
به‌فری هه‌موو نسارانم
ده‌هێنایه سه‌ر لێوی خۆم
تا پێت بڵێم :
چیتر به‌یه‌ک ناگه‌ینه‌وه !
...............
عه‌بدوڵڵا په‌شێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
01-22-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماوەیەکە
تەواو هۆگری ڕۆمان بووم
ناو مێشکی نوسەرەکانت بۆ
ئەگەڕێم
پیاسەش زۆر پەیوەستی کردووم
وا هەست ئەکەم لەو سەری شەقامەکەیت و
بۆلای تۆدێم
هەندێ نوسەر زۆرزانن و
یاری بە هەستی من ئەکەن
دورست
وەک تۆ
لەنێوان دێڕەکانیاندا
دەستی دەستی بە من ئەکەن
لە وپەڕی پێکەنینمدام
لە ناکاوێ ئەمگرێنن
ئەمدەنە دەستی ئارامی و
لە پڕێکا ئەمهەژێنن
ئاخۆ بڵێی ڕۆمانەکان
هەر بە تەنیا گەمەی خەیاڵی نوسەر بن
یان شەیدایی مرۆڤێکی قەلەندەری
وەک دڵی من دەربەدەربن
لەوانەشە خەونی بەدی نەهاتوو بن
شەوانە من ئەخەوێنن
ڕەنگە نوسەر فریشتەبن
لە کتێب‌دا
نائارامی خەڵکی وەک من بلاوێنن
لەوانەشە شەیتانێ بن
گرێبەستیان لەگەڵ کتێبخانەیەک بێت
ئەو دێڕانە تەنیا تۆڕ بن
بۆ گیرفانی وەکوو من دێوانەیەک بێت
لەوانەشە وەکوو من بن
خوا قەڵەمێکی پێداون
من بە ڕووی خۆما ئەتکێم و
ئەوان بەسەر لاپەڕەکانا تکاون
لەوانەشە ڕۆمان نوس درۆ نەزانن
کاتێ خەیاڵ ئەکەنەوە
ڕەنگە بۆ خودا بڕوانن
ڕەنگە بۆ درۆش خوڵقابن
لەوانەیە دنیای نوسین دۆزەخێ بێ و
بۆ ئەوێ فڕێدرابن
گرنگ نیە، هەرچیەک بن
خۆ ئەتوانن خاوەن شکۆی دڵی من بن
خۆ ئەتوانن
هەتاوەکوو لە پێم ئەخەن
دوای خەیاڵی شێتانەی خۆیانم بخەن
خۆ ئەتواننن
لە هەندێ لاڕەیاندا
تۆ بهێننە بەر چاوم
جەلادیش بن
مەمنونیانم هەتا ماوم.
ئێوارانیش
قاوەخانەیەکی چەپەک
لە قەراخی شار شک ئەبەم
وا ڕاهاتووم تەنیاییم بۆ ئەوێ ئەبەم
هەموو جارێ وەک ئەوجارەی تۆ قاوەت بۆگرتمەوە
قاوەیەک بۆ تەنیایی خۆم ئەگرمەوە
بە قسەی فنجانەکە بێ
لەوە ناچێ بۆ ئەبەدی
لەباوەشت بگرمەوە.
ڕەنج سەنگاوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
2 کاربر زیر از behnam5555 سپاسگزاری کرده اند برای پست مفیدش:
|
|
01-22-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وه‌ك بێزاری گه‌ڵای پایز
كه ناچاره جێبێڵێ ژین
گشت عومرم بۆته بێزاری
وه‌ك بێزاری گوڵ له وه‌رین
وردیله‌كه‌م له گوڵ ده‌چی
له گوڵ چه‌ند جوانه پێكه‌نین
ڕۆحت سه‌وزه چه‌شنی به‌هار
چیت داوه له وه‌رزی وه‌رین
تۆ كه ده‌می خونچه‌ی عومرت
تازه ورد ورد ده‌كرێته‌وه
ڕه‌وا نیه مه‌راقی من
پێكه‌نینت بسڕێته‌وه
(هێمن له‌تیف)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
2 کاربر زیر از behnam5555 سپاسگزاری کرده اند برای پست مفیدش:
|
|
02-10-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌ی که هه‌میشه له دڵه یادی تۆ
ئه‌ی که هه‌میشه له دڵه یادی تۆ
ئه‌ی که ده‌ژیم من به هه‌وای جوانی تۆ
ئاخۆ بڵێی بێمه‌وه جێ ژوانی تۆ
ئاخۆ بڵێی جارێکی‌تر له‌و که‌له
تۆ وه‌کوو بێری بی ،منیش شوانی تۆ؟
ئه‌ی که منم هه‌ر به هه‌وای ڕه‌نگی تۆ
تاکوو ببیسم چه‌لێ تر ده‌نگی تۆ
دێم و به ئه‌سپایی له خه‌ون و خه‌یاڵ
گوێ ده‌گرم گیانه له ئاهه‌نگی تۆ
ئه‌ی که سه‌رم ناوه له پێناوی تۆ
سێبه‌ری تۆزم ،له دوو هه‌نگاوی تۆ
تیشکێ بهاوێژه ،که ئاسۆی دڵم
مونته‌زیری خۆره له ناو چاوی تۆ
ئه‌ی که هه‌میشه له دڵه یادی تۆ
یادی ڕوخ و زولفی به ده‌م بادی تۆ
ده‌ی وه‌ره تاوێ وه‌حه‌سێم گیانه‌که‌م
نه‌ختێ له ژێر سێبه‌ری شمشادی تۆ
ئه‌ی که له من هێنده وه‌دوور که‌وتی تۆ
ئه‌وشۆ له خه‌ونی مه وه‌ژوور که‌وتی تۆ
دیاره له شێعری دڵه‌که‌ی خاڵه دا
بوویه به شا به‌یت و زه‌رور که‌وتی تۆ
خاڵه قازی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
02-10-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عاشق دەبێ مەستانە بێ خاكی دەری مەیخانە بێ
عاشق دەبێ مەستانە بێ خاكی دەری مەیخانە بێ
ساقی لەكن پەیـمانە بێ ئاوایە ڕێـگەی عاشقان
تـا دل نـەسوتێ دەم بەدەم فانی نەبێ سەرتا قەدەم
پـەروانە قەت ناگاتە شەم ئاوایە ڕێـگەی عاشقان
چاوم بەسۆزی دڵ تـەرە دەریایی ئاو‌و ئاگرە
موتریب بلێ ساقی وەرە ئاوایە ڕێـگەی عاشقان
هۆنراوەی میرزا عبدالرحیمی سابلاغی ( وەفایی )
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
02-10-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به سه‌رسامی له‌سه‌ر لوتكه‌ی بلندی گه‌نجی وه‌ستاوم
به سه‌رسامی له‌سه‌ر لوتكه‌ی بلندی گه‌نجی وه‌ستاوم
شریتی عومری رابردووم وه‌ك خه‌و دیته به‌رچاو
شریتی چی؟! سه‌راپـا سه‌رگوزشته‌ی نا ئومیدیمه
فلیمی پـر له ناسۆری هه‌ره‌سهینانی لاویمه
تروسكه‌ی تیا به‌دی ناكه‌م سه‌رنجم چه‌نده لیداوه
له تاپۆی نامورادیم و ته‌می ناسۆری به‌ولاوه
ئه‌وه‌ی ئه‌وساكه روناكی ئه‌دا به ژینه شیواوه
دلیكی پـر له ئاهه‌نگ بوو كه ئیستا پاكی رووخاوه
مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی - دڵێكی تیك شكاو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
02-10-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کیژی کوردی
کیژی کوردی
تۆ گوتت: ” من ئاشقی سه‌وداسه‌ر و دینم ده‌وێ “
من گوتم: ” تاکو به ئاواتت بگه‌ی دینم ده‌وێ”
هه‌ڵکه‌وێ تاوێکی چاوێکی له دیدارت بکه‌م
تا بزانی کوانێ بۆ جوانی دڵ و دینم ده‌وێ ؟
بزگوڕی ڕه‌ش دابپۆشێ ڕوومه‌تی گه‌ش تابه‌که‌ی ؟
شاعێری گه‌ش بینم و کوا چاوی ڕه‌ش بینم ده‌وێ ؟!
ئه‌ی په‌ریزادی مه‌هابادی ! ئه‌تۆ ون بووی له‌من
تۆم هه‌بێ له کوێ په‌ریزاده و په‌ری چینم ده‌وێ
ڕوتم و یاقوت و ئاوریشمم له‌بیر ناچێته‌وه
لێوی سوور و ئاڵ و بسکی خاو و چین چینم ده‌وێ
تۆ نه‌دیوی بۆیه شه‌و چاوم له ئاسمانێ بڕی
تۆ به‌دی که‌م، گرشه گرشی مانگ و په‌روینم ده‌وێ ؟!
تا وه‌کو ساقی ئه‌جه‌ل نه‌مداتێ تاڵاوی نه‌مان
چاوه‌بڕکه، ده‌س بزێوی، ماچی شیرینم ده‌وێ
ژوانی بن سیله و په‌سیوی لاوه‌تی یادی به‌خێر
بۆ ئه‌وه‌ی پیرانه نه‌مرم یادی دێرینم ده‌وێ
کوانێ ئه‌و شه‌وگاره بێده‌نگه له ژوانگه‌ی جێ هه‌وار؟
کچ ڕه‌وه‌ک بوو من گوتم: هێدی به! حه‌جمینم ده‌وێ
کوانێ ئه‌و ڕۆژه‌ی که سه‌رچۆپیم ده‌گرت ، با‌نگم ده‌کرد
دۆم ده‌وێ، دۆی قۆڵ به بازن و په‌نجه نه‌خشینم ده‌وێ؟
شاعیرم، جوانی په‌رستم،دڵته‌ڕم، شێتم، له شۆق
کێوی بژوێن، دیمه‌نی جوان، ده‌شتی ڕه‌نگینم ده‌وێ
من به فرمێسکی ڕونووی کوێستانی کورد په‌روه‌رده بووم
کوڵمی ئاڵ و چاوی کاڵ و سینگی به‌فرینم ده‌وێ
خۆشه‌ویستی من کچه کوردێکه پاک و نازه‌نین
باخه‌وانه پیره‌م و باخی به په‌رژینم ده‌وێ
نامه‌وێ ڕوو بگرێ تا ده‌مرم به فێڵبازی و درۆ
یاری نازداری له‌باری دیاری شه‌رمینم ده‌وێ
من ته‌شی ڕێسێکی وه‌ک شیرنی وه‌فاییم بۆچیه؟
کیژی وریای چاوکراوه‌ی فێره زانینم ده‌وێ
بۆ ده‌بێ زێندین له زیندانم بکا چونکه گوتم:
” ئه‌ز مه‌مم، خه‌سته‌ی خه‌مم، کوشته‌ی ئه‌مم، زینم ده‌وێ؟”
نایه‌ڵن قه‌ت چێژی ئازادی بچێژم من، ده‌نا
خوێنی شیرینم ده‌وێ، کوا ته‌رمی خوێنینم ده‌وێ ؟!
بواری وه‌م ناده‌ن له نێو مێرگه(چه‌کۆ) هه‌ڵتووته‌کێم
چونکه پرسه‌ی دایکی مل به‌کوێن و سه‌رشینم ده‌وێ
نایه‌ڵن ئاسووده دانیشم له داوێنی چیام
قاسپه‌قاسپی خاسه‌که‌و بێ! گرمه‌یی مینم ده‌وێ ؟!
ئاره‌زوومه هه‌رچی ئینسانه به ئازادی بژی
چۆن گه‌لی داماو و دیل و مات و خه‌مگینم ده‌وێ؟
نامه‌وێ خوێن بڕژێ، یا بۆنی که‌لاکی کۆن بکه‌م
ڕه‌نگی مێلاقه و گوڵاڵه و بۆنی نه‌سرینم ده‌وێ
هه‌ڵپه‌ڕین و پێکه‌نین ده‌بزێوێ هه‌ستی ناسکم
کوا دڵی پڕ ئێش و ئۆف و جه‌رگی به برینم ده‌وێ؟
درزی ئاژن بوو دڵم له سوێی شه‌هیدانی نه‌مر
به‌س نییه؟ مه‌ودام بده‌ن! تۆزکاڵێ ته‌سکینم ده‌وێ
جێی گه‌رم، پاروی نه‌رم خۆشه، به‌ڵام بۆ مافی خۆم
سێبه‌ری ئه‌شکه‌وتی سارد و نوێنی به‌ردینم ده‌وێ
بۆ به‌زاری مه‌زنیخوازی تاڵه وه‌ک که‌کره و زه‌ره‌ند
گه‌ر بڵێم من پاسه‌وانی قه‌سری شیرینم ده‌وێ؟
دێوی شه‌ڕ سمکۆڵ ده‌کا لێم و ده‌بۆڵێنێ، ده‌ڵێ
بۆ له‌سه‌ر دانی هه‌موو ئێوه، ته‌وه‌رزینم ده‌وێ
بۆ فریشته‌ی داد به سینه‌ی پڕ له کینه و داخه‌وه
هاته کوردستان گوتی: ڕه‌جمی شه‌یاتینم ده‌وێ؟
سه‌ققز و سه‌رده‌شت و سابڵا‌غ و سنه‌ی کرد غه‌رقی خوێن
سێی تری ویستن، گوتی: بۆ سفره حه‌و سینم ده‌وێ
که‌ی ڕه‌وایه بمده‌نه به‌ر گولله، یا ڕاوم بنێن ؟
گه‌ر گوتم کوردم له کوردستانی خۆم ژینم ده‌وێ
کورد مه‌گه‌ر کونده که هه‌ر وێرانه بێ هێلانه‌که‌ی؟
نیشتمانی ئاوه‌دانی جوانی ڕه‌نگینم ده‌وێ
زۆر به ئاواتم که کوردستانه‌که‌م بێ کێشه بێ
ئاشتیخوازم، کوا وڵاتی پڕ ڕق و قینم ده‌وێ ؟
تا نه‌هێڵم شوێنه‌واری ناله‌باری په‌هله‌وی
نه‌گبه‌تی زۆرداره‌کان و خۆشی مسکینم ده‌وێ
لاشه‌ڕم، کوا به‌دفه‌ڕم، ئه‌مما له‌سه‌ر مافی ڕه‌وام
ده‌ست و چه‌ک، ئیمان و هیوا و هه‌ستی ئاورینم ده‌وێ
بۆ ناجاتی ئه‌م گه‌له کۆیله و هه‌ژار و بێکه‌سه
گیانی پاک و بیری تیژ و ڕێگه ناسینم ده‌وێ
بۆ به‌گژ داچوونی زۆرداری و هه‌ژاری و ناهه‌قی
کارگه‌ر و جوتێری ئاگا و مستی ئاسنینم ده‌وێ
سه‌خت و ناهه‌مواره ئه‌م ڕێگایه کوردی کۆڵنه‌ده‌ر
بۆ خه‌باتێکی درێژخایه‌ن گوڕ و تینم ده‌وێ
دوای نه‌جات بۆ ئاودانی و خۆشی خاپوره وڵات
کۆمه‌ڵێکی چاک و پاک و ڕاست و وردبینم ده‌وێ
بۆ خه‌باتی هاوبه‌شی یه‌کسانی توند و تیژی کورد
لاوی کارامه‌ی به جه‌رگ و کیژی سه‌نگینم ده‌وێ
کیژ و کوڕ بگرن له ده‌وری گۆڕی هێمن ڕه‌شبه‌ڵه‌ک
من که شیگێڕی شه‌هیدانم، له کوێ شینم ده‌وێ
هیمن
مه‌هاباد 3ـ12ـ1358
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
02-10-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
(له گه‌ڵاڕێزانی چاوم)
(له گه‌ڵاڕێزانی چاوم)
له گه‌ڵاڕێزانی چاوم
تا تاو و توێی دنه‌دانی شێعری خاوم
له به‌ره‌به‌یانی ڕوانی هه‌ڵاتنی هاواری سوور
تا قرچه قرچی نیوه‌ڕۆی ناوه‌ڕاستی گه‌لاوێژی به‌ر به‌ڕۆچکه‌ی ئه‌به‌دییه‌تی شێعری نوور
له‌و ده‌مه‌یڕا هه‌ر مچووڕک و ڕاچڵه‌کانه
تا ئه‌و ده‌مه‌ی زێوین ده‌بانی یه‌کشه‌وه
له ده‌ست دوایین چڵه‌کانه
سروودی خوێنی خوێنه‌که‌م
ئه‌ستێره و گوڵباران ده‌که‌م.
سا که‌م‌که‌مه هه‌ر به پێکه‌نین و گریان
هه‌ڵده‌کشێمه سه‌ر ناسیاوه تروپکێ
سه‌ر ته‌خته به‌رده‌که‌ی جاران
هه‌ر گه‌یشتمێ
توندێ له باوه‌شی ده‌گرم
له به‌ر گه‌ردنکه‌شیی ده‌مرم
ده‌م و چاوی که‌سه‌ر و تۆز و خۆڵاوی
به له‌نگێزه‌ی هه‌وری چاوم ده‌شۆمه‌وه
هه‌ر ده‌یڵێم و ده‌یڵێمه‌وه...
قاسم موئه‌ییه‌دزاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-10-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 14 نفر (0 عضو و 14 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 08:01 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|