زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

07-05-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مه‌که ئیخلافی ئه‌و وه‌عده که فه‌رمووت
ده‌خیلت بم که که خانووی سه‌بره‌که‌مسووت
له ڕووت و قووتی وه‌ک من ڕوو مه‌پۆشه
که وه‌سڵی تۆیه، قووتی عاشقی ڕووت
موژه‌ت قوللابیه، هه‌م تیر و هه‌م شیر
برۆت میحرابیه، هه‌م تاق و هه‌م جووت
له سندووقی پڕی سینه‌م بترسه
که ئاور به‌ر بداته ته‌خت و تابووت
مامۆستا نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|

07-05-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نالی شانازنی به زمانی کوردییه‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت:
ته‌بعی شه‌ککه‌رباری من کوردی ئه‌گه‌ر ئینشا ده‌کا
ئیمتیحانی خۆیه مه‌قسوودی، له عه‌مده‌ن وا ده‌کا
با له مه‌یدانی فه‌ساحه‌تدا به میسلی شه‌هسوار
بێ ته‌ئه‌مول به‌و هه‌موو نه‌وعه زبانیڕاده‌کا
که‌س به ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆ کوردی یه خۆ کردی یه
هه‌ر که‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تالیبی مه‌عنا ده‌کا
بێته حوجره‌م پارچه پارچه موسوه‌ده‌م بکڕێ به ڕۆح
هه‌ر که‌سێ کوتاڵ و پارچه‌ی بێ به دڵ سه‌ودا ده‌کا
شیعری خه‌لقی که‌ی ده‌گاته شیعری من بۆ نازکی
که‌ی له دیقه‌تدا په‌تک ده‌عوا له‌گه‌ڵ هه‌ودا ده‌کا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-05-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده‌ڵێن ئاخری زه‌مانه وا له باسا
گه‌لێک که‌س به‌و هه‌واڵه لێره تاسا
که‌چی من هه‌ر، له ده‌وری شه‌معی ڕووی تۆ
ده‌سوڕێم گیانه‌که‌م،،په‌روانه ئاسا
له‌سه‌ر سینه‌ی زه‌وی دا به‌حری عیشقت
شه‌پۆلی دا له ژێر ته‌نکی کراسا
نه مه‌هدی و نه خدری زینده هاتن
نه خۆی جارێ نیشان دا لێره عیسا
په‌شیمان بوو له وه‌ی دونیای خرا کا
که چاوی تۆی نیشان دا هێزی ناسا
کوتی خاڵه ئه‌به‌و ئاخری زه‌مانه‌ی
ئه‌تۆ چت داوه ؟له‌و هه‌مزه و هه‌باسا
خاڵه قازی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-05-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گــــوڵ لـــه گـــوڵزارا نه‌مـا بولبول ئــــه‌بــــێ زاری بکا
شێوه‌یی شادی لــــه‌سـه‌ر ده‌کــــــات و غــه‌مبــار بکا
نێرگسی شه‌هلا که مه‌شهووره به مه‌خموری ئــه‌بێ
دایما له چــــــاوه کـــــه‌سبی عـــلــمــی بیماری بکا
فه‌سڵی ئه‌و ناسك غه‌زاله ڕۆیی عورششاقی حه‌زین
هه‌ر ئه‌بێ سه‌یلی سروشکی خوێن له چاو جاری بکا
تو خـودا ، بـــــادی سه‌بــــا ، بـــه‌و نازه‌نینه تــــۆ بڵێ
به‌س ڕه‌قیب ته‌لتیف بــــکات و ده‌ردی دڵ کــــاری بکا
دلبـه‌رم لــــه‌م شـاره ڕۆیـــی (ئه‌حمه‌دی) بێچـــاره وا
بۆ سوپاهی غـــه‌م ، ئه‌بێ ڕه‌سمی سوپه‌هداری بکا
ئه‌حمه‌د موختار جاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-05-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چاوه‌كــــــــانت
چاوه‌كــــــــانت
چاوه‌كانت دوو كتێبن، باسی ڕه‌نگی گوڵ ئه‌كه‌ن
چاوه‌كانت دوو غه‌ریبن، ڕوو له ماڵی دڵ ئه‌كه‌ن
چاوه‌كانت دوو نیشانن، قه‌ت به چاو لێ نادرێن
چاوه‌كانت جوتێ خوشكن، قه‌ت له یه‌كتر ناكرێن
چاوه‌كانت دوو دروشمن، هه‌ڵكراون بۆ ئه‌وین
چاوه‌كانت دوو مه‌به‌ستن، بۆ هه‌مان دنیا و زه‌مین
چاوه‌كانت جوتێ كۆترن، وابه‌سه‌ر گوێی بانه‌وه
چاوه‌كانت دوو شه‌هیدن، وان به‌ڕێی سه‌یوانه‌وه
چاوه‌كانت دوو په‌رین و باخی شیعرم ئاوه‌ده‌ن
چاوه‌كانت دوو سوارن، ئه‌سپی سه‌ركه‌ش تاوه‌ده‌ن
چاوه‌كانت دوو به‌هارن باخی دڵ پڕ بۆن ئه‌كه‌ن
چاوه‌كانت دوو مناڵن قایلم هه‌رچۆن ئه‌كه‌ن
چاوه‌كانت دوو كوڕی كورد، هه‌ژده ساڵه‌ن چه‌ك به ده‌ست
چاوه‌كانت دوو سه‌رۆكن بۆ په‌یامی یه‌ك مه‌به‌ست
چاوه‌كانت دوو به‌یانن وا له‌یه‌ك ئاسۆوه دێن
چاوه‌كانت دوو عه‌زیزن، چاوه‌ڕێم هه‌ر كاتێ بێن
حه‌سیب قه‌ره‌داغی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-05-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تاقەتی بولبول لە حەد دەرچوو خودا بۆ گوڵ نەهات
مەرهەمی ئێش و فیراق و دەردەکانی دڵ نەهات
وا لە تاریکی شەوی هیجر و قوڕاوی مەینەتا
ماتڵم بۆ ڕۆشنایی ئەختەری کامڵ نەهات
ئینتیزاری خۆشە بۆ عاشق بە ئومێدی ویساڵ
مردم و ئارامی قەلبی زار و بێحاسڵ نەهات
تا لە پوشی دڵ گڕی شەوقی جەماڵ بەرنەبوو
مەنجەڵی سینەم بە زووخاڵی جیایی کوڵ نەهات
بۆ نەکەم شیوەن لەلای ئەو شۆخەوە تا ئەم دەمە
موژدەیی بۆ ئیمتینایی قەلبی بێتامڵ نەهات
خۆ لەژێر بەفری فیراقا پوشی وشکی تەن ڕزا
ئەی خوا چبکەم بەهاری عومری بێحاسڵ نەهات
قوڕ بە سەردا بۆ نەکەم لەو ڕۆژەوە بۆ دنیا هەیە
کاری هیچ کەس زاریا وەک کاری تۆ موشکیل نیه
زاری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-05-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه ر نازدارێ دڵی دامێ،
له بناری دڵدا ناشتم،
وه ك نه مامێ؛
تا وام لێ هات
له سایه ی سه ری خۆشه ویستان
بوومه ماخۆی شادارستان!
* * *
كه تۆم ناسی،
ئه ی نه مامی شلك و نه مر، وام زانی تۆش ده چیته پاڵ ئه وانه ی تر:
ده ڕوێی،ده بی
به فێنكایی...بۆ هاوینم.
به گه رمایی...بۆ زستانم.
كه چی،له پڕ بووی به شه مچه و
گڕت به ردا دارستان!
عه بدووڵا په شێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-05-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له گیانمدا گه‌ڕا سێ ده‌رد به یه‌کجار
غه‌ریبی بوو، ئه‌سیری بوو، غه‌می یار
غه‌ریبی و ئه‌سیری چاره‌یان دێ
غه‌می یار و غه‌می یار و غه‌می یار
بابا تاهیر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-05-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بە ئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە
لە باخچەی بەهار گوڵم چنیوە
شەونمی درەخت لە ڕووم پژاوە
لەزەردەی زۆر کەل سەرنجم داوە
پەلکەزێڕینەی پاش بارانی زۆر
چەماوەتەوە بەرامبەر بەخۆر
هەتاوی نەورۆز مانگی جۆدرەو
زۆر هاتوون و چوون بەڕۆژ و بەشەو
خوڕەی قەڵبەزەی کەف زیوینی چەم لەهەزار چەشنە پرشنگی ناو تەم
میوەی گەیشتووی زەرد و سووری باخ
جریوە و جووکەی دارستانی شاخ
لەگەرووی شمشاڵ، لەتەلی کەمان
گەلێ هەڵساوە,ئاوازی جوان جوان
ئەمانە,هەموو جوانن,شیرینن
ڕۆشنکەرەوەی شەقامی ژینن
بەڵام تەبیعەت,هەرگیزاو هەرگیز
بێ ڕووناکییە,بێ بزەی ئازیز
بێ ئاوازەیە,دەنگە نەرمەکەی
با نەیدا لەگوێم,تێر نەڵێم ئۆخەی
کام ئەستێرەی گەش,کام گوڵی کێوی
ئاڵە,وەک کوڵمی,گۆی مەمکی,لێوی؟
کام ڕەشیی ئەگا بە ڕەشیی چاوی
برژانگی،برۆی،ئەگریجەی خاوی؟
کام بەرزیی جوانە،وەک بەرزیی باڵای؟
کام تیشک ئەگاتە،تیشکی نیو نیگای؟
کام تاسە،کام مەیل،کام چاوەنواڕیی
تەلیسماوییە،وەک هی دڵداری؟
"مامۆستا گوران"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-05-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پێم ئەلین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تا قیامەت گەر بكەی هێشتا كەمە
نەك ئەتۆ عالەم بزانن شێت و سەرگەردانتم
گیانەكەم عاشق چ باكێكی لە لۆمەی عالەمە
یان ئەوەی بیستومە هەرحاشا لە ناسینم ئەكەی
ئەم كەلامەت دڵ تەزێنە ئەوپەری دەرد و غەمە
گەرئیشارەی چاوەكەت هیوای نەخستبایە دڵ
كەی لە كۆڵی خۆم ئەنا ئەم هەموو ئێش و ماتەمە
وامەفەرموو چاوەكانم كەس نیە ئاگای نەبێ
حافزی رۆحی پەپولە نوری لەرزانی شەمە
پێم ئەلین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تا قیامەت گەر بكەی هێشتا كەمە
عـــه بـــاس کــه مــه ندی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 4 نفر (0 عضو و 4 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 03:12 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|