بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #2671  
قدیمی 02-10-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض کیژی لادێ




کیژی لادێ

کیژی لادێیی نه‌شمیلی جوان چاک
بێ فڕ و فێڵ و هێدی و داوێن پاک

ئه‌تۆ هه‌ر زگماگ وه‌ها جوانی
ته‌والێت چییه‌؟ناوی نازانی

نیته‌ کراسی حه‌ریر و پۆپلین
گه‌وهه‌ری پێچرای له‌ ناو خامی شین

پۆدر و کرێم و ماتیکت نییه‌
هه‌ر نه‌تبیستووه‌(ئۆدی کڵۆن) چییه‌؟

نه‌تکرد سووراو و سپیاو چون دووری
له‌ شاری،که‌چی هه‌ر سپی و سووری

فێڕت لێ نه‌دا بسکه‌که‌ت لووله‌
ڕێژیمت نه‌گرت به‌ژنت وه‌ک تووله‌

لاجانگت وه‌کوو گزنگی تاوێ
هه‌ر بۆ خۆی جوانه‌ تیف تیفه‌ی ناوێ

کوڵمه‌که‌ت وه‌کوو گوڵاڵه‌ی گه‌شه‌
بێ سوورمه‌ش چاوه‌ مه‌سته‌که‌ت ڕه‌شه‌

وه‌کوو فرمێسکی ئاشق ڕووناکی
وه‌کوو ئاونگی به‌یانان پاکی

فێر نه‌بووی سیحر و گشته‌ک و نوشتوو
نه‌ جگه ‌گورگت هه‌یه و نه‌ موروو‌

مایه‌ی هومێدی کیژی چاو هه‌ڵۆ
نازانی مه‌کر و جامبازی و درۆ

چارشێوت نیه‌ ڕوو ناگری له‌ که‌س
نامووسی خۆته‌ پاسه‌وان و به‌س

به‌ تاسکه‌تاسک و به‌ له‌نجه‌ و لارت
به‌ به‌ژن و باڵای به‌رز و له‌بارت

به‌ دڵی ساده‌ و به‌ هه‌ستی پاکت
به‌ شه‌رم و حه‌یا و ئاکاری چاکت

منت کردوه‌ شێت و وێتی خۆت
وه‌خته‌ له‌ سوێیان گیانم ده‌رچێ بۆت

مامۆستا هێمن


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #2672  
قدیمی 02-10-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض باوه‌شم کردۆته‌وه‌ بۆ نیشتمانی خۆشه‌ویست





باوه‌شم کردۆته‌وه‌ بۆ نیشتمانی خۆشه‌ویست
تا به‌ قوربانی بکه‌م،هه‌ر ساتێ گیانی خۆشه‌ویست

بۆچمه‌ من ژینی ڕاحه‌ت؟تۆ له‌ ژێر پۆستاڵی ڕه‌ش
بۆیه‌ جێم هێشتۆ له‌ به‌ر تۆ گشت که‌سانی خۆشه‌ویست

شارنشینی خۆشه‌ ،ئه‌مما،، شاخ نشینی ،،چاره‌مه‌
بۆته‌ مزڵ و سه‌نگه‌ری من ،،کێوه‌کانی خۆشه‌ویست

ئه‌ی زه‌وی..ئه‌ی چۆم و ڕوبار،،ئه‌ی گژ و گیا و لێڕه‌وار
حه‌ز ده‌که‌م بفڕم ڕه‌ها ،بۆ ئاسمانی خۆشه‌ویست

ئه‌ی وڵاتی له‌ت له‌ت و بێ به‌ش له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان
شه‌رته‌ ئاڵات ،به‌رمه‌ ناو نه‌خشه‌ی جیهانی خۆشه‌ویست

ئه‌ی گه‌لی چه‌وساوه‌ ئه‌ی کوردی له‌ چوارلا به‌شکراو
خه‌م مه‌خۆن دایکی شه‌هیدان ،بابه‌کانی خۆشه‌ویست

باوه‌شی من باوه‌شی ئازادی و سه‌ربه‌ستییه‌
بۆته‌ عیشق و خۆشه‌ویستی ،عاشقانی خۆشه‌ویست

شێعری خاڵه‌ش پشتیوانی شۆڕشی چوار پارچه‌یه‌
شوێنی کوردانه‌ به‌ گشتی شێعره‌کانی خۆشه‌ویست

خاڵه‌ قازی.


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
  #2673  
قدیمی 02-10-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



گه‌ر هه‌مو عاله‌م بکه‌ن لۆمه‌م به‌ تیر و تانه‌یه‌
هه‌ر ئه‌وه‌ستم بێ وچان و لێره‌ ناڕۆم تا نه‌یه

چه‌شنی یه‌عقوب چاوه‌کانم چوو له‌ ڕێگه‌ی دیتنت
خۆ کراسێکیش بنێری نوری ئه‌و چاوانه‌یه‌

قه‌لبی من ڕوخابو ئه‌مما، تۆ دروستت کرده‌وه‌
بۆچی نایه‌ی تا ببینی ئێسته‌ چه‌ند وێرانه‌یه‌

ڕۆژێ فه‌رموت تا ده‌مێنم ئاشنای دووچاوی تۆم
به‌و ئومێده‌ی مامه‌وه‌،گه‌رچی نیگات بێگانه‌یه‌

هاته‌ بیرم پێت کوتم دێوانه‌ و عاشق مه‌به‌
خۆت ده‌زانی هه‌ر که‌سێ عاشق نه‌بێ دێوانه‌یه‌

خاڵه‌ قازی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
  #2674  
قدیمی 02-10-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض نازه نین که دیتمی به چاوی پرله نازه وه

نازه نین که دیتمی به چاوی پرله نازه وه
به ندی کولی دلم پسا
که دیتمی
به چاوی پرله رازه وه
چه مم گه شاوه ته م نه ما
وته ی دلم له بیرنه ما
که شه کره سیوی لیوی به بزه فیری تو
گوتی به لی:
حه سامه وه گه شامه وه.............

قادرلوتفیانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
  #2675  
قدیمی 02-10-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ده‌ردی دووری زۆر گرانه‌ دڵبه‌را هیجران به‌سه‌


ده‌ردی دووری زۆر گرانه‌ دڵبه‌را هیجران به‌سه‌
دڵ وه‌کوو په‌روانه‌ سووتا چاوه‌که‌م سووتان به‌سه‌

عاقڵان شه‌یدا ده‌بن ڕووبوندی سه‌رو ڕوو لامه‌ده‌
عاشقان کوشته‌ی جه‌فاتن قه‌تڵی مه‌زلوومان به‌سه‌

مورغی دڵ پابه‌ندی دانه‌وداوی خاڵه‌وزولفی خاو
گیری به‌ندیخانه‌ تا که‌ی به‌ندی بێ ئامان به‌سه‌

هه‌رچی بووم بردی به‌تاڵان تورکی مه‌ستی چاوه‌که‌ت
تاقه‌ت و سه‌برو قه‌رارم پێ نه‌ما تاڵان به‌سه‌

شاهیدم فرمێسکی خوێنینه‌ که‌ تۆ جه‌رگت بڕیم
عاشقی ڕووتم ئه‌گه‌ر ته‌قسیره‌ گه‌ر تاوان به‌سه‌

ئێسته‌که‌ش مه‌جنوون و له‌یلێ هه‌ن له‌ عه‌سری تازه‌دا
شێت و سه‌رگه‌ردانی تۆم،حه‌یرانی تۆم ، حیرمان به‌سه‌

گه‌نجی عیشقت پڕ به ‌وێرانه‌ی دڵه و من پێم که‌مه‌
تا زیادبێ چاوه‌ڕێی دیشم مه‌ڵێ ئێحسان به‌سه‌

گه‌ر قسه‌ی عیشقی گۆڵ و بولبول له‌ لات ئه‌فسانه‌یه‌
تۆ گوڵی خه‌ندان و ئه‌منیش بولبولی گریان به‌سه‌

ئاورت به‌ردا دڵ و گیانی حه‌قیقی چاوه‌که‌م
ده‌ردی بێ ده‌رمانه‌ عیشقت ده‌ردی بێ ده‌رمان به‌سه

ماموستا حقیقی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 04-27-2013 در ساعت 05:59 PM
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
  #2676  
قدیمی 02-10-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ئەوسا

ئەوسا

گەنج بووم و زۆر، ساویلکە بووم
دڵ خۆش بە یەک نامیلکە بووم

ئاواتی من، بینینی تۆ
سەیری دوو چاوی شینی تۆ

ئاوڕێک لە رووی خۆش ویستنت
"خۆشم دەوێی" لێ بیستنت

کۆڵانی شار و سەر شەقام
هەردەم بەدواتا دەگەڕام

چەن خۆش و شیرن بوو لە ناو
خەڵکی، بە چاو دەتگووت سڵاو!

عیشق و ئەوینت، هەستی من
وەک بادە هۆی سەرمەستی من

دڵ لێیدەدا بۆ ژوانی تۆ
دژوار بوو چاوەڕوانی تۆ

ئیتر هەناسەم بووی گوڵم
ئاوات و تاسەم بووی گوڵم

*****
ئێستا کە بیرم دێنەوە
گشت زامەکان دەکولێنەوە

ئاهێک لە ناخم دێتە دەر
خەمبار و مات و چاوی تەڕ

رۆیی ژیان و ساڵەکان
بێ سوودە ئاه و ناڵەکان

بۆ من جیهانی روون و گەش
سارد و سڕە، تاریک و رەش

جیهان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
  #2677  
قدیمی 02-10-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض تۆ به‌ڵێنم پێ بده‌ تا من به‌ره‌و ژوان ببمه‌وه‌


وتنی : مامۆستا محه‌ممه‌د ماملێ
هۆنراوه‌ : مامۆستا هێمن


تۆ به‌ڵێنم پێ بده‌ تا من به‌ره‌و ژوان ببمه‌وه‌
بمده‌یه‌ ماچێکی ته‌ڕ له‌م لێوه‌ با جوان ببمه‌وه‌

ده‌ستی له‌رزۆکم هه‌تا تێیدایه‌ هێزی به‌ی گوشین
لێمگه‌ڕێ تاوێ له‌ باخی سینه‌ میوان ببمه‌وه‌

شه‌نگه‌بێری! بسڕه‌وه‌ فرمێسکی بێشوانی ئیتر
ره‌نگه‌ هێشتا له‌و چیا و زۆزانه‌ بۆ شوان ببمه‌وه‌

من گوڵی سه‌ر گۆڕی ئاواتی له‌مێژینه‌م به‌ڵام
رێژنێکم لێ بده‌ پێم وایه‌ بۆ روان ببمه‌وه‌

شێخی سه‌نعان بۆ کچی گاوه‌ له‌ ئیسلام وه‌رگه‌ڕا
من خه‌ریکه‌ بۆ کچه‌ شێخێ په‌ژیوان ببمه‌وه‌
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
  #2678  
قدیمی 02-10-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض شارەکەم،مەهاباد


شارەکەم،مەهاباد
هاتەوه بیرم شەوانی شادی
شەوانی خۆشی چۆاررای ئازادی

بەڵای چوارچرا و مەلاجامی دا
کوچه و کۆڵانی نێو مەهابادی

هەرگیز دەرناچێ یادو لەبیرم
ئاخر به عیشقی ئێوه ئەسیرم

گەرەکی خڕه گەرەکی شۆانان
پڕی هەڵاله و بۆنی رەیحانان

لەهەر کۆڵانێک دەهاتنه دەرێ
دەنگی هەڵپەرکێی مانگی خەرمانان

هەرگیز دەرناچێ یادو لەبیرم
ئاخر به عیشقی ئێوه ئەسیرم

زستانت جۆانه به کڵۆی بەفرین
پاییز و گەرمێن مەڵانت دەفڕین

یا بەهارانه بەبارانی توند
تۆزو غوبارت له خاکا ئەسرین

هەر کارێک بکەم ناچن لەبیرم
ئاخر به عیشقی تووه ئەسیرم

گشت پێنج شەممۆیان کاتی ئێواران
دەچوینه چیا بۆ دیتنی یاران

پرسیارمان دەکرد له ئەستێرەکان
پێمان نیشان دەن جێ پێی ڕێبوواران

دەشتو دەری تۆن ناچن لەبیرم
منیش به عیشقی تووه ئەسیرم

پەڵه و هەوڕازی بەرزی زمزیران
شوێنی هەواڕگەی تاوڵی دەستگیران

جێی حەسانەوەی کوێستانچێکانه
بۆیه ئەو شوێنه ناچێ لەبیرم

هەر شوێنێکی تۆ دایمه لەبیرم
منیش به عیشقی تووه ئەسیرم

شێعر : خاڵە قازی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 05-09-2013 در ساعت 07:19 PM
پاسخ با نقل قول
2 کاربر زیر از behnam5555 سپاسگزاری کرده اند برای پست مفیدش:
  #2679  
قدیمی 02-10-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



کابرایه‌ک چۆ لای شێخی مه‌ولانا
کوتی ئه‌ی قوربان،،زانای به‌ توانا

که‌ره‌که‌م وونه‌،، چه‌ند ڕۆژه‌ دیار نێ
گه‌ر که‌رم نه‌بێ،توانام بۆ بار نێ

شێخی مه‌ولانا،کوتی ئارام به‌
سه‌برێکی بگره‌ و تاوێ له‌ لام به‌

ئێستا که‌رکه‌ت،، بۆ په‌یدا ده‌که‌م
تۆز و غوباری غه‌مت پا ده‌که‌م

ڕوی کرده‌ جه‌معی سۆفی و ده‌روێشان
کوتی پرسیارێک ئه‌ی قه‌وم و خوێشان

ئایا که‌س هه‌یه‌ له‌ ناو ئێوه‌ دا
عاشق نه‌بووبێ،،وا له‌م نێوه‌ دا ؟؟

ده‌روێشک هه‌ستا کوتی قوربان،من
قه‌ت عاشق نه‌بووم،،له‌ ناو ژیان من

مه‌ولانا کوتی به‌ کابرای هه‌ژار
ئه‌وه‌ش که‌ری تۆ ،زوو بیخه‌ بن بار

که‌سێک له‌ ژینا ئه‌ویندار نه‌بێ
دڵی عاشقی بریندار نه‌بێ

ئه‌وه‌ له‌ مه‌عنای ژیان نازانێ
بۆ لوتکه‌ی مان و نه‌مان ناڕوانێ

خاڵه‌ قازی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
2 کاربر زیر از behnam5555 سپاسگزاری کرده اند برای پست مفیدش:
  #2680  
قدیمی 04-29-2013
Danial.S.R.4 Danial.S.R.4 آنلاین نیست.
تازه کار
 
تاریخ عضویت: Apr 2013
محل سکونت: مریوان - کرماشان
نوشته ها: 2
سپاسها: : 33

4 سپاس در 2 نوشته ایشان در یکماه اخیر
پیش فرض

نقل قول:
نوشته اصلی توسط behnam5555 نمایش پست ها

ده‌ردی دووری زۆر گرانه‌ دڵبه‌را هیجران به‌سه‌
دڵ وه‌کوو په‌روانه‌ سووتا چاوه‌که‌م سووتان به‌سه‌

عاقڵان شه‌یدا ده‌بن ڕووبوندی سه‌رو ڕوو لامه‌ده‌
عاشقان کوشته‌ی جه‌فاتن قه‌تڵی مه‌زلوومان به‌سه‌

مورغی دڵ پابه‌ندی دانه‌وداوی خاڵه‌وزولفی خاو
گیری به‌ندیخانه‌ تا که‌ی به‌ندی بێ ئامان به‌سه‌

هه‌رچی بووم بردی به‌تاڵان تورکی مه‌ستی چاوه‌که‌ت
تاقه‌ت و سه‌برو قه‌رارم پێ نه‌ما تاڵان به‌سه‌

شاهیدم فرمێسکی خوێنینه‌ که‌ تۆ جه‌رگت بڕیم
عاشقی ڕووتم ئه‌گه‌ر ته‌قسیره‌ گه‌ر تاوان به‌سه‌

ئێسته‌که‌ش مه‌جنوون و له‌یلێ هه‌ن له‌ عه‌سری تازه‌دا
شێت و سه‌رگه‌ردانی تۆم،حه‌یرانی تۆم ، حیرمان به‌سه‌

گه‌نجی عیشقت پڕ به ‌وێرانه‌ی دڵه و من پێم که‌مه‌
تا زیادبێ چاوه‌ڕێی دیشم مه‌ڵێ ئێحسان به‌سه‌

گه‌ر قسه‌ی عیشقی گۆڵ و بولبول له‌ لات ئه‌فسانه‌یه‌
تۆ گوڵی خه‌ندان و ئه‌منیش بولبولی گریان به‌سه‌

ئاورت به‌ردا دڵ و گیانی حه‌قیقی چاوه‌که‌م
ده‌ردی بێ ده‌رمانه‌ عیشقت ده‌ردی بێ ده‌رمان به‌سه

ماموستا حقیقی
کاک بیهنام!‏ به راستی شیعره کانو زور جوانن، ده س خوش، هه ر بژی...

ویرایش توسط Danial.S.R.4 : 04-29-2013 در ساعت 02:58 AM
پاسخ با نقل قول
2 کاربر زیر از Danial.S.R.4 سپاسگزاری کرده اند برای پست مفیدش:
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 11:04 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها